پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,313
وێنە 105,686
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,413
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
میلیشیاکانی ئێراق، لە هۆزەکانی سەردەمی پاشایەتییەوە بۆ حەشدی شەعبی
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

میلیشیاکانی ئێراق، لە هۆزەکانی سەردەمی پاشایەتییەوە بۆ حەشدی شەعبی

میلیشیاکانی ئێراق، لە هۆزەکانی سەردەمی پاشایەتییەوە بۆ حەشدی شەعبی
ناونیشانی بابەت: میلیشیاکانی ئێراق، لە هۆزەکانی سەردەمی پاشایەتییەوە بۆ حەشدی شەعبی
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

تەنیا دوای سێ‌ مانگ لە درووستکردنی دەوڵەتی ئێراق، سوپای ئێراق دامەزرا. بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا بۆ بەرەنگاربوونەوە و سەرکوتکردنی ناڕەزایی دانیشتووان و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان، دەوڵەت پەنای بردۆتە بەر دامەزراندنی گرووپی چەکداری “میلیشیا”، ئەو گرووپانەش زۆرجار لە سوپای فەرمی پڕچەکترو بەهێزتر بوون، هەروەها خاوەنی تۆمارێکی پڕ لە پێشێلکاری مافی مرۆڤن.
=KTML_Bold=“پاشاو هۆزە چەکدارەکان”=KTML_End=
لە (25/11/1920) یەکەم حکومەتی کاتی ئێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولڕەحمان نەقیب گەیلانی پێکهێنرا. ئەم حکومەتەش لە (6/1/1921) سوپای ئێراقی دامەزراند، کە لەلایەن دە ئەفسەری بەشدار لە شۆڕشی عەرەبی (1916) لە حیجاز کە لە دژی دەوڵەتی عوسمانی جەنگابوون، بەڕێوەدەبرا. یەکەم فەوجی سوپا بەناوی ئیمام موسای کازم بوو لە (28/7/1921) پێکهێنرا.
هێزی ئاسمانی ئێراق لە (22/نیسان/1931) لە شەش فڕۆکەوان و پێنج فڕۆکەی بچوک پێکهێنرا، ئەم هێزەش بە سەرکردایەتی دوو فڕۆکەوانی ئێراقی بوو کە لە ئینگلتەراوە بۆ ئێراق هێنرابوون. لە ئابی (1937) هێزی دەریایی پێکهێنرا. لە ماوەی قۆناغی ئینتیدابی بەریتانی و سەردەمی پادشایەتیدا، ڕاهێنان و پڕچەککردنی سوپای ئێراق لەسەر دەستوور و شێوازی ڕۆژاوایی بەریتانی بوو.
بۆ خامۆشکردنی ڕاپەڕینەکان لە نموونەی ڕاپەڕینی شێخ مەحمودی حەفید لە سلێمانی، لە سەردەمی پاشایەتیدا ڕژێمی دەسەڵاتدار پەنای بردە بەر چەکدارکردنی هەندێک لە هۆزە عەرەبی و کوردییەکان. هاوتەریب لەگەڵ پێکهێنانی هێزە جیاوازەکانی سوپادا، حکومەتی ئێراق لە (12/حوزەیران/1935) یاسای بەرگری نیشتمانی “یاسای سەربازی زۆرەملێ‌” دەرکرد. هەروەها لە (7/11/1935) قانونی لاوان دەرچوو کە ڕاهێنانی سەربازی بەسەر گەنجاندا سەپاند کە هێشتا لە قوتابخانەدا بوون. لە (1939) یاسایەکی دیکە دەرچوو کە سەربازیکردنی لاوانی بۆ هەموو قوتابییانی ناوەندی و دواناوەندی و خانەی باڵای مامۆستایان دەکردە ناچاری. پاشتر حکومەتی بەرگری نیشتمانی لە (3/4/1941) بۆ پاسەوانیکردنی پایتەخت و شارەکانی دیکە، کەتیبەی گەنجانی دامەزراند.
=KTML_Bold=“قاسم و بەرگری میللی”=KTML_End=
بەرەبەیانی چواردەی تەمموزی (1958) ، کۆتایی بە دەسەڵاتی پادشایەتی ئێراق هێنرا، عەبدولکەریم قاسم و هاوڕێکانی جاڕی کۆمارییان دا. سەرکردایەتی شۆڕشی چواردەی تەمموز، بۆ پاراستنی ڕژێمی کۆماریی تازە لەدایکبوو، لە (17/7/1958) بڕیاری پێکهێنانی هێزەکانی “بەرەنگاری میللی: المقاومە الشعبیە”ی دا. لە (1/ئاب/1958) بەدەرچونی قانونی بەرەنگاری میللی ژمارە سێ‌ کە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی ئێراقی لە (4/ئاب/1959) بڵاوکرایەوە، هێزی بەرەنگاری میللی دامەزرێنرا.
