پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,419
وێنە 105,691
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورد و کێشەی کورد لە یادداشتەکانی ئیسماعیل بێشکچیدا
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورد و کێشەی کورد لە یادداشتەکانی ئیسماعیل بێشکچیدا

کورد و کێشەی کورد لە یادداشتەکانی ئیسماعیل بێشکچیدا
ناونیشانی بابەت: کورد و کێشەی کورد لە یادداشتەکانی ئیسماعیل بێشکچیدا
ئامادەکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#

=KTML_Bold=“بێشکچی کێیە؟”=KTML_End=
بیرمەندو کۆمەڵناسێکی تورکە ساڵی 1939 لە ویلایەتی جوروم لە دایک بووە، ساڵی1967 لە زانکۆی ئەتاتورک لە زانستە ڕامیارێکان بڕوانامەی بە دەستهێناوە، خزمەتی سەربازی لە ناوچەکانی بەدلیس و هەکاری تەواوکردووە، لەو ڕێگایەوە ئاشنا بووە بە کورد و مەزلومێتی نەتەوەی کورد، ساڵی 1971 لە کۆلێژی زانستە ڕامیارێکانی زانکۆی ئەنقەرە وەک مامۆستای یاریدەدەر دەستبەکاربووە، دواتر بۆ کاری نووسین لێکۆڵینەوە ژیانی تەرخانکردووە، لەپێناو دۆزی کورد و کێشەکەی چەندین پەڕتووکی نووسیوە و 17 ساڵیش بەندکراوە، چەندین جۆر ئازاری چەشتووە و لە چەندین بەندیخانەی وڵاتەکەی حەپسکراوە.
=KTML_Bold=زانست و ڕەخنەی ئازاد و ئایدۆلۆژیا”=KTML_End=
زانست پێڤاژوێکی هزریە، میتۆلۆژیا، میتافیزیک، ئایین، هونەر و ئەدەبیات وەک ڕێکارێکی زانستی پەسەند دەکرێت، چونکە لە مێژووی گەشەسەندنی کۆمەڵگەکان، سرووشتی مرۆڤایەتی، دیرۆک، کۆمەڵگە مرۆڤایەتێکاندا دەبینرێت، بە مشێوەیە بێشکچی بیروباوەڕی لە مەڕ زانست ئاشکرا دەکات، بەڵام کاتێک باسی کۆت و بەندی ئازادی دەکات دەنووسێت “زانست تەنیا لە دۆخێکی ئازادی بێسنووردا دەتوانێت ئەرکی خۆیی جێبەجێبکات”
لەو کۆمەڵگەیانەی قەدەغەی بیرکردنەوە بە دامەزراوەی کراوە و یاساخەکان ڕۆڵیان لە دیاریکردنی سیستمی سیاسیدا هەیە، زانست لەوێدا بە هیچ شێوەیەک خونچە ناکات و توانای کرانەوەی نابێت. لە درێژەی نووسینەکەیدا دەنووسێت ئازادی ڕەخنەگرتن تەنیا کەڵک بە زانست ناگەیەنێت بەڵکوو پایەیەکی گرنگی ژێر خانی دیموکراسیش پێکدەهێنێت. لە بارودۆخێکی لەمشێوەیەدا ئیسماعیل دەستی بە نووسین کرد و بەرگری لە کورد و دۆزەکەی کرد، دواتر زوو لە زانکۆ شار بە دەرکرا و چەندین جۆر دۆسیەیان لە مەڕ چالاکی نووسینەکانی لە دادگاکانی وڵاتەکەیدا بۆ کردەوە. لە وەها بارودۆخێکدا نەتەوە پەرستەکانی تورک باوەڕیان وابوو ئەگەر هەزار ڕووناکبیری کورد لە ناوببەن ئەوا دۆزی میللەتەکە سی ساڵ پاشەکشە دەکات.
بێشکچی ئاواهی باس لە بیروباوەڕی دەکات، لە بری ئەوەی گوێڕایەڵی دەوڵەت و باوەڕە فەرمێکان بم، زیاتر پابەندی زانست و ڕێکارەکانی بووم، کورد یەکێک بوو لە کێشە بنچینەیەکانی تورکیا، ئەو ئاریشەیەی کەس خۆیی لە قەرەینەئەدا، لە هەمبەریدا چاویان دەنوقاند، بەڵام من پرسی کوردم بردە ناو زانکۆکان.
=KTML_Bold=“زمانی ئەو خاکەی نەچووە ناو پاسپۆرتەوە”=KTML_End=
لەم بەشەدا دەنووسێت: لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 1962 تا تشرینی یەکەمی 1964 خزمەتی سەروازیم تەمام کر، بەهاری ساڵی 1963 بەشێک لە بەتالیۆنی هێزەکەم گوێزرایەوە بۆ ناوچەی شەمزینان، منیش لە ناو ئەو بەتالیۆنەدا پلەی جێگری ئەفسەرم هەبوو، لەو سەردەمەدا کوردەکان بە ڕابەرێتی مەلا مستەفا لە ناوچە سنوورێکان دژ بە حکوومەتی ئێراق لە جەنگدا بوون، حکوومەتی ئێراق گەرەکی بوو ئەوان لەسەر توخوب توندبکات.
