پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,165
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,571
ڤیدیۆ 1,317
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕۆڵی کاریگەریی ئیدریسی بەدلیسی لە یەکگرتنی میرنیشنە کوردییەکاندا
کوردیپێدیا، دیروکا دوهـــی و ئیڕۆ ژبو نەڤیێن سوباهی ئەرشیڤ دکەن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆڵی کاریگەریی ئیدریسی بەدلیسی لە یەکگرتنی میرنیشنە کوردییەکاندا

ڕۆڵی کاریگەریی ئیدریسی بەدلیسی لە یەکگرتنی میرنیشنە کوردییەکاندا
ناونیشانی بابەت: ڕۆڵی کاریگەریی ئیدریسی بەدلیسی لە یەکگرتنی میرنیشنە کوردییەکاندا
ئامادەکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#

=KTML_Bold=“دەستپێک”=KTML_End=
شایەد بە چاوی دڵ لە مێژووی کورد ڕابمێنین و بەگژ فکراندا بچین، دەبینین هێندەی کاڵفام و کەڕەواڵەی میللەتەکە بە هەق و ناحەق بەگژ گەورەپیاوان و کەسایەتی میللەتەکەدا چوونەتەوە، کەمتر نییە لە گە ڤ و ڕقی دوژمنان بەرانبەریان، هەندێکیان لە ژیاندا و کەسانێکیان دوای مردنی کەمیان پێ‌ نەکراوە، بە نموونە “مەولانا خالیدی نەقشەبەندی” ئەگەر شاربەدەر نەکرابا لەو گەورە پیاوانەی کە ئەو بە خەلیفە ناوی بردبوون، دەیتوانی بناغەیەکی پتەو بۆ کوردەواری دابمەزرێنێت، “مەسعود محەمەد” دەنووسێت: دوای سەرکەوتنی کودەتای قاسم کەسانێک چوونە سەر گۆڕەکەی مەلای خەتێ‌، سەرباری توک و جمێن بە پێ لەقە بەربوونە گڵەبانی گۆڕەکەی، “ئیدریسی بە دلیسی”ش لەو نێوەندەدا کەمی پێ‌ نەکراوە، کەسانێک پێیان وایە؛ مەلا ئیدریس ساف دەر ساف کوردستانی خستۆتە بەردەست عوسمانێکان، هەندێک دەڵێن: بەندەکانی ڕیَککەوتنامەکە بە شێوەیەک داڕیَژراوە لە بەرژوەندی عوسمانێکان بووە، چۆنیان ویستبێت بەو شێوەیە بۆ مەرامی خۆیان شیکارو ڕاڤەیان کردووە. وەک پیاوی سوڵتان و خیانەتکاریش وێناکراوە، ئەم نووسینە هەوڵێکە بۆ دەرخستن و پیشاندانی ڕۆڵ و پێگەی ئەو کەڵە مەردمەی کورد.
