پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,397
وێنە 105,687
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,425
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
داوای لێبوردن
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

داوای لێبوردن

داوای لێبوردن
ناونیشانی بابەت: داوای لێبووردن
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

ژاپۆنییەکان لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەوە بۆ داوای لێبوردن، بەسەرهاتی کۆمەڵکوژی و قەرەبووکردنەوەی سینگاپوور لەلایەن ژاپۆنەوە.
بەدرێژایی پەنجا ساڵ زۆرینەی سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی ژاپۆن، زۆرینەی ئەکادیمیستەکان، بەنزیکەیی هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن، دەیانەوێت ئەو کۆمەڵکوژییانەی سووپای وڵاتەکەیان لە سینگاپوور و چین ئەنجامیدا باسنەکرێن. بەهیوان بە تێپەڕبوونی نەوەکان ئەم کارانە لە بیر بچنەوە و لێیان نەپێچرێتەوە. بۆیە ڕەتیدەکەنەوە لەهەمبەر هاوسێکانیاندا دان بە تاوانەکانیاندا بنێن. دامەزرێنەرو سەرۆک وەزیرانی سینگاپۆر لی کوان یو وادەڵێت. لە سەروەختی جەنگی دووەمی جیهانیدا، سووپای ژاپۆن پەلاماری هەریەکە لە بۆرما، سیلان، هیند، تایلاند، هیندی چینی، مالایاو سەنگافوورەی دا، بە و هۆیەوە پەنجا بۆ سەد هەزار کەس دەکوژرێن. بەوتەی بەرپرسانی سینگاپوور نزیکەی (260) ژاپۆنی لەسەر ئەو تاوانانەی لە سینگاپوور ئەنجامیاندابوو حوکمدران، تەنیا سەد کەسیان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو. سەرۆک وەزیرانی سینگاپور دەڵێت؛ ئەگەر ژاپۆنییەکان هەستیانکرد کە هەڕەشەیان لەسەرە، یان لە هۆیەکانی ژیان و مانەوە وەکوو نەتەوە مەحروم کراون، وابزانم ئەوان جارێکی دیکە وەکوو ساڵانی (1942 – 1945) بە هەمان گووڕوتین دەجەنگنەوە.
=KTML_Bold=“شوباتی خوێناوی… سەرەتای کۆمەڵکوژییەکان”=KTML_End=
کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ڕۆژی (8/12/1941) دانیشتووانی سینگاپۆر لە دەنگی بۆمباکانی ژاپۆن بەخەبەرهاتن. ئەوە سەرەتای پەلامارەکانی ژاپۆن بوو کە بە داگیرکردنی ئەو وڵاتە کۆتایهات و ماوەی سێ‌ ساڵ و نیوی خایاند. یەکەم سەرۆک وەزیرانی سینگاپوور لی کوان یو (1923 – 2015) دەڵێت؛ ژاپۆنییەکان هەروەکوو مەغۆلەکانیان دەکرد، بەشێوەیەکی دڕندانە و وەحشیگەرانە لە دژی دوژمنەکانیان خۆیان پیشاندەدا. جەنگیزخان و هۆزەکانی نەیاندەتوانی لەوە زیاتر دڕندە بن. هیچ گومانم نییە ئەو دوو بۆمبە ئەتۆمییەی کە لە هێرۆشیما و ناکازاکی درا پێویست بوو. ئەگەر ئەوانە نەبوونایە ئەوە بە هەزاران کەس لە هاووڵاتییانی مالایاو سینگاپوور دەکوژران، بە ملیۆنان ژاپۆنیش تارومار دەکران. ئەو بۆ بەڵگاندنی وتەکانی، دەڵێت؛ ژاپۆنییەکان دانیان بەوەدا نا لە ماوەی نێوان (18 – 22/ شوبات/1942) لە (سوک چینگ) شەش هەزار گەنجی چینیان کووشتووە. دوای جەنگەکە، لیژنەیەک لە ژووری بازرگانی چین ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵی لە (سیگلاب) و (بنگۆل) و (چانگی) دۆزییەوە. ژمارەی کوژراوەکانیش لەنێوان پەنجا بۆ سەد هەزار کەس خەمڵێنرا.