لە درێژەی نووسینەکەیدا دەنووسێت: بەیانیەکی زوو بەرەو شەمزینان دەستمان بە جوڵەکرد تاگەیشتینە نەهری، پاشان لە درێژەی گەیشتەکەیاندا دەگەن بە ناوچەی ڕووبارۆک، لەو ڕۆژگارەدا جیاکردنەوەی سنوور زۆر جێگیرو دیار نەبوو، بۆ جیاکردنەوەی توخوبی ئێراق و تورکیا بە درێژایی چەندین کیلۆمەتر هەندێک تاشە بەردی گەورە دانرابوو، لە بێ‌ ئاگایی خۆمان سنوورمان بەزاندبوو، تووشی کۆمەڵە کەسێک بووین ئەوان دەیانویست هەندێک چشتمان پێ‌ بڵین: بەڵام من هیچ تێ‌ نەدەگەیشتم، لە ناو سەربازەکان برادەرێک خەڵکی قارس هاتە پێشی و وتی: جەنابی جێگری ئەفسەر دەتوانم قسە بکەم، بە وەڵامەکەی شاگەشکە بووم! لە وەڵامدا وتی: دەڵێن ئێوە سنوورتان بەزاندووە، ئەوانیش پێشمەرگەن، دواتر ئێمەش گەڕاینە دواوە. ڕووداوەکە بۆ من مایەیی سەر سڕمان بوو، چونکە دەنگۆ و گەنگەشەیەکی زۆر لە تورکیا بڵاو دەکرایەوە کە کورد تورکن، زمانێک نییە بە ناوی کوردی، ئەوان گەرەکیانە زمانی تورکی بشێوێنن، بۆیە بەو شێوازە دەپەیڤن! میدیای تورکی پڕو پاگەندەی زۆری بڵاو دەکردەوە، لە ناوەندەکانی ئەکادیمیا و زانکۆش باوەڕیان پێ دەکراو بڵاودەکرانەوە.
=KTML_Bold=“توێژینەوە سەرەتاییەکان”=KTML_End=
ساڵی 1963 بەردەوام بووم لە خزمەتی سەربازی، ڕێگای نێوان شارەکانی بەدلیس و تاتوان بەناو فەوجەکەی ئێمەدا تێپەڕدەبوو، ڕۆژێک لەتەک سۆری سپێدە بینیم دەستەیەک ڕەوەند بەرەو “تاتوان” ڕێگا دەبڕن، لە کاتی تێپەرینیان سەرنجمدا بە ئاگاهی فەرماندەکانیان چەند سەروازێک دوو سێ‌ مەڕیان لە مێگەلەک بۆ سەڕیرین دابڕی، شوانەکان ئاگاداری کارەکە بوون کەچی خۆیان نەبان کردو دەنگیان نەکرد.
ساڵی 1964 لە خزمەتی سەربازی مەرەخەس کریام، پاشان دوو ساڵی تەمەنم بۆ لێ کۆڵینەوە لە ژیانی ڕەوەندەکان تەرخانکرد، دواتر بە ناونیشانی “ڕێکخستنە کۆمەڵایەتێکانی عەشیرەتێکی ڕەوەند لە زستانی پێدەشتەکانی سلیڤیان و هاوینی زۆزانەکانی نەمرووت” پێشکەش بە سەرۆکایەت زانکۆکەم کرد. دواتر لە توێی پەڕتووکێکدا دەزگای “دۆغان” چاپ و بڵاویکردەوە. لەو ماوەیەدا کێشە و ئالەنگارێکانی ڕەوەندەکان لەسەر سینایی و بێستان بە چاوی دەبینێت.
ساڵی 1968پلان دادەڕێژێت توێژینەوەیەک بکات بە ناوی “لێکۆڵینەوەی بەراورد کاری ژێرخانی کۆمەڵناسی ئابووری – سۆسیۆئیکۆنۆمی لە مەڕ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژ هەڵات، ڕاپرسیەکی لە ناوچەکانی نسبێن، جەزیرە و شەمزینان و بڵاو دەکاتەوە، بەڵام بێئەوەی هۆکارەکەی بۆ ئاشکرا بکەن، زانکۆی ئەتاتورک کۆڵیار ئاگادار دەکاتەوە کۆڵینەوەکە کارێکی زانستی نییە! بەڵام دواتر هۆکاری ڕیگریەکەی ئاشکرا دەکات و ئەو هۆکارانەش ئاشکرا دەکات کە جێگای دڵە ڕاوکێی دەسەڵاتدارانی ناوچەکەن، بۆ نموونە ئالیکاری پۆلیسی ناوچەکە و قاچاغچێکان، ڕۆڵی عەشیرەتەکان بە دێژایی سنوور و هەبوونی سیستمێکی دەرەبەگی قەبە بە شێوەیەک ژمارەی ئەو کەسانەی کە هیچ زەوی زارێکیان نییە بەرانبەر ئەو کەسانەی دوازدە بۆ هەژدە هەزار دۆنم زەوییان هەیە 65% دانیشتووانی ناوچەکە پێکدەهێنن، هاوکات هیچ وەبەرهێنانێک لە ناوچەکەدا نییە.
