پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,608
وێنە 106,171
پەرتوک PDF 19,171
فایلێن پەیوەندیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کورد ڕەسەنترین نەتەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
تەڤی کوردیپێدیێ دزانی هەر ڕۆژەکە ڕوژژمێرا مە چ تێدا ڕیدایە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورد ڕەسەنترین نەتەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

کورد ڕەسەنترین نەتەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
ناونیشانی بابوت: کورد ڕەسەنترین نەتەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
ئامادەکردن: #فاتیح عەبدوڵڵا شوانی#

هەروەها دۆزینەوەی پاشماوەی مروڤی نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی شانیدەر، ئەوەی بۆ لێکۆڵەرەوەکان سەلماند کە ژیانی مرۆڤ لەم چاخەدا پەیوەندی بەسەردەمی چاخی بەردینی کۆن و سەرەتای چاخی بەردینی ناوەڕاست یەوە هەیە.
هەروەها لە شوێنەوارەکانی بەردە پەلکەی چەمچەماڵ و زاوی چەمی نزیک شانیدەر هەندێ‌ شتومەک دۆزراوەتەوە کە هی سەردەمی کۆتایی چاخی بەردینی کۆن و سەرەتای چاخی بەردینی ناوەڕاستن.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش نموونەی پاشماوەی ئەم چاخە هەیە وەک ئەشکەوتی تام تام لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئازربایجان ، لە ناوچەکانی لوڕستان و ورمێ‌ وکرماشان وسنە، بۆ نموونە شل کاکیە وتەپە گۆران و تەپەگیان… هتد.
لە باکوور و ڕۆژاواش گەلێ نموونەی تر هەن وەک گرێ ناڤێکی نزیک ئورفە وچیای ئۆێنو لە ئامەد و پاشماوەکانی ئەشکەوتی دوودەری لە عەفرین، هەموو ئەمانە بەڵگەن لەسەر بوونی شارستانییەتێکی گەورەی مرۆڤ لە چاخی بەردینی کۆن وناوەڕاست دا لە کوردستاندا.
هەروەها لەچاخی بەردینی نوێدا کوردستان بنکەی شارستانییەتێکی مەزن بوووە وەک لە دۆزراوەکانی تەپە گۆران و تەپە ئەسیاب و تەپە گەنجدەر وعەلی کوش و گوندی بێستانسوور و چەرموو و ملعفات.
کە تێیدا مرۆڤ خەریکی کشتوکاڵ کردن وئاژەڵ بەخێوکردن ودرووستکردنی گوند بووە و بەتەواوەتی نیشتەجێ بووە.
هەروەها لە چاخی بەردینی نوێی کانزایی دا نموونە گەلێکی ئەوتۆمان هەیە کە بایەخی شارستانییەتی خۆیان هەیە وەک پاشماوەکانی حەسار لە نزیک دامۆغان و تەپە گیان و گردەکانی ورمێ‌ کە بەڵگەی پێشکەوتنی ژیانی مرۆڤن لەوچاخەدا.
هەروەها لە باشووریش نموونەی گردی حەسونە و لە ڕۆژاواش گردی حەلەف… هتد هەیە.
ئەگەر ئێمە لێکدانەوەیەک بکەین بۆ چۆنێتی گەشەکردنی ژیانی مرۆڤ لە کۆنەوە بۆچاخی کانزایی و تاچاخە مێژویەکان، ئەوە بۆمان دەردەکەوێت مرۆڤ لە لە کاتێکی یەکجار دێرن و زووە وە لە کوردستان ژیاوە هەر ئەو مرۆڤانەی لە شانیدەرە و هەزارمێرد دا ژیاون کە سەردەمەکەیان بە چاخی بەردینی کۆن دادەنرێت، دوای خۆش بوونی کەش وهەوای ناوچەکە وردەوردە بەرەو بناری چیا ودۆڵ وکەناری ڕوبارەکان چوون، کە دواتر نموونەی گوندی زاوی چەمی نزیک شانیدەر و بەردەپەلکە و کەریم شایەر دەبینرێت کە ئەمانە هەمان مرۆڤی چاخی بەردینی کۆنن.
