پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
مەحموود ئەحمەد شەنگە
ناو: مەحموود
نازناو: مەحموود ئەحمەد شەنگە
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1922
ساڵی کۆچی دوایی: 1956
شوێنی لەدایکبوون: ڕواندز
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
مەحموود ئەحمەد شەنگە، نووسە
مەحموود ئەحمەد شەنگە
ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
ناونیشانی توێژینەوە: ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
ناوی توێژەر: کاروان عەلی محەمەد-بەکالۆریۆس لە سینەما و شانۆ
سەرپەرشتیاری توێژینەوە: ئەکرەم فەرەیدون حەمەئەمین
جۆری تێز
ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
بۆنی باران
ناونیشانی پەرتووک: بۆنی باران
ناوی نووسەر: ڕێباز سالار-مام ڕێباز
چاپی دیجیتاڵیی. [1]
بۆنی باران
تێگەیشتن؛ کواین
ناونیشانی پەرتووک: تێگەیشتن؛ کواین
ناوی نووسەر: ساماڵ مانی
شوێنی چاپ: سلێمانی [1]
تێگەیشتن؛ کواین
سەرزەمینی مانا
ناونیشانی پەرتووک: سەرزەمینی مانا
ناوی نووسەر: ساماڵ مانی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
سەرزەمینی مانا
زاهیر ئاغای غەفووری و قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری
شوێن: کۆیە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراوە
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: زاهیر ئاغای غەفووری، قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری و منداڵەکانیش نەناسراون.
ناوی وێنەگر: نەزانراوە. [1]
زاهیر ئاغای غەفووری و قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری
هێرمان هیسە
ناونیشانی پەرتووک: هێرمان هیسە
ئامادەکردن و وەرگێڕانی: زانیار عەلی
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
هێرمان هیسە
ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
ناونیشانی پەرتووک: ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
ناوی نووسەر:فازیل شەوڕۆ
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم. 1]
ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
دیوانی بەیاد
ناونیشانی پەرتووک: دیوانی بەیاد
ناوی نووسەر: فازیل شەوڕۆ و هاوژین سڵیوە
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
دیوانی بەیاد
خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
ناونیشانی پەرتووک: خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
ناوی نووسەر: ئاڤان بەهجەت
چاپخانە: چاپی ئەلکترۆنی
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
ئامار
بابەت 480,573
وێنە 98,648
پەرتووک PDF 17,766
فایلی پەیوەندیدار 83,467
ڤیدیۆ 1,042
میوانی ئامادە 36
ئەمڕۆ 2,628
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
ژیاننامە
ژیلا حسێنی
ژیاننامە
مستەفا دادار
ژیاننامە
زارا محەمەدی
ژیاننامە
ساماڵ مانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شەقام، ساڕێژکەری زام!
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەقام، ساڕێژکەری زام!

شەقام، ساڕێژکەری زام!
$شەقام، ساڕێژکەری زام!$
#ناسر باباخانی#
#27-09-2018#

(1)
«شەقام» بە تەنیا هەر شوێن نییە، شەقام واتا و مانای راستەقینەی ژیانە. تەنیا شوێنێکە کە دەکرێ متمانەی پێ ‌بکەی. ئەوەی لە شەقام فێری دەبی لە هیچ شوێنێکی دیکە فێری نابی. هیچ زانکۆیەک، هیچ دەسەڵات و حکوومەتێک، هیچ مزگەوت و کڵێسەیەک وەک شەقام ڕاستگۆ نین. شەقام لە زەمەنیش ناچێ، چون هەموو کات و ساتەکانی لە هەموو قۆناغێکی تەمەندا هی تۆن، شەقام ئاوێنەی باڵانوێنی ڕووحی تاکەکانە لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا. تەنانەت ئەو کات کە بێدەنگی باڵی بەسەردا دەکێشێ، لێوڕێژە لە وانە، بۆ فێربوون! لە شەقامدا خۆتی بەبێ ‌دەمامک، وەک هەزاران و سەدان هەزار کەسی دی، دێی و دەچی بەبێ جیاوازی لەگەڵ دیتران. شەقام دەریایە بۆ مەلەوانی ئازا و بەجەرگ.
(لە دەفتەری بیرەوەر‌ییەکانم)

(2)
ڕەنگە سووکەئاوڕێک بۆ مانگرتنەکان و جووڵە مەدەنییەکانی ڕابردووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بتوانێ بۆ شرۆڤەی مانگرتنە حیماسییەکەی 21ی خەرمانان یارمەتیدەر بێ.