ساڵی 1968 لەتەک دەوامی زانکۆدا وتار بۆ گۆڤاری فۆرم و ڕۆژنامەی ئەکشام دەنووسێت. ساڵی 1969 لە زانکۆی هاجەتەپەوە هەواڵێکی پێدەگات، زانکۆ و ڕێکخراوی زانستە مرۆڤایەتێکانی تورکی سیمینارێک بە ناونیشانی “پێشهاتەکانی بەردەم زانستە مرۆڤایەتێکان لە تورکیا ڕسازدەکەن، داوایان لە بێشکچی کردبوو بەشدار بێت، هاوکات داوای بۆچوونی ئەویان کردبوو سەبارەت بە چارەسەری کێشەکانی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی لە تورکیا ئەو مژار و کێشانەی بۆ ئەو توێژینەوەیە دێنە پێش”
سیمینارەکە ڕۆژانی 23-25 شوباتی 1970 لە زانکۆی هاجەتەپە بەڕێوە دەچوو، ڕۆژی پێشکەشکردنی سیمینارەکە دکتۆر موجبەل کرای ئەندامی لیژنەی ڕێکخستنی سیمینارەکە لە بێشکچی دەچێتە پێشی و دبێژێت: ڕاپۆرتەکەی تۆمان خوێندەوە، لیژنەی سیمیناریش لێی وردبوونەوە و زۆر بە مەترسیان زانی، خۆشم بە مەترسی دەزانم ئەگەری ئەوەهەیە پۆلیس هێرش بکەنە سەر سیمینارەکە.
لەنێوان ساڵانی 1968 بۆ 1970 کە ئاریشە و تەنگژەی نێوان ڕاست و چەپەکان لە هەڵکشاندا دەبێت، داوا دەکرێت پێویستە مامۆستایان دەمانچە هەڵبگرن، لەو کاتەدا مامۆستایەک دەمانچەیەک لە بەر پشتێنی دەردێنێت پیشانی هەڤاڵانی دەدات، یەکێکیتر دبێژێت: بێشکچی پێویستی بەدەمانچە نییە ئەو سەری دەمانچەیە.
ساڵی 1970 لە زانکۆی ئەتا تورکەوە دەگوێزرێتەوە بۆ زانکۆی ئەنقەرە، لە درێژەی نووسینەکەیدا لەم بەشەدا دەنووسێت لە سەردەمی ڕژێمی دوازدەی ئازار لە کۆلێژی زانستە ڕامیارێکان کۆڕ و کۆبوونەکان زیادیان کردبوو منیش لە یەکێکیاندا بەشداربووم، گووتم: پێویستە حکوومەت ددان بە مافە دیموکراتێکانی کورد بدات، دەنا کورد باس لە مافە سیاسێکانی دەکات، دواتر لەسەر ئەو وتارە دەگیرێت و دەخرێتە زیندان.
کاتێک لەسەر ئەو وانەو پرسیارانەی لەنێوان ساڵانی 1987-1968 بە خوێندکارانی گوتبوو، لە دادگایی ئامەدو سیرت داگایی دەکرێت، لە میانەی دادگایکردنەکەدا، کچێکی گەنج بەرگری لە بێشکچی و بۆچونەکانی دەکات، دبێژێت: قسەکانی هەموو ڕاست و مافن، ئێوە نکوڵی لە کورد و زمانەکەی دەکەن، منیش لە قوتابخانە هاوڕێم هەیە کە دەپەیڤن هیچیان لێ‌ تێناگەم، بە دڵنییایەوە زمانێک هەیە بە ناوی زمانی کوردی، دواتر ئاشکرا دەبێت ئەم کیژە کچی دادوەری گشتییە کە دادگایەکەی بەڕێوە دەبرد، لە دوای بویەرەکە ئیتر دادگا بڕیار دەدات هیچ کەس بەشداری دانیشتنەکە نەکات.
