پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,640
وێنە 106,194
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,649
ڤیدیۆ 1,330
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
گوتی یان گوتیەکان: باوە گەورەی گەلی کورد
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گوتی یان گوتیەکان: باوە گەورەی گەلی کورد

گوتی یان گوتیەکان: باوە گەورەی گەلی کورد
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بە هیچ شێوەیەک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=
ناونیشانی بابەت: گوتی یان گوتیەکان: باوە گەورەی گەلی کورد
ئامادەکردن: #فاتیح عەبدوڵڵا شوانی#

گوتییەکان یەکەمین گەلی جیهانن دیموکراسییان گەیاندە لوتکەو پاشاکانیان بە هەڵبژاردن هاتونەتە سەر دەستەڵات.
سۆمەری و ئەکەدییەکان دانیان ناوە بە وڵات و دەستەلاَتی گۆتیەکاندا و (ئارابخا) شیان وەک پایتەختەکەیان ناساندووە.
لە کوردستانی کۆندا دوای ئەوەی خەڵکی گوندەکانی چەرمو و بێستانسور ژمارەی دانیشتوانیان زیادی کرد، خەڵک بەرەو باشورو ڕۆژئاوا ڕۆشتن، ئەوانەی بەرەو باشور چوون بە سومەر واتە خەڵکە ڕەنگ سورەکە ناسران و ئەوانەی بۆ ڕۆژئاوا چوون بە سوباری ناسران و گوتیەکانیش لە ناوەندی میسۆپۆتامیا جێگیربوون. سەرەتا سومەر وەک بەشێکی سەرەکی لە ڕەچەڵەکی کورد قۆناغی گوندی تێپەڕاندو شاری دروست کردو سیستەمی شارە دەوڵەت و یاساو دەستوری داهێناو بوونە بناغەی دروستبوونی سیستەمی دیموکراسی لە هەموو دنیادا، دواتر ئەکەدییەکان ناوچەکەیان داگیرکرد وەک گەلێکی بێگانە و دەستەڵاتی خۆسەپێن توانییان کوردستانی دێرین بخەنە ژێر دەستی خۆیانەوە، دوای ئەمانیش گوتیەکان هاتن و گەشەیان بە شێوازی فەرمانڕەوای سومەردا، دیموکراسییان گەیاندە لوتکەو پاشاکانیان بە هەڵبژاردن فەرمانڕەوایەتیان کردو تەنانەت ڕێگەیان بەوە دا خەڵکی بێگانەش ببێ بە پاشا لە ئیمپراتۆریەتی گوتیدا وەک لە بەردەنووسی پاشا گوتیەکاندا هاتووە.
گوتیەکان بە یەکەمین گەلی دێرینی کوردستان و جیهان دادەنرێن کە پاشاکانیان بە هەڵبژاردن بوونەتە فەرمانڕەوای وڵاتی میسۆپۆتامیا و کوردستان. ئەمانیش خەڵکی ڕەسەنی کوردستان و چیاکانی زاگرۆسن.
لە ڕووی ڕەگەز و زمانەوە پەیوەندیەکی پتەویان لەگەڵ لۆلۆ و کاشی دا هەبووە، گوتیەکان پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆیان هەیە بە ڕەگەزی نەتەوەی کوردەوه و هەندێ‌ زانا پێیان وایە زاراوەی کورد لە (گوتی) ەوە وەرگیرابێت و گوتیش بە باوە گەورەی کورد دەزانن (1) .
زمانی گوتی زمانێکی سەربەخۆ بووە، هەرچەندە نزیکە لە کۆمەڵە زمانی ئیلامیەکانی زاگرۆس (ئیلامی، کاشی، لولو) ، بەڵام بە پێچەوانەوە هەموو کۆمەڵە زمانەکانی تری کاشی ئیلامی و لولو سەربە زمانی گۆتین (2) .
لەڕووی نوسینەوە گوتیەکان نوسینێکی زۆریان بۆ جێ‌ نەهێشتوین، لە هەمان کاتدا هەندێ‌ وشه و پاشگرو پێشگرو ناوی پاشاو خواوەندو کەسانی گۆتی ماونەتەوە (3) . دەرکەوتنیان لە مێژوودا بۆ هەزارەی سێیەمی پ.ز دەگەرێتەوە، بەڵام بۆ یەکەمجار کە ناویان لە تۆمارە مێژووییەکاندا هاتبێت لەلایەن پاشا (لوگال- ئانی- موندو) Lugal-Ani-Mundu) ) ی پاشای شاری (ئاداب) ی سۆمەریەکانەوە بووە لە هەزارەی سێیەمی پ.ز دا (4) .
