پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پیاوێک لە پەرتووک مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پیاوێک لە پەرتووک مەلا عەبدولکەریمی مودەریس

پیاوێک لە پەرتووک مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
ناونیشانی بابەت: پیاوێک لە پەڕتووک مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#

مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە بەھاری ساڵی 1903دا لە گوندی تەکیەی سەربە شارۆچکەی خورماڵ‌ ھاتووەتە دنیاوە کە ئەمە ڕای بەشێک لە لێکۆڵەرانە، بەڵام بۆچوونێکی تریش هەیە کە مامۆستا لە گوندێکی نزیک شاری مەریوان بەناوی ئاوای گوێزە کوێری لە دایکبووە. هەروەها لەسەر ساڵی لە دایک بوونەکەشی ڕاجیای هەیە کە هەندێک سەرچاوە دەڵێن لە ساڵی 1901 لە دایکبووە، و ناوی تەواویشی” عەبدولکەریم محەمەد فەتاح‌ سڵێمان” ە و سەرەتا خوێندنیشی بە قورئان و پەڕتووکە ئایینییەکان لەسەرەتای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانیشدا لەمزگەوتی مەڵکەندی شاری سلێمانی نیشتەجێ بووەو چووەتە خانەقای مەولانا خالید بە خزمەت بە ناوبانگترین زانای ئەو سەردەمە (مامۆستا شێخ عومەر ئیبنو قەرەداغی) دەگات و کۆتا پلەی زانستی دەخوێنێت و لە ساڵی ( 1924 ) یشدا لە شاری سلێمانی مۆڵەتی مەلایەتی و وانەبێژی وەرگرتووە.
لە پاش ئیجازە وەرگرتن دەچێتە ئاوای (نێرگسەجار) و بۆ ماوەی چوارساڵ لەوێ دەمێنێتەوە، پاش ئەوە لە ساڵی 1928 لە سەرداوای گەورە مورشیدی ئەو سەردەمەی کوردستان حەزرەتی شێخ عەلائەدین بە پێشوازیەکی گەرمەوە لە تەمەنی 25 ساڵیدا دەچێتە بیارە و دەبێتە وانەبێژی ئەو مەدرەسەیە کە ناوەندێکی بەهێزی ئایینی و عیرفانی و گەورەترین زانکۆ و فێرگەی ئەو سەردەمەی کوردستان بووە، مامۆستا لە بیارە بۆ ماوەی 23 ساڵ دەمێنێتەوە. پۆل پۆل فەقێ لە کورد و نەتەوەکانی دیکە وەکوو عەرەب و فارس و تورک دەهاتنە خزمەتی و بەهرەی بەرزی زانستیان لێ وەردەگرت لەسەر دەستی مامۆستا بڕوانامەی مەلایەتیان وەردەگرت.
پاشان لە ساڵی 1951 ماڵئاوای لە بیارە دەکات و بەرەو سلێمانی کۆچ دەکات و لە مزگەوتی ” حاجی حان” مامۆستای دەکات.
لەپاش ئەوەی هەندێک کێشە و ناکۆکی بۆ درووست دەبێت، دڵی دەڕەنجێت و سلێمانی بەجێ دەهێڵێت و دەچێتە تەکیەی تاڵەبانی لە کەرکووک لەوێش بۆ ماوەی شەش ساڵ سەرقاڵی نووسین و وانە وتنەوە بووە بە مامۆستایانی شاری کەرکووک، لە ساڵی 1960 دەچێتە بەغدا و یەکەم جار لە مزگەوتی ئەحمەدی بەناوی پێش نوێژ و ختیبەوە دائەمەزرێت.
