پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,954
وێنە 104,271
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,727
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
سواڵەیەک بۆ سەر خەرمانی ژیانی میری شاعیرانی کورد
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نالی

نالی
سەڵاح سالار
شاعیری مەزنی کورد، مەلا خدری نالی، ناوی زۆر دەهێنرێت و باسوخواسی هەمیشە گەرموگوڕە، کوانووەکەی سارد نەبووەتەوە و ڕەنگە هەتاهەتایە هەر میوانی خوانەکەی هەبن و کۆتایی نەیەت.
نالی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زۆری لەسەر کراوە و دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا مافی خۆیەتی چەندين کاری دیکەشی لەسەر بکرێت. جگەلەوەی شیعرەکانی بەردەوام لێکدانەوە و خوێندنەوەی نوێی بۆ دەکرێت، ژیانی تایبەتیی ئەم شاعیرە گەورەیە تەمومژی زۆری لەسەرە و لێرە و لەوێ شەنوکەوی خەرمانی ژیانی دەکرێت و ناوبەناو زانیاری زیاترمان دەستدەکەوێت.
ساڵانی پێشتر ئەوەندەمان دەزانی نالی ناوی (خدری کوڕی ئەحمەدی شاوەیسی ئالی بەگ) ی میکائیلی جاف بووە. ژین و مەرگی نالی، گومانی زۆری لەسەر بوو، خۆشەویست و هاوسەری نالی فرەی لەسەر نووسرا، ئایا ئەسڵەن حەبیبەیەک بوونی هەبووە، یان ڕەمز و نیشانەیە؟ ئایا ئەم شاعیرە گەورەیە هاوسەرگیریی کردووە، یاخود بە ڕەبەنی ژیاوە و مردووە؟ تەنانەت لەسەر نازناوەکەشی ڕاجیایی زۆرمان بۆ درووستبوو، هەرکەسە و کۆمەڵێ بەڵگەی دەخستە ڕوو کە ئایا (ناڵی) بووە، یان (نالی) ؟ زۆر گۆشەی تری ژیانی نالی تاریک و نووتەکە.
نالییەک بەو گەورەییەی خۆی دڵ و دەروون و ماڵی هەموو کوردێکی ڕۆشنکردەوە، کەچی ماڵەکەی ئەو ئەنگوستەچاوە و لە دەلاقەی بچووکەوە نەبێت ڕووناکایی کۆشکە گەورەکەی نابینین!
ڕەچەڵەکی نالی
لە دیوانی نالییدا تەنیا ئەوە باس کراوە نالی، ناوی خدری کوڕی ئەحمەدی شاوەیسی ئالی بەگی میکایەڵییە[1]. باب و باپیرانی نالی هەر ئەوەندەمان دەناسیی و دەزانی. بەڵام ساڵی 2019 نووسەر خوسرەو جاف ڕۆمانی (شازادە و شاعیر) ی بڵاوکردەوە. ئەو ڕۆمانە باسی ژیانی شاعیری گەورە نالییە. لە پێشەکی ڕۆمانەکەیدا نووسەر دەڵێت: چوار ساڵ سەرقاڵی نووسینی ئەو ڕۆمانە بووم و سەردانی کەسوکاری نالییم کردووە و زانیاریی زۆرم لەسەر ئەو شاعیرە دەستکەوتووە. سەبارەت بە باب و باپیرانی نالی، خوسرەو جاف دەڵێت: نالی (خدری کوڕی ئەحمەد، کوڕی شاوەیس، کوڕی قەرەوەیس، کوڕی مستەفابەگ، کوڕی وەیس، کوڕی عەلی بەگە[2].
لێرەدا، پاش زیاتر لە یەک سەدە، ئینجا زانیمان ڕەچەڵکی نالی کێیە و باپیرانی ناویان چییە.
سەبارەت بە کەسایەتییە دیارەکانی ئەو خانەوادەیە هێشتا زانیاریی ئەوتۆمان لەبەر دەست نییە و تازبەتازە هەندێ تەپوتۆز لەسەر ژیاننامەیان ڕادەماڵرێت و کەمێ زانیارییمان بەردەست دەکەوێت.
ساڵی 2020 هەواڵێکی نوێم دەستکەوت کەوا زانای گەورە مەولانا خالیدی نەقشبەندی ئامۆزازای نالیی مەزنە. ئەویش لە پەڕەی تایبەتی نووسەر و شارەزای مێژووی هۆزی جاف (خالید شاسوار یاخیانی) ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، کە کوورتە نووسینێکی نووسیبوو سەبارەت بە مەولانا خالید و نالی. لەو نووسینەی ئەودا بەم شێوەیە باسی باپیرانی نالی دەکات: خدری کوڕی ئەحمەد، کوڕی شاوەیس، کوڕی قەرەوەیس، کوڕی مستەفابەگ، کوڕی وەیس، کوڕی ئێل بەگی جاف، کوڕی موراد بەگ.
سەبارەت بە مەولانا خالیدیش دەڵێت: خالید، کوڕی ئەحمەد، کوڕی حسێن، کوڕی قەرەوەیس، کوڕی مستەفابەگ، کوڕی وەیس، کوڕی ئێل بەگی جاف، کوڕی موراد بەگ[3].
بەم پێیە مەولانا خالید و نالی ئامۆزازا (بنئامۆزا) ن. لەگەڵ نووسینەکەی خوسرەو جافدا تەنیا یەک جیاوازیی هەیە ئەویش لە کۆتا ناودا لای خوسرەو جاف عەلی بەگە و لای ئەویش ئێل بەگی جافە.
تەنانەت لەگەڵ نووسینەکەی دیوانی نالی لای کۆچکردوو مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسیش نزیکە، چونکە ئەویش دەڵێت: کوڕی ئەحمەدی شاوەیسی ئالی بەگییە. ئەم ئالی بەگەش هەر لەو دوو ناوەی دیکەوە نزیکە.
