پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,175
وێنە 105,494
پەرتووک PDF 19,117
فایلی پەیوەندیدار 96,139
ڤیدیۆ 1,292
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دیبەیتی سیکۆلاریزم و ئیسلامگەرایی ئەرکێکی دیموکراسی، نەک دوژمنایەتی
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیبەیتی سیکۆلاریزم و ئیسلامگەرایی ئەرکێکی دیموکراسی، نەک دوژمنایەتی

دیبەیتی سیکۆلاریزم و ئیسلامگەرایی ئەرکێکی دیموکراسی، نەک دوژمنایەتی
$دیبەیتی سیکولاریزم و ئیسلامگەرایی ئەرکێکی دیموکراسی، نەک دوژمنایەتی$
#مەلا بەختیار#
#04-04-2016#

بڕیارە #10-04-2016#، لەهۆڵی تەوار، کاتژمێر 4 ی دوای نیوەڕۆ، لەلایەن سەنتەری (خانەی زانستە مرۆییەکانی پاریس) دیبەیتێک لەنێوان بەندەو بەڕێز عەلی باپیردا ڕێکبخرێت. هەفتەیەکە مشتومڕی خستۆتە ناو ناوەندی سیاسی و ڕووناکبیری. تەلەڤزیۆنەکان، بەسوپاسەوە، داوای گواستنەوەی ڕاستەوخۆی دیبەیتەکە دەکەن. تەلەڤزیۆنی ڕووداو سپۆنسەرێکی شیاوی پێشکەش کردو، پەیمان بەستراوە کە بە ئاستێکی بەرز، دیبەیتەکە پەخش بکەن.

دیبەیت، یان بۆڵتین (مناظرة- ڕوانگەگەری) دیاردەیەکی دیموکراسی بەرزە. لەپەنجاکانەوە یەکەمینجار کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن، بۆ کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەم نەریتە ئازادەیان داهێنا. لەوساوە تا ئێستا لەرۆژئاوا، بۆ کاندیدەکانی سەرۆکایەتی، دیبەیت باوە. بێگومان، بوارەکانی تری سیاسی و فەلسەفی و ڕووناکبیریشی گرتۆتەوە. تەنانەت لەنێوان زانا پایەبەرزەکانی زانست و ئایینیشدا.

لە کوردستاندا، یەکەمین دیبەیت، لەژێر ناونیشانی (دیموکراسی و پێکەوەژیانی سیاسییانە) ئێمە لەهۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانیدا لەگەڵ بەڕێز (تاهیر حەسەن- حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری) سەبارەت بە (دیموکراسی و سۆسیالیزم و پەیوەندی سۆسیالیزم و دیموکراسی) ڕێکمانخست. لەسەر ئەم دیبەیتە، ئەوکاتە، پێش دەستپێکردنی، قسەو قسەڵۆک وروژا. چەندین جۆر پەیام و تانەو تەشەر، بڵاوکرایەوە. چوار کاتژمێر پێش دەستپێکردنی دیبەیتەکە، هۆڵی ڕۆشنبیری جمەی دەهات. سەرەڕای ناکۆکییەکی قوڵی فەلسەفی نێوانمان، دیبەیتەکە زۆر بەئارامیی بەڕێوەچوو. بەپێوەرەکانی ئەو هەلومەرجەش، سەرکەوتوو بوو. یەکەمین کۆڕی سیاسیش، لە (#20-08-1991#) بە ناونیشانی (راپەڕین و هۆیەکانی شکستی ڕاپەڕین) هەر ئێمە لە شەقڵاوە، ڕێکمانخست. لەسەر ئەم کۆڕەش هاوڕێیانی (ئاڵای شۆڕش) زۆر دەترسان، کێشە بنرێتەوە. نوێنەری هەموو حزبەکان لەمپەڕی چەپ بۆ ئەوپەڕی ڕاست هاتبوون، کەچی مشتومڕێکی دیموکراسی ئارام وروژا، و بوو بە مایەی چارەسەرکردنی هەندێ‌ کێشەش. هاوینی (1997) یش دیبەیتێکی ترمان لەنێوان بەڕێزان (بەهادین نووری) و (محەمەد بازیانی) و خۆمان ڕێکخست. ئەم دیبەیتەش، بیروبۆچونەکانی نزیکخستەوە، نەک ناکۆکیەکان قوڵتر بکات. لەتەلەڤزیۆنی گەلی کوردستانیشدا یەکەمین ڕوبەروبوونەوەو ، یەکەمین بەرنامە کە ڕاستەوخۆ بەتەلەفۆن پرسیار دەکرا، ساڵی (1996) ڕێکمانخست.

