图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,704
图片 106,205
书籍 19,174
相关文件 96,618
Video 1,329
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئایا ئەمریکا ستراتیجێکی نوێی لە عێراقدا هەیە؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا ئەمریکا ستراتیجێکی نوێی لە عێراقدا هەیە؟

ئایا ئەمریکا ستراتیجێکی نوێی لە عێراقدا هەیە؟
$ئایا ئەمریکا ستراتیجێکی نوێی لە ئێراقدا هەیە؟$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#05-04-2020#
ئێستا دوو خاڵی سەرەکی هەن کە هەر یەکە لە کۆماری و دیموکراتەکان لەسەری کۆکن سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا. یەکەمیان، ئەمریکا نابێت هیچ جەنگێکی دیکەی لەو شێوەیەی ئێراق ئەنجام بدات. دووەمیش، ئەمریکا دەبێت چاوی لەسەر ململانێی هێزە گەورەکان (great power competition) بێت، بە تایبەتیش هێزەکانی وەک چین و ڕووسیا، ئەم دوو خاڵەش هەردووکیان نەک هەر لەبەرژەوەندی گرنگیی پێگەی ئێراقدا نین لە ستراتیجی نوێی ئەمەریکا، بەڵکوو گومان دەخەنە سەر مانەوەی ‌هێزەکانی ئەمریکاش لە ئێراقدا.
ئەو سەردەمەی جۆرج بوشی کوڕ ڕژێمی بەعسی ڕووخاند لە زۆر ڕووەوە جیاواز بوو لەو سەردەمەی کە ئێستا ئێراق و ناوچەکەی پێدا تێدەپەڕێت. ستراتیجیەتی ئیدارەی بوش، سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا ئەو کات بریتی بوو لە بەدەستهێنانی هەژموونی زیاتر لە ناوچەی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەگشتی، ئەگەر بە زەبری بەکارهێنانی هێزیش بێت. بەڵام دوای 17 ساڵ ئێستا ئەمریکای سەردەمی ترەمپ بە چاوێکی دیکەوە دەڕوانێتە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئێراق. ئەوکاتە ئەمریکا بە تەنیا سەرداری ناوچەکە بوو، ئێستا هێزی دیکەی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەن، کە ئەگەر دەسەڵاتیان هێندەی ئەمریکاش نەبێت، بەڵام کەمتر نییە.
لە دوای 2003، ستراتیجی ئەمریکا بریتی بوو لە درووستکردنەوەی ئێراقێکی تا ڕادەیەک دیموکراسی و پەڕڵەمانی لە ڕێگەی دابەشکردنی هێز بەسەر سێ پێکهاتە سەرەکییەکەی ئێراق (شیعە، سوننە و کورد) ، واتا دووبارە بوونیاتنانەوەی ( rebuilding) ئێراقێکی سەقامگیر کە بەر لە هەر شتێک نەتوانێت کێشە بۆ دراوسێکانی درووستبکات و لە هەمان کاتیشدا لەبەرەی ئەمریکا و دۆستەکانی بێت، بەڵام بەپێچەوانەوە دوای تێپەڕبوونی 17 ساڵ بەسەر داگیرکردنی ئێراق هیچ کام لەو ئامانجانەی ئەمریکییەکان باسیان دەکرد نەهاتنە دی.
بەپێچەوانەوە ئێراق هەر زوو تووشی شەڕی ئیتنی و تائیفی بوو، ئێرانییەکان بەشێکی زۆری پڕۆسەی سیاسییان بە ئاڕاستەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان و دژایەتیی ئەمریکا و دۆستەکانی برد.
لەسەر ئاستی حکومەت و دابەشکردنی هێزیشەوە پێکهاتەی شیعە بە جۆرێک لە جۆرەکان هەژموونی خۆیان بەسەر تەواوی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا سەپاند، تا ئەو ئاستەی لە خولی دووەمی دەسەڵاتی مالیکی ئێراق وەکوو تۆبی دۆج، پسپۆری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت بەتەواوی بەرەو ڕژێمێکی دەسەڵاتگەرایی ( Authoritarianism) هەنگاوی نا.
کشانەوەی ئەمریکییەکان لە کۆتایی 2011 دەرفەتی زۆری بۆ هێزە هەرێمییەکانی وەک ئێران، تورکیا و وڵاتانی کەنداو ڕەخساند کە لە بۆشایی کشانەوەی ئەمریکییەکاندا ململانێکانیان بگوازنەوە بۆ ئێراق بەتایبەت لە ڕێگەی وەکیلەکانیان واتا پێکهاتەکانی سوننە، شیعە و کورد.
ئەم دۆخە دواجار سەری کێشا بۆ هاتنی ڕێکخراوی تیرۆرستیی #داعش#، بە جۆرێک ئەگەر دووبارە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بە تەنگ ئێراقەوە نەهاتبان ئێستا ئەو ئێراقە نەخشەیەکی دیکەی هەبوو. لە ڕاستیدا ئەمریکییەکان لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا تاوەکوو ئێستاش ستراتیجیەتێکی ڕوونیان نییە بەرانبەر بە ئێراق. سەرۆک ترەمپ نەیشاردووەتەوە کە ئەمریکا چیدیکە نایەوێت توانا مرۆیی و داراییەکانیان لە ئێراق سەرف بکەن.