سنوری وجوگرافی و دەسەڵاتیان
نیشتمانی ڕەسەنی ئەم گەلە دەکەوێتە نێوان زێی بچوک و ناوچە بەرزاییەکانی باکوری ئه و زێ‌یە لە ناوچەکانی نزیک لولویەکان (5) .
سنوری دەسەڵاتیان پێش ئەوەی ئیمپراتۆریەت دروست بکەن بەم شێوەیە بووە:
لەنێوان ڕوباری سیروان (دیالە) لە باشورەوە، زێی بچوک لە باکورەوە، دەشتاییەکانی شارەزوور لە ڕۆژهەڵاتەوە، ڕوباری خاپور لە ڕۆژئاواوە بووە. پایتەختەکەیان شاری (ئارابخا) قەڵای کەرکووک بووە (6) .
دوای ئەوەی لە سەدەی بیست و سێ‌ی پ.ز توانییان بەسەر (نەرام سین) ی ئەکەددا سەرکەوتن بە دەست بهێنن و سنوری وڵاتەکەیان لە دەوڵەتی گوتی یەوە گۆڕی بۆ ئیمپراتۆری کە دەیان گەلی جیاوازی لە خۆگرتبوو کە سەرجەم ناوچەکانی میسۆپۆتامیا و چیاکانی زاگرۆس تا ئەرمەنستان و چیاکانی تۆرۆس لە ئاسیای بچوک دەگرتەوە، ئەمەش مانای ئەوە بوو گوتیەکان توانییان دەستەڵاتێکی فراوان لە جیهانی کۆندا دروست بکەن (7) .
وەک لە سەرچاوە سۆمەری و ئەکەدیەکان دا هاتووە هەریەک لە سۆمەر و ئەکەد دانیان ناوە بە وڵات ودەستەلاَتی گۆتیەکاندا و ئارابخاشیان وەک پایتەختەکەیان ناساندووە (8) . هەر بۆیە بەشێوەیەکی یەکجار فراوان ناویان لە سەرچاوەکاندا هاتووە بە مانای گەل و وڵاتیش. لە سەرچاوە ئەکەدیەکاندا بە (گوتیوم) هاتووە کە مانای ناوچە بەرزایەکانی سەروو دێت. هەروەها لە سەردەمی بابلی کۆندا بە هەمان شێوە بە (گوتیوم – Gutium ) و لای سۆمەریەکان وشەی (کارداکا-Kardaka) و لای ئاشوریەکان بەتایبەتی تیگلات پلاسەری یەکەم 1116 – 1077 پ.ز) بە (کورتی) هاتووە (9) . هەروەها بە چەندین شێوەی تر ناوی گوتی هاتووە لە سەرچاوە مێژوویەکاندا وەک: گوتو، گوتی، جوتی، جودی، گوتی، گوتیام. ئەم زاراوەیەش بووە جێی سەرنجی زانایان، بۆیە دیاکۆنۆڤ پێی وایە زاراوەی (گوتی) ناوێک بوو بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە بەکارهاتووە، هەربۆیە لە هەزارەی یەکەمی پ.ز بە هەموو گەلانی وەک (ئورارتو و ماننا و ماد) وتراوە گوتی (10) . هەروەها بە (گۆتو– گورتو– کرتی) هاتووە کە بە مانای یەک گەل دێن، بەڵام کۆمەڵێ‌ هۆزی جیاواز بوون وەک سۆمەریەکان و ئەکەدیەکان باسیان کردووە (11) . بەڵگەش بۆ ئەمە بوونی گەلێکە بە ناوی (کیرتی) کە لە ماوەکانی دواتردا لە ئیران و زاگرۆس ژیاون و بە میدیەکان ناسران (12) . هەروەها هەندێکی تر زاراوەی (گوتیام) بە زاراوەیەکی جوگرافی دادەنێن وەک زاراوەی (میدیا) و کوردستان، واتە گۆتی وەک گەلی کورد و گوتیام وەک کوردستان دادەنێن و پێیان وایە گوتیوم هەموو گەلانی دێرینی کوردستانی گرتۆتەوه و گوتیش ناوێک بووە بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە نەک بە تەنها گەلی گۆتی (13) .