شەقام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زۆر جاران هەڵکشان و داکشانی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە لەسەر خەت بووە، تەنانەت بەنیسبەت پارچەکانی تریشەوە.. شەقامەکانی ڕۆژهەڵات لە قاڵبی خەباتی مەدەنیدا بەردەوام داکۆکییان لە باشوور و باکوور و ڕۆژاوا کردووە، لە بۆنە جۆربەجۆرەکانی ئەم پارچانەدا.

لەلایەکی تریشەوە لە قاڵبی نافەرمانی مەدەنیدا لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات، بە بۆنەی تایبەتی، دووکان و بازاڕ دادەخا و مانگرتنی سەراسەری سازدەکا. لەژێر زەخت و زەبروزەنگی دەسەڵاتی سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامیدا، بۆ تیرۆری شەهید دوکتور قاسملوو، لە سێدارەدانی شەهید فەرزاد کەمانگەر، شەهیدکردنی شوانەی سەید قادر، ئیعدامی 59 لاوی شاری #مەهاباد# و... بوێرانە دەنگ هەڵدەبڕێ و مان دەگرێ و تێچووی قوورسیشی بۆ دەدا.

کۆی ئەم نموونانە گوزارە لەوە دەکەن، شەقام لە ڕۆژهەڵات چەمکێکی جیاوازە. بوونەوەرێکی زیندوو کە هەندێ جار بە قەرەباڵغی و هەندێ جار بە بێدەنگی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کش و مات دەکا و پلان و پیلانەکانی پووچەڵ دەکاتەوە! شەقام تەنیا شوێنێکە کە کۆماری ئیسلامی زراوی لێی چووە!

لەڕاستیشدا ئەوە لەسەر شەقامە کە ناسیۆنالیزمی کوردی، خەریکی تەقەڵ و دروومانی خۆیەتی، بۆ ئەوەی بتوانێ «پێکەوەلکاوی ناسیۆنالیزمی» وەک دوامەبەست، بە ئاکام بگەیەنێ.

مەبەستم لە پێکەوەلکاوی ئەوەیە کە ئەگەر سەیری بزووتنەوەی نەتەوەیی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەی لە ڕوانگەیەکی خەسارناسانەوه، ‌ دەبینین بەردەوام لەگەڵ گرفتێک بەناوی «کەلێن» بەرەو‌ڕوو بووە کە هەمیشە لەمپەڕ بووە لەسەر ڕێی پێکەوەلکاویی ناسیۆنالیزمی.

ئەم کەلێنانە بریتین لە: کەلێنە چینایەتییەکان، کەلێنە حیزبییەکان، کەلێنە ئایینی و مەزهەبییەکان، کەلێنە جێندەرییەکان، کەلێنە جیلییەکان و… کۆی ئەم کەلێنانە دواجار لەسەر ڕەفتاری سیاسی کۆمەڵگە شوێندانەر دەبن و کەلێنە سیاسییەکان بەرفراوانتر دەکەن. بەڵام وێدەچێ هەم حزووری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر شەقامەکان و هەم چۆڵکردنی شەقامەکان، خەریکە کەلێنە جۆربەجۆرەکانی ڕۆژهەڵات داپۆشێ و، لەڕاستیدا ئەو پێکەوەلکاوییە ناسیۆنالیزمییەی باسم لێوە کرد، زۆر بە ڕاشکاوی لەم ساتەوەختەی ئێستادا هەستی پێدەکرێ، هەم بە ڕەهەندە نێوخۆییەکەیدا، هەم لە پەیوەندی لەگەڵ پارچەکانی دیکەی کوردستانیش.

