پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,698
وێنە 106,205
پەرتوک PDF 19,173
فایلێن پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کۆمیتەی هەرێمەکان هەڵوەشایەوە.. یان هەڵیانوەشاندەوە؟ 1
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆمیتەی هەرێمەکان هەڵوەشایەوە.. یان هەڵیانوەشاندەوە؟ 1

کۆمیتەی هەرێمەکان هەڵوەشایەوە.. یان هەڵیانوەشاندەوە؟ 1
$کۆمیتەی هەرێمەکان هەڵوەشایەوە.. یان هەڵیانوەشاندەوە ؟ 1$
#مامۆستا جەعفەر#
#05-10-2018#
$بەشی یەکەم$
پەراوێزێکی کوورت بۆ پێشەکییەکەی مەلا بەختیار بۆ پەڕتووکی: (ئازاد هەورامی.. کەرکووکییەکی کوردستانی)
$پێشەکی$
ناوەندی مێژووی (ی. ن. ک) لە#31-08-2018# پەڕتووکی (ئازاد هەورامی... کەرکووکییەکی کوردستانی) بڵاوکردەوە. مەلا بەختیار کە پێشەکی بۆ ئەم پەڕتووکە نووسیوە، لەبن ناونیشانی (ئازاد هەورامی.. گەشاندنەوەی ژیلەمۆکان) ‌ کۆمەڵێک پرسیاری وروژاندووە و هەندێ لاپەڕەی زانراو و نەزانراوی ژیانی سیاسی ئازاد هەورامی هەڵداوەتەوه و تیشکی خستووەتە‌ سەر یەک دوو وێستگەی مێژووی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) .
وێڕای سوپاسی بێپایانم بۆ پشتیووانی لەم جۆرە پڕۆژە بچوک و سادانە، دەمەوێ خۆم بەڕاشکاوانە ئەوە بنووسم کە هەرچی من لێرەدا دەینووسم، تەنیا خۆم بەرپرسیارێتییەکەی لەئەستۆ دەگرم. جگە لە قەڵەمەکەم، هیچ کەس و لایەنێک سادەترین پشکی بەرپرسیارێتی وەبەرشان ناکەوێت.. کارێکی باش و ڕەوایە ئەگەر‌ چین و توێژە سیاسییەکانی ئەم کۆمەڵە، بەسەر تارمایی ڕابردوودا باز بدەن و مێژوو وەکوو خۆی بنووسرێتەوە و چەواشەکاری و خاتری ڕیشی فڵان و فیساری تێدا نەبێت. من نە دەمەوێ بە قەڵەم و نووسین، تۆڵە لە زنجیرە درامای پیلانگێڕی و پاشقولگرتن بکەمەوە، نە مۆتەکه ترسناک‌ و ڕێویە گەڕەکانی ڕابردوو نەفرەتباران بکەم. ئەوە بەشێکە له جەنجاڵیی مێژوو، ئەو مێژووەش نە دەگەڕێتەوە، نە دەشاردرێتەوه و زوو بێت یان درەنگ ڕاستییەکان دەردەکەون. تاریکەشه و چەند قایمیش بێت، ناتوانێت ڕووناکی مۆمێک بشارێتەوە!
واتە: بابەتی نووسینەکەی من: یەک دوو (تێزە) یە که مەلا بەختیار‌ له ‌پێشەکییەکەدا دەستی لەسەریان داگرتووه. ئیدی هەڵوێست و تێگەیشتنی ئەوسای من، ئەگەر لەناو تەپودووکەڵی ڕووداوەکاندا بووبم، یان له ‌دەرەوەی ڕەشماڵی ڕووداوەکان، هیچ دەورێکی ئەوتۆ ناگێڕێت! ڕووداوەکە تەمەنی چل ساڵ بێت یان سەدو چل ساڵ، پەیوەندی بەمنەوە نییە، با من بەدرێژایی ئەو ماوەیە بۆچوون و هەڵوێستی خۆمم هەبووبێت، یان نەبووبێت! هەڵوێست و کار و خەباتی من، ئەوە پاژێکن لە پاژەکانی گەشتی ژیان و یادەوەرییەکانم کە هەمووی لە بەرگی دووەمی پەڕتووکی (تالیتۆس) دا نووسراون‌ (دەستنووسی بیرەوەرییەکانمە دەربارەی ڕووداوە گرنگەکانی (1977 1982) و هەوری و ئاڵوواڵی بیرەوەری و کاری زانستی و ئەکادیمی پێکەوە تێهەڵکێش ناکرێت.