لە بەشێکی دیکەی بیرەوەرییەکانیدا، لی کوان نموونەی کۆمەڵکوژییەکی دیکە دەهێنێتەوە و دەڵێت؛ لە ساڵی (1942) پۆلیسی سەربازی سووپای داگیرکاری ژاپۆنی، سەدو پەنجا هەزار گەنجی چینی گەمارۆدا و ژمارەیەکی زۆری لێ‌ کووشتن. ئەوەش لە یەکەمین هەفتەکانی داگیرکردنی سینگاپوور لەلایەن ژاپۆنییەکانەوە بوو. لە ساڵی (1962) لەکاتێکدا کرێکاران خەریکی کاری هەڵکەندن بوون لە گەڕەکی سیلابی بەرەی خۆرهەڵاتی دورگەکەمان گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە. دواتر بۆمان دەرکەوت لەو ناوچەیەدا چل شوێنی دیکە هەن کە گۆڕی بەکۆمەڵیان تێدایە.
ناوبراو سوپای ژاپۆن بەوە تۆمەتبار دەکات ئەو کۆمەڵکوژییەیان لەکاتی خۆرادەستکردنی سینگاپورییەکان ئەنجامداوە، لەوبارەیەوە دەڵێت: سووپای ئیمپراتۆری لەڕوی تیۆرییەوە دەیتوانی پاساوی ئەوە بهێنێتەوە کە ئەو کارە بۆ پاراستنی ڕژێم و قانوون بووە، هەروەها بۆ سەرکوتکردنی بەرەنگاری لە دژی ژاپۆنییەکان بووە. بەڵام ئەوە تۆڵەکردنەوەیەکی بێ‌ ئابڕوانە بوو، چونکە لەکاتی شەڕدا نەبوو، بەڵکوو لەکاتێکدا ئەنجامدرا کە سینگاپوور خۆی ڕادەستکردبوو.
=KTML_Bold=“سێ‌ ساڵ‌ و نیو داگیرکاری”=KTML_End=
کاتێک “لی کوان” یادەوەرییەکانی ڕۆژانی داگیرکاری ژاپۆن بەبیر دەهێنێتەوە دەڵێت؛ لە ماوەی سێ‌ ساڵ و نیوی داگیرکاری ژاپۆنییەکان، کاتێک بەڕێککەوت دەمبینی هەندێک ژاپۆنی ئەشکەنجە یان لێدان یان بەدڕەفتارییان لەگەڵ ئەندامێکی گەلەکەمان دەکرد، هیوام دەخواست هەر بەریتانییەکان فەرمانڕەوامان بوونایە. ئەو لەهەمبەر ئەو تاوانانەی بەرانبەر گەلەکەی ئەنجامدراون، باس لەوە دەکات جۆرێک لە هەستی خۆشحاڵی لادرووستبوە کاتێک شارەکانی هێرۆشیما و ناکازاکی ژاپۆن بە بۆمبی ئەتۆمی بۆردومان کراون. لەوبارەیەوە دەڵێت؛ ئەو کارە تاوانکارییانەی سووپای ژاپۆنی لە شوباتی (1942) لە سینگاپوردا ئەنجامیدان، بۆ من هەژێنەر بوون، ڕەفتارەکانیان هێندە دڵڕەقانە بوو کە بە خەیاڵی مرۆڤدا نەدەهات. بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ و نیو سینگاپوور لەناو ترس و تۆقاندن و زەبروزەنگدا ژیا. لەو ناوچانەی باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا کە ژاپۆن داگیری کردبوو بە ملیۆنان کەسیان کووشت.. ترس و تۆقاندنی سەردەمی داگیرکاریی، قووڵترین و بەهێزترین هەستێک بوو کە ژاپۆنییەکان لەلای من و هاونەوەکانی من بەجێیانهێشتبوو، ئەو یادەوەرییانە لە ناخدا ناشۆردرێنەوە.. ئازارەکانی سەردەمی داگیرکاری هەستی ترس و ڕکوکینەی لا درووستکردبووم. بەهۆی ئەو هەستەوە کاتێک دەمخوێندەوە کە ئەوانیش لە شارە وێرانکراو و سووتاوەکانیاندا، دووچاری چ برسێتی و ئازارێک بوون، ئاهێکی “پێخۆشبوون” بەدڵمدا دەهات.
