پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,443
وێنە 105,710
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,455
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
سەفقەی سەرۆک کۆمار
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەفقەی سەرۆک کۆمار

سەفقەی سەرۆک کۆمار
$سەفقەی سەرۆک کۆمار$
#هێڤیدار ئەحمەد#
#15-10-2018#
کاتێ بیستم دکتۆر فوئاد حسێن، کاندیدی پارتییە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، یەکسەر تەلەفۆنم بۆکرد و گوتم دکتور ئەوە ڕاستە؟ بەپێکەنینەوە وتی بەڵێ ڕاستە و چەند ڕۆژی دیکە بە فەرمی ڕادەگەیێندرێت...
تەلەفۆنم داخست، گوتم دەبێ پارتی چۆن لەگەڵ یەکێتی ڕێکبکەوێت، چونکە تا سەر ئێسقان حەزیان لەو پۆستەیە.
دوو ڕۆژ دوای ئەوە بەرپرسێکی پارتیم بینی، گوتم ئەگەر پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بکەوێتە نێو پەڕڵەمانی ئێراق لە یەکێتی نابەینەوە، چونکە یەکێتی ئەوەندە وابەستەیە بە ئێراق و شیعە و ئێران، هەرگیز یەکێتی بە هێزێکی دیکە ناگۆڕنەوە، بەڵام بەرپرسەکەی پارتی ڕایەکی دیکەی هەبوو.
دوایی #بەرهەم ساڵح#، کە کەس هێندەی من نازانێت چەند شەیدای ئەو پۆستە بوو، باوەڕبکەن ئامادەبوو هەموو شتێک بکات بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە، نەک تەنیا حیزبەکەی و یەکێتی و پارتی و .... مامەڵەی پێبکات، بگرە ئامادە بوو کوردستانیشی لەسەر دابنێ، بەس بۆ ئەوەی بگات بەو پۆستە.
$لە بەغدا چی ڕوویدا؟$
لە #02-10-2018# و پێش هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە بەغدا چی ڕوویدا و چ ڕێککەوتن کراو و چۆن یەکێتی لێی پەشیمان بووەوە، چۆن فێڵیان لە پارتی کرد و چۆن یەکێتی لەنێو خۆیدا ڕۆڵیان دابەشکرد و هێرۆ ئیبراهیم ڕۆڵی چی بوو، ئەوەی لە هەمووی گرنگتر ڕۆڵی ئەمریکا و ئێران لەم مژارە گەرمەی نێوان پارتی و یەکێتی چی بوو؟
لێرەدا وەڵامی یەک بە یەکی هەموو ئەم پرسیارانە بە زانیاری سەد لە سەد درووست دەدەمەوە. پارتی و یەکێتی و ئێران، ئەگەر بە درووستتر بڵێین، بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی شاندی پارتی بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو پۆستە و باڤڵ تاڵەبانی، سەرۆکی شاندی یەکێتی و قاسم سولەیمانی، فەرمانداری گشتیی سوپای قودسی ئێران کە کەس لە بەغدا بەبێ ئەو ئاو ناخواتەوە، لە کۆبوونەوەدا بوون، برێت مەکگۆرک لە دوورەوە ئاگای لە کۆبوونەوەکە بوو کە چۆن ڕێککەوتن بکەن و لەسەر چی ڕێکبکەون.
باڤڵ تاڵەبانی خەمی براکەی بوو (قوباد) کە بەو کورسییە کەمە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بگرێتە دەست. لە کۆبوونەوەکە دەڵێت یەکێتی ڕازییە واز لە بەرهەم ساڵح بهێنێت و ڕێگەنەدات خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێراق، دکتور فوئاد حسێن کاندیدی پارتی و یەکێتی بێت، بەرانبەر ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو ساڵ بە دوو ساڵ بێ لەگەڵ پارتی، بە مەرجێک پارتی ڕازی بێ لەو دوو ساڵەی یەکێتی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەدەست، #قوباد تاڵەبانی# ببێتە سەرۆکوەزیران.
نێچیرڤان بارزانی بەو پێشنیازەی یەکێتی بۆ کوڕی #مام جەلال# ڕازی بوو. هێرۆ ئیبراهیمیش بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی قسەی کردووە و گوتوویەتی بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوە نیم بەرهەم ساڵح ببێ بە سەرۆککۆمار.
