پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاوکار ئاسۆ بەم شێوەیە ناڕەزایی دەردەبڕێت بۆ نیشاندانی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر
30-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دەرسیم ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئامەد (دیاربەکر) ساڵی 1919
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شنگال ساڵی 1950
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دەڤەری بارزان ساڵی 1951
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری سنە ساڵی 1980
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
خۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە پاریس بۆ پشتیووانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ساڵی 1975
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1982
29-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,666
وێنە 106,191
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,605
ڤیدیۆ 1,327
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لامەرکەزی، دەرمانی چ دەردێکە؟
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لامەرکەزی، دەرمانی چ دەردێکە؟

لامەرکەزی، دەرمانی چ دەردێکە؟
لامەرکەزی، دەرمانی چ دەردێکە؟
عومەر عەبدوڵڵا فەتاح
19-05-2020
باس و خواسی لامەرکەزی، گەرموگوڕە، هێندێک بە شارەزاییەوە قسەی لەسەر دەکەن و هێنێدکیش تەنیا بە خواست و مەبەستە سیاسییەکەی و شارەزاییەکی ئەوتۆیان نییە، هاووڵاتییانیش لەو نێوەندەدا مافی خۆیانە چاوەڕوانی خێر لە هەر پڕۆژە و قسەیەکی تازە بکەن بەو ئومێدەی کەمێک لە کێشەکانی پەیوەست بە ژیانیان کەم بکاتەوە.
لە ڕوانگەی شارەزایی تیۆری و کرداری و ئەزموونی خۆمەوە، بە پێویستمزانی چەند سەرە قەڵەمێک لەبارەی لامەرکەزیی و بەرزبوونەوەی داواکاری لەبارەیەوە بنووسم، کە تیایدا هەوڵدەدەم بە کوورتی: لامەرکەزی بناسێنم و بەراوردی لایەنە باش و نەرێنییەکانی هەردوو شێوازی مەرکەزی و لامەکەزی بکەم، کێشە سەرەکییەکانی ئێستەی هەرێم بخەمەڕوو، ئەوە ڕوون بکەمەوە کە ئەو کێشە و نەخۆشییە کامەیە کە لامەرکەزی دەتوانێت چارەسەری بکات؟ یان بەڕاستی لامەرکەزی دەرمانی چ دەردێکمان دەکات؟ ئەمە بێجگە لە ڕوونکردنەوەی چەند لایەنێکی نادیاری پەیوەندیدار بە پرسی لامەرکەزییەوە و ئەو دەنگانەی ئێستا لەبارەیەوە لە بەرزبوونەوەدان.
یەکەم / لامەرکەزی چییە؟
زۆرێک لە سەرچاوە زانستییەکانی بواری بەڕێوەبردن باسیان لە ناسەنتەری (لامەرکەزییەت)ی لە بواری بەڕێوەبردن و دەوڵەتداری کردووە، و وەک بنەمایەکی پێشکەوتوو و پێویست لە بەڕێوەبردندا ناساندوویانە و تایبەتمەندی و خاڵە ئەرێنیەکانیان ئاماژە پێداوە، بۆیە لێرەدا بە پێویستی نازانم تۆی خوێنەر سەرقاڵ بکەم بە پێناسەی زۆر و قسەکردنی تێوریی زۆرەوە، و لە پوختەی هەموویاندا دەڵێم: لامەرکەزییەت بریتییە لە دابەشکردنی دەسەڵات لە لووتکەی دەسەڵاتەوە بۆ ئاستەکانی تری بەڕێوەبردن، یان بریتییە لە کرداری دابەشکردنی دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی و یاسایی لە ئاستەکانی سەرووی دەسەڵاتەوە بۆ ئاستەکانی خوارتر، ئەوەش بەهۆی پشت بە ستن بە دەسەڵاتە هەڵبژێردراوەکان یان دووری شوێنە جوگرافییە جیاجیاکان یان خواستی خۆبەڕێوەبەری بەهۆی جیاوازی نەتەوەیی و ئایینییەوە لە وڵات یان هەرێمێکدا.