$کارکردن لەسەر ڕابردوو$
گەلانی پێشکەوتوو لەسەر هەر خاڵ و قۆناخێکی ڕابردووی خۆیان، ئەوەندەی تووکی سەریان، لەسەر وێستگە گرنگ و یەکلاکەرەوەکانی ڕابردوو کاریان کردووە. ئەمەش نهێنی سەرکەوتنی ئەوانە. تا لەسەر کەندولەندی ڕابردوو، بەشێوەیەکی زانستی و تێروتەسەل کار نەکرێت، کۆشک و تەلاری داهاتوو بەڕوونی نابینرێت، هەڵنگوتن بەسەر هەڵنگوتندا دێت، ملشکان بەدوای ملشکاندا دێت، هێشتا هەر نازانرێت هەڵە و پەڵەکان بۆ ڕوویانداوە و بۆ نەمانتوانیوە خۆمانی لێ بپارێزین!
لە کۆمەڵی ڕۆژاوادا؛ کوڕێک یان کیژێک پاش جیابوونەوە و تەڵاق و تەڵاقکاری، زۆرجار بۆ لای دکتۆری دەروونی و کەسانی پسپۆڕ و شارەزا دەچن: چارەسەریان دەکەن و کۆرس و ڕاهێنانی دوورو درێژیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بەسەر ئەو ئەزموونە تاڵەدا زاڵبن. مرۆڤ ئەگەر لەسەر ڕووبەری ئەو ئەزموونە، بەشێوەیەکی عەقڵانی کار نەکات، هەر یەکسەر شووی کردەوە، یان کوڕەکە ژنی هێنایەوە، تووشی هەمان ئەزموونی پێشوو، بەدیوێکی تردا دەبێتەوە.
ڕۆشنبیر و نووسەر و مێژوونووس و سیاسەتناسانی ئۆروپی، لەسەر هەر قۆناخێک و لەسەر هەر دیاردەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەزاران لێکۆڵینەوە و شیکاری زانستییان هەیە. ئێمەی کورد، هەر زۆر ترسنۆک و کڵۆڵ و دەست و پێ سپین. تا ئێستا ناوێرین بە چاوێکی ڕەخنەگرانه، ‌ ڕووداوەکانی سەد ساڵ لەمەوپێش هەڵسەنگێنین. ناوێرین ڕاستییەکان دەربارەی کۆماری کوردستان بخەینە ڕوو، نەوەک قەلەڕەشێک لێمان بقڕێنێت و شەمشەکوێرە لێمان وەدەنگ بێت.
لەم ڕۆژانەدا ناسیاوێک باسی هۆکار و کاردانەوە و هەلومەرجی دووبەرەکی و ڕۆژانی پێش کۆنگرەی شەشەمی (پ. د. ک) ی بۆ دەکردم. ئەو کاتی خۆی چەند جارێک مەلا مستەفا بارزانی و برایم ئەحمەد و مام جەلالی بینیبوو. پێشنیازی کۆنگرەیەک کرابوو (شەشەم) کە ئەندامانی (م. س) و سەرکردایەتی و بارزانی هەموو پێکەوە بەشداربن. بارزانی بە ڕاشکاوانە ئەو جۆرە کۆنگرە‌ هاوبەشەی بە ناڕاست زانیوە: بۆ ئەم جۆرە کۆنگرەیه من ناچم‌! من مەعلوماتم هەیە: ئیبراهیم ئەحمەد (200) کەس بۆ خۆی دەهێنێت.. مام جەلال (200) کەس دەهێنێت، عومەر دەبابە (200) کەس دەهێنێت.. من یاریەکەی ئەوان باش دەزانم.. من بڕیار دەدەم کێ بەشداری لە کۆنگرەی شەشەم بکات..
