图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,478
图片 106,123
书籍 19,170
相关文件 96,504
Video 1,308
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
64هەمین ساڵوەگەڕی گەڕانەوەی بارزانییەکانە لە یەکێتیی سۆڤیەت
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

64هەمین ساڵوەگەڕی گەڕانەوەی بارزانییەکانە لە یەکێتیی سۆڤیەت

64هەمین ساڵوەگەڕی گەڕانەوەی بارزانییەکانە لە یەکێتیی سۆڤیەت
ناونیشانی بابەت: 64هەمین ساڵوەگەڕی گەڕانەوەی بارزانییەکانە لە یەکێتیی سۆڤیەت
ئامادەکردنی: زانیار سەردار قڕگەیی

لە‌گە‌ڵ بە‌رپابوونى شۆڕشى 14ى تە‌مووزى 1958، بە‌ سە‌رۆکایە‌تیى ژە‌نە‌راڵ عەبدولکە‌ریم قاسم، ڕژێمى پاشایە‌تی لە‌ ئێراق دە‌ڕووخێت، پاشان ئێراق دە‌بێتە‌ وڵاتێکى کۆمارى و باس لە‌ یە‌کسانیى هە‌موو تاکە‌کانى ئێراق و هاوبە‌شیى هەردوو نە‌تە‌وە‌ى کورد و عە‌رە‌ب دە‌کە‌ن. گە‌لى کورد و عە‌رە‌ب قۆناغێکى کرانە‌وە‌ و کە‌شێکى تا ڕادە‌یە‌ک دیموکراسى و ئازادییان بۆ دە‌ستە‌بە‌ر کرا و دۆخى سیاسیى کوردیش بۆ ماوە‌یە‌ک بە‌رە‌وپێشچوونێکى باشى بە‌خۆیەوە‌ بینى و لە‌ژێر ''دروشمى کورد و عە‌رە‌ب هاوبە‌شن لە‌م وڵاتە‌دا'' گە‌شانە‌وە‌یە‌کى باش بە‌ ڕەوشی ئێراقە‌وە‌ دە‌بینرا.
لە و سە‌ردە‌مە‌دا بڕیارى گە‌ڕانە‌وە‌ى قارە‌مانانى بارزان و #مستە‌فا بارزانی# و هاوەڵانى درا، لێبووردنى گشتى بۆ بە‌ندکراوە‌ سیاسییە‌کان دەرکرا و ئازاد کران، دوورخراوە‌کانیش گە‌ڕێندرانە‌وە‌ زێدى خۆیان.
لە‌ ڕێکە‌وتى 6ی 10ی 1958 لە‌ ڕۆژى دووشە‌ممە‌، سەرۆک مستە‌فا بارزانی و میرحاج ئە‌حمە‌د و ئە‌سعە‌د خۆشە‌وی کە‌ یاوە‌رى بوون، دە‌گە‌نە‌ فڕۆکە‌خانە‌ى (موسە‌ننا) لە‌ شارى بە‌غدا و لە‌لایە‌ن جە‌ماوە‌رێکى زۆرى نە‌تە‌وە‌ى کورد و عە‌رە‌ب، بە‌ خۆشحاڵییە‌کى زۆرە‌وە‌ پێشوازیی پاڵەوانیان لێ کرا و وە‌ک قارە‌مانێکى مە‌زن لە‌ئامێزیان گرت.
دواتریش لە‌دواى شەش مانگ و 10 ڕۆژ، واتە‌ لە‌ ڕێکە‌وتى 16ی 4ی 1959دا هەڤاڵان و یاوەران و هاوە‌ڵانى بارزانى، ‌ بە‌ کە‌شتییە‌ک لە یە‌کێتیى سۆڤیە‌تە‌وە‌ گە‌ڕانە‌وە‌ بەندەرى بەسڕە‌ و بە‌ ئامادە‌بوونى جە‌ماوە‌رێکى زۆر لە‌ سە‌رجە‌م چین و توێژەکانى کورد و عە‌رە‌ب پێشوازى و ئاهە‌نگ و مە‌راسیمێکى گە‌ورە‌یان بۆ ساز کرا و سەرۆک و ڕێبەر مستە‌فا بارزانییش لە‌وێدا وتارێکی پێشکە‌ش کرد.
