کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,609
 شؤمارە عەسگەل  106,172
 کتاووەل 19,172
فایل های مرتبط 96,585
Video 1,317
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
ڤیتۆی یەکێتی!
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڤیتۆی یەکێتی!

ڤیتۆی یەکێتی!
#ڤیتۆی یەکێتی!#
#زوبێر ڕەسوڵ#
#31-05-2019#
سەرەتا پێمباشە ئەوە ڕوون بکەمەوە کە ڤیتۆ لە کۆنتێکستە سیاسی و یاساییەکەیدا ئەو هێزە یاساییەیە کە لایەنێک یا چەند لایەنێک هەیانە بۆ ڕاگرتنی بڕیارێک ئەگەر لە بەرژەوەندی لایەنێکیاندا نەبێت‌، ئەمەش لە بنەڕەتدا بۆ ڕاگرتنی جۆرێک لە هاوسەنگی هێزە لەنێوان لایەنەکاندا. واتا ڤیتۆ لە بنەڕەتدا گوزارشت لە بێمتمانەیی و ململانێ دەکات لەنێوان ئەکتەرەکاندا، وەک ئەو ڤیتۆیەی کە هەر یەکە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیانە و لە کاتی پێویستدا بەکاریدەهێنن لە دژی یەکتری.
بەکارهێنانی چەمکی ڤیتۆ بۆ ناڕەزاییەکانی یەکێتی تەنیا تایبەت نییە بە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت، بەڵکوو تایبەتە بە تەواوی پڕۆسەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا. بۆ نموونە لە 16 ی ئۆکتۆبەردا، دواتریش لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆماری ئێراقدا. هەر یەکە لە پارتی و یەکێتی ئێستا بە کردار خاوەنی ڤیتۆی دوو لایەنەن، واتا هەر یەکێک لەو دوو هێزە هەر کاتێک بیانەوێت دەتوانن بە ئاسانی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا پەکبخەن. من پێشتریش لە نووسینێکی ترمدا لە ڕووداو ئەو دۆخە سیاسیەی نێوان ئەو دوو لایەنەم بە ڤیتۆی ڕانەگەیەنراو یا ڤیتۆی دوو لایەنە ناو بردووە، بە پشتبەستن بە و بنەمایەی کە هەڵبژاردنەکانی ئەو دواییەی پەڕڵەمانی کوردستان و دانووستاندنەکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم بە تەواوی سەلماندی کە سیستمی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا بەرەو جۆرێک لە ڤیتۆی دوو حیزبی دەچێت، واتا فۆرمێکی تایبەت لە حوکمڕانی کە پشت نابەستێت بە ئە‌نجامی هەڵبژاردنەکان و گۆڕانکاری لە بەلانسی هێز‌ و ئیرادەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان و دەرکەوتنی هێزی تر. چونکە لەو فۆرمە جووت حزبیەدا بێجگە لە یەکێتی و پارتی هیچی کەس و لایەنی تر ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت. نەک هەر ئەوە، بەڵکوو ئەگەر یەکێک لەو دوو حزبە ڕەزامەند نەبێت ئەوا پێکهێنانی حکومەت دەکەوێتە قەیرانێکی گەورەوە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا جورێگە لە ڤیتۆی ڕانەگەیەنراو. دیارترین گوزارشت و نموونەی ئەو جۆرە ڤیتۆیەی حوکمڕانی ئەو گوشارانەی یەکێتییە لەسەر پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی تازه. بە تایبەتیش لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمدا کە یەکێتی هەرچەندە پێشتریش جۆرێک لە ڕێککەوتنیان هەبوو‌ دەنگ بە کاندیدەکەی پارتی بدەن بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام لە دوا ساتەکاندا ئەمە ڕووینەدا. هەرچەندە ئەم دەنگنەدانە دۆخێکی تەواو ئاساییە، مەرج نییە هەڵبژاردنەکان هەمیشە بە زۆرینەی ڕەها بێت. بەڵام ئەوەی ئاسایی نییە ئەوەیە کە یەکێتی دەتوانێت بە بەشدارینەکردنی لە حکومەتدا شکست بە تەواوی پڕۆسەی سیاسی و حوکمداری لە هەرێم بهێنێت. واتا شەرعیەتی هێزی یەکێتی لە سندوقەکانی دەنگدان‌ و هەڵبژاردنەوە نییە بەڵکوو لەو هێزە سەربازی و جوگرافیا سیاسی و سامانە ئابووریەوەیە کە لەژێر دەستیدایە (هەڵبەتە ئەمە بۆ پارتیش ڕاستە) ئەمەش لە ڕاستیدا پێشینەیێکی مەترسیدارە بۆ پڕۆسەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا!