من لە ڕێگەی نامەی ئەلیکترۆنییەوە پەیوەندییم بە نووسەری مێژووی هۆزی جاف کاک (خالید شاسوار یاخیانی) یەوە کرد و پرسیاری سەرچاوەی ئەو زانیارییەی بنەماڵەی مەولانا خالید و نالییم کرد، وتی: نووسراوی ماڵی (لالۆ بەکری گوندی بێستانسوور) مان لایە و ئێمە و بێستانسوورییەکان لەگەڵ نالی و مەولانا خالید شەجەرەمان هەیە کە نەوەی قەرەوەیسین[4].
بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر پەیوەندییم بە کاک ئەسکەندەر مام بەکری سەرۆکی تیرەی ئاڵی بەگییەوە کرد لە گوندی بێستانسوور، سەبارەت بەو شەجەرەیەی مەولانا خالید و نالی، ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەو دوو کەسایەتییە گەورەیە ئامۆزازای یەکترن و لەگەڵ ئەواندا لە قەرەوەیسدا بەیەک دەگەنەوە[5].
ئەڵبەت دەربارەی تیرەی میکایەڵی، کەریم بەگی فەتاح بەگی سەرۆکی پێشووتری هۆزی جاف، لە پەڕتووکەکەی خۆی (تەئریخی جاف) دا دەڵێت: تیرەی میکائیلی چوار فیرقەیە: محەمەدئەلی وەیسی، ڕەشوبۆری، شوانکارە، ئاڵی بەگی[6]. لە شوێنکی دیکەدا دەڵێت: ئەم فیرقەیە پیاوی مسوڵمانی زۆریان هەبوو، حەزرەتی مەولانا خالید و نالی لە فیرقەی ئاڵی بەگیین[7].
سەبارەت بە مەولانا خالید هەرچی سەرچاوەیەک هەیە کە باسی ژیانی ئەو زانایەی کردووە تەنیا گوتوویانە: خالیدی کوڕی ئەحمەدی کوڕی حسێن. لەوە بەدەریان باس نەکردووە و نەزانیوە.
بەڵام ساڵی لەدایکبوون و مردنەکەی زانیاریی لەسەری هەیە، کە لە 1777 یان 1779 لەدایکبووە و لە 8\6\1827 لە شام، بە نەخۆشیی تاعوون کۆچی دوایی کردووە. نالییش لە 1799 یان 1800 لەدایکبووە و لە 23\11\1877 کۆچی دوایی کردووە. واتا مەولانا خالید بیست ساڵێک لە نالی گەورەتر بووە و 50 ساڵیش پێش نالی کۆچی دوایی کردووە.
ساڵانی ڕابردووتر دکتۆر زرار سدیق تۆفیق، کە توێژەرێکی دیار و خامە بەبڕشتە لە مێژوودا، لە گۆڤاری (خاڵ، ژمارە 25ی تشرینی یەکەمی 2019) بابەتێکی لەسەر باپیرانی مەولانا خالید بڵاوکردەوە، کۆمەڵێ زانیاریی تری خستە سەر مەڵۆی باوانی ئەم زانا گەورەیە.
پاشتر ئەو توێژینەوەیە و چەند توێژنەوەیەکی دیکەی لە دووتوێی پەڕتووکێکدا بەناوی (لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە) بڵاوکردەوە، کە نووسینەکەی دەوڵەمەندتر کردووە. دکتۆر زرار ئەگەرچی باسی باپیرانی مەولانا خالید دەکات، بەڵام باسی باپیرانی دوورتر و ڕەنگە لە پشتی شەشەم بەولاوەی باسکردبێت و زانیارییەکانی ئەو نێوەندە پچڕا بێت و ئەویش دەستی پێی ڕانەگەیشتبێت، چونکە خۆی ئاماژەی پێکردووە بەهۆی نەبوونی سەرچاوە و باسنەکردنی باوانی مەولانا خالید لە بەڵگەنامە و نووسراوەکانی ئەو سەردەمانەدا، زانیاریی بەردەست نین و بەو ساناییە پەیدا نابن.
ئەوەی دکتۆر زرار پێیگەیوە و باسی دەکات باپیرە هەرە گەورەی مەولانا ناوی ئیسماعیلی گۆرانییە[8]. لەو توێژنەوەیەدا بە ناونیشانی (پیرمیکائیل و باپیرانی دی مەولانا خالید) نووسەر دەڵێت: ئیسماعیلی گۆرانی، باپیرە هەرە گەورەی مەولانا خالید، خۆی بە نەوەی عوسمانی کوڕی عەفان زانیوە، لە ساڵی 644ک 1246ز لە دیمەشق مردووە و لە گۆڕستانی سۆفییان نێژراوە.
کوڕەکەی ناوی میکائیل بووە بەڵام هەواڵ و زانیاریی دەربارەی نییە، کوڕی میکائیل ناوی فەخرەدین ئیبراهیمە، کوڕی ئیبراهیمیش ناوی قوتبەدین میکائیلە. ئەمانە هەموو خۆیان بەنەوەی خەلیفەی چوارەم عوسمانی کوڕی عەفان دەزانن[9].
ئەم میکائیلە ناسراوە بە پیرمیکائیلی شەش ئەنگوست، کە باپیرەی تیرەی میکایەڵییە، کە عەشرەتەکەی نالی و مەلاونا خالیدە.