سەبارەت بە ڕەهەندە نێوخۆییەکە، ڕەنگە باس لە دوایین نموونەکان بتوانێ بەرچاوڕوونییەکی زیاترمان بداتێ:
یەکەم: هەرەوەزی نەتەوەیی بۆ کارەساتی بومەلەرزەی #کرماشان# و خوێندنەوەی وردی ئەم هەرەوەزە و لێکدانەوەی سەرجەم دال و نیشانەکانی سەر شەقامەکانی ڕۆژهەڵات، دەرخەری ئەم ڕاستییەن کە باکووری ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵات وەک دوو جەمسەری کوردی سوننەمەزەب و کوردی شیعەمەزەب و یارسان لێک گرێ دراون، ئیرادەی گەل لە سەرووی خواستی دەسەڵاتی حاکم بە شێوەیەکی دژکردەوەیی، هاوتەریبە لەگەڵ تاک و کۆمەڵی کوردەواری. بە واتایەکی دی، ئەو بارهەڵگرانەی کەلوپەلی پێویستیان بۆ ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکان دەگواستەوە، لەگەڵ بڕینی تاک بە تاکی سنووری نێوان شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەڕاستیدا تەقەڵ و دروومانی لێکترازانی مێژوویی شار و ناوچەکان بوو. ئەمە واتە بە دەروونی کردنەوەی چەمکی نەتەوەخوازی لەنێوخۆدا.

دووەم: نەهاتنەدەری خەڵک لە ماڵەکانیان لە ڕۆژی 21ی خەرمانان جۆرێ لە هاوپەیوەندیی نێوان سێکوچکەکە‌ی خەباتی سازکرد، هاشتاگی من_لەماڵ_نایەمەدەر لە سۆشیال میدیا هەموو کەلێن و قوژبنەکانی تەنی و لە ماوەی سێ چوار ڕۆژدا زەینی ناوخۆی بەتەواوی ئامادە کرد بۆ دژکردەوەیەکی بەربڵاو! چالاکانی سیاسی و مەدەنی ناوخۆ، بانگەوازی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەژێر چەتری ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرئەنجام خواستی نووسەر و ڕۆژنامەنووس و چالاکانی سیاسی لەدەرەوە، بە یەک وتار بەرەنگاری مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامی بوونەوە. ئەوان بە هاشتاگ چوونە شەڕی مووشەک! لێرەشدا واتە لە دنیای مەجازیدا، پێکەوەلکاویی ناسیۆنالیزمی بەڕوونی خۆی دەردەخا.

دژکردەوەکە ئەوەندە خێرا و بەربڵاو بوو کە کۆماری ئیسلامیی تووشی شۆک کرد. ئەگینا بەپێی ئەو ناسیاوییەی لە کۆماری ئیسلامی هەیە، ئەم هێرشە تیرۆریستییە درێژەی دەبوو بە ئاقاری مەترسیدارتردا. هەرچەند حاشا لەوە ناکرێ هێرشەکەی سەر قەڵای دێموکرات، کارەساتێکی زیانبار بوو بۆ بزووتنەوەی کوردی ڕۆژهەڵات و کۆستێکی گەورە بوو، بەڵام بێ هیچ شک و گومانێک مانگرتنی سەرانسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەهاتنەدەری خەڵک لە ماڵەکانیان، ساڕێژی برینی شەهیدبوونی پۆلێک کادر و پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و ئێعدامی سێ گەنجی جیابیری سەر جەستەی نیشتمانی کردەوە. بۆیە ڕۆژی 21ی خەرمانان دەبێ بکرێ بە ڕۆژی خۆڕاگری و بەرخۆدانی نەتەوەیی!

