پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شکستی نوخبەی سیاسیی نوێ
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شکستی نوخبەی سیاسیی نوێ

شکستی نوخبەی سیاسیی نوێ
$شکستی نوخبەی سیاسیی نوێ$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#11-05-2019#
مەبەست لە نوخبەی سیاسی ئەو کەمینە سیاسیەیە کە کاریگەریی زۆریان لەسەر پڕۆسەی سیاسی و ئاڕاستەکردنی بڕیاری سیاسی و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان لە کۆمەڵگەدا هەیە. ئەوەی من مەبەستمە لەم بابەتەدا تاوتوێی بکەم ئەو قەیرانەیە کە نوخبەی سیاسی نوێ، یاخود نوخبەی سیاسیی دوای ڕاپەڕین بەدەستییەوە دەناڵێنێ.
هەڵبەتە لێرەدا مەبەستم لە نوخبەی سیاسیی نوێ ئەو گرووپە سیاسیەیە کە بەشێک نەبووە لە نوخبەی سیاسی پێش ڕاپەڕین، یان نوخبەی شاخ. یاخود وردتر بڵێین ئەو نوخبە سیاسیەیە کە دوای ڕاپەڕین هاتوونەتە ناو کایەی سیاسی و بەشێک نەبوونە لە نوخبەی سیاسی پێش ڕاپەڕین، واتا دۆخی حوکمڕانیی دوای ڕاپەڕین درووستی کردوون.
هەرچی نوخبەی سیاسی کۆنە، ئەوا ئەو سەرکردە سیاسیانەن کە لە حەفتا و هەشتاکانی سەدەی بیستەمەوە لەناو کایەی سیاسەت و حوکمڕانین و تا ئێستاش سەرکردایەتی پڕۆسەی سیاسی دەکەن لە هەرێمی کوردستاندا. ڕاستە دوای مردنی #مام جەلال# نوخبەی سیاسی لەناو یەکێتیدا گۆڕاوە، بەڵام ئەوەی لە زانستی سیاسیدا پێی دەڵێن جێگۆڕکێی نوخبەی سیاسی، ئەمە ڕووینەداوە. بە واتایەکی تر ئەو نوخبە نوێیەش‌ (کوڕەکانی مام جەلال) هێشتا لەژێر سێبەری سیاسی مام جەلال دەرنەچوون. تا ئێستاش خەباتی شار و مودێلی حوکمڕانی شار نەیتوانیوە نوخبەیەکی سیاسی نوێ بەرهەم بهێنێ کە بتوانێ جێی نوخبەی سیاسی شاخ بگرێتەوە. ئەو دۆخە تا ئێستاش بۆ هەموو پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان درووستە، ئەگەر یەکگرتووی ئیسلامی لێدەرکەین کە حیزبێکی شاریە، کەچی ئەم حزبە شاریەش نەیتوانیوە نوخبەیەکی سیاسی نوێ بخاتەوە کە بشێن سەرکردایەتی پارتەکەیان ڕادەست بکەن.
دەرکەوتنی نەوەی نوێ وەک بزاڤێکی سیاسی لەزۆر ڕووەوە دیاردەیەکی تازە بوو لە کایەی سیاسی و حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا، بە جۆرێک تەواو جیاواز بوو لەو بنەمایانەی کە نوخبەی سیاسی کۆنی لەسەر دامەزرابوو. واتا شاسوار عەبدولواحید نە پێشتر سیاسی بووە، نە لەناو کایەی سیاسیشەوە پێگەیشتووە، نە خاوەن شەرعیەتی شۆڕشگێڕی و پێشمەرگەی شاخیش بووە. هەرچەندە یەکێک لە یاساکانی سەرمایە ئەوەیە کە جۆرێک لە تەحەفوز و ترسنۆکی درووست دەکات، واتا خاوەن سەرمایە گەورەکان هەمیشە خۆیان دوور دەگرن لە سەرئێشە و کێشەی سیاسی، بەڵام سەرۆکی نەوەی نوێ بە پێچەوانەوە وەک سەرمایەدار و گەنجێکی سەرکێش و سیاسییەکی خوێنگەرم هەرچی دێتە بەردەمی نایگێڕێتەوە لە دژایەتیکردنی هەموو ئەو لایەنە سیاسیانەی پێش خۆی لە کایەی سیاسیدا بوونە.