ئەو هێزە بە پاڵپشتیکردنی حکومەت دەناسرایەوە، ڕێکخستنێکی باشی هەبوو، بەدرێژایی سنوورەکانی ئێراق بڵاوکرایەوە. بوونی ئەم هێزە بە یاسا ڕێکخرابوو، هەر بەپێی یاساش بە حکومەتەوە بەسترابوو. لە ئایاری (1959) دا ژمارەیان گەیشتە (25) هەزار کەس. لە (29/تەمموز/1959) بەگوێرەی بەلاغی سەربازی فەرماندەی گشتی سەربازی ژمارە (110) هەڵوەشێنرایەوە.
=KTML_Bold=“تۆمارە خوێناوییەکانی حەرەس قەومی”=KTML_End=
دوای کودەتای خوێناوی (8/شوبات/1963) کە بەعسییەکان گەیشتنە دەسەڵات و کۆتاییدان بە فەرمانڕەوایی قاسم هێنا، ئەنجوومەنی نیشتمانی سەرکردایەتی شۆڕش لە بەلاغی ژمارە سێدا، پێکهێنانی هێزەکانی “گاردی نەتەوەیی: حەرەس قەومی” وەکوو میلیشیایەک بۆ پاراستنی ڕژێم ڕاگەیاند. حیزبی بەعس فەرمانی بە تەواوی ئەندامانی کرد بچنە ڕیزی ئەم هێزەوە.
دامەزراندنی هێزەکانی حەرەس قەومی بە سێ‌ قۆناغدا ڕۆیشتوە: سەرەتا لە سووریا بەر لە (28/9/1961) دامەزرێنرا، لەم قۆناغەدا لە چەند شانەیەکی مەدەنی پێکهاتبوو کە ڕاهێنانی سەربازییان پێکرابوو، قۆناغی دووەم لە ساڵی (1962) بوو کاتێک ئەم شانانە گۆڕان بۆ لیژنەی ئاگادارکردنەوە (ئینزار) ، دوایین قۆناغی درووستبوونی ئەم هێزە لە کانوونی دووەمی (1963) دا بوو، کاتێک ناوی حەرەس قەومی بەسەر لیژنەکانی ئینزاردا بڕا.
بەعسییەکان لەگەڵ گەیشتنیان بە دەسەڵات، لە ئێراق جاڕی سەرکوتکردنی شیوعییەکان و لە کوردستانیش سەرکوتکردنی بزاڤی نەتەوەیی کوردییان دا. ئەم ئەرکەش بە حەرەس قەومییەکان سپێردرا. ئەوانیش هێندە کەسانی شیوعی و لایەنگرانی قاسم و دیموکراتخوازەکانیان دەستگیرکرد، لە زیندان و گرتوخانەکاندا جێگەیان نەدەبوویەوە، بۆیە هەندێک لە هۆڵە گشتییەکان و یانە وەزرشییەکان کران بە گرتووخانە. تۆماری کوشتار و تۆقاندنی ئەم هێزە سنوورەکانی ئێراقی بڕی و یەکێتی سۆڤییەتی ئەوکات هەوڵیدا پرسی جینۆسایدی کوردان لەلایەن ئەم هێزەوە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات، بەڵام نزیکبوونەوەی لە ئێراق و فشارەکانی ئەمەریکا ئەو هەوڵەیان لەباربرد.
دواجار کودەتاچییەکانی بەعس لە (18/11/1963) بڕیاری هەڵوەشانەوەی ئەم هێزەیان دا، بەڵام هەڵوەشانەوەکە تەنیا تاکتیکی ناو گۆڕین بوو.
=KTML_Bold=“جەیشی شەعبی و شەڕی ئێران”=KTML_End=
دوای کودەتای دووەمی بەعسییەکان لە (17 / 30/ تەمموز/1968) و سەرلەنوێ‌ گەڕانەوەیان بۆ دەسەڵات، دووبارە هێزەکانی حەرەس قەومی پێکهێنرایەوە، بەڵام ئەمجارەیان بەناوی “سوپای میللی: جەیشی شەعبی” بوو، ئەمە لە ساڵی (1970) دا بوو. ئەم میلیشیایە کە ئەرکی پاڵپشتیکردن بوو لە دەسەڵاتی بەعسییەکان و تەنیا تایبەت بوو بە ئەندامانی حیزب، تا ساڵی (1974) لەلایەن سەدام حسێنەوە سەرکردایەتی دەکرا. پاشان تا ساڵی (1980) تەها یاسین ڕەمەزان سەرۆکایەتی دەکرد.
لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و ئێراق لە ساڵی (1980) ، بەعسییەکان بڕیاریاندا هاووڵاتییان بەناوی خۆبەخشانەوە بخرێنە ناو ئەم هێزەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پەنایان دەبردە بەر ڕفاندنی هاووڵاتییان لە شەقام و تەنانەت لەناو ماڵەکانیاندا، پاشان تێکەڵ بە دۆزەخی شەڕ دەکران. هەر ئەوەش وایکرد ژمارەی ئەم هێزە لە ساڵی (1987) دا بگاتە (650) هەزار کەس. لەکاتێکدا ڕژێم لە کوردستان پشتی بە هێزی “جاش” دەبەست.
پێکهێنانی ئەو هێزە لەکاتێکدا بوو، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەدا، سوپای ئێراق پێکهاتبوو لە سێ‌ فەیلەق، کە دە فیرقەی لەخۆگرتبوو. ژمارەی سوپا نزیکەی (220) هەزار کەس بوو، خاوەنی (2000) تانک، هەزار تۆپی مەودا جیاواز، (325) فڕۆکەی شەڕکەر، (50) فڕۆکەی گواستنەوە و (250) هەلیکۆپتەر بوو، هێزی دەریایش لە (7500) کەس پێکهاتبوو.
لە کۆتایی شەڕەکەدا، هێزی وشکانی ئێراق لە هەشت فەیلەق کە (57) فیرقەی لەخۆگرتبوو پێکهاتبوو. سەرباری گاردی کۆماری کە لە (150) هەزار کەس، گاردی کۆماری تایبەت (16) هەزار، هێزی ئاسمانی بیست هەزار کەس، بەرگری ئاسمانی حەڤدە هەزار، هێزی دەریایی دوو هەزار کەس بوو، هەروەها سووپا خاوەنی (4500) تانک، (2500) ناقیلەی ئەشخاس، (2500) تۆپهاوێژی مەودا جیاواز، (625) فڕۆکەی شەڕکەرو (500) هەلیکۆپتەر بوو.
=KTML_Bold=“هێزەکانی قودس و فیدائی سەدام”=KTML_End=
لەدوای ساڵانی نەوەدەکان قۆناغێکی دیکەی درووستکردنی میلیشیا دەست پێدەکات، ئەمجارەیان لەلایەن عودەی کوڕی سەدام حسێنەوە. ناوبراو لە تشرینی دووەمی (1994) دامەزراندنی هێزەکانی (گیانبەخشان: فیدائی سەدام) ی لە (10 – 25) هەزار کەس ڕاگەیاند. چوار ساڵ دواترو لە ساڵی (1998) هێزەکانی (بێچوەکانی سەدام: اشبال سەدام) ی لێ‌ جیاکرایەوە کە تەمەنیان لەنێوان (10 – 15) ساڵیدا بوو. پێکهێنانی ئەو هێزانە لەکاتێکدا بوو، بەر لە دەستپێکردنی شەڕی کەنداوی دووەم لە (1991) ، سوپای ئێراق لەڕووی هێزی مرۆیی و ژمارەی پارچە چەکی سەرەکی وەکوو تانک و فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و موشەکی بالیستی و تەکتیکی، بە چوارەم سوپا لە جیهاندا پۆلێن کرابوو. ژمارەی ئەندامانی سوپا بە (800) هەزار بۆ یەک ملیۆن کەس خەمڵێنرابوو.
تەنیا دوو ساڵ بەر لە ڕوخانی ڕژێمی بەعس و لە (17/شوبات/2001) ، هێزەکانی قودس پێکهێنرا. بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکانی ڕژێم ژمارەی ئەندامانی ئەم هێزە نزیکەی حەوت ملیۆن پیاوو ژن بوو. بەڵام گومانی زۆر لەبارەی ڕاست و درووستی ئەو ژمارەیە هەیە.
