图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,417
图片 105,714
书籍 19,160
相关文件 96,493
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئۆسکارمان ئەو ڕۆژهەڵاتناسەی خزمەتی ئەدەبی فۆلکلۆری کوردی کرد
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئۆسکارمان ئەو ڕۆژهەڵاتناسەی خزمەتی ئەدەبی فۆلکلۆری کوردی کرد

ئۆسکارمان ئەو ڕۆژهەڵاتناسەی خزمەتی ئەدەبی فۆلکلۆری کوردی کرد
ناویشانی بابەت: ئۆسکارمان ئەو ڕۆژهەڵاتناسەی خزمەتی ئەدەبی فۆلکلۆری کوردی کرد
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#

=KTML_Bold=“ژیانی ئۆسکارمان”=KTML_End=
ئۆسکارمان ڕێککەوتی 18ی ئەیلولی1867 له بەرلین له دایکبووه، له ڕێککەوتی 5 ی مانگی دوانزەی ساڵی 1917 له بەرلین کۆچی دوایی کردووه. ئۆسکارمان ڕۆژهەڵاتناس بووه و له پەڕتووکخانەی پاشایەتیی بەرلین کاری کردووه. له 1901 تا 1911 بۆ لێکۆڵینەوه له زاراوه فارسی-کوردییەکان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەفەری کردووه. بەرهەمی سەفەرەکانی کۆمەڵێک دەستنووس و پەڕتووکن که له ئەرشیڤی “ئەکادیمی زانستەکان” لە بەرلین پارێزراون. ئەمیش وەک ڕۆژهەڵاتناسەکانی دیکە کە هاتوونەتە ناوچەکە بوون بە سەرچاوەیەکی گرنگی مێژوویی گەلەکەمان کە زۆرجار کەڵکیان لێ وەردەگیرێت بۆ ناساندنی مێژووی گەلی کورد بەهۆی ئەوەی کە ڕۆژهەڵاتناسەکان زانیاری باشیان لەسەر مێژووی گەلی کورد تۆمارکردووە لەلایەکی دیکەش وەک سەرچاوەیەکی بێلایەن سەیریان دەکرێت.
کاڕڵ هادانک (Karl Hadank) که مامۆستا و ڕۆژهەڵاتناس بووه و له ساڵی 1945 دا کۆچی دوایی کردووه (ساڵی له دایکبوونی ڕوون نییه) ، بۆ ماوەیەک له کاری مامۆستایەتیی ئازاد دەکرێ و له لایەن کۆمیسیۆنی ڕۆژهەڵاتی ئەکادیمی زانستەکان کاری ساغکردنەوەی دەستنووسەکانی”ئۆسکارمان”ی پێ دەسپێردرێ. بەشێک لەو دەستنووسانە بڵاودەکاتەوه و به مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر و پەرەپێدانی کارەکانی ئۆسکارمان له ساڵی 1932دا، سەربەخۆ بەرەو شام و بەغدا سەفەر دەکا. سەبارەت به لێکۆڵینەوه لەسەر زمانه ئێرانییەکان کارەکانی کاڕڵ هادانک زۆر بەنرخ و بەرچاوان. بەرهەمەکانی ئۆسکارمان هەر فۆتۆکۆپی بەرگی یەکەمی بەرهەمێکیم هەبوو که له لای ئێمەی کورد به”تو‌حفەی موزەففەرییه” ناسراوه. بەڵام لەو دوایانه دا له عەنتیکەخانەیەکی شاری “بێرلین” سێ پەڕتووکی ئۆسکارمانم ‌دەست کەوتن. ئەو سێ پەڕتووکه بریتین له:
1- بەرگی یەکەمی “تو‌حفەی موزەففەرییه”
2- بەرگی دووەمی”تو‌حفەی موزەففەرییه” که و‌ەرگێڕدراوەی بەرگی یەکەمه به زمانی ئەڵمانی، لەو بەرگه دا هەموو بەیتەکان وەرگێڕدراونە‌ته سەر زمانی ئەڵمانی و پێشەکییەکیشی له سەر شێوه و ناوەرۆکی بەیتەکان تێدایە.
3- زاراوەکانی گۆران، بەتایبەت کەندوولەیی، هەورامانی و باجەڵانی. ئەو پەڕتووکه دوای “ئۆسکارمان” له لایەن “کاڕڵ هادانک”ەوه ساغکراوەتەوه و زانیاریی زۆر به نرخی لەسەر ئەو زاراوانه تێدایه. هیچکام لەو پەڕتووکانه باسی ژیان و بەسەرهاتی ئۆسکار مانیان تێدا نییه، بەڵام به وردی ئاماژه به بەرهەمەکانی ئۆسکارمان کراوه.