لە پەیوەندی لەگەڵ پارچەکانی دیکەشدا، لاموایە زۆر لەوە ئاشکراترە کە بمانەوێ باسی هەست و دژکردەوەی ڕۆژهەڵات بە نیسبەت بەشەکانی دیکەی کوردستان بکەین. لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا هاتنی دەیان هەزار کەس لە خەڵکی شارە جۆربەجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ سەر شەقامەکان، سەلمێنەری ئەم ڕاستییەن کە ناسیۆنالیزمی کوردی لە ڕۆژهەڵات بەتەواوی پەلوپۆی هاویشتۆتە پارچەکانی دی و ڕەگئاژۆی کردووە و خەریکی تەقەڵ و دروومانی سنوورەکانە لەباری زەینی و سۆزدارییەوه. ڕۆژێک بۆ پەسەندی فیدراڵیزم لە ئێراق یان پشتگیری لە #شنگال# یان بە بۆنەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە باشوور دێتە سەر شەقام، ڕۆژێک بە بیانووی کۆبانی بۆ ڕۆژاوا، ڕۆژێک بە بیانووی دەسبەسەرکردنی سەرۆکی بزووتنەوەی کورد لە باکوور و… بۆ هەموو ئەمانەش تێچووی بۆ داوە بە گیان و ماڵ و ژیان.

(3)
ئەم ڕۆژانە لێکدالێکدا ئەم پرسیارە لەسەر ساحەی سیاسی کۆمەڵایەتی کوردستان قوت دەبێتەوە: بۆچی هێرش کرایە سەر قەڵای حیزبی دێموکراتی کوردستان لەم ساتەوەختەدا؟

دیارە زۆر هۆکار دەسنیشان کراوە بۆ هێرشی کۆماری ئیسلامی وەک:

- کۆماری ئیسلامی ئێران لەم کاتەدا وەک ستراتیژی شاراوە و ئاشکرای خۆی، دەیەوێ بە خوڵقاندنی قەیران، خۆی لە قەیران ڕزگار بکا.

- پەیامێک بۆ ئەمریکا، پەیامێک بۆ دەسەڵاتی سیاسی هەرێم و پەیامێک بۆ هاوپەیمانان کە دەکرێ وەک هەڕەشە دێکۆدەی کەین!

- لە دوای شکانی ئۆتۆریتەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سووتاندنی کۆنسوڵخانەکەی لە بەسرە، لە دەرفەتێک دەگەڕا بۆ قەرەبووی سومعەی تێکشکاوی.

- داڕمانی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی لە ناوخۆی ئێران.

- گوشارە دەرەکییەکان، بەتایبەتی گەمارۆکانی ئەمریکا
- بەئامانجکردنی لایەنێکی تایبەت بۆ مەبەستێکی تایبەت.

و... زۆر هۆکاری تر. بەڵام هۆکارەکان هەرچییەک بن، بێ چەند ئاکامێکی گرینگی لێکەوەتەوە:

- دووپاتبوونەوە و جەخت لەسەر نەبوونی شەرعییەتی سیاسی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (دەتوانین زیاتر وەک جۆری پەیوەندی وڵاتێکی داگیرکراو و وڵاتێکی داگیرکەر لێی بڕوانین!)
- یەکڕیزی و یەکگرتوویی خەڵکی ناوخۆ.

- بە تەعبیری هەندێ کەس ئەمە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی نا بوو بە کۆماری ئیسلامی کە چل ساڵ لەوەپێشیش خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەپێچەوانەی تەواوی خەڵکی ئێران بە کۆماری ئیسلامییان گوت: نا!
- ڕەواییدان بە خەباتی چەکداری (دەسەڵاتێک کە شەڕت پێدەفرۆشێ، دەسەڵاتێک کە قەڵاچۆت دەکا... دەبێ و دەکرێ بە چەک بەرەنگاری ببییەوە.)

- وەک چۆن ئەم مانگرتنە لە ساڵانی ڕابردوودا و بەتایبەتی ئەمساڵ وەک نەریتێکی شۆڕشگێڕی لێهات، دەبێ چەکی من لەماڵ نایەمەدەر بەدەستی خەڵکەوە بێ و بەردەوام لەسەرپێ بێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی سەرکوتکەر و ئازادیکوژ!
- سۆشیالمیدیا بەستێن و بواری دەنگهەڵبڕینی ئۆنڵاینی بۆ خەڵک ڕەخساند تا بە هاشتاگێک ڕووبەڕووی مووشەکە ڕووسییەکانی کۆماری ئیسلامی ببنەوە.