=KTML_Bold=“زێد و بنەماڵەی مەلا ئیدریسی بەدلیسی”=KTML_End=
ئیدریس کوڕی شێخ حیسامەدین، کوڕی عەلی بەدلیسیە، کەسانێک دبێژن لە ئامەد بە وەلەد بووە، بەڵام ئەو لە نێۆ کۆمەڵێک تەخەڵوس، کە بۆخۆی هەڵیبژاردوون وەک مەولانا، حیکمەدین، بە دلیسیش نازناوێکە زیاتر شۆرەتی پێ ڕۆیشتووە. مەعلوومە بەدلیس شارۆچکەیەکی کوردنشینە لە کوردستانی باکوور، نها بە دلیس بە خاتری مەولانا زیاتر ناسکرایە و ناوبانگی پەیداکردووە. بە ڕای زۆرینەی ئەو کەسانەی لە مەڕ ژیانی وی نڤیسنە مەڵا ئیدرس د ناڤبەرا ساڵی 1415 بۆ 1417 لە دایک بوویە. “محەمەد بایراقدار”بە زوانی تورکی پەڕتووکێکی لەسەر بەدلیسی نڤیسیە، ئەو دبێژێت تورک، عارەب و ئێرانێکان گەرەکیانە هەریەک بە پاساوێک تۆڕەمە و بنەچەی بەدلیسی بە لای نەتەوەکانی خۆیاندا دابشکێنن!. هۆکارەکەش ئەوەیە بۆ خۆی ئاوڕی لەم لایەنە نەداوەتەوە، کەسانیتریش لە بوارەکەدا ئارزوومەندانە شەن و کەویان تیاداکردووە، لەم هەڵاو هەنگامەیەدا “حەسەن تەوەککولی”زۆر بە لێبڕاوییەوە کوردبوونی بە دلیسی یەکلاکردۆتەوە و پەردەی سەر لاداوە. “مەلا ئیدریس” لە بنەماڵەیەکی خانەدان لە دایک بووە، لە هیچ سەرچاوەیەکدا ناوی دایکی یادداشت نەکرایە و بۆخۆیشی لە نووسراوەکانیدا؛ ئاماژەی پێ‌ نەداوە. لە دەورانی منداڵیدا لە کن بابی زانستەکانی ڕۆژی خوێندووە، سەرچاوەکان ئاماژە بۆ خوێندەواری و دانایی بابی دەکەن و ناوی دانراوەکانیشی دەهێنن کە بەزوانی عەرەبی یادداشتیکردون وەک ” إرشاد منزل الکتاب”دوو بەرگ، شرح الإسطلااحات السوفیە و گۆڵشەنی ڕاز”، بابی پیاگێکی خاوەن ئەردە و فەزڵ بووە، نێوبانگی زیاتر بە سۆفی ڕۆیشتووە.
شێخ حیسامەدین لە خزمەت “ئوزون حەسەن” سەرداری ئاق قۆینلودا بووە، وەختایەک “ئۆزون حەسەن”پێ تەخت لە ئامەدەوە دەگوێزێتەوە بۆ تەورێز، بنەماڵەی حیسامەدینیش باروبنەیان ڕاگوازتووە بۆ پایتەختی نوێ‌، ئەو دەم ئیدریس هێمان و زارۆک بووە، پێشتر بابی لە ئامەد میرزای دەربار بووە، لە تەورێزیش بە شداری کۆڕی زاناو سۆفی گەورە مەلا جاهید دەکات، شێخ حیسامەدین ساڵی 1495 لە تەورێز کۆچی دوای دەکات و لە وێندەریش نێژرایە. مەلا ئیدریس بە پێی بارودۆخی باو عەرەبی، فارسی، زانستە ئەفڵی و نقڵێکانی بەوردی لە دەورانی فەقێیایەتی لە ئامەد و بەدلیس خوێندووە. بایراقدار دەنووسێت: بەدلیسی پیاوی دەوڵەت بووە، چونکە لە سەروبەندی فەرمانڕەوایی “یەعقوب بەگی کوڕی حەسەن ئوزون” کە یەکێک بووە لە دەسەڵاتدارترە بەهێزەکانی ئاق قۆینلۆ، میرزا “کاتب” و وەرگیڕ بووە یەکێکیش بووە لە کەسە نزیکەکانی، لە پەڕتووکی “رسالەی خزانیە” سەربوردەی ئەو گەشتە دەگێڕێتەوە کە لەتەک ناوبراودا بۆ ئازەربایجانی کردووە. دواتریش لە سەردەمی “سوڵتان ڕۆستەم و ئەڵوەند میرزا”دا لەسەر ئیشەکەی بەردەوام بووە و ڕێزلێ‌ گیرابووە. تا ساڵی 1491و دوا کۆچی یەعقوب بەگ بەدلیسی لە وەزیفەدا ماوەتەوە.
=KTML_Bold=“ئاکار و خووڕەوشتی ئیدریسی بەدلیسی”=KTML_End=
بە گوێرەی سەرچاوەکان، مەلا ئیدریسی بەدلیسی ڕەوشت و ئاکار پەسەند، دڵاوا و بەرچاو تێربووە، زار پاراو و دەم و لەفز شرین، بەرچاو تێرو بە بەزیی بووە، مەجلیس ئارا و قسە خۆش، خامەی موو قڵەشانە و وەستایانە بووە، زانا و زاکوونناس، لە خوا ترس و بەدین بووە، لە خراپە و چەپەڵی و ڕەفتاری دزێوانە پرینگاوەتەوە، گۆی بە فەرمانی دەوڵەت و قانوون پەرست بووە.