بەهەرحاڵ من نامەوێت بابەتەکەی خۆم بە باسکردنی ڕەچەڵەکی مەولانا خالیدەوە درێژ بکەمەوە، ئەمەشم بۆ ئەو مەبەستە نووسی تاکوو بیبەستمەوە بە نالییەوە و ئەوە بسەلمێنم کە نالی و مەلانا خالید بنئامۆزا (ئامۆزازا) ن. تەنیا ئەوە دەخەمە ڕوو کە نووسینەکەی دکتۆر زرار زانیاریی باشی پێداوین لەسەر باوانی مەولاناخالید و ئەو ئەڵقە پچڕاوەی پاش خالیدی ئەحمەدی حسێن تا دەگاتە میکائیلی کوڕی ئیبراهیمی کوڕی میکائیلی کوڕی ئیسماعیلی گۆرانی، پڕکردووەتەوە. ئەو بۆشاییەی کە نووسەر دەڵێت: چوار بۆ پێنج سەدەیەک دەبێت، ڕەنگە ئەو چەند ناوە بێت کە باسمان کردن. ئەگەریش زۆرە ئەم ناوانە لەو زەمەنە زیاتربن و شیمانەی ئەوە دەکەم هەندێکی نازناو بێت و بووبنە ناوی مافیقی، یاخود لە تەمەنێکی زووتردا هاوسەرگیرییان کردبێت و وەچەیان زووتر خستبێتەوە.
لەو سەردەمەدا باوبوو خەڵک ڕەچەڵکی خۆی بباتەوە سەر هاوەڵانی پەیامبەر (د.خ) ، کە ئەمەش وایکردووە خەڵک نەک ڕەچەڵەک، بەڵکە نەژادی خۆیشی گۆڕیوە، واتا لە کوردەوە بۆ عەرەب، یان هەر نەتەوەیەکی تر.
لەو توێژینەوەیەدا دکتۆر زرار زانیارییەکی دیکەمان پێدەدات، کە من بە مەبەست لێرە باسی دەکەم، چونکە ئەویش هەر دەڕژێتە سەر جۆگەلەی ژیانی نالی. ئەو دەڵێت: (ژێدەرە مێژووییەکان هیچیان باسی ئەوەیان نەکردووە، کە نەوەیەکی عوسمان هاتبێتە کوردستان و نیشتەجێ بووبێت، ئەوەندە هەیە لە دەستپێکی سەردەمی عوسمانییدا ماڵباتی (خادم السجادة) ی کورد دەرکەوتن و خۆیان بە نەوەی ئەبانی خەلیفە عوسمان دادەنا، گوایە ئەو بەرماڵەی لە کنیانە و خۆیان بە خزمەتکاری دەزانن، هەمان بەرماڵی پێغەمبەرە (د.خ) کە بەخشیبووی بە عوسمان و پاشان بۆ ئەبانی کوڕی مابووەوە[10]) .
ماڵباتی خادم سوجادە باوانی (دڵدار) ی شاعیرە. لە دیوانی دڵداریشدا لە ژیاننامەکەیدا کە بەدەستوخەتی خۆی نووسیویەتییەوە تیشکی خراوەتە سەر، بەڵام ئامادەکاری دیوانەکە (عەبدولخالق عەلادین) ، بەهەر پاساوێک بێت، ئەو بەسەرهاتەی نەگواستووەتەوە و لایبردووە، لە پەراوێزیشدا ئاماژەی پێداوە و دەڵێت: (دڵدار بە درێژی باسی ئەو بەرماڵەی پێغەمبەر دەکات، کە چۆن کەوتووەتە دەست بنەماڵەکەیان و بەهۆی ئەوەوە نازناوی (خادم السجادة) یان وەرگرتووە. بەپێویست نەزانرا لەم دیوانەدا باس بکرێت[11]) .
لەم ڕۆژانەی پێشوودا پەڕتووکێکی نوێ بەناوی (دیوانی ڕەئووف 1870 1943) چاپکرا. مەلا ڕەئووفی خادم سوجادە باوکی دڵداری شاعیرە، لەم پەڕتووکەدا دوو زانیاریی نوێمان بەردەست کەوت: یەکەم: پەیوەندیی بە ڕەچەڵەکی نالی و خۆیانەوە هەیە. دووەم: پەیوەندیدارە بە هاوسەرگیریی نالییەوە.
مەلا ڕەئووف کوڕی مەحموودی کوڕی مەلا سەعدە. لەم شیعرەدا باسی خزمایەتی خۆیان و نالی و مەولانا خالید و حاجی قادری کۆیی دەکات. ڕوونیشی دەکاتەوە لە نالییەوە نزیکترن. لە شیعرەکەدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە مەلا سەعد و نالی ئامۆزازان. شاعیر دەڵێت:
لە جوابی مەلەکدا دەڵێم
لە جوابی مەلەکدا دەڵێم: من عەبدێکی کوردی زوبانم
هەزار هێندەم لێ ڕا بخوڕن، جگە ئەوە هیچ نازانم
تەوەلودم لە کۆیە بووە، کوردستانە مەفتەنی من
پیرمیکائیل جەدی منە و دەڵێن لە ئالی عوسمانم
عەللامە سەعدی باپیرەم بنمامی حاجی نالی بوو
هەم کیژی خۆیشی پێدابوو، هەر ئەوەندەی لێ دەزانم
مەولانا خالید قەدەمێک، لە نالی دوورتربوو لێمان
خزمایەتی حاجی قادر، لەدایکم خاڵە و خاڵوانم
پوورزای مەحموودی باوکمە و هەم دوو قەندیلەی کۆییانم
ئامۆزای باوکی زەهوەیە، هاوحەیات نووری چاوانم
(ڕەئووف) ێکم عەبدی خودا و خزمەتچی قاپی کۆیەمە
هەروەک باوکیشم فەرمووی: کۆیە نەسەبە و عینوانم[12]
ئەم شیعرە شەش بەیتە، بەڵام هێندەی شەست لاپەڕەی توێژینەوەکان زانیاریی خێرای پێبەخشین. بۆ نموونە:
یەکەم: بنەماڵەی خادم سوجادەی کۆیە نەوەی میکایەڵی جاف و پشتی نالیین.
دووەم: دەیسەلمێنێت کە نالی و مەولانا خالید یەک پشت و نزیکن، بەڵام خۆیان لە نالییەوە هەنگاوێک نزیکترن. واتا خزمایەتییەکە زۆر نزیکە.