دووەم / ئامانجەکانی لامەرکەزی چین و جۆرەکانی کامانەن؟
ئامانجەکانی لامەرکەزی بریتین لە:
1. فراوانکردنی بەشداری هاووڵاتییان لە پڕۆسەی پلان و بڕیار لە ڕێگەی نوێنەر و ئەنجوومەنە خۆجێیە هەڵبژێردراوەکان و بەرپرسانی یەکە کارگێڕی و دامەزراوە دەوڵەتییەکانەوە کە ئاسانتر هاووڵاتی دەتوانێت سەردانیان بکات و بیان بینێت و دەنگی پێیان بگات.
2. خێراکردنی پڕۆسە کارگێڕییەکان و پڕۆسەی بڕیاردان لەسەر پرسە دارایی و کارگێڕییەکان و ڕێکخستنی ژیانی خەڵک و باشترکردنی خزمەتگوزاریی.
3. باشتر بەکارهێنانی سەروەت و سامانی ماددی و مرۆیی وڵات بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان، لە ڕێگەی دانانی بەرنامەو پلانی واقیعیانەتر بەپێی گەشە و خواست و پێویستی هەر پارێزگا و شوێنێکی جوگرافی، بۆ نموونە: خەڵکی دهۆک خۆیان باشتر دەزانن چیان پێویستە و گرنگی بە چ پڕۆژەیەک بدەن نەوەک خەڵکانی تر لە هەولێرەوە یان لە شوێنی ترەوە بڕیار بدەن چ پڕۆژەیەکیان بۆ درووست بکەن.
4. دابەشکردنی بەرپرسیارێتی و کۆنەکردنەوەی تەواوی دەسەڵات و بەرپرسیارێتییەکان لە یەک کەس یان چەند کەسێکی کەمدا لە ئاست و هەڕەمی سەرەوەی دەسەڵات و حکومەتدا.
دەکرێت لامەرکەزی سیاسی یان وەزیفی (ئیداری) یان جوگرافی هەبێت ، کاتێکیش باسی لامەرکەزی وەزیفی یان ئیداری دەکەین، ئەوە لامەرکەزی داراییش دەگرێتەوە، چونکە لە بنەمادا هەموو کۆڵەکە و بنەماکانی بەڕێوەبردن پشت بە ڕەگەزی توانای دارایی دەبەستن سەرەڕای توانای مرۆیی و بوونی یاساو ڕێنمایی و سیستمەکان لە دامەزراوەکاندا.
سێیەم / خاڵە ئەرێنییەکانی هەریەکە لە سیستمەکانی (مەرکەزی) و (لامەرکەزی) چین؟
بێگومان لە هەردوو شێوازەکەی بەڕێوەبردن خاڵی ئەرێنی و نەرێنی هەیە، هەروەک چۆن پێویستە ئەو ڕاستییەش بزانین کە هیچ شێوازێکی بەڕێوەبردن و دەوڵەتداری نە مەرکەزی لە سەدا سەدە و نە لامەرکەزی لە سەدا سەد، تەنیا ئەوەیە کە دەکرێت سیستمێک ڕێژەیەکی زیاتر لە هەریەکەیانی تێدابێت، هەروەها ڕاستییەکی تریش ئەوەیە کە لەسەرەتاییترین پڕۆسەی بە لامەکەزیکردنی بەڕێوەبردنیشدا تا بەرزترین ئاستی کە فیدراڵی و کۆنفیدراڵیە، ئەوە هێندێک لە پرسەکانی پەیوەست بە دارایی و یاسادانا (تەشریع) و دادوەری و ئاساییشی و بەرگری هەر بە ڕێژەی جیاواز بە مەرکەزی دەمێنێننەوە لە وڵاتدا، بەپێی جۆری سیستمەکە.
پاش ئەم پوختەیە ئێستە کاتی ئەوەیە بە کوورتی لەبارەی خاڵە باشەکانی مەرکەزییەوە بنووسین پاشان خاڵە ئەرێنییەکانی لامەرکەزی:
1. سیستمی مەرکەزی سیستمێکی یەکگرتووە و زیاتر دەتوانێت یەکپارچەیی خۆی بپارێزێت، ئەمەش بۆ ئەو سیستم و دەوڵەت و حکومەتانەی کە تازە لە درووستبووندان سەرکەوتووتر و پێویستترە.
2. سیستمی مەرکەزی لە توانایدا هەیە یاسا و ڕێنماییەکان لە سەرتاسەری وڵات جێبەجێبکات بەبێ جیاوازی.
