הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,421
תמונות 105,714
ספרים 19,160
קבצים הקשורים 96,493
Video 1,307
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
کورد و سوننە، هاوپەیمانێتییەکی پێویست لە ئێستادا
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$کورد و سوننە، هاوپەیمانێتییەکی پێویست لە ئێستادا$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#05-09-2018#
بە پشتبەستن بە ئەزموونە سیاسی و سەربازیەکانی کورد، نەک تەنیا لە باشووری کوردستان بەڵکوو لە پارچەکانی تریش، دەتوانین بگەین بە دەرەنجامێک کە کورد ئەستەمە بە تەنیا لە چوارچێوەی پڕۆژەیێکی نەتەوەییدا بتوانێت ڕووبەڕووی هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بێتەوە، بە تایبەت ڕووبەڕووی ئەو چوارچێوە دەستووری و سیاسیەی یاسای نێودەوڵەتی کە لەسەر بنەمای دەوڵەتی نەتەوەیی (Westphalian model of statehood) داڕێژراوە لە ناوچەکەدا. چونکە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تا ئێستاش زیاتر پاڵپشتی لە بیرۆکەی سەقامگیری سیاسی (Political Stability) دەکات تا دەگاتە مافە ئیتنی و ئایینیەکان یان درووستکردنی دەوڵەتی تازە لە ناوچەکەدا. بە تایبەت دوای هێرشە تیرۆرستییەکانی 11 سێپتەمبەر، بوونی دەوڵەتی لاواز و شکستخواردوو هەمیشە وەک سەرئێشە بۆ ئاساییشی نێودەوڵەتی دەبینرێت. چونکە لە ڕاستیدا هیچ گەرەنتیێکی بەهێز نییە دڵنیایی بدات بە کۆمەلگای نێودەوڵەتی کە لەدایکبوونی دەوڵەتێکی کوردی لەو ژینگە هەرێمیە ناسەقامگیرە کێشەی زیاتر بەدوای خۆیدا ناهێنێت، بەتایبەتیش بۆ هێزە باڵاکانی وەک ئەمریکا و ئەوروپا. ئەوەی دۆخی کوردی لەوەش ئاڵۆزتر کردووە ئەو لینکە نەتەوەییە کە کورد لە هەرچوار دەوڵەتی ئێران‌ و تورکیا‌ و ئێراق‌ و سووریا بەیەک دەبەستێتەوه، ‌ تا ئاستێک زۆرجار وەک یەک پرسی نەتەوەیی سەیر دەکرێت، بە جۆرێک کە گۆڕانی دۆخی سیاسی لە هەریەکەیان کاریگەریی بەسەر ئەوی تریان دادەبێت. ئەم تێگەیشتنە لە هاوپەیمانێتی و هەماهەنگی سیاسی هەمیشە بەشێک بووە لە پێوەندیە هەرێمیەکانی نێوان ئەو چوار وڵاتە و زۆرجار لە پشت‌ ئەجێندا نێودەوڵەتییەکانیش ئامادەیی بە هێزی هەبووە، بۆ نموونە لە پەیماننامەی جەزائیر ساڵی 1975، دواجاریش لە کاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە سێپتەمبەری 2017. ئەم فاکتەرە بەردەوام کاریگەریی هەبووە بەسەر سیاسەتی وڵاتانی ناوچەکە، بەتایبەتیش تورکیاو ئێران.