#جە‌لال تاڵە‌بانى#، سە‌رکۆمارى پێشووترى ئێراق، لە‌ دیدارێکیدا سە‌بارە‌ت بە‌ ڕۆژى هاتنە‌وە‌ى هاوە‌ڵانى بارزانى، باس لە‌ گە‌ورە‌یى و بایە‌خى ئەو پێشوازییە‌ دە‌کات و دە‌ڵێت: ”بە‌تە‌مە‌نە‌کانی بە‌سڕە‌ دە‌گێڕنە‌وە‌، کە‌ ئە‌وکات سە‌دان هە‌زار کە‌س بۆ پێشوازیکردن لە‌ بارزانییە‌کانى یە‌کێتیى سۆڤیە‌ت، لە‌ سە‌نتە‌ری ئەو شارە‌دا لە‌ چاوەڕوانیدا بوون، تە‌نانە‌ت هە‌ندێک کە‌س چووبوونە‌ بە‌ندە‌ر بۆ پێشوازیکردنیان لە‌ کە‌نارە‌کانی کە‌نداوی عە‌رە‌ب، بەهۆی زۆری و قە‌رە‌باڵغیی خە‌ڵکە‌کە‌وە‌، چە‌ند کەسێک کە‌وتنە‌ ئاوە‌کە‌وە‌ و نوقم بوون“.
تاڵە‌بانی دەشڵێت: ”مێژووی گە‌ڕانە‌وە‌ی بارزانى بۆ بە‌غدا و بارزانییە‌کان لە‌ بەسڕەوە‌ بۆ ئێراق، وە‌کوو ڕۆژێکی مێژوویی لێ هاتبوو، خە‌ڵکی لە‌ قسە‌کانیاندا کاتێک باسی ڕووداوێک، یان ڕێکە‌وتێکیان کردبا، دە‌یانگوت پێش هاتنە‌وە‌ی بارزانییەکان، یان دوای هاتنە‌وە‌ی بارزانییە‌کان“.
سیاسە‌تمە‌دارى گە‌ورە‌ى کورد، مامۆستا عە‌زیز محە‌مە‌د، سکرتێرى پێشووترى حزبى شیوعیى ئێراق دە‌ڵێت: ”کە‌ بارزانی گە‌ڕایە‌وە‌، ئەو جۆرە‌ پێشوازییە‌ی لە‌ باشوور و لە‌ ناوە‌ڕاست و لە‌ کوردستاندا لێی کرا، حە‌قى خۆى درایە‌، بە‌ڵام هە‌ر ئە‌وە‌ نە‌بوو، بەڵکوو حە‌قیقە‌ت و جە‌وهە‌رى بارزانیى زیاتر دە‌رخست“.
د.کە‌مال محە‌مە‌د سە‌عید خە‌یات، کە‌سایە‌تیى ناسراوى شارى سلێمانى، پسپۆڕ و ئابووریناس و سە‌رۆکى پێشووترى زانکۆى سلێمانى، کە‌ ماوە‌یە‌ک مامۆستاى زانکۆى بە‌سڕە‌ بووە‌، بە‌م جۆرە‌ لە‌ هاتنە‌وە‌ى هاوە‌ڵانى بارزانى دە‌دوێ و دە‌ڵێت: ”ئەو ڕۆژە‌ واتا کاتی گە‌ڕانە‌وە‌کە‌یان بە‌ مێژوویە‌کی پڕشکۆ دادە‌نرێت. هاتنە‌وە‌ی بارزانی بۆ بە‌غدا و پاشان بازرانییە‌کان لە‌ سۆڤیە‌تە‌وە‌، ئەو ڕۆژە‌ی گە‌یشتنە‌ (لیوای بە‌سرە‌) ، لە‌ سە‌رانسە‌ری ئێراقدا بوو بە‌ جە‌ژن و شادی، کاتێک بارزانى گە‌یشتە‌ بەغدا و لە‌ ئۆتێلی (سە‌میرئە‌میس) نیشتە‌جێ بوو، پۆل پۆل لە‌ هە‌موو چین و توێژەکانی شارە‌کانی ئێراقە‌وە‌ دە‌چوون بۆ سە‌ردانی و زیارە‌تی، ئە‌مە‌ش هە‌تا ماوە‌یە‌کی زۆر بە‌ردە‌وام بوو. هە‌روەها دە‌نگدانە‌وە‌یە‌کی گە‌ورە‌ی لە‌سە‌ر ئاستی ئێراق و جیهاندا هە‌بوو.“
کاتێک بارزانییە‌کان لە‌ ساڵی 1959 لە‌ ڕووسیاوە‌ دە‌گە‌ڕێنە‌وە‌ وڵات، (عە‌رە‌بی ئەلخومەیسی) ، بە‌ پلە‌ی موقە‌دە‌م ڕوکن ئە‌فسە‌ر بووە‌ لە‌ حامیە‌ی بە‌سڕە‌ و ئە‌ندامی لیژنە‌ی پێشوازی بووە‌ لە‌ بارزانییە‌کان، دواتر وە‌ک پارێزە‌رێکى یاسایى بە‌ناوبانگ دە‌رکە‌وت، دە‌ڵێت: ”خە‌ڵکى بە‌سڕە‌ هە‌ر لە‌ بە‌یانى زووە‌وە‌ لە‌ناو شە‌تولعە‌رە‌بدا چاوەڕوانى پاپۆڕە‌کە‌ بوون، تا گە‌یشتنە‌وە‌ى بارزانییە‌کان“.
