پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,416
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لە ئێلی کۆهینەوە بۆ عەلی سومێدە؛ مۆساد لەناو جەرگەی حکومەتی سووریا و ئێراقدا
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە ئێلی کۆهینەوە بۆ عەلی سومێدە؛ مۆساد لەناو جەرگەی حکومەتی سووریا و ئێراقد...

لە ئێلی کۆهینەوە بۆ عەلی سومێدە؛ مۆساد لەناو جەرگەی حکومەتی سووریا و ئێراقد...
ناونیشانی بابەت: لە ئێلی کۆهینەوە بۆ عەلی سومێدە؛ مۆساد لەناو جەرگەی حکومەتی سووریا و ئێراقدا
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

=KTML_Bold=لە میسرەوە بۆ ئەرجەنتین=KTML_End=
شاول ‌و، سۆفی کۆهن لە شاری ئەسکەندەرییەی میسر دەژیان. کچێک‌ و پێنج کوڕیان هەبوو. ساڵی (1924) منداڵێکی دیکەیان لەدایکبوو، ناویان نا “ئێلی شاول” جوندی کۆهن. ئێلی قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە خوێندنگەی فەرەنسی تەواوکرد. بۆ قۆناغی زانکۆش، چووە زانکۆی فاروق لە قاهیرە. بەڵام خانەوادەکەی لە (1957) لەدوای جەنگی کەنداوی سوێس بەرەو ئیسرائیل کۆچیانکرد. لەگەڵ خوشک‌ و پێنج براکانی لە “بات یام” لە گەڕەکێکی دەرەوەی تەلئەبیب ئاکنجی بوون.
ئێلی زمانەکانی عەرەبی، فەرەنسی، ئینگلیزی و تەنانەت عیبری دەزانی، بۆیە یەکەم کارێک کە لە ئیسرائیل دەستیکەوت، وەرگێڕانی گۆڤارە هەفتانە و مانگانەکان بوو بۆ دەزگای “ئامان”، واتە دەزگای هەواڵگری سەربازیی ئیسرائیل. لەم کارەیدا زۆر بەردەوام بوو، دەزگاکە دەریانکردو پاشتر بووە ژمێریار لە کۆگایەک. دوای ماوەیەک ئامان جارێکی دیکە کۆهینیان وەرگرتەوە.
دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل بڕیاریاندا زانیاری لەبارەی توانا سەربازییەکان و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سووریاوە کۆبکەنەوە، چونکە سووریا هاوسنووری ئیسرائیلە. بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریادا کەڵک لە تواناکانی کۆهین وەربگرن. بۆ ئەو مەبەستەش دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی خۆی، چەندین خولیان بۆ کردەوە و فێری کلتورو شێوەزاری سوورییان کرد. لە یەکەم ئەزموونیشدا بڕیاریایدا ڕەوانەی ئەرژەنیتنی بکەن، چونکە لەوێ‌ ڕەوەندێکی گەورەی سووری هەبوو.
کۆهین بە خێزانەکەی ڕاگەیاند بۆ کارێکی بازرگانی وڵاتەکەی بەجێدەهێڵێت. بەڵام مۆساد بە ناسنامەو پاسپۆرتێکی ساختە بەناوی کەمال ئەمین سابت ڕەوانەی ئەرژەنیتیان کرد. بەپێی ڕێنماییەکانی مۆساد، لەوێ‌ خۆی وەکوو سەرمایەدار ناساند کە کاروباری هێنان و ناردن دەکات و سەریشی لە گواستنەوە و سەرمایەگوزاری دەردەچێ. پاشان سەردانی چێشتخانە عەرەبییەکان و یانە سیاسی و کولتوورییە عەرەبەکانی دەکرد، دەچووە ئەو سینەمایانەی کە فیلمی عەرەبیان نمایش دەکرد. باربووی بەخشندانەشی پێشکەشی فەندە خێرخوازەکانی کۆمەڵگەی عەرەبی دەکرد.