ئەو کاراکتەرە سیاسیە بوارێک بۆ بەرژەوەندی و گفتوگۆش ناهێڵێتەوە و بە تەنیا شەڕی هەمووان دەکات. بەپێچەوانەی نوخبەی سیاسی کۆن کە سیاسەت و دەسەڵات هەمیشە ڕێگایەک بووە‌ بۆ گەیشتن بە سامان و بزنس، لای سەرکردەی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئەم پێوەندیە پێچەوانە دەبێتەوە، واتا سامان و بزنس ڕێگایەک دەبێت بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و بەربەرەکانێی نوخبەی سیاسی کۆن لە فۆرمێکی ئۆپۆزسیۆنیدا. سەرمایە و میدیا و سۆشیال میدیا سێکوچکەی ئیمپراتۆریەتەکەی شاسوار عەبدولواحید بوون. تا ئەو ئاستەی هەندێک کەس پێیانوابوو شاسوار نموونەی ترامپی کوردییە‌ و زۆر نابات پێگەی هەموو پارتە سیاسییەکان لەق دەکات‌ و ئەو مۆدێلەی حوکمڕانی کوردی سەراوژێر دەکات.
ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی لە بواری میدیا و سۆشیال میدیا لە جیهاندا ڕوویداوە، وای کردووە خەڵک و نوخبەی سیاسی زۆر بە ئاسانی دەنگیان بگاتە یەکتر. کەناڵێکی ڕاگەیاندن یان چەند پەیجێکی سۆشیال میدیا دەتوانن پەیامەکانت لە چەند دەقەیەکدا بگەیەننە چەندان ملیۆن کەس. ئەو بوارە لەڕاستیدا وای کردووە هەندێک جار نوخبەی سیاسی نوێ تووشی لەخۆباییبوون ببن بە تایبەت لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات کە پێوەندیی دەسەڵات و خەڵک و کاراکتەرە سیاسییەکان زۆر لەوە ئاڵۆزترە تەنیا پرسێکی ناوخۆیی بێت، نموونەکانی بەهاری عەرەبی، بە تایبەت میسر و تونس و لیبیا و سووریا و.. تاد، باشترین نموونەن بۆ ئاڵۆزیی پرسە ناوخۆییەکان و پێوەندییان لەگەڵ پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا، ئەمە جگە لە حساباتی تایبەتی سوپەر پاوەرە جیهانییەکان.
پێگەی سیاسی بەڕێز شاسوار عەبدولواحید تا ئاستێکی زۆر بەرهەمی ئەو فەوزا و بێسەروبەری و شکستە سیاسیە بوو کە فۆرمی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان یان ڕوونتر بڵێین فۆرمی ئیدارەدانی ململانێی لایەنە سیاسییەکان بەرهەمی هێناوە. بە تایبەتیش دوای شکستهێنانی #بزووتنەوەی گۆڕان# لە بەدیهێنانی ئەو پەیمان و ئومێدانەی خەڵکی ناڕازی لە یەکێتی و پارتی چاوەڕێیان دەکرد. ‌تا ئێستا چەند هەوڵێکی تریش هەبووە لەسەر ئاستی نوخبەی سیاسی نوێ بۆ بەشداریکردن لە حوکمڕانی و پڕۆسەی سیاسی کە دیارترینیان ئەو جووڵانەوە سیاسییە بوو لەژێر ناوی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لەلایەن دکتۆر #بەرهەم ساڵح# لە 2018 درووستکرا، بەڵام دیسان ئەو جووڵانەوەیەش نەیتوانی درێژە بە خەباتی سیاسی بدات و هەر زوو چووەوە ژێر باڵی یەکێتی.
