پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دیدی پارتەکانی تورکیا بەرانبەر بە کورد
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیدی پارتەکانی تورکیا بەرانبەر بە کورد

دیدی پارتەکانی تورکیا بەرانبەر بە کورد
ناونیشانی بابەت: دیدی پارتەکانی تورکیا بەرانبەر بە کورد
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#

=KTML_Bold=پارتی گەلی کۆماری:=KTML_End=
دامەزراندن.
لە ئاکامی گۆڕانکارییەکان، مستەفا کەمال دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ هاوڕێ و سیاسەتمەدارانی سەردەمی خۆی، بە باشی زانی پارتێکی سیاسی پێکبێت، کە نوێنەرایەتی گەلی تورکیا بکات، هەوڵی یەک پارچەیی خاکەکەی بدات و لەشکری بیانی لە خاکەکەی دەربکات.
لە نیسانی 1922 بە فەرمی بڕیار لەسەر دامەزراندنی پارتی گەل درا، بەمەش کۆنگرەی دامەزراندنی لە 9ی ئابی 1923 سازدا، مستەفا کەمالیش بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرا. لە 29ی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵ، کاتێک ئەنجوومەنی نیشتمانی باڵا بڕیاری هەموارکردنی دەستوور و کۆتایهێنان بە سیستمی خەلافەتی دەرکرد، تورکیاش بوو بە دەوڵەتێکی کۆماری، ناوی ئەم پارتەش گۆڕانی بەسەرداهات و بوو بە پارتی گەلی کۆماری.
=KTML_Bold=تێڕوانینی ئەم پارتە بۆ کێشەی کورد لە تورکیا.=KTML_End=
لە بەرنامەی ئەم پارتە هاتووە، پارتی گەلی کۆماری داننانێت بە جیاوازییە ڕەگەزییەکانی نێوان هاووڵاتییانی تورک، دژی هەموو جوڵەیەک دەوەستێت، کە هەوڵبدات جیاوازییە ڕەگەزییەکان بەکاربهێنێت بە مەبەستی تێکدانی یەکگرتوویی نەتەوەیی خاکی تورکیا.
ساڵی 1938 سیاسەتی حکومەتی تورکیا، کاتێک عیسمەت ئینۆنۆ سەرۆکایەتی دەکرد، خۆی لەم چەند خاڵەی خوارەوە دەنوێنێت:
1- داننەنان بە بوونی گەلێک بەناوی کورد، جیاواز لە تورکەکان.
2- هەوڵدان بۆ توانەوەی کورد بە هەموو شێوازێکی ستەمکارانە.
هەر بە پێی نووسینەکانی توێژەری بەناوبانگی تورک ئیسماعیل بێشکچی، بنەماکانی سەرۆکی تورکیا مستەفا کەمال لە ڕێگەی پارتی گەلی کۆمارییەوە، بوو بە ئایدیۆلۆژیای ڕژێم لە تورکیا، کە بەردەوام لەژێر ناوی کەمالیزم باس کراوە.
=KTML_Bold=پارتی دیموکراسی:=KTML_End=
دامەزراندن.
پێش کۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی 1939-1945 چەندین بیروبۆچون سەریانهەڵدا لە ناو سەرکردایەتی پارتی گەلی کۆماری، وەک هەوڵدانێک بەرەو گۆڕان و دیموکراسی لە سیستمی سیاسی تورکیادا. عیسمەت ئینونۆ، لە وتارێکیدا بە بۆنەی کردنەوەی خولی ساڵانەی پەڕڵەمان لە 1ی تشرینی دووەمی 1944 ئەو بیروبۆچونانەی ڕوونکردەوە و زیاتر جەختیشی لەسەر دیموکراسی پەڕڵەمانی کردەوە لە سیستمی سیاسی تورکیادا، هەروەها بەڵێنی ئەوەیدا کە ڕێوشوێنە پێویستییەکان بگرێتە بەر بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە.
دوای ماوەیەک، چوار سەرکردەی پارتی گەلی کۆماری، کە بریتیبوون لە جەلال بایار، عەدنان مەندرس، ڕەفیق کوڵتان، فوئاد کوپرلو، نارەزایی خۆیان دەڕبری لەبەرانبەر ئەو شێوازانەی، کە کاروباری وڵاتی پێ بەڕێوەدەچێت. ئەو چوار کەسە لە یاداشتێکدا لە 7ی حوزەیرانی 1945 چەند خاڵێکیان وەک پێشنیاز خستە بەردەم پەڕڵەمان و حکومەت، گرنگرتین خاڵەکانی ئەو یاداشتە بریتی بوو لە.
1. گێڕانەوەی دەسەڵاتەکانی پەڕڵەمان.
2. گێڕانەوەی مافە دەستوورییەکان بۆ تاک.
3. کۆتوبەندەکانی کاتی جەنگ هەڵبگیرێت.
4. فرەیی حزبی لە کاری سیاسیدا.
5. بوژاندنەوەی ژیانی دیموکراسی لە تورکیا.
6. سەرەڕای کۆمەڵە بابەتێکی دیکەش.
