ناو: سەعید
نازناو: سەعید خەیات
ناوی باوک: شوکری
ناوی دایک: سوهەیلا
ساڵی لەدایک بوون: 1953
شوێنی لەدایک بوون: ئاکرێ
$ژیاننامە$
سەعید شوکری سەعید ئەحمد ناسراو بە سەعید خەیات لە ساڵی 1953 لە شارۆچکەی #ئاکرێ#ی #باشووری کوردستان# لەدایک بووە، لە تەمەنی دوو ساڵی دا دایکی کۆچی دوایی دەکات و لەلای خوشکی گەورەی و باوکی دەمێنێتەوە، لە تەمەنی 4 ساڵی دا باوکی پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی پێشکەوتنخوازی کورد دەکات و ڕوو دەکاتە شاخ، خۆی و خوشکی بەتەنیا دەمێننەوە، دوای 3 ساڵ کە باوکی لە پێشمەرگایەتی دەگەڕێتەوە باوکی خۆی ناناسێتەوە و هیچ هەستێکی بۆی نییە، لە ساڵی 1965 و لە تەمەنی 12 ساڵی پەیوەندی بە ڕیکخستنەکانی شوڕش و #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەکات و لەدوای ئەم پەیوەندی کردنە لەگەڵ خوشکی ڕوو دەکەنە شاری هەولێر و لەوێ نیشتەجێ دەبن. لە تەمەنی 17 ساڵی لەگەڵ کچی خاڵی خۆی بە ناوی جەمیلە محی الدین ژیانی هاوسەری پێک دێنێت و بەرهەمی ئەم پرۆسەیە 4 کوڕ و 5 کچ دەبێت. لە دوای پێکهێنانی ژیانی هاوسەرێتی و بۆ بژێوی ژیان دەچێتە لای تاها خەیات و لای ئەو دەبێتە شاگرد، دواتر هێدی هێدی خۆی فێر دەکات و خۆی دوکانێکی سەربەخۆ دادەنێت. دواتر بۆ سنوورەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵات کۆچ دەکەن بۆ ئەوەی لە سەرکردایەتی شۆڕش نزیکتر بێت و بتوانێت خزمەتی زیاتر بکات، لەدوای ئەو کۆچە سەعید خەیات دەبێتە بەرگدرووی شۆڕش و جل و بەرگی کوردی بێبەرامبەر بۆ سەرکردە و پێشمەرگە و کادیرەکانێ شۆڕش دەدورێت. ساڵی 1974 لەگەڵ نسکۆی شۆڕش بەرەو وڵاتی ئێران کۆچ دەکەن و لە ئۆردۆگای زێوە و دواتر تاران و دواتر لە نەغەدە جێگیر دەبن. ساڵی 1999 وەکو جێگری یەکەمی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری نەغەدە دەست بەکار دەبێت. لە ساڵی 2004 دەگەڕێتەوە وڵات و لە شارۆچکەی #پیرمام# جێگیر دەبێت و لە ئیدەاری مەکتەبی سیاسی خەریکی خزمەت دەبێت. ئێستاش هەر لەو شارۆچکەیە دەژیت.[1]