پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,720
Kuvat 106,196
Kirjat 19,173
Liittyvät tiedostot 96,674
Video 1,331
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
4 مانگ بە ملیارێک دۆلار
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

4 مانگ بە ملیارێک دۆلار

4 مانگ بە ملیارێک دۆلار
ناونیشانی بابەت: 4 مانگ بە ملیارێک دۆلار
ناوی نووسەر: #هێڤیدار ئەحمەد#
#21-05-2019#
لوقمانی حەکیم لەسەر قەرز دەڵێت بەردم گواستووەتەوە، ئاسنم هەڵگرتووە، بەڵام هیچ شتێک هێندەی قەرز قوورس نەبووە، ڕەنگە بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی# لە هەمووان زیاتر لە مانای ئەم ڕستەیە بگات کاتێک بە قەرز توانی ئەم هەرێمە لە داڕووخان ڕزگار بکات. ئێستاش پێش ئەوەی کابینەکە ڕادەست بکات، زۆرترین قەرزەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەداتەوە.
$چەند قەرز هەیە و چۆن دەدرێتەوە$
کاتێک نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئێراق بە پێشنیاری هەندێک کەس مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستانی لە مانگی شوباتی 2014 بڕی بۆ ئەوەی خەڵک دژی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ڕاپەڕن، نێچیرڤان بارزانی ئەوکات باش لەبیرمە یەک بەڵێنی دا، ئەویش ئەوە بوو کە پیلانەکە سەرناگرێ، هەرچەندە بەدیلەکە (پاشەکەوت و وەرگرتنی قەرز) ، بەدیلێکی قوورس بوو، بەڵام سەرەنجام قەوارەی هەرێمی کوردستان مایەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو هەنگاوی زۆر ناخۆشی گرتەبەر، یەکەم: پاشەکەوتی مووچە کە سەرەتا 53% لە مووچەی فەرمانبەران پاشەکەوت کرا و ئێستا نزیکەی (10 ملیار دۆلار) لەسەر حکومەت کەوتووە. دووەم: وەرگرتنی قەرز بوو لە کۆمپانیا و بانکەکانی نێو هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا، ئەویش 10 ملیار دۆلار بوو. شتی باش لەو دوو قەرزە، هەم پاشەکەوت و هەم قەرزی دیکە، ئەوەیە کە سوودی بانکیی لەسەر نەبووە.
$قەرزەکان چۆن دەدرێنەوە؟$
حکومەتی هەرێمی کوردستان 260 ملیۆن دۆلار قەرزداری بانکەکانی نێو هەرێمی کوردستانە. پلانی حکومەت بۆ دانەوەی قەرزی بانکەکان ئەوەیە تاوەکوو ساڵی 2022 ئەم قەرزە سفر بکرێتەوە، ئەویش بۆ هەر مانگێگ 10 ملیۆن دۆلار دەداتەوە.
قەرزی کۆمپانیاکانیش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی قەیرانەکە قەرزی داوەتەوە و لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا دوو ملیار دۆلار قەرزی داوەتەوە.
بەرنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دانەوەی قەرزی تورکیا کە لە گەرمەی قەیرانی داراییدا بۆ مووچە و خەرجیی شەڕی #داعش# وەریگرتبوو، لە مانگی تەمووزی داهاتوو تەواوی ئەو قەرزە دەدرێتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە وەک بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بە منی وت بە تێکڕا هەموو مانگێ زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار، ئەو قەرزەی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە دەدرێتەوە. واتە بەو شێوەیە هەر چوار مانگ یەک ملیار دۆلار قەرز دەدرێتەوە.
ئەگەر بەپێی ڕێککەوتن بەغدا بەردەوام بێ لە ناردنی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەوەی بەغدا دەینێرێ لە کۆی 881 ملیار دینار، مانگانە (453 ملیار دینارە) ، دەکاتە 59%ی کۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەمەی لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێ لە مەسەلەی دامەزراندن و ژمارەی زۆری فەرمانبەر و مووچەخۆر لە دنیادا وێنەی نییە. 68%ی داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەیە. پێویستە ئەمە لە پڕۆژەی چاکسازیدا چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە و بەرانبەر ئەوە، حکومەت دەرفەتی کار لە کەرتی تایبەتدا درووست بکات. دەبێت کەرتی تایبەت بەشێوەیەک کارا بکرێ خەڵک بە ئاستەم چاوی لە دامەزراندن بێت.