ئەم دیبەیتەش، درێژەپێدەری ئەو ڕەوتە دیموکراسیەیە، کەلەدوای ڕاپەڕینەوە، بە قۆناغ لەپەرەسەندندایە. ئێستا، خۆشبەختانە، هەموو کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن، ڕۆژانە خەریکی دیبەیتن. سوودێکی باشیش دەگەیەنن. گەرچی، هەندێک بەرنامەی تەلەڤزیۆنی هەیە، میوانەکانیان، ویژدان دەخەنە فرێزەرو ئینجا دەچنە بەردەم کامێرا، ئیتر ئەوەی بەدەمیاندا دێت نایگێڕنەوە. ئەمەش بە ڕەخنەی سیاسی و قارەمانێتی دەزانن. ڕەخنەیەک کە بە یاسا کەسی لەسەر ناگیرێت. بەبێ‌ ئەوەی گوێ بدەنە ئەوەی وتن و نووسین، بەرپرسیارێتییە.

هەتا ئێستا، لەکەناڵەکان، یان لەناو هۆڵەکان، لەنێوان دوو کەسایەتی دیار و کاریگەریی دوو حزبدا، نە لە هەڵبژاردنەکان و نە لەدوای هەڵبژاردنیش، دیبەیت نەکراوە. بە نووسین هەیە، بەڵام دیبەیت، یان بۆڵتین، لەنێوان دوو کەسایەتی دیار، نییە. ئێمە چەند جارێک، دوای جیابوونەوەی گۆڕان، لە ڕێکخەری گشتی گۆڕانمان داواکرد، دیبەیت بکەین، ئامادە نەبوو. تەنانەت بەڕێز. (هۆمەر شێخ موس) ئامادە بوو دیبەتی ئێمەو ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان، بەڕێوە ببات، هەر سوودی نەبوو. هەروەها پەیاممان بۆ سەرکردەی هەندێک لە حزبەکانی تریش نارد، دوای ڕووداوەکانی 17ی شوبات لەسەر دۆخی کوردستان و ناوچەکە، ڕوبەرو ببینەوە، نەسازا.

دیبەیتی (#10-04-2016#) بەدەستپێشخەری (خانەی زانستە مرۆییەکانی پاریس) و پەسەندی بەڕێزان (میشێل ڤیڤیۆرکا) و (عادل باخەوان) مانگێک لەمەوبەر، پێشنیار کرا. کە لەنێوان ئێمەو بەڕێز (عەلی باپیر) دا ئەنجام بدرێت. هەردوکمان، قبووڵمان کرد. ئەمەش خۆی لەخۆیدا، دەیسەلمێنێ کە پەیوەندی نێوان هێزێکی سیکولاری دیموکراتی وەکوو یەکێتی و هێزێکی ئیسلامگەرای وەکوو کۆمەڵی ئیسلامی، لەئاستێکدایە، ئاساییە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، دیبەیتێکی وا بکەن.هەڵبەتە، ئەم جۆرە دیبەیتەش لەم هەلومەرجەدا، زادەی تێگەیشتنی چۆنێتی ساغکردنەوەی ناکۆکیە فەلسەفی و سیاسییەکانیشە، لەسایەی ئەزموونی دیموکراسی کوردستاندا.

لەم ڕۆژانەدا، بیرورای جیاواز لەسەر دیبەیتەکە دەنووسرێت و دەبیسترێت. هەریەکە لەئاستی تێگەیشتنی خۆیەوە دەڕوانێتە ئەم جۆرە ململانێ فەلسەفییانە. هەیە لە دەربڕینی بۆچوندا، ئاستی زۆر نزمە. هەشە پەرۆشەو بەتێگەیشتنێکی مەدەنیانەوە بیرورا دەردەبرێت. تێگەیشتن لەچۆنێتی ڕاپەڕاندنی ئەم جۆرە ئەرکە دیموکراسییانە، بۆ کولتوری سیاسی گەلانی وەکوو ئێمە، ئاسان نییە. نەخوازەڵڵا بۆ فەریکە سیاسی و سیاسیە قارەمانەکانی فەیسبووک!

هەن پێیانوایە، مادام قەیران هەیە و، مادام تەنگوچەڵەمەی مووچە هەیە و، مادام شەهید دەبەخشرێت، کەی وەختی دیبەیتە؟! هەشە پێیوایە هەلومەرجەکە یارمەتیدەر نییە. ئەم قسانە لایەنی جۆراوجۆری باسەکەن. بەڵام ئەوەی پێویستە بزانرێ‌، ئەوەیە کە دەربڕینی بیروڕای جیاواز، بە نووسین، یان لە پەخشی تەلەڤزیۆنیدا، یان لەناو هۆڵەکاندا، لە هەموو ئان و کاتێکدا، گرنگە. تەنانەت لە قوڵترین قەیران و کێشەی سیاسیشدا. بۆ ئەوەی بیروڕا جیاوازەکان، سەرەنجامی مشتوماڵکردنیان لەناو ڕای گشتی، ساغبکرێنەوە، بۆ چۆنێتی چارەسەرەکان.