=KTML_Bold=“گەشتەکەی ئۆسکارمان بۆ ناوچەی موکریان”=KTML_End=
موکریان تا 150 ساڵ لەوە پێش بێجگە لە مەهاباد شار نەبووە، بۆیە ئێستاش کە کەسێک مەبەستی هاتن بۆ مەهاباد بێ دەڵێ دەچمە شار. کاتێک ئۆسکارمان لە ساڵی 1903دێتە موکریان هیچ یەک لە شارەکانی ئێستا شار نەبوون. ئۆسکارمان لە گەشتەکەیدا بۆ ناوچەی موکریان کاری زۆر گەورەی ئەنجامداوە وەک تۆمارکردنی زانیاری زۆر بەکەڵک لەسەر شێوازی ئاخاوتنی دانیشتووان و زۆر بابەتی ڕێزمانی و بەرهەمی شاعیرانی ناوچەکە و تۆمارکردنی بەشێکی زۆر لە پەخشان و لاوکو بەیت و بەندی کوردەواری. هەروەها “ئۆسکارمان” خزمەتێکی مەزن و بەرچاوی بە زمان، فەرهەنگ و ئەدەب و مێژووی نەتەوەیی کوردان کردووە، خزمەتێکی دەگمەن و فەرامۆش نەکراو، بە چەشنێک کە ناوی ئەم بیرمەند و دڵسۆزە بێگانەیە لە مێژووی ئەدەبی کورددا بە نەمری هێشتۆتەوە. “ئۆسکارمان” لەو ماوەیە‌دا کە لە ئێران بووە زۆر لێکۆڵینەوەی بەنرخی لەسەر زاراوە فارسی و کوردییەکان هەبووە. بۆ خۆی کارەکانی خۆی بە چوار دەستە دابەش دەکات:-
1- زاراوەکانی ئوستانی فارس.
2- ئەو زاراوانەی بە “زاراوە ناوەندییەکان” نێودێر کراون.
3- زاراوەکانی لوڕەکان.
4- زاراوە کوردییەکان.
“ئۆسکارمان” هەموو دەستنووسەکانی ڕێکوپێک کردوون و به شێوەیەکی تایبەتیی دابەشیکردوون. هەندێک لەو دەستنووسانەی چاپکراون و هەندێکیشیان به چاپ نەکراوی ماونەتە‌وه. “زاراوەی کوردە موکرییەکان” یان بە واتایەکی دی “توحفەی موزەفەرییە” بەشێکی کارەکانییەتی. کۆکردنەوەی 17 بەیتی کوردی (دمدم مەم و زین لاس و خەزاڵ ناسر و ماڵماڵ برایمۆک شێخ فەرخ و خاتوون ئەستێ مەحمەل و برایم دەشتیان قۆچ عوسمان جولەندی خەزێم کاکە میر و کاکە شێخ لەشکری قەر و گوڵزەر زەمبیل فرۆش باپیرئاغا عەلی عاشق و عەبدولڕەحمان پاشای بابان) کۆمەڵێکی زۆر بابەتی ڕێزمانی و فەرهەنگ و دەستەواژەی کوردی، نزیک بە 200 غەزەل و گۆرانیی کوردی لە زاری گوندنشینێک بەناوی (رەحمان بەکر) ەوە کۆکردووەتەوە و وەریگێڕاوەتە سەر زمانی ئەڵمانی و ساڵی 1905ی زایینی لەژێر ناوی بەیت و باو و ئەدەبی زارەکیی زاراوەی موکریانی بە هەمان ئاخاوتەی سەرەکی و بە ڕێنووسی لاتینیی تایبەت لە بەرلین بە چاپی گەیاندووە.
لە سەرووی ئەوانەش تۆمارکردنی ناوی ژمارەیەک لە بەیت بێژوو لاوک بێژوو بەند بێژی ناوچەی موکریانە کە ئۆسکارمان بە هاوکاری چەند کەسێک لە ڕۆشنبیرانی ناوچەکە مەیدانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەیت بێژ و لاوک بێژ و گۆرانیبێژانی ناوچەکە کردووە و لە زاری خۆیانەوە بەرهەمەکانی وەرگرتوون بەبێ هیچ دەستکاری و شێواندنێک لە پەڕتووکە بەناوبانگەکەی ( توحفەی موزەفەریە ) دا تۆماری کردوون بەمەش بەشێکی گرنگی لە ئەدەبی ناوچەی موکریان لەو سەردەمەدا لە فەوتان پاراستووە و نەکەوتوونەتە بەر هێرشی بەربەریانەی لەشکری ڕووس ئەو بەرهەمەی ئۆسکارمانیش بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگی فۆلکلۆری کوردی.
هێمن موکریانی دەڵێت” لە مێژساڵ بوو بیستبووم زانایەکی ئەڵمانی بەناوی ئۆسکارمان، لە سەرەتای ئەم چەرخەدا هاتۆتە سابڵاخ و هەندێک بەیت و بەندی کوردی، بە یارمەتیی دکتۆر جەوادی قازی ئەو کاتە مەلایەکی لاو بوو کۆکردبۆیەوە و بەخەتی لاتینی تایبەتی چاپی کردوون.