ئەگەرچی جەستەی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد جارێکی تر بریندار بوو، بەڵام بێگومان ئەوە خەڵکی کوردستان بوون کە زامەکانیان ساڕێژ کردەوە. [1]
ئەم بابەتە 124 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 27-09-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
1.ناسر باباخانی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.27-09-2018
[زۆرتر...]
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-09-2018 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 30-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 30-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 30-04-2023 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 124 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیلا حسێنی
لە ڕۆژی 31ی مانگی خەرمانانی ساڵی 1343ی هەتاوی لە شاری سەقز لە بنەماڵەیەکی ئایینی سەربە شێخانی دۆزەغەرە لەدایکبووە، لەگەرمەی شۆڕشی گەلانی ئێراندا لە ساڵەکانی 57 بەدواوە بە تەمەنێکی کەمەوە زۆر زوو تێکەڵ بەدنیای ژیانی هاوبەشی ماڵ و منداڵ و ماڵداری دەبێت کە سەرەڕای ئەوانەش بەردەوام لە کۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبی و فەرهەنگییەکاندا دەوری بەرچاو ئەبینێت، بەتایبەت لە ئەنجوومەنەکانی شاری سنە و سەقز کە دواین چالاکی لە شاری سەقز بە وتارێکی ئەدەبی و توێژینەوە لە کۆنگرەی مەولەوی کوردا بەشداری چالاکانەی بوو.
هەرو
ژیلا حسێنی
مستەفا دادار
مستەفا دادار (لەدایکبووی مەهاباد) گۆرانیبێژێکی کوردە کە زیاتر لە بواری هونەری بەرگرییەوە کار دەکات و بە گۆرانی و سروودە نیشتمانییەکانییەوە ناسراوە. شێواز و ستایلی دادار ئۆپێراییە.
مستۆ لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە گەڕەکی تەپەی قازی شاری مەهاباد لەدایک بووە، دواتر ماڵیان چووەتە باغی سیسە؛[2] بابی پیاوێکی ئازا و نەترس و لە سوێندخۆرەکانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان بووە، زۆر منداڵ بووە، کە باوکی شەهید دەبێت. دیبلۆمی ئابووری-کۆمەڵایەتی وەرگرتووە. بە فەقیری و چەرمەسەریی گەورە بووە و بەهۆی ئەوەیکە ل
مستەفا دادار
زارا محەمەدی
ناو: زارا محەمەدی
نازناو: دایکی زمانی کوردی-زارای نیشتمان
ساڵی لەدایکبوون: 1990
شوێنی لەدایکبوون: سنە
ساڵی دەستبەسەرکردن: 2019
ڕۆژی ئازادکردن: 10-02-2023
ژیاننامە
زارا محەمەدی ناسراو بە (دایکی زمانی کوردی) ، لە ساڵی 1990 لە گوندی سەراوڵەی، شارۆچکەی دێولانی سەر بە پارێزگای سنە لەدایکبووە. بڕوانامەی ماستەری لە جوگرافیای سیاسی زانکۆی سنە وەرگرتووە، و وەکوو مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردی، منداڵانی کوردی شاری سنە و شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری شاری سنەی فێری خوێندن و نووسینی زمانی کوردی کردو
زارا محەمەدی
ساماڵ مانی
ساماڵ مانیی لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لە دایکبووە، پاش چوونە شاخ و پێشمەرگایەتی، لە ساڵی 1986 چووەتە هەندەران، لە 1993دا چووتە ناو بازنەی فەلسەفەی ئەکادیمی لە بەریتانیا بووتە خوێندکاری فەلسەفە لە بەریتانیا پاش تەواوکردنی بەکالۆریۆس و ماستەر لە فەلسەفەدا لە زانکۆی لەندەن، لە ساڵی2011 وە بۆ 2013 مامۆستای فەلسەفە بووە لە کوردستان، لە ساڵی 2017 بڕوانامەی دکتۆرای لە بوارەکەی خۆیدا بەدەستهێناوە. دوکتۆراکەی لە فەلسەفەدا لە ئەوروپا بەدەست هێناوە لە ئاستی پرۆگرامی ئەوروپای یەکگرتوو.
د. ساماڵ مانی
ساماڵ مانی
ژینانامە - وەشانی 1