کاروانی ژیانی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس لە ساڵی 1964 لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا بە ناونیشانی ” مودەریس” دامەزراوە، زیاتر لە 50 فەقێ لەسەردەستی مۆڵەتی زانستییان وەرگرتووە، ھەر لەو کاتەوە بەبێ‌ پشوودان خەریکی وانەوتنەوە بووە لە زانستە شەرعی و وێژەی و عەرەبییەکاندا. بۆ ماوەی 40 ساڵ ئەو گەورە زانا کوردە کە دەریایەک بوو لە زانست کۆڕی وانە وتنەوە و فتوای لە ئاسمانی هەموو دونیای ئیسلامیدا دەنگی دایەوە،
مەلا عەبدولکەریمی مودەریس چەندین پەرتووک و بەرھەمی وەک نووسینەوەی ژیان و بەسەرھات و شیعری چەندین شاعیری وەک مەولانا خالید و “شێخ عوسمان و سەراجەدین”ی بڵاوکردووتەوە، ھەروەھا چەندین شیعریشی لەژێر نازناوی ” نامی” دا بڵاوکردۆ‌تەوە، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە بە کوردی کردنی فیقھی ئیسلامی و تەفیسری قورئانی پیرۆز و تەجویدەکەیدا. نموونەی ژمارەیەک لە پەرتووکە بەنرخەکانی مامۆستاش بە زمانی کوردی ئەمانەن: یادی مەردان لە دووبەرگدا، بنەماڵەی زانیاران، ژمارەیەک پەرتووک لە بارەی شەریعەت و ئیسلامەوە، کۆمەڵە شیعری فەقێ قادری ھەمەوەند، تەفسیری نامی حەوت بەرگ، مەکتوباتی کاک ئەحمەدی شێخ چوار بەرگ، عەقیدەی مەرزیەی مەولەوی، دیوانی نالی، دیوانی مەولەوی، دیوانی مەحوی و چەندین پەرتووکی دیکەشی بە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی نووسیوە و بڵاوی کردۆتەوە.
مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی ئێراقیشدا بە زانایەکی گەورە ناسرابووە و خاوەنی توانای فتوای ئایینی بووە، لەدوای ئەوەی ساڵی 1973 خانەنشین کراوە لەلایەن بنەماڵەی شێخی گەیلانییەوە، شەرەفی مانەوەی لە مزگەوتی گەیلانی پێبەخشراوە بۆ فەتوادان بۆ مسوڵمانان و پێشنوێژی کردنیان، یەکەم مەلای کورد بووە کە وتارەکانی ڕۆژی هەینی بە زمانی کوردی خوێندووە، هەروەها چەندین ساڵ‌ پۆستی سەرۆکی “ڕابیتەی زانایانی ئێراقی” ی بەدەستەوە گرتبوو، کە ئەو پۆستەی لە ساڵی 1974 دواتر بووە موفتی هەموو ئێراق.
ماوەیەکیش ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری ئێراق – د‌ەستەی کورد – بووە ، مەلا عەبدولکەریمی مودەریس دوای بەسەر بردنی زیاتر لە100 ساڵ تەمەنی پڕ بەرهەم 29 لەسەر30/5/20053 لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە شاری بەغدا بەخاک سپێرداوە.
=KTML_Bold=نازناوەکانی مامۆستای مودەڕیس:=KTML_End=
مامۆستای مودەڕیس نازناوێکی زۆری هەیە و لە هەموویان دیارتر (مودەڕیس) ە، کە بەمانای (وانەبێژ) دێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە (25) ساڵ لە بیارەدا وانەی وتوەتەوە، خۆیشی هێما بەم نازناوە دەدات لە کۆتایی پەڕتووکی (قواعد الفوائح) دا دەفەرموێ: “فقیر مۇلف عەبدولکەریم فرزند محەمەد مشهور ب مدرس”.
یەکێکی تر لە نازناوەکانی بریتییە لە (نامی) کە ئەمەش نازناوی شیعرییەتی و لە شیعرە کوردی و فارسییەکانیدا بەکاری دێنێت، بەڵام لە شیعرە عەرەبییەکانیدا بەکاری ناهێنێ، هەر بۆیە لەنێوەندی ئێراقدا بەم نازناوە نەناسراوە.
هەر بەم نازناوەوە سێ پەڕتووکی بە چاپ گەیاندووە کە بریتین لە:
1- بەدیع و عروزی نامی.
2- تەفسیری نامی.
3- خولاصەی تەفسیری نامی.
هەروەها وشەی نامی لە زۆرێک لە شیعرەکانیدا بەدیدەکەی وەک:
(نامی) ئەناڵی لە دەرگای ڕەحمەت
بۆ عەفوی خۆی و ماباقی ئوممەت
یان:
(نامی) بۆ مەولای ساداتی کیرام
دیاری ئەنێرێ بە بەستەی سەلام
لەگەڵ ئەم دوو نازناوەدا مامۆستای مودەڕیس ناوەکەی پاڵ دەدرێتە پەنای هەندێ شوێن، وەک: -مامۆستا عەبدولکەریمی بیارە، لەبەر ئەوەی لەوێ زۆر ماوەتەوە. -مامۆستا عەبدولکەریمی شارەزووری، دەدرێتە پاڵ شوێنی هۆزەکەی. - مامۆستا عەبدولکەریمی کوردی، دەدرێتە پاڵ گەلەکەی.
