ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,481
画像 106,126
書籍 19,170
関連ファイル 96,507
Video 1,308
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
سیمۆرغ (Simorgh) لە نێوان ئایین و کلتووردا
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سیمۆرغ (Simorgh) لە نێوان ئایین و کلتووردا

سیمۆرغ (Simorgh) لە نێوان ئایین و کلتووردا
سیمۆرغ (Simorgh) لەنێوان ئایین و کلتووردا
#ماکۆ ساوین#
هەمیشە دەبینین سیمۆرغ لەلایەن مێژوونووسە ئێرانیەکان و یابانیەکان بە کلتوور باس دەکرێ و ئاماژە بە وشەی ئایین ناکرێ، یاخود باسی باڵدارەیەکی ئەفسانەیی دەکەن. هەمیشە مەرامێکی شاراوە بەدی دەکەین لە تێکەڵ کردنی ئایینی میثرایی و سیمۆرغ و زەردەشتی و زیروانی. هۆکاری ئەو ناڕوونیە و باس نەکردنی سیمۆرغ بە ئایینێکی دێرین ئەو کاتە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە لە ئایینی زەردەشتی و مێژووی گەڵانی زاگرۆسی تێبگەین. بۆیە لە درێژەی باسەکانمان هەوڵ دەدەین تڵخ و لێڵی ئەو مێژووە بڕەوێنینەوە. لە دەستپێکی ئایینی گەلانی زاگرۆسی پێویستە بزانین چۆن سیمۆرغ هەم بە چیرۆکی باڵندە و هەم بە کلتوور باس کراوە.
$ 1. چیرۆکی باڵندەی سیمۆرغ$
باڵندەی سیمۆرغ پەیوەندی بە چیرۆکی فینێکس هەیە، ئەو ئەفسانانە وەک دنکی دەسبیح وایە، یەک پەیوەندی بە ئەوی ترەوە هەیە. بۆیە پێویستە بزانین فینێکس چییە!
فینێکس: باڵندەیەکی ئەفسانەییە بۆ ماوەی 500 بۆ 700 ساڵ دەژی، لە کۆتایی تەمەنیدا، شوێنێک لە دەلوجەی شیرن و گژوگیا بۆ خۆسووتاندنی خۆی درووست دەکات. پاش ئەوەی هێلانەکە بە ئاگر دادەگیرسێ، بە باڵەکانی باوەشێنی دەکات. لە پاشماوەی خۆڵەمێشەکەیدا بەگەنجی درووست دەبێتەوە، پەرەمووچەکانی بەجوانی درووست دەبێتەوە.
فینێکس لە لای چینیەکان پارێزی ئیمپڕاتۆریەتە و سەرۆکایەتی دەکات، هەروەها تەلسەمی خۆشگوزەرانی و دابینکردنی ژیانی خۆشی هاوسەرگیریە. بە مانای تەسوفەکەشی هەموو جیهان تێیدا بەرجەستە بووە، سەری جیهانە، چاوی خۆرە، دەندوکی مانگە، باڵەکانی ‘با’یە، لاقەکانی زەویە، کلکی دار و درەخت و گژوگیا و ڕوەکە. بەپێی توێژینەوەی ئایینی و ئارکیۆلۆجی وا نیشان دەدرێت ئەو بیروباوەڕ و ئەفسانەیە لە ناوچەی هیند و ئێرانی کۆن گوازرابێتەوە، هەر بۆیە دەبینین هەمان ئەفسانە لەناو یابان و کۆریا دووبارە بۆتەوە بە جۆرێکی تر. لە یاباندا فینێکس بە ‘هو-وو’ ناسراوە، تەلسەمی سەقامگیری و پەسەنی یە، وەفاداریە، دادپەروەریە و خێروخێراتە. فینێکس وا نیشان دەدرێت ڕوخساری خۆرە و لەناو زەوی دەردەکەوێ و پەیوەستە بە هەموو ڕووداوە مەزنەکانەوە.
