پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,447
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,458
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
خەنجەری خیانەت و پشتی ژەنەراڵەکان!
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خەنجەری خیانەت و پشتی ژەنەراڵەکان!

خەنجەری خیانەت و پشتی ژەنەراڵەکان!
$خەنجەری خیانەت و پشتی ژەنەراڵەکان!$
#ناسر باباخانی#
#28-10-2019#
$خیانەت ڕەنگە تەمەنی هێندەی مێژووی مرۆڤ بێ، ڕێک لەو کاتەوە کە قابیل، هابیلی برای کوشت. چەمکێکی دێرین و تێکچنراو کە تەنانەت هەندێ جار ئەوەندە ئاڵۆز دەبێ‌ خائین و خیانەتلێکراو جێگۆڕکێیان پێدەکرێ! بەڵام ئەگەر بمەوێ لە گۆڕەپانی سیاسەتدا مانایەکی ساکاری بۆ دیاری بکەم - بۆ ئەو مەبەستەی دەمەوێ بیپێکم - دەکرێ وەک جۆرێ لە پەیمانشکێنی باسی لێبکەین.$
واتە سەرەتا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکی هاوبەش، پەیمان و بەڵێنێک دەدرێ (زارەکی یان ڕێککەوتنێکی فەرمی) و تا بەئەنجامگەیشتنی مەبەست، بەپێی ڕێککەوتنەکە دەبێ لایەنەکان سوور بن لەسەر بەڵێنی خۆیان، بەڵام کە پاشگەز بووەوە لە بەڵێن و پەیمان، ئیتر ڕێک لەم پنتەڕا خیانەت دەستپێدەکا و ئەخلاق و مۆڕاڵ هیچ شوێنێکی نییە و ئەوە بەرژەوەندی یەکلایەنەیە کە یەکلاکەرەوە، یان باشتر بڵێم پێشێلکەری جۆری پەیماننامەکانە.
هەر بۆیە لە پرسی بەرژەوەندی نەتەوەییدا هیچ وڵاتێک گوێ ناداتە بایەخە ئەخلاقییەکان و کاری بە سەر چاکە و خراپەوە نییە، تەنانەت سیاسەتی دەرەوەش لەسەر بنەمای ئەم چەمکە دیاری دەکرێ، بۆیە هەموو دەوڵەتێک خۆی بە پابەند دەزانێ بۆ پاراستنی ئەم چەمکە لەپێناو پاراستنی سەروەریی وڵاتی خۆی!
بێگومان هۆکاری ئەوە کە بۆچی ئەم چەمکە ئەوەندە گرینگە، دەگەڕێتەوە سەر ئەمە کە شوێنکەوتە سەلبییەکان و ئاسەواری خیانەت ئەگەر نەڵێم هەتاهەتایە، تا ساڵیانی ساڵ لە ناو هەست و نەستی نەتەوەی خیانەتلێکراودا دەمێنێتەوە و دەبێتە بەشێک لە مێژوو، مێژووی نەتەوەیەکی شکستخواردوو!
بە باوەڕی من ئێستا کاتی ئەوە هاتووە‌ ئەم پرسیارە سەرلەنوێ بێنینە گۆڕێ کە بەڕاستی کورد خیانەتی لێکراوە و قوربانیی خیانەتە؟ یان وەک هەندێ کەس دەڵێن ئەوە کوردە کە بۆخۆی هۆکاری خوڵقانی ئەو دۆخەی خۆیەتی؟ جنسی ئەو خیانەتە چییە؟ بەر لەوەی وەک خیانەت سەیر بکرێ دەتوانین بڵێین دۆخی کورد گرێدراوی جەبرێکی جیۆپۆلیتیکییە؟ بۆ ئەوەی بە دەرئەنجامێکی باش بگەین، ڕەنگە دابەشکردنی خیانەت بە دەرەکی و ژوورەکی زیاتر بۆ شرۆڤەی باسەکەمان یارمەتیدەر بێ.
سەبارەت بە هۆکاری نێوخۆیی کە دەگەڕێتەوە سەر نەبوونی یەکڕیزی و یەکدەنگیی کورد، دەمەوێ لە دەستەواژەی سەرکێشی کەڵک وەرگرم: بێشک هەموو مرۆڤێک ناتوانێ سەرکێش بێ، یاخی بێ لە یاسا و ڕێسا کۆمەڵایەتییەکان و تەنانەت یاسا نێونەتەوەییەکان. بۆ سەرکێشی دەبێ جۆرێ بوێری تایبەتت هەبێ کە خۆی لە ئاکامخوازی دەبوێرێ، واتە مرۆڤی سەرکێش بیر لەوە ناکاتەوە‌ لە کوورتماوەدا بە ئاکام بگا و زیاتر وەک ڕێبواری ڕێگایەکی دوورودرێژ و پڕ کەندولەند ملی ڕێ دەگرێ. نسکۆ و هەرەس، سەرکەوتن و سەربەرزی قۆناغ و مەنزڵەکانی ئەم ڕێگایەن، بۆیە جاری وایە بە سەرکەوتن پشوو دەدا، جاری وایە بە نسکۆ، هەنیسکان! بەڵام ئەوەی گرینگە نەوەستان و بڕینی قۆناغەکانە.
