پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
مام جەلال یەکێتی نەبوو؟
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مام جەلال یەکێتی نەبوو؟

مام جەلال یەکێتی نەبوو؟
$#مام جەلال# یەکێتی نەبوو؟$
#هێڤیدار ئەحمەد#
#11-01-2019#
$ساڵی 2013 لە پارکی تارین، لەسەر ڕێگەی پیرمام یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بوو. کە گەیشتمە ئەوێ، بە بڵندگۆیەکی گەورە دەنگی مام جەلال بەسەر کەشی ڕێوڕەسمەکەدا زاڵببوو و دەیگوت: سەفین لەبن بێ، یەکێتی لەبن نایەت.$
#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەو یادەدا ئامادە بوو و وتارێکی پێشکەشکرد. یەک ڕستەی وتارەکە هەرگیز لە مێشکم دەرناچێ، کاتێ وتی: پارتی ئەوەی لێکنەداوەتەوە کە دامەزراندنی یەکێتی بۆ بەدیلی پارتی بێت.

خاوەنی قوتابخانەی یەکێتی مام جەلالە، وەکوو کەسێکی سیاسی لێهاتوو کە بەوە ناسراوبوو، قەت کردنەوەی گرێیەکان لای ئەو مەحاڵ نەبوو. جارێک بەڕێز سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، پێیگوتم یەکێتییەکان ناڕەحەتبوون کە کاتی خۆی مام جەلال چووە سەری ڕەش و لەگەڵ کاک مەسعود ڕێککەوتنی کرد، منیش یەکێک بووم لەوانە، بۆیە بە مام جەلالم گوت: پێویست بوو بچییە سەری ڕەش؟ مام جەلال بەمنی گوت: بەڵێ، پێویست بوو ئەو سەردانە ئەنجام بدەم. تەنانەت پەیوەندی پارتی و یەکێتی گەیشتە ئەوەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەیگوت کاکە من جێگری ڕاستەقینەی مام جەلالم نەک ئەوانی دیکە. مەبەستی بەڕێزیان ئەوەبوو کە هەرکاتێک داواکارییەک بێتە پێش، پەیوەندی نێوانیان ئەوەندە بەهێزە کە شتێک نییە مەحاڵ بێ چارەسەر نەبێت.

مەبەستم لە باسکردنی ئەو ڕاستییەی سەرەوە بۆ ئەوە بوو، بڵێم پارتی و یەکێتی دوو هێزن ئەوەندە بە یەکەوە خەباتی هاوبەشی باشیان هەبووە، مرۆڤ هەرکاتێ بیەوێت دەتوانێ هەڵوێستی زۆر باش بۆ خزمەتی ئەو دوو حیزبە و خەڵکی کوردستان باس بکات.

بێگومان لە 10 ساڵی کۆتایی تەمەنی مام جەلال ئەو برایەتییەی نێوان پارتی و یەکێتی زۆر بەدیکرا. مادام مام جەلال ئەوابوو، دەبووایە کەسە نزیکەکانی تاڵەبانی باش لە مام جەلال و لەو سیاسەتەی لەگەڵ پارتی دەیکرد بۆ بەهێزکردنی کوردستان لەسەر ئاستی ناوخۆ و بەرانبەر بەغدا و دەوڵەتانی دیکە تێبگەن. مام جەلال ئەوەندە لەگەڵ سەرۆک بارزانی تەبا بوو کە لە بەغدا دەیگوت: من کاندیدی بارزانیم. مەبەستی لەمەش ئەوە بوو کە شکۆی کورد لە بەغدا نەشکێت، بەڵام لەدوای کۆچی دوایی مام جەلال، ئەو برایەتییەی نێوان پارتی و یەکێتی، ئەگەر نەڵێین کۆتاییهاتووە، هەرگیز ناتوانین بڵێین مامەڵەی ماڵباتی تاڵەبانی و یەکێتی بەگشتی ئەوەیە کە مام جەلال هیوای بۆ دەخواست.