بەڵام ئێستا لە چاخی بەردینی ناوەڕاست دا دەژین ، هەر ئەم مرۆڤانەش بوون دوای وازهێنان لە ئەشکەوت و بیرکردنەوە لە ماڵیکردنی ئاژەڵ و دۆزینەوەی کشتوکاڵ و بیرۆکەی خانوو لە شێوەی کوخ وەک ئەوانەی زاوی چەمی وخۆخەریک کردن بە کۆکردنەوەی خۆراکی زیاتر و پەرپێدان بە ئامێرە بەردینەکان و باشتر کردن و زیادکردنی جۆرەکانیان وای کرد ئەم مرۆڤانە هەنگاوێکی باشتر بنێنن بۆ پێشکەوتن، ئەوەیش ئەوەبوو لە چاخی بەردینی نوێدا لە گوندی بێستانسوور و چەرموی چەمچەماڵ دا کە هەمان ئەو مرۆڤانە بوون کە پێشتر لە هەزارمێرد و زەرزی و پاڵیگەورە دەژیان ڕوویان کردە کەناری ڕوبارەکان و لە پێدەشتەکەانی خانوو و گوندی بچوکیان داهێنا کە بوو بە بەردی بناغەی شارستانێتێکی پێشکەوتووی بێ‌ وێنە، چونکە مرۆڤ لەم قۆناغەدا نەک هەرخەریکی کشتوکاڵ و ئاژەڵ بەخێوکردن بوو بەڵکوو هەندێ‌ داهێنانی تریشی ئەنجام دا وەک پاشەکەوت کردنی خۆراک کە ئەمە شۆڕشێکی گەورەی ئابووری بوو، بە درووستکردنی گۆزەی گەورە بۆ پاراستنی خۆراک بەکارهاتوو، هەروەها دابەشکردنی کار لەنێوان پیاو و ژندا، ئەمەش یەکەم بنەمای خێزان و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بوو.
لەوەش گرنگتر داهێنانی ئامێری پێویست بوو بۆ ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ وخۆجوان کردن و بایەخ دان بە ژیانی کۆمەڵایەتی، سەرەڕای پەی بردن بە دیاردەی پەرستن و درووستکردنی یەکەم پەیکەر بە ناوی پەیکەری (دایک) بە مەبەستنی پەرستن وپیرۆزی کە لە گوندی چەرموو دۆزرایەوە.
لە هەمووی گرنگتر درووستکردنی گوند و پێکەوە ژیان و درووستکردنی یەکەیەکی گرنگ کە دواتر پەلی هاویشت بۆ ناوچەکانی تری دەشتی حەمرین وەک حسونە وسامەڕا و خاپوور وەک حەلەف و گردی گوبڵیک، چونکە هەر ئەم مرۆڤانە بوون گەشەیان بەشارستانییەت داوە و وردەوردە دوای کەش وهەواخۆش بوون بەرەو ناوەڕاست وباشوور ورۆژئاوا چوون ، هەروەها دەتوانین بڵیین سۆمەریەکان و سوباریەکان و فوراتییەکان هەمان مرۆڤ و هەرهەمان خەڵکی گوندی چەرموو بوون کە بوونە خاوەن زەوی و سامان وهەوڵیان داوە زەوی زۆرتر و کشتوکاڵی زۆرتر بۆ خۆیان بەدەست بهێنن و بۆ ئەو مەبەستەش بەرەو ناوەڕاست و باشووری وڵاتی دوو ڕوبارە چوون لەوێ نیشتە جیی بوون.