بە جۆرێک ئەگەر ململانێی ئێرانییەکان نەبوایە ئێستا ئەمریکییەکان دەمێک بوو ئێراقیان جێهیشتبوو. هەڵبەتە ترسی سەرەکی ئەمریکییەکان لە ئێراق ئەوەیە کە کشانەوەی ئەوان بە سەرکەوتنی نەیارەکانی ئەمریکا کۆتایی دێت. واتا جگە لە ئێرانییەکان دوور نییە ڕووسیاش دوای کشانەوەی ئەمریکا خۆی بگەیەنێتە ئێراق.
ئێستا ئەمریکا لە بەردەم دوو بژاردە داماوە، ئایا ئێراق بەیەکجاری جێبهێڵێت و بکشێتەوە، یان لە ململانێدا بێت لەگەڵ نەیارەکانی ئەمریکا و ( بە تایبەتیش ئێران و ڕووسیا) ناوچەکەیان بۆ چۆڵ نەکات؟
بەپێی جموجوڵەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە ئێراق، پێدەچێت ئەمریکا هێزەکانی خۆی تەنیا لە ناوچە کوردنشین و سوننەنشینەکان، واتا ڕۆژاوای ئێراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بکات. وەک دیارە ئێستا ئەمریکا خەریکی کشاندنەوەی هێزەکانیانن لە باشوورو ناوەڕاست (بەغدا) کە هەژموونی میلیشیا شیعەکانیان لێیە بەرەو سنووری ئەنبار (واتا بنکەی عەین ئەسەد) ، هەروەها هەرێمی کوردستانیش.
ئەمریکا دەیەوێت لەم دوو ناوچەیە لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی سیاسیی ئێراق بێت، و لە هەمان کاتیشدا بتوانێت گوشار لەسەر هێزە شیعەکان درووستبکات. بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵدەدات ڕێگە بگرێت لە درووستبوونی بەرەیەکی یەکگرتووی شیعەکانی نزیک لە ئێران کە یەک ناوەندی بڕیاریان هەبێت. دواتریش ناکۆکی درووستکردن لەنێو ماڵی شیعەکان، وەکوو ئەوەی کە ئێستا هەیە.
ئەمەش دواجار ئەرکی ئێران سەختدەکات لە کۆنترۆڵکردنی بڕیاری سیاسی لە ئێراقدا. بە تایبەت لە ڕێگەی درووستکردنی بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆنی دیکەی پارتە شیعییەکان کە نەچنە ژێر باری ئێران. نارەزاییەکانی ئەم دواییەی ئێراق دەرفەتێکی باشی بۆ ئەم ئەگەرە ڕەخساندووە بە تایبەت لە ڕێگەی پەرەسەندنی ناڕەزایی شەقامی شیعەکان بەرانبەر دەستێوەردانی ئێران لە ئێراق. لەلایەکی دیکەدا ئەمریکییەکان پاڵپشتی درووستبوونی هەر هێزێکی عەلمانی و لیبڕاڵی سوننی و شیعە دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە هەڵبژاردنەکانی 2020 دا جێگای خۆیان لە پەڕڵەمان و حکومەتدا بکەنەوە، و ئەو جەمسەربەندییەی هێزە تەقلیدییەکانی وەک سەدرییەکان، حەکیم مالیکی، عەبادی و عامری تێپەڕێنن.
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، ئەمریکییەکان باش ئەو ڕاستییەیان بۆ دەرکەوتووە کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر باشتر دەتوانن کاربکەن تاوەکوو لەگەڵ ئێراق. بەڵام ئەمریکا ترسی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە تاوەکوو ئێستا ناتوانێت بەبێ ئێراق لەسەر پێی خۆی بوەستێت، بە تایبەت ئابووری هەرێمی کوردستان. وەکوو مایکڵ نایت، هاوڕێی باڵای پەیمانگەی واشنتن دەڵێت لاوازترین ئابووریە لە ناوچەکەدا، ئەگەر ئەمریکا هاوکاری هەرێم نەبێت لە یارمەتیی دارایی چاکسازی دامەزراوە سیاسی و ئابوورییەکان، ئەوا هەرێم بەرەو ئەزموونێکی شکستخواردوو دەڕوات.
بۆیە کاری سەرەکی ئەمریکییەکان ئەوە دەبێت کە هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دامەزراوەیەکی سیاسیدا کۆبکەنەوە لە چنگی حزبەکان ڕزگاری بکەن. هەرێمی کوردستان لە ئێستا و ئاییندەشدا جێگای هاوسۆزی ئەمریکا دەبێت لە ئێراقدا، چونکە لەسەر ئاستی نوخبەی سیاسیی ئەمریکادا جۆرێک لە کۆدەنگی درووستبووە کە کورد وەکوو دۆستی خۆیان دەبینن. بەڵام گرنگە هەرێمی کوردستان سنووری ئەو پەیوەندیی و دۆستایەتییەی خۆی لەگەڵ ئەمریکا بزانێت هەتا کوێیە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览216
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 05-04-2020
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 05-04-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 23-04-2023
本文已被审查并发布( ئەمیر سیراجەدین )on23-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览216
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,704
图片 106,205
书籍 19,174
相关文件 96,618
Video 1,329
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!