هێرش و داگیرکارییەکانی ئەکەد بۆسەر گەلانی کوردستان وای کرد کە گوتیەکان ڕاپەڕن و داوای هاوپەیمانی لەگەڵ گەلانی ناوچەکە بکەن دژی ئەکەد، لە دوای ساڵەکانی دەسەڵاتی پاشای ئەکەد (نرام سین) گوتیەکان لاوازیەکانی ئه و دەوڵەتەیان بە هەل زانی و دژی نەرام سین جەنگان. لە ماوەیەکی کورتدا توانییان ئەکەدیەکان تێک بشکێنن و سەربەخۆیی خۆیان و گەلانی ناوچەکە بەدەست بهێنن. ناوبانگی گۆتیەکان بۆ ئه و سەردەم و سەرکەوتنە دەگەڕێتەوە وەک (یاکوبسۆن) دەڵێ‌ ئەریدۆ پیزەری پاشای گۆتی توانی (نرام سین و هاوکارانی لە جەنگدا ببەزێنێت ئەگەرچی خاوەن سوپایەکی بەهێز و ڕێک و پێک نەبوون (14) . بەوەش گوتیەکان توانیان دەسەڵاتیان بەسەر هەموو ناوچەکە دا بسەپێنن، هەروەها توانییان ناوچەکانی سۆمەر بەبێ‌ جەنگ بخەنە ژێر دەستەڵاتیانەوه و یەکە کارگێڕی و ڕامیارییەکانی سۆمەر وەک خۆیان مانەوە به و پێیەی ببنە پاشکۆی گۆتیەکان (15) .
گوتیەکان توانییان ماوەی 90 – 125 ساڵ فەرمانڕەوایەتی ناوچەکانی سۆمەرو ئەکەدو بابل و ئاشور و گەلانی دێرینی کوردستان بکەن، له و ماوەیەشدا بیست و یەک پاشایان فەرمانڕەوا بوون.
ئەریدۆ پیزەر Aridopizar) ) بە دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی گوتی دادەنرێت، بەڵام نازانرێت چەند ساڵ فەرمانڕەوایەتی کردووە. هاوسەردەمی نرام سینی پاشای ئەکەد بووە. دوای ئەم (ئامتا) هاتووە کە سێ‌ ساڵ فەرمانڕەوا بووە. هەتا دوا پاشایان (تریکان) کە تەنها چل ڕۆژ فەرمانڕەوایەتی کردو لەلایەن ئوتوحیگال پاشای بنەماڵەی ئوری سێ‌یەمی سۆمەریەوە لە ناوچوو (16) .
ئەوەی جێ‌ی سەرنجە ئەوەیە ئەم بیست و یەک پاشایە ماوەی فەرمانڕەوایەتیەکەیان زۆر کورت بووە و لێکەوە نزیک بوون. ئەمەش وای کرد کە بڵێین پاشا گوتیەکان بە شێوەی هەڵبژاردن هاتوونەتە سەر دەستەلاَت لەلایەن خەڵکەوە، چونکە زۆربەیان لەنێوان (3-6) ساڵدان. ئەمەش ڕێژەیەکی مام ناوەندییە لە ساڵی فەرمانڕەوایەتی دا کە پێدەچێ‌ بە شێوەیەکی دەستوری و دیموکراسی بووبێت. هەندێکیان لەوە کەمتر و هەندێکیان لەوە زیاتر تەنها (ئایارلاکاب (Ayarlakab ) پاشای ژمارە نۆ نەبێت کە پانزە ساڵ فەرمانڕەوا بووە (17) . ئەمەش پێدەچێت دووجار هەڵبژێردرابێتەوە، یان له و سەردەمەدا باری وڵاتی گۆتی ئارام نەبووە بەهۆی شەڕەوە، یان ئەم پاشایە هەوڵیداوە درێژە بە دەستەڵاتی خۆی بدات و لە ڕێڕەوی هەڵبژادن لابدات.