ڤە‌لە‌نتاین کۆلۆسۆڤە‌، خێزانی یە‌کێک لە‌ هاوە‌ڵە‌کانى بارزانی، بە‌ ڕە‌گە‌ز ڕووسییە‌، دە‌ڵێت: ”لە گە‌ڕانە‌وە‌ى بارزانی و هاوە‌ڵە‌کانى، پێشوازییە‌کى زۆر مە‌زن کران و هەمیشە‌ لە‌یادمە‌“.
پاوڵ دیمچنکۆ، ڕۆژنامە‌نووس، دە‌ڵێت: ”بە سە‌دان بە‌لە‌م چووبوون بۆ پێشوازیى پاپۆڕى کوردە‌ گە‌ڕاوە‌کان، زۆر بە‌ جوانی و گە‌ورە‌یی پێشوازییان لێ کردن، تە‌نانە‌ت فڕۆکە‌ جە‌نگییە‌کانى ئێراق، وە‌ک ڕێزلێنان بە‌سە‌ریاندا دە‌فڕین.“
ئە‌لیکسە‌ندە‌ر کیسلۆڤ، 1973- 1974، لێپرسراوى بە‌شى چالاکییە‌ دە‌رە‌کییە‌کانى دەزگای (KGB) ی ڕووسی دە‌ڵێت: ”جە‌ماوە‌رێکى هێجگار زۆر بۆ پێشوازى هاتبوون، حاڵە‌تى زۆر بە‌ هە‌ست و سۆزم دە‌دى، هە‌ندێک لە‌ کوردە‌کان خاکى وڵاتیان ماچ دە‌کرد، کە‌ دوای دوازدە‌ ساڵ شاد بوونە‌وە‌ بە‌ وڵات، بێگومان پڕە‌ لە‌ هە‌ست و سۆز.“
چە‌ند وتار و ڕاپۆر و چە‌ند هە‌واڵێک لە‌سە‌ر بارزانى و گە‌ڕانە‌وە‌ى بارزانییە‌کان و وتارى مستە‌فا بارزانى لە‌ بە‌سڕە‌ بۆ ئامادە‌بووانى مە‌راسیمى پێشوازیکردنى گەڕانەوە‌ى هاوە‌ڵانى بارزانى پێشکە‌ش کرا.
لە‌ ڕۆژنامە‌ى (ژین) ، ژمارە‌ (1439) ، ڕۆژى دووشە‌ممە‌، ڕێکەوتى 20/4/1959 لە لاپە‌ڕە‌ (1) دا هاتووە‌: ”ڕۆژی پێنجشە‌ممە‌ى ڕابورد، برا بارزانییە‌ تێکۆشە‌رە‌کان، کە‌ ئیستعمار و نۆکە‌رانی ئیستعمار دە‌ربە‌دە‌ریان کردبوون، بە بۆنە‌ى شۆڕشە‌ ئازادییەکە‌یانە‌وە‌ گە‌یشتنە‌ بە‌سڕە‌ و جە‌ماهیری بە‌سڕە‌ى بە‌شە‌رە‌ف، بە‌ گە‌ورە‌ و بچووکیانە‌وە‌، لە‌مبەر و ئە‌وبەری (شە‌تولعە‌ڕە‌ب) نزیکە‌ى (6) سە‌عات بە‌ پێوە‌ وەستان بۆ بە‌خێرهاتنە‌وە‌یان و سڵاو لێکردنیان، لە‌ کاتێکدا کە‌ پاپۆڕە‌کە‌یان سەری دەرکە‌وت، بە‌ هە‌زاران هاووڵاتیی بە‌سڕە‌ هاواریان ئە‌کرد (برایە‌تیی کورد و عە‌رە‌ب و ژیانی جمهووریە‌ت و پێشە‌وا قارە‌مانە‌کە‌ى) و پڕ بە‌ دڵ بە‌خێرهاتنە‌وە‌ى برا نیشتمانپە‌روە‌رە‌کانیان ئە‌کرد.