=KTML_Bold=“دامەزراندنی دەوڵەتی سەفەوی”=KTML_End=
دوای کوژرانی “عەلی سەفەوی” لەتەک ئاق قۆینلۆدا، ئەستێرەی بەختی بنەماڵەکەیان کەوتە کزی، چونکە شا ئیسماعیل ئاڕاستەی شەڕەکانی ڕوو کردە هەرێمەکانی باکووری ئاق قۆینلۆ، ساڵی 1501، شا ئیسماعیل جاڕی دەوڵەتی سەفەی دەدات و زۆر سەختگیرانە دەستی دابوو بە شیعەری، ئەویش دەیزانی لەتەک شادا دەرنابات، مەولانا لە ڕێگەی مەکە و مەدینەوە خۆیی دەگەیەنێتە ئەستانە، لەلایەن سوڵتان بایەزیدی دووەمەوە بە قەدر زانینێکی زۆرەوە پێشوازی لێکراوە، بە مووچەیەکی شایستە دادەمەزرێت، ناوبراو مۆرداری سوڵتان بایەزید بووە، تەنانەت لە شوێنی سوڵتانیش “فەرمانی ئیمزا کردووە”. ساڵی 1520، لە کتاوێکی سەربەخۆدا “هەشت بە هەشت” مێژووی عوسمانێکان لە هەشتا هەزار بەیتدا دەنووسێتەوە و دادەڕێژێت، دوای مردنی سوڵتان بایەزید دەبێت بە ڕاوێژکاری سوڵتان سەلیمی یەکەم، لە هێرشەکانی سوڵتان بۆ سەر میسر و ئێران ڕاوێژی پێکراوە و پۆستی ” قازی عەسکەری”پێ‌ دراوە، مێژوو پێمان دەڵێت: دوای مردنی سوڵتان سەلیمی یەکەم بە ماوەیەکی کەم لە ساڵی 1520، لە ئەستانە کۆچی دوای دەکات لە نزیک گۆڕی ئەبوو ئەیوبی ئەنساری ئەسپەردەی خاک دەکرێت. لە پاش خۆی بیست دانراو بە جێدەهڵێت، لەوانە: ڕسالة الخزانیە کە یەکەم دانراوێتی، ڕسالە بەهاریە، مناڤر السوم و السید، ڕسالە فی النفس و سەلیم نامە کە لە دوا بەرهەمەکانێتی و گەلەک بەرهەمی دیکە.
=KTML_Bold=“بارودۆخی سنووری عوسمانی و سەفەوێکان”=KTML_End=
ساڵی 1501، شا ئیسماعیل جاڕی دەوڵەتی سەفەوی دەدات، سەرباری تێڕوانینە تووندئاژۆکانی لە مەڕ شیعەگەری ڕقی سەختی لە هەمبەر کوردان بووە، بەڵام بەشێکی میرا کوردان، وەلاتێ‌ خۆ لە هیرشا شا ئیسماعیل پاراست بوون، نە خاسمە دەڤەڕی وان کو چیاییی بوون. ساڵی 1507، شا سمایل، لەشکرەکا مەزن بۆ فەتحا کوردستانێ‌ ڕەوانە کر لە هەمانساڵدا میر شەرەفی بەدلیسی پەیوەندی بە شا ئیسماعیلەوە دەکات، قەسدا وی پەیوەندییان دناڤبەرا کوردان و سەفەوییاندا ئاڤا بکەت ئەو دبێژێت: میرا کوردان دخوازن بکەڤنە ژیر فەرمانا شاهی و مورشیدی تەواوی شاە ببینن. ساڵی 1508، شا ئیسماعیل شاری ئامەدی داگیر کرد و “محەمەد ئێستاجلو”ی وەک حاکمی ئەوشارە ناساند. ساڵی 1509، بە مەبەستی مل کەچبوون و گوێڕایەڵی بۆ فەرمانەکانی شا کۆمەڵێک میرا کوردان سەرەدانا شاهی کرن، لە پێشتهاتەکی سەیردا بە فەرمانی شا حەمی میرا کوردان لە زیندانی ئێخستن. لە جێگای