ناونیشانی پەڕتووک: ژینانامە
لیستی تەواوی ئەو گەشمردانەیە کە لە شۆڕشی ژینا لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە تیرۆرکراون
ئەم بایندەرە، سەرئەنجامی کاری بەردەوامی چەند ساڵەی ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیایە. بەبڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە کوردیپێدیا هیچ دەستکەوتێکی ماددی پەیداناکات. تکایە لە کاتی سوودوەرگرتن لەم بایندەرە لە تۆژینەوە و نووسینەکانتاندا، ئاماژە بە ناوی ئەم بایندەرە، ژمارەی وەشان، ساڵی دەرچوون و کوردیپێدیا بکەن.
جۆری چاپ: دیجیتاڵ
دەزگای پەخش: ڕێکخراوی کوردیپێدیا[1]
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: 1
ئە
ژینانامە - وەشانی 1
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
مەحموود ئەحمەد شەنگە
ناو: مەحموود
نازناو: مەحموود ئەحمەد شەنگە
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1922
ساڵی کۆچی دوایی: 1956
شوێنی لەدایکبوون: ڕواندز
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
مەحموود ئەحمەد شەنگە، نووسە
مەحموود ئەحمەد شەنگە
ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
ناونیشانی توێژینەوە: ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
ناوی توێژەر: کاروان عەلی محەمەد-بەکالۆریۆس لە سینەما و شانۆ
سەرپەرشتیاری توێژینەوە: ئەکرەم فەرەیدون حەمەئەمین
جۆری تێز
ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
بۆنی باران
ناونیشانی پەرتووک: بۆنی باران
ناوی نووسەر: ڕێباز سالار-مام ڕێباز
چاپی دیجیتاڵیی. [1]
بۆنی باران
تێگەیشتن؛ کواین
ناونیشانی پەرتووک: تێگەیشتن؛ کواین
ناوی نووسەر: ساماڵ مانی
شوێنی چاپ: سلێمانی [1]
تێگەیشتن؛ کواین
سەرزەمینی مانا
ناونیشانی پەرتووک: سەرزەمینی مانا
ناوی نووسەر: ساماڵ مانی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
سەرزەمینی مانا
زاهیر ئاغای غەفووری و قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری
شوێن: کۆیە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراوە
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: زاهیر ئاغای غەفووری، قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری و منداڵەکانیش نەناسراون.
ناوی وێنەگر: نەزانراوە. [1]
زاهیر ئاغای غەفووری و قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری
هێرمان هیسە
ناونیشانی پەرتووک: هێرمان هیسە
ئامادەکردن و وەرگێڕانی: زانیار عەلی
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
هێرمان هیسە
ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
ناونیشانی پەرتووک: ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
ناوی نووسەر:فازیل شەوڕۆ
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم. 1]
ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
دیوانی بەیاد
ناونیشانی پەرتووک: دیوانی بەیاد
ناوی نووسەر: فازیل شەوڕۆ و هاوژین سڵیوە
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
دیوانی بەیاد
خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
ناونیشانی پەرتووک: خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
ناوی نووسەر: ئاڤان بەهجەت
چاپخانە: چاپی ئەلکترۆنی
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
ئامار
بابەت 480,573
وێنە 98,648
پەرتووک PDF 17,766
فایلی پەیوەندیدار 83,467
ڤیدیۆ 1,042
میوانی ئامادە 36
ئەمڕۆ 2,628
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.734 چرکە!