ناو: ئەرسەلان
نازناو: چەلەبی
ساڵی لەدایکبوون: 1987
شوێنی لەدایکبوون: #بۆکان#
$ژیاننامە$
ئەرسەلان چەلەبی لە ساڵی 1987 لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و کۆتاییشی هەر لەوێ خوێندووە. لە ساڵی 2015 وەکوو پەنابەری سیاسی لە وڵاتی دانیماڕک دەژیت و خوێندنی هەتا دیپلمۆمی زمانی دانیمارکی تەواوکردووە و ئێستا سەرقاڵی خوێندنی کۆرسی (VUC) پێش زانکۆیە لە کۆپنهاگن. ئەندامی ناوەندی قەڵەمی دانیمارکە و شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی تر وەرگێڕدراون و چاپ بوون. خاوەنی دوو بەرهەمی شیعرییە (ترین تەنیا و سەمای سەرسامی) لە ساڵەکانی 2008 و 2010 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکراونەتەوە. دوو کۆمەڵە شیعری ئەرسەلان چەڵەبی وەرگێڕاونەتە سەر زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و بەو دوو زمانە بڵاوکراونەتەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 187 gånger