ئەوان قزڵباشەکانی کرد بە فەر مانڕەوا. ئەگەرچی پێشتر ڕەوشا سنوورێ‌ هەردوو ئیمپراتۆرییەت ئارام نەبوو، هاوکات بەهۆی سەختی ناوچەکانی میرە کوردەکانەوە ئەوان سەربەخۆ کاروباریان ڕایدەکرد و نەیان دەتوانی گوێڕایەڵ و مالکەچی شا بن، قزڵباشەکانیش زەبریان لە کوردان وەشاندبوو. لەمکاتەدا “ئیدریسی بە دلیسی” بڕیار دەدات بۆ خۆی گەشتی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی میرا کوردان بکات، ئەوان لەسەر بەردەوامی بەرخودان و خەباتا دژی شا هانبدات، بەرایی کارەی دیدەنی و سەردانیکردنی کوردێن برا دۆستی بوو، چونکو ئەوان لە بەراهیی شەڕێدا بوون، پێشتر بە ئالیکار کوردانی سۆران، بابان و موکری و ئەنجامی هەڤگرتنێ‌ شییان لە شکرەکا پێنج هەزار کەسی قزڵباش بە سەرۆکایەتی شاسمایل بشکێنن، دواتر حەمی میرا کوردان چاکی خۆیان وەلادا کردوو کەوتنە ڕاوەدونان و دورخستنەوەی قزڵباشەکان. پاشئەوەی شا سمایل دەست بە سەر بەغداا دەگرێت، سنووری هەردوو ئیمپراتۆرییەت لە یەک نزدیک دەبنەوە، بەریەککوتنی هەرتک دەوڵەت لە هەر کاتێکی تر بە خاتری کۆمەڵێک هۆکار نزیکتربووە، لەی سەردەمە وەملاوە نێوانی شاسمایل و میرا کوردان ئاڵۆزی و پەشێوی تێدەکەوێت و چەندینجار پێکدادان و ڕووبەڕوو بوونەوە ڕوودەدات.
=KTML_Bold=“ڕۆڵی مەلا ئیدریسی بەدلیسی لە یەکخستی میرا کورداندا”=KTML_End=
لەم قۆناغەدا؛ ئەرکە قوورسەکەی مەلا ئیدریس دەست پێ‌ دەکات لە کۆکردنەوە و پشتگیری میرو میرنشینە کوردێکان، وەک هاوپەیمان پاڵپشت بۆ ئیمبراتۆریای عوسمانی، دوای ئەوەی لەلایەن سوڵتانەوە ڕادەسپێرێت بۆ تەواوکردنی ئەرکەکەی، مەلا ئیدریس، لە میرە کوردەکان نزدیک دەبێتەوە، دەیەوێت ڕاستەوخۆ مەرامی سوڵتانیان لە مشت نێ، ‌ پێشتر میرا کوردان باوەڕی تەواویان بە مەلا ئیدریس هەبووە، تەنانەت بۆ زۆر کار ڕاوێژو پرسیان پێ‌ کردووە، یەکەمین کاری “ئیدریسی بەدلیسی” ناردنا نامەو قاسیدان بوو بۆ دەڤەری برادۆست، زڕزاو شنۆ. سەرئەنجام دوای چەندین گفتوو گۆ و ڕاگۆڕینەوە هەرتک لا پێکدێن لەسەر ئەم بنەمایانە:-
1. پارێزگاری کردن لە سەربەخۆیی میرنشینە کوردەکان.
2. داننانی دەوڵەتی عوسمانی بە پیادەکردن و گواستنەوەی حوکم، بە شێوەی بۆ ماوەیی لەنێو میرنشینەکانا “لە بابەوە بۆ کوڕ”
3. لە کاتی جەنگەکانی ئەستانەدا لەسەر میرنشینە کوردەکانە یارمەتیی سوپای عوسمانی بدەن، لەبەرانبەر یشدا ئەستانە میرنشینە کوردەکان بپارێزێت لە هەر هەڕەشەو دەست درێژییەکی دەرەکی.