=KTML_Bold=هەندێک لە بەرهەمەکانی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس بە زمانەکانی کوردی ، عەرەبی ، فارسی.=KTML_End=
1. باخچەی گوڵان.
2. بارانی ڕەحمەت.
3. بەهارو گوڵزار.
4. بنەماڵەی زانیاران.
5. بهارستان مولانا جامی.
6. تەصریفی زنجانی.
7. تەفسیری نامی (لە چەند بەرگێکدا) .
8. پەنا و سکاڵا.
9. حەج نامە.
10. خوڵاصەی تەفسیری نامی.
11. دانشمندان کرد – در خدمت علم ودین (فارسی) .
12. دوو ڕستەی مرواری.
13. دیوانی فەقێ قادری هەماوەند.
14. دیوانی مەحوی.
15. دیوانی مەولەوی.
16. دیوانی نالی.
17. ڕۆژگاری ژیانم.
18. ڕۆژگای بەهەشت.
19. ڕێگای پێغەمبەر.
20. سەرچاوەی ئایین.
21. سۆسەنی کۆسار.
22. شەریعەتی ئیسلام لە 4 بەرگدا.
23. شەمامەی بۆندار.
24. شەوچرا.
25. شمشێر کاری.
26. عەقیدە مەرچییە.
27. فوائد الفوائح.
28. کەراماتی حچرە چیا و الدین “قدس سره”
29. لەپەنای پێغەمبەر.
30. لیمۆی مەزەدار.
31. مەولودنامە و میعراجنامە.
32. نووسراوەکانی کاک ئەحمەدی شیخ.
33. مناجات (پاڕانەوەکان) .
34. نامەی بەختیار.
35. نامەی پیرۆز.
36. نامەی هۆشیار.
37. نامەی بۆدار.
38. نووری ئیسلام.
39. نووری قورئان.
40. هۆنراوە لەپەنای پێغەمبەر و یاوەرانیدا.
41. وەفات نامە.
42. وەنەوەشەی نازدار.
43. وتاری ئایینی.
44. یادی مەردان (دوو بەرگ) .
45. ئەساسی سەعادەت (بناغەی بەختەوەری) .
46. ئیمان و ئیسلام.
47. ئاوی حەیات.
48. ڕاڤە و لێکۆڵینەوەی شیعرەکانی سالم.
49. ارشاد السٲلک الی المناسک: لەباسی حەجدا نووسیوویەتی.
50. المواهب الحمیدە فی الفریدە: لە زانستی (نحو) دا ئەمەی نووسیووە و زۆر بەجوانی (فریدە) کەی سیوتی ڕاڤە کردووە و لەدنیای فەوتان ڕزگاری کردووە.
51. نوور الایمان: لەزانستی عەقائیددا نووسراوە.
52. ارشاد الٲنام الی ٲرکان الاسلام: لەزانستی فقهیدا نووسیویەتی.
53. ڕسائل العرفان فی الصرف و النحو والوچع و البیان: ئەمەش چەند نامیلکەیەکی لەخۆ گرتووە:
ٲ- الصرف الواچع للمبتدئین.
ب- مفتاح الٲداب: لەزانستی نەحودا.
ج- المقالات فی المقولات.
د-رسالە العزیزە فی المنگق.
ﮪ- الوجیهە المرچییە فی المواجهات.
54. اعلام بالغیب واهام بلاریب: ڕاڤەی هەندێ فەرموودەی پێغەمبەر.
55. علماۇنا فی خدمە العلم و الدین: بە ڕاستی لەم پەرتووکەوە مامۆستا وەک کەشکۆڵێک بۆ زانایانی کورد دەردەکەوێت.
56. مواهب الرحمن فی تفسیر القران: حەوت بەرگە لە تەفسیری قورئاندا.
57. خلاصە منڤومە جواهر الکلام فی عقاید أهل الاسلام: کوورتکراوەی پەڕتووکی جواهر الکلامی خۆیەتی.
58. الرسالە وانوارها: سەبارەت بە پەیامی پێغەمبەران و موعجیزەکان.
59. اسناد الٲعلام الی حچرە سید الانام.
60. الفرائد الجدیدە علی المگالع السعیدە: ڕاڤەی (مگالعی سیوگی) یە لە زانستی نەحوادا.
61. الوردە العنبریە فی مدح حیر البریە.
62. اڵانوار القدسیە فی اڵاحوال الشخصیە.