لە یاباندا، تۆری (Tor-ri) ئەو دەرگایەیە کە ڕازاوەتەوە و نەقشی لەسەر کراوە و دەروازەیەکە بۆچوونە ژووری پەرستگای شینتۆ (Shin-to) ، لەسەر ئەو دەرگایە هێلانەیەک درووستکراوە بۆ فینێکس کاتێک سەردانی زەوی دەکات. (1)
لە ناوچەی ئێرانی کۆندا سیمۆرغ باسی لێ کراوە و گۆڕاوە بۆ فینێکسی چین و یابان و کۆریا. بە پێی هەندێک نووسینی نووسەران دەڵێن: سیمۆرغ بوونەوەرێکی ئەفسانەیی ڕۆژهەڵاتی ناوینە، سەری مرۆڤە و لەشی باڵندەیە، ئەو بوونەوەرە تەمەنێکی درێژی هەیە لە ماوەی سێجاری تێکچوونی دونیادا ژیاوە. ئەم ئەفسانەیە لە شانامەی فیردەوسی باس کراوە و لەناو کولتووری ئێرانیدا ڕەنگی داوەتەوە.
لە ئازەربایجانیش هەمان چیرۆک هەیە بەڵام لە ڕووی پەیکەرتاشی و گێڕانەوەکان تۆزێک جیاوازی هەیە. لە فۆلکلۆری کوردیشدا ) سیمرغ بە سیمرخ یان سیمر (2) باس کراوە و دەگێڕنەوە: پاڵەوانێک وەچەی سیمورغ لە مارێک ڕزگار دەکات کە بەدرەختێکدا هەڵدەگەڕێ تاوەکوو بیخوات. لە پاداشتی ئەوە، سیمورغ سێ پەرەموچی دەداتێ و دەڵی هەر کاتێک پێویست بە یارمەتیی بوو بیان سوتێنە. لە دواییدا، پاڵەوانەکە هەرسێکی دەسوتێنێ و سیمورغ بۆ هاوکاری ئەو دێت و دەیبات بۆ شوێنێکی دوور. لە هەندێک گێڕانەوەی تردا دەڵێن لە جیهانی سەرزەمین هەڵیدەگرێ. لە ڕێگادا، خۆراکی پاڵەوانەکە لە ڕێگای مەمکەکانی سیمۆرغ دەبێ و پاڵەوانەکەش چەوری مەڕی دەداتێ.
بەڵام لە چیرۆکی ئێرانییەکاندا ئیمرۆ فارسەکان خۆیان بە پێشەنگی دەزانن، لە لای فارسەکان ئەو پاڵەوانە دەبێتە خورشید و چیرۆکێکی دووردرێژیان لەسەر هۆنیوەتەوە. تەنانەت بە سێ جۆری جۆراوجۆر گێردراوەتەوە زۆربەشیان لەسەر شانامەی فیردۆسی داتاشراوە. بۆ زیاتر زانیاری بگەرێووە بۆ سەرچاوەی پەیام نەبراز. (3)
زۆر جار ئەو باڵدارە ئەفسانەیە لە شێوەی تاوسێکی گەورەیە، سەری سەگە و چڕنوکەکانی شێرە. سیمۆرغ هاوشێوەی فینێکسە، 1700 ساڵ ژیاوە ئینجا خۆی سووتاندووە. کاری سیمۆرغیش پاککردنەوەی ئاوی زەویە، پەیامنێر و ناوەندگیریە لەنێوان ئاسمان و زەویدا. هێلانەی سیمۆرغ لەسەر درەختێکە کە هەڵگری هەموو تۆوەکانە پێی دەڵێن هارڤی-سپ-تۆ-خم (Harvisptokhm) ، یان دەڵێن لەسەر درەختی گاو-کێرینا (داری ژیان: هۆما لە ئاڤێستا) یە ئەو درەختەش لە ناوەڕاستی دەریایەکی ئاسمانییە یان دەڵێن لە زەریایەکی دوورە، ناوی ڤۆور-و-کاشا (Vourukasha) یە. کاتێک سیمۆرغ لە شەقەی باڵی دەدات ئەو تۆوانە لە ڕێگای ‘با’ و ‘باران’ کە پێیان دەڵێن ‘ڤایو-ڤاتا’ و ‘تیشتریا’، تۆوەکان بە جیهاندا پەخش دەبێت و ڕوەکەکان شین دەبن.