4. میرنشینە کوردەکان ساڵانە باج و خەراج بدەن بە دەوڵەتی عوسمانی.
لە هەمبەر ئەمکارەدا، ئیدریسی بە دلیسی بیست هەزار ئاڵتونی دۆقەی پێ‌ ڕەوا دیتراوە، پێنج سەد خەڵاتی سوورمە و حەڤدە ئاڵا بۆ میراکوردانیش دیاری کراوە. وەختایەک لە 23/ تەباخا/ 1514، جەنگی چاڵدیران لەنێوان سەفەوی و عوسمانێکاندا هەڵگیرسا و کو ب شکستنەکا مەزنا سەفویان دوماهی هات و پایتەخا خو “تەبرێز” کەت، جارێکیتر قزڵباشەکان لە کوردستان دوورخرانەوە، کوردا لە دەستهەلاتا سەفەویان ئازادبوو. ئەم پەیماننامەیە تاوەکووناوە ڕاستی سەدەی نۆزدەهەم کاری پێ کراوە وەک دەرێن: ساری مەفعول بووە.
=KTML_Bold=“مەلا ئیدریس پاڵەوان بوو یان ناپاک”=KTML_End=
کارێکی زیدە بە قیمەت و پڕبایەخە ئەگەر کوردا حەمی کاروخەباتێ‌ خۆ بخاتە بەر لێکۆڵینەوە و توێژینەوەوە، تا ڕەش و سپی، پاک و پیس لە یەک هەڵاوێردێ، هاوشێوەی گەڵانی ئەورووپا کە سێ‌ سەد و پەنجا دەزگای ئەکادیمیان داناوە بۆ توێژینە وە لە ئەفسانە، دیرۆک و … هتد. مەخابن کورد لەم بوارەدا زۆر دەست کوورتە و هیچی نییە، بەداخەوە. شەرەفنامە بەمشێوەیە کارەکانی بەدلیسی هەڵدەسەنگێنێت: سیاسەتی عوسمانی بە تەواوی پێچەوانەی سیاسەتی سەفەوی بوو، بە واسیتەی “مەلا ئیدریسی بەدلیسی”بە سەر کوردستاندا تەتبیق کرا، ئامانجی ئیتحاد و تەعمیم کردنی بنەمایەکی باشبوو، ئەستانە بە هۆکاری دامەزراندنی هەندێ‌ حکوومەتی محەلییەوە گەلی کوردی بە تەواوی لە خۆی ڕازیکرد، دواتر دەنووسێت: خۆڵاسە بە هیممەت و دیرایەتی مەولانا وەلاتی کوردستان بۆ عوسمانی ساغ بوەوە، دواتر دەست کرا بە تەشکیلاتی ئیداری و ڕێکخستنی کاروباری ئەو وڵاتە کە لە تەرەف سوڵتانەوە بە مناسب بینراو فەرمانی بۆ هات. “ئەمین زەکی بەگ”لە پەسنی مەولانا ئیدریسی بەدلیسیدا دەنووسێت: ئەم جۆرە تەشکیلاتە شوێنەواری زیرەکی و بیرتیژی مەولانا بوو، زۆر موافیق بوو لەگەڵ ئیحتیجات و ئیجابیاتی محەلی، وڵاتێکی سەختی وەک کوردستان ئەهالیەکەشی شەڕکەر، بە جۆرێکیتر بەڕێوە نەدەبرا، ئەو چل و شەش میرنشینە کە پێشتر هەبوون بەشی زۆریان بەشێوەیەکی قانوونی هێڵدرانەوە، دوای تەواوکردنی تەشکیلات و ئیدارات بەدلیسی بە دەستی خۆی و بە ناوی سوڵتان سەلیمەوە تەپڵ و بە یداخی بە ئومەرای کوردان دا، ئەمانە نیشانەی ڕەسمییەی ئیمارات بوو، لە کۆتایی نووسینەکەیدا محەمەد ئەمین دەڵێت: لە دوا سەرفەریدا شا بەدلیسی بۆ ئێران و میسر بردو هاوسەفەری بوو.