برا بارزانییە‌کانمان، ئە‌وانیش لە‌ناو پاپۆرە‌کە‌وە‌ بە‌دە‌م هاواریان ئە‌کرد و دە‌ستیان ڕائە‌وە‌شاند، وێنە‌ى خۆشە‌ویستی گە‌ل، عە‌بدولکە‌ریم قاسمیان بە‌رز ئە‌کردە‌وە‌، بە‌م جۆرە‌ هە‌تا پاپۆڕە‌کە‌ خۆی دا لە‌ قە‌راغ ئاوە‌کە‌، ئینجا بە‌ناو هاوارکردن و چە‌پڵە‌ڕێزاندا، برا تێکۆشە‌رە‌ (بارزانییە‌کان) ، دوای نزیکە‌ى (12) ساڵ، بە‌ نیشتمان شاد بوونە‌وە‌ و چاویان پڕ ببوو لە‌ فرمێسکی خۆشی و شادی، کە ‌وا بە‌ سە‌ربە‌رزی گەڕانە‌وە‌ بۆ نیشتمان، بۆ ژیان، لە‌ژێر سایە‌ى جمهووریە‌تێکی دیموکراتی سەربەخۆدا، بە‌ سە‌رکردە‌ى قارە‌مانی دڵسۆز (عە‌بدولکە‌ریم قاسم) .
لە ‌دوای دابە‌زینیان، خۆیان و خێزانە‌کانیان بە‌رە‌ و بە‌غدا سوارى دوو شەمەندەفەرى تایبە‌تی بوون، ڕۆژی هە‌ینی سە‌عات (4) گە‌یشتنە‌ بە‌غدا و گە‌لێک لە‌ هاووڵاتییان و کاربە‌دە‌ستان بە‌ چە‌پڵە‌ و هاوارکردن بۆ بە‌خێرهاتنە‌وە‌یان چوون بەپیریانە‌وە‌ و لە‌دوای تۆزێک حە‌وانە‌وە‌، شە‌مە‌ندە‌فە‌رە‌کە‌یان بە‌رە و کە‌رکووک ڕۆیی و سە‌عات (7) ی بە‌یانی گە‌یشتنە‌ کە‌رکووک و لە‌وێش بە‌خێرهاتنێکی گە‌رم کران، دواى ئە‌وە‌ش بە‌رە و هە‌ولێر جووڵان و لە‌ سە‌عات (10) دا گە‌یشتنە‌ هە‌ولێر و لە‌ محە‌لە‌ى هە‌ولێر هاووڵاتییان بە‌ ژن و پیاو و گە‌ورە‌ و بچووکە‌وە‌، لە‌گە‌ڵ کاربەدە‌ستان چوون بە‌پیریانە‌وە‌ و گە‌لێ وتار و شیعر خوێنرانە‌وە‌ و گە‌لێ جار هاوار کرا بە‌ ژیانی جمهووریە‌ت و پێشە‌واى گە‌ل (عە‌بدولکە‌ریم قاسم) . لە‌ دواییدا (میرحاج) ی تێکۆشە‌ر چە‌ند وتە‌یە‌کی بە‌ناویانە‌وە‌ خوێندە‌وە‌، کە‌ برا بارزانییە‌کانمان ئێستا لە‌ لیواى هە‌ولێر لە‌ چە‌ند شوێنێکدا دابنیشن، خانوویان بۆ تە‌رخان کراوە‌.
