图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,095
图片 105,462
书籍 19,110
相关文件 96,122
Video 1,290
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پلانی سەدە و رووماڵێکی جیاواز
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پلانی سەدە و رووماڵێکی جیاواز

پلانی سەدە و رووماڵێکی جیاواز
$پلانی سەدە و ڕووماڵێکی جیاواز$
#سیروان ڕەحیم#
#05-02-2020#
ڕۆژی 28ی کانوونی دووەم، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ پلانی سەدەی ڕاگەیاند. ئەو پلانەی ترەمپ دەربارەی دەڵێت: دوا هەلە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین. پێویستە بڵێم لەم نووسینەدا من تەنیا باس لە ڕووماڵی میدیایی کارەکە دەکەم نەک باس لە کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین.
دەمەوێت ئاماژە بە ڕووماڵی هەواڵ بکەم لەم پەیوەندییەدا لەلایەن دوو تێڕوانین، دوو شێوازی کار و دوو ئاوەزی جودای ڕاگەیاندنەوە. نووسینەکە ئاماژەیەکە بە ئاوەز و چاوی ڕاگەیاندنی عەرەبی- ئەوروپایی کە چۆن هەواڵ دەبینن و چ جۆر دەیگوازنەوە.
چەندین کەناڵی دیار و ناوداری عەرەبی دەیان کاتژمێریان لە کاتی وەشانی خۆیان بۆ پلانی سەدە تەرخان کرد، دەیان پەیامنێر و دەیان شرۆڤەکاریان بۆ ڕاگەیاندنی پلانی سەدە کارا و بەشدار کرد. بەڵام ڕێژەیەکی زۆر لە کار و ڕووماڵەکانیان یان دووبارە یاخود بێ زانیاری و بێ ناوەرۆک بوون. قسە بوون، قسەی ڕووت بۆ بەردەوامی و بۆ پڕکردنەوە، کاوێژی شەڕفرۆشتن بوون، نەک بەخشینی زانیاری، یان ڕووناککردنەوەی گۆشە تاریک و نەبینراوەکان، یاخود شرۆڤەکردنی هەندێ سیمای کێشەکە خۆی و ناوەرۆکی پلانەکە، پلانێک لەسەرڕاوەستان و گلدانەوەی گرنگ هەڵدەگرێت.
ئەوان ئاوا، بەو شێوازە ڕووماڵیان کرد و نموونەیەکیش لە میدیای ئەوروپایی کە من چاودێریی دەکەم و کەسانێکی یەکجار زۆر بە چاوگێکی گرنگی زانیاریی سیاسی، دیرۆکی و کولتووری دەبینن، کاری کەناڵی تیڤی ئارتەیە. ئارتە کەناڵێکی هاوبەشی فەرەنسایی-ئەڵەمانییە، ناوەندەکەی لە شاری ستراسبورگی فەرەنسایە. ئارتە جۆرنال، یەکێک لە بڕگەکانی ئەو کەناڵە گرنگەیە. وەکوو کەناڵەکە خۆی لەسەر واڵاکەی نووسیویەتی: ئارتە جۆرنال، بڵاوکراوەی هەواڵی ئەوروپاییە، نیگایەک، نیگایەکی نوێ و کراوە بەڕووی دنیادا و هەروەها نیگایەکی ئەوروپاییانە دەخاتە سەر سیاسەت و کولتوور.