=KTML_Bold=بەرەو پەرتی سێدارە=KTML_End=
دوای ماوەیەک مانەوە لە پایتەختی ئەرژەنیتین “کۆهین” توانی بە تەواوەتی جێگەی خۆی بکاتەوە و متمانەی چەندین کەسایەتی ناسراوی سووری بەدەستهێنا. بۆیە بەپێی ڕێنماییەکان بۆ ئامانجە سەرەکییەکەی بەرەو سووریا بەڕێکەوت. ئەوە بوو لە ساڵی (1962) گەیشتە سووریا و ڤێلایەکی کەشخەی لە گەڕەکی “ئەبو ڕامن”ی ڕاقی، لە نزیک بارەگای سەرەکی سوپای سووریا بەکرێگرت. خانووەکە لەنێو باڵوێزخانە بیانیەکان و خانووی بزنسمانە دەوڵەمەندەکاندا بوو. دوای شەش مانگ لە گەیشتنی بە دیمەشق، “کەمال” سابت بووە بیچمێکی ناسراو لەنێو کۆمەڵگە پلەباڵاکەی دیمەشقدا.
لە ماوەی مانەوەیدا لە سووریا، هێندەی جێگەی خۆی لەناو حکومەتی سووریادا کردەوە، بووە هاوڕێیەکی نزیکی سەرۆک وەزیران‌ و سەردانی بنکە و بارەگا سەربازییەکانی دەکرد و لە کۆبوونەوەکانی حزبی بەعسیشدا بەشداری دەکرد. ئەو هەتا ئەو ڕادەیە پێشکەوت کە سەرکردە بەعسییەکان دەیانویست لە کابینەی حکوومەتی داهاتوودا بیکەنە وەزیر. بەڵام دوای ئەوەی بەرپرسانی دیمەشق تێبینی ئەوە دەکەن کە زانیارییە نهێنییەکانیان دەگاتە میدیای ئیسرائیلی و بڵاودەکرێتەوە، بەدوای سەرچاوەکەیدا دەگەڕێن و سەرەنجام لە چواری یانیوەری (1965) دا، بەسەر شوقەکەی کۆهیندا دەدەن‌ و دیمەشق بە فەرمی “گرتنی سیخوڕێکی گرنگی ئیسرائیلی” ڕادەگەیەنێت.
لە مانگەکانی نیسان‌ و ئایاری (1965) دا، حکومەتی ئیسرائیل لە ڕێگەی پارێزەرێکی فەرەنسیەوە سێ‌ داواکاری پێشکەش بە حکومەتی سووریا دەکەن تەنیا بۆ ئەوەی ئێلی نەکوژن. کە گرنگترینیان سەودایەک بوو ئیسرائیل بایی یەک ملیۆن دۆلار داودەرمان و ئامێری قوورسی کشتوکاڵی بداتە سووریا. یاخود دوازدە جاسووسی سووری بگێڕنەوە کە لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا بوون. بەڵام سوورییەکان هەموو داواکانیان ڕەتکردەوە و لە بەرەبەیانی (19/ئایار/1965) دا کۆهینیان لەسێدارەدا. تەنانەت تەرمەکەشیان ڕەوانەی وڵاتەکەی نەکردەوە.
=KTML_Bold=تونسییەکی گوماناوی=KTML_End=
لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردودا، پیاوێکی تونسی لە ئێراقدا دەرکەوت و چەندین پۆستی جۆراوجۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێراقدا وەرگرت. بەپێچەوانەی کۆهینەوە زانیاری زۆر لەبارەی ئەم کەسایەتییەوە لەبەردەستدا نییە. چونکە نە مۆساد باسی چالاکییەکانی دەکات، نە خۆشی ژیاننامەی خۆی نووسیوەتەوە، هێندە نەبێت کوڕەکەی بەسەرهاتی خۆی و کارکردنی بۆ مۆساد لە پەڕتووکێکدا بڵاوکردۆتەوە.
عەلی محەمەد سمێدە ساڵی (1935) لە تونس لەدایکبووە. لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردودا بە پاساوی ئەوەی ژیانی لە مەترسیدایە و نەیاری حکومەتی وڵاتەکەیەتی، سەرەتا ڕوودەکاتە فەرەنسا و پاشان دەچێتە سووریاو لەوێ‌ دەگیرسێتەوە. لە سووریا دەبێتە ئەندامی حزبی بەعس و دەست بە کارکردن دەکات، بەڵام پاش ئەو دابەشبوونەی لەناو ئەو حزبەدا ڕوودەدات، ناوبراو سووریا بەرەو ئێراق جێدەهێڵێت. لە ئێراق سەرەتا خۆی بە جەزائیری دەناسێنێت. پاشان دەچێت لە زانکۆی بەغدا دەخوێنێ‌‌ و لەگەڵ خانمێکی ئێراقیشدا هاوسەرگیری دەکات.