لە‌ ڕۆژنامە‌ى (ژین) ژمارە‌ى (1440) ڕۆژى پێنجشە‌ممە‌ 23/4/1959 لاپە‌ڕە‌ (1-8) دا هاتووە‌:
تێکۆشە‌ر مستە‌فا بارزانى، وتارى بە‌رامبە‌ر جە‌ماوە‌رى بە‌سڕە‌، لە‌ وێستگە‌ى شە‌مە‌ندە‌فە‌ر خوێندییە‌وە‌
ڕۆژى پێنجشە‌مە‌ 16- 4 - 1959
لە و سات و کاتە‌دا، کە‌ یاوە‌رانى بارزانى لە‌ یە‌کێتیى سۆڤیە‌تە‌وە‌ گە‌ڕانە‌وە‌ و گەیشتوونە‌تە‌ شارى بە‌سڕە‌ و ئاهە‌نگى پێشوازییە‌کە‌یان بۆ ساز دە‌کرێت، ڕۆژى 16/4/1958، بارزانیى نە‌مر، دە‌گاتە‌ شارى بە‌سڕە‌ و لە‌وێدا بە و بۆنە‌یە‌وە‌ وتارێک پێشکە‌ش دە‌کات. ڕۆژنامە‌ى (ژین) ى سلێمانى، بۆ هە‌فتە‌ى داهاتوو لە‌ ڕۆژى پێنجشە‌ممە‌ 23/4/1959دا، واتە‌ ژمارە‌ى داهاتوو، دە‌قى وتە‌کە‌ى مە‌لا مستە‌فا بارزانى وە‌ردە‌گێڕدرێتە‌ سە‌ر زمانى کوردى و بڵاوی دە‌کاتە‌وە‌.
سە‌رکردە‌ مستە‌فا بارزانى، بە‌رامبە‌ر جە‌ماوە‌رى بە‌سڕە‌، کە‌ لە‌ وێستگە‌ى شەمەندەفە‌ر وتاری خوێندە‌وە‌، لە‌ ڕۆژى پێنجشە‌ممە‌ 16/4/1959، واتە‌ یە‌ک هە‌فتە‌ دواى ئەو ڕێکەوتە‌، لە‌ ڕۆژى پێنجشە‌ممە‌ 23/4/1959، لە‌ ڕۆژنامە‌ى (ژین) لە‌ سلێمانى بڵاو کرایە‌وە. وتارە‌کە‌ى بارزانى بە‌م شێوە‌یە‌ بوو:
هاوڕێکانم، برا خۆشە‌ویستە‌کانم..
پڕ بە‌ دڵ بە‌خێرهاتنە‌وە‌تان ئە‌کە‌م بۆ خاکى ئێراقى خۆشە‌ویست، ئەو ئێراقە‌ى کە‌ لە‌دواى چواردە‌ى تە‌مووزى پیرۆزە‌وە‌ بووە‌ بە جمهووریە‌تێکى سە‌ربە‌خۆى دیموکراتیى کورد و عە‌رە‌ب و هە‌موو پێکهاتە‌کانى تر و ئەو شۆڕشە‌ى کە‌ ڕژێمى ئیستعمارى و دە‌رە‌بە‌گى و کۆنە‌پە‌رستیى لە‌ناو برد، بەهۆی تێکۆشانى گە‌لى عەرەب و کوردە‌وە‌ و بە‌ یە‌کێتیى گە‌ل و سوپا، بە سە‌رکردایەتیى ڕۆڵە‌ى گە‌ل عەبدولکە‌ریم قاسم. ئێمە‌ش (بارزانییە‌کان) شە‌رە‌فى بە‌شداربوونى ئە‌م تێکۆشانە‌مان هە‌بووە‌، بە‌ پێشکە‌شکردنى قوربانى و خۆبە‌ختکردن، کە‌ واى لە‌ ئیستعمارییە‌کان کرد ببنە‌ دوژمنى هە‌رە‌ گە‌ورە‌مان و تۆڵە‌مان لێ بکە‌نە‌وە‌ و بە‌ ڕە‌شاش و فڕۆکە‌ى ئینگلیز لێیان کوشتین و ماڵیان وێران کردین و منداڵ و پیریان لە‌ناو بردین، لە‌ چەند شە‌ڕێکدا، کە‌ ئە‌وان زۆرزۆرتر