بۆیە دەتوانین بڵێین درووستبوونی گوند بناغەی شارستانییەت بووە، بناغەی کۆمەڵگە و کۆمەڵی ڕامیاری بووە، هەرخەڵکی گوندی چەرموو بوون بوونە خاوەن زەوی و هەوڵیان داوە ماڵ و زەوی وکشتوکاڵ بۆخۆیان بەدەست بهێنن، ئەمەش ململانێی و ناکۆکی لێکەوتەوە بەتایبەتی دوای زۆربوونی ژمارەی مرۆڤ لە ناوچەکەدا.
ململانێ و پەلهاویشتن پێویستی بە سەرۆک وچەک وخەڵک و کۆمەڵ کۆمەڵ هەبووە، ئەمەش پەلی هاویشت بۆ درووستکردنی خێڵ و کۆبوونەوە، گوندەکانیش گەشەیان کرد و بوون بەشاری بچوک و هەرئەو شارە بچوکانەش گەشەیان کرد و بوون بە کۆمەڵە شار و سەردەمی چاخی بنەماڵەکان وشارە دەوڵەت داهات، ئیتر گەل و هۆز ونەتەوەکان درووست بوون، ئەمەش لە کۆتای هەزارەی چوارەم و سەرەتای هەزارەی سێیەمی پ.ز بووە.
هەر بۆیە زاناکان لەگەڵ ئەوەن کە دوای گەشەکردنی گوندە کشتوکاڵیەکان و بەتایبەتی لە هەزارەی چوارەم و سێیەمی پێش زایندا کۆمەڵێ‌ هۆز و نەتەوە لە کوردستان دەرکەوتن وەک (فوراتییە بەرایەکان و سۆمەری وسوباری، گوتی، لولو ، خوری ، ئیلامی) .
ئەم گەلانەش بە کۆمەڵەی یەکەم و گەلە ڕەسەن وپێشینە و دێرینەکانی کوردستان دادەنرێن ، هەرچەندە بۆچونی جیاوازیش لەسەر دەرکەوتنی ئەم گەلانە هەیە ، هەندێ‌ کەس پێی وایە ئەمانە لە ناوچەی قەوقاسەوە هاتوون دوای ئەوەی لە کوردستان نیشتەجێ بوون بە گەلی قەوقاسی یان ئاسیای ناسراون بەتایبەتی لە ڕووی زمانەوە.
هەر لەبەر ئەوەشە لەگەڵ کۆمەڵەی دووەمی گەلانی کۆنی کوردستان کە زیاتر (کاشی ، میتانی ، میدی ، ماننا، ئورارتوو نائیری …. هتد) دەگرێتەوە جیاوازن و بە کۆمەڵەی دووەمی دانیشتووان یان بەئاری نەژادوهندۆ ئەوروپی ناسراون ئەمانەش لەهەزارەی دووەم و یەکەمی پێش زایندا لە کوردستان دەرکەوتن، بەڵام دواجار هەموو ئەوگەلانە بەهەردوو کۆمەڵەکەوە بە ئاری نەژاد وهندۆ ئەوروپی ناسران.
بە تایبەتیش دوای درووست بوونی ئیمپراتۆریەتی میدیا و یەکخستنی هەموو گەل ونەتەوەکانی کوردستان.
ئەم دوو کۆمەڵەیە لە ماوەی چاخە مێژوویەکاندا خاوەن چەندین دەوڵەت وکیانی ڕامیاری خۆیان بوون وخاوەن زمان ونەریت وئایین وسنوورێکی جوگرافی ڕامیاری دیاری کراوی خۆیان بوون، بە درێژایی ڕۆژگار کۆمەڵەی یەکەم بەرەو نەمان وتێکەڵ بوون چوون لەگەڵ کۆمەڵەی دووەمدا ئەم دیاردەیە تا ڕوخاندنی دەوڵەتی ئاشور لە ساڵی 612 پ ز لە کوردستاندا دەبینرێت.
