Library Library
Search

Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!


Search Options





Advanced Search      Keyboard


Search
Advanced Search
Library
Kurdish names
Chronology of events
Sources
History
User Favorites
Activities
Search Help?
Publication
Video
Classifications
Random item!
Send
Send Article
Send Image
Survey
Your feedback
Contact
What kind of information do we need!
Standards
Terms of Use
Item Quality
Tools
About
Kurdipedia Archivists
Articles about us!
Add Kurdipedia to your website
Add / Delete Email
Visitors statistics
Item statistics
Fonts Converter
Calendars Converter
Spell Check
Languages and dialects of the pages
Keyboard
Handy links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Languages
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
My account
Sign In
Membership!
Forgot your password!
Search Send Tools Languages My account
Advanced Search
Library
Kurdish names
Chronology of events
Sources
History
User Favorites
Activities
Search Help?
Publication
Video
Classifications
Random item!
Send Article
Send Image
Survey
Your feedback
Contact
What kind of information do we need!
Standards
Terms of Use
Item Quality
About
Kurdipedia Archivists
Articles about us!
Add Kurdipedia to your website
Add / Delete Email
Visitors statistics
Item statistics
Fonts Converter
Calendars Converter
Spell Check
Languages and dialects of the pages
Keyboard
Handy links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Sign In
Membership!
Forgot your password!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 About
 Random item!
 Terms of Use
 Kurdipedia Archivists
 Your feedback
 User Favorites
 Chronology of events
 Activities - Kurdipedia
 Help
New Item
Biography
Khidr Khoshnaw
25-04-2024
میلانۆ محەمەد ساڵح
Biography
Hishmat Mansouri
25-04-2024
میلانۆ محەمەد ساڵح
Biography
Khangul Masirzadeh
25-04-2024
میلانۆ محەمەد ساڵح
Biography
Khatu Najla Sheikh Raouf
25-04-2024
میلانۆ محەمەد ساڵح
Biography
Khasraw Sina
25-04-2024
میلانۆ محەمەد ساڵح
Biography
Khabat Mafakhri
25-04-2024
میلانۆ محەمەد ساڵح
Biography
Khero Abbas
25-04-2024
میلانۆ محەمەد ساڵح
Biography
Hama Rashid Ahmad Shana
25-04-2024
میلانۆ محەمەد ساڵح
Library
The Kurdish Factions and Forces in Syria
25-04-2024
Hazhar Kamala
Library
Glorifying the Leader in the Kurdish Political Movement
25-04-2024
Hazhar Kamala
Statistics
Articles 517,357
Images 105,642
Books 19,138
Related files 96,355
Video 1,306
Image and Description
AN EXAMPLE OF BAATHS SOCIAL...
Library
Resolution of Turkey’s Kurd...
Library
RETHINKING STATE AND BORDER...
Library
America’s role in nation-bu...
Biography
Talur
ڕاپۆرتێیک لەسەر شارۆچکەی پشدەر
Kurdipedia guarantees the right to public information for every Kurdish individual!
Group: Articles | Articles language: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking item
Excellent
Very good
Average
Poor
Bad
Add to my favorites
Write your comment about this item!
Items history
Metadata
RSS
Search in Google for images related to the selected item!
Search in Google for selected item!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاپۆرتێیک لەسەر شارۆچکەی پشدەر

ڕاپۆرتێیک لەسەر شارۆچکەی پشدەر
ناونیشانی بابەت: ڕاپۆرتێیک لەسەر شارۆچکەی پشدەر
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#

ناوی پشدەر پێ دەچێت لە (پشت دەر) ەوە هاتبێت، بەواتە پشت (دەر) یا ئەو دەربەندەی کە زێی بچووکی بە ناودا ڕەت دەبێت و چیای کێوە ڕەش و ئاسۆس لێک جیا دەکاتەوە، هەر ئەو دەربەندەش ناوچەی پشدەر بە ناوچەی بیتوێن بە یەکەوە گرێ دەدات.
یەکێکە لە قەزاکانی ئیدارەی ڕاپەڕین، کە دەکەوێتە بەشی خۆرھەڵاتی پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان، لە شەش شارەدێ پێکھاتووە (قەڵادزێ، ژاراوە، ئیسێوە، سەنگەسەر، ھەڵشۆ، ھێرۆ) کە ناوەندەکەی قەڵادزێیە.
قەزای پشدەر لای ڕۆژھەڵاتەوە بە چیای مامەند و لە باکوورەوە بە چیای قەندیل و لای ڕۆژاواوە بە کێوەڕەش دەورە دراوە.
سەرەتای بنیادنانی پشدەر دەگەڕێتەوە بۆ 834 پێش زایین، بە درێژای مێژوو شوێنێکی ئاوەدان بووە، لە ھەمانکاتیشدا لە ڕووی سەربازی و بازرگانییەوە وەک شوێنێکی گرنگ و ستراتیژی ئەژمار کراوە، ھەر بۆیە لە سەدەکانی پێش زاینیدا بەردەوام سەرەڕێی سوپا سەربازییەکان و کاروانە سەربازییەکان بووە.
=KTML_Bold=ناوی پشدەر:=KTML_End=
دەربارەی ناوی پشدەر و ڕەگ و ڕیشەکەی چەندین بیروڕای جیاواز ھەیە، لە سەردەمی کۆنەوە تا ئەمڕۆ چەند جارێک گۆڕانکاری بە سەر ناوی پشدەردا ھاتووە، لە کۆندا بە پشدەر وتراوە (نامری) ، ناوھێنای پشدەر بە نامری لە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازدا ئەوە دەخاتەڕوو کە لە سەردەمانێکی کۆندا، ناوچەکە بەو ناوە ناسراوە، ئەگەر ئاماژە بە سەردەمی تازەتر بکەین بە پشدەر وتراوە (شیدەر) (پشتدەر) ، (شیدەر) لە زمانی پەھلەویدا بە واتای نوورو ڕۆشنای ھاتووە، ھەروەھا گوتراویشە کە ناوی پشدەر بە (بشتیر) ھاتووە، ئەمەش گوندێکە و ناوی گوندەکەش (پشت دەربەندە) .
=KTML_Bold=ھەڵکەوتەی جوگرافی:=KTML_End=
دەکەوێتە نێوان سنووری ڕۆژاوای ئێران لە بەشی ڕۆژھەڵاتییەوە، ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی ڕانیە لە بەشی ڕۆژاوایەوە، چۆمان و ڕەواندز لە بەشی باکووریەوەی سنووری قەزاکە پێکدێنن، دەکەوێتە بەشی باکووری پارێزگای سڵێمانی لە سنووری ڕوژھەڵاتی باشووری کوردستان.
=KTML_Bold=ڕووبەر:=KTML_End=
ڕووبەری شارۆچکەی پشتدەر 9 کم چوارگۆشەیە، بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە 882 مەترە.
=KTML_Bold==KTML_Bold=ژمارەی دانیشتووان:=KTML_End==KTML_End=
قەزای پشدەر بە پێی نەخشەی ژمارەی دانیشتووانی پێشبینیکراوی دەستەی ئاماری سەربە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کودستان بۆ ساڵی (2018) لە 131,382 کەس پێک دێت.
=KTML_Bold=ئاوهەوا:=KTML_End=
ئاوهەوای ناوچەی پشدەر، بە زۆری لەئاوهەوای ناوچەکانی سەر دەریای ناوەڕاست ئەچێت، پلەی گەرمای لەوەرزی هاویندا دەگاتە (39) پلەی سەدی، بەڵام هەندێک ساڵ بەرزترین پلەی گەرما لەهاویندا سنووری (45) پلەی سەدیش تێدەپەڕێنێت.
ناوچەی پشدەر سرووشتێکی جوانی هەیه ‌ و چەندین ناوچەی گەشتیاریی تێدایە، کە بوەتە جێی سەرنجی گەشتیاران‌ و لەوەرزەکانی بەهار و گەرمادا، خەڵکێکی زۆر ڕوی تێدەکەن، زۆربەی هاووڵاتییەکانی ناوچەی پشدەر سەرقاڵی کاری کشتوکاڵکردن و باخداریی و ئاژەڵدارین، هاوکات بەهۆی ئەوەی ناوچەکە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێراق و ئێران، بەشێک له ‌دانیشتووانەکەی کاری بازرگانی دەکەن.