لێرەدا بەرچاومان ڕوون دەبێ ئەو باڵندە ئەفسانەییە وردەوردە فۆڕمێکی ئایینی بەخۆوە دەبینێ نەوەک چیرۆکێکی ئەفسانەیی. زۆر جار سیمۆرغ هەموو پێکهاتەکانی میثرا بەخۆیەوە دەبینێ وەک هەندێک دەڵێن سیمۆرغ دایکی ئایینی میثرایە بەڵام چیرۆکەکانی سیمۆرغ لە قاڵبی کولتووری باس دەکرێ نەوەک قاڵبێکی ئایینی. لە بەشەکانی تر باسی ئەوە دەکەین بۆچی ئەو چیرۆکانە لە ئاڤێستادا باس کراوەتەوە و بۆچی وەکو ئایین باس نەکراوە. دەبێ بزانین نووسەران چۆن باسی کولتووری سیمۆرغ دەکەن!
$2. کولتووری سیمۆرغ$
کولتووری سیمۆرغ بەو ئایینانەی پێش ئایینی زەردەشتی دەگوترێت کە لە ناوچەی میدیا و پارس و ئەرمەنیەکاندا هەبووە. بە پێی هەندێک سەرچاوە ناوچەیەکی بەرفروانتریشی داگرتووە وەک کۆریا و یابان و باکووری ڕۆژهەڵاتی چین و ئەفگانستان و کشمیر و پاکستان و سیبریا و دەریای ڕەش و قەوقاز و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا. بەرلەوەی سیمۆرغ ببێتە ئایینێک، ئەفسانە و داستانێکی ڕۆژهەڵاتی ناوین بووە. لە دواییدا ئەو دابوونەریت و گێڕانەوانە لە فۆڕمێکی ئەفسانەی ئایین ڕەنگی داوەتەوە.
لە پوختەی نووسینەکانی نووسەر و دکتۆری یابانی ماستۆ تۆیۆ (Masto Tojo) کە زۆر جار ئاماژە بە سەرچاوەکانی پڕۆفیسۆر فیلیپ (Prof. Philip G. Kreyenbroek) دەکات کە پسپۆرە لە کولتووری کوردیدا، ئەو ئەفسانە ئایینیە هەڵدەهێنجین تاوەکوو بزانین کولتووری سیمۆرغ چی دەگەیەنێ!
لە بنەچەدا، سیمۆرغ باڵندەیەکی گەورە بووە، خوداوەندی-ژن ‘دیڤ’ خۆی لەناو ئەو باڵندەیە بەرجەستە دەکات. بەرجەستەبوونی خوداوەند لە ئاییندا بەدی دەکرێ هەروەک چۆن لە ئایینە سامیەکانیش ئەو بەرجەستەییە دەبینین، بۆ نموونە خوداوەند لە لەشی مەسیح خۆی بەرجەستە کرد و لە قوڕئانیش ئەڵڵا لەناو شاخێک و دارێک خۆی بەرجەستە کرد. (4)
لە درێژەی نووسینەکەی ماستۆ دەڵێ (5):
خوداوەندی مەزن ‘دیڤ’ (Div) ڕەگی خودا و تۆویەکەیەتی، تاکە هێزی ژیری و ژیانە و شاردراوەیە. لەسەرەتای ژیاندا، دیڤ وەک دایکێکە. تۆوی جیهانی هێناوەتە ژیان، ئەو تۆوە بچوک بووە لەناو هێلکەیەکی بەردینی داناوە، وەک منداڵێکی لە دایک نەبوو لەناو منداڵدانێکدا. نیوەی سەرەوەی هێلکەکە هەوا بووە و نیوەکەی بنەوەشی ئاو بووە. ئەو تۆوە وەک دورگەیەک بووە لەناو زەریایەکی (ئۆقیانووس) ناو ئەو هێلکەیە، نە جوڵەی هەبوو، نە ڕووناکی. لەقوڵایی ناو ئەو هێلکەدا میثرا خەوتوو بوو. سیمۆرغ لەسەر هێلکەکە کورک بوو، لەسەر ئەو دورگەیە کە لەناوەڕاستی هیلکەکە دا بوو، تەنیا یەک ڕوەک بەناوی گاو-کێرێنا (Gaokerena) کە نموونەی هەموو ڕوەکەکان بوو، یەک گا ‘گاڤ’ (Gav) نموونەی هەموو ئاژەڵەکان بوو. کاتێک هێلکەکە پێ دەگات، میثرا لە قوڵایی ئەو دورگەیە بە ئاگر و ڕووناکی هاتە دەرێ. هەروەک چۆن پریشک لە پشکۆ دێتە دەرێ. میثرا بوو بە خودای جیهان و ڕووناکی و