لێرەشەوە هەموو گەل وخێڵەکانی کوردستان بە هەردوو کۆمەڵەکەوە بوونە بناغەی درووستبوونی نەتەوەی کورد یان گەلی کوردستان، ئەو گەلەی ئەمڕۆ لە خاکی کوردستاندا دەژی پێی دەوترێت نەتەوەی کورد.
سەرەڕای بوونی چەند کەمینەیەکی نەتەوەی تر لە هاوشانی نەتەوەی کورد، لە خاکی کوردستاندا، وەک ئاسووری وئاشوری وکلدانی و تورکمان و ئەرمەن وئازەری و تورک و فارس و عەرەب.
سەبارەت بەرەگ و ڕیشەی کورد، چەندین بۆچوونی جیاواز هەیە، جارێ بابزانین کورد کێیە وچییە و لە چییەوە هاتووە؟ کەی دەرکەوتووە؟ ڕەچەڵەکی ئەم نەتەوەیە بۆکێ و بۆچی دەگەڕێتەوە؟ بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو درۆ و ناپاکیانە بدرێتەوە کە وەک هەندێ نەزانی عەرەب و فارس و تورک دەڵێن کورد نەوەی عەرەب و فارس و تورکن یان جنۆکە یە وەک مەسعودی دەیڵێت و هەندێ توێژەری هەڵپەرستی کورد و عەرەب و فارس و تورکیش وەک تووتی دەیڵێنەوە.
کەواتە بەپێی لێکدانەوەی زمانەوانی و ڕەگەزناسی و جوگرافی و مێژووی و شوێنەواری و زانستی … هتد دەتوانین ڕەگەزی کورد بۆ نەتەوە کۆنەکانی خاکی کوردستان بگێڕینەوە وەک (سۆمەری و سوباری ، گۆتی ، لۆلۆ ، کاشی، ئیلامی ، هۆری ، میتانی ، ماننا ، میدی ، و ئورارتو ، نایئری ، کاردۆخی…هتد) هەروەها بەپێی سەرچاوە مێژوویەکان بۆ یەکەم جار وشەیەک بەکار هاتبێت و نزیکایەتی لەگەڵ زاراوەی کوردا هەبێت وشەی (کردا ، قردا ، کاردا ، کەردا ) یە کە لە سەرچاوە سۆمەرییەکاندا لەپاڵ وشەی (سوبار ، گۆتو ) ئەم ناوانەش هاتووە کە مەبەست لێی دانیشتووانی دێرینی کوردستان بووە. ئەم نووسینەش لە سەردەمی (بنەماڵەی ئوری سێ یەم) ی سۆمەرییەکاندا (2113 2004 ) پ.ز لە ماوەی دەسەڵاتی (شوسین ) دابووە.
ئەم بەڵگەیەش زۆر لە ڕاستی یەوە نزیکە کە وشەی کورد لە (کردا) ی سەرچاوە مێخییەکانەوە وەرگیرابێت.
ئەگەر لەگەڵ ئەم بۆچوونە بین کە (درایڤەر) باسی دەکات، کەواتە بنچینە و ڕیشەی زاراوەی (کورد) دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی سێیەمی پ.ز، بەو پێیەش بێت هەزار و دوو سەد ساڵ پێش زاروەی عەرەب و فارس دەکەوێت.
بەڵام لەگەڵ ئە وانەشدا تا وەکوو ئەمڕۆش هەندێ لە مێژوونووسان ڕای جیاوازیان هەیە لەسەر نەژادی کورد، لە بەرئەوە خۆیان لە چەند بۆچوونێکدا دەبیننەوە وەک:
1/ کۆمەڵەی یەکەم: کورد بەنەوەی میدیا (ماد) دادەنێن لە سەرووی هەموویانەوە (ڤلادیمر مینۆرسکی) کەپێی وایە کورد نەوەی میدیەکانە ، بەڵگەی مێژووی و جوگرافی و زمانەوانی و ڕامیاری و کلتوری دەهێنێتەوە، هەروەها هەریەک لە دیاکۆنۆف و ڤیلیڤیسکی وباسیل نیکیتین کە تایبەتمەندی مێژووی گەلانی کۆنن پشتگیری ئەم بۆچوونە دەکەن، کە لە ساڵی 1938 لەلایەن مینۆرسکیەوە باس کرا.