3. سیستمی مەرکەزی دەتوانێت باشتر زاڵ بێت بەسەر یەک سیاسیەتیدا لە مامەڵە لەگەڵ پرسە جۆراجۆرەکانی وڵاتدا.
سەبارەت بە خاڵە باشەکانی سیستمی لامەکەزی:
1. دەکرێت لە سیستمی لامەرکەزیدا بەشداری هاووڵاتییان زیاتر بێت لە پڕۆسەی پلان و بڕیاردا.
2. لە سیستەمی لامەرکەزیدا فەرمانگە و دامەزراوەکان توانای زوو بڕیاردان و وەڵامدانەوەیان هەیە.
3. لە سیستەمی لامەکەزیدا ژمارەی هەنگاوە کارگێڕییەکان و ڕۆتین کەمترە و هاووڵاتی و دامەزراوە ماندوو نابن بۆ پرسێکی بچووک یان چارەسەرکردنی کێشەیەکی لاوەکی ناستراتیجی کاتێکی زۆر لە چاوەڕوانیدا بەسەر ببەن بە خەرجییەکی زیاتریشەوە.
4. لە سیستەمی لامەرکەزیدا دەتوانرێت واقیعیانەتر توانای ماددی و مرۆیی هەر شوێن و پارێزگایەک ئاڕاستە بکرێت بۆ باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان.
5. لە سیستەمی لامەرکەزیدا بەرپرسیارێتییەکان لە یەک کەس و ئەنجوومەنێکدا کۆناکرێنەوە و بەرپرسیارێتی سەرکەوتن و شکست دابەشدەبێت بەسەر زیاتر لە ناوەندێکی دەسەڵاتداو ئاستەکانی خوارەوەی بەڕێوەبردنیش لە پارێزگاکان دەچنە ژێرباری بەرپرسیارێتی و پرسینەوەی هاووڵاتییان.
چوارەم / سیستمی لامەرکەزی وابەستەی چییە؟
لەبەر گرنگیەکەی ئەم خاڵەم بەشێوەیەکی سەربەخۆ باس کرد، ئەویش زەرورەتی بوونی سیستەمێکی چاودێری بەهێزە کاتێک وڵات پشت بە لامەرکەزیتی زیاتر ببەستێت، وەک مەرجی سەرکەوتن و کەمکردنەوەی گەندەڵی و بەهەدەردان، چونکە بەبێ بوونی چاودێرییەکی بەهێز بەسەر دامەزراوەکانەوە، دەکرێت لامەرکەزی ڕێژەی گەندەڵی و بەهەدەردان و خراپ بەکارهێنانی پۆست و پێگە و دامەزراوەکان زیاتر بکات.
پێنجەم/ کام سیستمە گوتجاوترە بۆ بەڕێوەبردن و دەوڵەتداری؟
بێگومان لە کوردستان ئەو دەنگانەی کە ڕەخنە لە شێوازی بەڕێوەبردنی وڵات دەگرن لە هەرسێ ڕوانگەی دەسەڵاتی یاسادان و جێبەجێکردن و دادوەری، هێندە بەرزن، پێویست بەوە ناکات هیچ ڕووبەرێکی ئەم وتارە بۆ ئەو پرسە تەرخان بکەم، بەڵام ئایا لامەکەزی دەتوانێت چی بکات بۆ کەمکردنەوەی ئەم ڕەخنانە؟، چی بکات بۆ کەمکردنەوەی ناڕەزایی خەڵک؟
سەرەتا دەبێت ئەو ڕاستییە بڵێم کە ستەم دەکەین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تاوانباری بکەین بە مەرکەزی تەواو، چونکە لەم ڕووەشەوە زوڵم لە حکومەت کراوە و ئەو سیستەمە بارکراوە بەتێکەڵ و پێکەڵییەک کە نە دەتوانین بڵێین مەرکەزییە نە دەتوانین بڵێین لامەرکەزییە، ئەوەش بەهۆی شەڕی ناوخۆ و دوو ئیدارەیی و نەبوونی فەلسەفەیەکی ڕوونی حکومڕانی و یەک نەخستنی سیاسەت و ستراتیجی وڵات بە دەستوور و یاسا وەک چەند بنەمایەکی گشتیی بەڕێوەبردن بە جۆرێک هیچ حیزب و کابینە و زۆرینەیەک نەتوانێت بە ئاسانی دەستکارییان بکات و تەجاوزیان بکات.