هەڵبەتە ئەو جورە ڤیتۆیەی من باسی دەکەم پێشتریش لە فۆرمێکی جیاوازدا هەبووە، واتا لە دوای ڕاپەرینەوە تاوەکوو نەخۆشکەوتنی مام جەلال. بەڵام پێشتر لەبەر بەهێزیی هەردوو کەسایەتی ناو یەکێتی و پارتی، واتا تاڵەبانی و بارزانی، ڕێگا نەدەدرا کێشەکانی نێوانیان بگاتە ئاستی بەکارهێنانی ئەو جۆرە ڤیتۆیە، چونکە ئەو دوو کەسایەتییە تێگەیشتنێکی باش و ئەزموونێکی باشیشیان هەبوو لە ململانێکردنی یەکتری، دەیانزانی ململانێی نێوانیان بە کۆتایی هیچ لایەنێکیان کۆتایی نایەت.
زەقبوونەوەی ململانێکانی ئەو دوو هێزە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر گەیشتە لوتکە، لێکەوتەکانیشی بە خەستی ڕەنگیدایەوە لەسەر پێوەندییەکانی هەرێم‌ و بەغداو دواتریش پێکهێنانی کابینەی نۆیەم.
دانووستاندنی هەشت مانگی نێوان یەکێتی و پارتی، جگە لەو هاوبەشیەی کە نزیکەی سێ دەیە دەبێت هەیانە لە بەڕێوەبردنی حوکمڕانی هەرێمدا، بەڵام هێشتا نەیانتوانیوە میکانزمێکی گونجاو بدۆزنەوە بۆ ‌ململانێی نێوانیان. چونکە لە ڕاستیدا خودی پەنابردنە بەر ڤیتۆ واتا تێکدانی یارییەکە و لە دەستدانی توانای چارەسەرکردن.
هەڵبەتە ئەو دۆخەی کە ئێستای پڕۆسەی حوکمڕانی تێیکەوتووە دەرەنجامی زیاتر لە فاکتەرێکە، لە سەرووی هەموویانەوە ئەو گۆرانەی لە نوخبەی سەرکردایەتیکردنی بڕیاری سیاسی یەکێتی نیشتمانیدا درووستبووە لە دوای مام جەلال. دواتریش ئەو لاوازی دامەزراوەیی و سەنترالیزمەی کە یەکێتی وەک پارتێکی سیاسی بەدەستییەوە دەناڵێنێ. ئەمە دەکرێت فاکتەری دەستێوەردانی هەرێمیشی بدەینە پاڵ (ئەگەرچی بەڵگەی بەهێزم نییە بۆ پشتراستکردنەوەی) . بەردەوامیدان بە ململانێی سیاسی لە ڕێگای تەگەرە درووستکردن (ڤیتۆ) بە و شێوەی کە ئێستا یەکێتی پەنای بۆ دەبات، پێموانیە تاسەر میکانیزمێکی سەرکەوتوو بێت، ئەمە جگە لەوەی کە دواجار دەبێتە هۆی نائومێدبوونی خەڵک لە سیاسەت و پڕۆسەی حوکمڕانی و ڕەوتی دیموکراسی لە هەرێمدا، وەک ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا بینیمان کە ئەمەش بەهیچ جۆرێک لە بەرژەوەندی یەکێتیدا نییە.
هاوکێشەیەک هەیە کە پێم وایە هەر یەکە لە یەکێتی و پارتیش باش لێیتێگەیشتوون، ئەویش ئەوەیە کە فاکتەری سەرەکی مانەوەی یەکێتی و پارتی بە و فۆرمەی ئێستا لە حوکمڕانی پەیوەستە بە هەماهەنگی و هەڵکردنیان لەگەڵ یەکتر. ڕوونتر بڵێم نەمانی هەر یەکێک لەو دوو لایەنە نەمانی ئەوی تریشی بەدوادا دێت. تێکچوونی ئەو سیستمە هاوپەیمانیە حزبیەی یەکێتی پارتی ئەگەر کۆتایی یەکێکیشان نەبێت واتا لاوازبوونی هەردووکیان، کە سەرەنجام نەمانی دوو جوگرافیا و دوو ئیدارە و دوو هێزی سەربازیی دامەزراویشی لێدەکەوێتەوە، واتا ئەو بنەمایەی کە هەر یەکە وەک کارتی گوشار پەنای بۆ دەبەن لە ململانێکانی نێوانیان.