2/ کۆمەڵەی دووەم یان هەندێکی تر بە نەوەی وتی دەزانن. سپایزەر پڕۆفیسۆر لە زانکۆی پەنسلڤانیا و محەمەد ئەمین زەکی لەگەڵ ئەم بۆچوونەن، ئە مەش پشت بە ستوو بەو ڕۆڵە گرنگەی وتییەکان هەیان بووە لە مێژووی ناوچەکەدا، کە خاوەن ئیمپراتۆر و دەوڵەت و کیانی ڕامیاری بوون بۆ ماوەی سەدەیەک.
3/ کۆمەڵەی سێیەم بە نەوەی کاردۆخی دەزانن باسەکەی گەزنەفون (354-430پ ز) دەکەنە بەڵگەی ئەوەی کاردۆخیەکان لەوکاتەدا گەلێکی بەهێز بوونە و باوەگەورەی کوردی ئەمڕۆن. یەکێک لەو زانایانەی پشتگیری ئەم بۆچوونە دەکەن (مار) ە.
4/ کۆمەڵەی چوارەم: کورد بەنەوەی هەموو گەلانی دێرینی کوردستان دەزانن، لە ڕاستیدا دەبێ‌ ئێمە ئەوە بڵێین نەتەوەی کورد پێکهاتەی هەموو گەل و هۆز و نەتەوە کۆنەکانی کوردستانە بە هەردووکۆمەڵە و بەشەکانیەوە ، واتە بە دانیشتووانە ڕەسەنەکەی و هند وئەوروپیەکانەوە. (18) واتە سومەری و سوباری، وتی، لولوی، کاشی، خوری و میتانی و مانناو میدی و کاردۆخی هەموو ئەمانە پێک هێنەری گەلی کوردن، دەکرێ بە باوەگەورەی کوردیان دابنین، بەڵام دواتر بە کاریگەریی زمان و ڕامیاری و شارستانییەتی میدیەکان وەک گەلێکی (ئاری نەژاد -هند و ئەوروپی) ، کورد بە ئاری نەژاد و هند و ئەوروپی ناسرا. ئەگەر بەراوردێکی ورد بکرێت بۆ هۆز وخێڵە کوردییەکانی ئەمڕۆی کوردستان لە ڕووی زمان و سنووری جوگرافی و ئایین و جل وبەرگ و پێکهاتەی جەستە وتایبەتمەندییەکانەوە ڕێک بەشێکی دانە بڕاوی گەلە دێرینەکانن لە هەموو ئەو لایەنانەی باس کران. لەو ڕوانگەیەوە دەتوانین قۆناغەکانی درووست بوونی نەتەوەی کورد بەم دوو لایەنە دابنێبن وەک:
یەکەم: کۆمەڵی مرۆڤی بەرای و گەلانی دانیشتووانی ڕەسەن و پێشەنگی کوردستان وەک سومەر و سوباری و وتی، لولوی و هوری وکاسی و میتانی و ماننا و ئورارتوو و بناغەی درووست بوونی نەتەوەی کوردن لە هەزارەی سێیەم ودووەمی پ.ز دا.
دووەم: ئاری نەژاد و هند و ئەوروپی یەکان کە ڕۆڵی گرنگیان بینی لە پێکهێنانی نەتەوەی کورد دا لە هەزارەی ودووەم و یەکەمی پ.ز دا وەک کاردۆخی و کیمیری وسککان وسامارتی و بەتایبەتیش میدییەکان کە بە یەکخەری سنووری جوگرافی و زمان و ئایین وفەرهەنگ و کۆکەرەوەی شارستانییەتی کوردستان دادەنرێن کە سەرجەم گەل و نەتەوەکانی پێشەنگ و ئاری نەژاد و هند و ئەوروپی یەکانی کوردستانیان لەگەڵ خۆیاندا ئاوێتە کرد.