ئاگر. ئەو میثرایە هەزار گوێ و دەهەزار چاوی هەبوو. بە باڵە کراوەکانی تاوس چواردەورە دراو بوو. میثرا هەموو شتێک دەبینێ و هیچ شتێک لە ئەو ون نابێ. کاتێک میثرا لە ناوەڕاستی دورگەکە ڕاوەستا حەوت خودا بەدەرکەوتن، خوداوەندی هەشتەم بەناوی گایۆمەرد بەدەرکەوت بەڵام بە ناتەواویی و قاچەکانی زۆر چورچ بوون, ئەو خودایە هەر زوو مرد. بۆیە هاوڕێکانی قوربانیان بۆ جەستەی ئەو خوداوەندە دا ئەویش بە سەربڕینی گایەکە و ڕوەکەکەیان پڵیشاندەوە تاوەکوو خۆشاوەکەی لێ دەربێنن. کاتێک میثرا ئەوەی کرد، توخمەکەی کە خۆر بوو، هەڵکشا بەرەو بنبانی ئەشکەوتەکە (نووسەر ئەوەی لە بیر چووە بڵێ پێش قوربانییەکە میثرا دەچێتە ئەشکەوتێک) ، بەرزی بنبانی ئەشکەوتەکە سێ ئەوەندە بەرز بۆوە. میثرا بێ شمار ئەستێرەی درووست کرد و ئاسمانی پێ ڕازاندەوە. خاک و دەریاکان سێ ئەوەندە کشان. بوو بەو جیهانەی ئێمە دەیبینین.
میثرا خۆری خۆی بەخشی بە ئاسمان و شەش خوداکەی تریش هەریەکە هەسارەی خۆیان بەخشی بە ئاسمان کە (مانگ و ناهید ‘کاروانکوژ’، زاوە، بارام، کەیوان، هورمز) بوون. لەناوەڕاستی ئەو دورگەیەدا، بە شەس سەد ساڵ شاخی ‘هەرا’ درووست بوو. سێ وێستگەی لێ درووست بوو. هەر وێستگەیەکیش بە دوو سەد ساڵ درووست بوو، بۆ هەریەک لە خۆر و مانگ و ئەستیرەکان. لەسەر لوتکەی ئەو شاخە تاڤگەیەکی هەڵقوڵاو بە باڵای شاخەکەدا هاتە خوارێ و ڕوبار درووست بوو. هەروەها 2224 شاخ لە شاخی هەرا درووست بوو، چواردەوری زەمینیان گرت. هەروەها خولانەوەی هەسارەکان لە ئاسمان دەستی پێ کرد تاوەکوو شەو و ڕۆژ و وەرزەکان درووست بکات. پاڵاوتە و کرۆکی قوربانییەکانی گا و ڕوەک و گایۆمەرد چوو بۆ ئاسمان، سیمۆرغ لەگەڵ ئاوی ژیان تێکەڵی کردن و بە زەویدا پەرش و بڵاوی کردن. لە دڵۆپەی باراندا ڕوەک و ئاژەڵەکان درووست بوون. میثرا لەگەڵ خوداوەندەکانی تر و یەزاتەکان چەرخی گەردونیان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک هەڵسوڕاند.
لەسەرەتادا، خوداوەندەکان و مرۆڤ و ئاژەڵ و ڕوەکەکان بە یەکەوە دەژیان، بە تێپەڕبوونی کات بوون بە سێ بەش. نیوەی خودایەکان چوون بۆ ئاسمان و نیوەکەی تر چوونە ژێر زەوی. ڕوەک و مرۆڤ و ئاژەڵەکانیش لەسەر زەوی دەژیان. هەموو خوداوەندەکانی ئاسمان یارمەتیی میثرایان دا تاوەکوو حوکمی جیهان بکات. هەریەک لە خوداکانی تریش بەشێک لە جیهان حوکم بکات. ‘وایۆ’ بوو بە دەسەڵاتی باران، ‘ئاتەر’ خودای ئاگر، ‘ئابن’ خودای ئاو، خودا ‘ئاسمان’ بو بە خودای ئاسمان، ‘ئارمایتی’ خودای منداڵدان، ‘رام’ خودای ئاواز و ڕەتمەکان، ‘مانثرا’ خودای وشەی پیرۆز، ‘ئاشا’ خودای دادپەروەری، هەر خودایەک کارێکی هەبوو، مرۆڤەکانیش قوربانی و نزایان بۆ ئەو خودایانە دەکرد. خوداکانی ژێر زەویش کەوتنە دژایەتی لەگەڵ خودی ئاکاری خۆیان و تاریک بوون. بەمەش مرۆڤەکان ترسان و لێیان دوورکەوتنەوە.