هەر یەکە لەم دوو هێزە بە تایبەت لە چوارچێوەی ئەو ڤیتۆ ڕانەگەیەنراوەی نێوانیان هیچ ئەڵتەرناتیڤێکیان بۆ یەکتر پێ نییە. چونکە تەواوی ئەو لایەنە سیاسیانەی تر کە لە هەرێمدا هەن ناتوانن جیگای ئەو دوو هێزە پر بکەنەوه، ‌ بۆیە هەر خۆلادانێک لە تەجاوزکردنی یەکتر تەنیا کاتکوشتنە و دواجار کاریگەریی خراپتریش جێدێڵێت لەسەر ڕەوتی دانووستاندنەکانی نێوانیان. ئەم دۆخە بێمتمانەییەی کە لەنێوان ئەو دوو هێزەدا گەیشتووەتە ترۆپک‌ پاشخانێکی درێژی هەیە، بۆیە پێموانیە بەدیلێکی تر هەبێت بۆ بەشدارنەکردنی یەکێتی لە پڕۆسەی حوکمڕانیدا. خودی پارتیش ئەو ڕاستییە دەزانێت، ئەگینا دەمێک بوو سەبری ئەو نازەی یەکێتییان نەدەما. بەدیلی ئەو دۆخە جگە لە دوو ئیدارەی تەواو هیچی تر نییە، ئەمەش پیموانییە نە لە بەرژەوەندی یەکێتی بێت نە لە بەرژەوەندی پارتیش. جێگای داخە هەندێک جار یەکێتی وەک گوشارێک بۆ سەر پارتی گوزارشتی دوو ئیدارەیی بەکاردێنێ لە کاتێکدا ئەمە خۆی واتا لۆکاڵیبوون‌ و بچووکبوونەوەی یەکێتی لە خەونی نیشتمانی کوردستان بۆ هیوای بەڕێوەبردنی دوو شار کە بەداخەوە یەکێتی دەبێت بەر لە پارتی دژی ئەو بژارەیە بێت، بە تایبەت کە ئێستا کەرکووکیش ئەو پاوانەی پێشووتری یەکێتی نییە و ڕۆژبەڕۆژ دەسەڵاتی کوردی تێدا لاوازتر دەبێت.
خاڵێکی تری نائومێدبوون لە دانووستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەوجارە بریتییە لە فەرامۆشکردنی بەرژەوەندی گشتی کە بەداخەوە هیچ سەنگێکی نییە لە گفتوگۆکانی نێوان یەکێتی و پارتیدا. لە تەواوی دانووستا‌ندنی پێکهێنانی حکومەتدا کێشەی سەرەکی نە پڕۆژەی چاکسازی و نە ڕوئیای حکومەت بووە بۆ کەرتەکانی تەندرووستی و پەروەردە و خزمەتگوزاری، نە پلانێک بۆ چۆنییەتی کارکردن بۆ گەڕانەوەی ناوچە کێشە لەسەرەکان، بەڵکوو کێشەی سەرەکی بەرژەوەندی حیزبیی زۆر تەسک بووە، وەک دابەشکاری پۆستەکان بە تایبەتیش کێشەی ڕاگرتنی دڵی کۆمەڵێک سەرکردەی حزبی کە لە دوور و نزیکدا هیچ پێوەندیەکیان بە بەرژەوەندی گشتی و گوزەرانی خەڵک و باشکردنی حوکمڕانییەوە نییە، ‌ ئەمەش لەراستیدا پاشەکشەیەکی گەورەیە لە پڕۆسەی دیموکراسی و حوکمڕانی باش و بەدامەزراوەییکردنی کەناڵەکانی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 270 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 31-05-2019
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 31-05-2019 (5 سال)
Publication Type: Born-digital
شهرها: هولیر
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: مشکل کرد
کتاب: تحقیقات
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 23-04-2023 أڕا( هومام تاهیر )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕۆژگار کەرکووکی ): أڕا07-04-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 270 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,609
 شؤمارە عەسگەل  106,172
 کتاووەل 19,172
فایل های مرتبط 96,585
Video 1,317
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.734 ثانیه(اێس)