20\ تەموزی 1970 بێشکچی لە زانکۆی ئەتاتورک دەردەکرێت، چونکە سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژ زمانیان لێ‌ دابوو، هۆکارەکەشی بابەت و سەرچاوەی وانەکانی بوون کە لە زانکۆدا دەیگوتنەوە، سەرۆکی زانکۆ بێشکچی بە بەرپرسی جووڵانەوەکەی ئەرزروم دەزانی، تەنانەت گوتبووی: دەست بۆ هەر بەردێکی ئەرزروم ببەیت بێشکچی لەژێریدا دەردەچێت! لە وەڵامدا بێشکچی دەڵێت: زانست شتێکە مامەڵە لەگەڵ زانست واقعیدا دەکات، کورد و زمانەکەشی تشتەکی حاشا لێ‌ نەکراوە و پێویست بە هیچ پاساوێک ناکات. لە وەڵامیشدا یەکێک لە پڕۆفیسۆرەکان د ەڵێت: پرسەکە بێتە سەر نیشتمان، گەل و دەوڵەت زانست و مانست پێنج پولی قەلب ناکات و باسی عەدالەت و مەدالەتیش ناکرێ‌.
لە 19\ حوزەیران\ 1971 لە کۆلیژی زانستە سیاسێکان دەستگیر دەکرێت و دەبرێت بۆ ئامەد، بڕیاری بەندکردنی بە غیابی دەگۆڕن بۆ حوکمی دادگا. ئەم کەیسە بۆ ماوەی ساڵێک درێژە دەکێشێت. لە زیندانی دۆخی لەناکاوی ئامەد لەتەک گەلەک شۆڕشگێردا یەکێکیان پیاوێکی حەفتا ساڵە بوو بە ناوی (خەلیل ئاغا) سەرنجی ڕادەکێشێت. خەلیل ئاغا هەمیشە لەتەک دەوروبەرەکەیدا بە کورمانجی دەپەیڤی، ئەو بە مادەی 169 کە تایبەتە بە دابەشکردنی گەل و نیشتمان دادگایی دەکرا. دواتر لەگەڵ ئاغادا لە بەندیخانەی دۆخی لەناکاوەوە دەگوازرێنەوە بۆ بەندیخانەی ئامەد.
لە ناوەڕاسی مانگی ئایاری ساڵی 1973 ژمارەیەک لە (جان تورکەکان) دەخرێنە زیندانەوە، لە ناویاندا کەسێک (بەهجەت جان تورک) کە سەرۆکی یەکێتی لاوانی پارتی گەلی کۆماری شاری ئامەد بوو دەبێتە هاوەڵی حەپسخانەیان، ئەو کەسە زۆر ڕێز لە خەلیل ئاغا دەگرێت و زانیاری باشیشی لەسەر خانەوادەکەی دەبێت، لە کۆتایی نووسینەکەی لەسەر ناوبراو دەنووسێت: لە کۆتایی هەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکان بەهجەت جان تورک ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرەوپێشچوونی ڕۆژنامە کوردێکان بینی، هەواڵەکانی بۆ میدیای کوردی دەگوازتەوە لە ساڵی 1994دا کردیان بە قوربانی تاوانی بکەر نادیار و بۆ هەتاهەتایە ژینئاوایی کرد. دوای شەش هەیڤ لە زیندانی دیار بەکر لەگەڵ ئاغادا دەگوێزرینەوە بۆ زیندانی ئەدەنە.
لە زیندانی سیرت کۆمەڵێک زیندانی دەخەنە پاڵیان کە پێشتر هەموویان بە تۆمەتی بوون بە ئەندام لە (پارتی دیموکراتی باکووری کوردستان) میراز کرابوون، لەنێویاندا (خورشید ئۆنوک) بە تۆمەتی هاوکاری مادی و مەعنەوی مەلامستەفا لە ژیر ئەشکەنجەدا هەموو گیانی شکێندرابوو.
لە قاوشی زیندان هەر قوتایبەک بە تورکی لەتەک خورشید ئاغادا گتووبێژ یان پرسیاری کردبا وەڵامی نەدەدایەوە، تاوەکووڕۆژەک قوتایبەک گلەو گازندە دەکات لە خۆنەبان کردنی خورشید ئاغا، لە وەڵامدا دەڵێت: هەموو مێژووی شۆڕشەکانی جیهان، ژیانامەی مارکس، ستالین و لینین دەزانی، ئەی بۆچی خۆت فێری زمانی داکت ناکەی؟ ساڵی 1974 خورشید ئاغا بەر لێبوردنی گشتی دەکەوێت و ماوەیەک دواتر ژینئاوایی دەکات.
لە کۆتایی ئەم بەشەدا بێشکچی دەنووسێت: خەلیل ئاغا و خوشید ئاغا ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو سەبارەت بە گەشەسەندنی بیروباوەڕ، ڕامان و هەستەکانم بەرانبەر کورد و کوردستان. هەروەسا باس لە (حسێن ساغنج) دەکات و بە کەسێکی جوامێر و مەرد ناوی دەبات کە لە پێڤاژۆی هزریدا ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە.
