پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,469
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,166
فایلی پەیوەندیدار 96,495
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
نامەیەکی کراوە بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نامەیەکی کراوە بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان

نامەیەکی کراوە بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
$نامەیەکی کراوە بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان$
#مامۆستا جەعفەر#
#05-04-2019#
هەڤاڵانی بەڕێز و پایەبەرز!
سڵاوێکی گەرم
لەسێیەمین کۆنگرەوە، بەرپرسیارێتی مێژوویی ئیدارەدان و گەشەپێدانی یەکێتی، لە هەموو ڕوویەکەوە، دەستۆی بەڕێزتاندایە‌. بەرپرسیارێتی بریتی نییە لە: سەردانی بارەگای (م.س) و بەشداریی کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی سەرکردەی هێزە سیاسییەکان و ... تاد. ئێوە بەرانبەر هەموو ڕووداوە مەزن و سادەکانی ناوەوە و دەرەوەی ی. ن. ک بەرپرسیارن. تا ئەو ڕۆژەی ئێوە لە پشت مێزەکانتان دەبن و بەرپرسیارێتیتان پێسپێردرابێت، بەڕێزتان بەرپرسیارن! ئێوە مافی گوڵبژێرکردنی پاژ و شێوەی بەرپرسیارێتیتان بۆ دەستەبەر نەکراوە: بەرانبەر پاژێک خۆتان بە بەرپرسیار بزانن و بەرانبەر پاژەکانی تر خۆتان نەبان بکەن!
من لێرەدا دەمەوێت تەنیا لەسەر یەک بابەت بنووسم: چی و چۆن لەسەر #مام جەلال# دەنووسرێت؟ هەرکەس هەرچی ویست و نەویست بیخاتە سەر لاپەڕەی ڕۆژنامە و لە پەڕتووکاندا بڵاوبکرێتەوە و بەڕێزتان هیچ قسەیەکتان نەبێت؟
مام جەلال لەلایەکەوە سکرتێری گشتی (ی. ن. ک) و لەلایەکی ترەوە سەرۆک کۆماری ئێراق بووە. ئەم پلە و پۆستە لەڕووی قانونی و ڕەسمیاتەوە؛ ئەو مرۆڤە لە ‌کەسێکی تایبەتەوە دەکاتە کەسایەتییەکی گشتی. لە زۆربەی وڵاتاندا هەلومەرج و جێگای ئەم کەسایەتییانە لەبەرچاو دەگیرێت.
لە ‌زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکاندا، مێژووی ژیان و دۆکیۆمێنت و نامە و ئەرشیفی ئەم کەسایەتییانە بەشێوەیەکی تایبەت سەیر دەکرێت و دامەزراوەی دەوڵەتیی پسپۆڕ سەرپەرشتی نووسینەوەی مێژووی ژیانی ئەو کەسایەتییانە دەکات و ئەرشیفەکەیان دەپارێزرێن. لە ئۆروپا ماڵی شاعیر و نووسەر و هونەرمەندە گەورەکان کراونەتە مۆزەخانە و ڕۆژانە هەزاران کەس سەردانی ئەو ماڵانە دەکەن.
مام جەلال یەکێکە لەو سەرکردانەی دەبێ مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی شانازی پێوە بکات. ژیاننامە و بیرەوەری و ئەرشیفی مام جەلال دوو پاژە: بەشێکی تایبەتە، پەیوەندی بەخۆی و خێزان و کەسوکاریەوە هەیە، پاژەکەی تری پەیوەندی بە کەسایەتی سیاسی و گشتی و مەعنەویی ئەوەوە هەیە!
ئەرکی ژمارە (‌یەکی) مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەوەیە بایەخ بە مێژووی ژیان و ژیاننامە و ئەرشیفی مام جەلال بدات. نامەوێ باسی سەرۆکێکی وڵاتانی ڕۆژاوا بکەم کە چییان بۆ کراوە؟ باسی ئەوانە ناکەم! باسی سەرکردایەتی حزبێکی کوردستان دەکەم: هەر بۆ نموونە #پارتی دیموکراتی کوردستان# (پ.د.ک) بە چەندین پەڕتووک ژیاننامە و بیۆگرافی و خەباتی مەلا مستەفای بارزانییان بڵاوکردووەتەوە. ئەمەی ئەوان کردوویانە کارێکی سرووشتی و ئاساییە، بەڵام سەرکردەیەکی یەکێتی ژیاننامە و بیۆگرافی سەرکردەیەکی پارتی بنووسێت، هەزاران نیشانەی پرسیار بەسەریدا دادەبارێنرێت. من لە ئۆروپاش ئەو دیاردەیەم نەبینیوە، سەرکردەی حزبێکی دژ و خۆ بە ئەڵتەرناتیڤزانی حزبەکەی تر، بە ئەرێنی پەڕتووکێک لەسەر ژیاننامە و بیۆگرافی سەرکردەی حزبێکی تر بنووسێت! هەر بەوەدا بزانن ماستەکە موویەکی تێدایە و کاسەکە بێ ژێرکاسە نییە!