لەم نێوەدا عەقڵیەتێکی تریش هاوتەریب لەگەڵ عەقڵییەتە سەرکێشەکە، قۆناغ بە قۆناغ ڕێگا دەبڕێ و سەرەتا بە شێوەیەکی مەسڵحەتخوازانە لە قۆناغەکانی سەرکەوتندا بەڕواڵەت ڕەگەڵ شەپۆلەکانی سەرکێشی دەکەوێ، بەڵام لەگەڵ یەکەم چرکەی نسکۆ، بەرژەوەندیخوازی ڕوخساری خۆی دەگۆڕێ بۆ خۆبەدەستەوەدەری. ئیتر ناکەوێتە خەسارناسیی هۆکارەکانی نسکۆ، بەڵکوو بە بیانووی نسکۆ، بیری سەرکێشی دەداتە بەر تیروتوانج و هەوڵی دەستەمۆکردنی ئەم بیرە دەدا و بەتوندی لۆمەی خۆڕاگریی بیری سەرکێش دەکا و بۆ ئەم مەبەستەش خۆی بەتەواوی لەگەڵ دەسەڵاتی باڵادەست ڕێکدەخا و دواجار تا ئاستی خیانەتیش دەڕوا. واتە ئەم خیانەتە نێوخۆییە ڕێک لە خزمەت خیانەتی وڵاتی داگیرکەر یا نەتەوە باڵادەستەکەدایە.
کە سەیری مێژووی هاوچەرخ دەکەی، خیانەت لە بزووتنەوەکانی کوردی، لە خودی جووڵە و بزووتنەوەکە تۆختر دێتە بەرچاو. لە ناوچەی موکریان ئیدیۆمێک باوە بە ناوی: خیانەتی ڕووس کە باس لە خیانەتی ڕووسەکان دەکا بە نیسبەتی کۆماری کوردستانەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا باس لە ڕێککەوتنی ژێربەژێری (خیانەتی خۆجێیی) تاقمێ ئاغا و دەرەبەگیش دەکا کە خۆیان بەدەستەوە دەدەن و ئاخرجار ئەم دوو کردەوەیە دەبنە هۆکاری سەرەکی هەرەسی کۆماری کوردستان. وەک لە سەرەتادا باسی بەرژەوەندیم کرد، هۆکاری کشانەوەی ڕووسەکانیش بەرژەوەندی بوو کە ئەویش بریتی بوو لە نەوتی باکووری ئێران!
نموونەیەکی تر لە باشووری کوردستان، ئاداری 1975، مستەفا بارزانی بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و سیاسی ئەمریکا بە نیسبەت گەلی کوردەوە وەبیر هێنری کیسنجەر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێنێتەوە و دەڵێ ئەم بێدەنگییە چاوەڕواننەکراوەی ئێوە بزووتنەوە و خەڵکی ئێمە لەناو دەبا! چەند ساڵ دواتر بارزانی دەڵێ خیانەتیان لێکردین، بێگومان مەبەستی بارزانی، خیانەتی ئەمریکا بوو لە بزووتنەوەی گەلی کورد لە باشوور.
سەیر لەوەدایە هەر ئەم هێنری کیسنجەرە دواتر حاشا لەوە ناکا کە ئەوان لەبنەوە خیانەتیان لە کورد کردووە. ئەو بۆ پاساوی خیانەتەکانیان بە دژی کومیتەی پایک (Pike Committee) کە لە کۆنگرێسی ئەم وڵاتە ساز ببوو، دەڵێ: نابێ ئۆپەراسیۆنی شاراوە لەگەڵ کاری خێرخوازی تێکەڵ بکەین! کەچی ڕاپۆرتەکانی پایک نیشان دەدەن کە تەنانەت لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە شاراوەکانیشدا، بەڵێنەکانی ئەمریکا بە نیسبەت خەڵکانی تر هەمیشە نییەتێکی خراپی لەگەڵ بووە. پایک دەڵێ کە ئەمریکا بە نیازپاکییەوە لەگەڵ کورد نەجووڵاوەتەوە!
ئەرکی ئەم کۆمیتەیە بەدواداچوون بوو بۆ کار و چالاکییە نایاساییەکانی (CIA) و هەروەها (FBI) و (NSA) . هەرچەند هەرگیز کۆنگرێس ئیزنی نەدا ئاکامی لێکۆڵینەوەکانی بە فەرمی بڵاوبکاتەوە، بەڵام بە نافەرمی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاوبوونەوه، ‌ نیشان دەدەن کە ئەم وڵاتە هەرگیز بەهایەکی نەداوە بە هاوپەیمانی و هاوڕێیەکی کاتی بووە! ڕاپۆرتەکانی کۆمیتەی پایک ترسێنەر و ناهومێدکەرن و بەتاڵن لە بنەماکانی ئەخلاقی و تەنانەت ئینسانی!
