پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,417
وێنە 105,691
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پزیشکی سەرۆکەکان، لە قاسمەوە تا سەدام
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پزیشکی سەرۆکەکان، لە قاسمەوە تا سەدام

پزیشکی سەرۆکەکان، لە قاسمەوە تا سەدام
ناونیشانی بابەت: پزیشکی سەرۆکەکان، لە قاسمەوە تا سەدام
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

بۆ ماوەی سێ دەیە پزیشکی تایبەتی =KTML_Bold=سەرۆکەکانی ئێراق=KTML_End= بوو، هەروەها چارەسەری دوو بەرپرسی بیانی کردووە کە لە کاتی سەردانیاندا بۆ ئێراق نەخۆش کەوتوون. ئەو دەڵێت “من پزیشکم و چارەسەری نەخۆش دەکەم، بەبێ‌ گوێدانە ڕەنگ و ئایینی”. هەروەها دەڵێت”جارێکیان سەدام پێی وتم دکتۆر دە ساڵم بدەرێ‌ تاپێکهاتەی ئەم وڵاتە بگۆڕم و شیری بەعس دەرخواردی منداڵەکانی بدەم”. پزیشکی ناسراوی ئێراق د.فەرحان باقر لە بیرەوەرییەکاندا بە ناونیشانی “حکیم الحکام من قاسم الی صدام”، باس لە سەربردەی پیشەیی خۆی دەکات. لەباسکردنی نەخۆشی سەرۆکەکانیشدا زۆر نەچۆتە ناو وردەکاری نەخۆشییەکانیانەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو سوێندەی خواردویەتی کە نابێت نهێنی نەخۆشەکانی بدرکێنێت.
=KTML_Bold=“بوون بەپزیشکی سەرۆک”=KTML_End=
ڕۆژی (16-10-1959) ، هەوڵی تیرۆرکردنی عەبدولکەریم قاسم دەدرێت، بە مەبەستی چارەسەرکردنی، وەزیری تەندرووستی ئەوکات ژمارەیەک پزیشک بۆ نەخۆشخانەی “دار السلام” بانگدەکات، کە یەکێکیان د.فەرحان دەبێت. کاتێک دکتۆر دەگاتە نەخۆشخانەکە دەبینێت بەپاسەوان تەنراوە، ئەمیش بەهەر جۆرێک بێت دەچێتە ژورەوە. هەوڵەکانی د.فەرحان دەبنە جێگەی سەرسامی خانەوادەی قاسم و داوای لێدەکەن ببێتە پزیشکی تایبەتیان، ئەوەش دەبێتە سەرەتای کاروانی ئەم پزیشکە لەگەڵ سەرۆکەکانی ئێراقدا.
=KTML_Bold=“نەخۆش کەوتنی سەرکردە بیانییەکان”=KTML_End=
لەسەروەختی قاسمدا، سەرۆکی حیزبی شیوعی سریلانکی سەردانی ئێراق دەکات، بەڵام تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت و دوای ئەوەی دەبرێتە شاری پزیشکی، بەسەرپەرشتی د.فەرحان چارەسەر دەکرێت و ڕەوانەی وڵاتەکەی دەکرێتەوە. کەچی لەسەر ئەو کارە هەندێک پزیشک سەرکۆنەی باقر دەکەن، دکتۆریش لەوەڵامیاندا دەڵێت “من پزیشکم و چارەسەری نەخۆش دەکەم، بەبێ‌ گوێدانە ڕەنگ و ئایینی”. هەر لەسەردەمی قاسمدا، سەرۆکی شارەوانی ناکازاکی یابانی سەردانی ئێراق دەکات، بەڵام تووشی نەخۆشییەکی کتوپڕ دەبێت و د.فەرحان سەرپەرشتی چارەسەرکردنی دەکات.