بەڵام ئەو پێشنیازانە لەلایەن کاربەدەستان و سەرکردایەتی پارتی گەلی کۆمارییەوە، پشتگوێخران.
=KTML_Bold=سیاسەتی پارتی دیموکراسی بەرانبەر بە کورد:=KTML_End=
بارودۆخی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی کورد لەو قۆناغەدا لە بارێکی دژواردا بوو، ئەو بارودۆخەش بە هاتنە پێشەوەی سیستمی فرە پارتایەتی کۆتایی نەهات، بەڵکوو سیستمی فرە پارتایەتی لە چەند ڕوویەکەوە کاریگەریی نێگەتیڤانەی هەبووە بۆ پرسی نەتەوایەتی کورد، لەبەرئەوەی پارتە سیاسییەکانی تورک کەوتنە ململانێ بە گفتوگۆ و پەیوەندی بە کەسایەتییە بەهێزەکانی ناو کۆمەڵگەی کوردی، بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەوانەوە دەنگی جوتیار و کاسبکارانی کورد بۆ لای خۆیان ڕابکێشن. پارتی دیموکراسی، سەرەتا چەند هەنگاوێکی دیموکراتیانەی هاویشت، بە کردنەوەی ڕێکخراو و یانەی سیاسی و ڕۆشنبیری، هەر لەو چوارچێوەیەدا چەند یانەیەکی ڕۆشنبیری کورد دامەزرا، هەروەها چەند ڕۆژنامە و گۆڤارێکیش دەرچوو، لەو بوارەشدا کەسایەتی موسا عەنتەردەرکەوت. ئەمە و سەرەڕای بەشداریکردنی کورد لە چەند یانە و پارتێکی تورکی، لەوانە: یەکێتی ئەدەبیاتی تورک و پارتی نیشتمانی.
بەڵام ئەو هەڵوێستانەی پارتی دیموکراسی تا سەر نەبوون، بەڵکوو هەر زووئەو پارتە لە بەڵێنەکانی پاشگەزبووەوە و دەستیکرد بە دژایەتی کورد. دەکرێت پەیوەندییەکانی نێوان کورد و پارتی دیموکراسی لە چەند خاڵدا هەڵسەنگێنین:
ێ‌/ پشتگیری کورد بۆ پارتی دیموکراسی بەهۆی بەرنامەکەی نەبوو، بەڵکوو زیاتر بە کاریگەریی سیاسەتی پارتی گەلی کۆماری بووە بەرانبەر کورد.
ب/ پارتی دیموکراسی، شێوازی کارکردنی لە ناوچە کوردییەکان، بەکارهێنانی ئایین بووە، بۆ ئەوەی لەو ڕێگاوە خۆی لە پرسە نەتەوایەتییەکان بدزێتەوە، لە لایەکی دیکەوە کاریگەریی لەسەر تاکی کورد درووستبکات. بۆ نموونە لە بانگەشەکانی هەڵبژاردن، پارتی دیموکراسی دروشمی ئەی کوردینە ئێمەش وەک “ئێوە موسڵمانین” ی هەڵگرتبوو.
=KTML_Bold=پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی:=KTML_End=
دامەزراندن.
دەربارەی سەرەتاکانی درووستبوونی ئەم ڕێکخراوە سیاسییە، بیرو بۆچونەکان تاڕادەیەک ئاڵۆزن، سەرچاوەکانیش لە باسکردنیدا جیاوازی لەنێوانیاندا هەیە بە شێوەیەکی گشتی بیرۆکەی درووستبوونی ئەم بزووتنەوەیە بۆ ساڵی1944 و 1948 دەگەڕێتەوە. لەنێوان ساڵانی 1944-1948 کە مێژووەکەی یەکلاینەبۆتەوە، پارتی نەتەوە لە تورکیادا دادەمەزرێت، سەرۆکی فەخری ئەو پارتە، جەنەراڵ فەوزی جەقامق بووە و سەرۆکی ڕاستەوخۆشی عوسمان بلوک پاشا بوو.
هەر لە ساڵی 1946دا، پارتی جوتیارانی لادێ لە تورکیا دادەمەزرێت، ساڵی1957 هەردو پارت یەکدەگرن و دەبنە پارتی نەتەوەیی جوتیاری کۆماری بە سەرکردایەتی عوسمان بلوک پاشا، ناوبراو ساڵی 1963 لە سەرۆکایەتی پارتەکە دووردەکەوێتەوە، هەر لەو ساڵەدا ئەڵپ ئەرسەلان تورکیش لە بەلجیکاوە دەگەڕێتەوە تورکیا، دەست بە پەیوەندییە سیاسییەکان دەکات، لەگەڵ (9) کەس لە هاوڕێکانی پارتی نەتەوەیی دادەمەزرێنن، لەگەڵ پارتی نەتەوەیی جوتیارانی کۆماری یەکدەگرن لەژێر ناوی پارتی جوتیاری کۆماری، دواتر ناوەکەی دەگۆڕێت و دەبێتە پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی بە سەکردایەتی ئەڵپ ئەرسەلان تورکیش لەنێوان مانگی تەموز – ئابی 1965دا.