“تاقیکردنەوەی زمانی کوردی بە سەرمایەی کارل مارکس”
لەم بەشەدا بێشکچی ئاماژە بۆ چەپی تورک دەکات کە بەردەوام کاریگەریی لەسەر چەپی کورد هەبووە، هاوکات دەڵی: بەشێکی زۆری نووسەرانی تورک لە نووسینەکانیندا ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن زمانی کوردی زمانێکی سەرەتاییە و نەبووەتە زمانی نووسین، بۆیە خاوەنی ئەدەبیاتی خۆیان نین، لەو کاتەدا زۆر برادەرمان هەبوو بە زوانێ‌ دەپەیڤین و دەشیان نووسی.
بێشکچی وەک پەرچەکردارێک داوا دەکات نوکتە (قسە خۆشەکان) بنووسرێنەوە، بەڵام برادەرێک کارەکە بە کێماسی دەبینێت، بە شتی واسادە ناکرێت نووسین بە زمانی کوردی بسەلمێنرێت، لە جیاتی ئەوکارە با بەشێکی سەرمایەی مارکس وەربگێڕنە سەر زمانی کوردی، لەو کاتەدا کتابی ناوابراو هێشتا نەکرابوو بە تورکی. گشت ئەم گتوو بێژانە لە بەندیخانەی دۆخی ناکاو لە ئامەدا بەڕێوەدەچوون.
تەمووزی ساڵی 1974 لە زیندان ئازاد دەکرێت، ماوەیەک دوورە پەڕ ڕێز دەبێت و دواتر لە مانگی ئەیلولی هەمانساڵ بە شوێن کاڵاو شمەکەکانیدا سەردانی زانکۆ دەکات، پڕۆفیسۆرێکی کۆمەڵناس بە ناوی (ئیبراهیم) دەبینێتەوە دەردە دڵی خۆیی بۆ هەڵدەدەڕێژێت، ئەویش بە تاسەوە گوێچکەی بۆ ڕادەگرێت و دواتر دبێژێت: کەسانێک دەیانگوت بێشکچی زانستی کۆمەڵناسی بۆ ڕامانە پوچەکانی خۆیی و دەستکەوتە ئایدلۆژێکانی بەکاردەهێنێت. لەو نێوەندە لەتەک چەند مامۆستایەک باسی کێشەی کورد دەکات، بەڵام هەریەک بە پاساوێک خۆیان نەبان دەکەن ، بۆ نموونە یەکێک باسی چۆنێتی تەواوکردنی ئەو سێ‌ ساڵە لە حەپسخانە دەپرسێت، کەسێکی دیکە کیشەی کورد بە دەستچنی ئەمریکا دەزانێت، بەڵام بێشکچی لە وەڵامیاندا دەڵێت: ڕاستییەکی کۆمەڵایەتی هەیە کەس نایەوێت دەستی بۆ درێژ بکات، تەنانەت لە بەریشی هەڵدێن! ئیدی ئەو ڕاستییە کۆمەڵایەتییە لە فۆڕمێکی سیاسیدا دەستی بە خۆ دەرخسن کردووە.
بێشکچی باوەڕی وایە دەکرێت لە ڕێگای بۆچونی زانستی و میتۆدەکانێوە بەسەر بۆچونەکانی دەوڵەتدا سەرکەوی وبگەیتە ڕاستی و درووستی بابەتەکان. دوای دورخستنەوەی لە زانکۆ لەسەر میتۆدە زانستێکان بەردەوام دەبێت.
ساڵی 1976 پەیمانگای تورکیا- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیمینارێک سەبارەت بە مژاری کار گێڕی سازدەکات، لەو سیمنارەش بۆچونەکانی لە مەڕ پرسی کورد بە ئاشکرا دەردەبڕێت و مەبەستێتی ئامادەبوان بە ئاگا بهێنێتەوە و دەڵێت: لە بری ڕەخنەگرتن تاوانبارکردن کارێکی هەڵەیە، چونکە ڕەخنەگرتن دەبێتە هۆکاری ڕۆشنکردنەوەی بەردەممان لە کاتێکدا تاوانبارکردن هۆکاری تێنەگەیشتنە بە شێوەیەکی زانستیانە لە چەمکی دیاردەکە، کاتێک ئەو بەوشێوەیە بیردەکاتەوە و دئاخڤێت لەمکاتەدا یەکێک لە مامۆستاکان تۆڕە دەبێت و ئیسماعیل دەداتە بەر دەمڕێژی قسە: زانستی پاقژو ساف بوونیان نییە، هەندێک ڕاستی هەن دەبێت بەردەوام لە بەرچاویان بگرین و لە بیریان نەکەین. پێویستە لە هەمبەر ڕیسا، ڕێکار و پێوەرەکانی دەوڵەت خۆمان بگونجێنین، هاوکات یەکێکی دیکە هەڵیدابوو بێشکچی بە ئاگاهێنەرەوەی دۆزی کوردە، بەهیچ کلۆجێک قبووڵکراو نییە!