باڤڵ تاڵەبانی دوای ڕێککەوتنەکە یەکسەر پیرۆزبایی لە دکتور فوئاد حسێن دەکات و پێی دەڵێت: پیرۆزە و دەمەوێ بزانین وتاری تۆ چی دەبێت؟ ئایا هەر هەمان ڕۆژ سەرۆک وەزیرانی نوێ (عادل عەبدولمەهدی) ڕادەسپێری. وەک ئەوەی هەموو کارێک کۆتایی هاتبێت و د. فوئاد حسێن دەبێتە سەرۆککۆمار.
دوای ئەوە بە ماوەیەکی کەم برێت مەکگۆرکیش پیرۆزبایی لە دکتۆر فوئاد دەکات و تەنانەت پێیدەڵێت کەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تەلەفۆنت بۆ بکات؟
دکتۆر فوئاد ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بچێتە نێو هۆڵی پەڕڵەمان، کەچی لە پشت ئەو هەموو ڕێککەوتن و گفتوگۆیە، یەکێتی ئامادەکاری دەکات بۆ کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح و لەگەڵ لایەنە شیعییەکان و عەرەبە سوننەکان قسە دەکەن بۆ ئەوەی دەنگ بە کاندیدی ئەوان بدەن!
بەرهەم ساڵح و شاندی یەکێتی لەگەڵ شیعەکان و بەشێک لە سوننەکان کاریان لەسەر ئەوە کردبوو کە کاندیدی پارتی مەترسیدارە لەسەر یەکپارچەیی خاکی ئێراق و وایان تێگەیاندبوو، ئەگەر ببێ بە سەرۆککۆمار، لە یەکەم وتاری خۆیدا لەکوبوونەوەی ساڵانە لە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان داوای جیابوونەوەی کوردستان دەکات لە ئێراق!
جا ئەم دەنگۆیە گەیشتبووە تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ئێراقی و کاتێک گفتوگۆیدان لەگەڵ دکتور فوئاد حسێن دەکرد، لێیان دەپرسی چۆن گەرەنتی ئەوە دەدەی کە چوویت بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان داوای جیابوونەوەی کوردستان ناکەی؟
لە #01-10-2018# نووری مالیکی و فالح فەیاز هاتنە لای شاندی پارتی و بە دکتور فوئاد حسێنیان گوت گومانێک لای ئێمە درووست بووە کە بچییە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای جیابوونەوە دەکەی تەنانەت مالیکی داوای لە فوئاد حسێن کردووە دەبێ دۆکیۆمێنتێک ئیمزا بکەی کە شتی وا ناکەی. تەنانەت گوتبووی سبەینێ ئەو دۆکیۆمێنتە دێنمە لات و ئیمزای بکە.
پێش ئەوەی مالیکی سەردانی شاندی پارتی بکات، بەرهەم ساڵح و شاندی یەکێتی چووبوونە لای مالیکی و گوتبوویان ئاگاتان لێ بێت فوئاد حسێن شتێکی وەها دەکات. ئێوە چۆن پشتگیری دەکەن ببێتە سەرۆککۆمار؟
با بگەڕێینەوە سەر ئەو ساتانەی هەموو شتێک یەکلایی بووتەوە و کاتی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارە لەنێو پەڕڵەمان. دکتۆر فوئاد حسێن لە دارولزیافە دێتە خوارێ، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەدایە. داوای لە پارتی کردبوو پۆستی سەرۆککۆمار دوو ساڵ بە دوو ساڵ بێ. پارتیش پێیگوتبوو، ئێرە کوردستان نییە، دەبێ لەگەڵ ڕێکارە دەستوورییەکانی ئێرە بگونجێ، ئەویش گوتبووی کەواتە بەرهەم ساڵح کاندیدی ئێمەیە.
فوئاد حسێن دەچێتە پەڕڵەمان و ڕێگەنادەن بچێتە نێو هۆڵی پەڕڵەمان، کەچی بەرهەم ساڵح لەنێو هۆڵی پەڕڵەماندا بوو، داوای دەنگی دەکرد، یەکێتی دوو جۆر نامەی دەنارد بۆ ئەندامەکانی پەڕڵەمان، بۆ شیعەکان نووسیبووی فوئاد حسێن ئینفیساڵییە چۆن دەنگی پێدەدەن؟ ئاگاتان لێبێ، ببێ بە سەرۆککۆمار ئێراق پارچەپارچە دەکات. بۆ سوننەکانیش نووسیبوویان فوئاد حسێن کەسێکی شیعەیە و زۆر مەترسیدارە، چۆن دەبێ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران شیعە بن.