لێرەدا مەبەست هەڵسەنگاندن و شیکاری بیروڕای بارزانی نییە. من دەمەوێ ئەوە بڵێم: پەنجاوچوار ساڵ بەسەر جیابوونەوەی باڵی (م. س) و باڵی بارزانی- دا تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا کاری زانستی و ئەکادیمی لەسەر ئەو ڕووداوە نەکراوە‌، شەپۆلی تووڕەیی و جوێنباران و بەرد گرتنە یەکتر زاڵ بووە، ئەوەش هیچ سوودێک بە ڕاستی و چارەنووسی نادیاری گەلی کوردستان ناگەیەنێت!
پاش پەنجاو چوار ساڵ، لەناو هەندێک هێزی سیاسی کوردستاندا، بە هەمان لۆجیک و تێڕوانین و ڕستەسازی باسی کۆنگرەگرتن دەکرێت. سەیرە! دوای پەنجاو چوار ساڵ، چەندین جیابوونەوە و لێکترازان و لەتبوون ڕوویانداوە، هەر هەمووی دووبارەبوونەوەی تراجیدیای یەکەم جیابوونەوەیە کە له ‌هەموو ڕووێکەوە، ئەزموونێکی زۆر خراپ بوو، شوێنەواری نەرێنی تا ئەمڕۆش نەسڕاوەتەوە. کەچی نووسەر و سیاسەتناس و مێژوونووسان، کاریان تەنیا خۆلادان و پووش بەسەرداکردنی زۆربەی ئەزموونە تاڵەکانی گەلی کوردە و ئێمەش تا دێت تووشی هەڵنگوتن و سەرەنگرێبوون و هەڵدێران دەبینەوە و هیچ لە وانە و پەندەکانی ‌مێژوو فێر نابین.
$دەستاو دەستی سەرکردایەتی$
لەم نووسینەدا جێی ئەوە نابێتەوە لەسەر هەموو (تێزە) کانی مەلا بەختیار بنووسم، چونکە ئەم هەویرە ئاو زۆر دەکێشێت. شاسوار جەلال (ئارام) لە ڕۆژی #31-01-1978# شەهید دەبێت. شاسوار‌ یەکێک بووە لە ئەندامانی (کۆمیتەی هەرێمەکان) کە ئەم چوار هاوڕێیە بوون (شاسوار جەلال ئارام، ئازاد هەورامی، سالار عەزیز، مەلا بەختیار) .
کۆمیتەی هەرێمەکان: بریتی بوو لە کۆمیتەیەک کە نوێنەری هەرێمەکانی ڕێکخستنی کۆمەڵە (کملک) پاش مانگی ئەیلوولی 1975 پێکیانهێنابوو. ئەوەش دوای ئەوەی سەرکردایەتی کۆمەڵە بەرەو ئێران ڕۆیشتبوون و لەسەر سنوور گیران و #01-01-1976# بە دەستبەسەری ڕادەستی ڕژێمی بەغدا کرانەوە.
ئەم کۆمیتەیە ڕێکخستنەکانی گرتەوە، نەیهێشت ڕووخان و داوەرین و پەرتەوازەیی لە ڕیزەکانی کۆمەڵەدا ڕووبدات، لە ماوەی کەمتر لە شەش مانگدا زەمینەی بۆ خەباتی چەکداری و شەڕی پارتیزانی خۆش کرد.
$مەلا بەختیار دەنووسێت:$
شوێنگرتنەوەی شەهید ئارام، له و باسانە بوو لەناو خۆماندا هەڵوێستەمان لەسەر دەکرد. من لە قەراخەوە، پێش ئەوەی بگەمە سەرکردایەتی، نامەم بۆ مام جەلال نووسیبوو، کە دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی شەهیدبوونی ئارام، دێمە سەرەوه و کۆبوونەوەی فراوان بکەین و کاک نەوشیروان بکەینە سکرتێری کۆمەڵە. مام، ناوەرۆکی نامەکەی زۆر بەدڵ بوو. له ‌کۆبوونەوە فراوانەکەشدا باسی کرد و ئاڕاستەی بۆچوونەکانیشی هەر بۆ ئەوه ‌بوو، کاک نەوشیروان ببێتە کەسی یەکەمی کۆمەڵە. کاک نەوشیروان، لە کۆبوونەوەکەدا، لە هەموومان باشتر لێکدانەوەی بۆ دۆخەکە، بۆ کۆمەڵە، بۆ یەکێتی، بۆ ململانێکان و کێشەکان هەبوو. میتۆدی قسەکردنی زانستیانە بوو. گەرچی وتارخوێنێکی کارامە نەبوو، وەکوو مام. ئێستاش، دوای ڕووداوە نالەبارەکانیش کە بیر له و بڕوایەم دەکەمەوە، له و زەمان و زەمینەیەدا، فێڵ لەخۆم ناکەم، پاشگەز نەبوومەتەوە له و بڕیارانەی داومن.. گەرچی لەدوا ئەنجامیشدا، باجە هەرە قوورسەکەی من داومە...