جەمیل ڕۆژ بەیانیش لە بارەی ئیدریسی بە دلیسیەوە دەنووسێت: سەرانی ئەو ڕۆژگارە تەنیا خێوی ڕم و خەنجەر بوون، بەدلیسی شارەزا لە ئەدەبیاتی تورکی، عەرەبی و فارسیدا، هاوکات شارەزایی مۆزێک و زماندا هەبووە، بەڵام سەردارانی کورد ڕازینەبوون، یەکێک لە خۆیان ڕابەر و پێشەوایان بێت، بەدلیسیش زۆر چاک لەو بارودۆخە حاڵی بووە، بۆیە هەرگیز داوای ئەو پۆستەی بۆخۆی نەکردووە، چونکە یەکێک لە داواکارێکانی سوڵتان، دیارکردن و هەڵبژاردنی میری میران بووە لەلایەن گەورەو سەردارانی کوردەوە، بە داخەوە لەو خاڵەدا نەگەیشتوون بەئاکام. ناچار لە کۆتاییدا غەوارەیەک ئەو جێگایەیی پڕکردۆتەوە. لەم بوارەدا “حەکیمەدین ئیدریس” گشت تاقیکردنەوەیەکی لەسەر میرە کوردەکان کردووە، دیارە دواتر بێ‌ ئومێد بووە، مەلا ئیدریس وەک لە دەرباری سوڵتان خیانەتی لە کورد نەکردووە، لە مەجلیسی کورداندا نەوێراوە قسەیەکیش بە سوڵتان بڵێت، چون دەیزانی بۆ سبحەینێ‌ میرێکی چەپاوخۆر بۆ خۆنزیکردنەوە قسەکە دەگەیەنێتەوە بە سوڵتان.
=KTML_Bold=“ئەنجام”=KTML_End=
مەلا ئیدریس سیاسەتمەدارێکی کارامەو بە توانا بووە، میرەکانی قەرەقۆینلو و ئاق قۆینلو سوودیان لە بیرتیژی ئەو وەرگرتووە، دوای هاتنی شا ئیسماعیل و گیرسانەوەی لە ئەستانە، سوڵتان سەلیم دەیکات بە ڕاوێژکاری خۆی، لە مەر نزیکخستنەوەی میرا کوردان و ئەستانە گەرەکی بووە کورد فێری سیاسەت ببێت و بتوانێت خۆی بەڕێوەبەرێت، بە زەینی کراوە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو و پێشهاتەکاندا بکات، بەرژەوەندی دوور مەودای میللەتەکە لە بەرچاو بگرێت. لە کۆتایشدا بۆ ئەوەی پەرت نەبن و بەیەکگرتووی بمێنەوە کەسی دیکەی بۆ هێناون کردویەتی بە سەردارو گەورەیان.
هەندێک پێیان وایە؛ ئەگەر ئەو ڕێککەوتنەیش نەبوایە عوسمانێکان کوردستانیان داگیر دەکرد، چون ئیمبراتۆیایەکی زەبەلاح و بە هێز بوون، هەروەسا کەسانێک دەنگ بڵیند دەکەنەوە هاوار دەکەن و دەڵێن: خاڵەکانی ڕێککەوتنامەکە بە شێوەیەک بووە، عوسمانێکان توانێوانە بە شێوەک ڕاڤە و شیکاری بۆ بکەن، لە مەسڵحەت و بەرژەوەندیان تەواو بووبێت، ئەم بۆچونانە بابەتێکی دیکەن و دەکرێت کۆڵیاران وتوێژەران بیدەنە بەر نەشتەری شیکردنەوە لە بەر ڕۆشنایی ڕۆژگاری خۆیدا، نەک ئێستا ڕاسێکان هەڵهێنجنێن و بیخەنە ڕوو. لە کۆتاییدا دەپرسم ئیدریسی بەدلیسی خیانەتکاربوو و یان خەباتکار؟ [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 312 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 10-04-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژیاننامە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 10-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 10-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 10-04-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 312 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,165
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,571
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!