وەک پێشتریش ئاماژەمان پێکرد یەکێک لە سیفەتە باشەکانی سیستەمی مەرکەزی ئەوەیە کە وڵات بەیەک یاساو ڕێنمایی کاربکات و یەک سیاسەت ئاڕاستەی بکات، بەڵام هەر بە وردبوونەوە لەو وێنەیەی کە لە پشت سەری بەڕێوەبەرێکەوە هەیە لە زاخۆ تا ئەو وێنانەیەی لە پشت سەری بەڕێوەبەرێکەوەن لە هەڵەبجە یان گەرمیان، تێدەگەین لەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرکەزی نییە، و نەیتوانیوە کەڵک لە بنەما و خاڵە باشەکانی سیستەمی مەرکەزی وەرگرێت، ئەوە بێجگە لە سیما دیارەکانی دوو ئیدارەیی لە هێندێک بواردا، وەک بوونی زیاتر لە لقێکی بانکی ناوەندی!، و ڕێک نەخستنی هێزە چەکدار و هەواڵگرییەکان لە یەک دامەزراوەی نیشتمانیدا و هێندێک بواری تری نەرێنیش.
ئێستا کاتی ئەوەیە بڵێین بۆ ئەوەی سیستمێکی ڕەشید (حکومەتێکی باش) مان هەبێت پێویستە زۆر شت بکەین، وەک چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، و پشت بە ستن بە تەکنەلۆژیا لە بواری بەڕێوەبردن، و زیادکردن و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، و شەفافیەتی زیاتر لە سەرجەم پڕۆسە کارگێڕی و داراییەکان، و یەکخستنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجی ناپێویست، بەڵام پشت بە ستن بە سیستەمی لامەرکەزی هاوشانی ئەم خاڵانە دەتوانێت حکومەتێکی باشتر و بە تواناتر لە بواری خزمەتکردن بۆ هاووڵاتییان بخاتەڕوو.
کەواتە ئەو لامەرکەزییەتەی پێویستمانە سیماکانی چین و ئەبێت چۆن بێت؟
پێویستە ئەو لامەرکەزییەتە کار بکات بۆ زیادکردنی دەسەڵاتی یاسادانان (تەشریعی) لە ڕێگەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانەوە بۆ پارێزگاکان، زیادکردنی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی و دامەرزاوە حکومییەکان لە پارێزگاکان، زیادکردنی دەسەڵاتی پارێزگارو قائمقامیەتەکان، ئەوەش لە ڕێگەی هەموارکردنی یاسا پەیوەندیدارەکانی ئەو سێ بوارە، بەڵام تا ئەو کاتەی ئەو هەموارە لە پەڕڵەمانەوە دەکرێت بۆ یاسا پەیوەندیدارەکان بە ئەنجوومەنی پارێزگاو وەزارەتەکانەوە، و دەسەڵاتەکان بە یاسا دەبەخشرێن بە دامەزراوەکانی خوار وەزیرو وەزارەت، ئەوە پێویستە لە ڕێگەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بەزوویی بە پڕۆژە بڕیارێک سەرجەم وەزارەتەکان ڕابسپێردرێن بە هەموارکردنەوەی ئەو دەسەڵاتانەی بەخشیویانە بە پارێزگارو قائمقامیەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە پارێزگاکان، بە ئاڕاستەی زیادکردنی دەسەڵاتە کارگێڕی و داراییەکان لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان و تەنانەت بەرنامەی خودی ئەم کابینەیەی حکومەت و بانگەشەکانی حزبەکانی پێکهێنەری ئەم کابینەیە، هاوکات بەهێزکردنی دامەزراوەی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی بۆ ئەوەی ڕێگە لە گەندەڵی و بەهەدەردان بگیرێت و دەرفەت بە هیچ کەلێنێک نەدرێت بۆ گەندەڵی و خراپ سوودلێوەرگرتن لە کاتی زیادکردنی ئەو دەسەڵاتانە.