=KTML_Bold=“کەسایەتی قاسم”=KTML_End=
بەوتەی ئەم پزیشکە، قاسم کەسێکی زیرەک بووە و شارەزاییەکی زۆری لەبارەی کۆمەڵگەی ئێراقی هەبووە، تەماحی پارە و پۆستی نەبووە، کەسە نزیکەکانی و خێزانەکەی هیچ لە پۆستەکەی سوودمەند نەبوون، نە بە پارە نە بە وەزیفە. بەوپەڕی سادەییەوە لەبارەگای وەزارەتی بەرگری دەژیا، شیوعی نەبوو، دژی نەتەوەچێتی عەرەبیش نەبوو. دوور بوو لەتایفەگەری، دڵسۆز بوو لەهاوکاری و یارمەتیدانی هەژاران. لەخانوویەکی مامناوەندا دەژیا بەکرێی مانگانەی پانزە دینار و پۆستەکەی بۆ بەرزکردنەوەی پلە سەربازییەکانی بەکارنەهێنا.
د. فەرحان باس لەوەدەکات، جارێکیان سەردانی بارەگاکەی قاسمی لەوەزارەتی بەرگری کردووە و لەسەر داواکاری قاسم بۆ نانی نیوەڕۆ ماوەتەوە. لەوکاتەدا بینویەتی لە ماڵی براکەیەوە بە سەفەرتاسی خواردنیان بۆ هێناون.
دوای کودەتای (08-02-1963) ، فەرمان دەدرێت بەدەست بەسەراگرتنی تەواوی موڵک و ماڵی قاسم، بەڵام بەوتەی ئەم پزیشکە “هەموو ئەوەی دۆزرایەوە تەنیا دینارێک و (300) فلس بوو، لەگەڵ بەدلەیەکی پاکی سەربازی”.
=KTML_Bold=“لەنێوان قاسم و بەکردا”=KTML_End=
دوای نەمانی قاسم لەپۆستەکەی، د.فەرحان دەگەڕێتەوە بۆ کلینکە تایبەتەکەی خۆی و بەردەوامیش دەبێت لەوانە وتنەوە لە زانکۆ. لەو ماوەیەشدا یەکێک لەو کەسانەی چووەتە کلینکەکەی ئەحمەد حەسەن بەکر بووە، “منیش بەیاوەری هاوڕێیەکم دەچوم بۆ ماڵەکەی”. د. فەرحان، دەڵێت “بەکر بۆ ماوەیەکی زۆر لەژوری سکرتێرەکەم دەمایەوە و هەندێکجاریش جگەرەی بەدیاری پێدەدا”. کاتێک عەبدولسەلام عارف دەبێتە سەرۆک کۆماری ئێراق، ئەم پزیشکە هیچ پەیوەندییەکی پیشەیی بەم سەرۆکەوە نابێت، چونکە “عارف لەسەر ئامۆژگاری هاوڕێیەکی منی دورخستەوە، منیش هۆکارەکەیم فەرامۆشکرد”. کەچی کاتێک کەسێکی د.فەرحان دەمرێت، عەبدولسەلام نوێنەرێکی تایبەتی بۆ پرسەکە دەنێرێت. دواتریش د.فەرحان دەچێتە نووسینگەکەی و سوپاسی دەکات “سەرنجمدا کێشی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، پێیوتم کێشەی خەوتنم هەیە، منیش بەکوورتی وتم ئەوە بەرپرسیارێتییە”.
“=KTML_Bold=کەسێتی عارفی دووەم”=KTML_End=
هەرچەندە عەبدولسەلام، د.فەرحان دوردەخاتەوە، بەڵام عەبدولرەحمانی برای د.فەرحان دەکاتە پزیشکی تایبەتی خۆی و خێزانەکەی “منیش هەر خزمەتگوزارییەکی تەندرووستی پێویست بوایە، پێشکەشم دەکرد، هەرچەندە پێویستی زۆری بە و خزمەتگوزارییانە نەبوو”. لەبارەی کەسێتی عەبدولرەحمانەوە “ئەبو قەیس”، ئەم پزیشکە دەڵێت “کەسێکی هێمن و هاوسەنگ و سادە بوو، توانا سەربازییەکانی فەرامۆش کردبوو، هێزی بڕیاردانی پێویستی نەبوو. کەلێنی هەواڵگری مەترسیدار لەسەردەمیدا هەبوو، بە جۆرێک بەرپرسی پاسەوانەکانی یان بەڕێوەبەری هەواڵگری، یان هەر کەسێکی دیکەی نزیکی، دەیتوانی پلانی لەدژ بگێڕێ‌ و کودێتای لەدژ ئەنجام بدات”.