=KTML_Bold=لە ڕووی هەڵکەوتەی جوگرافیاوە:=KTML_End=
قەزای پشدەر کەوتۆتە باکووری خۆرهەڵاتی پارێزگای سلێمانی و (138) کم لێوەی دوورە، کە پێکهاتووە لە شاخ و دۆڵ و گرد و دەشت و ڕووبار، ئەمەش وایکردووە لە ڕووی جوگرافیاییەوە تایبەتمەندیی خۆی هەبێت.
هەروەها کۆمەڵێک چیا دەوریانداوە، وەک چیای (بڵفەت و تەورداس) لە خۆرهەڵات، چیای (کێوەڕەش) لە خۆراوا و چیای (قەندیل) لە باکوور و چیای (ئاسۆس) یش لە باشوور، زێی بچوک-یش بە دامێنی چیای ئاسۆس بە ناوچەی پشدەردا تێپەڕ دەبێت و لە (دەربەندی ڕانیە) وە دەڕژێتە (دەریاچەی دوکان) .
هەروەها لەخۆرهەڵاتییەوە هاوسنووری بەشی خۆرهەڵاتی کوردستانە و شارەکانی سەردەشت و میراوە لێیەوە نزیکن، له ‌خۆراواشەوە شارۆچکەی ڕانییە، لە باکوورەوە شارەدێی قەسرێی شارۆچکەی چۆمانەوە و لە باشووریشیەوە شارەدێی بنگرد‌ و ناوچەی مەرگە و شارۆچکەی ماوەت هەن.
=KTML_Bold=ڕووبەری شارۆچکەی پشدەر:=KTML_End=
لە ساڵی (2009) بەدواوە ڕووبەری قەزاکە (1408٫8) کم2 بووە، کە بەڕای توێژەر ئەوە ڕاسترین ڕووبەرە بەبەراورد بەو ژمارانەی کە پێشتر ئاماژەی پێدرا، چونکە بۆ دۆزینەوەی ڕووبەر پشت بەستراوە بە بەرنامەی (GIS) ، کە ئەگەری هەڵەی زۆر کەمە، بەو پێییەی زۆربەی داتاکان لە فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر ئاستی یەکە کارگێڕییەکان تۆمار کراون.
=KTML_Bold=ڕووەکی سرووشتی لە سنووری شارۆچکەی پشدەر:=KTML_End=
هەموو ئەو ڕووەکە سرووشتیانە دەگرێتەوە، کە لە شێوەی گژووگیای سرووشتی لە ڕوبەرێکی فراوان لە ناوچە دەشتایی و گردوو دۆڵەکاندان، هەروەها لەنێوان پشتێنەی دارستانە کراوەکان و لە ناوچەی چیاکان گەشە دەکەن، لە شێوە و قەبارەی جیاواز دەردەکەون، گژوگیا سەرچاوەی خۆراکی گرنگە بۆ ئاژەڵان و گیانلەبەرانی وشکانییەکان.
ڕووبەری پشتێنەی گژوگیا لە ناوچەی پشدەر نزیکەی (191٫5) کم2، ئەوەش دەکاتە (13٫6٪) ی سەرجەمی ڕووبەری ناوچەکە، لەم ڕوبەرەش شارەدێی (ژاراوە) ، بە (48٫6) کم2 (25٫4٪) ی سەرجەمی پشتێنەی گژوگیا لە خۆ دەگرێت، هەریەکە لە شارەدێکانی (سەنگەسەر، ئیسێوە، هەڵشو، سەنتەر، هێرۆ) ، بە (34٫6، 33٫6، 28٫2، 25٫2، 21٫3) کم2، ڕێژەی (18٫1، 17٫5، 14٫7، 13٫2، 11٫1٪) ی سەرجەمی ئەم پشتێنەیەی ڕوەکی سرووشتی لەخۆیان دەگرن.
=KTML_Bold=دارستانی سرووشتی له شارۆچکەی پشدەر:=KTML_End=
ڕوبەری دارستانی سرووشتی له شارۆچکەی پشدەردا ، نزیکەی (703٫5) کم2، ئەوەش دەکاتە (49٫9٪) ی سەرجەمی ڕوبەری ناوچەی پشدەر، لەم ڕوبەرەش نزیکەی (76٫5٪) ی دەکەوێتە هەردوو شارەدێی (سەنگەسەر و ژاراوە) یەک بە دوای یەک دەگاتە (426٫7، 111) کم2، شارەدێی (هەڵشۆ) بەپلەی سێیەم دێت بە (78٫2) کم2، لە (11٫1٪) ی سەرجەمی ڕووبەری دارستانی قەزاکە پێک دەهێنێت، هەریەکە لە شارەدێکانی (هێرۆ، ئیسێوە، سەنتەر) بە (47٫3، 38٫4، 1٫9) کم2، ڕێژەی لە (6٫7، 5٫5، 0٫3٪) ی سەرجەمی دارستانی ناوچەکە لە خۆدەگرن.
=KTML_Bold=گرد و بانەکانی پشدەر:=KTML_End=
کۆمەڵێک گرد و تەپۆڵکەی لەیەک دابڕاون دەکەونە نێوان زنجیرە چیای خۆرهەڵات و شاری قەڵادزێ، کە بە شێوەی پشتێنەیەکی باریک لە باشووری خۆرهەڵاتی شاری قەڵادزێوە لە سنووری شارەدێکانی ( ئیسێوە، هێرۆ، سەنتەر، هەڵشۆ) بە ئاڕاستەی باکووری خۆراوا درێژ دەبێتەوە، بەڵام یەکەی گرد لە سنووری شارەدێی (ژاراوە) دەکەوێتە نێوان زنجیرە چیای (قەندیل و دەشتی پشدەر) لە باکووری شارۆچکەی (ژاراوە) ، بەرزی یەکەی گردەکان لە ناوچەی لێکۆڵینەوە لەنێوان (700-850) مەترە لەئاستی ڕووی دەریا، ڕوبەری گردەکان بریتییە لە (152٫15) کم2، ئەوەش دەکاتە (10٫8٪) سەرجەمی ڕوبەری ناوچەی لێکۆڵینەوە، لە بەناوبانگترین گردەکانیش وەک (گرد و تەپۆڵکەکانی دوڕێ، گردە سپیان، گردەکانی بادین و بێموش، گردمەیتەر، گردی حەسار، گردە ئێستر، گردی ڕمکان…..هتد) ، ناوچەی گردەکان بە گژوگیا دەوڵەمەندن، هەر بۆیە بە شوێنێکی گونجاو بۆ پیادەکردنی چالاکی کشتوکاڵی (ئاژەڵداری) دادەنرێت.
=KTML_Bold=بانی پشدەر:=KTML_End=
بانی پشدەر: ئەم بانەش کەوتۆتە ناوچەی قەڵادزێی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئەم بانە لە خۆرهەڵاتەوە چیا پێچئاڵۆزەکانی سنووری ئێران و لە باشوورەوە دۆڵی سیوەیل و لە خۆراواوە قەڵاچوالان و لە باکوورەوە زێی بچووک، چەند چیایەک کەوتونەتە ناو ئەم بانەوە و لە هەموویان گرنگتر چیای کەنیو (2316م) و سەرشیو (2116) م.
=KTML_Bold=دەشتی پشدەر:=KTML_End=
دەشتەکان ئەو زەوییانە دەگرێتەوە کە نزمترن و لێژیان زۆر کەمترە، بە بەراورد بە چیاکان، سەر ڕوەکانیان ساکار و بەرز و نزمی زۆر لە خۆ ناگرن. یەکەی دەشت لە ناوچەی لێکۆڵینەوە بە بەراورد لەگەڵ چیاکان ڕوبەری کەمترە، بە جۆرێک ڕووبەری دەشتی (پشدەر) دەگاتە (273٫77) کم2، واتە ڕێژەی (19٫43٪) ناوچەکە پێکدەهێنێت، دەشتی پشدەر بەگشتی لە شێوەی سێگۆشەیەکدایە لە باشووری خۆرهەڵاتی گوندی (پیرانان) لەشێوەی پشتێنەیەکی باریک دەستپێدەکات، بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات فراوانییەکەی زیاد دەکات، زۆرترین فراوانی دەشتەکە دەکەوێتە سنووری شارەدێی (ژاراوە) لەوێوە بە ئاڕاستەی باشووری خۆرهەڵات فراوانییەکەی کەم دەکات تاکوو لە سنووری شارەدێی (ئیسێوە) دەگاتە ئەوپەڕی تەسکی و کۆتای دێت، بەرزی دەشتی پشدەر لەنێوان (435-700) م لە ئاستی ڕووی دەریا، نزمترین خاڵی دەکەوێتە نزیک دەربەند، بە ئاڕاستەی باکوور و باکووری خۆرهەڵات بەرزی و لێژییەکەی زیاد دەکات، دەشتی پشدەر بە گرنگترین شوێن بۆ نیشتەجێبوون و چالاکی کشتوکاڵی و درووستکردنی ڕێگاکانی هاتوچۆ دادەنرێن.