بوون لە‌ ئێمە‌، بۆیە‌ وایان لێ کردین کە‌ نیشتمانى خۆشە‌ویستمان بە‌جێ بهێڵین و بچین بۆ جمهووریە‌تى کوردستانى دیموکراتى لە‌ ئێران، لە‌ دواییدا بەهۆی خیانە‌تى خائینانى ئێران و ئیستعمارى ئەمەریکاوە‌ کە‌ دژى جووڵانە‌وە‌ى سە‌ربە‌ستیى ئێران و جمهووریە‌تى کوردستان و ئازربایجان وە‌ستانە‌وە‌، وایان لێ کردین، خۆمان بگە‌یە‌نینە‌ وڵاتى ئاشتى و سەربەستیى یە‌کێتیى سۆڤیە‌تى مە‌زن. ئە‌مانزانى کە‌ ئە‌مانگرێتە‌ خۆى، چونکە‌ قوربانیى تێکۆشان بووین بە‌رامبە‌ر هێزى زوڵم و زۆردارى و لە‌ ماوە‌ى مانەوەماندا لە‌وێ، لەلایەن‌ گە‌لى سۆڤیە‌تى بە‌شە‌رە‌فە‌وە‌ گە‌لێ ڕێزمان گیراوە‌ و دەرگاى قوتابخانە‌ و کارگە‌ و کێڵگە‌ و هە‌موو شتێکى ترمان زۆر بە‌گە‌رمییە‌وە‌ بۆ خرایە‌ سە‌رپشت و وە‌کوو هە‌ر هاووڵاتییە‌کى دوورخراوە‌ چاوە‌ڕێى ئەو ڕۆژە‌مان دە‌کرد کە‌ گە‌لە‌کە‌مان لە‌ ئێراق بە‌سە‌ر ئیستعمار و کۆنە‌پە‌رستیدا سە‌ر بکە‌وێت و ئێمە‌ش بگە‌ڕێینە‌وە‌ بۆ نیشتمانى خۆشە‌ویست.
لە‌دواى سە‌رکە‌وتنى شۆڕشى (14) ى تە‌مووز، دە‌رگامان بۆ خرایە‌ سە‌رپشت بۆ گە‌ڕانە‌وە‌، هە‌روە‌کوو چۆن دە‌رگا خرایە‌ سە‌رپشت بۆ هە‌موو هاووڵاتییە‌کى ئێراق و ئە‌م گە‌ڕانە‌وە‌یە‌ش بە‌رهە‌مێکە‌ لە‌ بە‌رهە‌مە‌کانى شۆڕشى گە‌لە‌کە‌مان.
بێگومانم لە‌وە‌ى کە‌ هە‌موویان ئە‌بنە‌ هۆى یە‌کگرتن و بە‌شدار دە‌بن لە‌ پێشخستنى جمهوورییە‌تدا.
هە‌ر ئینسانێک ئە‌گە‌ر تۆزێک ویژدانی تێدا بێت و سە‌یرى پیاوە‌ بە‌تە‌مە‌کان و ژن و منداڵە‌کانتان بکات، بۆى دە‌ردە‌کە‌وێ کە‌ تا چ ڕادە‌یە‌ک کاربە‌دە‌ستانى عە‌رە‌بى یەکگرتوو خۆیان فڕێ داوە‌تە‌ باوە‌شى ئیستعمارە‌کانە‌وە‌ و ئە‌یانە‌وێ جمهوورییەتەکە‌مان لە‌ناو بە‌رن و ئە‌یانە‌وێ شک بخە‌نە‌ ناو دڵى هە‌مووانە‌وە‌، کە‌ ئێوە‌ چۆن گە‌ڕاونە‌تە‌وە، ‌ هە‌تا بتوانن ڕێگایان بکە‌نە‌وە‌ بۆ خۆیان و دە‌ست بخە‌نە‌ ئیشوکارى جمهوورییە‌تە‌کە‌مانە‌وە‌ و سیاسە‌تى یە‌کێتیى سۆڤیە‌ت لە‌کە‌دار بکە‌ن، کە‌ لە‌ هە‌موو کاتێکدا پارێزگاریى لە گە‌لى عە‌رە‌بى و هە‌موو گە‌لانى جیهانى کردووە‌.