سەرکردە هەیە، سەرکردەیەکی لۆکاڵی، گۆشەگیر و پەراوێزخراوە، سەرکردەش هەیە ناوبانگی بۆ سەرانسەری جیهان ڕۆیشتووە. سەرکردەیەک لەنزیکەوە ئەم کەسایەتییە گەورانەی ناسیبێت وەکو: (کامل چادرچی، عەبدولناسر، عەبدولکەریم قاسم، یاسر عەرەفات، موعەمەر قەزافی، ڤیلی برانت، کرایسکی، جۆرج بوش، بیل کلینتن، ئۆباما، تۆنی بلێر، خومەینی، خامنەیی، ڕەفسەنجانی، هووجن تاو، فرانسوا میتران، تورگوت ئۆزال، بری#ماکۆ#ڤ، گێنشەر و ... تاد) دەکرێ ئەم ئەزموونە پشتگوێ بخرێت و بۆچوون و بیروڕای مام جەلال لەسەریان نەنووسرێت؟
یەکێتی دامەزراوەیەکی تایبەتی نییە هزر و بیر بەرهەمبهێنێت، کە لەرۆژاوا پێیدەگوترێت: (تینک تانک Thinktank-) ئەگەر دامەزراوەیەکی لەم جۆرەی هەبوایە دەیتوانی مێژووی خۆی بنووسێتەوە، یان کەڵک لە ئەزموون و شێوەی بیروکار و هەڵوێستی مام جەلال وەربگرێت.
لەسایەی سیاسەتی پشتگوێخستن و خۆپەراوێزخستن و بایەخ بە (هیچ) نەداندا، کەسێک پەڕتووکێکی بڵاوکردووەتەوە بەناوی (دیداری تەمەن) کە فڕی نە بە (دیدار) ەوە هەیە و نە (تەمەن) ! گوایە ساڵی 1990 ڕیکۆردەرێکی داناوە و قسەی مام جەلالی تۆمار کردووە و پاش چەندین هەڵەبڕی و شەنوکەوکردن، هێشتا پڕە لە هەڵە و پەڵە و داڕشتنی بێتام و ناقۆڵا، کە زۆر زەحمەتە مام جەلال قسەی وا ساردوسڕی کردبێت.
جارێ دەمەوێت لەڕووی قانوونییەوە ئەوە بنووسم: مرۆڤ لەسەر ئەوە تووشی دادگایی نابێت کە لەمێشکی خۆیدا بیری لە کارێکی نەرێنی کردبێتەوە: (نموونە: یەکێک بە خەیاڵ ماڵێک دەسووتێنێ.. دادگا ناتوانێت بڕیاری گرتنی بۆ دەربکات..) گفتوگۆیەک خاوەنەکەی بڵاوکردنەوەی پەسەند نەکردبێت، خەیاڵێکە و تۆمار کراوە. تەنیا گفتوگۆ لەگەڵکراو، مافی بڕیاری بڵاوکردنەوە و بڵاونەکردنەوەی بۆ پارێزراوە. کەسی دووەم کە مرخی لە بڵاوکردنەوەی گفتوگۆکە خۆش کردووە، هیچ مافێکی قانوونی نییە. ئامادەکەری پەڕتووکی (دیداری تەمەن) لە بەردەم کەناڵێکی ئاسمانیدا دانی بەوەدا ناوە کە مام جەلال ڕەزامەندی لەسەر بڵاوکردنەوەی پەڕتووکەکە دەرنەبڕیوە! لە بەردەم ژمارەیەک پیاوی کامڵ و موعتەبەردا هەمان قسەی دووپات کردووەتەوە. لە وتاری (مامۆستا جەعفەر بەشوێن چییەوەیە؟) لەبری بەڵگەهێنانەوە و ڕێزلەخۆگرتن و ئەدەب نواندن، تەکنیکی هەڵچوون‌ و قسەی زبر و بێسەروبەری پێڕە و کردووە..