=KTML_Bold=لە هەڵبژاردنەکاندا، ئەم بزووتنەوەیە چەند دروشمێکی پەیوەست بە کوردەوە بەرزکردۆتەوە:=KTML_End=
1- بەربەرەکانیکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان.
2- دەستێوەردانی سەربازی لە باشووری کوردستان، بە مەبەستی پاراستنی تورکمانەکانی شاری کەرکووک.
=KTML_Bold=پارتی تورکیای نوێ:=KTML_End=
دامەزراندن.
لە ئاکامی قەیرانە سیاسی و ئابوورییەکانی تورکیا، پارتی دیموکراسی دەسەڵاتدار بەرەو ڕووی زنجیرەیەک ململانێ و جیابوونەوە هات. سەرەتا ساڵی1955 کۆمەڵە ئەندام پەڕڵەمان و چەند سەرکردەیەک جیابوونەوە و پارتی ئازادی یان دامەزراند، ژیانی ئەم پارتە درێژەی نەکێشا تا ساڵی 1958 کە تێکەڵی پارتی گەلی کۆماری بوو. دوای کودەتا سەربازییەکەی تورکیا لە 1960 جیابوونەوەیەکی دیکە لە ناو پارتی دیموکراسی ڕوویدا، لە شوباتی 1961 ئەو بەشەی جیابوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی ئازادی بە یەکەوە پارتی تورکیای نوێ یان دامەزراند.
=KTML_Bold=پارتی تورکیای نوێ و نەتەوەی کورد:=KTML_End=
پێکهاتەی ئەندام و هەوادارانی پارتەکە، زیاتر موڵکدارە گەورەکانی کورد بوون، بە جۆرێک 65 ئەو دەنگانەی کە لە هەڵبژاردنی 1961دا بەدەستیهێناون، هەموویان دەنگی ئەوان بوون. ئەو پارتە ئەگەرچی ڕێبەرەکانی وەک کورد لە تێکۆشاندا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە، بەڵام بەهۆی بەهێزبوونی پارتی عەدالەت لە بواری توانای مادییەوە، نەیانتوانیوە زۆرینەی دەنگی کورد بۆ خۆیان ڕابکێشن.
لە ساڵی 1962 بەهۆی بەشداریکردنیان لە حکومەتێکی هاوپەیمانی، ئەوا پۆستی وەزیری تەندرووستی درا بە یوسف عەزیز ئوغلو ناوبراو لە پۆستەکەیدا خزمەتگوزاری زۆری لە بواری تەندرووستی پێشکەش بە گوند و شارەکانی کوردستان کرد. بە ڕادەیەک هیچ وەزارەتێک لە مێژووی تورکیا دا هێندەی ئەو وەزارەتە شوێن دەستی خزمەتی لە کوردستانی دیار نەبووە. هاوکات ڕێبەری ئەم پارتە، کە نوێنەری شاری ئامەد بوو لە پەڕڵەمانی تورکیا، توانی لە ماوەی دەستبەکاربوونی، خوێندنگای زۆر لە کوردستان بکاتەوە، لە ئیستەمبوڵیش کۆمەڵەیەکی ڕۆشنبیری بەناوی ” نەوەی بوژانەوەی ئابووری”دابمەزرێنێت، ئەو کۆمەڵەیە، گۆڤارێکی مانگانەی بەناوی دیجلەو فورات بە زمانی تورکی و کوردی دەرکرد.
کار و چالاکییەکانی ئەم پارتە، دەسەڵاتی نیگەران کرد و وەزیری ناوخۆی تورکیا، کەوتە دژایەتیکردنی تا پارتەکە لاوازبوو، ساڵی 1965 توانای بەشداریکردنی نەبوو لە هەڵبژاردنی گشتی و وردەوردە ڕووی لە هەڵوەشاندنەوە و لاوازی کرد.
=KTML_Bold=پارتی نیشتمانی دایک:=KTML_End=
دامەزراندن.
ئابووریناسی لیبراڵ تورگوت ئۆزال لە 20ی ئایاری 1983 ئەو پارتەی دامەزراندووە، پارتێکی ڕاسترەوە، دروشمەکەی بریتییە لە هەنگێک، کە بەدەوری نەخشەی تورکیادا دەسوڕێتەوە. پارتی نیشتمانی دایک توانیویەتی بە درێژایی بەشداریکردنی لە ئەزموونی سیاسیەوە حکومەت پێکبهێنێت بە بێ پەنابردن بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ پارتەکانی دیکە دا ئەم پارتە لە شاری ئەنقەرە بە ئامادەبوونی 25 ئەندام دامەزراوە، ئەوانەی کە پۆستی گرنگیان لە دەوڵەت هەبوو، لەگەڵ ژمارەیەک لە سیاسەتمەداری ناسراو سەر بە چەند پارتێکی سیاسی ڕاستڕەو، کە بەر لە کودەتا سەربازییەکەی1980 ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو.
=KTML_Bold=سیاسەتی پارتی نیشتمانی دایک لە ئاست کێشەی کورد لە تورکیا.=KTML_End=
تورکوت ئۆزال لە ئاست کێشەی کورد لە تورکیا، پەیڕەوی ئەم سێ خاڵەی کردووە:
1- کورد وەک هەر بەشێکی دیکەی کۆمەڵگەی تورکی، تێکەڵاوی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە بێت و بەشداری لە چالاکییەکان بکات.