دوو مانگ زیاتر بەسەر سوێندخواردنی پەڕڵەمانتارانی خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستاندا تێپەڕیووە. پارتی هەر زوو وتی پێش سەری ساڵ (پێش 2019) کابینەی نۆیەم دەستبەکاردەبێت، پارتی پشتی بە هاوبەشەکانی قایم بوو کە بە پلەی یەکەم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە. بەڵام یەکێتی دۆخی دانووستاندنەکانی ئاڵۆز کردووە. ڕاستە قوورسە بۆ حیزبێکی وەکوو یەکێتی کە بەهۆی ڕێککەوتننامەی ستراتیژییەوە لەگەڵ پارتی دەسەڵاتی ئەم وڵاتەی 50 بە 50 دابەشکردبوو، ئێستا ناتوانێت ئەوە هەزم بکات کە پارتی بڵێت بە چاوی زیاتر لە 21 کورسی سەیری یەکێتی دەکەین، بەڵام ئەوەی جاران نا! کە خودی یەکێتی هۆکاری ئەوەشبووە.

لە کۆی 111 ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان بۆ خولی پێنجەم، 75 ئەندام لە سنووری پارتین (#هەولێر# 48 و #دهۆک# 27) ، تەنیا 36 پەڕڵەمانتار لە سنووری یەکێتین (#سلێمانی# 35 و #هەڵەبجە# 1) . ئەمەش دەریدەخات کە خەڵک بەهۆی ناسەقامگیری سیاسی لەو سنوورەی یەکێتی تێیدا باڵادەستە، کەمتر بڕوایان بە دەسەڵات و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات هەیە. لە سنووری پارتی کە ڕێژەی بەشداری لەلایەن لایەنگرانی پارتی و یەکێتی و هەموو حیزبەکانی دیکە دوو بەرانبەر و زیاتر بووە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە دەبێ یەکێتی بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە.

یەکێتی داوای لە پارتی کرد کە گەڕێکی نوێی دانووستاندنەکان دەستپێبکەن، بەڕێز #مەلا بەختیار#یش تێیدا ئامادەبێ و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببنەوە. پارتی وتی مادام لەگەڵ سەرۆک بارزانییە، واتە دانووستاندنەکان قۆناغێکی باش دەبڕێت. پارتی بە برادەرانی یەکێتی گوت ئەم جارە کە هاتن، ناوی کاندیدی خۆتان بۆ سەرۆکی پەڕڵەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت، چ سەرۆکی حکومەت یەک جێگری هەبێ یان دووی هەبێ، پێشکەش بکەن، بەڵام نە شاندی یەکێتی هات و نە ناوی کاندیدەکانیشیان هێنا.

مام جەلال هەندێکجار بۆ کێشەیەک تەلەفۆنی بۆ سەرۆک بارزانی دەکرد و دەیگوت نانی نیوەڕۆ درووست بکەن، وا هاتم کێشەکان یەکسەر چارەسەر دەبوون، کەچی ئێستا لەم قۆناغەدا یەکێتی لە ڕێگەی نامەیەکەوە داوای لە پارتی کردووە مەلەفی حکومەت کە تێیدا داوای ڕەچاوکردنی پێگەی یەکێتی کراوە وەکوو جاران و مەلەفی #کەرکووک# و کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێ!