=KTML_Bold=ئاوی ژێر زەوی سنووری شارۆچکەی پشدەر:=KTML_End=
ئاوی سەرزەوی لە سنووری شارۆچکەی پشدەر دا لە ڕووبارو چەمەکان پێکدێت، کە چەندین ڕووبار و چەمی هەمیشەی و وەرزی لە خۆدەگرێت، کە هەمیشیەکان بریتین لە (ڕووباری زێێ بچووک، ڕووباری ژاراوە، چەمی سواچ ، چەمی گردە ئێستر، چەمی کۆشکەڵە) . هەروەها ڕووباری کارڤێن کە چەند ئەویش چەند لقێکی لێ دەبێتەوە وەک (ڕووباری قەندیل، ڕووباری ‌شەهیدان) ڕووباری هەڵشۆ لقێکی تری زێی بچووکە کە پێکدێت لە ( چەمی دۆڵی هەڵشۆ، چەمی سپیچار، چەمی چۆمخڕە)
چەمی پاچکار پێکدێت لە (بێکڵۆ، چەمی دێگە، چەمی بادێن، ) هەروەها چەندین چەمی تریش بوونی هەیە وەک (چەمی هێرۆ، چەمی باوزێ، چەمی قەندۆڵ) .
هەر لە سنووری شارۆچکەی پشدەر چەندین ڕووباری وەرزی و کاتی بوونی هەیە وەک (چەمی دۆڵە فڕە، چەمی بەستە ستێن، چەمی تووە سووران، چەمی دووڕێ) .
=KTML_Bold=دەرامەتی ئاوی ژێر زەوی لە پشدەر:=KTML_End=
له ناوچەکە ژمارەیەکی زۆر کانی هەیە، بەڵام ژمارەی ئەو کانیانەی کە ناسراون و بەردەوام ئاویان لەبەر دەڕوات، لە شارۆچکەی (پشدەر) دا، دەگاتە (699) کانی، بەگشتی تا بەرەو باکوور و باکووری خۆرهەڵات بڕۆین و لە ناوچە دەشتاییەکان دوربکەوینەوە، ژمارەی کانیاوەکان زیاد دەکات. شارەدێی (سەنگەسەر) بە (286) کانی ڕێژەی (40٫9٪) ی کانیاوەکان لەخۆ دەگرێت، شارەدێی (ژاراوە) بەپلەی دووەم دێت و ژمارەی کانیاوەکانی بریتیین لە (120) کانیاو واتە (17٫2٪) ی سەرجەمی کانیاوەکانی قەزاکە لەخۆ دەگرێت، شارەدێی (ئیسێوە) کەمترین ژمارەی کانی لەخۆ دەگرێت، تەنیا (27) کانییە، کە دەکاتە (3٫8٪) ی سەرجەمی کانیاوەکان، هەریەکە لە شارەدێکانی (سەنتەر، هێرۆ، هەڵشۆ) یەک لە دوای یەک بە (74، 98، 94) کانی کە ڕێژەی (10، 6%، 14%، 13، 5%) ی کۆی سەرچاوەی کانیاوەکان پێکدەهێنێت.
کارێز: یەکێکە لە ڕێگا کۆنەکان بۆ وەبەرهێنانی ئاوی ژێر زەوی، کە بریتییە لە چەند بیرێک بەهۆی تونێلێکەوە بە یەکەوە بەستراونەتەوە، کە هەریەکەیان لە پێش خۆی نزمترە و ماوەی کەمتر لە (20) مەتریان لەنێواندایە.
سەبارەت بە کارێز لە ناوچەی پشدەردا ، ژمارەیان دەگاتە (197) کارێز، لەم ژمارەیەدا زۆرترینیان دەکەوێتە شارەدێی (هێرۆ) ، کە ژمارەیان (69) کارێزە، لە کاتێکدا تەنیا (1) کارێز لە سنووری شارەدێی (سەنگەسەر) هەیە، ئەوەش بەهۆی دەوڵەمەندی بە سەرچاوەو کانیاوەکان، هەریەکە لە شارەدێکانی (ئیسێوە، سەنتەر، هەڵشۆ، ژاراوە) یش یەک لە دوای یەک (45، 37، 18، 2) کارێز لە خۆیان دەگرن، بەڵام ئەوەی شایەنی باسە، زۆربەی کارێزەکانی ناوچەکە وشکبوون یان بەکار ناهێنرێن و شوێنەواریان نەماوە، کە تەنیا (25) کارێز بەرهەمیان هەیە، کە (12) یان لە شارەدێی هێرۆ و (8) کارێز لە شارەدێی هەڵشۆ و (5) کارێزیش لە شارەدێی سەنتەردان.
بیرەکان: بەکۆنترین ڕێگای هەڵێنجانی ئاوی ژێر زەوی دادەنرێت، کە مرۆڤ لەڕێگای هەڵکەندنی زەوی ئاوی دەستکەوتووە و لە بواری جۆراوجۆردا بەکاری هێناوە، ڕێگای هەڵکەندنی (بیر) لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا لە بیری دەستی گۆڕانی بەسەردا هاتووە، تا گەیشتۆتە بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتوو.
لە ناوچەی پشدەردا ژمارەی ئەو بیرانەی کە تۆمارکراون، یان بە شێوەیەکی یاسای لێدراون و مۆڵەتیان بۆ وەرگیراوە لەلایەنی پەیوەندیدار، بریتییە لە (273) بیر، (سەنتەری قەزا) بە (117) بیر ڕێژەی (43٪) ی بیرەکان لە خۆی دەگرێت، شارەدێی (سەنگەسەر) بە پلەی دووەم دێت ژمارەی بیرەکانی (110) بیرە واتە (40٪) ی سەرجەمی بیرەکانی قەزاکە لە خۆ دەگرێت، شارەدێی (هێرۆ) کەمترین ژمارەی بیر لەخۆ دەگرێت تەنیا (4) بیرە کە دەکاتە (1٫5٪) ی سەرجەمی بیرەکان، هەریەکە لە شارەدێکانی (ژاراوە، هەڵشۆ، ئیسێوە) یەک لە دوای یەک بە (26، 12، 4) بیر لە (9٫5٪، 4٫4٪، 1٫5٪) ی سەرجەمی بیرەکان لە خۆیان دەگرن.
بەشێک دەرامەت سرووشتییەکانی شارۆچکەی پشدەر.
=KTML_Bold=کانزا فلزییەکان:=KTML_End=
1-ئاسن: لە سنووری پشدەر ئاسن لە چیای (قەندیل) لە نزیک (مەرەبەسته) بوونی هەیە، ڕێژەی ئاسن لەخاوی مەگناتایت و ڕیشاڵی کوارتز دەگاتە لە (49٫32، 66٫27٪) ، لەخاوی لیمۆنایتش ڕێژەی (61٫32) ئاسنی تێدایە.
2-مس:لە ناوچەی پشدەر لە سێ شوێن بوونی هەیە: 1-لە گوندی سەید ئەحمەدان ڕێژەکەی لەنێوان (0٫8-3٫2) دایە.
2-لە نزیک چیای (بڵفەت) بە ڕێژەی (1٫8-2) دایە.
3-لە سنووری شارەدێی هێرۆ لە گوندی گیرە ڕێژەی (0٫8) .
3-قوڕقوشم و خارسین: کە لە سێ ناوچە لە سنووری چیای (قەندیل) دا دەبینرێ بە ڕێژەی (2٫97٪) قوڕقوشم و (1٫21٪) خارسینی تێدایە.
4-کڕۆم: لە شارۆچکەی پشدەر کڕۆمیتی دەوڵەمەند بە ئاسن لە چیای (بڵفەت) هەیە بە ڕێژەی (46٪) .
5-مەنگەنیز: لە شارۆچکەی پشدەردا لە ناوچەی سیرنێ کە دەکەوێتە شارەدێی سەنگەسەر بە ڕێژەی (14٫29- 21٫96٪) .