2- ڕووبەڕووبوونەوەی هەر توندوتیژیەک لەلایەن کوردەوە.
3- هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ناوچە کوردییەکان.
پارتی ڕێگای ڕاست
دامەزراندن.
پارتی ڕێگای ڕاست بە شێوەیەکی فەرمی لە ڕۆژی 21 ی تەموزی 1983 دامەزراندنی ڕاگەیەنرا. ئەوانەی بە دامەزراندنی پارتەکە هەستاون، هەریەکە لە ئەحمەد نوورسەت توانا، یولدریم ئاوجی، حیسامەدین جیندروک، سلێمان دیمریل، محەمەد کولهان، تانسو چیللەربوون. دەکرێت وا تەماشای پارتی ڕێگەی ڕاست بکرێت کە پارتێکە نوێنەرایەتی ڕەوتی ڕاستڕەوی ناوەڕاست دەکات، ناسنامەیەکی هزری ڕوونی نییە. لە ڕاستیدا ئەم پارتە لە پاشماوەکانی پارتی داد پێکهاتووە، دوای هەڵوەشاندنەوەی بە میراتگری ئەو پارتە دادەنرێت، نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی چینی بۆرژوازییەت و موڵکدارە گەورەکانی زەویوزار دەکات، لەلایەن گەورە سەرمایەدارەکانەوە پشتگیری دەکرێت و هەوڵی گەڕانەوەی کەلەپوری سیاسی و ڕۆڵی پارتی دادی داوە.
=KTML_Bold=هەڵوێستی پارتی ڕێگای ڕاست دەربارەی کێشەی کورد لە تورکیا.=KTML_End=
بۆ تیشکخستنە سەر ئەم بابەتە، دەکرێت باسی کردەوەکانی حکومەتی تورکیا بکەین لە ساڵی 1993 وە، لەو ماوەیەی کە سلێمان دیمریل بوو بە سەرۆک کۆماری تورکیا و تانسۆ چیلەر بە سەرۆکی حکومەت. پوختەی هەڵوێستەکانی حکومەتی تورکیا لەم چەند خاڵەدا کوورتدەکەینەوە:
1/ لە بواری شەڕدا دژ بە هێزە کوردییەکان بەتایبەتی پارتی کرێکارانی کوردستان لە کوردستانی باکوور، سوپای تورکیا بە توندترین هەڵمەتی سەربازی هەستاوە، هێزی تایبەت و چەکی بەهێز و ئاسمانی پێشکەوتوی بەکارهێناوە.
2/ حکومەتی تورکیا لە بوارێکی دیکەدا شێوازێکی دیکەی پەیڕەوکرد دژ بە سەرکردە کوردەکانی کوردستانی باکوور، ئەویش پەنابردنە بۆ تیرۆر لە وڵاتانی دەرەوە.
3/ لە بواری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان، حکومەتی تورکیا هەوڵەکانی خۆی چڕکردۆتەوە لەگەڵ هەریەک لە حکومەتەکانی سووریا و لوبنان بۆ ڕێگرتن لە حەوانەوەی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان لای خۆیان.
4/ پەڕڵەمانی تورکیا بڕیاریدا بە هەڵگرتنی پارێزبەندی حەسانەی پەڕڵەمانی لەسەر (7) ئەندام پەڕڵەمانی کورد، سەر بە پارتی دیموکراتی بە بیانوی هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان، دواتریش ڕەوانەکردنیان بۆ بەردەم دادگا، ئەو (7) ئەندام پەڕڵەمانەش ئەمانەن: خەتیب دیجلە، سەلیم سادق، لەیلا زانا، سری سافیق، ئەحمەد تورک، مەسعود عەلیناک، ئورخان دوخان.
5/ حکومەتی تورکیا لە تەموزی 1993 بڕیاریدا بە داخستنی پارتی کاری میللی بە بیانوی پشتگیریکردنی لە کێشەی کورد.
=KTML_Bold=پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتی میللی:
دامەزراندن.=KTML_End=
لە 19ی ئایاری 1983 بە سەرکردایەتی نەجدەت گالب، پارتی میللی دامەزرا، لە مانگی تەموزی 1985 لە کۆنگرەی گشتی پارتەکە ئایدن گوڤینبوو بە سەرۆک پارت. پاشان ساڵی 1983 بە سەرکردایەتی ئەردال ئینۆنۆ پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتی دامەزراوە، دوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی 1980 بە پێی یاسا نوێیەکان، ڕێگە بەم پارتە نەدرا بەشداری لە هەڵبژاردنی گشتی تورکیا بکات لە هەڵبژاردنی ئازاری 1984 بۆ ئەنجوومەنی شارەوانییەکان ڕێژەی 23%دەنگەکانی بە دەستهێنا. پێگەی جەماوەری فراوانی هەبووە، ژمارەی ئەندام و لایەنگرانی نزیکەی 400 هەزار کەس دەبوو، پەیوەندی لەگەڵ بەشێک لە سەندیکای کرێکاران هەبووە.