لە کۆتایی ساڵی 1979 لە ئێستانبوڵ کۆبوونەوەی دەستەی گشتی سەندیکای نووسەرانی تورک بەڕێوە دەچێت، لەو کۆبوونەوەیەدا (عەزیز نەسین) وەک سەرۆکی گشتی وتارێک دەخوێنێتەوەو داوا دەکات، نووسەران و شاعیران بەشێوەی کۆمەڵ بچنە ناوچە کوردێکان بەشێک لە بەرهەمەەکانیان بە تورکی بخوێنەوە، لەبەرانبەردا بێشکچی هەڵدەسێت و داوا دەکات پێویستە نووسەران و شاعیران بەرانبەر ئەو داواکارییە بوەستنەوە و بپرسن، بۆچی دەوڵەت نکوڵی لە کورد و زمانی کوردی دەکات و سڵ لە پیادەکردنی تواندنەوەی کورد ناکاتەوە، لەبەرانبەردا نووسەرە بە تەمەنەکان بەرانبەری دەوەستنەوە بە بەردەمی مێزەکەیاندا دەدەن و دەیانەوێت قسەکانی پێ‌ ببڕن و دەڵێن: ئەو پیاوە سەندیکا بە داخستن دەدات.
لە هەمانساڵدا دادگای تاوانی قوورس لە ئەستەنبول دۆسیەکی بۆ دەکاتەوە لەسەر پەرتووکی (بە زۆر نیشتە جێکردنی کورد) لە کاتێکدا لە بەردەم دادوەر ئامادەبێت، بە ڕووی گەش و ڕێزەوە پێشوازی لێدەکات، بەڵام کاتێک پرسیاری ناوی پەرتووکەکەی لێ‌ دەپرسێت، بە تەواوی دەگۆڕێت و دەم چاوی دەدات بە یەکدا و چارەی گرژ دەکات، بەپەلە واژۆی بڕیارەکە دەکات.
لە کۆتایی ساڵی 1979 لە زیندانی تۆپتاشی بەند دەکرێت. لە درێژەی ئەم بە شەدا بەوردی باس لە زیندان و پێکهاتەی زیندان و حەپسکراوان دەکات، تەنانەت باس لە مێژووی بەندیخانەکەش دەکات کە لە سەردەمی تەنزیماتدا کاروانسەرا بووە، دواتر کراوە بە حەپسخانە و کەسێکی وەک (جەلال بایار) لە زیندانی تۆپتاشی بەندکراوە. ساڵی 1980 کاتێک لە بەندیخانەی تۆیتاشی درێژە بە ماوەی بەند کردنەکەی دەدات لە کاتی پشکنینی قاوشەکەیدا برۆشۆرێک دەدۆزنەوە، کاتێک بۆ لێکۆڵینەوە بانگی دەکەن، لە بەردەم عەمیدی گرتووخانەدا حاشا لە خاوەندارێتی ئەو برۆشۆرە ناکات، عەمید دەپرسێت: لەو برۆشۆرەدا باسی کورد و زمانی کوردی دەکەیت ئایا شتێکی وەها بوونی هەیە، لەم وڵاتەدا هەموو کەسێک تورکە و زمانی کوردی بوونی نییە.
دوای مشتومڕێکی چەند خولەکی ئیسماعیل پرسیاری ئۆغۆزەکان لە جەنابی عەمید دەکات و دەڵێت” کاتێک ئەوان هاتنە ئەم ناوچەیە دەریاچەی وان، ئورمیەو لە ناوچەی چیای زاگرۆس کێ‌ دەژیا؟ ئەم پرسیارە جەنابی عەمید توڕە دەکات و دەڵێت: ئەوانەی لەو ناوچەیە دەژین گشتیان تورکن! کاتێک دەگەڕێتەوە ژورەکەی لە ئەنجامی پشکنین گشت کەلوپەلەکانی پرش و بڵاو کرابوونەوە.
