پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,477
Kuvat 106,122
Kirjat 19,169
Liittyvät tiedostot 96,503
Video 1,308
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
هیچ شتێک لە سەربەخۆیی بەنرختر نییە
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هیچ شتێک لە سەربەخۆیی بەنرختر نییە

هیچ شتێک لە سەربەخۆیی بەنرختر نییە
$هیچ شتێک لە سەربەخۆیی بەنرختر نییە$
#کاوە ئەمین#
#19-07-2017#
بەیانییەکی ساڵی 1985، لە مەوقیفێکی پاسەکانی ئازادی لە شاری #سلێمانی# چاوەڕێی پاسم دەکرد، بە عەموودێکەوە پارچە کاخەزێک کە بە سیکۆتین پێوەی لکێنرابوو سەرنجی ڕاکێشام، کاتێک چوومە پێشەوە نەخشەیەکم بینی لە ناوەڕاستیدا نووسرابوو کوردستان، لە دامێنی کاخەزەکەدا نووسرابوو پارتی سۆسیالیستی کورد - پاسۆک. ئەوە یەکەمجارم بوو نەخشەیەک ببینم کە کوردستانی بەو گەورەییە لەسەر نەخشێنرابێت. ئیدی ئەو نەخشەیە لەمێشکمدا چەسپی. ساڵێک دواتر بە ئەدەبیاتی پاسۆک ئاشنابووم و زانیم ئاڵای سووری کوردایەتی چییە!
دواتر لە سوید، زیاتر لە نرخ و بەهای سەربەخۆیی و دەوڵەت تێگەیشتم، دەمبینی خەڵکی وڵاتانی جۆربەجۆر چۆن وڵاتی خۆیان خۆشدەوێت، چۆن ڕێز لە ئاڵای خۆیان دەگرن و پاش چەندین ساڵ ژیان لە سویدیش هێشتا حەزیان لە دەنگی دەهۆڵی وڵاتەکانی خۆیانە. باشووری کوردستان فیدراڵیەتی ڕاگەیاند و بەهەموو کەموکوورتییەکانییەوە دەرگایەک بوو بەرەو سەربەخۆیی یەکجاری. شەڕی براکان هەموومانی تاساند و هەموومانی شەرمەندە کرد، ڕەخنەبارانی دەسەڵاتی کوردیمان کرد، بەڵام وڵاتمان زیاتر لا شیرینتر بوو.
لەوێ لە نزیکەوە بە ئەدەبیاتی #پەکەکە# ئاشنابووم و هەندێک لە کادرە دڵسۆزەکانیم ناسین، باسی یەکگرتنەوەی هەر چوار پارچەی کوردستان بەتەواوەتی مەستی کردین، ئەگەرچی هیچ کاتێک ئەندامی ئەو حیزبە نەبووم، بەڵام دروشمەکانی بۆ من هێندە گەورەبوون، وامدەزانی فریای ئەوە ناکەوم بەردێک بخەمە سەر بەردی سەربەخۆیی و ئەوان دیوارەکە تەواو دەکەن. تەنانەت گەیشتبوومە ئەو بڕوایەی کە دەبێت لەکاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستاندا تا چەند ساڵێک یەک پارت و یەک سەرکردە هەموو سنوورەکان بگرن تا کوردستان دەکەوێتە سەر پێکانی خۆی.
ڕۆژنامەی سەرخۆبوونی پەکەکە کە هەمووی بە تورکی بوو تەنیا یەک دێڕی نەبێت بە کوردی کرابووە دروشمی ڕۆژنامەکە، ئەویش بە خەتێکی سوور نووسرابوو: هیچ شتێک لە سەربەخۆیی و ئازادی بەنرختر نییە!
تورکیم نەدەزانی، بەڵام لەبەر ئەو دێڕە کوردییە پڕ ناوەرۆکە، ڕۆژنامەکەم دەکڕی. ئیدی زیاتر ڕقم لە وشەی ئۆتۆنۆمی، ئۆتۆنۆمیی ڕاستەقینەش دەبووەوە کە سەردەمانێک دورشمی سیاسی پارتەکانی باشووری کوردستان بوو.
کەچی لەپڕ وەکوو کاسەیەک خۆڵ و دۆ بەسەرماندا بکەن، پەکەکەش دەستبەرداری سەربەخۆیی بوو، ئیدی سەربەخۆیی کوردستان لایان بووە پڕۆژەیەکی کۆنەپەرستی، پڕ بە گەروویان هاواریان کرد باوی باسکردنی دەوڵەتی نەتەوەیی نەماوە و ئەوە بیرکردنەوەی ناسیۆنالیزمی سەرەتاییە.
