Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,545
Immagini 106,159
Libri 19,170
File correlati 96,557
Video 1,317
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
چیرۆکێک لە جەلەوە (3)
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چیرۆکێک لە جەلەوە (3)

چیرۆکێک لە جەلەوە (3)
$چیرۆکێک لە جەلەوە (3) $
#عیماد ئەحمەد#
#30-11-2020#
جارێکی دیکە یادەوەرییەکان دەمبەنەوە بۆ جەلەوە. مێشکم ئەوەندە پڕە لە جەنجاڵیی ڕووداو و بەسەرهاتەکانی ئەو گەڕەکه، ‌ کە ‌ئەوکات جیهانێکی سەیر و ژیان تێیدا ئێجگار سادە بوو، بەڵام پڕ لە جووڵە و کارەکتەری جیاجیا بوو، بە جۆرێک‌ خەریکە بەئاسانی نەتوانم جیایان بکەمەوە. ڕووداوەکانی جەلەوە، هەموو بە یەکەوە وەکوو هەنگ هێرش دەکەنە سەر شانەکانی مێشکم، بەڵام‏‎ زۆر گرانە بتوانم هەموو یادگارییەکانی ئەو ڕۆژگارە شەنوکەو بکەم و هەندێ لەو چیرۆکانە بڵاوبکەمەوە (لا یکلف اللە نفسا إلا وسعها) ، بۆیە بە دڵ داوای لێبووردن لە وانە دەکەم، کە نەمتوانیوە باسیان بکەم.
لەم زنجیرەدا ئەم چیرۆکە، کە یادەوەری و بەسەرهاتی (کاک سالم)ە، خۆی سەپاند و ناچاربووم باسی بکەم، هیوادارم ببێتە میسکی خیتامی ئەم چیرۆکەی جەلەوە.
‏سالم نەجم کەریم محەمەد سەعید ‌حاتەم‌، باپیرە گەورەی خەزنەداری فەرمانگەیەکی حکومی بوو لە سەردەمی عوسمانی دا، سالم لە ساڵی (1939) لە جەلەوە لەدایکبووە، باوکی چەخماخساز بووە، لە ساڵی (1944) بەهۆی بزێوی و دەستێوەردانی سەرکێشانەی سالم لە کاری باوکی و لەکاتی درووستکردنی فیشەک بۆ چەکی تاپر، دەبێتە هۆی تەقینەوەی بارووتی بەردەستیان، بەمەش باوکی دەستبەجێ گیان لەدەست دەدا و خۆیشی بەسەختی بریندار دەبێت و دەستی ڕاستی تا نیوەی مەچەکی دەقرتێت و چاوێکی کوێر و ئەوەی دیکەش بە قوورسی بریندار دەبێت. ‏‎بەم ڕووداوە ژیانی سالم دەبێتە کارەسات و بەدبەختی تاوەکوو دوا چرکەی ژیانیشی لێینابێتەوە، کە بێ باوک و هەتیو دەکەوێت و ژیانی تاریک و تاڵ و داهاتووی نادیار و لێڵ دەبێت، بەڵام ئەم چەتوون و سەرکێشە سەرەڕای ئەم مەرگەساتەش بێئومێد نابێت و شەڕ لەگەڵ چارەنووس دەکات و زەمەن بە شێوەیەک لە شێوەکان ھاوتەریب بە باری ناهەموواری خۆی دەگونجێنێت.
‏‎ماڵی سالم لە دوا کۆڵانی تەسکی قیرتاونەکراوی جەلەوە بوو، لەنێوان ماڵی دەروێش باوەخانی سۆفی و ماڵی باوەجانی کاکەیی بوو، بەرانبەریشیان ماڵی میر عەلی شیعەی دوازدە ئیمامی بوو، ماڵی نەنکیشم هەر لەو خانووە کرێچی بوون و مامۆستا موحسینی خاڵیشم هەر لەوێ لەدایکبووە.