هەرچۆنێک بێت، ئەمە بۆ دەسەڵاتی گوتیەکان مێژوویەکی پرشنگداره و ئەگەر لە ئایندەدا قەڵای کەرکووک و شوێنەوارەکانی گۆتی هەڵبدرێنەوە ئەوا زانیاری زۆرتر دەست دەکەون. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ‌ سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە گوتییەکان پاشایان نەبووە، بەڵکو لە ڕێگای ئەنجومەنێکەوە وڵاتیان بەرێوە بردووە، ئەمەش بۆخۆی شێوەیەکی تری فەرمانڕەوایەتیە کە لە هەندێک دەسەلاَتی نوێیی ئەمرۆی هەندێ‌ وڵات دەچێت، ڕەنگە کەسێکی سەربازی لەلایەن سەرۆک هۆزەکانەوە وەک فەرمانڕەوا دیاری کرابێت بۆ ماوەیەک و دوای ئەویش کەسێکی تر بەم شێوەیە فەرمانڕەواکانی وڵاتی گوتیام درێژەیان بە ڕەوتی ڕامیاری داوە (18) .
گوتیەکان دوای سەدەیەک لەلایەن سۆمەرییەکانەوە ئه و دەستەڵاتەیان لەدەست داوه و جارێکی تر وەک ژێردەستەی سۆمەر و بابل و ئاشوریان لێهات تا ئه و کاتەی میدیەکان وەک هێزێکی نوێ‌ی ڕامیاری بەهێز لە ناوچەکە دەرکەوتن و پاشماوەی گەلانی گوتی و لولو و سوباری و کاشی لە دەوری خۆیان کۆکردەوە و توانیان ئاشوریەکان لە 612 پ.زدا بڕوخێنن. ئیتر وردە وردە میدیا جێ‌ی گوتیامی گرتەوە و بەوەش گوتیەکان کۆتاییان پی هات وەک هێز لە ناوچەکەدا (19) .
پەیوەندی گوتی و گەلانی ناوچەکە
وەک پێشتر ئاماژەی پێ‌ درا گوتیام وەک وڵاتی گەلانی لۆلۆ و کاشی و ئورارتوو و ماننا و ماد ناودەبرا و گۆتیش وەک گەلێک کە نزیکایەتی تەواویان لەگەڵ گەلانی دێرینی کوردستان دا هەبووە و هەمیشە پەیوەندیەکانیان لەسەر ئاستی ئاشتی و هاوکاری یەکتری بووە، بەڵام پەیوەندی گۆتی و سۆمەر و ئەکەد و بابل و ئاشور بەشێوەیەکی ژێردەستە و سەردەستە بوون، چونکە وەک سەرچاوەکان ئاماژەیان پێ‌ داوە ماوەیەکی زۆر سۆمەر و ئەکەد و بابل و ئاشور ناوچەکانی گوتیامیان داگیرکردووە.
لێرەدا یەک یەک باس له و پەیوەندیانە دەکرێت:
1/ پەیوەندی گوتی و ئەکەدیەکان:
کاتێک ئەکەدیەکان بە سەرکردایەتی سەرجۆنی ئەکەدی و جێگرەوەکانی بەتایبەتی نرام سین هێرشی کردۆتە سەر لولو و ناوچە کە گوتییەکانیش توشی مەترسی و زیان بوون، هەر ئەوەش وای کرد گوتیەکان خۆیان کۆ بکەنەوە و بەرەنگاری ئه و شاڵاوانە ببنەوە، سەر ئەنجام گوتیەکان وەک گەلێکی ڕاپەڕیوو دژی ئەکەد سەرکەوتنیان بە دەست هێنا و نرام سین ی پاشاکەیان لە گۆڕەپانی جەنگ دا کوژرا بە دەستی (ئەریدۆ پیزەر) ی پاشای گۆتی، ئەم سەرکەوتنەش هەنگاوی گەورەتری بە دوادا هات لەسەر دەستی پاشای گوتی (ئیلولومیش) ساڵی 2202 پ.ز توانی شاری ئەکەدی پایتەختی ئەکەدیەکانی ڕزگاربکات و بەوەش هەموو ناوچەکانی ئەکەد بووە بە بەشێک لە دەوڵەتی گوتی. ئەوەش بۆ یەکەم جار بوو لە مێژووی دێریندا گەلێکی دێرینی کوردستان بتوانێ‌ نەیارەکانی باشور و ناوەراستی میسۆپۆتامیا دژی زاگرۆسیەکان تێک بشکێنێ‌. هەر لەبەر ئەوەش گوتیەکان بە دڵ ڕەق و تێکدەر و دوژمنی خواکانی ئەکەد و سۆمەر باس کراون (20) . هەربۆیە دەبینین ئەکەدییەکان لەسەردەمی پاشا (شارکلیشاری 2254 – 2230 پ.ز ) لەسەر دەستی گوتیەکان کۆتاییان پێ‌ هات. گوتیەکان هەندێ‌ لە فەرمانڕەوا ئەکەدییەکانیان لە شوێنی خۆیان هێشتەوە. بۆ نموونە (شودورل 2205 – 2190 پ.ز) کە ناوچەی دەستەڵاتی تا ئەشنونە بووە , بەڵام لە ژێر فەرمانی پاشا گوتیەکان دا بووە (21) .