سێیەم: نالی لە کوردستان هاوسەری هەبووە، کە پووری مەلا ڕەئووفە.
چوارەم: نالی حاجی بووە. ڕەنگە ئەوکاتەی پووری مەلا ڕەئووف هاوسەری بووبێت نالی حاجی بووبێت. واتا بەرلەوەی کوردستان بەیەکجاریی بەجێبهێڵێت حاجی بووبێت.
پێنجەم: ئەوەش باس دەکات کە بیستوویەتی نەوەی عوسمانی کوڕی عەفانن.
شەشەم: حاجی قادری کۆیی پوورزای مەحموودی باوکییەتی.
حەوتەم: حاجی قادر هاوکات ئامۆزای خەزووریشی بووە. وەک دەڵێت: ئامۆزای باوکی (زەهوە) یە.
هەشتەم: حاجی قادری کۆیی بە خزمایەتی بە نالی گەشتووەتەوە، لە ڕێگەی هاوسەرییەوە، چونکە پوورزای زەینەب خاتوونی هاوژینيیەتی.
لە دیوانی دڵداریشدا باسی ئەم خزمایەتییە کراوە، (دڵدار 1918 1948) دەڵێت: (دایکم ناوی زەهوەی کچی خورشید ئەفەندییە، فامیلیای دایکم عەلەمزادەن و لە زەهاوەوە هاتوونەتە قەراغ زێی کۆیە، وە ئیسکانیان کردووە، تا حاجی قادری کۆیی مەشهوور لەم فامیلیایەیە[13]) .
بەپێی شیعرەکە بێت، حاجی قادری کۆیی ئامۆزای خورشید ئەفەندی باوکی زەهوەیە، کە دەکاتە خەزووری مەلا ڕەئووفی شاعیر و باپیری دڵداری شاعیر لە سەری دایکەوە.
نالی و هاوسەرگیری
پێشتر تەنیا ئەوەمان دەزانی کە نالی خۆشەویستێکی هەبووە بەناوی (حەبیبە) ، ئەمەش جێگەی گومان بوو، هەندێک ئەوەیان تەنیا بە ئاماژە و ڕەمزی شیعریی دەزانی. مامۆستای مودەڕیسیش وەک خۆشەویستی نالی دەیسەلماند.
تەنانەت حەبیبەی ماڵیاوا، ئایا هەم حەبیبەیەک هەیە وەک کەسی دیاریکراو؟ هەم ماڵیاوا هەیە وەک گوندێک؟ ئەمەش جێگەی مشتومڕی کۆن و نوێ بووە. هەندێکی تر دەیانگووت: نالی هەر بە ڕەبەنی ژیاوە و مردووە و لە پاش ئەوەی حەبیبەی وەدەست نەهێناوە، ئیدی سەری خۆی هەڵگرتووە و ژنیشی نەهێناوە.
ئەم گێرەوکێشەیە لەسەر تەمەنی نالیش هەبوو، هەردووکی بەهەڵواسراویی هێڵرابووەوە تا ساڵی 2017، دکتۆر هێمن عومەر خۆشناو هەردووکی یەکلایی کردەوە. د.هێمن عومەر لەناو بەڵگەنامەکانی عوسمانییدا بەڵگەی دۆزییەوە کە ساڵی مەرگی نالی یەکلایی کردەوە، هەروەها بەڵگەشی دۆزییەوە کە نالی ژنی هەبووە و ناویشی (زەینەب) بووە[14].
د.هێمن لە بەڵگەنامەکانی عوسمانییدا ناوی زەینەبی وەک هاوسەری نالی هێناوە و لە پەڕتووکەکەیدا باسیکردووە، بەڵام زانیاریی دەستنەکەوتووە کە زەینەب کێیە و کچی کێیە و خەڵکی کوێیە و تەنانەت چی نەتەوەیەکیشە، کورد، یان تورک، یاخود عەرەبە. بۆیە هەرخۆیشی چەند ئەگەر و پرسیارێکی بەجێهێشتووە کە ئایا زەینەب کێیە و ئەرێ نالی لەکوێ ژنی هێنابێت و …هتد.
کۆشش و ڕەنجە زۆرەکەی دکتۆر هێمن جێگەی ڕێزی هەموان بوو، تەمومژێکی یەکجار زۆری لەسەر نالی ڕەواندەوە. بەڵام هەوڵەکەی ئەویش بەهۆی نەبوونی بەڵگەی سەلمێنەرەوە نەگەیشتە پایان.
ئێستا ئەم پارچە شیعرە دەچێتە پاڵ هەوڵەکانی د.هێمن عومەر و پێمان دەڵێت: نالی هەرگیز ڕەبەن نەبووە و تا مردووە هاوسەری هەبووە و پاش مەرگی ئەویش هاوسەری هێشتا لەژیاندا بووە، وەک لە پەڕتووکەکەی نالی لە بەڵگەنامەکانی عوسمانییدا ئەوە هاتووە، کە زەینەبی هاوسەری داوای مووچەی هاوسەرەکەی کردووە، ئەوکاتە زەینەب لە مەککە بووە و پێنج ساڵیش پاش مەرگی نالی داوای مووچەکەی کردووەتەوە[15].
ئێستا پاش 144 ساڵ لە کۆچی دوایی شاعیری گەورە نالی، لە بن دەستی خۆمان و لە هەولێرەوە بەهۆی دیوانی (ڕەئووف) ەوە زانیمان نالی هەر لە کوردستان، هاوسەری هەبووە و لە پشت و ڕەچەڵەکی خۆی بووە و تەقریبەن ئامۆزازای خۆیشی بووە. ماوەتەوە ئەوەی بزانین هاوسەرەکەی نالی، کە کەنیشکی مەلا سەعدی زانا بووە ناوی چی بووە؟ ئەمە ئەو مەتەڵەیە ساڵانێکە نەزانراوە.