‏‎لە منداڵییەوە سالم خاوەن کەسایەتی خۆی بووە، بە متمانە بەخۆبوون نەیهێشتووە بێهیوا و دەستەپاچە بێت، سەرەڕای باری ناهەموواری بەشداری لە زۆربەی چالاکی و یارییەکانی گەڕەک لە هەڵماتێن و مەلەوانی و زۆرانبازی و پاسکیلسواری و ... هتد کردووە. جارێکیان برادەرەکانی دەیبەن بۆ دزینی پرتەقاڵ لە باخی قەسرەکە، بە هەموویان گیرفانەکانی چاکەتەکەی سالم پڕ دەکەن لە پرتەقاڵ و خۆیان هیچ هەڵناگرن، لە گەڕانەوەیان لە کوێچەباخ ، باخەوانەکە دەیانبینێ و سەیری گیرفانەکانی چاکەتەکەی سالم دەکات پڕە لە پرتەقاڵ، دوای گلەیی و گازندە و لێسەندنەوەی پرتەقاڵەکان لە سالم باخەوانەکە دەڕوات. سالم دەستدەکات بە گیرفانەکانیدا دوو پرتەقاڵ ماونەتەوە، بانگی باخەوانەکە دەکات و دەڵێت ئەوە دوو پرتەقاڵی دیکەش ماون، وەرە بیبەوە ئێمە ماڵی حەرام ناخۆین!.
‏‎سالم نەخوێندەوار بوو، بەڵام مێشکێکی زیرەک و یادەوەرییەکی بەهێزی هەبوو، بەردەوام خۆی بە کارێکەوە خەریک کردووە، خوی بە شتی سەیرەوە دەگرت، لەوانە ماوەیەک دەفتەرێکی تایبەتی هەبوو ڕۆژی لەدایکبوون و مردنی خەڵکی جەلەوەی تێدا دەنووسی، لەبەرئەوەی نەخوێندەوار بوو، مامۆستا موحسین ماوەیەکی زۆر ئەو ئەرکەی بۆ جێبەجێ دەکرد، لەدوای مامۆستا موحسین کە #خانەقین#ی بەجێهێشت و پەیوەندی بە شۆڕشەوە کرد، بۆ ماوەیەک من کارەکەم بۆ ڕایی دەکرد. وای لێهاتبوو جاروبار خەڵکەکە بۆ دەرکردنی دەفتەر نفووس سوودیان لەو دەفتەرەی سالم وەردەگرت، بەلای سالمەوە گرنگ بوو کارێک بکات و خۆی پێوە سەرقاڵ بکات.
‎ئەو پیاوە وەک بڵێی لە سرووشتەوە حەزی چەک و چەخماخسازیشی لە باوکییەوە بۆ مابووەوە، بەنهێنی بەردەوام خەریکی پاککردنەوە و چاککردنی چەک بوو، بەتایبەتی دەمانچە بە هەموو جۆرەکانییەوە، لە دواییدا خەریکی درووستکردنی دەمانچە بوو و سەرەنجام دەمانچەیەکی سادەی قەڵەمیشی درووستکرد. لە ‌درێژەی کارەکانیدا ماوەیەک کارمەندی عیادەی دکتۆر سامی بوو، ئەم وێستگەیەی ژیانی سالم زیاتر لە فیلم دەچێت تاوەکوو بەسەرهاتی ڕاستەقینە، بەهۆی خەسڵەتە جوان و چاکەکانی لە پاکی و ڕەوشتبەرزی و دڵسۆزی، ئەو دکتۆرە‌ وەکوو ھاوڕێ و کەسی خۆی تەماشای دەکرد.
‏‎لەو ماوەیەدا کە سالم بەردەستیی دکتۆر دەکات، بەوردی سەرنجی دەدات و گوێ لە قسەی نەخۆش و ڕاسپاردەی دکتۆر بۆ نەخۆشەکان دەگرێ و ناوی دەرمانەکان لەبەردەکات، دوای ماوەیەک کاتێ نەخۆشەکان سەردانی دکتۆر سامی دەکەن لە ژووری چاوەڕوانی سالم خۆی لێیان دەکاتە ‌دکتۆر لەجیاتی دکتۆر پرسیاریان لێدەکات و تەنانەت چارەسەریان بۆ دیاریدەکات و پێیان دەڵێت بڕۆن ئەم دەرمانە بکڕن و بەمشێوەیە بەکاریبێنن، پێشیان دەڵێت: بۆ دەچن بۆ لای دکتۆر، ئەویش هەمان دەرمانتان بۆ دەنووسێت و پارەتان لێوەردەگرێ، ئیدی وای لێدێت دکتۆر سامی هەست بە کەمیی نەخۆش و کزبوونی ئیشی عیادەکەی دەکات، ڕۆژێک پرسیار لە سالم دەکات و دەڵێت: ئەوە چییە ئەم ماوەیە نەخۆشمان کەمبووەتەوە؟ ئەویش دەڵێت خۆم بەخۆڕایی بەڕێیان دەکەم و پێویست ناکات بێنە لای جەنابتان. دکتۆر سامیش دەڵێت: خۆش ئەبولئیستعلامات…خۆش دکتۆر ...! بۆ تۆ نایەی لە شوێنەکەی من دانیشیت و من لێرە بم..!؟ لە دواییدا ئامۆژگاری دەکات و مەترسی کارەکەی بۆ شیدەکاتەوە کە چەند نادرووست و مەترسیدارە و بە هیچ شێوەیەک نابێت دووبارەی بکاتەوە، هەروەها پێی دەڵیت: ئەگەر وا بڕوات دەکەونە سەر ساجی عەلی و چۆن کرێی عیادەکە و مەعاشی تۆ و خەرجی ماڵ و منداڵ دابین بکەین؟
‏دوای چەند ساڵێک دکتۆر سامی لە خانەقین نامێنێت و دەگوازرێتەوە بۆ دیالە، سالم دەچێتە لای دکتۆر عەبدولباری، لەوێش فێری دەرزیلێدان دەبێت، دوای ماوەیەک ئەمیش دەڕوات. سالم دەبێتە دکتۆری گەڕەکی جەلەوەو خۆی دەرمان و کەرەستەکانی دیکەی چارەسەری نەخۆش لە دەرمانخانەکانی بەغدا دەکڕێ و بە کەمێک پارەی زیادەوە بۆ نەخۆشەکانی دەنووسین، خەڵکەکە بێجگە لە عیلاج و دەرمان بۆ دەرزیلێدانیش هەر دەچوونە لای ئەو، دەیانگوت دکتۆر سالم زۆر دەستی سووکە و ژنانیش دەیانگوت کاک سالم مەحرەمە.
‏‎دکتۆر عەدنان مەهدی، ئێستاش دکتۆرێکی بەناوبانگی خانەقینە و خەڵکی جەلەوەیە، سالم وایلێهات دەیگوت: عەدنان لە کۆلێژ بە پەڕتووک و بە خوێندن بڕوانامەی پزیشکی وەرگرتووە، بەڵام من بە عەمەلی لای دکتۆر سامی و د. عەبدولباری فێر بووم، دکتۆر عەدنانیش قسەی نەدەکرد و دڵی نەدەشکان و موراعاتی دەکرد.
‏‎لە درێژەی سەرکێشییەکانیدا ساڵی (1972) سالم و مامۆستا حەسەن محەمەد ساڵح، برای کاک ئیسماعیل خەیات هونەرمەندی بەناوبانگ، کە ‌ئەمانیش ماڵیان لە جەلەوە بوو، بە دووقۆڵی بە پاسکیلسواری لە جەلەوەوە بۆ #سلێمانی# و #هەولێر# ڕۆیشتن و زیاتر لە دوو هەفتەیان پێچوو، نازانم تاوەکوو کوێ ڕۆشتن، بەڵام دوای ئەم سەفەرە سالم بە تەواوی بە ‌هیلاک چوو و چاوەکەی دیکەشی لەدەست دا، بەڵام هێندە بە ئیرادە و سەرکێش بوو تەنانەت لەگەڵ کوێربوونیش دەجەنگاو دانی بەوەدا نەدەنا کە کوێر بووە، بەهۆی ئەوەی شارەزای کۆڵان و ڕێگەکانی جەلەوە بوو و شوێنی ماڵەکانی دەزانی و دەنگەکانی دەناسییەوە خۆی وا پیشان دەدا کوێر نییە و وەکوو جاران دەبینێت و هیچ کێشەی نییە.
‏دوای کوێربوونەکەی زۆربەی عەسران لە ماڵی خۆیانەوە بەبێ گۆچان و یارمەتیی کەس، وردەوردە بۆ لای دووکانی سلێمان دەهات و بەدەم ڕێگاوە و بەدەستێکی قرتاوی نیو مەچەکیەوە ڕادیۆکەی پێبوو، بە دەستەکەی دیکەشی خەریکی مەوج و مەحەتە گۆڕین بوو، تاوەکوو کەس هەست بەوە نەکات کە نابینایە.
‏‎ئەوکات لە جەلەوە بزووتنەوەی سیاسی زرمەی دەهات و هەمەجۆر بوو، پارتی و جەلالی و شیوعی بە هەردوو باڵەکەیەوە لیژنەی مەرکەزی و قیادەی مەرکەزی، لەدواییدا کۆمەڵە و یەکێتیش پەیدابوون، هەندێ کەسی زۆر کەمیش بوونە بەعسی، بەڵام بێ زیان بوون، دەتوانم بڵێم پێش ئەوەی خڕێی ناوزەنگ دۆڵی ئەحزاب بێت، جەلەوە گەڕەکی ئەحزاب بوو!