63.الوسیلە فی شرح الفچیلە: ڕاڤەی (الفچیلە) ی مەولەویە بە عەرەبی لە عیلمی کەلامدا.
بە زمانی فارسی: -نامیلکەی (شمشێر کاری بر ئسیمی ڕستگای) وەڵامە بۆ پەرتووکی (ئسیمی ڕستگاری) کە لەسەر ئیجتیهاد و تەقلید ئایەتوڵڵا محەمەد مەردوخی سنەی نووسیویەتی و مامۆستای مودەڕڕیس وەڵامی بۆ نووسیوە.
64. فوائد الفوائح در شرح (منڤومە الفوائح) کە مەولەوی لە عەقائدا و بە زمانی فارسیی هۆنیوەتەوە و مودەڕیسیش شیکە ڕاڤەیەکی کردووە و مەولەوی مەلەوان لە فارسیدا ناساندووە بە عەجەمستان.
دەستنووسەکانی مامۆستای مودەڕڕیس.
لەڕاستیدا مامۆستای مودەڕڕیس پەڕتووک گەلێکی هەن کە هێشتا بەدنیای چاپنەگەیشتوون:
=KTML_Bold=بە زمانی کوردی ئەمانەی نووسیوە:=KTML_End=
1. نامەی حەقیقەت.
2. سۆسەنی کۆسار: ئامۆژگارییە بۆ مسوڵمانان.
3. وەنەوشەی نازار. -پەیڕەوان: باسی خەلیفە دیارەکانی شێخ عوسمان سراجەدینی یەکەم و کوڕەکانی دەکات.
4.باخچەی مەعریفەت.
5. ڕاڤە و لێکۆڵینەوەی شیعرەکانی بێسارانی.
6.شەمامەی بیندار: فەلسەفە و ئامۆژگارییە.
7. ڕاڤەی تەصریفی زنجانی: بە کوردی لە زانستی صەرفدا.
8. باوەشێنی دڵ بەچەند دەستە گوڵ باسی ژیانی خۆی دەکات تا بوونە مامۆستا لە بیارە، پاشان وەک وەفایەک باسی شێخەکانی نەقشی دەکات بە مەولانا خالید دەست پێدەکات و بە شێخ (عومەر چیا‌والدین) کۆتای دێت و مەخابن ئەم پەڕتووکەی تەواو نەکردووە بە خەتەکەیدا پێ دەچێ لە تەواوی پیری و دەست لەرزۆکی نووسیبێتی.
دەستنووسە فارسییەکان بریتیین لە:
9. (شهاب سما در ڕجم جن جان نما) : ئەمەش وەڵامە بۆ پەڕتووکی (جان نما) دانراوی ئایەتوڵڵای مەردرخی لە عەقیدەدا.
10. فیوچاتی خدای ژی من: ڕەددی پەرتووکی (یزدان و ٲهریمن) : دانراوی ئایەتۆڵڵای مەردۆخییە کە هەم پەڕتووکەکەی مەردۆخی و هەم وەڵامەکەی مودەڕڕیس هۆنراوەیە.
11. گلزاری حکمت در ڕباعیات فارسی: نامیلکەیەکە لەسەر شێوەی هۆنراوەی فارسی لەگەڵ چەند چوارینەیەکی فارسی.
12. هۆنراوەیەکی فارسی لە زانستی تەجویددا.
13. ڕای ڕحمت حق: شیعرە بە فارسی.
بە زمانی عەرەبی.
15. العلمان فی العلمین: لە زانستی (وچع و استعارە) .
16. شرح حدائق الصمدیە لە زانستی نەحودا نووسیوویەتی.
17.العقد الژهب فی جید الٲدب: لەزانستی (بدیع و عروچ) دا دایناوە.
18. خلاصە التبیان ئەمانە هەمووی دەستنووسن و بە عەرەبی نووسراون.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان پەڕتووک:=KTML_End=
1/ ئامادەکردنی، عەبدولدائم مەعروف هەورامی، سەدەیەک تەمەنی نوورین مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕیس بەپێنووسی خۆی بناسە، بڵاوکراوەکانی پڕۆژەی تیشک، شاری سلێمانی ، چاپی یەکەم، ساڵی 2007 زاینی.
2/ دانراوی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، شەوچەرەی دڵدار، انتشارات امام ڕبانی، چاپی یەکەم مەریوان، ساڵی 2010زاینی. [1]
ئەم بابەتە 459 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 12-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 12-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 459 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!