=KTML_Bold=هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتی میللی دەربارەی کێشەی کورد.=KTML_End=
زۆربەی پارتە عیلمانییە تورکەکان بە چەپە میانڕەوەکانیشەوە بە تایبەتی ئەوانەی لە دەسەڵات نزیکبوون هەڵوێستی نەرێنیان هەبووە لە ئاست بەکارهێنانی (زاراوەی-کەمایەتی) وەک ئاماژەیەک بۆ کورد ئەو لایەنانە هیوا و داواکارییە نەتەوایەتییەکانی کوردیان ڕەتکردۆتەوە و قبووڵییان نەبووە.
بۆ تیشک خستنەسەر هەڵوێستی ئەم پارتە بەرانبەر بە کێشەی کورد لە تورکیا.
ئاماژە بۆ دوو دیاردە دەکەین و بە کوورتی دەیانخەینەڕوو:
ێ‌/ لە 22ی ئابی 1989 جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتی میللی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی سازدا، لەمیانەیدا جەختی لە بۆچوونە ناڕاستەکانی حکومەت کردەوە لە ئاست ڕووداوەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا واتە کێشەی کورد. ناوبراو دەڵێت: ئەگەر حکومەت ڕاست بکات و بتوانێت چارەسەری ئەو کێشەیە بکات، ئەوا دەبێت بەم هەنگاوانە هەستێت:
1/ هەڵوەشاندنەوەی ئەو یەکە چەکداریانەی بۆ پارێزگاریکردنی ناوچە گوندییەکان پێکهاتوون لە چەکداری نافەرمی. لەبەرئەوەی ئەو چەکدارانە کوردەکان دەورووژێنن.
2/ کێشەی کورد کێشەیەکی ئابوورییە، واتە دەستبکرێت بە چاکسازی ئابووری لە ناوچەکەدا.
3/ دژایەتیکردنی تیرۆر لە ناوچەکەدا بە هێزی فەرمی دەوڵەت دەبێت، نەک بەهۆی چەکداری نافەرمی لە گوندەکان.
ب/ پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتی میللی (7) لە ئەندامانی خۆی کە ئەندامی پەڕڵەمانی تورکیاش بوون، لە 16ی تشرینی یەکەمی 1989 لە ڕیزی پارتەکەی دەرکردن، بە بیانوی ئەوەی کە بەشداریان لە کۆنگرەی پاریس کردووە تایبەت بە کێشەی کورد لە14ی تشرینی یەکەمی 1989.
دەربارەی ئەم بابەتە ئەرداڵ ئینۆنۆ سەرۆکی پارت لە چاوپێکەوتنێک، وتوویەتی: کۆنگرەی پاریس لەچوارچێوە ڕۆشنبیرییەکەی خۆی دەرچوو بوو، ئەو کۆنگرەیە کەوتە ناو باسی سیاسەتەوە، کە پێچەوانە لەگەڵ بیرۆکەی دەوڵەتی یەکگرتوو بووە بۆیە بڕیارماندا نوێنەرانی پارتیمان بەشداری تیادا نەکەن، بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە ئەو ئەندامانەمان ئاگادارکردبۆوە بەشدارینەکەن، ئەوان بەشداریانکرد، بۆیە سزادران و لە ڕیزی پارتی دەرکران.
ئەو (7) ئەندام پەڕڵەمانە کورد بوون، (9) ئەندام پەڕڵەمانی دیکەش پاڵپشتیان کردن و بە یەکەوە هەموو ڕیزی ئەو پارتەیان بەجێهێشت.
=KTML_Bold=پارتی کۆمۆنیستی یەکگرتوی تورکیا:=KTML_End=
دامەزراندن.
لە ماوەی جەنگی یەکەمی جیهانی و پاش جەنگ، چالاکییەکانی ڕەوت و ئاڕاستە سۆسیالیست و مارکسییەکان لە تورکیای عوسمانی، بە ئاشکرا بە دیدەکرا. بەهۆی ئەوەی ڕووسیا دراوسێی دەوڵەتی عوسمانی بوو، چالاکییە سیاسییەکانی ناو ڕووسیا کاریگەریی لەسەر تورکیا درووست کردبوو، بە تایبەت دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئۆکتۆبەری 1917 ئەو شۆڕشە و دەرئەنجامەکانی ڕەنگدانەوە و کاریگەریی زیاتری بەسەر چالاکییە سیاسییەکان لە تورکیادا درووستکردبوو. سیاسەتمەدارانی ئەو سەردەمە لە تورکیا، لەم بارەوە بە ڕوونی باسی ئەو کاریگەریانەیان کردووە، هەندێکیان ئاماژەیان بۆ شۆڕشی بەلشەفی وەک هێڵی سوور کردبوو، کە نابێت بگاتە خاکی تورکیا، لە کاتێکدا بەشێکی دیکەیان بە چاوی ڕێزو لایەنگری تەماشای ئەو شۆڕشەیان دەکرد، وەک سیستمێکی نوێی جیهانی باسییان دەکرد.