پڕۆژەی دەستووری کوردستانیش، هەروەها، دەسەڵاتە یاساییەکانی سەرۆکایەتی هەرێم، لە کێشە بنەڕەتییەکانی ئێستای کوردستانە. تەنانەت بە کێشەی پەڕڵەمانی هەڵپەسێردراویشمانەوە. لەباری بنچینەی دەستوور و سیکولاریزم و شەریعەتەوە، دەمێکە قسەی زۆر لەئارا هەن. یەکەمین کۆڕی سیکولار بە ناونیشانی (عەلمانییەت و سەلەفیەت و ئاییندەی دیموکراسی) لە (#19-01-1994#) بەشی ڕووناکبیری و هۆشیاری مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی ڕێکیانخست، ئێمە بەستمان و لەو هەلومەرجەدا، فتوای تیرۆرکردنیان دەرکردین. سێ‌ جار هەوڵی تیرۆرکردنیان داین. جارێکیان لە (#25-10-2005#) دوو خۆکوژ دوو سەیارەیان لەگردی سەرچنار پیا تەقاندین.

چەندین جۆر شەڕو کێشەی زیانبەخش ڕویاندا. بەڵام سەرەنجام، تەواوی لایەنەکان گەیشتینە ئەو ئەنجامەی، دەبێ ڕێکبکەوین. دەبێ‌ پێکەوە ئەرکەکان ڕاپەڕێنین. دەشبێ‌ دەسەڵاتەکانی کوردستان و ئەزموونەکە، بەهەموومان بپارێزین.

زیاتر لە (18) ساڵە، بەرەبەرە ئارامیی سیاسی و عەسکەری باڵی بەسەر دۆخی کوردستاندا، کێشاوە. ئەم ئارامییەش، ئازادییەکی زیاتری بەدیهێناوە. کەوابێ‌: دیبەیتی بەندەو بەڕێز (عەلی باپیر) پێویستە لەم ڕوانگەیەوە سەیر بکرێت، نەک گومانی بخرێتە سەر.

خۆم بەئەرک و خزمەتی دیموکراسی دەزانم، لەم جۆرە بەرنامەدا، ئەم ڕاستیدانەی خوارەوە لەبەرچاو بگرم:
- پایەی ئەزموونە دیموکراسیەکەمان، لەبەرچاوی دەوڵەتان و دۆستان و ڕای گشتی گەلەکەمان، جوانتر دەربخەین.

- تاقیکردنەوەیەکی مەدەنی مۆدێرن، باشتر بخەینە خزمەتی پەرەپێدانی ئازادییەکانەوە.

- جەماوەری هەردوو بەرەی عەلمانی و ئیسلامگەرا، ئاسوودە بکەین بەوەی ئەم دوو ئاڕاستە فەلسەفیە، دەتوانین ناکۆکی و بۆچون و ململانێکانمان، بخەینە خزمەتی پێکەوە خەباتی سیاسی و تێکۆشانی شارستانی.

- ئەم جۆرە دیبەیتە، هێندەی پەیوەندی بە فەلسەفەو ئایدیۆلۆژیەتی جیاوازەوە، هەیە، کەمتر پەیوەندی بە دیدی شەخسییەوە هەیە.

بۆیە، هەموو جۆرە نیگەرانییەک، بۆ چۆنێتی ئەنجامدانی دیبەیتەکە، لەروی پرەنسیپ و ئاکاری سیاسی و بیروباوەڕەوە، بەڵکوو بۆ ڕێزی شەخسیش، ڕەتدەکەمەوە. بەدڵنیاییەوە، دیبەیتەکە مەڵۆیەک دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی خەرمانی دیموکراسی. بەهیوام، دوای دیبەیتەکە، سەرەڕای بوونی جیاوازییەکان، باشتر ڕون بوونی ڕاستییەکان، ئامادەبوانی ناو هۆڵەکەو بینەرانی کەناڵەکان، بڵێین: خەرمانی دیموکراسی بەرەکەت. دەمێنێتەوە بڵێم، من چەندین پەڕتووکی خۆم، دێنمە هۆڵەکەو لە کۆتایی دیبەیتەکە پێشکەشی مامۆستا عەلی باپیری دەکەم. چاوەڕوانم بەڕێزیشیان چەند پەڕتووکێکی خۆیانم بۆ بێنن. [1]
ئەم بابەتە 319 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 04-04-2016
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-04-2016 (8 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 29-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 29-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 29-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 319 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
کورتەباس
پەیامی کافکا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,175
وێنە 105,494
پەرتووک PDF 19,117
فایلی پەیوەندیدار 96,139
ڤیدیۆ 1,292
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
کورتەباس
پەیامی کافکا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.078 چرکە!