هەریەک لەم خودایانە بۆ ماوەی هەزار ساڵ حوکمی جیهانیان کرد. ڕەوانەکانیش بە بەردەوامی لە دۆناودون دان. لەدایک بوون و مردنی هەموو بوونەوەرەکان دووبارە دەبێتەوە هەروەک چۆن ڕۆژ و شەو و وەرز دووبارە دەبنەوە.
کاتێک ڕەوان لە جەستەی مرۆڤ دەردەچێ دەبێتە سیمۆرغێکی بچوک و بەرەو ئاسمانەکان دەڕوات. حەوت خوداوەندەکان دیاریەکی دەدەنێ و لەژێر سێبەری پارێزەری خوداوەند ئارمایتی جارێکی تر ڕەوانەکە دەچێتەوە جەستەی کۆرپەیەک لە منداڵدانی مرۆڤ. چۆنییەتی ئەم دۆناودۆنەش بەمشێوەیە دەبێ کاتێک ئەو ڕەوانە لە شێوەی سیمۆرغی بچوک دەگاتە ئاسمان. خوداوەندەکان دەیگەینە لای سیمۆرغی گەورە و لەوێ یەک دەگرنەوە. پاش ماوەیەک لەگەڵ دڵۆپەی باران دەگاتەوە سەر زەمین. ڕەوان دۆناودون دەکات لەگەڵ کانزاکان، ڕوەکەکان، ئاژەڵەکان و مرۆڤەکان، هەندیک جاریش گەشە دەکات و دەبێتە ئەندامی خوداوەندەکانی ئاسمان و ژێرزەمین.
ماستۆ زۆر بە دوورودرێژ و چەندین نووسینی لەسەر ئەو بابەتە باس کردووە، بەڵام ئەوەی ماوە باسی بکەین لەو ئەفسانەیەدا ئایا خوداوەندی ژن دیڤ شێوازی چۆن بووە. دیڤ شەش دەموچاوی هەبووە، بەو دەموچاوانە دەگوترێت ‘ئامێشەسپێنتا’. ئەو دەموچاوانەش بریتی بوون لە میثرا، ڤارونا، ئەهریمەن، ئاتەر، خوار، ڕام. واتە ئەو حەوت خوداوەندەی کە باس کران لە بنەڕەتدا دەموچاوێکی ئەو خوداوەندە ژنە بوون.
میثرا خودای هاوڕێیەتی و یەکەم دەموچاوی ئامێشەسپێنتایە و خودی سیمۆرغە. واتە ڕوخسارێکی دووانەیی لێ بەدی دەکرێت سیمۆرغ ڕەگەزی مێینە دەبەخشێت و میثراش ڕەگەزی نێرینە. ئەوەی گرینگە بزاندرێت لە قۆناغی سیمۆرغدا میثرا نە میهری پێ دەگوترێت نە میترا.
سەبارەت بە ئەهریمەنیش خوداوەندی وزە و چالاکییە. خزمەتکاری خوداژنەکانە و دڵخۆشیان دەکات و خودای خراپە نییە. لە کولتووری سیمۆرغدا ئەهریمەن خوداوەندێکی باشە و خراپ نییە بەڵام لە قۆناغەکانی تری ئاییندا ئەهریمەن دەبێتە خودای شەڕ. لە کولتووری سیمۆرغدا ئەو خودایانەی تریش ڕۆڵیان هەبووە: ‘زامیات’ خوداژنی زەمین. ‘ئەناهیتا’ خوداژنی ئاو. ‘ڤایۆ’ خودای با. ‘بەهمان’ خودای مرۆڤایەتی. ‘تیار’ خودای ژیری. ‘بەهرام’ خودای جەنگ. ‘ئارشتات’ خوداژنی دادپەروەری. ‘هۆرداد’ خوداژنی تەندرووستی. ‘مورداد’ خوداژنی نەمری.