2/ پەیوەندی گوتیەکان و سومەرییەکان:
هەروەها لە گەڵ سومەرییەکان دا بە شێوەیەکی تر لە سەرەتاوە ناوچەی سۆمەر وەک خۆیان مانەوە و تەنها گۆڕانکاری لە چەند شوێنێ‌ کراو فەرمانڕەواکانی سۆمەر وەک خۆیان مانەوە لە بەرامبەردا دانیان بە دەستەڵاتی گۆتی دا نا و گوتیەکان باج و سەرانەیەکی زۆریان لە فەرمانڕەواکانی سۆمەر و ئەکەد وەردەگرت (22) .
تا ئه و کاتەی سۆمەریەکان لە دەستەلاَتی گوتیەکان هەڵگەڕانەوە و بنەماڵەی لگشی دووەم لە شاری وەرکا بە سەرکردایەتی (ئوتوحیگال ) (اوتوحیکال Utu-ĥegal) لە شەڕێکدا توانیان دوا پاشای گۆتی بکوژن بە ناوی تریکان (تریقان) (Tregan) کە تەنها چل ڕۆژ بوو دەسەلاَتی گرتبووە دەست ئەمەش لەساڵی 2120 پ.ز دا ڕووی دا (23) . لێرەوە گوتیەکان دەسەڵاتی فراوانی ڕامیاریان لە دەست دا ، بەڵام لە ناوچەکانی خۆیان مانەوە و لە زۆر شوێندا دژی ئاشوری جەنگاون و ناویان وەک گەلێکی بەرهەڵستکاری پاشا ئاشوریەکان هاتووە .
سەبارەت بە ئاین لای گوتیەکان هێشتا ڕوون نیە , هەندێ‌ سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە گوتیەکان باوەڕیان بە خواوەند نەبووە، هیچ جۆرە خواوەندێکی تایبەتی گۆتی ناوی نیە , بەلاَم هەندێ‌ لە پاشاکانیان داوایان لە خواوەندی سۆمەر و ئەکەد و بابل کردووە وەک ئئینلیل و عشتار و سن و پەرستگای شاری (نیپور ) یان نوێ‌ کردۆتەوە (25) .
شارستانیەتی گوتیەکان
لە ڕووی پاشماوەی شارستانیەتی و هونەریەوە گوتیەکان زۆر دەوڵەمەند نین، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تاکو ئەمرۆ قەڵای کەرکووک کە پاشماوەی ئەوانە پشکنینی تێدا نەکراوە هەر وەک گەنجینەیەکی نهێنی و زانیاری ماوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا قەلاَی کەرکووک بە پاشماوه و شارستانیەتی گوتی دادەنرێت. هەروەها پەیکەرێکی سەری یەکێک لە پاشا گوتیەکان لە هەمەدان دۆزراوەتەوە کە ئێستە لە مۆزەخانەی (بێرمێرکالێری) ئەمەریکایە لە فیویورل. زانایان بۆچوونیان وایە ئه و پەیکەرە لە هەموو ڕوویەکەوە لە کوردی ئەمرۆ دەچێت (26) . هەروەها هەندێک توێژەر داتاشراوەکەی دەربەند گاور لە قەرەداغ بە میلی سەرکەوتنی گووتیەکان دەزانن (27) .بۆزانیاری زۆرت وتەواوی بابەتەکەبڕوانە سەرچاوەی پەراوێزی ژمارە (28) .