کانزا نافلزیەکانی سنووری پشدەر.
کانی مەڕمەڕەی دارەشمانە: دەکەوێتە نزیک گوندی دارەشمانە لە سنووری شارەدێی (هەڵشۆ) لە باکووری خۆرهەڵاتی قەڵادزێ، ڕەنگەکەی ڕەساسیە بەلای سەوزدا، ئەوەش بەهۆی بوونی ماددەی کاربۆنی، لەو بەردەدا.
کانی مەڕمەڕی کیلێ و باوزێ: کانی کێلێ دەکەوێتە نزیک سنووری (نێودەوڵەتی کێلێ) ، ڕەنگی بەردەکەی سپییە، هەروەها کانی (باوزێ) دەکەوێتە گوندی باوزێ لە سنووری شارەدێی (ئیسێوە) ، ڕەنگی بەردەکەی سپییە، هەروەها کانێکی بەردی مەڕمەڕی سوور لە نزیک قەڵادزێ بوونی هەیە، بەڵام بڕی یەدەگی هیچ کام لە کانەکان نەزانراوە.
کانی بەردی بیناسازی (ئایۆلایت) : یەکێکە لە جۆرەکانی بەردی ئاگرینی سەر ڕووی زەوی، ئەم جۆرە بەردە، ماوەی دووساڵ دەبێت لە ناوچەکە دا دەستکراوە بە بەکارهێنانی لە بواری بیناکاریدا، بەتایبەت لە بواری جوانکاری بینایدا، بەگشتی لەڕووی دەرەوەی ئەو ڤێلایانەدا بەکاردێت، کە لە دەوروبەری شارەکانی ناوچەکە لەناو باخەکان درووستکراون، تا (2016) تەنیا یەک کان لەو جۆرە بەردە سوودی لێ وەرگیراوە ئەویش دەکەوێتە نزیک گوندی (ئاڵان) .
هەروەها هەر لە سنووری شارۆچکەی پشدەر چەندین کانی چەو لم، کانەکانی بەردی مەڕمەڕ بوونی هەیە.
=KTML_Bold=شاری قەڵادزێ‌ ناوەندی شارۆچکەی پشدەر:=KTML_End=
لە ڕووی کارگێڕیەوە شارۆچکەی قەڵادزێ، ناوەندی شارۆچکەی پشدەرە، کە سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕینە جگە لە سەنتەری شارۆچکە ، لە پێنج (5) شارەدێ پێکهاتووە، کە بریتین لە شارەدێکانی ( سەنگەسەر، ژاراوە، هێرۆ، هەڵشۆ، ئیسێوە) 284 گوندی هەیە.
=KTML_Bold=ناوی قەڵادزێ:=KTML_End=
وشەی قەڵادزێ ڕەنگە لە دوو وشەی قەڵاو دزێ پێکهاتبێ، کە دزێ ڕەنگە ئاماژە بێت بەڕوباری زێی بچوک، کە له ‌نزیکی ئەم شارۆچکەدایە، قەڵاش بە مانای شوێنێکی جێگیر دێت، یاخود بەناوی ئەو قەڵایە کراوە، کە ئێستاش ئاسەواری ماوە و بەقەڵا ناسراوە، کە مێژووەکەی زۆر کۆنە هەندێک سەرچاوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان، هەندێک سەرچاوەی تریش بۆ سەردەمی (خان بداغ) کوڕی فەقێ ئەحمەدی دارە شمانەی ئەگێڕنەوە “گوایە بە تورەکە گڵ کێشی درووست کراوە”.
هەندێ ڕۆشنبیر و نووسەر ڕای جیاوازیان هەیە لەسەر ناوی قەڵادزێ:
1-مامۆستا “خدر ئیبراهیم خدر” ڕای وایە کە لە قەڵادووزێ وە هاتووە.
2-مامۆستا گه بابان لە پەڕتووکەکەی کۆستی شارێک ڕای وایە کە (قەڵا) کە ئەوە هەیە، (دژ) کە هەمیشە دژی داگیرکەران بووە، بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار دژەکە بووە بە دزێ. واتا قەڵادژێ بووە بووەتە قەڵادزێ، هەروەک چۆن ڕەواندژ بووەتە ڕەواندز، نەورۆژ بووە بە نەورۆز.
=KTML_Bold=گەڕەکەکانی قەڵادزێ:=KTML_End=
گەڕەکی خانەقا، گەڕەکی ئاشتی، گەڕەکی ئازادی، گەڕەکی گربداخ، گەڕەکی ئیمام قاسم، گەڕەکی ڕاپەڕین، گەڕەکی بابان، گەڕەکی نەورۆز، گەڕەکی کۆڕەو، گەڕەکی ساوێن، گەڕەکی مەشخەڵان، گەڕەکی شەهیدان، گەڕەکی مامەندە، گەڕەکی باخان، گەڕەکی فەرنبەران، گەڕەکی بنار و گەڕەکی چوارچرا.
=KTML_Bold=ڕۆشنبیر و شاعیران شارەکە:=KTML_End=
ئەحمەد شێواو (شاعیر) 1937-1999.
عەزیز سەلیم (شێوەکار) 1915-2003.
حەمەی ئایشێ (شانۆکار) 1932-2004.
محەمەد فیدا (ڕووناکبیر) 1929-1984.
خدر محمەد کۆساری (شاعیر) 1993-1967.
=KTML_Bold=ژمارەی دانیشتووان:-=KTML_End=
ژمارەی دانیشتووانی شارۆچکەی پشدەر لەسەرژمێریە جیاوازەکاندا گۆڕانکاری بووە، بە جۆرێک ژمارەی دانیشتووانی قەزاکە لەسەرژمێری ساڵی (1957) دا (34545) کەس بووە، لە کاتێکدا ئەم ژمارەیە لە ساڵی (2009) دا گەیشتۆتە (107596) کەس.
هەروەها ژمارەی دانیشتووانی شارۆچکەی پشدەر بە گوێرەی بڵاوکراوەی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی (2018) بریتییە لە (136446) هەزارکەس.
شارەدێکانی سەربە شارۆچکەی پشدەر.
=KTML_Bold=شارەدێی سەنگەسەر.=KTML_End=
ڕووبەری شارەدێ (589) کم2.
شارەدێ (65) گوند .
ئەم شارەدێیە (%93) دەشت ناوەندی شارەدێ. (%7) گردە.
لە باکوورەوە چیای قەندیل و لە باشوورەوە زێی بچووک و لە ڕۆژهەڵاتەوە شارۆچکەی قەڵادزێ‌ و لە ڕۆژاواوە شارۆچکەی ڕانیەیە.
ژمارەی گوندەکان (65) گوند
ژمارەی گوندە چۆڵکراوەکان (2) گوند.
ژمارەی گوندە ئاوەداتکراوەکان (63) گوند.
ژمارەی گشتی دانیشتووانی شارەدێکە (24536) کەس.
ژمارەی خێزان (5446) کەس.
ڕووبەری زەوی شیاو بۆ کشتوکاڵ ( 15500) دۆنم.
ڕووبەری زەوی نەشیاو بۆ کشتوکاڵ ( 2663) دۆنم.
=KTML_Bold=شارەدێی ژاراو.=KTML_End=
ڕووبەری شارەدێ 294 کم2.
جوگرافیای ناوچەکە.
ژمارەی گوندەکان (34) گوند.
ژمارەی گوندەچۆڵکراوەکان (4) گوند.
ژمارەی گوندە ئاوەدانکراوەکان (30) گوند.
ژمارەی دانیشتووان زیاتر لە (15000) کەسە.
ژمارەی خێزان (3300) خێزانە.
ڕووبەری زەوی شیاو بۆ کشتوکاڵ (4724) دۆنم بەراو. (15146) دۆنم دێم.
ڕووبەری زەوی شیاو بۆ کشتوکاڵ (45462) دۆنم دارستانی سرووشتی. (2) دۆنم دارستانی دەستکرد. (1285) دۆنم لەوارگا. (5417) دۆنم بەردەڵان.
=KTML_Bold=شارەدێی هەڵشۆ.=KTML_End=
جوگرافیا و تۆبۆگرافیا: لە زستاندا ساردو لە هاویندا کەشوهەوایەکی مامناوەندی هەیە خاوەنی ڕەزو باخ و ئاوێکی سازگارە لە باشوورەوە شارەدێی هێرۆ و لە ڕۆژهەڵات چیای بڵفەت و لە ڕۆژاوا شارۆچکەی قەڵادزێ و لە بکورەوە چیای مامەندە.