=KTML_Bold=“بەکر دەبێتە سەرۆک”=KTML_End=
کاتێک ئەحمەد حەسەن بەکر دەبێتە سەرۆک کۆمار، د.فەرحان بروسکەیەکی پیرۆزبایی بۆ دەنێرێت، پاشان بەکر بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوەدەکات و پێی دەڵێت تەنیا پیرۆزباییەکەت بەس نییە. بۆیە د.فەرحان دەچێت بۆلای و ئەویش “زۆر بەگەرمی” پێشوازی لێدەکات و داوایلێدەکات ببێتە پزیشکی تایبەتی و لەناو کۆشکی کۆماری نووسینگەیەکی بۆ دابین دەکات. لەبارەی ئەو ماوەیەی کە پزیشکی بەکر بووە، د.فەرحان دەڵێت “لەسەر داوای خۆی چەندینجار دەچوم بۆ کۆشک و بۆ ماڵەوەیان، بەڵام بۆ تەنیا جارێکیش لەخۆمەوە نەڕۆیشتم”. د.فەرحان، ئاشکرای دەکات، بەکر نەخۆشی شەکرەی هەبووە، دواتریش تووشی کەمخەوی و گرژبوونی دەمار بووە، ئەمە جگەلە بوونی ئازار و هەستکردن بە برسێتی، بۆیە بە مەبەستی چارەسەرکردنی، چەندینجار ڕاوێژیان بە پزیشکی ئەمەریکی و بەریتانی کردووە. هەروەک ئەوەش دەگێڕێتەوە “چەند جارێک بۆ خواردن بانگیکردم و لەدەستە چەپی دادەنیشتم، لەگۆشەیەکی دووری هۆڵەکەش گەنجێکی مولازمی ئەسمەری ڕەشیق دادەنیشت، کە دواتر زانیم سەدام حسێنە”.
ئەوەی ئەم پزیشکەی نیگەران کردووە، ئەو هەموو پشکنین و ڕێوشوێنە ئەمنیە بووە کە لە کۆشک و ماڵەکەی بەکر پەیڕەوکراوە، ئەمە جگەلەوەی چەندینجار موخابەرات ڕاپۆرتیان لەسەر داوە. سەرباری ئەوەی بەکر داوایلێکردووە ببێتە ئەندامی حیزبی بەعس و پێیدەوتم “ئەبو ئەحمەد چۆن دەبێت ئاوەها بمێنیتەوە؟ تۆ دێیتە ماڵ و فەرمانگەکەمان و چارەسەری خۆم و خێزانەکەم دەکەیت و ئاگاداری و شتی زۆر دەزانی”. منیش دەموت “من دکتۆرم و هەوڵدەدەم هەروا بمێنمەوە، پزیشکی هەموان بم و خزمەتەکانم پێشکەش بەهەموو ئەو کەسانە بکەم کە پێویستیانە، جیاوازی لەنێوان کەسیشدا ناکەم”.
=KTML_Bold=کەسێتی بەکر”=KTML_End=
لەبارەی کەسێتی بەکرەوە، د.فەرحان دەڵێت “بەکر بێ‌ ڕادە جگەرەی دەکێشا، زۆر گوێی لەقسە دەگرت، بەڵام هەڵسەنگاندنی هەموو ئەوەی دەیبیست زەحمەت بوو، زوو هەڵدەچوو. شارەزاییەکی قووڵی لەبارەی مێژوی ئیسلام بەگشتی و خەلیفەکان بەتایبەتی هەبوو. زۆر بایەخی بەبواری تەندرووستی دەدا و ڕێزی زۆری لە پزیشکەکان دەگرت. منداڵ و خزمەکانی ئیمتیازانی نائاساییان دەستنەکەوت، بەپێچەوانەی بەرپرسەکانی دیکەوە”.