پارتی کۆمۆنیستی تورکی لە بڵاوکراوەکانی ئاماژەی بۆ قۆناغی شۆڕشی نیشتمانی دیموکراتی دەکرد، بەڵام پشتگیری =KTML_Bold=پارتی کاری تورکی=KTML_End=شی دەکرد، لە بانگەشەی بۆ شۆڕشی سۆسیالیستی ئەو کارەش بە مەبەستی بە دەستهێنانی پشتگیری بووە لەلایەن چەند هێزێکی سیاسی سەر گۆڕەپانەکە. پارتی کۆمۆنیستی تورکی، لە بەرنامەکەیدا، بەمجۆرە ڕەوتە سیاسییەکانی پۆڵێن کردووە ڕەوتی کۆمۆنیستی تورکی، چەپی شۆڕشگێڕ، ڕەوتی کەمالیزم، ڕەوتی ئایینی دژ بە ئیمپریالیزم، ڕەوتی بۆرژوازی دیموکراسی، ڕەوتی دیموکراسی کوردی. هەموو ئەو ڕەوت و لایەنانە بەرهەڵستی سیستمی دەسەاڵت و سیاسەتەکانی بوون.
لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردو، ئەم پارتە هەوڵی پێکهێنانی بەرەی نیشتمانی دیموکراسی داوە، لەگەڵ پارت و هێزە سیاسییە پێشکەوتخوازەکانی دیکە، بەڵام هەوڵەکەی سەرکەوتو نەبووە.
=KTML_Bold=هەڵوێستی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا دەربارەی کێشەی کورد.=KTML_End=
هەڵوێستی ئەم پارتە لە ئاست کورد و کێشەی کورد لە تورکیا، دەکرێت بە چەند خاڵێکی کوورت ئاماژەی بۆ بکەین.
1/ پەیوەندی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا بەو کێشەیەوە لە ساڵانی سییەکانی سەدەی بیستەمەوە درێژەی هەیە و بەردەوامە. ئەو پارتە هەوڵیداوە بیروڕای جەماوەری کورد بۆ لای خۆی ڕاکێشبکات.
2/ لە چەند ساڵی دوایدا، دەربارەی ئەم پرسە، لە بەرنامەی پارتی کۆمۆنیستی یەکگرتوی تورکیادا هاتووە ” دەبێت مەسەلەی کورد چارەسەربکرێت، چارەسەرییەکی ڕاست و دیموکراسی و ئاشتیانە.” بە بۆچوونی ئەم پارتە، ڕێگای چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە….داننانە بە مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی کورد، کە مافی جیابوونەوەشی لەگەڵدا بێت.
=KTML_Bold=پارتی کاری تورکی:=KTML_End=
دامەزراندن.
لە شوباتی 1961 دامەزراوە، بە بەشداریکردنی 15 ئەندام لەسەرکردەکانی یەکێتی سەندیکای کرێکاران، کە جیابوونەوە و بەشدارییان لەدامەزراندنی پارتەکە کرد لە کۆنگرەی گشتی پارتەکە، کە لە ئابی 1962 بەسترا، ئەنجوومەنە سەرکردایەتییەکانی ئەم پارتە بەمشێوەی خوارەوە هەڵبژێردراوە.
1. محەمەد عەلی ئایبار- ئەمینداری گشتی.
2. ڕوشدی کفاری- ئورهان ئارسل- دەستەی کارگێڕی.
3. ئیرباهیم دینز گولەر، کەمال تور کلەر، ئیسماعیل نوبەکر، ڕەزا کواس، جەمال حەقی، کەمال سولکەر. لیژنەی جێبەجێکردن.
4. کادرەکانی سەرکردایەتی ئەم پارتە: زیا شەرەفەدین ئۆغلۆ، کەمال بورقای، مەهدی عەلی، مەهدی زانا.
لەناو سەرکردەکانی ئەم پارتە ژمارەیەک کوردی کوردستانی باکووری تێدابووە، کە هەندێکیان بازرگان و خاوەنی زەوی و کرێکار بوون.
=KTML_Bold=هەڵوێستی پارتی کاری تورکی لە ئاست کێشەی کورد.=KTML_End=
لە کۆنگرەی چوارەمی پارتی کار، کە لەنێوان 28-31ی تشرینی یەکەمی1970 بەسترا، کۆنگرە بڕیارێکی گرنگی دەرکرد دەربارەی مەسەلەی کورد، لەو بڕیارەدا هاتبوو”کۆنگرەی چوارەمی پارتی کاری تورکیا بەئاشکرا ڕایدەگەینێت کە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا، هەرلە سەرەتایی دامەزراندنی سیستمی چینە دەسەڵاتدارەکان، ئەو سیستمە دژی گەلی کورد بووە و سیاسەتی تیرۆر و تواندنەوە و چەوساندنەوەی بەکارهێناوە، چەند جارێکیش ئەو ڕێبازە شێوەی کاری خوێناوی وەرگرتووە. یەک لە هۆیە سەرەکییەکانی دواکەوتویی ئەو ناوچەیەی گەلی کوردی تێدا دەژی، ئەو سیاسەتە کۆمەڵایەتی و ئابووریەیە، کە چینە دەسەڵاتدارەکان پیادەی دەکەن، شانبەشانی کاریگەرییەکانی یاسا نایەکسانەکەی پەرەسەندنی سەرمایەداری.