یەکێک لەو تیۆرە سیاسیانەی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ تێگەیشتن لەو دۆخە بریتییە لە تیۆری ئاساییشی هەرێمی ئاڵۆز (Regional Security Complex) ، بە جۆریک کە دۆخی کورد لە هەر بەشێک لەو وڵاتانەدا وەک کێشەیێکی ئاساییشی نەتەوەی سەیر دەکرێت بۆ سەر پێکهاتەی سیستمی دەوڵەتی نەتەوەیی. ئەم هۆکارە بەزۆری وایکردووە کە کورد نەتوانێت بە تەنیا و لە چوارچێوەی پڕۆژەیێکی نەتەوەیی ململانێی بەدەستهێنانی مافەکانی بکات لە ناوچەکەدا. ئەوەی لە 2003ش ڕوویدا بە مەبەستی ڕووخانی ڕژێمی بەعس، ڕاستە کە کورد بەشێک بوو لەو پڕۆسەیە، بەڵام مەبەستی سەرەکی لە ڕووخانی ڕژێم بەعس هەڵوەشاندنەوەی ئەو چوارچێوە کلاسیکیەی دەوڵەتی ئێراق نەبوو، بەڵکوو سەرلەنوێ بوونیاتنانەوەی دەسەڵاتی سیاسی بوو لە چوارچێوەی هەمان دەوڵەت. ئەم دۆخە بۆ کوردانی ڕۆژاڤاش هەر درووستە، ئەوان بەراورد بە گرووپە ئۆپۆزسێونیەکانی تر بەهێزترین و سێکیولارترین و ڕێکخراوترین گرووپی ئوپۆزسیۆن بوون لە سووریا، کەچی پاش قوربانی و خەباتێکی زۆر، بەشی ئەوەیان پێ ڕەوا نەبینراوە کە لە چوارچێوەی دەسەڵاتێکی فیدراڵیشدا هەبن، هەرچەندە پەیەدە و دواتریش هێزەکانی سووریای دیموکرات زۆر هەوڵیاندا‌ کە ئەو تێگەیشتنە ناسیونالیستییە بشکێن کە بەرانبەر بە پرسی کورد هەیە و دواتریش لە قاڵبێکی تازەی ئایدۆلۆژی پۆست نەتەوەییەوە بێنە ناو ململانێ سیاسییەکان، کە خۆی لە پڕۆژەی خۆسەری دیمۆکراسی (Democratic Autonomy) دەبینیەوە. چونکە ئەوان لە لایەک بەئاگابوون کە پرسی کورد وەک کێشەیێکی نەتەوەیی بواری ململانێکردنی لە سووریادا سنووردارە، لە لایێکی تریش سیاسەتی هەرێمی و نێودەوڵەتیش پشتگیری لەو جۆرە بۆچوونە ناکەن. کەچی لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا بە مەبەست هەر بە و جۆرە مامەڵەی لەگەڵ کرد و خستییە‌ خانەی نەتەوەگەریی و جوداخوازی، دواتریش بەستنەوەی بە فاکتەری ئاساییشی تورکیا کە خۆی لە کێشەی پارتی کرێکاراندا دەبینیەوە.
پڕۆسەی مامەڵەکردنی وڵاتانی هەرێمی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لە هەمبەر پرسی ڕیفراندۆم دەکرێ هەر لەو چوراچێوە تیۆریەدا شرۆڤە بکرێت کە پێشتر ئاماژەی پێدرا. واتا ڕیفراندۆم وەک پرسێکی سیاسی تەواو پڕۆژەیێک بوو لەسەر بنەمای نەتەوەیی، بە ئامانجی جیابوونەوەی کورد لەو چوارچێوە سیاسی و دەستووریەی کە ناوی دەوڵەتی ئێراقە، بەڵام نەک تەنیا دوو پێکهاتە سەرەکیەکەی ئێراق (سوننە و شیعە) بەڵکوو پێکهاتە بچوکەکانی تریش دژی بوون. بیرۆکەی سەرەکی ئەم بابەتە ئەوەیە کە دۆخی کورد لە ئێستای ئێراقدا گەیشتۆتە ئاستێک کە کورد وەک پێکهاتەیێکی ئیتنی و نەتەوەیی چیتر ناتوانێت بە تەنیا هیچ پڕۆژەییکی گەورە و ستراتیجی بەسەر دەوڵەتی ئێراقدا بسەپێنیت ئەگەر بە هاوکاری یەکێک لە دوو پێکهاتە سەرەکیەکەی تری ناو دەوڵەتی ئێراق نەبێت، کە سوننە و شیعەن. بۆیە کورد پێویستە بیر لە ڕێگایێکی تر بکاتەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، ئەگینا بە تێپەربوونی کات هیچ کاریگەریێکی ئەوتۆی نامێنێت، مەگەر تەنیا لە کاتی پێکهێنانی حکومەتی ئێراق پێویستیان بە کورد بێت.