ڕووبەری شارەدێکە (148292) کم2.
ژمارەی گوندەکانی: (27) گوند.
گونە چۆڵکراوەکان (3) گوند.
گوندە ئاوەدان کراوەکان (24) گوند.
ژمارەی دانیشتووانی (11484) ژمارەی خێزان ( 1915) .
ڕووبەی شیاو بۆ کشتوکاڵ ( 1717) .
ڕووبەری نەشیاو ( 11628) .
=KTML_Bold=شارەدێی هێرۆ.=KTML_End=
ئاڕاستەکان ڕۆژهەڵاتی قەڵادزێ‌ بەدووری (23) کم زنجیرە چیای بەکاو و گۆر هێلکە گردە بێناس لە ڕۆژاواوە زنجیرە چیای پەروێز, لە باکووری خۆرهەڵاتی چیای دووپەزە و باشووری خۆراوای چیای کەنەرەشە.
ژمارەی گوندەکان (13) گوندە.
ژمارەی دانیشتووان (20801) کەسە.
ژمارەی خێزان (458) سەرۆک خێزانە .
زەوی شیاو بۆ کشتوکاڵ (2943) دۆنم بەراو .
زەوی پشتاو (4217) دۆنم پشتاو .
زەوی نەشیاو (2869) بەردەڵانە .
لە ساڵی 1964 بووەتە شارەدێ.
شارەدێی ئیسێوە.
=KTML_Bold=لە ڕووی تۆبۆ گرافیەوە:=KTML_End=
شارەدێی ئیسێوە دەکەوێتە سنووری کوردستانی باشوور سەربە شارۆچکەی پشدەرە و لە ڕووی تۆبۆگرافیەوە ناوچەیەکی نیمچە شاخاوییە ئاوهەوایەکی ساردووشکی هەیە ئاوی ژێر زەوی زۆر باش نییە بە گشتی کەڵک لە کانی وەردەگرێت بایەکی تایبەتی هەیە لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدەکات بە گشتی ناوچەکە پێگەی ئابووری لەسەر کشتوکاڵ بەندە.
لە باکوورەوە بە گوندی بێناسەوە زنجیرە چیایەک دەست پێدەکات لە باشوورەوە بەزێی بچووک و گوندی ئەلبانە کۆتای دێت لە باکووری خۆرهەڵاتەوە گوندی باوزێ‌ دەست پێدەکات و لە باکووری خۆراوا گوندی گواران کۆتای دێت لە خۆرهەڵاتەوە بە گوندی ئەشکەنەو دۆڵی نێسێ‌ و لە خۆراواوە بە گوندی دەشتێو کۆتای دێت, وە (7) گوند بە یەکەوە دەبەستێتەوە وە چەقی گوندەکانی سنووری شارەدێی ئیسێوەیە.
ڕووبەرەکەی (94825000) م2 بە دۆنم (37930) .
ژمارەی گوند (18) گوند.
ژمارەی چۆڵکراوی گوند (4) گوند.
ژمارەی ئاوەدانکراوەی گوند (14) .
ژمارەی دانیشتووان (2500) کەس. ژمارەی خێزان (215) .
ڕووبەری زەوی شیاو بۆ کشتوکاڵ (16750000) م2 بە دۆنم (6700) دۆنم.
ڕووبەری زەوی نەشیا و بۆ کشتوکاڵ (78075000) . بە دۆنم (31230) دۆنم.
=KTML_Bold=شوێنەوارەکانی ناوچەی پشدەر:=KTML_End=
(213) ناوچەی شوێنەواریی لە دەڤەری پشدەر هەیە.
لەو ژمارەیە (26) قەڵا و (43) ئەشکەوت و گردۆڵکە و یان تەپۆلکە و گۆڕستان و پەرستگا- یە و تاکوو ئێستا (55) ناوچەی شوێنەوار بەتەواوەتی لەناوچوون.
ناوچە شوێنەوارییەکانی سنوورەکە مەترسیی جدییان لەسەرە بەهۆی ئەوەی، کە دامەزراوەیەکی تایبەت بەپاراستنی شوێنەوار نییە لە دەڤەرەکەمان و یاسایەکی تایبەتیش نییە بۆ سزادانی ئەو کەسانەی مەترسیی بۆ ئەو شوێنەوارانە درووست دەکەن”.
بەشێک لەو ناوچە شوێنەوارییانە لەلایەن شوێنەوارەوە تۆمار کراون و کاری کنە و پشکنینیان لەلایەن تیمە بیانییەکان بۆ ئەنجام دراوە و بەشێکیشیان هەتا ئێستا تۆمار نەکراون، کە بە پێی لێکۆڵینەوەکان کۆنترین قەڵات، قەڵاتی سەیدە حمەدانە، کە مێژووەکەی بۆزیاتر لە (9) هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە”.
ناوچەی پشدەر بەگشتی چەندین شوێنەواری مێژوویی لێدەبینرێت، لەوانە (قەڵاتی قەڵادزێ‌) لە ناوەندی قەزاکە، (بەرشاخان) لەشارەدێی هێرۆ، (زیندان) لە گوندی بادەڵیان، (گردی حەسار) لە گوندی حەسار، (گۆڕی فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە) لە گوندی دارەشمانە، (گڵکۆی شێخ فەرخ) ، (دۆڵی شەهیدان) لە پشتی سەنگەسەر و چەندین شوێنەواری دیکە.
=KTML_Bold=مێژووی قەڵادزێ:=KTML_End=
بە پێی هەندێ سەرچاوە، مێژووی قەڵادزێ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشورییەکان، لە کاتی هێرشەکانی (سەلجونی هەشتەم) ناوی (زەمبیلی) بووە، هەروا لە ساڵی (572) ی زاییندا ناوی (نامرێ) بووە، لە دوای هێرشەکانی لەشکری عوسمانی لە سەردەمی سوڵتان (عەبدولحەمید) ی دووەم لەساڵانی (1878-1909) ناوی پشدەر (معمورە حەمید) بووە.
لە دوای سەردەمی پاشایەتی لە ئێراقدا، ئەو ڕووداوانەی بەسەر ئەو شارۆچکە و ناوچەیەدا هاتوون بریتین لە: کردنی قەڵادزێ ناوەندی شارۆچکەی پشدەر بە شارۆچکە لە ساڵی 1948.
بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ‌ لە سەردەمی (عەبدولسەلام عارف) لە ساڵی (1963) ، هەروا لە سەردەمی (عەبدولڕەحمان عارف) لە ساڵی (1966) دا.
=KTML_Bold=بۆردوومانی شاری قەڵادزێ:=KTML_End=
دوای سەرهەڵدانی شەڕ لەنێوان شۆڕشی چەکداری کورد و حکومەتی ئێراقی تا مانگی (8) ی (1974) شاری قەڵادزێ و ناوچەی پشدەر ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی شۆڕش بوو بەهۆی ئەوەش کە خەڵکی شارەکەش زۆر میوان پەروەربوون و ئەو کاتیش زۆرێک لە خەڵکی شارەکان پەیوەندیان بە شۆڕشەکەوە دەکرد و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئێراقییەوە دەهاتنە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕش ئەو سەردەمە زۆربەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و مامۆستاکانی زانکۆ پەیوەندیان بە شۆڕشەکەوە کردبوو شۆڕشەکەش بۆ درێژە پێدانی زانکۆیەکە لە ڕادیۆی شۆڕشەوە بانگەوازی بڵاودەکاتەوە بۆ مامۆستا و خوێندکاران زانکۆی سلێمانی کە پەیوەندی بە شاری قەڵادزێوە بکەن بۆ ئەو مەبەستەش لە ناوەڕاستی شارەکە چەند قاعەیەکی تووتن هەبوو کران بە شوێنی حەوانەوەی خوێندکارەکان ئیتر بەو هۆیەوە لە ڕۆژی چوارشەممە (24-4-1974) کاتژمێر نزیک بە 10:30 بەیانی ژمارەیەک فڕۆکەی حکومەتی ئێراقی کە بریتی بوو لە جۆرەکانی (سۆخۆی ڕووسی- باجەری فەرەنسی- مێکی ڕووسی) بۆردوومانێکی چڕی ناوەڕاستی شارەکەیان کرد لە کاتێکدا کە هیچ بەرگرییەکی ئاسمانیش بۆ شارەکە دانەنرا بوو بۆردوومانەکە گیان لە دەستدانی زیاتر لە (40) کەس و برینداربوونی نزیکەی (150) کەسی لێکەوتەوە لەنێوانیاندا چوار خێزانی شارەکە تەنیا تاکە نەفەرێکیان لێ دەرچوو.