شتێکی دیکە کە لە مەسەلەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و لە دنیادا وێنەی نییە، مەسەلەی دەرماڵەیە، بۆ نموونە ئەگەر فەرمانبەرێک 100 دنیار مووچەی بێ، 57 دیناری دەرماڵەیە و 43 دنیار مووچەی بنەڕەتییە!
$بایۆمەتری دۆلارێکی نەگەڕاندەوە$
لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و پاشەکەوتی مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پەنای بۆ سیستەمی (بایۆمەتری) برد، خەڵک هەندێک ئومێدیان بۆ گەڕایەوە کە ئەم سیستەمە هەرچی بندیوار و سەردیوار هەیە ئاشکرای دەکات و پارەیەکی زۆر بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێنێتەوە، بەڵام ئەم ڕێکارە یەک دیناریشی نەگەڕاندەوە. ئەوەتا پێش هەنگاوی حکومەت بۆ پاشەکەوتی مووچە و دواتر کە نەما حکومەت هەمان پارە دەداتە مووچەخۆران، ئەدی کوا بەرهەمی بایۆمەتری!
لە بایۆمەتریدا ئاشکرا بوو کە فەرمانبەری وا هەیە زیاتر لە 4 مووچەی هەیە، بەڵام هیچ ڕێکارێک بۆ ڕاگرتنی نەگیراوەتە بەر. وابزانم جگە لە زیادکردنی خەرجی لەسەر حکومەت، تاوەکوو ئێستا ئەو بایۆمەترییە هیچی بۆ حکومەت نەگەڕاندووەتەوە.
$سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە$
360 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
453 ملیار دینار لە بەغداوە دێت
61 ملیار دینار #وەزارەتی دارایی# و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان
22 ملیار دینار لەلایەن ئەمریکاوە دەدرێ بۆ هێزی پێشمەرگە
سەرجەمی دەکاتە 896 ملیار دنیار، حکومەتی هەرێمی کوردستان 881 ملیاری دەداتە مووچە، خەرجیی مانگانەی حکومەت بۆ دامەزراوەکان و کڕینی دەرمان و پێداویستی قوتابخانە و پڕۆژە و... هتد.
بەگوێرەی ڕێککەوتنی (سیاسی) نێوان #هەولێر# و بەغدا، حکومەتی ئێراق مانگانە 68 ملیار دینار وەکوو مووچە بۆ پێشمەرگە خەرج دەکات، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەو پارەیە لە 2019 دا نەگەیشتووە، گریمان گەیشت و وەک دەڵێن بەغدا مووچەی 4 مانگی پێشمەرگە پێکەوە دەنێرێ. ئێستا ئەگەر بینێرێ دەبێتە 5 مانگ. بەڵام لە ئەسڵدا مووچەی پێشمەرگە بە یەکەکانی حەفتا و هەشتاوە مانگانە 140 ملیار دینارە. واتە ئەوەی بەغدا ئەگەر بینێرێت بۆ پێشمەرگە 72 ملیار دیناری کەمە.
بۆ 2020 پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێکی تۆکمەتر لەگەڵ ئێراق واژۆ بکات بۆ دەستەبەرکردنی شایستەی دارایی زیاتری هەرێمی کوردستان. بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کاتێک کابینەی هەشتەمی گرتە دەست، قەیران دوای قەیران بەرۆکی حکومەتەکەی گرت، ئێستاش نەخشەڕێگای داناوە بۆ نەهێشتنی ئاسەوارەکانی ئەو قەیرانانە. حکومەتی داهاتوو دیسان هەر لە دەستی #پارتی دیموکراتی کوردستان#دا دەبێت، بەڕێز #مەسرور بارزانی# سەرۆکایەتی ئەو حکومەتە دەکات و سەرەتای کارکردنی حکومەتی داهاتوو، هەنگاوی تەواوکاری کابینەی هەشتەم دەهاوێژێت کە چاکسازییە و ئەمە ئێستا پێش هەموو لایەنێک خواستی پارتی و پارتییەکانە و قسەیەک هەیە دەڵێت ئەوەی لەسەر بیر بێ، دەبێت بە تەدبیر بێ. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 403 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 21-05-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-05-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئامار
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 30-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 30-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 403 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
12-12-2021
هاوڕێ باخەوان
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,720
Kuvat 106,196
Kirjat 19,173
Liittyvät tiedostot 96,674
Video 1,331
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.468 toinen!