عوسمان موفتی پێشەکیی بۆ دیوانی ڕەئووف نووسیوە و هەندێ زانیاریی بەنرخی خستووەتە بەردەستمان کە بەهایەکی زۆری تێدایە و وەک چرایەک ڕێگەی تاریکیی بەرەو ماڵی نالیی و مەولانامان بۆ ڕۆشن دەکاتەوە.
عوسمان موفتی، کوڕی خوالێخۆشبوو ڕەشاد موفتییە، ڕەشاد موفتییش برازای زانای گەورەی هەولێر مەلا ئەفەندییە. مەلا ئەفەندی و مەلا ڕەئووفی خادەم سوجادە خاڵۆزاوپوورزان، ئەم خانەوادەیە خاوەنی پێگەی زانستیی و کۆمەڵایەتیی بەرزن. لەو پێشەکییەدا لە زاری عیزەدین مەلا ئەفەندی ئامۆزای باوکییەوە باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە مەلا ئەفەندی گوتوویەتی نالی و مەولانا خالید خزمی مەلا سەعدن و لەلای ئەو دەرسیان خوێندووە و تەنانەت مەلا خدری نالی کچی عەللامە مەڵاسەعد خێزانی بووە، کە ناوی خاتوو زەینەب بووە[16].
ئێستا تەمی سەر پەنجەرەکەمان سڕییەوە و بەتەواوی بەرچاومان ڕوون بووە، کە ئەو زەینەب خاتوونەی لە بەڵگەنامەکانی عوسمانییدا ناوی هاتووە، کە هاوسەری شاعیری گەورەی کورد، نالی بووە و پێنج ساڵ پاش مەرگی نالی، لە شاری مەککە داوای مووچەی هاوسەرەکەی کردووە، کوردە و خەڵکی شاری کۆیەیە و کچی مەلا سەعدی خادم سوجادەیە و ئامۆزازای نالی خۆیەتی.
ئەگەرچی د.هێمن عومەر خۆشناو، ڕەنجی باشی داوە و توانی جارێکی دی نالی بە کورد بناسێنێتەوە، کە هەوڵەکانی ئەو جێگەی نرخاندنی زۆرە و کارئاسانیی بۆ لێکۆڵەران کرد، ساناتر دەست بۆ خوێندنەوە و شیکردنەوەی ژین و مەرگی نالی ببەن. بەڵام لەپاڵ کۆششە زۆرەکەیدا داخی ئەوەی خواردبوو زانیاریی تەواوی لەسەر هاوسەرگیریی نالیی دەستنەکەوت و نازانرێت زەینەب خانم کێیە.
ئەمڕۆ پاش ئەم زانیارییە نوێیە و بەبێ ئەوەی بچین ئەرشیفی ئەستنەبووڵ و ئاستانە و هەگبەی عوسمانییەکان بگەڕێین و ڕێگەی وشکی بیابانی عەرەبستان تەی بکەین، هەر لە پیرە هەولێری خۆمان لە کن قەراتێ، یاخود لە کۆیە و لە کوچەیەکی بەفری قەندی، زانیاریی خۆماڵییمان چنگکەوت و زانیمان زەینەب خانمی هاوسەری نالی خاتوونێکی کوردی تیرەی ئاڵی بەگی عەشیرەتی میکایەڵیی و کیژێکی ڕەسەنی گەڕەکی بەفری قەندی شاری کۆیەیە.
کچەکەی مەلا ڕەئووف کە ناوی زەینەب خانە و ناسراوە بە کچە کورد، ئەم خاتوونە هەم شاعیر و هەم نووسەریش بووە و خوشکی گەورەی دڵداری شاعیرە، دوور نییە مەلا ڕەئووفی خادم سوجادە زینەبی کچی بەناوی زەینەب خاتوونی پووريیەوە ناونابێتەوە، کە کچی مەلا سەعدەدین (مەلا سەعد) ە و هاوسەری نالیی شاعیرە.
مەلا سەعدەدینی خادم سوجادە، کە ناسراوە بە مەلا سەعد ئەگەر ئامۆزازای نالییش بێت، بەڵام جیاوازیی تەمەنیان هەیە، بەگوێرەی ئەو پێشەکییەی عوسمان موفتی بێت مەلا سەعد ساڵی 1837 لە شاری کۆیە و لە گەڕەکی بەفری قەندی کۆچی دوایی کردووە. نالی لە 1877 شەربەتی مەرگی نۆشیوە، واتا 40 ساڵ پاش خەزووری مەلی گیانی لە شەقەی باڵی داوە، بەڵام مەولانا خالیدی ئامۆزازایان زووتر مەرگ بەرۆکی گرت، مەولانا 10 ساڵی ڕێک بەر لە کۆچی دوایی مەلا سەعدەدەین مردووە، هاوکات 50 ساڵی ڕەبەقیش بەر لە مەرگی نالی کۆچی دوایی کردووە.
ئینجا کاتی خۆی هەموو سووربوون لەسەر ئەوەی نالی نیو سەدەیەک ژیاوە و ساڵی 1856 لە ئەستەنبووڵ کۆچی دوایی کردووە، لەکاتێکدا مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس لە دیوانی نالییدا چەند بۆچوونێکی گواستووەتەوە سەبارەت بە لەدایکبوون و مردنی نالی. لەو هەموو نووسەرە دیارانەی کورد تەنیا مەسعوود محەمەد بۆچوونەکەی پێکابووی، کە گوتبووی: باپیرم، (حاجی مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادە، باوکی جەنابی مەلای گەورەی کۆیە گێڕاویەتەوە و بێگومان قسەشی جێگای متمانەیە، کە وا لە ساڵی 1288ک (1871 1872) نالیی لە مەککە دیوە و زۆریش پیربووە[17]) .