من داوا ناکەم (م. س) لەسەر ئەو نووسینەی بەدەنگ بێت. من زۆرجار بەناوی خوازراوەوە بە ناهەق هێرشم کراوەتە سەر و ئامادە نەبووم وەڵامی هەندێ کەس بدەمەوە کە زانیومە قسەکان لە ‌درۆ هەڵبەستن بەولاوە هیچی تر نین. ئەگەر ئاشنا و ڕۆشنا زۆر بۆژوویان کردبێتم بە پرسیاری: (بۆ وەڵام نادەیتەوه؟) بە ئایەتێکی قورئان وەڵامم داونەتەوە: (وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا) . چاکە! ئەوە من داوام لە (م.س) کرد داکۆکی لە من نەکات، ئەی نابێ داکۆکی لەخۆی و حزبەکەی و سکرتێرەکەی بکات؟ من خۆم خاچی خۆم لەسەر شانی خۆم دادەنێم و داکۆکی لەخۆم دەکەم! قانوون هەیە و دەبێ لە بەردەم دادگا ئەو تاوانانەی کە لەخۆڕا بۆ منی درووستکردوون، یەک بە یەک‌ بسەلمێنێ. فێری ئەوەش ببێت (مرۆڤ مافی هەیە) و جوێندان و تاوان درووستکردن دەچێتە خانەی (رووشاندنی کەرامەتی خەڵک و بەهیچ شێوەیەک ڕێگەی پێنادرێت.) ئەمە بڕگەیەکی جاڕنامەی مافی مرۆڤی جیهانییە و مادەی یەکەمی دەستووری ئەڵمانیایە. ئەمە دەنووسم چونکە ئامادەکەری پەڕتووکی (دیداری تەمەن) نزیکەی چارەکە سەدەیەک لە ئەڵمانیا ژیاوە و زانکۆی لەوێ تەواوکردووە و وەزیری (مافی مرۆڤ) بووە لە ‌#سلێمانی#. بەگوێرەی (قانون العقوبات البغدادیە مادە 433) سەرجەمی نووسینەکەی لەنێو دوو کەوانەی (تشهیر و سب و قژف) و ڕووشاندنی کەرامەتی خەڵک دادەنرێت.
ئەو نووسیویەتی: (مامۆستا جەعفەر لەشەڕدا تەقەی نەکردووە) ، ئای لەم زانیارییە مەزنە! ڕستەکە سەرتاپای هەڵەیە: جارێ ئەوە دانپێدانانە بەوەی بەشداریم لەشەڕدا کردووە. کەسێک بەشداری لە شەڕدا بکات، دەشێ هەردوولا گوڵبارانی یەکتریان کردبێت؟ یان ئەو کەسە لەکاتی شەڕدا ئیسپریسۆ و ئەمریکانۆ بخواتەوە؟ غاندی و مارتن لۆتەر کینگ و مەندێلاش تەقەیان لەکەس نەکردووە! ئەگەر تەقەکردن لەدیل و بێتاوان و خەڵکی لە پشتەوە دەستبەستراو بە (ئازایەتی) دابنرێت! نەخێر من تەقەم لەدیل و خەڵکی بێتاوان نەکردووە! من لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن بووم و بە قەڵەم پەیامی کوردانە و مرۆڤانەی خۆمم گەیاندووە و خزمەتی گەلی کوردستانم کردووە و ئامر بەتالیۆنی بەرلین نەبووم!
(دیداری تەمەن) زیانێکی زۆری بە ناووناوبانگی مام جەلال و یەکێتی گەیاندووە، خەڵک چاوەڕێی چی بوو، چییان بەرچاوکەوت؟
کەسوکاری شەهیدان: عەلی عەسکەری، دکتۆر خالید سەعید، شاسوار جەلال (شەهید ئارام) ، عەلی هەژار، کاردۆ گەڵاڵی و... تاد، چاوەڕوانی ئەوە بوون لەڕووی ڕۆحی و مەعنەوییەوە پاداشت بکرێن و تاجی ڕێزلێنان لەسەر چەپکە گوڵی سەرکەوتن و یادەوەریی ئەوان دابنرێت، چونکە بەشێکیان ئارامگایەکیان نییە، ناویان لەسەر کێلەکان نەخشێنرابێت. کەچی لەم پەڕتووکەدا قسەی زۆر تاڵ و ناشیرین و دزێو بەرانبەریان کراوە. من ماوەیەک لەمەوپێش چەند دێڕێکم لەسەر عەلی عەسکەری نووسی (عەلی عەسکەری لە ئاوێنەی مێژوودا) و لە پەڕتووکی (عەلی عەسکەری و بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان) هەر بە مەبەستی دڵدانەوە، هەوڵمداوە بەشێک لە برینەکان ساڕێژ بکەم.