کەواتە نەتەویەک خاوەن ئەو هەموو مێژووە دەوڵەمەندە بێت چۆن لە عەرەب و تورک وفارس وئازەر و ئەرمەن ڕەسەن تر و دێرین تر نابێت.
=KTML_Bold=پەراوێز و سەرچاوەکان:=KTML_End=
(1) مەسعود الخوند: الموسوعە الجغرافیە التاریخیە، ج4, ، بیروت 1995، ص136.
(2) دیاکونوف: میدیا، ، و، برهان قانع، بەغدا، 1973 ل ، 664-665.
(3) فۆاد حمە خورشید، کورد، کوورتە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی یە، وە، ساڵح سەعید دلۆیی، سلێمانی، 2000, ل27.
(4 هورمزی بیگلەری: چیانیشینانی زاگررۆس، وە، حمەی حمە سەعید، چ2، سلێمانی، 2004.ل18.
( 5) گه باقر:، ” جوڵات تاریخیە بین مواگن الاپار فی شمال العراق، ” مجلە کوری زانیاری کورد, مجلد الرابع, 1976,بەغدا, ص502-503.
(6) مەسعود الخوند: ، س.پ، ص136.
(7 ئەحمەد کامل محەمەد: الالات واڵادوات فی العصورالحجریە ، هزارمیرد, عدد (26) , 2005, ص180.-
میرزا محەمەد توفیق: کورد و بیرۆکە تاڵان کراوەکەی, سلێمانی 2004, ل 116.
Daniel, C. The Medes and Persians.1965.p63. (8)
(9) گه باقر: عصور ماقبل تأریخ فی وادی الرافدین، عەلی چو و التنقیبات اڵاپریە فی کوردستان العراق، قسم الاول .گۆڤاری کۆری زانیاری کورد، بەرگی یەکەم ، 1974، بەغدا، ص584-618.
10) ڕەشید یاسمی: کورد و پیوستگی نژادی، وەرگێڕانی، کەریم زند – قانع، سلێمانی، 1979, ل14.
(11) فاتح عەبدوڵڵا محەمەد: العلاقات السیاسیە و العسکریە بین الاشوریین و المیدیین ، ڕسالە ماجستیر ، جامعە السلێمانییە ، 2008 ، ص 17
12) زبیر بلال اسماعیل, مێژووی زمانی کوردی,و، یوسف ڕۆوف, بەغدا,1984,ل27.
13) گ ، و ، درایڤەر: درایڤەروکورد ، وە، انوورسوڵتانی ، بنکەی ژین ، سلێمانی 2005 ، ل10
14) گە باقر: علاقات العراق القدیم، سومر، 1948، ص99.
(15) ڤلادیمیر مینۆرسکی: بنچینەکانی کورد ، وە، نەجاتی عەبدوڵڵا، چ1، سلێمانی ، 2007، .ل29-46
(16) ئو. ل .ڤیلیچێڤسکی:نەژادی کورد ڕەوتی مێژووی درووست بوونی میللەتی کورد، وە، ڕەشاد میران ، چ2، هەولێر، 2000، ل58.
(17) فرسەت مرعی ئیسماعیل:کورد و کوردستان مشتومری ئەفسانەومێژوو و ئایین، وە، ئامنج نیعمەت، خانەی هزر، چ1، 2010، ل33.
(18) ئو. ل .ڤیلیچێڤسکی:س.پ,، ل58.
(19) محەمەد مەحمودمەندەلاوی:مێژووی شارستانییەتی کورد، چ1، هەولێر، 2009, ل 43-
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 221 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 15-04-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 15-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سروشت بەکر ) ل : 15-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 15-04-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 221 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,608
وێنە 106,171
پەرتوک PDF 19,171
فایلێن پەیوەندیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.969 چرکە!