شەشەم و کۆتایی / کەواتە لامەرکەزی دەرمانی چ دەردێکە؟
لە ڕاستیدا هەمیشە پرسە یاسایی و ئیداری و دەوڵەتییەکان، قابیلی ئەوەن کە بۆ بەرژەوەندی سیاسی بقۆزرێنەوە، ئەمە واتای ئەوە نییە کاتێک دەرفەتێک هەبوو بۆ بەرژەوەندییەکی سیاسی ئەوە ئیتر ڕاستی لەو بابەتەدا نییە، نەخێر، بەڵکوو دەتوانم بڵێم ئەو داواکارییانەی لە سلێمانییەوە ناو بەناو بەرز دەبنەوە بۆ داواکاری لامەرکەزی، ڕاستیی و مەنتیقێکی تەواویان تێدایە، ئەگەرچی بەرژەوەندی سیاسی حزبێک یان دوانیش ئامادەیی هەبێت لەگەڵیدا.
هەر بۆیە ئەوەی ڕاستییەو دەبێت هاووڵاتی بیزانێت ئەوەیە کە ئەوەی داوا دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزی و زیادکردنی دەسەڵاتی دامەزراوەکانی بەڕێوەبردن لە پارێزگاکان، دەتوانێت بەشداری هاووڵاتییان لە پلان و بڕیاری دامەزراوەکانی سنووری پارێزگاکەیاندا زیاتر بکات، پڕۆسە کارگێڕییەکان خێراتر و کوورتتر بکاتەوەو ڕۆتین کەم بکاتەوە، واقیعیانەتر توانای دارایی و مرۆیی پارێزگاکان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریی ئاڕاستە بکات، ئەوەش لە چوارچێوەی هەمان توانای دارایی ئێستەی حکومەت، بەڵام ئەوەی هەواڵە ناخۆشەکەیە ئەوەیە کە بەهیچ جۆرێک ناتوانێت چارەسەری ئەو کێشە سەرەکیانە بکات کە ئێستە کوردستان گیرۆدەیانە، وەک کێشەکانی مووچەو بودجەو پرسەکانی پەیوەست بە گەندەڵی و بەرپاکردنی چاکسازی، تەنانەت دەکرێت لەم دوو بوارەدا کێشەکان زیاتر بکات ئەگەر سیستمی چاودێری و لێپرسینەوە بەهێزتر نەکرێت.
هەر بۆیە ئەوەی لە سلێمانییەوە بەدەنگی بەرز داوا دەکرێت، لە قازانجی هاووڵاتییان و سیستمی حکومڕانی و خودی حزبەکانی پێکهێنەری حکومەتە بۆ هەموو هەرێمی کوردستان، بەڵام هەرگیز ئەو دەردە کوشندانە چارەسەر ناکات کە لە ئێستەدا سەرشانی هاووڵاتییانیان قوورس کردووە.
بۆیە پێویستە تەنیا لە سنوورێکی دیاریکراودا ئومێد هاووڵاتی بدرێت لە پرسی لامەرکەزی و سپاردنی زیاتری دەسەڵاتەکان بە دامەزراوەکان لە پارێزگاکاندا، و پێویستە لەو بوارەشدا هێندە ئاستی چاوەڕووانی هاووڵاتییان بەرز نەکرێتەوە کە پاش ماوەیەکی دیکە دیسان بێ ئەومێد ببنەوە کە ببینن لامەرکەزی نەیتوانیوە چارەسەری کێشە گەورەکانیان بکات. [1]
ئەم بابەتە 346 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 19-05-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-05-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 26-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 28-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 346 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئینجانە
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا ئاوارە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی یەکەم
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا محەمەدی عەلیاوەیی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
لە کەلتووری میللیمانەوە-حەیران
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاوکار ئاسۆ بەم شێوەیە ناڕەزایی دەردەبڕێت بۆ نیشاندانی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر
30-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دەرسیم ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئامەد (دیاربەکر) ساڵی 1919
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شنگال ساڵی 1950
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دەڤەری بارزان ساڵی 1951
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری سنە ساڵی 1980
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
خۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە پاریس بۆ پشتیووانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ساڵی 1975
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1982
29-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,666
وێنە 106,191
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,605
ڤیدیۆ 1,327
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئینجانە
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا ئاوارە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی یەکەم
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا محەمەدی عەلیاوەیی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
لە کەلتووری میللیمانەوە-حەیران
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.734 چرکە!