یو، ژاپۆنییەکان بەوە پێناس دەکات کە خۆیان بە گەلی هەڵبژاردە زانیوە و بە چاوێکی سووک تەماشای گەلانی دیکەیان کردووە. لەوبارەیەوە دەڵێت؛ ژاپۆنیەکان خۆیان شەرم دەکەن بە ئاسیایی وەسف بکرێن، چونکە ئێمەیان لەڕوی نەژادەوە بەخوارتر لە خۆیان و نزمتر لەڕووی شارستانییەتەوە دادەنا. ئەوان خۆیان بە وەچەی خودای خۆر (ئەماتیر ئاسوا) یان (میکامی ساما) دادەنا، پێیانوابوو گەلی هەڵبژاردەن، لە چینی و هندی و مالاوییەکان تایبەتتر و جیاوازترن.
=KTML_Bold=“لێپرسینەوە لە تاوانبارانی جەنگ”=KTML_End=
لەدوای تەواوبوونی جەنگ، ژاپۆن بۆ سپیکردنەوەی تۆماری خۆی دەستدەکات بە دادگایکردنی سەرانی جەنگ، بەڵام وەکوو لی کوان دەڵێت؛ تاوانبارە ژاپۆنییە گەورەکانی جەنگ سزا نەدران. دادپەروەری تەنیا بەسەر کەمینەیەکدا پەیڕەوکرا، زۆرێکیش توانییان لە سزا دەربازیان بێت.
بۆ ئەو وتەیەشی بەڵگەی ئەوە دەهێنێتەوە؛ عەقید تسۆجی ئەو پیاوەی فەرمانیکرد بە کۆمەڵکوژی (سۆک چینگ) دیارنەما، ژەنەراڵ یاماشیتا (پڵنگی مەلایۆ) کە ڕاستگۆ بوو لە ناساندنی خۆی بە سەرکردەی بەرپرس لە کۆمەڵکوژی ناوبراو، یەکەمجار گوازرایەوە بۆ مەنشۆریا و پاشان بۆ فلیپین، لە ئەیلولی (1945) خۆی ڕادەستی هێزەکانی ژەنەراڵ ماک ئارسەر کرد. لە مانێلا بە تاوانی تاڵانکردنی شارەکە لەسێدارەدرا، نەوەکو بە تاوانی داننان بە کوشتنی (50 – 100) هەزار مرۆڤی بێتاوان لە سینگاپوور. پاشان دەڵێت؛ نزیکەی (260) ژاپۆنی لەسەر ئەو تاوانانەی لە سینگاپوور ئەنجامیاندا حوکمدران، تەنیا سەد کەسیان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو.
=KTML_Bold=“لەنێوان ئەڵمانیا و ژاپۆن”=KTML_End=
سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەکردن لە قۆناغی دوای جەنگ لەگەڵ قوربانیاندا، لی کوان بەراورد لەنێوان دەسەڵاتدارانی ژاپۆن و ئەڵمانیادا دەکات، لەوبارەیەوە دەڵێت؛ هەڵوێستی ڕێبەرانی ژاپۆن بەرانبەر ئەو تاوانانەی کە سووپاکەیان لە کاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا ئەنجامیداوە، ناکرێت لەگەڵ ڕێبەرە ئەڵمانییەکاندا بەراوردیان بکەین، ئەوانەی بە ئاشکرا دانیان بە و تاوانانەدا نا کە ئەڵمانیا لە جەنگی دووەمی جیهانیدا ئەنجامی دابوون، داوای لێبوردنیشیان کرد، قوربانییەکانیشیان قەرەبوو کردەوە، مێژوی تاوانەکانی جەنگیان بە نەوە تازەکانیان ناساند، بۆ ئەوەی خۆیان لەو هەڵانە بەدوور بگرن و دووبارە نەبێتەوە. ڕێبەرانی ژاپۆنی بەپێچەوانەوە، هێشتا شێوازی هەڵاتن و خۆدزینەوە و یەکلانەکردنەوە بەکاردەهێنن، ڕەنگبێ‌ نەیانەوێت مەعنەویاتی گەلەکەیان لاواز بکەن، یان سووکایەتی بە پێشینانیان و ئیمپراتۆرەکەیان بکەن، هۆکار هەرچییەک بێت، سەرۆک حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی ژاپۆن کە سەر بە پارتی دیموکراتی لیبراڵی بوون، نەیانتووانی لەگەڵ ڕابردوویاندا ڕووبەڕوو بوەستنەوە.