ئێوارەی ڕۆژی 28ی مانگ، ئارتە جۆرنال لەناو هەواڵەکانیدا، هەواڵێکی کوورت و پڕزانیاریی سەبارەت بە پلانی سەدە پێشکەش کرد و پاشان پەیوەندی کرد بە پەیامنێری کەناڵەکەوە لە شاری تەلئەبیب. بۆ مەبەستی نووسینی ئەم وتارە کوورتە چەند جار تەماشای ئەو پەیوەندییەم کردەوە و تایم کۆد خولەکەکانی قسەی پەیامنێرەکەم تۆمار کرد، ئوری شنایدەر پەیامنێری ئارتە جۆرنال لە دوو خولەکدا، بەڕاستی لە دوو خولەکدا، ئەوەندە زانیاری و هەروەها شیرۆڤەی بروسکە ئاسای گەیاند، کە ئەو کەناڵانەی دەیان کاتژمێر خۆیان و بینەرانی خۆیان سەرقاڵ کردبوو ئەوەیان پێنەکرا. جگە لەوە ئەو کەناڵانەی تر سەرباری هەبوونی هەندێ زانیاری لەلایان، بەڵام زانیارییەکانیان لە گۆمی ئەو هەموو ژاوەژاوەدا خنکاند.
لێرەدا پێناسەی سیمای پەیامنێرەکە، تەمەنی، دانیشتن و کەشی قسەکردن و باوەڕبەخۆبوونی و هتد بێگومان زۆر گرنگن. ئوری شنایدەر کاتێک سەبارەت بە پلان و نەخشەی دۆناڵد ترەمپ پرسیاری لێدەکرێت، بە شێوەیەکی بابەتیانە قسە دەکات و شتەکان دەگەیەنێت، ئەو پەیامنێرە لە وەڵامی پرسیاری بێژەری ئارتە جۆرنالدا دەڵێت:
ئەوەی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، نە پلانە و نە ڕێککەوتن. بە هیچ شێوەیەکیش پەیوەندی بە ئاشتییەوە نییە. شتێکە لەنێوان دوو هاوبەشدا کە تێیدا تەنیا بەرژەوەندیی ئیسرائیل بەشێوەیەکی تایبەت لەبەرچاو گیراوە. لەسەر سەکۆکە تەنیا ترەمپ و نتانیاهۆ هەبوون، بێ سەرۆکی فەلەستین مەحمود عەباس. سەرباری ئەوەی ترەمپ ئاماژەیەکی - بەسەری زمان- بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین کرد، بەڵام فەلەستینێکی وەها لەتلەتکراو و بەڕێوەبردنی شوێنێکی وەها، وەک ئەوەی کەناری ڕۆژاوا، لێکدان لەگەڵ ئیسرائیلییە جێگیرکراوەکان، بێ هەبوونی سنووری دیاریکراو، بێ فڕۆکەخانە، بێ لەشکر، لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی قودس وەکوو پایتەخت، بەشێوەیەک تەنیا لەلایەن ئیسرائیلەوە بەڕێوەببرێت، شانسی سەرکەوتنی ئەم کارە - پلانە دەکات بە سفر.
پرس: چەندین ساڵە باس لە پلانی دوو دەوڵەتی دەکرێت، بۆچی ترەمپ ئێستا پلانەکەی پێشکەش کرد؟
وەڵامی پەیامنێرەکە:
پێویست ناکات مرۆڤ زۆر شارەزا و زۆرزان بێت بۆ زانینی ئەوە. دوو هۆ هەن، یەکەم شاردنەوە و لادانی نیگاکان لەسەر بابەتی دادگاییکردن و لێسەندنەوەی متمانە لە ترەمپ. هەروەها کێشەی قانونی و مژاری بەدواداچوونەکان دەربارەی نتانیاهۆ کە لە ئیسرائیل گومانی گەندەڵی، فێڵکردن و بێ متمانەیی لێدەکرێت. باڵکێشە ئیمڕۆ و لەم کاتەدا سکاڵا لە دژی نتانیاهۆ گەیشتووەتە دادگای ئۆرشەلیم، ڕێکەوتێکی سەیرە.
ئوری شنایدەرهەروەها دەڵێت. لە کاتێکدا ئەو کێشەیەکی وەها گەورەی هەیە، ترەمپ دەیداتە پێشخۆی و وەکوو سیاسەتوانێکی گەورە و پیاوی دەوڵەت دەیناسێنێ.