کۆتایی ساڵی 1981 و ساڵی 1982 دەنووسێت: لە بەندیخانەی سەربازیی دەریایی گولجوک و فەرماندەی دۆخی لەناکاوی سەیمەن بەندبووم، لەو ساڵەدا لە هەندی جێگا لە ئەڵمانیا بێڕیزی بەرانبەر بە کرێکارە تورکەکان دەکرا، دەوڵەتی ئەڵمانیا بڕێک پارەی بەو کڕێکارانە دەدا وڵاتیان بە جێدەهێشت و بە بێڕێزیان نەدەزانی، بەڵام کاتێک من بەرگریم لە زمان و نەتەوەی کورد دەکرد و دەمپرسی: بۆچی ئەوان بەرەو توانەوە دەبەن، بۆچونەکەمیان بە شێوەیەک پێناسە دەکرد کە من بێڕێزیم بە ڕانبەر تورکایەتی و دەوڵەتی تورکیا کردووە لە کن وڵاتانی بێگانە ناشیرینم کردوون. ساڵانی دواتریش لە بەندیخانە بە سەر دەبات و گەلێک ناخۆشی و چەرمەسەری دێنە ڕێگای، هاوکات بە هیچ شێوەیەک سازش لەسەر بیروباوەڕی ناکات، بەردەوامیش لەتەک کەسایەتی و گرووپە کوردێکانی ناو زیندان پەیوەندی درووستدەکات و زیاتر و زیاتر ئاشنا دەبێت بە کورد و دۆزی نەتەوەی کورد.
مانگی کانونی دووەمی ساڵی 1987 ڕێکخراوێکی ئوسترالی بێشکچی بەربژێری خەڵاتی نۆبڵ دەکەن بۆ ئاشتی، لە کاتێکدا ئەو دادگای غازی عەنتاب دۆسیەکی لەسەر ناوبراوکردبۆوە، لە کاتێکدا بەرەو دادگا هەنگاو دەنێت ڕۆژنامە نڤیسەکان پرسیاری هەستی بێشکچی دەکەن لەبەرانبەر ئەو دەستپێشخەریە، هەروەها دەڵێت: لە دادگاش هەمان پرسیاریان ئاڕاستە کردم، لە هەمانبەشدا باس لە گیرانی چەند ئەندازیارێکی تورک دەکات لەلایەن هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لە کاتێکدا خەرێکی کارکردن بوونە لە بەنداوەکە، دواتر ساڵی 2015 نهێنی ئیشەکەی بۆ ئاشکرا دەبێت، چونکە ئەو کات بە فەرمانی (مام جەلال) کارەکە کراوە و وەک فشارێک بۆ سەر وڵاتی تورکیا دەستبەسەرکردنی ئەو ئەندازیارانە بەکارهێنراوە لەبەرانبەر ئازادکردنی بێشکچیدا.
ساڵی 1990 وەشانخانەی (بەڵگە) “پەڕتووکی کوردستان کۆلۆنیالیزمێکی نێودەوڵەتی” بڵاو دەکاتەوە، لەسەر کتاوەکە دادگای ئاساییش لە ئەستەنبول دۆسیەک لەسەر نووسەرەکەی دەکاتەوە، دواتر دەستگیر دەکرێت و دەخرێتە زیندانی بایرام پاشا، هێشتا ئەو دۆسیە تەواونابێت هەمان وەشانخانە پەڕتووکی “زانست و ئایدۆلۆژیای فەرمی و دیموکراسی دەوڵەت بەرانبەر کێشەی کورد” هەروەها هەمانساڵ پەڕتووکی” ڕووناکبیرێک و ڕێکخراوێک و کێشەی کورد” بڵاو دەکاتەوە، دواتر لە هەمبەر هەر کتابێک دۆسیەکی جیاوازی بۆ دەکرێتەوە، وەشانخانەی بەڵگە چەندین پەڕتووکی دیکەی نووسەر بڵاو دەکاتەوە.
لە هاوێنی ساڵی 1991 وەشانخانەی (یورت کیتاب) هەردوو پەڕتووکی ( تیرۆری دەوڵەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕامان لەسەر ڕووناکبیری کوردی) بڵاودەکاتەوە و لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پەڕتووکەکەدا نووسەر دەستگیر دەکرێت. ساڵانی 1991 - 1992 - 1993 ساڵانێک بوون تژی دۆسیەو کرانەوەی داوای دادگابوون لەسەر نووسینەکانی بێشکچی.
ساڵی 1994 لەسەر نووسینێکی دەستگیر دەکرێت لە ئیسکلیب دەخرێتە زیندان، دواتر لەسەر داوای چەند دۆسیەکیتر ڕەوانەی ئەنقەرە دەکرێت. هەروەها باسی ئەو ئافرەتانەش دەکات کە هاوشانی پیاوەکانیان کاری سیاسیان دەکرد، ئەوکارانە بە دەرخەری گۆڕانکاری ناو کۆمەڵگە دەبینێت، بەڵام هزری تورکیش پێداگرە ئەو گۆڕانکایانە نەبیستێ‌ و نەبینێت!
ساڵی 1996 لە زیندانی (ئولوجانلار) بەند دەکرێت، دواتر دەگوێزرێتەوە بۆ حەپسخانەی مەتریس. لە یەکێک لە نیقاشەکانی بەندیخانەدا یەکێک دەڵێت: ئیسماعبل تۆ بێدەنگترینی پۆل بوویت، وەڵی ئێستا لە هەموو کەس زیاتر دەوڵەت ئەشغاڵ کردووە.