پارتی و یەکێتی لە دوو کیشوەری جیاواز نین تا بە نامە لەگەڵ پارتی قسە بکرێ. لەو ماوەیەدا کەسە نزیکەکانی بەڕێز کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی چاویان بە بەڕێز سەرۆک بارزانی و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کەوتووە، ئەو سەردانانە هەندێ هیوایان درووستکردووە کە ڕەنگە گرێیەکان ببنەوە، بەڵام ئەوەش بەندە بەوەی کە بڕیار و ئیرادەی کێ لەنێو یەکێتیدا سەردەکەوێ؟

یەکێتی وەک بڵێی هیچ کێشەیەکی ئەو وڵاتە لە ئەستۆی ئەودا نییە، جگە لە کێشەی بایکۆتی پارتی لەسەر #بەرهەم ساڵح# (سەرۆککۆماری ئێراق) . ئەمە یەکێکە لە داواکارییە سەرەکییەکانی یەکێتی لەگەڵ پارتی. برادەرانی یەکێتی باش دەزانن بەڕێز بەرهەم ساڵح بۆ ئەوانیش ماڵ نییە. دڵی بەرهەم ساڵح بۆ یەکێتی تەنیا بۆ پۆستی سەرۆککۆماری لێدەدا! دەبێ یەکێتی زۆر لە پێگەی بەرهەم ساڵح گەورەتر بیربکاتەوە. ئەو پۆستە دەڕوات، بەڵام چارەنووسی یەکێتی و پارتی لە هەرێمی کوردستان هەر پێکەوەیە.

پارتی مەرحەباییەکی بەرهەم ساڵح هەر دەکات، بەڵام دەبێ کاتی بێت. پێکهێنانی حکومەت و یەکلاییکردنەوەی پرسی کەرکووک دوو بابەتی گرنگی ئەم وڵاتەن. دەبێ یەکێتی ڕەچاوی پارتی بکات لە دەستنیشانکردنی کاندیدیان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک، کە پێمان ناخوشە ئەو قسەیە دەکەین، بەڵام باشترە بۆ خودی یەکێتی پاشان بۆ پارتی و خەڵکی کەرکووکیش کە کاندیدەکەیان بۆ پۆستی پارێزگار، لە گرووپی 16ی ئۆکتۆبەر نەبێت.

پارتی گەورەتر تەماشای وێنەکە دەکات، قەت مەسەلەی دوو ئیدارەیی لە ئەدەبیاتی پارتی دا نییە، ڕاستە لێرە و لەوێ قسە دەکرێ، ئەویش وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر هەندێ قسەی نابەرپرس لەنێو یەکێتیدا. بەڵام کێشەی باشووری کوردستان و ئێستای ڕۆژاوای کوردستان و گۆڕانکاریی ناوچەکە ئەوەندە گەورەن، دەبێ کار لەسەر ئەوەبکرێ کە هەرچی زووە دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان (سەرۆکایەتی هەرێم، حکومەت و پەڕڵەمان) دەستبەکاربن و لە ڕێگەی ئەو دەزگایانەوە موخاتەبەی بەغدا و دەوڵەتانی دیکە بکەن، کە بەڕوونی پارتی ئەم نامەیەی گەیاندووەتە برادەرانی یەکێتی.

برادەرێک بەمنی گوت، پارتی ئامادەیە هەموو شتێک لەگەڵ یەکێتی واژۆ بکات و بە دڵی یەکێتی بێ، بەڵام بە مەرجێک یەکێتیش مام جەلال بۆ پارتی زیندووبکاتەوە. بۆیە ئەوەی پێویستە لەسەر یەکێتی ئەوەیە کە بەدوای ئەو پەرتووکە بکەون کە بە کردەوەکانی مام جەلال بۆ داڕشتنی سیاسەتی دوای ڕێککەوتنی واشنتن لەنێوان پارتی و یەکێتیدا لەلایەن مام جەلالەوە نووسرا! چونکە لەڕاستیدا ئەوە ئەو یەکێتییە بوو کە مام جەلال لەگەڵ پارتی دەیویست، نەک ئەوەی ئێستا ئەولادی مام جەلال دەیکەن. یانیش ڕەنگە مام جەلال یەکێتی نەبووبێ و ئێمە نەمانزانیبێ! [1]
ئەم بابەتە 266 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 11-01-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-01-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 30-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 30-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 266 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
شای بازان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
شای بازان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!