لە 2003 تادەگاتە 2014 هەرچەندە کورد ڕۆلێکی گرنگی لە هێنانی (نووری ئەلمالیکی) بۆسەر تەختی دەسەڵات بینی، بەڵام لەبەرانبەردا جگە لە هەندێک پۆستی ناکاریگەر هیچی ئەوتۆی دەست نەکەوت، نە ماددەی 140 جێبەجی کرا و نە کێشەی نەوت و گاز و پێشمەرگەش یەکلاکرایەوە. کورد جگە لە دەسکەوتی بەشداریکردن لە نووسینەوەی دستووری ئێراق کە توانرا بە هاوکاری ئەمریکیەکان و تەبایی هێزە کوردییەکان لەوکاتەدا بەشێکی زۆری مافەکانی لە دستوور جێگیر بکرێت. ئیتر لەمە بەدواوە باری سیاسی هێزە کوردییەکان گەیشتۆتە دۆخێکی وەستاو لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئێراق، بە جۆرێک جگە لە پڕکردنەوەی چەند پۆستێکی دەوڵەت ناتوانن هیچ دەسکەوتی چارەنووسساز بۆ هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکەن.
لایەنی کوردی ڕێگایێکی درێژی هاوپەیمانی لەگەڵ شیعەکان تاقیکردەوە بەڵام لەبەر بەهێزی پێگەی دیمۆگرافی و سیاسی و شیعەکان، کورد هیچی وای دەست نەکەوتووە لەو هاوپەیمانێتییە، هۆکارەکەشی دەکرێت بۆ ئەوە بگەرێتەوە کە شیعەکان لەبەر هۆکار گەلی مێژوویی و جەوری ڕژێمی بەعس، لە 2003 بەولاوە بە هاوکاری هێزی هەرێمی بە جدی کاریان بۆ ئەوەکردووە کە ناسنامەی دەوڵەتی ئێراقی دوای بەعس ناسنامەیێکی مەزهەبی و ئایدۆلۆژی بێت، ناسنامەیێک کە لەسەر بنەمای باڵادەستی شیعە بەسەر دەوڵەت دابڕێژرێت. کورد ئەگەرچی لەو 15 ساڵەدا بەئاگا و بەبێ ئاگا لە هاوکاریکردنی شیعەکان بۆ چەسپاندنی ئەو ناسنامەیە ڕۆڵێکی گرنگی بینیووە، بەڵام لەبەرانبەردا نەیتوانیووە کەڵک لەو هاوپەیمانێتییە ببینێت، کورد هەرچەندە شەریکی شیعەکان بوو بەڵام هەمیشە لەژێر سێبەری شیعە دا‌ دەبینرا، بگرە هەندێک جاریش وەک پارێزەرێک لە حوکمی شیعەکان. ئینجا بۆ ئەوەی کورد ڕزگار بێت لەو پاشکۆتی و چەقبەستنە سیاسیە و باشتر بتوانێت ئامانجە سیاسی و نەتەوەییەکانی جێبەجێ بکات و ئەکتەرێکی کاریگەرتر بێت لەسەر ڕووداوە سیاسییەکان، ئەوا پێویستە تا زووە لەژێر ئەو سێبەرەی باڵادەستی شیعەکان بێتە ‌دەرەوە و لەگەڵ‌ سووننەکان هاوپەیمانێتیێکی ستراتیجی بوونیات بنێت، لەبەر ئەو چەند خاڵانەی خوارەوە:
- سنووری جیۆگرافی کوردستان بە تایبەتیش بەشێکی هەرە زۆری ناوچە کێشە لەسەرەکان لەگەڵ پێکهاتەی سوننەدایە نەک لەگەڵ شیعەکان‌، سوننەکان لەو ڕووەوە دەتوانن هاوکاری کورد بکەن.