لەبەرانبەر شاردنەوە و پەردەپۆشکردنی کۆمەڵکوژییەکاندا، لی کوان ڕووی ڕەخنەکانی تەنیا ئاڕاستەی دەسەڵاتداران ناکات، بەڵکوو دەڵێت؛ بەدرێژایی پەنجا ساڵ لەدوای کۆتایهاتنی جەنگەکەوە، حکوومەتەکانی پارتی دیموکراتی لیبراڵی ژاپۆنی، زۆرینەی سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی ژاپۆن، زۆرینەی ئەکادیمیستەکان، بەنزیکەیی هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن، دەیانەوێت ئەم کارە سامناکانە ئاشکرا نەکرێن و باسنەکرێن. ئەوان بە پێچەوانەی ئەڵمانەکانەوە، بەهیوان بە تێپەڕبوونی نەوەکان ئەم کارانە لە بیر بچنەوە و لێیان نەپێچرێتەوە. بۆیە ڕەتیدەکەنەوە لەهەمبەر هاوسێکانیاندا دان بە تاوانەکانیاندا بنێن، ئەوان دەترسن ئەو مەرگەساتانە دووبارە ببنەوە… لەهەمبەر ئەو کارە تۆقێنەرانەی ژاپۆن لە ساڵانی جەنگدا ئەنجامیدا، تەنیا لە ساڵی (1992) ، کاتێک پارتێکی دیکە جگەلە پارتی دیموکراتی لیبراڵی دەسەڵاتی گرتە دەست، داوای لێبوردنی کرد.
لی کوان، ڕوونیدەکاتەوە ژاپۆنییەکان بە پێچەوانەی ئەڵمانەکانەوە خۆیان لەو ژەهرەی ناو سیستمەکەیان “پاک نەکردەوە”، هەڵەکانی ڕابردویان بە نەوە گەنجەکانیان نەناساند. هەرچەندە هاشیموتۆی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە ساڵی (1997) لە یادی پەنجاو دووەمین ساڵەی بەکۆتا هاتنی جەنگی دووەمی جیهانیدا بە وشەی “قوڵترین هەستی مەخابن”، لە ئەیلولی (1997) لەسەردانەکەیدا بۆ چین بەوشەی “تووندی پەشیمانی” گوزارشتی لە مەخابنی خۆی کرد، بەڵام “ئەو داوای لێبوردنەی نەکرد کە چینییەکان، کۆرییەکان لە ڕێبەرانی ژاپۆنیان دەوێت”.
لی کوان دەڵێت؛ لەو هۆکارە تێنەگەیشتم کە وای لە ژاپۆنییەکان کردبوو بە و پلەیە دوودڵ بن و ئامادەنەبن دان بە هەڵەکانی ڕابردویاندا بنێن و داوای لێبوردن بکەن و خۆیان لە بارە قوورسەکەی سەر شانی ژاپۆن ڕزگار بکەن، هۆکارێک هەر دەبێت وایان لێ‌ بکات حەز بەوە بکەن داوای لێبوردن بکەن. داوای لێبوردن واتای داننان بە ئەنجامدانی هەڵە، بەڵام گوزارشتکردن لە پەشیمانی تەنیا گوزارشتکردنە لە هەستی خودی هەنوکەیی.
لەدرێژەی باسەکەیدا، لی کوان دەڵێت؛ ژاپۆنییەکان ڕەتیانکردەوە کۆمەڵکوژی (نانجینگ) ڕوویدابێت، ئافرەتانی کۆری و فلیپینی و هۆڵەندی و ئەوانیتر ڕفێنرابن، یان ناچارکرابن کرابێتنە “ئافرەتانی ڕابواردن” (گوزارشتێکی ڕێزدارانەیە بۆ وشەی بە کۆیلە کردنیان و دەستدرێژی کردنە سەریان) ، یان کرابێتنە هۆکارێک بۆ ڕابواردنی سەربازانی ژاپۆنی لە بەرەکانی جەنگدا، یان لە (مەنشوریا) دیلەکانی جەنگیان لە ئەزموونی چەکی بایۆلۆژی بە دڕندانە بەکارهێنابێت. لەناو دیلەکاندا چینی، کۆری، مەنگۆلی و ڕووس و ئەوانیتر هەبوون، لە هەموو ئەو ڕووداوانەدا ژاپۆنییەکان دانیان بە هیچ کامیاندا نەدەنا، تەنیا پاش دەرکەوتنی بەڵگەی حاشاهەڵنەگر لە تۆمارەکانی خۆیانەوە نەبێت، دواتریش هەر بە دوودڵی و خۆدزینەوە دانیان بە بەڵگەکاندا دەنا. هەموو ئەوانە وایانکرد لەبارەی نیازی داهاتووی ژاپۆنەوە هەمیشە گومان هەبێت.. ئەگەر ئەوان لە ڕابردووەکەیان خەجاڵەت ببن، ئەوە وادەکات دووبارەکردنەوەی ئەگەرێکی کەمتر بێت.