بەڵام لەگەڵ ئەوەی مەسعوود محەمەد خۆی و باب و باپیریشی لە ڕووی زانستیی و ڕاستگۆیی و هەموو بوارەکانەوە جێگەی متمانەی تەواو بوون، کەچی هیچ نووسەرێک ئەو قسەیەی مەسعوود محەمەدی نەسەلماند و هەموویان کە باسی نالییان دەکرد ساڵی 1856یان بە مەرگی نالی دادەنا.
ئەم بابەتەم بۆیە گواستەوە تا بڵێم هەندێکجار مێژووی سینە بە سینە و زارەکی لە سەرچاوە نووسراوەکان زانیاریی باشترمان دەدەنێ و وردەکارییەکانیان درووستترە. بۆیە پاش 140 ساڵ لە مەرگی نالی، دکتۆر هێمن عومەر خۆشناو، لە بەڵگەنامەکانی عوسمانییدا دەستی گەیشت بە سەرچاوەی تەواو سەبارەت بە ساڵی مردنی نالی و تەنانەت مانگ و ڕۆژەکەیشی بۆ دۆزینەوە. بەڵگەنامەکان وتیان نالی لە 23\11\1877 لە ئەستەنبووڵ کۆچی دوایی کردووە[18].
پاش ساڵانێکی زۆر لە مشتومڕ، بەڵگەنامەکان وتیان قسەکەی مەسعوود محەمەد ڕاستە و ئەو هەموو نووسەرەی تر نەیانپێکابوو.
مەبەستمە بڵێم: دەگونجێت سەرچاوە زارەکییەکانی خزمانی گوندی بێستانسوور و تیرەی ئالی بەگی میکایەڵی ڕاستبن و نالی و مەولانا خالید ئامۆزازای یەکتربن، چونکە ئەم بۆچوونانە یەکتر بەهێز دەکەن، ئەوەی خوسرەو جاف چووەتە ناو کەسوکاری نالی و چوار ساڵ سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاریی بووە بۆ نووسینی ڕۆمانەکەی.
بەڵگە و نووسراوەکانی لێکۆڵینەوەکەی دکتۆر زرار سدیقیش کە بەردەوام هەوڵی باش دەدات و لەناو کونوقوژبنی سەرچاوە دێرینەکاندا زانیاریی لەسەر کەسایەتییە دیارەکانی کورد دەدۆزێتەوە و ساغیان دەکاتەوە، لێکۆڵینەوەکەی ئەویش لەگەڵ ئەم زانیارییانەی ئێرە نزیکن و یەکتر بەهێزتر دەکەن.
نالی و حاجی قادری کۆیی
حاجی قادری کۆیی، قادری کوڕی مەلا ئەحمەدی کوری مەلا ساڵحی کوڕی حاجی ئەحمەدی گەورە 1825 1897 ئەم شاعیرە زۆر سەرسام بووە بە نالی و ستایشی بەرزیشی کردووە، تەنیا ئەو نموونەیە بەسە کە دەڵێت:
نالی ئوستادەکی گەلێ چا بوو
خدری ئابی حەیاتی مەعنا بوو
ئەم بەیتەشیعرە لێکدانەوەی زۆر هەڵدەگرێت: یەکەم: وەسفی نالی بە مامۆستایەکی بەرز (ئوستاد) دەکات. دووەم: خدر کە ناوی نالییە، ئاماژەیە بۆ خدری زیندە، واتا ئەم ناوە و ئەم پیاوە هەرگیز نامرێت و ناوی هەمیشە زیندووە. سێیەم: ئاوی حەیاتی مەعنا، واتا مانای وشەکانی نەمرن، چونکە قووڵن لە واتادا و بەرزن لە وشەئارا و بەلاغەتدا.
حاجی قادر نزیکەی بیست و پێنج ساڵێک لە نالی بچووکترە، هەروەها بیست ساڵیش پاش نالی کۆچی دوایی کردووە. ئەم بنەماڵەیە لەناوخۆیاندا زۆر تێکەڵن و لە چەند سەرێکەوە پەتی خزمایەتیی بە یەکیانەوە دەبەستێتەوە و کاڵای باڵایان دەچنێت و دەدوورێت.
ساڵانی ڕابردوو پرسیارێک وەک مارە تۆپیو لە بەردەمی کۆڵەر و توێژەراندا بوو، ئایا حاجی قادر نالی بینیوە؟ چ لە کوردستان و چ لە ئاوارەیی و دەرەوەی نیشتمان؟ ئێستا گومانەکە هێدی هێدی دەڕەوێتەوە و ئەگەر نالی لای مەلا سەعد خوێندبێتی و کچی ئەویشی خواستبێت، حاجی قادریش خوشکەزای مەلا سەعد بووبێت یان خوشکەزای هاوسەرەکەی بووبێت، چونکە لەگەڵ مەحموودی کوڕیدا دەبنە پوورزا، واتا حاجی قادری کۆیی و زەینەب خاتوونی هاوسەری نالی پوورزای یەکن، کەواتە نالی و حاجی قادر هەر لە کۆیە یەکتریان دیتووە و ڕەنگە نالی هەندێ وردە دەرسیشی پێ گوتبێت، هاوکات هەردووکیان لە ئەستەنبووڵیش کۆتایی ژیانیان بەڕێ کردبێت، حەتمەن لەوێش ئاگایان لەیەک بووە و کورد هەمیشە لە غەریبایەتییدا باوانی کوردە و دەست بە یەکەوە دەگرن، جگە لەوەی هەردووکیان خزمن، هاوکات شاعیر و ئەهلی زانست و ڕۆشنبیرێکی بەرز و دوو پیاوی کوردپەروەریشن، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەمیشە پەیوەندییان بە یەکەوە هەبووبێت.
بۆیە بەدووریشی نازانم حاجی قادر ئەو شیعرەی پاش مەرگی نالی نووسیبێت و یادی ئەو شاعیرە بەرزە جگەری سووتاندبێت، کە هەمیشە پێی سەرسام بووە و سەنا و ستایشی کردووە.