- هەر یەکە لە کورد و سوننە لە ئێستادا ئەوەندە پەرشوو بڵاوو لاوازن پێویستیان بە هاوکاری یەکتر هەیە، کورد چیتر بەشێک نییە لەو شەڕاکەتەی کە لە 2003 دەوڵەتی ئێراقی لەسەر بوونیاد نرایەوە، سوننەکانیش خراونەتە دەرەوەی دامەزراوەی دەوڵەت و بەشێکیشیان خەریکە لە ناو قەوارە سیاسیە شیعیەکان دەتوێنەوە. کورد دەتوانێت نەک هەر کۆیان بکاتەوە بەڵکوو سەرکردایەتیشیان بکات، بوونی بەشێکی زۆری سەرکردە سیاسی و خێڵەکیەکانیشیان لە هەرێمی کوردستان دەتوانێت ئاسانکاری بۆ ئەو هەنگاوە بکات.
- سوننەکان نەیان شاردۆتەوە کە ئەوان تامەزرۆی درووستکردنی هەرێمێکن بە تایبەت لە دوای کاولکاریەکانی دەوڵەتی ئیسلامی، چەند جارێک بیرۆکەی ئەو هەرێمەیان پێشنیار کردووە، کورد دەتوانێت هاوکارییان بێت لە درووستکردنی هەرێمێکی وەهادا کە دەرەنجام لە بەرژەوەندی کوردا دەشکێتەوە.
- درووستبوونی هەرێمێکی تر لە ئێراق وا دەکات پاڵپشتی دەستووری هەرێمی کوردستانیش بەهێزتر بێت لەبەرانبەر حکومەتی ناوەند، لە لایێکی تریش هەرێمی کوردستان چیتر وەک تاکە هەرێمێکی سیاسی نامۆ نامێنێتەوە، ئەمە جگە لەوەی درووستبوونی هەرێمێکی تر، ‌ پڕۆسەی بە هەرێمبوونی ئێراق بۆ چەند هەرێمێکی تریش ئاسان دەکات‌.
- لە ئاستی ئیقلیمیشەوە داواکاریەکانی کورد چیتر تەنیا وەک داواکاری نەتەوەیی و ئیتنی و ناوچەگەری دەرناکەون بەڵکوو دەچنە قاڵبێکی ترەوە، ئەو پاساوەش لەدەست ئەو هێزانە دەردەهێنرێت کە کورد وەک نەتەوەیێکی جوداخواز و دژەدەوڵەت سەیر بکرێت.
- داواکاریەکانی کورد لە چورچێوەی ئێراقدا شانبەشانی بوونی هەرێمێکی تری هاوپەیمانی سوننی دەکرێت هەم پاڵپشتی عەرەبی و هەمیش پاڵپشتی ئەمریکا و تورکیا بەدەست بهێنێت بە تایبەت لە کەمکرنەوەی هەژموونی ئیران لە ناوچەکەدا.