لەبەر ئەو هۆیە، هەڵوێست لە کێشەی ڕۆژهەڵات دەربڕینی ئایدیۆلۆژیایەکی ناسیۆنالیستی ڕەگەزپەرستانەیە لەلایەن چینە دەسەڵاتدارەکانەوە.پارتیمان پشتگیری خەباتی نەتەوەی کورد دەکات لەپێناو داننان بە مافە مەدەنی و دەستووریەکانی، هەروەها جێبەجێکردنی هەموو داواکاری و خواستە دیموکراسییەکانی، ئەو کارەش بە ئەرکێکی پێویست و سرووشتی دەزانین. ئەو بڕیارەی پارتی کاری تورکی دەربارەی مافەکانی گەلی کورد، پاڵی بە حکومەتەوە نا، کە ئەو پارتە بە نایاسایی و نا شەرعی لەقەڵەمبدات، بۆیە بەشێک لە سەرکردەکانی دەستگیرکران و ڕەوانەی دادگا کران بە تاوانی لادان لە دەستووری وڵات و یاسای حزبە سیاسییەکان.
=KTML_Bold=سوپای بەرەی شۆڕشگێڕی ڕزگاری گەل:=KTML_End=
دامەزراندن.
لەناوەندە سیاسییەکان بە کوورتکراوەی دەهەکەپە ناودەبرێت. ساڵی1964 بەدەستپێشخەری ئیبراهیم کایپاکایا و بە هاوکاری بەشێک لە هاوڕێکانی لە زانکۆی ئیستەمبوڵ دادەمەزرێت.
سەرەتا ئەم ڕێکخراوە بریتیبووە لە چەند بنکەیەک “مەکۆیەک” ی هزری، کە دەبنە پێگە و سەکۆ بۆ کۆکردنەوەی ڕەوتە جیاوازەکانی چەپ لە هەموو تورکیا، هەروەها چەندین لقیشی لێدەکەوتەوە. ئەم مەکۆیانە بوون بە مەڵبەندێک بۆ دژایەتیکردنی ئیمپریالیزمی جیهانی و فاشییەتی تورکی.
=KTML_Bold=بیروبۆچوونی بزووتنەوەکە لەبارەی کێشەی کورد.=KTML_End=
بۆ یەکەمجار سەبارەت بە کێشەی کورد تێزێک و بۆچوونی ئاشکرای خۆی خستۆتەڕوو، کێشەی کورد وەک کێشەی نەتەوەیەک شیدەکاتەوە، کە لەلایەن دەوڵەتێکی وەک تورکیاوە دووچاری نکۆڵیکردن و سەرکوتکردن هاتووە، ئەم بزووتنەوەیە جەختی لە مافی گەلی کورد کردۆتەوە لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیدا.
=KTML_Bold=یەکێتی لاوانی شۆڕشگێڕی تورک “دەڤ گەنج:=KTML_End=
دامەزراندن.
لە کۆتایی شەستەکاندا لەناو پێکهاتەی ئایدیۆلۆژیای پارتی کاری تورکیادا، چەندین ڕەوتی جیاواز درووستبوون. لەوانە ڕەوتی پەڕڵەمانتاران، کە سەر بە سیاسەتی ڕیشەیی پارتەکە بوو، بڕوایان بە خەباتی پەڕڵەمانی ڕیفۆرمخوازی و پشتیووانی سۆڤییەت هەبوو، بە مەبەستی گەیشتنی بە دەسەڵات. لەبەرانبەردا ڕەوتێک بڕوای بە خەباتی چەکداری هەبووە، ئەوانە کاریگەربوون بەو خەباتە چەکدارییەی کە لە ڤێتنام و ئەمەریکای لاتین و چین و شۆڕشی کوردستانی باشووردا هەڵگیرسابوو.دوای ڕووداوەکانی وڵاتی چیکۆسلۆڤاکیا لە ساڵی 1968 ڕەوتی چەپ لەناو پارتی کاری تورکیا، بڕیاری جیابوونەوەیاندا و یەکێتی لاوانی شۆڕشگێڕی تورکیای دامەزراند لە ساڵی 1969. دەڤ گەنج ( لەسەرەتادا تۆڕێکی ڕێکخستنی فراوانی دامەزراند) لە سەرانسەری وڵاتی تورکیا، کە زیاتر لە 40 هەزار ئەندامی خوێندکاری هەبوو، هەروەها ڕۆژنامەیەکی دەرکرد کە 100 هەزاری لێ چاپدەکرا.
