خەمی ئەوەم نییە ئاو بردوویەتی، خەمی ئەوەمە کلکی قنجە.
پێشوان دەڵێن: جارێک دوو هاوڕێ دەچنە سەر چەمێک، یەکێکیان ئاو دەیبات، لە ئاوەکەوە دەست بەرز دەکاتەوە، بۆ ئەوەی هاوڕێکەی فریایکەوێ و ڕزگاری بکات، هاوڕێکەی لە قەراغی چەمەکە دەبینێ دەستی بەرزکردووەتەوە، وادەزانی کلکی لێڕواوە. ئەم پەندە بۆ کەسێک بەکاردێ کە لەپێناوی شتێکی سووک و هیچوپووچدا لەناوبچێ، واتە: خەمی لەناوچوونیم نییە، خەفەتی ئەوە دەخۆم، ناوێکی سووکی کەوتۆتەدوا.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 888