ئەم هاوپەیمانێتییە لەگەڵ سوننە وادەکات کورد دووبارە بگەرێینیتەوە بۆ شەریکێکی بەهێز لە ئێراقدا کە بتوانێت داکۆکی لە مافەکانی بکات، چونکە لە 2011وە کورد چیتر وەک ئەکتەرێکی بەهێز لە ئێراقدا ڕوڵی نەماوە، بە تایبەت نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت کە ئێراقی دوای 2003 بەرهەمی شەراکەتی شیعە و کورد بوو بەڵام ئەو شەراکەتە دەمێکە نەماوەو یەک پێکهاتە باڵادەستە بەسەر دەوڵەت و بڕیاری سیاسی لە ئێراقدا، بە تایبەت کە ئێستا هەر یەکە لە کورد و سوننە دوو کاراکتەری زۆر لاوازن‌ و خەریکە هیچ کاریگەرییان نامێنیت بەسەر جومگە سەرەکییەکانی دەوڵەتی ئێراق. سوننەکان وەک ئۆپوزسیۆنیش لەسەردەمی مالیکی و، ئێستاش بە شێکی زۆریان دوورخراونەتەوە لە کاری سیاسی و لەدەرەوەی ئێراق دەژین. هاوپەیمانێتییەکی لەو جۆرە دوور نییە ببێتە ئالتەرناتیڤی ئەو هاوپەیمانێتییە ستراتیجیەی نێوان کورد و شیعە کە لەدوای 2003 پایە سەرەکییەکان دەوڵەتی نوێی ئێراقی لەسەر بوونیاتنرا.
دەرەنجامەکانی هاوپەیمانێتیێکی لەو جۆرە دەکرێت ببێتە هۆی ڕاستکردنەوەی ڕێرەوی سیاسی لە ئێراقی شیعە باڵادەستدا کە ئێستا زۆر لاسەنگ بووە و ئەو خەسڵەتانەی لەدەستداوە کە لە 2003 ئێراقی فیدراڵی لەسەر بوونیاتنرا لەسەر بنەمای دیموکراسی تەوافوقی (Consociational Democracy) و دابەشکردنی هێز لەنێوان هەر سێ پێکهاتە سەرەکیەکەدا. هەڵبەتە ئەم بۆچوونە هەرگیز بەمانای دژایەتی یان پەراوێزخستنی شیعەکان نایەت، چونکە هیچ هێزێکی دیمۆکراسی و هیچ هاوپەیمانێتیێکیش ناتوانێت ئەو پێکهاتە سەرەکیە پەراوێز بخات. ئەم پێشنیارە لە بنەڕەتدا بۆ هێنانەکایەوەی جۆرێک لە هاوسەنگیە لەنێوان هەرسێ پێکهاتە سەرەکییەکان کە دەوڵەتی ئێراقیان لەسەر بوونیاتنراوە. چونکە لە ڕاستیدا ئەم بوونیادە تەوافقیە تا دێت هەر خەریکە لاواز دەبێت، لە لایەکی تریش پڕۆسەی دیمۆکراسی زۆرینە نەیتوانیوە ببێتە ئالتەرناتیڤ بۆ دیمۆکراسی تەوافوقی، بۆیە لەم نێوەندەدا وەک ''تۆبی دۆج'' دەڵێت خەریکە ڕژێمێکی دەسەڵاتگەرایی نوێ (New Authoritarianism) لە ئێراقدا سەرهەڵدەدات کە لەسەر قۆرخکردنی دەسەڵات و پەراوێز خستنی پێکهاتەکانی تر بوونیاتنراوە. ئەم مۆدیلە لە سەردەمی حوکمی مالیکیدا گەیشتە لوتکە. لەوانەیە زیادەڕۆیی نەبێت گەر بڵێین هەر یەکە لە سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ناوچە سونیەکان و دواتریش مکوربوونی کورد لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پێوەندی پتەویان بە سەرهەڵدانی ئەو دەسەڵاتگەراییە نوێیە و نەمانی ئەو شەراکاتە هەبوو کە لە دوای 2003 دەوڵەتی ئێرا%
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 283
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 05-09-2018
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: חקירה
ערים: Erbil
Technical Metadata
איכות פריט: 98%
98%
נוסף על ידי ( هومام تاهیر ) על 23-04-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شادی ئاکۆیی ) ב- 23-04-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על: 07-04-2024
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 283
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,421
תמונות 105,714
ספרים 19,160
קבצים הקשורים 96,493
Video 1,307
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.391 2!