لە شوێنێکی دیکەدا ناوی نالی پێش ناوی خستووە و دەڵێت:
نالی و خاکی بەبە، حاجی و کۆیە بە مەسەل
عەینیی حافز و شیرازە کەلیم و هەمەدان
لە شیعرێکی تردا شانازیی بە نالییەوە دەکات و دەڵێت:
بەیتی نالی و بەیتی من گەر تێکەڵی یەکتر دەکەن
ئەحمەقی سوورەتپەرست و جاهیلی مەعنانەزان
حاجی لەکلەک لەک بە لەک فەرقی لەگەڵ تووتی هەیە
وەک هەزاری نەوبەهار و بولبولی فەسڵی خەزان
لە شیعرێکی دیکەش دیسانەوە خۆی بە نالی نزیک دەکاتەوە و دەبێژێت:
زاهیرەن بەیتم لە نالی و کوردی زۆر کەمتر نییە
تالعم بەرگەشتەیە، بەدبەختە بەختم نووستووە
لە شیعرێکی دی، باڵابەرزیی و گەورەیی نالی دەخاتە ڕوو، دەڵێت:
سەد قوببەیی خەوەرنەق و سەددی سکەندەری
ناگاتە بەیتەکاولی نالی و مەتانەتی
لە شیعرێکی تردا بۆ ئەوەی خۆی بنوێنێت، بەراورد بە نالی و کوردی دەکات و بە گەورەیی ئەواندا خۆی گەورە پیشان دەدات:
بەجێما نالی وەک ناڵی، بە پاش کەوت کوردی وەک گەردی
کە حاجی غاری دا ئەسپی لە مەیدانی سوخەندانی
لە شیعرێکی تریشدا دیسانەوە نالی دێتەوە سەر زاری و باسی دەکاتەوە:
ونی مەکەن وەکوو ئاساری نالی و کوردی
لە سەهوی دیدە بپۆشن، گوزەر بکەن لە خەتا
ئەم هەموو باسکردن و سەرسامبوونە بە نالی، ڕەنگە جگە لە لووتکەی شاعیریی نالی، خزمایەتییەکەش گەرموگوڕیی خستبێتە سەر زمان و پەنجەی حاجی قادر لەبەرانبەری ئەو شاعیرە مەزنەدا.
بەرلەوەی دەرگای لێکۆڵینەوەکە دابخەین، ڕەنگە پرسیارێک وەک کارگ قوت ببێتەوە، باشە بۆچی تا ئێستا کەس نەیگوتووە: مەولانا خالید ئامۆزازای نالییە؟ بۆچی باسی خزمایەتی حاجی قادر و نالی نەکراوە؟! ئەم پرسیارانە مافی خۆیەتی، بەڵام ئەوەتا پاش 144 ساڵ لە کۆچی دوایی نالی، ئینجا خەڵکی سلێمانی و کۆیە و هەولێر دەزانن ماڵباتی نالی و خادم سوجادە بڕبڕەپشتی یەکن، ئینجا دەزانین نالی لە کن ئەوان خوێندوویەتی و لەوێش هاوسەرگیریی کردووە و بە ڕەبەنی ئاوارەی ئەستەنبووڵ و حیجاز نەبووە.
ئەم گریمانەیە بۆ ئەوەش درووستە کە ڕاستبێت مەولانا خالیدی شارەزووريی و نالی ئامۆزازای یەکتربن و ئەو درەختی بنەماڵەیەی لای خزمانی ئاڵی بەگییە لە گوندی بێستانسوور و خزمانی دیکەی میکایەڵی دۆڵی جافایەتی ڕاست و درووست بێت و تەنیا ئەوەی تیا هەبێت بەهۆی فەرامۆشکردنیەوە درەنگ درکی پێکرابێت، ئەم گلەییەش دەکەوێتە سەرشانی هەموو نووسەر و لێکۆڵەرانی پێشتری ئەم گەلە، چما کاری مەیدانییان نەکردووە و تەنیا ملیان لە بەڵگەنامە و نووسراوەکان ناوە و بەتەنێ ئەوانەیان کردووەتە چاوگی بابەتەکانیان؟
لە کۆتاییدا دەبێت بیڵێمەوە ئەم لێکۆڵینەوەیە خاکەڕایە بۆ ئەو بابەتە سەختە، تەنیا هەوڵێکی سەرەتایە و ئەم بابەتە کاری وردتر و قووڵتری دەوێت. دڵنیام هەموومان بگەڕێین هەر لە ناوچەکانی خۆمان شتی باشمان دەست دەکەوێت، وەک چۆن ئەم دیوانە شیعرە پاش 78 ساڵ لە مەرگی شاعیرەکەی (ڕەئووف مەحموود مەلا سەعد) چاپکرا و لە یەک پەڕەدا باوەشێ زانیاریی پێداین و کۆڵێ دڵخۆشی کردین. ئەگەر شەجەرەی ماڵباتی (خادم السجادة) دەستبکەوێت و تەماشای بکرێت، ڕەنگە ئاماژەی تێدا هەبێت بۆ ژیانی نالی و هەندێ گۆشەی تاریکی دیکەی ئەو شاعیرە مەزنەمان بۆ ڕوون بکاتەوە و بمانگەیەنێنێت بە زانیاریی زیاتر.
لە کۆتایی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا من ددانی پێدا دەنێم ئەوەی کردوومە و نووسیومە کارێکی خاکەڕایە، دەبێت زێتر بکۆشین خەرمانی ژیانی نالی و مەولانا خالیدی شارەزووریی نەقشبەندی شەنوکەو بکەین. هەموومان دەزانین خەرمان لە شارا و شارا لە مەڵۆ و مەڵۆ لە سواڵە پێکدێت.