پێشەکی دەبێ ئەوە بنووسم، هەر کەسێک، زانابێت، یان نەزان، ئەم دێڕانەی سەرەوەی بنووسیبایە، زۆر ئاسایی و سرووشتی بوو، بەڵام مەلا بەختیار تۆ بۆ؟
دەتەوێ پەیامێکی سەرسوڕهێنەر بگەیەنیت؟ دەتەوێ بە خوێنەر بڵێیت: من پیاویکی لێبوردە و دڵاوا و دلۆڤانم و لەسەر ڕێبازی نازەبروزەنگی مەسیح و غاندی و ماندێلا و مارتن لوتەر کینگ دەڕۆم! خوێنەری ئازیز دێڕە نەنووسراو و نەبینراوەکانی پشت دێڕە نووسراوەکان دەخوێنێتەوە. خەڵک ئەوەندەی سەیری کردەوە دەکات، نیو ئەوەندە سەیری قسە و وتار ناکات. هەزاربار شوکر، زۆربەی سیاسییەکان قسەکانیان هەر زۆر جوانە، دەیان ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزیش دوایان دەکەوێت. کردەوە و ئەدای سیاسیش لەناو دڵی کۆمەڵانی خەڵکدا جێگەی دەبێتەوه و دەچەسپێت.
بە چوار ڕستەی زەرد و سوور، کەس نابێتە دڵاوا و دڵفراوان و تۆلەرانس. دەزگای ڕاگەیاندنی گەورەی ئەم وڵاتە ویستیان بە دەهۆڵ و زوڕنا و دابەشکردنی شیرینی و دەمچەورکردن، کەسێک وەکوو پەپوولە و غاندی و ماندێلا وێنا بکەن، نە کەس بڕوای پێکردن و نە دڕکەکان گوڵیان گرت.
دەتەوێ بەخوێنەر بڵێیت: تۆ و نەوشیروان لە برا براتر و لە دۆست دۆستتر و هەتا سەر ئێسک یەکترتان خۆشدەویست و بۆ یەکتر دەتوانەوه؟ هەردووکتان شەم و پەروانە بوون و بەبێ پرس و ڕای یەکتر پەنجەتان بە ئاودا نەدەکرد و موو بە بەینتانا نەدەڕۆیشت؟ ئەگەر نێوانتان ئەوەندە خۆشبووبێت و نەینووسیت، ئەوە ئەو نووسینەت ڕاستگۆیی خۆی لەدەست دەدا! ئەم گەزو جاوە دەبێ بۆ بۆنەی تر و کات و سەردەمی تر هەڵبگیرێت.
له ‌قووڵایی ئەشکەوتەکانی بنهۆشەوە، گرەوت لەسەر ئاشتکردنەوەی بزاڤی گۆڕان کردووە، لەملاشەوە دەتەوێت مژدەی دڵخۆشکەر‌ پێشکەشی جەماوەری یەکێتی بکەیت و خۆت وەک پەپوولەی ئاشتی و ئاشتەوایی و ساڕێژکەری دڵی بێنەوا و دڵشکاوان بناسێنی، ئەوە مافی خۆتە و کارێکی باشە.
لەم ڕۆژگارەدا هەرچی دەبینی سەیر و سەمەرەیە، هەروەکوو ڕووناکبیرانیش دەڵێن: (پارادۆکس) ە! تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەندێ جار کەسانێک پیشاندەدەن، ڕەحمەت بۆ گۆڕی سەدام حسێن ڕەوانە دەکەن! زۆرکەس دیاردەکەیان بەلاوە سەیرە: هەروەکوو ئەوەی ئەم سەدام حسێنە دڕەندەترین دیکتاتۆر و فاشی نەبووبێت و شەڕی ئێراق و ئێرانی هەڵنەگیرساندبێت و پەلاماری کوەیتی نەدابێت و کیمیابارانی هەڵەبجەی نەکردبێت و ئەنفالی نەکردبێت و هەزاران کەسی بێتاوانی نەکوشتبێ و دەربەدەر نەکردبێ!