ئەمریکییەکان پێش ئەوەی هەڵبژاردن بکرێ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، دەستیان لە بەرهەم ساڵح شووشتبوو، چونکە زانیبوویان بەرهەم ساڵح 100% بەیعەتی بە ئێران داوە و لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنی کردووە. تەنانەت بە یەکێتییان گوتبوو نابێ بەهیچ شێوەیەک بەرهەم ساڵح کاندید بکرێت.
بەڵام کاتێ بەرهەم ساڵح خۆی کاندیدکرد، مەکگۆرک بە تەلەفۆن لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانی قسە دەکات و دەڵێت ئەمە چییە و چی ڕوودەدات؟ ئەویش دەڵێت: ئەمە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردوویەتی و لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە.
دابەشکردنی ڕۆڵ بووە. تەنانەت باڤڵ تاڵەبانی بە مەکگۆرکی گوتووە: لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی قسە بکە، بەڵکوو ڕازییان بکەی!.
ئەوەی درووست ڕوویدا، ئەنجوومەنی باڵای ئاساییشی نیشتمانی ئێران کە لەلایەن (عەلی شەمخانی) یەوە سەرۆکایەتی دەکرێ، بڕیاری دابوو کە بەهیچ شێوەیەک نابێ و ناکرێ دکتۆر فوئاد حسێن بکرێ بە سەرۆککۆماری ئێراق، دەبێ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار بێ و لەو بارەیەوە نابێ هیچ گفتوگۆیەک بکرێت.
$یەکێتی و پۆستی سەرۆککۆمار$
ئیمتیاز و بودجە و پارەی پۆستی سەرۆککۆمار لەنێو یەکێتیدا بەسەر چەند پشکێکدا بەشکراوە، 80% ی بۆ ماڵی مام جەلالە، 20%ی بۆ لاهوور و باڤڵ و کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و بەرهەم ساڵحە. لەو بیست لەسەدە کەمتر لە 5% ی بۆ بەرهەم ساڵحە. ئەوەی پێشبینیدەکرێ و هەر ئێستا دەرکەوتووە، ئەو پۆستە بەڵایەکی گەورە لەنێو ماڵی مام جەلال و ئیبراهیم ئەحمەد و تەواوی یەکێتی دەخولقێنێت. بەرهەم ساڵح دەسەڵاتی سنووردار دەبێ لە بەغدا و هەوڵدەدات لە کوردستان لەنێو یەکێتی لەبەر ئەوەی سەرۆککۆمارە پێگەی بەهێز بکات و لە پێکهێنانی حکومەتی کوردستاندا پشکی باڵەکەی هەبێت، بەڵام هەریەک لە قوباد تاڵەبانی و دایکی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و #مەلا بەختیار# دەبنە ڕێگری گەورە لە بەردەم گەورەبوونی بەرهەم ساڵح.
شاندی پارتی لەوێ لەگەڵ هیچ لایەنێکی ئێراقی ڕێککەوتنی نەکرد، ئەوان دەیانویست کاندیدێکی کوردستانی هەبێ. ئەوەی لە بەغدا ڕوویدا پارتی پتەوترکرد، بەڵام ئەمە درێژەی دەستکەوتەکانی یەکێتییە لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئوکتۆبەر کە 16ی ئەم مانگە ساڵێکی بەسەردا تێدەپەڕێ و دوور نابینیم یەکێتی پاداشتی دیکەش وەربگرێ!
بەرهەم ساڵح دوای ئەوەی بووە بە سەرۆککۆماری ئێراق، بە دەوروبەری خۆی گوتووە، هەوڵدەدەم لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئەو کێشەیە چارەسەر بکەم. بەڵام ئەوەی بیستوومە و ئاگادارم سەرۆک بارزانی بەهەموو لایەنێکی ڕاگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە پێشوازی لەو بکات وەک سەرۆککۆماری ئێراق. ڕاستە لە سیاسەتدا هیچ شتێک مەحاڵ نییە و دۆست و دوژمن تاسەر نییە، بەڵام ئەوەی من دەیزانم بەرهەم ساڵح لە #هەولێر# (شخص غیر مرحب به) دەبێت. [1]
ئەم بابەتە 280 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 15-10-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-10-2018 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 30-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 30-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 280 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,443
وێنە 105,710
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,455
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.36 چرکە!