بە‌ڵام لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌ى کە‌ عە‌بدولناسڕ ئەو هە‌موو پڕۆپاگە‌ندە‌ ناشە‌ریفانە‌ دە‌کات، برایە‌تیى کورد و عە‌رە‌ب ڕۆژ بە‌ ڕۆژ بەهێزتر دە‌بێت و جمهوورییە‌تە‌کە‌مان بەرەو دیموکراتییە‌ت و ئاوە‌دانکردنە‌وە‌ى ئێراق و خۆشیى گە‌لە‌کە‌ى و یە‌کگرتنى گەلانى عە‌رە‌بى دە‌ڕوات و هە‌وڵ ئە‌دات بۆ بەهێزکردنى پە‌یوە‌ندیى نێوان گە‌لى ئێراقی و سۆڤیە‌تى و هە‌موو گە‌لانى جیهان.
خۆم زۆر بە‌ بە‌ختیار دە‌زانم، کە‌ بە‌م بۆنە‌یە‌وە‌ زۆر سوپاسى پاپۆڕە‌وانە‌کانى پاپۆڕە‌کە‌ بکە‌م و سوپاسى نوێنە‌رانى هیلالى ئە‌حمە‌ر (مانگی سوور و سە‌ڵیبى ئەحمە‌رى سۆڤیە‌تى (خاجی سووری سۆڤیەتی) بکە‌م و هە‌ندێ دیاریى گە‌لى ئێراقى پێشکە‌ش بە‌ گە‌لى سۆڤیە‌تى هاوڕێ بکە‌م، بە‌ یادى ئەو خزمە‌تە‌وە‌، کە‌ کردییان و بە یادى هاوڕێیە‌تیمان.
بژى برایە‌تیى ئێراقى و سۆڤیە‌تى
بژى جمهووریە‌تى ئێراقى دیموکرات بە‌ سە‌رکردایە‌تیى عە‌بدولکە‌ریم قاسم.
بژى برایە‌تیى کورد و عە‌رە‌ب، بمرێ ئیستعمار و نۆکە‌رە‌کانى.
هە‌ر لە‌ ڕۆژنامە‌ى (ژین) ، ژمارە‌ (1439) ، ڕۆژى دووشە‌ممە‌، ڕێکەوتى 20/4/1959 لاپە‌ڕە‌ (1) دا هاتووە‌:

$بە‌ بۆنە‌ى گە‌ڕانە‌وە‌ى بارزانییە‌کانە‌وە‌ مستە‌فا بارزانیی خە‌باتکار، سوپاسى سە‌رۆکى مە‌زن ئە‌کات$

(هە‌موو پیلانێک لە‌ناو ئە‌بە‌ن و جمهووریە‌ت ئە‌پارێزن)
خە‌باتکارى خۆشە‌ویست مستە‌فا بارزانى، بە‌ بۆنە‌ى گە‌ڕانە‌وە‌ى برا بارزانییەکانمانەوە‌، تە‌لە‌گرافێکى بۆ سە‌رۆکى مە‌زن عە‌بدولکە‌ریمى قارە‌مان لێ داوە، سوپاسى بێپایانى ئە‌کات بۆ ئەو هە‌وڵ و تە‌قە‌للایە‌ی کە‌ بۆ گە‌ڕانە‌وە‌ى بارزانییە‌ تێکۆشە‌رە‌کان داى، کە‌ لە‌لایە‌ن ئیستعمار و نۆکە‌رکانیانە‌وە‌ لە‌ نیشتمان دوور خرابوونە‌وە‌ و بە‌ڵێنى داوە‌ کە‌ هە‌موو گە‌لى کورد تا دواهە‌ناسە‌یان و هە‌تا هێزیان تێدا بێت، پارێزگارى لە جمهوورییە‌ت بکە‌ن و هە‌موو پیلانێک لە‌گە‌ڵ برا عەرە‌بە‌کانیان و‌ لە‌ژێر سە‌رکردایە‌تیى قارە‌مانى گە‌ل عە‌بدولکە‌ریمدا لە‌ناو بە‌رن.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览638
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسکورد - 16-04-2023
相关文件: 4
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 16-04-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سارا سەردار 17-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on17-04-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):17-04-2023
URL
此产品已被浏览638
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.215 KB 17-04-2023 سارا سەردارس.س.
照片文件 1.0.1127 KB 17-04-2023 سارا سەردارس.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,478
图片 106,123
书籍 19,170
相关文件 96,504
Video 1,308
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!