ئەم کەسایەتییە گوماناوی و پڕ لە ڕەمزو ڕازە، لە سەرەتای ساڵانی شەستەکاندا دێتە ئێراق. لەو کاتەدا “عەبدولڕەحمان عارف” سەرۆکی ئێراق‌ و “تاهیر یەحیا” سەرۆک وەزیران دەبێت. یەکەم کار، کە لە ئێراقدا وەریدەگرێت چاودێریکردنی چاپەمەنیەکان دەبێت بە سەرپەرشتی هەواڵگری سەربازی. لەوکاتەدا سومێدە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کەسێکی تونسیە و لەلایەن حەبیب بۆڕەقیبەی سەرۆکی وڵاتەکەیەوە فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوە.
ئەوەی زیاتر گومان‌ و پرسیارەکان دەوروژێنێت ئەوەیە؛ ئەبولقاسم محەمەد کەڕو کە بەرپرسی ڕێکخستنەکانی بەعس بووە لە تونس بەدرێژایی ماوەی ساڵانی (1955 – 1987) لە بیرەوەرییەکانیدا ناوی سومێدە ناهێنێت وەکوو ئەندامێکی دیار، تەنانەت ئەوەش ڕەتدەکاتەوە لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی بۆرقێبەدا هیچ کەسێک لەسەر بەعسیبوون سزای لەسێدارەدانی بە ئامادەبوونی خۆی یان بە غیابی بۆ دەرچوبێت‌ و دەڵێت؛ بەدرێژایی ئەو ماوەیەی من بەرپرسی بەعس بووم لە تونس هیچ حاڵەتێکی لەسێدارەدان نەبووە.
=KTML_Bold=کارو پۆستە جیاوازەکانی سومێدە=KTML_End=
نووسەر و سیاسەتڤانی ئێراقی “تاڵب ئەلحەسەن” کە خاوەنی پێنج پەڕتووکە لەبارەی حزبی بەعسەوە، دەڵێت؛ پرسیارو گومانی زۆر لەبارەی عەلی سومێدە هەیە، ئایا ناوی یەکەمی “عەلی سومێدەیە”؟ ئایا ئەمە ناوێکی ڕاستەقینەیە یان خوازراوە؟ ئایا موسڵمانە یان نا؟ هەرچەندە ناوەکەی ئاماژەیە بۆ موسڵمان بوونی؟ ئایا تونسیە یان کەسایەتییەکی جوولەکەیەو بەم ناوە هاتۆتە ئێراقەوە؟
سەرباری هەموو ئەو گومان و پرسیارانە، “عەلی” پەیوەندییەکی بەتین لەگەڵ هەندێک لە سەرکردەکانی حزبی بەعس درووستدەکات. هێندە دەبێتە جێگەی متمانەیان، لەدوای کودەتای تەممموزی (1968) دەکرێتە بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندنی ئێراق. واتە تەواوی ڕۆژنامە و چاپکراو و فەرمانگەکانی چاودێری و پەیوەندییە دەرەکیەکان لەژێر دەستیدا بوو. ئەو هەرچەندە بەڕێوەبەری گشتی بوو، بەڵام پێگەیەکی هێندە بەهێزی هەبوو “حامید عەلوان” جبوری وەزیری ڕاگەیاندن لێی دەترسا، بە ئاشکرا سووکایەتی پێدەکرد و تەنانەت هەندێک لە ئەندامانی حزبیش لە تانە و تەشەرەکانی دەربازیان نەدەبوو، ڕێکخراوە حزبیەکان هەزار حسابیان بۆ دەکرد. چونکە پەیوەست بوو بە سەرکردایەتی نەتەوەییەوە. تاڵب ئەلحەسەن وادەڵێت.