[لێرەدا نوچە و پەیامی پەیامنێرەکە تەواو دەبن].
ئەوە هەموو پەیوەندییەکە بوو، پەیوەندییەک دەکرێت ببێت بە توخمی بەراورد، بەراورد لەنێوان ئەو ڕووماڵ - پەیوەندییە و هەندێک ڕووماڵی کەناڵی عەرەبی و تورکی یان گەیاندنی پەیامی دەیان پەیامنێر و دەیان شیرۆڤەکار. لە وەشانی تیڤیدا قسە، قسەی بێ باج و بێ سوود، چەند وەڕسکار و دڵگوشن.
کاری ڕۆژنامەوانی و ئەرکی گەیاندنی زانیاری، بە بێدەنگی و بێ هەرا و ژاوەژاو پەیامی ڕاستەقینەی ڕاگەیاندنە.
لە دەمی بەرهەڤکردنی ئەو دووجۆرە لە کاری ڕاگەیاندن و ڕووماڵی ڕۆژنامەوانیدا مرۆڤ قسەیەکی نووسەری ئەڵەمان شتێفان شوتز (1964) دێتە بەر پەنجەرەی بیرهاتنەوەی، قسەیەک کە دەڵێت: هەواڵەکان شتێکی نوێ نین.
قسەکەی شتێفان شوتز قسەیەکە ئامانجی تەواو دەپێکێت و لەجێی شیاودا جێگیر دەبێت.
هەندێ تێبینی خێرا:
پەیامنێرەکەی ئارتە جۆرنال لە تەلئەبیبەوە قسە دەکات. قسەکردنێک بێ ترس و بێ حیسابکردن بۆ هیچ ترس و سزادان و ڕێلێگرتنێک، پەیامنێر دەزانێت پاش ئەو قسانەی کەس پەلاماری نادات. ئەوەیش دیمۆکراتی بەڕێوەبەران و سیستەمی سیاسیی ئیسرائیل دەسەلمێنێ. پەیامنێرەکە زۆر ڕاشکاوانە، بێ پێچ و پەنا ڕاستییەکان سەبارەت بە پلانەکەی ترەمپ و هەروەها زانیاریی سەبارەت بە گەندەڵیی نتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو دڵنیاییە بۆ ڕۆژنامەوان لە هەموو شوێنێک دەستناکەوێت.
ئارتە وەکوو کەناڵێکی کولتووری، هەواڵیش لە کەشی کولتووریدا پێشکەش دەکات و بینەر وەڕس ناکات، کەناڵێکە بە هیچ جۆرێک بینەری خۆی تووشی سەرئێشە ناکات.
ئارتە بەم شێوازی کارکردنە ئەوە پێشان دەدات کە مەرج نییە هەواڵێکی لەم چەشنەی پلانەکەی دۆنالد ترەمپ چەندین کاتژمێر کاتی وەشانی تیڤی پێوە بەفیڕۆ بدرێت.
لەو ڕووماڵە جیاوازەی ئارتە جۆرنالدا هەموو پرسیار و وەڵامەکانی بێژەر و ئوری شنایدەری پەیامنێریان لە تەلئەبیبەوە دوو خولەکی خایاند. دوو خولەک و بەس. بەڵام دوو خولەک تێیدا بینەر پەیامی گرنگ و زانیاریی پێویستی پێدەگات.
پەیامنێرەکە ئەوە دەگەیەنێت کە: پلانەکەی ترەمپ ڤاڵایە، نەخشەکەی بۆشە و خاڵییە. بەڵام شنایدەر بە زمانێکی شایستە و بە شێوازێکی پیشەیی ڕۆژنامەوانانە پەیامەکە دەگەیەنێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览228
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 05-02-2020
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 05-02-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 25-04-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on25-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):04-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览228
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,095
图片 105,462
书籍 19,110
相关文件 96,122
Video 1,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!