بەداخەوە هەرچی تێکۆشام ئەو پەڕتووکەم بەدەستنەکەوت، دەترسام ئەو ئاواتەم ببەمە ژێر گڵ، تا لە ساڵی 1974 لە پەڕتووکخانە دەوڵەمەندەکەی کۆڕی زانیاری کورد دۆزیمەوە، لە سەرەتادا زۆر زەحمەت خەتەکەم بۆ دەخوێنرایەوە، پاشان لێی ڕاهاتم. تەماشام کرد پەڕتووکێکی زۆر گرنگە و بێ وێنەیە، لەبەر ئەوە پێشنیارم بۆ کۆڕی زانیاری کورد کرد ئەم پەڕتووکە بکاتە سەر ڕێنووسی ئێستای کوردی، هەتا هەموو کەسێک سوودی لێببینێت. کۆڕ پێشنیارەکەی قبووڵ کردم و بڕیاریدا لیژنەیەک لەو کەسانەی شارەزای زاراوەی موکرین پێکبێت و ئەم ئەرکە ئەنجام بدات. بەڵام بەداخەوە ئەم لیژنەیە پێک نەهات. بەڵام من کە بڕیارمداوە بەهەموو هێز و توانای خۆمەوە خزمەت و ئەدەبی کوردی بکەم، وازم نەهێنا و ئەو ئەرکە سەختەم خستە ئەستۆی خۆم هەر چەندە کاری دیکەی ئەدەبیشم هەبوو وازم لە هەمووی هێنا بۆ ئەم کارە.”ساغکردنەوەی ئەو تێکستانە کارێکی زەحمەت بووە و کاری زۆرو بەدوا داچونی مەیدانی پێویست بووە بۆیە زۆر کەس نەیتوانیووە ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت.
“توحفەی موزەفەرییە” کە یەکیان بە ڕێنووسی لاتین و ئەوی تریان بەئارامی نووسراوەتەوە، جیاوازییان هەیە، بەڵام جیاوازیان ئەوەندە نییە کە لە ناوەرۆکدا گۆڕانی بە سەردا هاتبێت. یەک دوو شتی بەرچاوان و یەک دوو شتیشی هەڵەن کە کراون. بۆ نموونە پیتی [ح] لەگەڵ [ع] لە ناوچەی شاروێراندا ئەو دووانە تێکەڵ دەکەن، یانی لە جیاتی [ع]، [ح] دەڵێن و بە‌پێچەوانە. جا ئۆسکارمان ئەو شتەی کە بیستوویەتی هاتووە ئەوی نووسیوەتەوە، مامۆستا هێمن بەشێکی چاک کردوون، چونکە چاکی نەکردایە، بۆ کەسانێک کە لە ناوچەی موکریان نەبوون، تێگەیشتنی سەخت دەبوو. بەشێکی تریش هەڵەکانی چاپین کە تێیکەوتوون، چونکە ئەو پەڕتووکە لە باشووری کوردستان چاپ بووە، ئەوانی کە خۆیان بە خاوەنی (وارسی) ئەم پەڕتووکەیان کردووە، جارجار دەستێکیان تێوەرداوە، ئاڵوگۆڕێکیان ساز کردووە کە لە ڕووی نەزانییەوە کردوویانە و ئەشێت بەشێکی هەر ڕەبتی بەو نەبێ. بەڵام بە‌ گشتی هەڵەکانیان ئەوەندە نییە کە گرنگی پەڕتووکەکە کەمبکاتەوە. بەڕێزێکی دی بە ناوی “عەلی نانەوازادە” هاتووە لاتینەکەی چاپ کردۆتەوە، کە بەداخەوە ئەویش هەڵەیی تێدایە. بە گشتی هۆیەکەش بۆ ئەوە دەگە‌ڕێتەوە کە ئۆسکارمان “ئەلف بێیەکی تایبەتی بۆ نووسیوە کە بەشێکیان ناخوێندرێنەوە. ئەگەر تۆ موکریانی، مەهابادی، دێهاتی، شاماتی نەبی ناتوانی لێکی دەیەوە، زۆرتر کێشەی وشەیە دەنا ناوەرۆکەکە کێشەی نییە.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
1- توحفەی موزەفەرییە، کۆکردنەوەی ئۆسکارمان، پێشەکی و ساخکردنەوە و هێنانەسەر ڕێنووسی کوردی: هێمن موکریانی، دەزگای چاپ و پەخشی ئاراس، چاپ: هەولێر 2014.
2- ژمارە ( (7ی گۆڤاری مەهاباد، وتار، نووسینی هێدی.3- ژمارە (3425) ی ڕۆژنامەی هەولێر، ڕۆڵی ئۆسکارمان لە ئەدەبی موکریاندا، نووسینی عەباس سوارە.4- چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەنووسی کورد ئەحمەد بەحری لەگەڵ ماڵپەڕی هاژە.5- ئەدەبی زارەکی و چەند سەرنجێک، نووسینی شەریف فەلاح-هەولێر. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览372
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 11-04-2023
挂钩项目: 5
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 报告
书: 调查
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 11-04-2023
本文已被审查并发布( ڕاپەر عوسمان عوزێری )on12-04-2023
URL
此产品已被浏览372
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,417
图片 105,714
书籍 19,160
相关文件 96,493
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!