‏‎لە کۆتایی ساڵی (1963) سەرکردەیەکی باڵای شۆڕش بەنهێنی لە بەمۆ و سەرتەک، سەردانی شاری خانەقینی کرد بۆ سەرپەرشتی کاری ڕێکخستن، چەند شەوێک لە ماڵی خاڵم سەعدوڵڵا مایەوە، ئەندامانی پارتی سەردانی دەکردن، ئەوکات من منداڵ بووم هەستم دەکرد خەڵکی ناسراو و نەناسراو هاتوچۆی ماڵی خاڵم دەکەن، پرسیارم دەکرد، بەڵام وەڵامی ڕاست و درووستم دەستنەدەکەوت، لەدواییدا بۆمان دەرکەوت ئەو میوانە کاک حیلمی عەلی شەریف بوو.
دوای جیابوونەوەی ساڵی (1964) ئەندامانی پارتی بوونە دوو بەشەوە، سالم وەکوو پارتی مایەوە، زۆرجار لەگەڵ برادەرانی خەتی مەکتەبی سیاسی لە جەلەوە لە مشتومڕدا بوو، بەڵام مام جەلالی خۆشدەویست و دەیگوت: ئەگەر بە کفری نەزانن، مەلا مستەفا وەکوو عومەری کوڕی خەتاب وایە و مام جەلالیش وەکوو ئیمامی عەلی، ئەوان خۆیان تەرخانکردبوو بۆ خزمەتی ئیسلام، ئەمانیش خۆیان تەرخانکردووە بۆ کورد و کوردایەتی، نابێت کورد دژی کورد بێت.
سەرەڕای جیاوازیی سیاسی و فیکری بەیانی ئازاری ساڵی حەفتا ڕۆژێکی پیرۆز بوو بۆ کورد، بەڵام بۆ سالم لەوە زیاتر ڕۆژی خۆدەرخستن و پیشاندانی دەمانچەکانی بوو، لە شەوی خوێندنەوەی بەیانەکە لە سەربانی خۆیان تاوەکوو درەنگانێ بەدەمانچەکەی تەقەی خۆشیی دەکرد.
‏‎لەو سەردەمەدا لە خانەقین شایی و هەڵپەڕکێ بەبێ ڕەزامەندی قایمقام قەدەخە بوو، سالم بە چەند بیانوویەکەوە ڕەزامەندی وەردەگرت و شایی و زەماوەندو هەڵپەڕکێی بە دەهۆڵ و زووڕنا سازدەکرد.
‏‎ئەم ڕۆحە کوردانەیەی سالم هەر بەردەوام و پڕ جۆشوخرۆش بوو، دوای ڕاپەڕین پەیوەندیمان بەردەوام بوو، لەکاتی ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس و ڕزگارکردنی خانەقینیش ڕۆڵی جوامێریی خۆی نواند.
‏‎لە ساڵی (2005) سالم هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی قەیرە دەکات، بەڵام سەد حەیف و مەخابن دوای ماوەکی کەم تووشی نەخۆشی خوێن دەبێت و لە زستانی ساڵی (2006) کۆتایی بە ژیانی دێت و بەرەو مەنزڵگەی ئەبەدی ئۆغر دەکات و ماڵاوایی لە ئەڵوەن و باخەکان و لە جەلەوە دەکات، خانەقین و جەلەوەش ڕۆڵەیەکی بەئەمەک و خۆنەویست و خزمەتگوزار و خۆشەویست و سەرکێشی خۆیان لەدەست دەدەن.
چیرۆکی ژیانی سالم بۆ من لەو ڕووەوە گرنگ بوو کە ئەو پیاوە لە سەرەتای تەمەنی تاوەکوو کۆتایی ژیانی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوە بوو لەگەڵ ڕووداو و کارەساتی قوورس و ناخۆش، بەڵام ‌شانبەشانی دڵڕەقی ژیان و چارەنووس ئەو پیاوە ڕادەست نەبوو، نەیهێشت بە دەستەپاچەیی بژی، بۆیە دەڵێم ئەگەر ئەو پیاوە قەدەری ژیانی لە جەلەوە نەبوایە، بڵێی داهێنەر و بلیمەتێکی بەناوبانگ دەرنەچووایە؟ [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 314
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 30-11-2020
Articoli collegati: 3
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 30-11-2020 (4 Anno)
Città: Erbil
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Sociale
Libro: Memoir
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( هومام تاهیر ) su 27-04-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( ڕێبوار جەمال سەگرمە ) su 27-04-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( ڕۆژگار کەرکووکی ) in: 05-04-2024
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 314
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,545
Immagini 106,159
Libri 19,170
File correlati 96,557
Video 1,317
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.906 secondo (s)!