خەوی ئاشەوپاشە، بەخەبەربوونەوە لەسەری دەرناچێ.
ئاشەوپاش: بێسەرەوبەرە، خەوی ئاشەوپاش: بە خەوێک ئەوترێت کە لەبەر هاتوهاوار و دەنگەدەنگ کەسێک نەتوانێ بخەوێت و خەوەکە پچڕپچڕ بێت و بەباشی پشوونەدات، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە لەژێر باری ستەمێکی گەورەدا بێ، دوای ئەوەی ستەمەکەی لەسەر لادەچێ، تا کۆتایی تەمەنی لەبیریدا ئەمێنێ.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 823 ganger