“=KTML_Bold=سەدام و دورخستنەوەی د.فەرحان”=KTML_End=
هەر لەسەروەختی فەرمانڕەوایی بەکرەوە، د.فەرحان دەبێتە پزیشکی تایبەتی سەدام حسێن و خانەوادەکەی. تەنانەت دووجار سەدام خۆی دەچێت بۆ کلینکەکەی. هەروەک دەڵێت “زیاتر لەجارێک شەوێکی تەواو لە ماڵی سەدام دەماینەوە بۆ هەندێک حاڵەتی پزیشکی کتوپڕ. بەئاگاداری و ڕاوێژی من سەردانی ژمارەیەکی زۆر پزیشکی پسپۆڕی دەکرد”.
لەبارەی کەسێتی سەدامەوە دەڵێت “هەندێکجار سەروتاری ڕۆژنامەی سەورەی دەنووسی و ناوی خۆی نەدەخستە سەر، دوو یان سێ‌ ڕۆمانی نووسی، زۆر متمانەی بەخۆی هەبوو، بەشێوەیەکی گشتی هێمن بوو، هەڵچونەکانی بەروخسارییەوە دیارنەبوو، بەگرنگییەوە گوێی بۆ وتەکانی بەرانبەرەکانی دەگرت. جارێکیان پێیوتم دکتۆر، دە ساڵم بدەرێ‌ تاپێکهاتەی ئەم وڵاتە بگۆڕم و شیری بەعس دەرخواردی منداڵەکانی بدەم”.
دوای نزیکەی چوار مانگ لەگرتنە دەسەڵاتی لەلایەن سەدامەوە، کاروانی ئەم پزیشکە کۆتایی دێت، چونکە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەوکات کە سەدام سەرۆکایەتی دەکرد، لە (11-11-1979) بەبێ‌ ئاشکراکردنی هۆکارەکەی، فەرماندەکات بەخانەنشینکردنی د.فەرحان و “48” مامۆستای زانکۆو دکتۆری ناسراو، هەرچەندە هیچ کامیان تەمەنی خانەنشینکردنیان نەهاتووە.
=KTML_Bold=سەرۆکەکانی ئێراق:=KTML_End=
- عەبدولکەریم قاسم بەکر عوسمان (1914 – 1963) ، لە (14-07-1958 – 08-02-1963) دەسەڵاتداری یەکەمی ئێراق بووە.
- عەبدولسەلام محەمەد عارف لە (1921 – 1966) ، لە (08-02-1963 -13-04-1966) سەرۆک کۆماری ئێراق بووە.
- عەبدولڕەحمان محەمەد عارف لە (1916 – 2007) . لە (16-04-1966 -17-07-1968) سەرۆک کۆمار بووە.
- ئەحمەد حەسەن بەکر، لە (1914 – 1982) . لە (1968 – 1979) سەرۆک کۆمار بووە.
- سەدام حسێن مەجید، لە (1937 – 2006) . لە (1979 – 2003) سەرۆک کۆمار بووە.

د. فەرحان باقر
* ساڵی (1926) لەبەغدا لەدایکبووە
* ساڵی (1948) کۆلێژی پزیشکی بەغدای تەواوکردووە.
* لە (1952) ماستەری لە زانکۆی جۆرج تاونی ئەمریکی بەدەستهێناوە
* لە (1956) بڕوانامەی (FCCP) لەکۆلێژی پزیشکانی سینگ لەئەمریکا وەرگرتووە.
* لە (1974) بڕوانامەی (FACP) لەکۆلێژی پزیشکی ئەمریکا وەرگرتووە.
* لە (1956 – 1979) لەبەشی پزیشکی هەناوی زانکۆی بەغدا وانەی وتۆتەوە.
* ساڵی (1981) ئێراقی بەجێهێشتوە و ڕویکردۆتە ئەمریکاو پاشان لەئیمارات جێگیربووە.
* لە (19-10-2017) لە ئەبوزەبی کۆچی دوایی کرد، تەرمەکەی گەڕێنرایەوە بۆ ئێراق و لە گۆڕستانی خێزانەکەی لە کازمییە بە خاک سپێردرا. [1]
ئەم بابەتە 309 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 09-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 09-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 09-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 09-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 309 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
ئاوڵە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,417
وێنە 105,691
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
ئاوڵە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!