=KTML_Bold=“ئێراقی نوێ‌ و میلیشیای دەرەکی”=KTML_End=
لەدوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە لە (9/نیسان/2003) ، چەندین گرووپی میلیشیایی دەرکەوتن کە دروشمی بەرەنگاربوونەوەی ئەمەریکایان وەکوو “داگیرکەر” بەرزکردبۆوە. ئەم گرووپانە جیاوازتر لە قۆناغەکانی پێشوو دژایەتی حکومەتی نوێیان دەکرد و تۆمەتبار دەکرێن بەوەی لەلایەن وڵاتانی دەرەکیەوە پشتیوانی دەکران. لە دیارترینی ئەو گرووپانەی لەم قۆناغەدا درووستکرا: سوپای ئیسلامی کە بەر لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس درووستکرا، کۆمەڵەی سەلەفی جیهادی لە (7/کانونی دووەم/2003) دامەزرا. سوپای موجاهیدین لە (شوباتی/ 2003) دامەزرا. سوپای پیاوانی تەریقەتی نەقشبەندی لە (2003) ، کەتیبەکانی شۆڕشی بیست لە (10/تەمموز/2003) ، سوپای محەمەد لە (هاوینی 2003) . سوپای ئەنسار سوننە لە (1/ئەیلول/2003) ، بەرەی ئیسلامی موقاوەمەی ئێراقی “جامع” لە (28/ئایار/2004) .
لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و لە سەردەمی دەسەڵاتی حاکمی مەدەنی ئەمەریکا پۆل بریمەر، بە فەرمانی ژمارە دووی دەسەڵاتی کاتی هاوپەیمانان لە (23/ئایار/2003) وەزارەتی بەرگری و سوپا و حیزبی بەعس هەڵوەشێنرایەوە. لەبارەی ئەو بڕیارەوە بریمەر دەڵێت: کاتێک گەیشتینە بەغدا زۆرینەی سەربازانی سوپا کە ژمارەیان نزیکەی (500) هەزار کەس دەبوو، سوپا و چەک و بنکەکانیان بەجێهێشتبوو گەڕابوونەوە بۆ لای خێزانەکانیان، هەرچی ئەفسەرانە کە ژمارەیان نزیکەی (150) هەزار بوو، بارەگاکانیان چۆڵکرد و شەڕیان نەکرد. سەرجەم بارەگاو دامەزراوە سەربازییەکان چۆڵکران، هیچ بنکەیەکی سەربازی نەمابوو کە بکرێت بۆ دووبارە پێکهێنانەوەی سوپا پشتی پێ‌ ببەسترێت، هیچ چەک و کەرەستەیەکی سوپای پێشوو نەمابوو، بۆیە بڕیاری هەڵوەشانەوەی سوپای ئێراق درا.
لە هەشتی ئابی (2004) دەسەڵاتی کاتی هاوپەیمانان بە فەرمانی ژمارە (22) بڕیاری دامەزراندنی سوپای نوێی ئێراقی دەرکرد. لە ئەیلولی (2004) تیپی بەرگری شارستانی دامەزرا. دەبوو ژمارەی هێزەکە بگاتە چل هەزار کەس و بەسەر سێ‌ تیپدا دابەشکرابوو، دامەزراندنەکەی ساڵ و نیوێکی خایاند و ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانداری ئەمەریکیەکاندا بوون.
=KTML_Bold=دەرکەوتنی داعش و حەشد”=KTML_End=
چەکدارانی داعش لە (10/حوزەیران/2014) شاری موسڵیان کۆنترۆڵکرد، پاشان چەندین ناوچەیان لە پارێزگاکانی کەرکووک و دیالە و ئەنبار و سەڵاحەدین کۆنترۆڵکرد، کە ڕووبەرەکەیان یەک لەسەر سێی خاکی ئێراق بوو. تەنیا یەک ڕۆژ دوای کەوتنی موسڵ، نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ئێراق، داوای پێکهێنانی هێزێکی خۆبەخشی کرد بۆ پشتیوانیکردن لە سوپا و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکان، بەڵام بەهۆی نەبوونی متمانە بە مالیکی لەناوەندە شیعییەکاندا کەس بەدەم بانگەوازەکەیەوە نەچوو.
لە (13/حوزەیران/2014) شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری سیستانی لە وتاری هەینیدا، فتوای جیهادی کەفائی دەرکرد. لە فتواکەدا داوا لەو هاووڵاتییانە کرابوو کە توانای هەڵگرتنی چەک و شەڕکردنی تیرۆریستیان هەیە، دەتوانن بەرگری لە وڵات و گەل و پیرۆزییەکانیان بکەن، پێویستە بچنە ڕیزی هێزە ئەمنییەکانەوە. ئەو دەمە بریکارەکانی سیستانی تەنیا وشەی (خۆبەخشان) یان بەکارهێنا، ئەوە مالیکی بوو وشەی (حەشدی شەعبی) داهێنا.