=KTML_Bold=“لە قوربانیەوە بۆ دەسەڵات”=KTML_End=
لە (1965) سینگاپوور سەربەخۆیی ڕادەگەیەنێت و لی کوان دەبێتە یەکەم سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی و لە (1959 – 1990) لەو پۆستەدا دەمێنێتەوە. ئەو لە ماوەی دەسەڵاتیدا کاردەکات تاوەکووژاپۆنییەکان ناچار بە داوای لێبوردن و قەرەبووکردنەوە بکات. هەروەکوو خۆی دەڵێت؛ دەبوو من ئەو مەسەلەیە بە ئاشکرا ڕابگەیەنم و لەگەڵ حکومەتی ژاپۆنیدا بابەتەکە تازە بکەمەوە. لە ئایاری (1962) بۆ یەکەمجار سەردانی ژاپۆنم کرد. لەگەڵ سەرۆک وەزیران هایاتو ئایکیدا گرنگترین بابەتم باسکرد کە ئەویش مەسەلەی “قەرزی خوێن” بوو، یان داوای قەرەبووکردنەوە بوو لە ژاپۆن بەرانبەر ئەو تاوانانەی سووپاکەی لەکاتی جەنگی دووەمی جیهانی ئەنجامی دابوو. ئایکیدا “داخ و مەخابنی ڕاستگۆیانەی” خۆی دەربڕی نەک داوای لێبوردن لەوەی کە ڕوویداوە. وتی “گەلی ژاپۆنی حەزی بەوەیە کە ئەو هەڵەیە ڕاست بکاتەوە، کە دەرهەق بە گیانی ئەو کەسانە کراوە کە سەریان تیاچووە”. بابەتی قەرەبوکردنەوەی بە کراوەیی بەجێهێشت. ئەو لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی ژاپۆن نەیاندەویست مەسەلەی داواکردنی قەرەبوکردنەوە ببێتە ڕێخۆشکارێک بۆ ئەوەی قوربانیانی دیکەش بچن داوای قەرەبوکردنەوە بکەن.
پاش سەربەخۆیی سینگاپوور، لە تشرینی یەکەمی (1966) ژاپۆن وەکوو مەسەلەی “قەرزی خوێن” بڕی پەنجا ملیۆن دۆلار دەداتە سینگاپوور، نیوەی وەکوو (مینحە) و نیوەکەی تریشی بە شێوەی قەرز. ئیساکو ساتۆ یەکەم سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنە کە لەپاش جەنگەوە سەردانی سینگاپووری کردووە. لەکاتی سەردانەکەیدا دەڵێت: “لەناو مێژوی ئاسیادا هەندێ‌ ڕووداو ڕوویانداوە کە بۆ ئێمە ناخۆشن”. لی کوان دەڵێت؛ وشە و واتاکانی قسەکانی لە قەوارەی ئەو ماڵوێرانییەی کەم دەکردەوە کە ڕوویدابوو. لی کوان لە (1968) جارێکی دیکە سەردانی ژاپۆن دەکاتەوە، لەم سەردانەدا ئیمپراتۆری ژاپۆن و هاوسەرەکەی دەبینێ‌. ئیمپراتۆر لەکاتی قسەکانیدا مەخابنی خۆی دەردەبڕێ‌ بۆ هەموو ئەو ئازارانەی کە گەلی سینگاپوور لەکاتی جەنگدا چەشتویانە.