زیانە ماددیەکانی بۆردوومانی قەڵادزێ.
دوای کارەساتی بۆردومانی 24-04-1974 ڕژێمی بەعسی لە ناوچوو بەقەدەغە کراوترین چەک بۆردوومانی شاری قەڵادزێ ی کرد و چەندین خانووی هاووڵاتییان و دووکان و بینا حکومییەکانی ئەو کات لە ناو شاری قەڵادزێ وێران کراون و زیانیان پێگەیشتووە کە ژمارەیان “23” خانوو زیاتر ئەبێت و “26” دووکان و “9” بینای حکومی ناو قەڵادزێ.
ڕاگواستنی گوندەکان.
ڕاگواستنی دانیشتووانی گوندەکانی بناری قەندیل بە زۆرەملێ‌ له ‌لایەن ڕژێمی بەعس لە ساڵی (1977) دا، دووەم شاڵاوی ڕاگواستنی گوندەکانی تری دەووروبەری پشدەر بۆ کۆمەڵگە زۆرەملێکانی (بەستەستێن، تووەسووران، ژاراوە، پێماڵک) لە ساڵی (1978) دا.
=KTML_Bold=قەڵادزێ لە ماوەی نێوان شەڕی ئێران و ئێراقدا:=KTML_End=
شەڕی (8) ساڵەی ئێراق و ئێران لە 22-09-1980 بە دەست پێشخەری (سەدام حسێن) سەرۆک کۆماری ئێراق هەڵگیرسا ئەویش بە بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەکانی شارەکانی ئێراق و داگیرکردنی چەند شارێکی ئێران لە هەرێمی (ئەهوازی عەرەبی) ئەوە بوو ئەم جەنگە (8) ساڵی خایاند ئەویش بەهۆی درێژە پێدانی “خومەیینی” ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران کە ئامادەی وەستاندنی شەڕەکەی نەدەبوو لەمیانەی ئەم جەنگەدا شەڕی شارەکان یان شەڕی مەدەنیش لەنێوان هەردوو وڵاتەکە پەیڕەو دەکرا کە بریتی بوو لە بۆردوومان کردنی شارەکانی یەکتر بە تۆپ و فڕۆکە و موشەک کە شاری قەڵادزێش بەهۆی نزیکی لە سنووری ئێران و بەهۆی بۆردوومانی تۆپ و فڕۆکەی ئێران نزیکەی (100) هاووڵاتی سڤیلی بوونە قوربانی.
=KTML_Bold=ڕاپەڕینی 1982 شاری قەڵادزێ:=KTML_End=
ساڵێک خەڵکی شارەکە کە کردبوویان بە نەریت بۆ یاد کردنەوەی قوربانییەکانی بۆردوومانەکانی (24-04-1974) لەو ڕۆژەدا تەواوی شارەکە دەچووە سەر مەزاری شەهیدەکان لە گۆڕستانی گەورەی شارەکە کە دەکەوێتە باشووری شارەکە لە کاتژمێر (8:00) سەر لە بەیانی ڕۆژی (24-04-1982) کە خەڵکی شارەکە بە پێشڕەوی خوێندکاران لەسەر گۆڕستانەکەوە دەگەڕانەوە ناو شارەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمەکەی (سەدام حسێن) ڕێیان پێدەگیرا و تێک هەڵچوون لەنێوان خەڵکی شارەکە و هێزە ئەمنییەکان درووست دەبوو زرێ پۆش و بنکە سەربازییەکانی گردەکانی شارەکە بەچەکی دۆشکا تەقە لە خەڵکەکە دەکەن و خەڵکەکەش بۆ پارێزگاری لە ژیانی خۆیان هەوڵی خۆ دەرباز کردن دەدەن.
=KTML_Bold=ڕاگواستنی شاری قەڵادزێ:=KTML_End=
دوای وەستاندنی جەنگی ئێراق – ئێران لە (08-08-1988) ڕژێمەکەی (سەدام) لە (20-6-1989) وە دەستی کرد بە ڕاگواستنی شاری قەڵادزێ و تەواوی ناوچەی (پشدەر) بۆ ئۆردوگاکانی خۆراوای هەولێر و خۆراوای سلێمانی کەوا دوای چۆڵکردنی شارەکە و ناوچەکە لە هاووڵاتییان بە بەکارهێنانی ماددەی (TNT) سەرجەم خانووبەرەو قوتابخانەو مزگەوتەکانی شارو ناوچەکە تەقێنرانەوە و خاپورکران و ناوچەکەش بە (ارج الحرام ویا موحەڕەمە واتە: خاکی حەرام و قەدەغەکراو) دانرا، هیچ کەس لە خەڵکی ناوچەکە بۆی نەبوو بە سەردانی بچێتە ناوچەکەی و ئەگەر بە قاچاغیش ڕۆشتبایە و لەلایەن سوپای ئێراقی دەستگیرکرابایە بێ سەر و شوێن دەکرا کە بەشێکی شارەکە تەختی زەوی کرا.
=KTML_Bold=بۆردوومان و ڕاگواستنی قەڵادزێ جینۆسایدە:=KTML_End=
ئاشکرایە کە قڕکردن یان لەناو بردنی کۆمەڵێک یاخود گەل و نەتەوەیەک بەهەر شێواز و ڕێگایەک بێت، دەچێتە خانەی تاوانی جینۆسایدەوە، کە هاوشانی تاوانەکانی تری وەک تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆیی بە تاوانی نێونەتەوەی دادەنرێت. کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پاڵپشت بە بەندی (6) لە دەستووری دادگای (نۆرنبێرگ) ، جینۆساید وا دەست نیشان دەکات کە تاوانێکی مرۆڤایەتییە لەسەر کۆمەڵە کەسانێک یان مرۆڤێک یان ڕەتکردنەوەی مافی بوونی ژیانیانە.
لە 9-12-1948 ، پەیماننامەی قەدەغەکردنی تاوانی جینۆساید سزای خستەسەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکرا، بۆیە ئێمە وەکوو گەلی کورد، پاڵپشت بەو بەڵگەنامە نێودەوڵەتییانە، دەتوانیین جۆرەکانی جینۆساید دژی گەلەکەمان دەست نیشان بکەین، وەک دادگای نێودەوڵەتی “نۆرنبێرگ” کە لە 28-05-1951 ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ: هەموو ئەو وڵاتانە سزا دەیان گرێتەوە کە پەیماننامەکەیان واژۆ کردووە و هەروەها ئەوانەشی کە واژۆیان نەکردووە.
ئەمەش وایکردووە کە جینۆساید لە یاسای تازەی نێودەوڵەتیدا وەکوو تاوانێکی سەربەخۆ تایبەتمەندی جیاوازی خۆی هەبێت لەگەڵ تاوانەکانی تردا، چونکە جینۆساید مەبەستی قڕکردن و فەوتاندی نەتەوەیەک یان گرووپێکی ئایینی یان بێ بەش کردنیانە لە ژیان، گرنگ نییە ژمارەی قوربانییەکان کەم بێ یان زۆر، بەڵکوو ئامانجی لەناو بردنەکە دەبێتە پێوەر بۆ ناساندن و سەلماندنی تاوانەکە.
جینۆسایدیش بەشێوازی جۆراوجۆر پیادە دەکرێت وەک: “جینۆسایدی فیزیکی، جینۆسایدی بایولۆژی، جینۆسایدی کلتوری، جینۆسایدی ئابووری” جۆری تاوانەکەش هەروەکوو لەبەندی (2) ی پەیماننامەی 1948دا هاتووە، بریتییە لە:
1-کوشتنی ئەندامانی کۆمەڵێک یان خێزانێک یان شارێک یانیش گەل و نەتەوەیەک، واتا زۆری و کەمی زیانەکان گرنگ نییە بەڵکوو ئامانج لەبەرچاو گیراوە.
2-شێواندنی لەش و بیری ئەندامانی ئەو کۆمەڵگەیە.
3-کۆسپ و بەربەست خستنەسەر ڕێگای ئەو کۆمەڵگەیە بە مەبەستی بەرتەسککردنەوەی ژیان و گوزەرانیان. لە ڕووی بەرپرسیارێتی یان هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی تاوانی جینۆساید لەبەندی (3) ی پەیماننامەکەدا دەڵێ بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەر ئەوانەی کە:
1-ئەوانەی جینۆساید ئەنجام دەدەن.