ئێران و میلیشیا لایەنگرەکانی ئەم فتوایەیان قۆستەوە بۆ درووستکردنی هێزێکی هاوشێوەی پاسداران، بۆ درووستکردنی سیستمی ویلایەتی فەقیە بە ڕەگەزی ئێراقی. لە حوزەیرانی (2016) دا ژمارەی ئەندامانی حەشدی شەعبی گەیشتە (140) هەزار کەس. بەڵام حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتە وتی: پشکنەری حەشد پێی ڕاگەیاندم ژمارەی ڕاستەقینەی حەشد شەست هەزار کەس زیاتر نییە، بەڵام لەسەر کاغەز ژمارەیان دەگاتە (150) هەزار کەس، مووچە بۆ ئەو ژمارەیەش خەرجدەکرێت، چونکە ڕێگە بە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان نادرێت وردبینی ناوەکانیان بکات. دوای فراوانبوونی هێزەکانی حەشد، پارلەمانی ئێراق لە (26/11/2016) قانونی حەشدی شەعبی دەرکرد، بەم جۆرە حەشد بە تەنیشت سوپاوە کرایە هێزێکی یاسایی. لەکاتێکدا بەگوێرەی پۆلێنی پێگەی گلۆبال پاوەر، لە ساڵی (2016) دا سوپای ئێراق لەڕووی هێزەوە لە ڕیزبەندی جیهانیدا لە (59) هەمیندا بوو. حەشد لە بنەڕەتەوە لە چەند میلیشیایەک درووستکرا کە پێشتر هەبوون، وەکو: ڕێکخراوی بەدر، سەرایا سەلام، عەسائیب ئەهلولماف، تەیاری ڕیساڵی، حیزبوڵڵای ئێراقی، سەرایای خۆراسانی. ئەو گرووپانەشی دواتر درووستکران هەریەکە و پەیکەربەندی خۆی هەیە، گۆڕەپانی کار و مەرجەعەتییان لەنێوان سووریاو ئێراقدا دابەشبووە، کە بەم جۆرە پۆلێن دەکرێن:
یەکەم: (41) گرووپ سەر بە ڕێبەری باڵای ئێران عەلی خامەنەئین، دیارترینیان: فەیلەقی بەدر، کەتیبەی حیزبوڵڵای ئێراقی، عەسائیب ئەهلولماف، کەتائیبی سەیدولشوهەدا، بزووتنەوەی نوجەبا، تەیاری ڕیساڵی، کەتیبەی ئیمام عەلی، لیوای ئەبوفازڵ عەباس، سەرایای خۆراسانی.
دووەم: حەڤدە گرووپ سەر بە مەرجەعی باڵای شیعەکان عەلی سیستانین، دیارترینیان: لیوای ئەنسار مەرجەعیە و سێ‌ گرووپی سەر بە عەممار حەکیمە.
سێیەم: دوو گرووپ سەر بە ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی حەسەن نەسروڵان، ئەوانیش: حیزبوڵڵای سائیرون، کەتیبەکانی عیماد موغنیەن.
چوارەم: (12) گرووپی بچوک سەر بە مەرجەعیەتی دیکەن: وەکوو مەرجەعیەتی کەمال حەیدەری، محەمەد یەعقوبی، سادق شیرازی، کازم حائیری.
پێنجەم: سەرایا سەلام سەر بە موقتەدا سەدر.
شەشەم: گرووپەکانی دیکە: وەکوو کەتیبەی بابلیۆنی کریستیان، لیوای شەبەک، کەتیبەی تورکمان، فورسانی جبور بە سەرۆکایەتی ئەحمەد جبوری، حەرەسی نەینەوا بە سەرۆکایەتی ئەسیل نوجەیفی.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
ئەم ڕاپۆرتە پوختەی توێژینەوەیەکی چل لاپەڕەیی (جاسم هداد) ە بە ناونیشانی: الدولە العراقیە و تفکک بنیتها العسکریە (الحشد الشعبی نموذجا) ، کە لە ژمارە (24) گۆڤاری (الاکادیمیە العربیة فی الدنمارک) ، لە ساڵی (2020) بڵاوکراوەتەوە. [1]
ئەم بابەتە 205 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 07-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: سەربازی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 07-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 205 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
کورتەباس
یادە زیندووەکان
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,313
وێنە 105,686
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,413
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
کورتەباس
یادە زیندووەکان
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!