=KTML_Bold=“سەرۆک وەزیرانێکی جیاواز”=KTML_End=
لی کوان باس لەوە دەکات تاشیکی کایفۆ دوای ئەوەی لە (1989) دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، لە مانگی ئایاری (1990) دا سەردانی سینگاپوور دەکات، لە وتارێکیدا خەمی ڕاستگۆیانەی خۆی بەرانبەر ئەو ڕەفتارانە دەردەبڕێ‌ کە ژاپۆنییەکان لە ڕابردودا ئەنجامیانداوە، کە بووەتە هۆی ئازار و خەمێکی زۆر بۆ ژمارەیەکی زۆری خەڵکی دەوڵەتانی ئاسیا و کەناراوەکانی زەریای ئارام. بەدەق دەڵێت “گەلی ژاپۆنی سوورە لەسەر ئەوەی کە ئەو جۆرە ڕەفتارانە دووبارە نەبنەوە کە دەرەنجامی تراژیدی خستووەتەوە”. لی کوان دەڵێت؛ کایفۆ نەیگەیاندە ئاستی داوای لێبوردن، بەڵام ڕاشکاوانە و ڕاستگۆیانە و ڕیالیستیانە قسەی کرد. لەکاتی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ کایفۆ، لی کوان باس لە جیاوازی نێوان ئەڵمانەکان و ژاپۆنییەکان دەکات و دەڵێت؛ کاتێک بانکدار و پیشەسازکارانی ئەڵمانی سیڤی خۆیان بۆ کارکردن پێشکەش دەکەن، هەموو جارێک ئاماژە بە شارەزایی خۆیان لەکاتی جەنگ و بەشداریکردنیان لە هەڵمەتە سەربازییەکانی سەر ستالینگراد، یان بەلژیکا دەنووسن، یان ئەو شوێنانە دەنووسن کە سۆڤییەتەکان یان ئەمریکی و بەریتانییەکان ئەوانیان تیادا بە دیل گرتووە، یان پلەی سەربازی خۆیان و وەرگرتنی میدالیای ئازایەتی دەنووسن، بەڵام سیڤی کەسانی ژاپۆنی هەمیشە ئەو قۆناغەی تیادا نانووسرێ‌ کە دەکەوێتە نێوان (1937 – 1945) وەکوو ئەوەی ئەو ساڵانە هەر نەبووبن. هەر بۆیە سەیر نییە هەمیشە لەنێوان ژاپۆنییەکان و ئەوانیتردا لەمپەڕێک هەیە، ئەویش هەستکردنێکی گوماناوی و بێ‌ متمانەیی و دوودڵی درووستدەکات”.
لەوکۆبوونەوەیەدا لی کوان پێشنیار بۆ سەروەزیری ژاپۆن دەکات هەمان شێوازی ئەڵمانییەکان بۆ ناساندنی نەوەی داهاتویان بە مێژوەکەیان بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی هەمان ئەو هەڵانەی ڕابردوو دووبارە نەبێتەوە. کایفۆش بەڵێن دەدات ڕاستییەکانی جەنگی دووەمی جیهانی بە نەوەی گەنجان بناسێنێت، پەڕتووک و مەنهەجەکانی قوتابخانە بگۆڕێت. لی کوان دەڵێت: بەڵام کایفۆ بۆ کارێکی وا ماوەیەکی پێویست لە پۆستەکەیدا نەمایەوە، تاوەکووئەو کارانە بکات”.
لەدوای کایفۆ، کیشی میازاوا دەبێتە سەرۆک وەزیری ژاپۆن، لە لی کوان دەپرسێت؛ ئایا ئەو “ئەسەفەی” کایفۆ بۆتانی دەربڕیوە، بەسە بۆ ئەوەی ئەو گرێ‌ دەروونییە ئاڵۆزە پاک ببێتەوە و ڕزگارمان بێت؟ لی لە وەڵامدا دەڵێت؛ ئەوە سەرەتایەکی باشە، بەڵام نەگەیشتووەتە ئەوەی بڵێین داوای لێبوردنتان کردووە. بۆیە میازاوا لە کانونی دووەمی (1992) وەک سەرۆک وەزیران لە یەکەم وتاریدا لە بەردەم ئەنجوومەنی یاسادانان “راستگۆترین مەخابنی و پەشیمانی” بۆ ئەو ئازارە زۆرو دڵتەنگییە دەگمەنە ڕاگەیاند کە گەلانی ئاسیاو کەنارەکانی زەریای ئارام بەدەستییەوە ناڵاندویانە.