هێرشی حەشدی شەعبی بە سەرپەرشتی پاسدار سولەیمانی بۆ سەر کەرکووک دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ڕێک بە بەرچاوی هێزەکانی ئەمریکاوە، سەرلەنوێ گریمانەی خیانەتی ئەمریکای لە کورد هێناوەگۆڕێ.
بەڵام کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژاوای کوردستان لەسەر فەرمانی ترەمپ زۆر سەرسوڕهێنەرتر بوو، چون لەڕاستیدا ڕێک بە دژی چەمکی بەرژەوەندی نەتەوەیی و تەنانەت ئاساییشی نەتەوەیی وڵاتەکەی خۆی بوو! بۆیە چرای سەوزی ترەمپ بۆ هێرش بۆ سەر شەڕڤانان کە هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکا بوون بۆ لەناوبردنی #داعش#... وەک پەیمانشکێنی و خیانەت نەبێ هیچ ناوێکی تری بۆ دیاری ناکرێ. تەنانەت شەپۆلی بەربڵاوی هاوسۆزی لەگەڵ ڕۆژاوا ئەوەندە ئاشکرا و ڕوون بوو کە لە باڵاترین ئاستی حکوومیدا یەکی وەک نانسی پیلۆسی سەرۆکی کۆنگرێس و دەیان سێناتۆر و کۆنگرێسمەن و کەسایەتی سیاسی و ڕۆژنامەوانی، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ڕاستەوخۆ و بێ پێچوپەنا وەک خیانەت لە هاوپەیمانە کوردەکان ناودەبەن، بۆیە بە هیچ کلۆجێک ناکرێ ئەم خیانەتە پەردەپۆش بکرێ.
لە ڕۆژاوای کوردستانیش ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکانی نەبوو، ئەمە ڕستەی ژەنەراڵ مەزلووم کۆبانی بوو، بە واتایەکی تر خیانەتیان لێکراوە، وەک لەوەپێش باس کرا، خۆ دیارە مێژووی کورد لێوڕێژە لە خیانەتی نێوخۆیی و دەرەکی و ئەمە شتێکی تازە نییە، بەڵام ئەوە کە چۆن خۆت و نەتەوەکەت قوتار بکەی لە دۆخەکە شەرتە. بۆیە ئەوان تا ساتەوەختی ئێستا لە پتانسییەلەکان کەڵکیان وەرگرتووە: ڕەچاوی سیاسەتی زیگزاگی لەگەڵ زلهێزەکان، شەڕی قارەمانانەی شەڕڤانەکان و خوڵقاندنی حەماسەی خۆڕاگری، دەوری گرینگی کوردانی تاراوگە (هەر چوار پارچە) بۆ بردنی کێشەکە بۆ ناو دەسەڵاتی سیاسی وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمریکا، هاوتەریبکردنی بەشێکی بەرچاوی فەیسە جۆراوجۆرەکانی دنیا لەگەڵ خۆیان، کردنی سۆشیالمیدیا بە مەکۆی دەنگهەڵبڕین و... ئەوان دنیایان ڕەگەڵ خۆیان خست، بۆیە نابێ بە هاسانی ئەم دەسکەوتەیان لەکیس بچێ.
خۆ ئەگەر دوێنێ چەقۆی خیانەتی ئەمریکا لە پشتی ژەنەراڵ بارزانی درا و ئەمڕۆ هەمان چەقۆ لە پشتی ژەنەراڵ کۆبانیدایە، دیپلۆماسی کوردی تەنانەت بە ناعیلاجیش بێ، لەبەر نەبوونی هاوسەنگیی هێز و دەرەتانێکی ئەوتۆ و جیۆپۆلیتیکی تایبەتی کوردستان، دەبێ دیسان لەسەر بەرژەوەندی هاوبەشی کورد و ئەمریکا و ئەوروپا پێداگر بێ.
بەڵام لە سەرەتادا پێویستی بە وتە سواوەکەیە، واتە ڕێکخستنی ماڵی کورد! مەبەستم ئەوەیە کە بڵێم سەرەڕای ئەم ڕاستییە تاڵەی وەک خیانەت باسمان لێکرد و یەکی وەک ترەمپ بە ڕووهەڵماڵدراوییەوە بەبێ ڕەچاوکردنی گیانی هەزاران شەهیدی شەڕی داعش لە ئێراق و سووریا دەڵێ: واشنتن بەڵێنی بە کورد نەداوە بۆ 400 ساڵ پارێزگارییان لێ بکا، ڕیال پۆلێتیک پێماندەڵێ کە ئێستا کورد بووەتە کایەکەرێکی جیددی گەمەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بووەتە پرسی سەرەکی ناوچەکە و ناوی کورد لە کۆنگرێس و سێنا و پارلەمانەکانی ئەوروپادا دەنگ دەداتەوە و ئەم پشتیووانییە هەمەلایەن و بێ وێنەیە، لەگەڵ یەکڕیزی هێز و لایەنە سیاسییەکان دەبێ ببێتە ئاسی کورد، بەڵام لە سەرەتادا پێویستی بە وتە سواوەکەیە، واتە ڕێکخستنی ماڵی کورد! [1]
ئەم بابەتە 364 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 28-10-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-10-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 30-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 30-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 364 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,447
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,458
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.187 چرکە!