ئەگەر بەتەمای سێبەری خڕنووک بیت، ڕۆژ دەتسووتێنێت.
خڕنووک: گیایەکی کێوییە، پەڕی گوڵەکەی تاک و وردە، لەگەڵ ئەوەدا لاسک ڕەق و دڕکاوییە، باڵای کوورتە و بۆنێکی کەمی هەیە (فەرهەنگی شێخانی) خڕنووک سێبەرێکی وای نییە خڵکی لەژێریدا بحەوێتەوە و پشووبدات، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەندێک کەس بەکەڵکی ئەوەنایەت کە لە سێبەریدا پشووبدەی، واتە خاوەن دەرک نییە. [1]