=KTML_Bold=“یەکەم داوای لێبوردن”=KTML_End=
کاتێک (موری هیرۆ هۆسوکاوا) دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، بە زمانێکی پاراو دان بەوەدا دەنێت کە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا ژاپۆن دوژمنکارانە ڕەفتاری کردووە، داوای لێبوردنیش دەکات لەو ئازار و ماڵوێرانیەی کە هۆکاری بووە. ساڵی دواتر (تومیچی مورایاما) لە (پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتی) لەسەردانیدا بۆ سینگاپۆر و لە بەردەم هەموو ڕێبەرانی دەوڵەتانی کۆڕبەندی باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا داوای لێبوردن دەکات و دەڵێت؛ ژاپۆن پێویستە ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی ئەو کارو ڕەفتارە دوژمنکاری و کۆلۆنیالیستییانە ببێتەوە. لە یادی پەنجا ساڵەی کۆتایی هاتنی جەنگی دووەمی جیهانیدا لە ساڵی (1995) ، جارێکی دیکە پەشیمانی قوڵی دەردەبڕێ‌ و ڕاستگۆیانە داوای لێبوردن دەکات و دەڵێت؛ پێویستە لەسەر ژاپۆن بیر لەو ئازار و ژانانە بکاتەوە کە بۆ ئاسیای درووستکرد. لی کوان دەڵێت؛ مورایاما یەکەمین سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنی بوو تاجەگوڵینەی لە بەردەم گڵکۆی ئەو قوربانییە مەدەنیانە دانا، کە لەکاتی جەنگدا لە سینگاپوور تیاچوو بوون. ئێمە داوای ئەو کارەمان لێی نەکرد. ئەو وتی ویستویەتی بە و کارەی هێمایەک نیشانبدات بۆ ئارەزوی ژاپۆنیەکان لە سەقامگیری و ئاشتی لە داهاتوی ناوچەیەکدا کە تیایدا بەرانبەر ژاپۆنییەکان هەستی دوژمنکارانەی هەبووە.
لەدوای خستنەڕووی هەڵوێستە جیاوازەکانی بەرپرسانی ژاپۆن، لی کوان دەڵێت؛ ئەو داوای لێبوردنانەی هۆساکاواو مۆریاما (کە هەردووکیان سەر بە حزبی دیموکراتی لیبراڵی نەبوون) درزی خستە ئەو هەڵوێستە توندەی کە لەسەر ئەوە بینا کرابوو ژاپۆن هیچ کات داوای لێبوردن نەکات و حکوومەتەکانی پێشوو پەیڕەوییان لێدەکرد. هەرچەندە پارتی دیموکراتی لیبراڵی بەخۆی داوای لێبوردنی نەکرد، بەڵام بەشێک بوو لەو حکومەتە هاوپەیمانییەی کە مۆرایاما سەرۆکایەتی دەکرد و داوای لێبوردنی کردبوو.
سەرباری قەرەبوکردنەوە و داوای لێبوردنی فەرمی بەرپرسانی ژاپۆن، بەڵام لی کوان هێشتا لە ئاییندەی ژاپۆن نیگەرانە، بۆیە دەڵێت؛ پێم وایە ئەگەر ژاپۆنییەکان هەستیانکرد کە هەڕەشەیان لەسەرە، یان لە هۆیەکانی ژیان و مانەوە وەکوو نەتەوە مەحروم کراون، بۆ نموونە ئەگەر گەیشتنی نەوتیان لێ‌ ببڕێت، یان شتومەکێکی بە هەمان گرنگییان لێ‌ قەدەغە بکرێت، یان بازاڕەکانی هەناردەکردنیان لەسەر دابخرێت، وابزانم ئەوان جارێکی دیکە وەکوو ساڵانی ( 1942 – 1945 ) بە هەمان گوڕوتین دەجەنگنەوە. داهاتو هەرچییەکی بۆ ژاپۆن هەڵگرتبێت، دەبێت کێشەی لێبوردن خواستن بەکۆتایی بهێنن.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
لى کوان یو: قصة سنغافورة، ت: د.هشام الدجانى، منشورات دار العبیکان للنشر، الطبعة الاولى، السعودیة، 2007.
لی کوان یو: لە جیهانی سێیەمەوە بۆ یەکەم: چیرۆکی سینگاپۆر (1965 – 2000) ، (بیرەوەری) ، و: نەریمان تالیب، لە بڵاوکراوەکانی کۆمەڵگەی فەرهەنگی ئەحمەدی خانی، چاپی یەکەم، سۆران، 2021.
ماڵپەڕی ویکیپیدیا. [1]
ئەم بابەتە 294 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 08-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 08-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 08-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 08-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 294 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
شای بازان
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,397
وێنە 105,687
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,425
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
شای بازان
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!