ئا بەم شێوەی ئەفسانەی ئایینی سیمۆرغ لەناو گەلانی زاگرۆسی بەتایبەتی لەسەردەمی میتانیەکان و میدیەکان و پاشان لەناو ئەهلی هەق ڕەنگی دایەوە. هەر ئەو کلتوورە لە دواییدا لە چوارچێوەیەکی جیاوازتردا ئایینی میثرا لێ گەشە کرد، دەتوانین بلێین میثرا بە جۆرێکی تر و لە شوێنە جیاجیاکان بە جۆرێکی تر لە دایک بوو.
ڕامان:
ئەگەر سەرنج و ڕامانمان هەبێ سەبارەت بە سیمۆرغ، ئەبینین سیمۆرغ فۆرمێکی ئایینییە نەوەک کەلتووریی بێت یاخود گێرانەوەی چیرۆک و ئەفسانە بێت. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە بۆچی سیمۆرغ بە دایکی ئایینەکان دانەندراوە یاخود هەر هیچ نەبێ بە دایکی میثرا و زەردەشت دابندرێت. لە کاتێکدا لە ئاڤێستادا باسی سەربردەکانی پێشوو دەکرێ باس لە سیمۆرغ دەکرێ و خوداکانی سیمۆرغیش هەرهەموویان بوونەتەوە یەزاتەکان.
ئایین پێوەرێکی گرینگی مێژووییە، ئایین دایکی فەلسەفەیە و ئاوێتەی مێژووە، هەر بۆیە ئەو شکۆ ئایینییە بە ئەفسانە ناوزەد دەکرێ. ناوچەی زاگرۆس لانکەی شارستانییەتە کاتێک دایکی فەلسەفە ئەخرێتە باوەشی یۆنان و ئەوروپا گەلانی زاگرۆس و فەلسەفە لەیەکتری دادەبڕێن و بۆشایی و کەڵێنێکی گەوەرە دەخرێتە نێوان ئەو شارستانییەتە.
خاڵێکی تریش زۆر گرینگە، زنجیرەی بیرکردنەوەی ئایینیی و فەلسەفی دائەبڕێنن، بۆ ئەوەی نیشانی بدەن بیرۆکەی تاکخودایی لە پڕ درووست بووە نەوەک لە ئەنجامی بیرکردنەوە و گەشەسەندن. هەر بۆیە ئایینی زەردەشتی بە ئایینێکی تاک خودایی داندراوە و پێشینەکەی دەکەن بە چیرۆک و ئەفسانە. لە کاتێکدا خودی زەردەشت و مۆغەکانی پاش زەردەشتیش ئاماژەیان بەوە کردووە ئایینی مەزدیەسنایی واتە ئایینی زەردەشتی، ڕیفۆرمی ئایینەکانی پێشخۆی بووە.
لە بەشەکانی تردا بە ڕوونی بۆمان دەردەکەوێ ئایینی زەردەشتی چاکسازیکردن بووە لە ئایینەکانی پێشخۆی.
$پەراوێزەکان:$
(1) .تۆری لە دوو وشە پێک دێت تۆر واتە باڵندە، (ی) واتە شوێن. واتە شوێنی باڵندە. شینتو: شینت: ژنخودا، تو: ڕێگا، واتە ڕێگای ژنخوداوەند.
(2) . (https://ku.wikipedia.org/wiki/Terê_Sîmir) ; (https://en.wikipedia.org/wiki/simurgh)
(3) . Payam Nabraz, The Mysteries of Mithras: The Pagan Belief That Shaped the Christian World (United States: Inner Traditions, 2005) , 71-85.
(4) . سوورەتی الاعراف: تجلی من جبل و جعلە دکا
(5) . Masto Tojo, Anahita Ancient Persian Goddess & Zoroastrian Yazata (Kindle: Anahita Water Ritual In Maihayana Buddhism) ; Masato Tojo, Myth of Simorgh Mithraism New Religo-Cultural Movement; Masato Tojo, An Introduction to the Simorghian Culture and Mithraism in the East Asia: Mithra in Japan, Korea and China. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは461表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | mako-sawin.com 16-02-2022
関連ファイル: 1
リンクされたアイテム: 2
伝記
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 16-02-2022 (2 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: レジェンド
ブック: 文化
プロヴァンス: Kurdistan
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( ڕاپەر عوسمان عوزێری 29-04-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 30-04-2023
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 30-04-2023
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは461表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.141 KB 30-04-2023 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,481
画像 106,126
書籍 19,170
関連ファイル 96,507
Video 1,308
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.547 秒(秒) !