کارە دزێوەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆی ئێراق و تەقینەوەی گەندەڵیی ئیداری و ئابووری و سیاسی وای کردووە، خەڵک ڕەحمەت بۆ گۆڕی سەدام بنێرێت. سەدام ناتوانێت خۆی جوان بکاتەوه و کارە ناشیرین و کرێتەکانی سپی بکاتەوە. ئەوە دەسەڵاتی سیاسی ئەمڕۆی ئێراقە، خەڵک ناچار دەکات ڕەحمەت بۆ شەیتانیش بنێرن.
$ئایا نووسین ئامانجە؟$
نووسین ئامانج نییە! نووسەرێکی ئاسایی وشە و ڕستە، بەسەر کاغەزدا بەبێ هۆ نابارێنێ. نووسین جۆرێکی گرنگە لە جۆرەکانی بەرپرسیارێتی. کەسێک شتێک بنووسێت و هەست بە بەرپرسیارێتی نەکات و مۆتیڤێکی تایبەت پاڵی پێوە بنێت، هەر نەنووسێت چاکترە، چونکە ڕۆژێک دێت، ئەو نووسینە وەکوو مارەکەی شێخ هۆمەر لە گەردنی دەئاڵێت و لێی نابێتەوە! من بزانم نووکی قەڵەمەکەم کەپەرە و هیچ ئامانجێک ناپێکێت، نە سەری خۆم دەئێشێنم و نە سێتاشی پێوە دەبەستم!
$مەبەستی ڕاستەقینە لەم کۆپلەیە چییە؟$
ئەگەر مەبەستی بنچینەیی ڕەوانەکردنی پەیامێکی ئاشتەوایی و نۆژەنکردنەوەی دیکۆر و درز و کەلێنەکانی تەلار و باڵەخانەی ڕابردووە، ئەوە دەیتوانی له ‌کۆڕێک یان بۆنەیەک یان گفتوگۆیەکی تەلەڤزیۆنیدا پەیامێک ئاڕاستەی گۆڕان بکات.
هەر کەسێک سەرقاڵی پەیامنووسین بێت، دەبێ ئەو ڕاستییە بزانێت، گۆڕانی ئەمڕۆ، گۆڕانی دوێنێ نییە، با لەدیوی دەرەوەش بەسەر ڕەنگ و ڕوخسارەکاندا کەمترین گۆڕان ڕوویدابێت.
گریمان مەبەست گێڕانەوەی ڕاستییەکانە، چونکە دەرخستنی ڕاستی، گەورەترین خزمەتە بە گەل و مێژوو. ئەوە ڕاستی بەم شێوەیە لەخاچ نادرێت و ڕێگە و جێگەی خۆی هەیە. ئەو ڕاستیدانەی مەلا بەختیار دەیانزانێت و ئەوەی من پێش (1982) زانیومە، من خۆم نامەوێ لەسەر هەمووی بدوێم، گێڕانەوەیان ڕەنگە کەڵک بەکەس نەگەیەنێت. ڕاستییەکان زۆر تاڵن و ئەرکی من نییە برینە کۆنەکان بکولێنمەوە!
ئەم پێشنیاز و بڕیارە کە مەلا بەختیار لە شوباتی 1978 داویەتی و پاش چل ساڵ لێی پەژیوان نییە، پێشنیاز و بڕیارێکی ئەوەندە سادە و ساکار بوو، هەروەکوو ئەوەی کەسێک بڕیار بدات جگەرە نەکێشێت یان چای شیرین نەخواتەوە.
