متمانە گرنگترین هۆکارە بۆ بەهێزبوونی پەیوەندی نێوان دوو هاوسەر و نزیکبوونەوەیان، نەبوونیشی زۆر گرفت بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ڕەنگە دڵپیسی ڕووبدات و ئەنجامەکەی جیابوونەوە بێت.
=KTML_Bold=بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت متمانەی هاوسەرەکەت بەدەستبهێنیت.=KTML_End=
1. ئەو وردەکاریانەی ڕابردوو کە بابەتی گرنگن، پێویستە بە یەکتری بڵێن، چونکە شاردنەوەی ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی ئەگەر لە داهاتوو ئاشکرابێت، بێ متمانەیی لەنێوانتان درووستبێت.
2. پابەندبوون بە بەڵێنەکانەوە وادەکات زیاتر متمانە بە یەکتر بکەن، بەڵام شکاندنیان زۆر شت تێکدەدات.
3. باسکردنی کێشەکان بۆ یەکتر، بەتایبەت ئەو کێشانەی ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و نەشاردنەوەی لە یەکتر پەیوەندییەکان بەهێزتر دەکات.
4. باسکردنی پلانەکانی ڕۆژانەیان بۆ یەکتر وادەکات زیاتر لە یەکتری تێبگەن.
5. گفتوگۆی هێمنانە و تێگەیشتن لە یەکتر وادەکات گومان لەنێوان تۆ و هاوسەرەکەت نەمێنێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 687 times
Write your comment about this item!