سەرچاوە و پەراوێزەکان:
1) ئ.م. دیاکونوف، میدیا، وە، بورهان قانع، بغداد، 1973. ل 162 .
2) هورمزی بیگلەری: چیانیشینانی زاگررۆس، وە، حمەی حمە سعید، چ2، سلێمانی، 2004.ل37.
3) کوزاد محمد احمد: کوردستانی ناوەڕاست , لە نیوەی یەکەمی هەزارەی دووەمی پ.ز دا، سلێمانی , 2007.ل 72 – 74 .
4) رافدە عبدالله: (الکوتیون سکان کوردستان القدیمە من هم .. واین عاشوا) مجلە هزارمیرد, عدد (11) سنة الخامسة اذار, 2000. ص 185 .
5) فواد حمە خورشید : اصل کورد ,ص2 – یرویز وچاوند , ص25
6) ابراهیم شریف : الموقع الجغرافی للعراق، واپره فی تاریخ العالم حتی الفتح الاسلامی، مطبعة الشفیق، ج1، ج2، بغداد، د.ت. ص86 .
7) دیاکۆ نۆف:س.پ ,ل 162 .
8) شاکر خصباک:الأکراد دراسة جغرافیة اثنوغرافیة، مطبعة شفیق، بغداد، 1972.
9) فاتح عبداللە محمد : العلاقات السیاسیة والعسکرية بین الاشوریین و المیدیین، ڕسالە ماجستیر، غیر منشورة، جامعة السلیمانیة، 2008، ص25 .
10) دیاکۆنۆف:س.پ ,ل 162 .
11) شاکر خصباک : پ، ص 505
12) .س , ص 509
13) Herzfeld E., The Persian Empire .Studies in Geography and Ethnography of The Ancient Near East (Wies baden) , 1968.
14) دیاکۆ نۆف:س.پ , ل 162
15) Gadd. C. J. the gutians the dynasty or agade and the guitain invasion combribridge,ancient,history.1963. P47
) Wooly,Sir Leonard; Excavation at UR,London,1955,p254 16 دیاکۆ نۆف:س.پ , ل 162
17) حبیب الله تابانی: هاو نەتەوەی قەومی کورد و ماد، بەرگی1، وە، جلیل گادانی، چ1، سلێمانی، 2004., ل 135 – 139
18) شاکر خصباک : س.پ، ص , ص 512
19) هورمزی بیگلەری: چیانیشینانی زاگررۆس، وە، حمەی حمە سعید، چ2، سلێمانی، 2004.ل 42
20) طه باقر، وأخرون: تأریخ العراق القدیم، ج1، 2، جامعە صلاح الدین، 1987. ص152
21) دیاکۆنۆف:س.پ , ل 162
22) جورج ڕو : العراق القدیم، ترجمە حسین علوان، ط2، بغداد، 1986.ص 223 – 224
23) هورمزی بیگلەری:س.پ , ل 46- 47
24) . Gadd, G. Op,Cit.P47
25) حبیب الله تابانی: هاو نەتەوەی قەومی کورد و ماد، بەرگی یەکەم، س.پ., ل 140- 141 .
26) Spieser,E,A,”SouthernKurdstanintheAnnalsofAshur-Nasir-Palandtoday”AASOR,27,1926.
27) دیاکۆنۆف: مێژووی ماد، وە، عوبێد سورخانی ، سڵمانی، 2013، ل172، - کوزاد محمد احمد: کوردستانی ناوەڕاست , لە نیوەی یەکەمی هەزارەی دووەمی پ.ز دا، سلێمانی , 2007.ل 72 – 74 .
28) فاتیح عەبدوڵڵا موحەمد : مێژووی دێرینی کوردستان، بەرگی یەکەم ، سلێمانی، 2016ل72-83.
[1]
ئەم بابەتە 627 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 14-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 14-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 15-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 627 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
پانکریاس
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
خەون لای فرۆید
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
12-12-2021
هاوڕێ باخەوان
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,640
وێنە 106,194
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,649
ڤیدیۆ 1,330
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
پانکریاس
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
خەون لای فرۆید
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.829 چرکە!