2-ئەوانەی هانی جینۆساید دەدەن یان ڕێگا بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە خۆش دەکەن.
3-ئەوانەی بەشداری لە جینۆسایددا دەکەن.
کەواتە ئەگەر لە شێوازەکانی جینۆساید و ئامانجەکانی ئەو تاوانە وردبینەوە، ئەوا دەردەکەوێ کەهۆی لەناوچونی ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی شاری قەڵادزێ لە بۆردوومانی 24-04-1974 و تێکچوونی باری ژینگە و تێکدان و کاولکردنی شارەکە بۆ دواجار لە ساڵی 1989، جینۆسایدێکی حاشاهەڵنەگرە، چونکە مەبەستی ڕژێمی بەعس، لەناوبردن و قڕکردنی دانیشتووانی شارەکە و هەروەها تێکدانی باری ژینگە و کلتوور و ئابووری و بایۆلۆژی حەوزی پشدەر و قەڵادزێ بووە، هەروەک لە بۆردوومانی قەڵادزێ و ڕاگواستنی ناوچەکە وەک لە خشتەکانی سەرەوە ڕوون کراوەتەوە.
بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانەش پێویستە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێکارە یاساییەکان بگرنەبەر و بەجدی هەوڵی بۆ بدەن.
=KTML_Bold=دادگا و دۆسیەی قەڵادزێ:=KTML_End=
دۆسیەی بۆردوومان و ڕاگواستنی شارۆچکەی پشدەر “قەڵادزێ”، لەدوای ڕوخانی بەعس لە 2003، یەکێک بوو لە کۆمەڵە دۆسێیانەی لە بارەی تاوانەکانی بەعس دژ بە گەلی کورد و کوردستان ئامادەکرابوون و پێشکەشی دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراق کران و تۆمار کران.
ئەوەی جێگای تێبینی جەوهەری و سەرنجی جددیە ئەوەیە دۆسییەکە وەک پێویست بەهەند وەرنەگیرا، هەروەک پارێزەرەکانی دۆسییەکە ئەوە پشت ڕاست دەکەنەوە، کە پێش ئەوەی دۆسییەکە وەک بابەت و تاوانێکی سەربەخۆ ڕێ و شوێنی یاسای بۆ بگیرێتە بەر ، دادگای باڵای تاوانەکان بەبڕیارێکی سیاسی سڕکرا، ئەمەش وایکرد مافی ڕاستەقینە بە دۆسییەی قەڵادزێ نەدرێ، تەنیا ئەوە نەبێ لە بڕیارێکی “زارەکی”دا لە ساڵی 2013 هەردوو دۆسییەی “قەڵادزێ و سەیدسادق” کرانە پاشکۆی دۆسییەی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال و وەک تاوانی جینۆساید لەو چوارچێوەیە ناسێنران. ڕاستییەکەی ئەوە بوو کە هەردوو دۆسییەکە وەک دوو تاوان و دۆسییەی سەربەخۆ مامەڵەیان لەگەڵ بکرایە و بڕیاری لە بارەوە بدرایە.
=KTML_Bold=قەڵادزێ دوای ڕاپەڕین:=KTML_End=
لە 4و 5_3_1991 کە خەڵکی کوردستان ڕاپەڕینی چەکدارانەی دژی ڕژێمەکەی سەدام بەرپاکرد ئەوە بوو لە (8-3-1991) ناوچەی پشدەر و شاری قەڵادزێش ئازادکران و کە تەنیا هێزی سەربازی لێ بوو کە بە هەزاران سەربازی ئێراقی خۆیان دابەدەستەوە و خەڵکەکەش تاکە سەربازێکی نەکوشت و ئیتر لەو ڕۆژەوە خەڵکی ناوچە و شارەکە توانیان بە شارو ناوچەکەیان شاد ببنەوە و دەست بکەن بە ئاوەدان کردنەوەی.
=KTML_Bold=پەلەوەر و ئاژەڵداری لە شارۆچکەی پشدەر:=KTML_End=
قەزای پشدەر بەهۆی بوونی لەوەڕگای زۆر و کێڵگەی بە پیتەوە دانیشتووانی گوندەکانی بەردەوامن لەسەر ئاژەڵداری لە ناوچەکە، بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی لە ساڵی 2015 دا (63) کێڵگەی پەلەوەر و (66) هۆڵ بوونی هەبووە، هەروەها هەر لە هەمان ساڵدا (425272) سەرمەڕ (104708) سەربزن (17908) مانگا بوونی هەبووە هەروەها (242) گامیش بوونی هەیە لەگەڵ (61) حەوزی ماسی ئەمە جگە لە بوونی (706) هەنگەوان و کۆلی کۆن (705) بوونی هەیە.
=KTML_Bold=کشتوکاڵ لە شارۆچکەی پشدەر:=KTML_End=
ناوچەی زۆر گونجاوە بۆ کشتوکاڵ کرد و بەرهەم هێنانی دانەوێڵە ساڵانە بەبەردەوامی جوتیارانی سنوورەکە گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ دەدەن کە بڕبڕەی پشتی ئاساییشی خۆراکە ، لەرووی بوونی (بەیت) خانووی پلاسیکیەوە کشتوکاڵی بەگوێرەی ئاماری ساڵی 2014 – 2015 (80) خانووی پلاسیکی بوونی هەبووە.
هەروەها ڕووبەری چینراو بۆ بەروبوومی دانەوێلە لە ساڵی 2015 بریتیبووە لە (82683) دۆنم کە جۆری دانەوێڵەکە بریتی بووە لە بەروبوونی دانەوێڵەو سەوزەی زستانە.
کە بەهۆی سەرقاڵبوون بە کشتوکاڵەوە جوتیارانی ناوچەکە ( گەنم، جۆ، نیسک، نوک، تووتن، گوڵە بەرۆژە، تەماتە، پیاز، شوتی، خەیار و سەوزەمەنی…) لە زەوی ناوچەکە بەرهەم دێنن، چاندن لەو سنوورە دوو وەرزە و لە شوێنە فێنکەکانی قەزاکە چەندین جۆری میو وەک: (هەنار، هەنجیر، هەرمێ، سێو و ترێ) هەیە.
=KTML_Bold=پشدەر لە ڕووی زانستییەوە:=KTML_End=
قەڵادزێ پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، لە ساڵی (2004) دا (کۆلێژی زمان) ی لێکرایەوە، کە سەر بە (زانکۆی کۆیە) بوو و، لە بەشەکانی (زمانی کوردی، زمانی عەرەبی) پێکهاتبوو، لەگەڵ بەرەوپێشچوونی کولێژەکەشدا، بەشی (زمانی ئینگلیزی) لە ساڵی (2009) دا کرایەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ناوی (کۆلێژی زمان) گۆڕا بۆ (کۆلێژی پەروەردە) .
دوای کردنەوەی (زانکۆی ڕاپەڕین) یش لە دەڤەری ڕاپەڕین (رانیە) ، لە ساڵی (2011) دا (کۆلێژی پەروەردە) ‌‌ بوو بە (فاکەڵتیی پەروەردە) لە زانکۆی ناوبراو. بەشی سامانی ئاژەڵ-یش بۆ ساڵی 2015-2016 کرایەوە. وەک بەشی نوێش لە ساڵی (2016) دا (پەروەردە و دەروونناسی/ پەروەردە) و (باخداری) کرانەوە.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان – پەڕتووک:=KTML_End=
1/ د، هاوڕێ یاسین محمەد ئەمین، لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای هەرێمی کوردستان، ناوەندی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، چاپی سێیەم، سلێمانی، 2014.
2/ ئیبراهیم ئیبراهیم میراودەلی، چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی عەشیرەتی میراودەلی پشدەر، چاپخانەی بەدرخان، چاپی یەکەم، سلێمانی، 2003.
3/ دیوانی کۆساری، بورکانی شیعر، چاپی سێیەم، بڵاوکردنەوەی نووسینگەی تەفسیر، هەولێر، ساڵی 2011
سەرچاوەکان بڵاوکراوە.
1/ بڵاوکراوەی قەڵادزێ مەکۆی کوردایەتی، کۆکردنەوە و ئامادەکردنی ، ڕەحمان نەقشی، ساڵی 2016
نامەی ماستەر.