ئۆلف پاڵمە دەکوژرێت و ئینگڤار کارلسۆن جێگای دەگرێتەوە؟
دەستاو دەستکردنی سەرکردایەتی هەروا بەخۆشی و بەجوانی تێپەڕی و هیچ قوربانی و سەرئێشەی لێنەکەوتەوە؟
ئەگەر بەم پێودانگەی مەلا بەختیار بێت، دەبێ منیش هەر بۆ خۆشی بنووسم:
(من نەمبیستووە لەنێوان (1980-1988) کەسێک لە گوڵێک کاڵتری پێ گوترابێ و لەسەر جیاوازیی بیروڕا زیندانی کرابێت) ئایا ئەو و مامۆستا پشکۆ نەجمەدین قسەکانم دەسەلمێنن؟
گریمان له ‌ساڵی 1978 بەدواوە هیچ ڕووینەداوە، نە کەس لووتی پژاوە و نە له ‌هەرسێ کۆنفرانسە‌کەی کۆمەڵەدا قڕەقڕ و ژاوەژاو بووە‌ و گورگ و بەرخ بە یەکەوە ئاویان خواردۆتەوە! بەڵام یەک ڕاستی هەیە و کەس ناتوانێت سێ و دووی لەسەر بکات: پاش زەمینەخۆشکردن و پاکتاوکردنی ڕیزەکانی کۆمەڵە لە دەنگ و ڕەنگ و ئاوازی جیاواز، کۆمەڵە هەڵوەشێنرایەوە! پاش تێپەڕبوونی نزیکەی بیست ساڵ بەسەر هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵەدا، نەوشیروان پەشیمان بووەوە له و بڕیارەی داویەتی. پرسیارەکەی من ئەمەیە: ئایا مەلا بەختیار زانیویەتی نەوشیروان دەیەوێت کۆمەڵە هەڵبوەشێنێتەوە؟
$له ‌ئەنتی کۆمۆنیستەوە بۆ سەرکردایەتی کۆمەڵە$
من دەمەوێ جەخت لەسەر ئەوە بکەمەوە: کۆمەڵە بەشێکە لە مێژوو، کەسایەتی و ڕووداوەکانیش بەشێکن لە ڕابردوو. نووسینەکانی من خوانەخواستە، پەیوەندی بە سیاسەتی ئەمڕۆەوە نییە و بابەتەکەی من، لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو لایەک، تەنیا ڕوونکردنەوە و هەوڵی تێگەیشتنی ڕووداوەکەیە، نەک دادگایی و بەشینەوەی تاوان و بێبەریکردن و پاکانەی سیاسی بۆ ئەم و ئەو.
ساڵی 1975 کاتێک له ‌شام (ی.ن.ک) دادەمەزرێت، نەوشیروان لە ڤییەنا دەبێت، نەک لە شام. مام جەلال داوا لە ئازاد خۆشناو دەکات پەیوەندی بە نەوشیروان مستەفا و دکتۆر کەمال فوئادەوە بکات. ئازاد سەردانی نەوشیروان دەکات، بۆ ئەوەی قۆڵی لێ هەڵماڵێت و بێتە ڕیزی یەکێتییەوە، ماوەیەکی زۆر نەوشیروان خۆی بەدەستەوە نادات و دەڵێت: ( (ئازاد من ئێستا ترۆتسکیم و لەگەڵ ترۆتسکییەکانی ڤییەنا ژیانێکی خۆش بەسەردەبەم، بڕۆ وازم لێبێنە..) )
نەوشیروان له ‌بیرەوەرییەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە نەکردووە کە ترۆتسکی بووە. به ‌درێژایی ئەو ماوەیەی پێکەوە لە ناوەندی کۆمەڵە و (م. س) کارمان کردووە، ئاماژەی بۆ ئەوە نەکردووە کە لە ڤییەنا ترۆتسکی بووە و لای کەسیش ئەوەی نەدرکاندووە!
له ‌پەڕتووکی (له ‌کەناری دانوبەوە بۆ خڕی نێوزەنگ) باسی چرکەی یەکتربینینی خۆی دەکات لەگەڵ بەشێک لە کادرەکانی کۆمەڵە کە داوای لێدەکەن لەناو ڕیزەکانی کۆمەڵەدا کار بکات. ئەو له ‌داواکەیان هەڵدەپرینگێتەوە و ‌راشکاوانە پێیان دەڵێت: من بڕوام بە کۆمۆنیزم نییە! مەلا بەختیار خۆی لەم دانیشتنەدا بووە. یەکێک ‌راشکاوانە لە مانگی ئابی 1977 خۆی بە کەسێک پێناسە کردووە کە بڕوای بە کۆمۆنیزم و (مارکسیزم) نییە، بۆیە نایەوێت لەناو ڕێکخراوەکەی ئەواندا کاربکات، کەچی پاش شەش مانگ، لە (31-01-1978) بە دڵفراوانییەوە ڕازی دەبێت ببێتە دەمڕاست و سکرتێر و هەمەکارەی ناو کۆمەڵە !