ئایا عەلی هەژار و کاردۆ گەڵاڵی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر ‌بوون یان خۆفرۆش و بەکرێگیراو و خیانەتکار؟ ئەگەر جاسووسی ڕژێم بوون بۆ ڕژێم ئیعدامی کردن؟ ڕژێم بۆ بەکرێگیراوی خۆی ئیعدام دەکات؟ ئەمە کام لۆجیکە؛ ڕژێمێکی فاشی دژ بە ‌کورد، مرۆڤێکی ناپاک و سەربەخۆی، لەبەر ئەوەی دڵسۆزی ڕژێم بووە، هەروا بە سووک و سانایی لەسێدارەیان دەدات؟ کامەیە (بەڵگەی تاوان) لەسەر ئەم دوو شەهیدە کە دەیسەلمێنێ بە قازانجی ڕژێم کاریان کردووە؟ ئەگەر ئەمانە سەر بە ڕژێم بوون بۆ سەرکردایەتی لە ‌پەناوە، بە خشکەیی، کاغەز و نووسراو و بەڵگەنامەی نەخستە بەردەستی خوێنەران؟ ئەگەر ئەمانە خیانەتکار بوون بۆ پاش 2003 ئەوەی لەبن بەڕەبوو، نەخرایە سەر بەڕە؟
ئەمانە بوونە قوربانی (بیروڕای جیاواز) لەناو بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان و ی. ن. ک! خیانەتی چی و بەکرێگیراوی چی؟ من کاردۆ گەڵاڵیم دەناسی و نامەی عەلی هەژاریشم بینیوە کە تەنیا لەدڵی پیاوێکی زۆر دڵسۆز و خەمخۆرەوە ئەو وشە و ڕستانە دێنە دەرەوە. بەڵگەی زانستیشم لایە کە هەردووکیان قوربانی و بێتاوان بوون. ئەم دوو شەهیدە و دەیان شەهیدی تریش دەبوو‌ (رد إعتبار) یان بۆ بکرێت. نەک کەسێک لاولاوە بێت و قسەیەکی (سیاسی) نەسەلمێنراو، بەبێ بەڵگە بخاتە پەڕتووکێکەوە و هیچ ڕوونکردنەوە و پەراوێزی بۆ نەنووسێت؛ ئەمەیە غەدری دووپاتکراوە!
خەڵکێکی زۆر لە سۆنگەی (دیداری تەمەن) ەوە نائومێد و دڵشکاو بوون! لەوەش ناخۆشتر دەنگۆ‌یەک هەیە، گوایە: باڵێک لە ‌باڵەکان، بەبێ خوێندنەوەی تێکستەکە پشتیووانی لە ‌بڵاوکردنەوەی پەڕتووکەکە کردووە! مەکتەبی سیاسی بەڕێزیش بێدەنگی بۆ خۆی هەڵبژاردووە، هەروەکوو بۆ دەیان بابەتی نیشتمانی هەستیار و گرنگ بێدەنگییان بە باشترین چارەسەر داناوە.
بەڕێزان!
هەر کەسێک پشتیووانی لە بڵاوکردنەوەی پەڕتووکێک بکات، یان سپۆنسەری بێت، دەبێ ناوی لەسەر بەرگی پەڕتووکەکە بنووسرێت و شایانی سوپاس و پێزانینی نووسەر و ئامادەکەر بێت. (م. س) لەبەر دڵی فڵان تەکەتول و فیسارە باڵ دەیان سەرنج و تێبینی هەبێت و هەڵوێست وەرنەگرێت ئەوە کارێکی باش ناکات.
بەکوورتی پێتان بڵێم: ئەم پەڕتووکە تۆڵەیە لە ‌مام جەلال و یەکێتی! من نامەوێت دێڕ بەدێڕ قسەکان شی بکەمەوە و بەڵگەکان بنووسم، چونکە ئەوە زیان بە ناووناوبانگی سکرتێری گشتی (ی. ن. ک) دەگەێنێت. هەر کەسێک بیەوێت لە ‌تێگەیشتن و بۆچوونی من تێبگات بەرانبەر بە (دیداری تەمەن) ئامادەم تەنیا بە زارەکی، لە دانیشتنێکی دووقۆڵیدا، شیکاری خۆم بکەم و بەڵگەکان بخەمەڕوو، ئەگەر لەسەر ئەم پەڕتووکە بە نووسین و بیروبۆچوونی خۆم بنووسم، بە قازانجی گەلی کوردستان نابێت و ئەوەش لەمن ناوەشێتەوە.. بەم ڕستەیەش کۆتایی بە قسەکانم دەهێنم.
هەر سەرکەوتووبن.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمدا
مامۆستا جەعفەر
#18-03-2019# [1]
ئەم بابەتە 299 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 05-04-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-04-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 29-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 29-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 299 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
غەڵبە غەڵب

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,469
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,166
فایلی پەیوەندیدار 96,495
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
غەڵبە غەڵب

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.265 چرکە!