من سواڵەیەک گەنمم دروێنە کردووە، بەو هیوایەی هەموومان گوڵەوەچنێیەکی ژیانی ئەم زانا گەورانەی خۆمان بکەین و بتوانین باشتر ئەو باڵابەرزانەی لەناو ئەم گەلە بەشمەینەتدا هەڵکەوتوون بناسین و هێندەی ئەوان تەقەلایان بۆ نەوەی پاش خۆیان هەبووە، ئێمەش چنگێ لەو قەرزەیان بدەینەوە.
پەراوێزەکان
[1] – مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس و فاتیح عەبدولکەریم، دیوانی نالی، چاپی سێیەم، چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد – بەغدا، 1976، ل 23.
2 – خوسرەو جاف: شازادە و شاعیر، ژیانی نالی. ناوەندی ئاوێر، چاپی یەکەم: چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر. 2019. ل 7.
3 – پەڕەی تایبەتیی نووسەر: خالید شاسوار یاخیانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک: https://www.facebook.com/profile.php?id=100038283451094
4 – پەیوەندیی لەگەڵ خالید شاسوار یاخیانی، لە ڕێگەی نامەی فەیسبووکە، ڕۆژی 10\9\2020.
5 – پەیوەندیی تەلەفۆن لەگەڵ کاک ئەسکەندەر ئەبوبەکر، سەرۆکی تیرەی ئاڵی بەگی جاف، شەوی 7\9\2021.
6 – کەریم بەگی فەتاح بەگی جاف: تەئریخی جاف، چاپی یەکەم، ب.ش، 1995 بەغدا. ل 125.
7 – کەریم بەگی فەتاح بەگی جاف، س.پ. ل 127.
8 – د. زرار سدیق تۆفیق: لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە. ناوەندی ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، چاپخانەی تاران، 2021، ل 202 213.
9 – دکتۆر زرار سدیق تۆفیق: لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە. س، پ.
10 – دکتۆر زرار سدیق تۆفیق:. س، پ. ل 207.
11 – عبدالخالق علاء الدین: دڵدار، شاعیری شۆڕشگێڕی کورد. بغداد 1985. ل 13.
12 – دکتۆر کەمال غەمبار: دیوانی ڕەئووف، مەلا ڕەئووفی خادم سوجادە. چاپی یەکەم، چاپخانەی فێربوون، هەولێر، 2021. ل 178 179.
13 – عبدالخالق علاء الدین: دڵدار، شاعیری شۆڕشگێڕی کورد. س..پ. ل: 13.
14 – هێمن عومەر خۆشناو: نالی لە بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا، چەند زانیارییەکی تازە. لەبڵاوکراوەکانی دەستنووسخانەی زانکۆی سۆران، چاپی یەکەم.2017.
15 – هێمن عومەر خۆشناو: نالی لە بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا. س.پ. ل 30.
16 – دکتۆر کەمال غەمبار: دیوانی ڕەئووف، مەلا ڕەئووف. س.پ. ل: 71.
17 – مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس و فاتیح عەبدولکەریم: دیوانی نالی، س.پ. ل 31.
18 – هێمن عومەر خۆشناو: س.پ.
[1] – مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس و فاتیح عەبدولکەریم، دیوانی نالی، چاپی سێیەم، چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد – بەغدا، 1976، ل: 23.
[2] – خوسرەو جاف: شازادە و شاعیر، ژیانی نالی. ناوەندی ئاوێر، چاپی یەکەم: چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر. 2019. ل: 7.
[3] – پەڕەی تایبەتیی نووسەر: خالید شاسوار یاخیانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک: https://www.facebook.com/profile.php?id=100038283451094
[4] – پەیوەندیی لەگەڵ خالید شاسوار یاخیانی، لە ڕێگەی نامەی فەیسبووکە، ڕۆژی 10\9\2020.
[5] – پەیوەندیی تەلەفۆن لەگەڵ کاک ئەسکەندەر ئەبوبەکر، سەرۆکی تیرەی ئاڵی بەگی جاف، شەوی 7\9\2021.
[6] – کەریم بەگی فەتاح بەگی جاف: تەئریخی جاف، چاپی یەکەم، ب.ش، 1995 بەغدا. ل: 125.
[7] – کەریم بەگی فەتاح بەگی جاف، س.پ. ل: 127.
[8] – د. زرار سدیق تۆفیق: لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە. ناوەندی ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، چاپخانەی تاران، 2021، ل: 202 213.
[9] – دکتۆر زرار سدیق تۆفیق: لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە. س، پ.
[10] – دکتۆر زرار سدیق تۆفیق:. س، پ. ل: 207.
[11] – عبدالخالق علاء الدین: دڵدار، شاعیری شۆڕشگێڕی کورد. بغداد 1985. ل: 13.
[12] – دکتۆر کەمال غەمبار: دیوانی ڕەئووف، مەلا ڕەئووفی خادم سوجادە. چاپی یەکەم، چاپخانەی فێربوون، هەولێر، 2021. ل: 178 179.
[13] – عبدالخالق علاء الدین: دڵدار، شاعیری شۆڕشگێڕی کورد. س..پ. ل: 13.
[14] – هێمن عومەر خۆشناو: نالی لە بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا، چەند زانیارییەکی تازە. لەبڵاوکراوەکانی دەستنووسخانەی زانکۆی سۆران، چاپی یەکەم.2017.
[15] – هێمن عومەر خۆشناو: نالی لە بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا. س.پ. ل: 30.
[16] – دکتۆر کەمال غەمبار: دیوانی ڕەئووف، مەلا ڕەئووف. س.پ. ل: 71.
[17] – مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس و فاتیح عەبدولکەریم: دیوانی نالی، س.پ. ل: 31.
[18] – هێمن عومەر خۆشناو: س.پ.
– ئەم بابەتە لەژمارە (34) گۆڤاری خاڵ بڵاوکراوەتەوە..[1]
ئەم بابەتە 681 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | zahawi.org 15-05-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 13
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-05-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 30-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 681 جار بینراوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,954
وێنە 104,271
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,727
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.89 چرکە!