“دامەزراندنی ئەنیستیتۆتی کورد لە ئەستەنبوڵ”
ناوەندی فەرهەنگی میزۆپۆتامیا، لە ساڵی 1991لە گەڕەکی تارلەباشی ناوچەی تەقسیمی ئیستەنبوڵ دامەزرا، کارەکە هەنگاوێک بوو لەپێناو دامەزراندنی ئینیستیتۆتی کوردی، 3\ئازاری\ 1992 بڕیاری دامەزراندنی ئینیستیتۆتی کوردی دراو چل کەس لە شارە جۆراوجۆرەکانی وڵاتەوە بەشداریان لەو بۆنەیەدا کرد. لەم بەشەدا باس لە چەندین ڕێکخراوی کولتووری دەکات کە بۆ پێشکەوتنی کولتووری ناوچەکانی وڵات کۆشش وخەباتیان کردووە.
ساڵی 1991لەگەڵ پارێزەر (سەرحەد بوجاک) چوینە پەڕتووک فرۆشی (بوجاک) لەتەک ئەنترۆپۆلۆگێکی ئەمریکی یەکدیمان ناسی، کابرا لە کینا، ئەفریکا و کوردستان لێکۆڵینەوەی کردبوو، دۆستی کوردبوو. لە درێژەی نووسینەکەیدا دەنووسێت:کابرای ئەمریکی وتی زۆر نابێت کورد دەناسم، هاوکات باسی بەراوردی کوردی بۆ کردین بەراورد بە هۆزێکی کینی، لە کاتێکدا بۆ یادگاری گەرەکێتی چەند لقەدارێک ببڕیتەوە، سەرەک هۆزەکەیان بەرهەڵستی لێدەکات و دەڵێت: ئەوە کارە یاساخە، چونکە سرووشت بۆ نەوەکانمان دەمێنێتەوە، ئەوان بەوشێوە پارێزگاریان لە سرووشتی دەڤەرەکەیان دەکرد، لە درێژەی گتووبێژەکەماندا وتی: ڕۆژێک لە ناوچەی سیرت خەریکی کۆڵینەوە بووم، پارچە کانزایەکم دۆزییەوە بە سکە دەچوو، کاتێک بە دانیشتووانی ناوچەکەم گووت: دەتوانم ئەو پارچەیە بۆ خۆم هەڵبگرم، وتیان: ئەرێ‌، پاشان چەندین پارچەی هاوشێوەی ئەوەیان بۆ هێنام. دوای گێڕانەوەی ئەو دوو چیرۆکە کابرای ئەنترۆپۆلۆگی بەمشێوەیە لێکدانەوەی بۆ ئەو دوو چیرۆکە کرد، کورد بە خەڵکی ناوچەکانی ئەفریقیا ناچن، هەستی نیشتمانی و سرووشتیان زۆر کەمە، ئەمەش پەیوەندی بە ناهۆشیاری مێژووییەوە هەیە.
دواتر باسی وەشانخانەی (ئاڤێستا) دەکات کە ساڵی 1995 دامەزراوە و خزمەتی زۆری بە ڕووناکبیری کوردی کردووە، کاتێک باسی مێژوو دەکات لە بیری ناچێت کە کورد ئەوانیتر مێژوویان نووسیوەتەوە بۆیە پێویستە بە گومانەوە لە ئەرشیفی تورک، عەرەب و فارس بڕوانێت، هاوکات ئەرشیفی ڕووس، ئەڵەمان، ئینگلیزو ئیتالی بۆ کورد گرنگن.
“=KTML_Bold=دامەزراندنی وەقفی ئیسماعیل بێشکچی”=KTML_End=
دوای دامەزراندنی وەقفی بێشکچی ساڵی 2012 سەردانی دیاربەرکردەکات، بە وەرگەڕانێکی گەورەی دەبینێت لە ژیانی خۆیدا، ساڵی 2013 لەسەر داوای وەقفی بارزانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، دواتر سەردانی زانکۆی سەڵاحەدین، مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ دەکات، پاشان هەریەک لە مەسعود، نێچیر و مەسرور بارزانی دەبینێت، بە هەمانشێوە سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەڵەبجە دەکات. [1]
ئەم بابەتە 293 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 09-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 09-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 09-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 09-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 293 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
خنگە ملانێ
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
کورتەباس
وێنەو کاریکاتێر و تایپۆگرافیاو بڵاوکردنەوەیان لە ڕۆژنامەگەریی کوردی دا؛ بەشی دووەم
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,419
وێنە 105,691
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
خنگە ملانێ
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
کورتەباس
وێنەو کاریکاتێر و تایپۆگرافیاو بڵاوکردنەوەیان لە ڕۆژنامەگەریی کوردی دا؛ بەشی دووەم
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!