باسکردنی سەربەخۆیی لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دوایدا بوو بە دروشمێکی چەپسپاو لای سەرۆک #مەسعود بارزانی# و لە زۆر بۆنە و وتاری جیاوازدا دووپاتی دەکردەوە. بەڵام ئەوانەی کە لەسەر تیۆری ڕووخانی دیواری ماڵی بارزانی سیاسەتیان کرد، کەوتنە دژایەتی و لاقرتێکردن، ئەو قسانەیان بە سەربەخۆیی بەهاران و لەو شتانە دەدایە قەڵەم، بەتایبەتی لایەنگرانی پەکەکە و هەندێک حیزب و بزووتنەوە، پەکەکە هەتا داوای سەربەخۆیی دەکرد، کوڕێکی دیکە بوو، هەرچەندە ڕیفراندۆم لە کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بە پەکەکەوە نییە، بۆیە دژایەتی پەکەکە بۆ ڕیفراندۆم بە وەکالەتە.
ئێستا کە شتەکە بووە بە جددی و بڕیاری لەسەر دراوە و دەبێت گشتپرسی بکرێت، دەڵێن ئەمە پڕۆژەی پارتییە، پارتی دەیەوێت بیکات بە دەستکەوتی خۆی. ئەوەی جێگای تێڕامانە ئەوەیە کە یەکێتی ناتوانێت خۆی یەکلایی بکاتەوە، لە کاتێکدا ئەوان دروشمی مافی بڕیاردانی چارەنووس بە مۆنۆپۆڵی خۆیان دەزانن و دەڵێن کۆپی ڕایتەکەی هی خۆمانە، دەی برادەرینە کەواتە چاوەڕێی چین، بۆ نایکەن بە پڕۆژەی خۆتان؟
ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی موڵکی هیچ پارتێک و تاکێکی کورد نییە بەتەنیا، بەڵکوو پڕۆسەیەکی نەتەوەییە کە تەنیاوتەنیا کەرامەتی کورد بە سەربەخۆیی دەپارێزرێت بە ئێراقچییەکانیشەوە، ئاخر ئەگەر باشووری کوردستان لەسەر ئێراق نەبێت، کێ حساب بۆ ئەو مقاشانە دەکات.
ئەگەر هەموو پارتەکان پێکەوە لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی بن و خەنجەرەکانیان لە کێلان دەربهێنن بۆ پاراستنی دەوڵەتی کوردستان و پشتی یەک بگرن باشە، باشترە پێش ئەوەی هەرشتێک بین کوردبین، بەڵام کە بەشێک نەبن و نەیانەوێت، دەبێت سەرۆک مەسعود بارزانی ئەو هەنگاوە بهاوێت و چاوەڕێ نەکات، سەد ساڵە چاوەڕوانین، ناکرێت نەوەکانی داهاتووشمان سەد ساڵی دیکە چاوەڕێ بن.
دەوڵەتی کوردستان لە گوندێکیش بێت ڕابگەیەنرێت باشترە لەوەی کە ڕانەگەیەنرێت. ئازەرییەکان پەندێکیان هەیە دەڵێت: 'ساڵی جارێک دەمانەوێت نوێژێک بکەین، بەڵام شەیتان لێ ناگەڕێت.، ئێستا کورد کە دەیەوێت بۆ یەکەمینجار بەردە گەورەکە بهاوێت، پیاوە گچکەکان ڕێگریی دەکەن، بۆیە ناکرێت چیدی چاوەڕێ بکرێت.
خۆ ڕەنگە بەخێرایی هەموو گرفتەکانی کورد بە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان چارەسەر نەبن، بەڵام لەو دەوڵەتەدا دەتوانین هەموومان کار بۆ یەکسانی و دادوەریی کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی بکەین، ئاخر کوردستانێکی ئازاد، یەکسانیی دەوێت، یەکسانیش بەبێ سەربەخۆیی و ئازادی بەدی نایەت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 280 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 19-07-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-07-2017 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: مافی مرۆڤ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 04-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 280 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,477
Kuvat 106,122
Kirjat 19,169
Liittyvät tiedostot 96,503
Video 1,308
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.438 toinen!