ئەم ڕێکخراوە بڕوای بە ڕێبازی توندوتیژی هەبوو، لە چالاکییەکانیدا ئەندامانی گەنجی کەم تەمەن بوون و 25 ساڵ زیاتریان لەنێودا نەبوو. بەهۆی قوڵبوونەوەی ململانێی ئایدیۆلۆژیای نێوانیان، ئەندامانی ڕێکخراوی دەڤ گەنج و پارتی کاری تورکی هەمیشە یەکترییان تۆمەتباردەکرد، لە ڕوانینی پارتی کاردا، ئەندامانی دەڤ گەنج تێکدەر و ئاژاوەچی بوون، لەبەرانبەردا بە ناشۆڕشگێڕ و بەکرێگیراوی سۆڤێت دەناسێرنان، ئەمەش سەرەتایەک بوو بۆ توندوتیژی و شەڕی ناوخۆیی نێوانیان.
ڕۆڵی =KTML_Bold=دەڤ گەنج لە خەباتی نەتەوایەتی کورد.=KTML_End=
دەربارەی ڕۆڵی دەڤ گەنج لە خەباتی نەتەوایەتی کورد، لەسەرەتاوە ئەندامانی شۆڕشگێڕی چەپی کورد، ئەو خوێندکارە کوردانەی، کە لە زانکۆکانی ئەنکەرە و ئیستەمبوڵ بوون، بەشێوەی گرووپ دەهاتنەوە کوردستان و لەخۆپیشاندانەکانی کوردستان بەشداریاندەکرد، هەریەک لە داود حەسەن کرۆن، مستەفا چەمکران نوێنەرانی دەڤ گەنج بوون بۆ سەرپەرشتیکردنی خۆپیشاندانەکانی کوردستان.بەڵام هەر لەسەرەتاوە چەند هۆکارێک هەبوون بۆ جیابوونەوەی ئەندامانی کورد لە ڕێکخراوەکە، لەو هۆکارانە:
کاریگەریی ئەو نووسینانەی مارکس و لینین، کە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی تورکی و پێداگرییان لەسەر مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوە بن دەستەکان دەکرد، هەروەها کاریگەریی ڕێکخستنە نەتەوەییەکانی کورد لە کوردستان و شۆڕشی ئەیلول. بۆیە ئەو خوێندکارە چەپە کوردانە لە ڕێکخراوی دەڤ گەنج جیادەبوونەوە.
ئەو ئەندامە چەپە کوردانە، ساڵی 1970 بەشێکییان پارتی سۆسیالیستی خەڵکی تورکیایان دامەزراند، مستەفا دوز گول، سەرۆکی ئەو پارتە بوو، داود حەسەن کرۆن یش جێگری بوو. بەشێکی دیکەیان گرووپی خوێندکاری کۆمەڵەی کولتوری شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵات یان دامەزراند، پاشماوەکانی دەڤ گەنج تەنیا چەپە توندڕەوەکانی تورک بوون، ئەوانیش بە پێی بڕیارێکی دادگای باڵای دەستووری، لە پاش کودەتاکەی ساڵی 1971 ڕێکخراوەکەیان قەدەغەکرا.
=KTML_Bold=پارتی یەکگرتنی تورکیا:=KTML_End=
دامەزراندن.
ساڵی 1966 دامەزراوە، جەخت لە نوێنەرایەتیکردنی شیعەکانی تورکیا دەکاتەوە، سەرەتا ناوی پارتی یەکگرتن بوو، ساڵی 1971 ناوی گۆڕا و بوو بە پارتی یەکگرتنی تورکیا لە هەڵبژاردنی گشتی ساڵی 1973 تەنیا ڕێژەی 4 %ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە لە خاڵە گرنگەکانی بەرنامەی ئەم پارتە:
1/ دابینکردنی ئازادییە دیموکراسییەکان و دادپەروەری و یەکسانی لەنێوان هەموو هاووڵاتییان.
2/ ئازادی کارکردن بە ڕێوشوێنە ئایینیەکان لە چوارچێوەی یاسادا.
لەبەر ئەوەی زۆرینەی عەلەویەکان لە تورکیا کوردن، بۆیە دامەزراندنی ئەم پارتە وەک هەوڵێک تەماشا دەکرا، کە هەندێک مافی نیشتمانی بۆ کورد دەستەبەربکات لە ژیانی سیاسیدا. ئامانجی ئەم پارتە، کۆکردنەوەی شیعەکانی تورکیایە لە عەرەب و کورد و تورک، لەگەڵ داکۆکیکردن لەسەر لایەنە عەلەوییەکە لە بزووتنەوەکەیان. بەڵام بواری چالاکییەکانی زۆر تەسک بوو، ژمارەی ئەندام و لایەنگرانی بە ڕادەیەکی زۆر کەم بوو.سەرچاوەی دارایی پارتەکەش، چەند خوێندکارێکی دەوڵەمەندی شیعەبوون، کە دانیشتوی شارەکانی ئەسکەندەروونە ئەنتاکیا بوون لە ساڵانی دواییدا، دەزگا ئەمنییەکان لە تورکیا، ژمارەیەکی ئەندامانی ئەم پارتەی دەستگیرکردووە، دەرکەوتووە کە پەیوەندییان بە حکومەتی سووریا هەبووە.
تێبینی/ بۆ ئامادەکردنی ئەم بابەتە کەڵک لە پەڕتووکی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی تورکیا1923/2003 نووسینی محەمەد فاتیح بینراوە. [1]
ئەم بابەتە 190 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 12-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 12-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 190 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.672 چرکە!