لە ماوەی شەش مانگدا چی ڕوویداو چۆن توانی سیستێمی ئایدیۆلۆژیی خۆی به و ئاسانییە بگۆڕێت؟ هەر بەڕاست بیروباوەڕی گۆڕا، یان ئەو بە پلان و بە ڕووکەش خۆی بە مارکسی دادەنا و لەبنەوە هەرکەس دڵسۆزی کۆمەڵە بووایە، ئەو هەوڵی دەدا لووتی بشکێنێ و ڕیسوای بکات و دەریپەڕێنێ؟
له ‌کۆنفرانسی یەکەمی کۆمەڵەدا (مالیمۆس) لە ساڵی 1981 ، نەوشیروان لە بەردەم (180) ئەندامی کۆمەڵەدا وتی: کۆمۆنیزم گەڕوگول بووە. سەبارەت بە دروشمی کرێکارانی جیهان یەکبگرن و هاوپەیمانیی کرێکارانی کورد و عەرەبیش وتی: ( (من عەرەب بەهەشتیشم بۆ درووست بکات نامەوێت) ) .
له ‌کۆنفرانسی سێیەمی کۆمەڵەدا (مێرگەپان) لە ساڵی 1984 ، له ‌کاتی شیکردنەوە و گفتوگۆ دەربارەی هەندێ بابەتی پەیڕەوی ناوخۆ، دەگەنە سەر ئەم خاڵە:
(کرێکارانی جیهان ئامانجی هاوبەشیان هەیە له ‌دیموکراسی و سۆسیالیزمدا..) زۆربەی زۆری کۆنفرانسەکە ئەم خاڵە پەسەند دەکەن و بەشێک پێیانوایە: دەبێ چەمکی کۆمۆنیزمیش بخرێتە پاڵی. پێنج کادری کۆمەڵە هەڵدەستن و داوا دەکەن (کۆمۆنیزم) یش دابنرێت.
(ئومێد سەعید گەوهەر، د.هەژار، دارا جەمیل محەمەد، د.حەسان و کادرێکی تر کە ناوەکەیم بیر نەماوە..) پێداگری لەسەر چەمکی (کۆمۆنیزم) دەکەن. نەوشیروان هەڵدەچێت و له ‌کۆنفرانسەکە دەچێتە دەرەوە. مەلا بەختیار دوای دەکەوێت و دەیهێنێتەوە و ناهێڵێت کەشوهەوای کۆنفرانسەکە گرژی و پشێوی تێبکەوێت.
نەوشیروان ڕوودەکاتە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە و دەڵێت: ئەگەر مەلا بەختیار نەبووایە هەرپێنجتانم هەر لێرە ڕەمی دەکرد.
ئایا نەوشیروان سکرتێری وەکوو عەزیز محەمەد، د.قاسملۆ، یان وەکوو ئۆجەلان بووە..؟
نەوشیروان هەر له ‌ساڵی 1978 تا هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵە دەسەڵاتی ڕەهای هەبوو. هەمیشە مام جەلال نیوەی ئەو چەک و پارەیەی دەست (ی. ن. ک) دەکەوت، لەبەردەستی ئەوی دادەنا، ئیدی چۆن سەرف دەکرا و بە کێ دەدرا و بە کێ نەدەدرا ئەوە هەر خۆی و خوا دەیانزانی!
مەبەستمە بڵێم: هیچ سنوورێک بۆ دەسەڵاتی ڕەهای ئەو دانەنرابوو. ئەندامی سەرکردایەتی زیندانی دەکرد و کادری دارکاری دەکرد و بیانووی بۆ کوشتنی خەڵک لەناو شارو لەناو شۆڕش دەدۆزییەوە، دەسەڵاتێک نەبوو ڕێگری لێبکات!
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 423 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 09-10-2018
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 05-10-2018 (6 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 29-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 29-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 423 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,698
وێنە 106,205
پەرتوک PDF 19,173
فایلێن پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.812 چرکە!