دوای ماوەیەک کارکردنی لە میدیادا “عەلی” ڕوودەکاتە کاری دیبلۆماسی. لەو چوارچێوەیەدا دەبێتە باڵێوزی ئێراق لە پۆڵەنداو فلیپین، پاشان دەکرێتە یاریدەدەری باڵێوز “عیسمەت کەتانی” نوێنەری هەمیشەیی ئێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان. دوای ئەوەی موخابەراتی ئێراق ئاشکرای کرد عەلی و حسێنی کوڕی بوونەتە سیخوڕ و لە بەرژەوەندی نەیارانی ئێراق کاریان کردووە، جارێکی دیکە بە ئێراقدا نەهاتنەوەو بەرەو کەنەدا هەڵاتن.
بەدەر لە موخابەراتی ئێراقی دوو باڵێوزی ئەو دەمەی ئێراقیش دانیان بەوەدانا کە “سومێد”ە سیخوڕی ئیسرائیل بووە. هەرچەندە بەعسی ئێراق کە شانازی بە ڕێکخستنە پۆڵایینەکانی هەواڵگرییەوە دەکرد، بەڵام لەلایەن مۆسادەوە لە ڕێگەی “عەلی سومێد”ەوە توانی ئەو دیوارە ببڕێت. تەنیا جیاوازی سومێدە و کۆهین ئەوەیە، حزبی بەعسی ئێراق ئەم بابەتەی داپۆشی و لە ڕای گشتی ئێراقی شاردەوەو
باڵێوز “عەبدولمەلیک ئەحمەد یاسین” لە بیرەوەرییەکانیدا دەڵێت؛ عەلی سومێدەی هاووڵاتی تونسی کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد ئەندامی حزبی بەعسە، توانی چەند پۆستێک وەربگرێت وەکوو باڵێوز لە پۆڵەنداو لە نەتەوە یەکگرتووەکان. وەلێ‌ دەرکەوت خۆی و کوڕەکەی کە فەرمانبەر بوو لە وەزارەتی دەرەوە، پەیوەندییان بە هەواڵگری ئیسرائیل “مۆساد”ەوە هەبووە.
دوای ساڵانێک لە ونبوون‌ و بێدەنگی، کارۆل جیرۆمی نووسەر ساڵی (1991) بە زمانی ئینگلیزی لە کەنەداو ئەمەریکا پەڕتووکێکی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی “بازنەی ترس”. لەو پەڕتووکەدا حەسەنی کوڕی “عەلی سمێد”ە بەسەرهاتی خۆی و باوکی دەگێڕێتەوە، لە لاپەڕە حەوتدا دەڵێت؛ دوای ئەوەی لەبارەی سیخوڕی ئیسرائیلی کۆهین خوێندمەوە، سەرسامی بووم و ئارەزوم دەکرد باوکی من بوایە. بۆیە منیش پەیوەندیم بە باڵێوزخانەی ئیسرائیل لە لەندەن کردو لەوێوە دەستمکرد بە کارکردن لەگەڵیاندا.
ساڵی ( 2018) جارێکی دیکە بابەتی “حسێن سومێد”ە هاتەوە بەر باس. چونکە دادگای شاری ئۆتاوای کەنەدا بڕیاریدا حسێن ڕەوانەی تونس بکرێتەوە، بەو پێیەی ژیانی لەو وڵاتەدا لە مەترسیدا نییە. دادگاکە ڕایگەیاند ناوبراو ساڵی (1990) هاتۆتە کەنەدا، ساڵی (2005) ڕەوانەی وڵاتەکەی کراوەتەوە. بەڵام ساڵی دواتر بە ناسنامەیەکی ساختە و لە ڕێگەی ئەمستەردامەوە گەڕاوەتەوە تۆرەنتۆ. لەلایەن خۆیەوە حکومەتی تونس ڕایگەیاند هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئەو هاووڵاتییەیاندا نییەو دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ تونس.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
یەکەم: میخائیل بار زۆهارو نەسیم میشال: کردە هەرە گرنگەکانی مۆساد، وەرگێڕانی: شەفیق حاجی خدر.
دووەم: تاڵب ئەلحەسەن: بعث العراق فی ظل قادتە من الکرد المستعربین. چاپی یەکەم، 2015، بەغدا.
سێیەم: ماڵپەڕی ئۆڵترا تونسیا.
چوارەم: ماڵپەڕی دیوان العرب. [1]
ئەم بابەتە 167 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 07-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 07-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 167 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,416
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.218 چرکە!