هەڵبەتە ئەمەش وەک نائومێدبوونێک بوو لەو ئەنجامەی کە ئەو بزووتنەوە تازەیە چاوەڕێی دەکرد. بەڵام تاکە بزووتنەوە کە تا ئێستا لەلایەن نوخبەی نوێ و سەرکردەیەکی نوێی دەرەوەی بازنەی نوخبەی کۆن هاتبێتە پێشەوە بەو قەبارە سیاسیە تەنیا بزاڤی نەوەی نوێیە. ئەم نوخبە سیاسیە ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتییش بێت، بەڵام توانی پێش کۆمەڵێک پارتی زۆر لەخۆی کۆنتر بکەوێتەوە و پلەی چوارەمی هەبێت لە پەڕڵەماندا. شکستی نەوەی نوێ دواجار شکستی نوخبەی سیاسی نوێیە لە پێشکەشکردنی مۆدێلێکی باشتری حوکمڕانی کە ببێتە بەدیلێک بۆ نوخبەی سیاسی کۆن.
لێرەدا جێی خۆیەتی بپرسین بۆچی نوخبەی سیاسی نوێ تا ئێستا بواری دەرکەوتنی لە هەرێمی کوردستاندا نییە. بۆچی نەتوانراوە هەژموونی نەوەی سیاسی کۆن تێپەڕێنرێت؟ نەک هەر ئەوە، بەڵکوو گشت ئەو هەوڵانەی لەلایەن نوخبەی سیاسی نوێشەوە هەبووە تا ئێستا شکستیان هێناوە. بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە پێویستمان بە توێژینەوەی مەیدانی هەیە کە ڕەچاوی ڕەهەندە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی کۆمەڵگەی کوردی بکات.
بەڵام بەشێوەیەکی سەرپێیی دەتوانین بڵێین ئەوەی لە نوخبەی سیاسی نوێ تێبینی دەکرێت، ئەوەیە کە زیاتر بەرهەمی سۆشیال میدیا و جۆرێک لە سیاساتی پۆپولیستین کە ئیدارەدانی بۆ ماوەیەکی درێژ زۆر ئەستەمە. خاڵی دووەم بەڕای من پەیوەستە بە کامڵنەبوونی نوخبەی نوێ کە ئەمەش بەشێکی زۆری پەیوەستە بەبەهێزیی نوخبەی کۆن‌ و هەژموونی سیاسی و ئابووریی نوخبە کۆنەکە و هەروەها توانای خۆنوێکردنەوەی بە ڕێگای جیاواز، بۆ نموونە یەکێتی نیشتمانی بە مردنی مام جەلالیش توانی لە نوخبەیەکی نوێی قاڵب کۆندا خۆی بنیات بنێتەوە.
هۆکارێکی تری شکستی نوخبەی سیاسی نوێ ئەوەیە کە هێشتا لە زهنییەتی تاکی کورددا متمانەی سیاسی بەو نوخبە نوێیەی لە کتوپڕدا دەردەکەوێت درووست نەبووە‌، تاکی کورد تا ئێستاش کاراکتەرەکانی ناو دونیای ئابووری و میدیایی و هونەری قبووڵ نییە وەک سەرکردەی سیاسی. ڕاستە لەو چەند ساڵەدا چەند کاراکتەرێکی میدیایی و ئایینی و پۆپولیستی توانییان خۆیان بگەیەننە ناو بازنەی حوکمڕانی، بەڵام ئەم کاراکتەرانە هیچیان نەبوونەتە سەرکردە و ئاڕاستەکەری پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا، بەڵکوو لەژێر سێبەری پارت و سەرکردایەتی نوخبەی کۆنەوە هاتوونەتە ناو دونیای سیاسەت. وەک گوتم ئەو پرسە پێویستی بە لێکدانەوە و بەدواداچوونی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی چوارچێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی وەربگرێت. [1]
ئەم بابەتە 305 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 11-05-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-05-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: پۆلێننەکراو
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 23-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 23-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 305 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
شای بازان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
شای بازان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.531 چرکە!