1/ سەلام مەحمود ناسر، دەرامەتە سرووشتییەکان و ڕۆڵیان لە پەرەپێدانی چالاکیە ئابووریەکان لە شارۆچکەی پشدەر، نامەی ماستەر ، زانکۆی سلێمانی، ساڵێ 2016.
سەرچاوەی حکومی.
1/ سایتی ڕەسمی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی،
http://sulamar.com/ku/publications.php?cat_id=1
2/ سایتی فەرمی ئیدارەی ڕاپەڕین، http://raparin.gov.krd/ku/babat/1599?fbclid=IwAR0eB_SlGtcICJMGrBrZWLQTsg36vOzKivpreRJoR1bUeZ951L6HDANw0AM
3/ سایتی ڕەسمی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی،
http://www.slemanipc.org/edara.aspx?jimare=1&fbclid=IwAR0eB_SlGtcICJMGrBrZWLQTsg36vOzKivpreRJoR1bUeZ951L6HDANw0AM
4/ سایتی ڕەسمی زانکۆی ڕاپەڕین، https://www.uor.edu.krd/about/gallery?id=197&fbclid=IwAR0eB_SlGtcICJMGrBrZWLQTsg36vOzKivpreRJoR1bUeZ951L6HDANw0AM
سەرچاوەی ئینتەرنێت.
1/ سایتی مێژووی کورد، ئایا بۆردومان و گواستنەوەی قەڵادزێ جینووسایدە؟ http://www.historyofkurd.com/2019/08/01/
2/ سایتی ڕۆژنیوز، https://rojnews.news/%da%a9%d9%84%
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 393 times
HashTag
Sources
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 12-04-2023
Linked items: 4
Group: Articles
Cities: Qeladize
Content category: Statistic
Content category: Report
Content category: Investigation
Country - Province: South Kurdistan
Document Type: Original language
Language - Dialect: Kurdish - Sorani
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Item Quality: 99%
99%
Added by ( Rozhgar Kerkuki ) on 12-04-2023
This article has been reviewed and released by ( Shadi Akoyi ) on 12-04-2023
This item recently updated by ( Shadi Akoyi ) on: 12-04-2023
URL
This item has been viewed 393 times
Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!
Image and Description
Yezidi boys 1912
Library
Glorifying the Leader in the Kurdish Political Movement
Image and Description
AN EXAMPLE OF BAATHS SOCIALISM AND DEMOCRACY IN KURDISTAN OF IRAQ
Biography
Havin Al-Sindy
Archaeological places
Hassoun Caves
Articles
ESTABLISHMENT OF THE BRITISH PROTECTORATE IN NORTHERN MESOPOTAMIA DURING THE END OF WORLD WAR I /THE GREAT WAR
Biography
Nurcan Baysal
Biography
HIWA SALAM KHLID
Library
Woman’s role in the Kurdish political movement in Syria
Image and Description
A Kurdish army in Istanbul to participate in the Battle of the Dardanelles in 1918
Biography
KHAIRY ADAM
Biography
Antonio Negri
Articles
Shadala
Biography
Shilan Fuad Hussain
Library
KURDS OF TURKEY AND THE ARMENIAN GENOCIDE: A MATTER OF HISTORICAL JUSTICE?
Image and Description
Kurdish Jews from Mahabad (Saujbulak), Kurdistan, 1910
Articles
The Kurds and World War II: Some Considerations for a Social History Perspective
Archaeological places
Mosque (Salah al-Din al-Ayyubi) in the city of Faraqin
Archaeological places
Shemzinan Bridge
Biography
Abdullah Zeydan
Biography
Jasmin Moghbeli
Biography
Ayub Nuri
Biography
Bibi Maryam Bakhtiari
Archaeological places
The tomb of the historian Marduk Kurdistani
Archaeological places
Cendera Bridge
Image and Description
The Kurdish Quarter, which is located at the bottom of Mount Canaan in Safed, Palestine in 1946
Library
FROM BLUEPRINT TO GENOCIDE? An Analysis of Iraq’s Sequenced Crimes of Genocide Committed against the Kurds of Iraq
Articles
The Issue of Kurdish Sovereignty: Why a Kurdish State Developed from the Kurdish Regional Government is Impossible
Articles
Western Wall
Library
The Kurdish Factions and Forces in Syria

Actual
Image and Description
AN EXAMPLE OF BAATHS SOCIALISM AND DEMOCRACY IN KURDISTAN OF IRAQ
09-06-2023
Rapar Osman Uzery
AN EXAMPLE OF BAATHS SOCIALISM AND DEMOCRACY IN KURDISTAN OF IRAQ
Library
Resolution of Turkey’s Kurdish Question A Process in Crisis
14-04-2024
Hazhar Kamala
Resolution of Turkey’s Kurdish Question A Process in Crisis
Library
RETHINKING STATE AND BORDER FORMATION IN THE MIDDLE EAST
15-04-2024
Hazhar Kamala
RETHINKING STATE AND BORDER FORMATION IN THE MIDDLE EAST
Library
America’s role in nation-building : from Germany to Iraq
17-04-2024
Hazhar Kamala
America’s role in nation-building : from Germany to Iraq
Biography
Talur
21-04-2024
میلانۆ محەمەد ساڵح
Talur
New Item
Biography
Khidr Khoshnaw
25-04-2024
میلانۆ محەمەد ساڵح
Biography
Hishmat Mansouri
25-04-2024
میلانۆ محەمەد ساڵح
Biography
Khangul Masirzadeh
25-04-2024
میلانۆ محەمەد ساڵح
Biography
Khatu Najla Sheikh Raouf
25-04-2024
میلانۆ محەمەد ساڵح
Biography
Khasraw Sina
25-04-2024
میلانۆ محەمەد ساڵح
Biography
Khabat Mafakhri
25-04-2024
میلانۆ محەمەد ساڵح
Biography
Khero Abbas
25-04-2024
میلانۆ محەمەد ساڵح
Biography
Hama Rashid Ahmad Shana
25-04-2024
میلانۆ محەمەد ساڵح
Library
The Kurdish Factions and Forces in Syria
25-04-2024
Hazhar Kamala
Library
Glorifying the Leader in the Kurdish Political Movement
25-04-2024
Hazhar Kamala
Statistics
Articles 517,357
Images 105,642
Books 19,138
Related files 96,355
Video 1,306
Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!
Image and Description
Yezidi boys 1912
Library
Glorifying the Leader in the Kurdish Political Movement
Image and Description
AN EXAMPLE OF BAATHS SOCIALISM AND DEMOCRACY IN KURDISTAN OF IRAQ
Biography
Havin Al-Sindy
Archaeological places
Hassoun Caves
Articles
ESTABLISHMENT OF THE BRITISH PROTECTORATE IN NORTHERN MESOPOTAMIA DURING THE END OF WORLD WAR I /THE GREAT WAR
Biography
Nurcan Baysal
Biography
HIWA SALAM KHLID
Library
Woman’s role in the Kurdish political movement in Syria
Image and Description
A Kurdish army in Istanbul to participate in the Battle of the Dardanelles in 1918
Biography
KHAIRY ADAM
Biography
Antonio Negri
Articles
Shadala
Biography
Shilan Fuad Hussain
Library
KURDS OF TURKEY AND THE ARMENIAN GENOCIDE: A MATTER OF HISTORICAL JUSTICE?
Image and Description
Kurdish Jews from Mahabad (Saujbulak), Kurdistan, 1910
Articles
The Kurds and World War II: Some Considerations for a Social History Perspective
Archaeological places
Mosque (Salah al-Din al-Ayyubi) in the city of Faraqin
Archaeological places
Shemzinan Bridge
Biography
Abdullah Zeydan
Biography
Jasmin Moghbeli
Biography
Ayub Nuri
Biography
Bibi Maryam Bakhtiari
Archaeological places
The tomb of the historian Marduk Kurdistani
Archaeological places
Cendera Bridge
Image and Description
The Kurdish Quarter, which is located at the bottom of Mount Canaan in Safed, Palestine in 1946
Library
FROM BLUEPRINT TO GENOCIDE? An Analysis of Iraq’s Sequenced Crimes of Genocide Committed against the Kurds of Iraq
Articles
The Issue of Kurdish Sovereignty: Why a Kurdish State Developed from the Kurdish Regional Government is Impossible
Articles
Western Wall
Library
The Kurdish Factions and Forces in Syria

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Contact | CSS3 | HTML5

| Page generation time: 0.438 second(s)!