کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,854
ۋېنۍ 106,268
کتېبۍ PDF 19,333
فایلی پەیوەڼیدار 97,316
ڤیدیۆ 1,398
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
پڕۆسەی چاکسازی ئابووری لە هەرێمی کوردستان
ھامکارۍ کوردیپێدیای، چە گرڎو بەشەکا کورڎەسانیۆ، زانیارییە گرنگەکا پەی ھامزۋاناما ئەرشیۋ کەرا.
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پڕۆسەی چاکسازی ئابووری لە هەرێمی کوردستان

پڕۆسەی چاکسازی ئابووری لە هەرێمی کوردستان
ناونیشانی بابەت: پڕۆسەی چاکسازی ئابووری لە هەرێمی کوردستان
ئامادەکردن: #دابان عەبدولواحید حەسەن#

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا؛ سەرقاڵی جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازییە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو قەیرانانە و درووستکردنی ئابووریەکی گەشەسەند و لە داهاتوودا. ڕێکارەکانی بەپەلەی دەست پێوەگرتن (تەقەشوف) و هەناردەکردنی ڕاستەوخۆی نەوت بۆ دەرەوە، بووە هۆی کە حکومەت بتوانێت باڵانسی پارەی نەختینەی باشتربێت، هاوکات چاکسازی کارگێڕی دەسپێکێک بوو بۆ چارەسەرکردنی گرفتە درێژخایەنەکان، ئەویش لە ڕێگای گۆڕانکاری لە کەرتی گشتی و هەوڵدان بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی ئابووری. مەینەتییەکانی ئابووری کوردستان لە قووڵبوونەوەدان بەهۆی پاشەکشەی نرخی نەوت لە سالاَنی ڕابردوودا و دەستەوسان بوونی حکومەتی هەرێم لەدۆزینەوەی سەرچاوەی پارەدارکردنی نوێ بۆپاڵپشتی بوودجەی هەرێم. هاوکات بەردەوامی بەرەنگاری و جەنگ لەگەڵ چەکدارە تووندڕەوەکانی داعش و ئەو زیانانەی لە ئابووری کوردستانیانداوە، سەرەڕای خەرجیەسەربازییەکان و دۆسییەی هاوکاری ئاوارەکان. لەسەرووی هەمووشیانەوە دۆسییەی گەندەڵی کە سەرۆکایەتی هەرێمی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە. ئەمانە هەموویان گومان درووست دەکەن کە حکومەتی هەرێم بتوانێت زاڵ بێت بەسەر ئەم دۆخەئاڵۆزە تێکهەڵکێشە ئابووری و سیاسییە.
پێویستە ئاماژە بۆ ئەوەش بکەین کە سەرەڕای ئەمانە؛ هەموویان سەنگەرەکانی پێشمەرگە هێشتا چۆڵ نەکراون و توانای بەرگری و بگرە پێشڕەویشیان هەیە.کەلەم چەن هەفتەی پێشوودا بە دەیان پێشمەرگەشەهیدبوون لەپێناوو ئەم خاکەدا.
=KTML_Bold=“ئابووری کوردستان”=KTML_End=
ئابووری کوردستان بەدەست دواکەوتوویی کەرتە سەرەکییەکان دەناڵێنێ، وەک کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی، سەرەڕای لاوازی ژێرخانی ئابووری و ناهاوسەنگی بەرهەم هێنان و ڕێژەی بەرزی بێکاری، لە کاتێکدا هەرێم هێزێکی کاری گەورە و سەرمایەی ماددی ومرۆیی زۆری هەیە. بەڵام پێویستی بە تەکنیکێکی نوێ هەیە بۆ بەرهەمهێنان. پشت بەستن تەنیا بە داهاتی نەوت، کەلێنێکی گەورەیە لە سیستەمی بەڕێوەبردنی ئابووری هەرێم، بۆیە پێویستمان بە دەرچەی ڕزگاربوونە بۆ دەستکردن بە پڕۆسەی چاکسازی و بوونیادنانی پەرەپێدانی ڕاستەقینە، وەک وەبەرهێنانی بیانی ڕاستەوخۆی ڕاستەقینە بۆپەرەپێدانی کەرتی نەوتی و کەرتەکانی پەیوەست بە نەوتەوە، وەک پیشەسازی پتڕۆکیمیایی لە قۆناغی یەکەم بۆدرووستکردنی بەهای زێدەگی لە نەوت لە جیاتی فرۆشتنی نەوت بەشێوەی خام، چونکە توێژینەوە ئابوورییەکان دەریدەخەن بەهای زێدەگی پیشەسازی گۆڕینی کەرستەی خاو بۆ بەرهەمی تەواو و نیمچە تەواو بەهای زێدەگی سەد ئەوەندەی بەهای زێدەگی پیشەسازی دەرهێنانە، تاکوو ببێتە هۆی ڕاکێشانی تەکنیکێکی نوێ ی گونجاو بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی و کەڵک وەرگرتن لە داهاتەکەی بۆ دۆزینەوەی توانای بەرهەمهێنانی تازەی سەرچاوەی داهات، هەنگاو بەهەنگاو پیشەسازییەکان پشت بەستن بە کەرتی نەوتی کەم بکەنەوە، وە هەڵی کاری تازە بڕەخسێنن کە بەرهەمداری زیاتر بێت بۆ بەردەوامی پەرەپێدان لە ماوەی درێژخایەن، ئەوکات بناغەیەکی ئابووری پتەومان دەبێت بۆ چاکسازی ڕیشەیی. حکومەتی هەرێم لە ماوەی ڕابردوو چەند هەنگاوێکی گرتەبەر بۆ سوککردنی قەیرانی داریی سەر حکومەت لەڕێگای پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و زیادکردنی باجە جۆراوجۆرەکان (باجی داهاتی خانووبەرە، باجی گومرگی، سزای هاتوچۆ..هتد) و هەوڵی کۆکردنەوەی قەرزەکانی لای وەبەرهێنەران و کەمکردنەوەی خەرجی گشتی. سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو بۆ سەرو حەفتا دۆلار، بەڵام کوورتهێنان هەر بەردەوامە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هۆکار، لەوهۆکارانە فشارەکانی پێداویستییەکانی سەنگەر و هاوکارییە مرۆییەکانی ئاوارەکان و دانەوەی مافەداراییەکانی گرێبەستەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان.
بارودۆخی سیاسی و ئابووری کوردستان و گواسترانەوە بەرەو ئابووری ئازاد و قبووڵکردنی مەرجی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و ئازادی کاری کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان، گۆڕینی کەرتی گشتی بۆ کەرتی تایبەت کاریگەریی نەرێنی وخراپی هەبووە لەسەر ئابووری کوردستان، چونکە کۆمەڵگەی کوردستانی کردە بەرخۆر (بەکاربەر) بەهۆی ئازادی بازرگانی و لاوازی ئاستی بەرهەمی ناوەخۆ و ڕکابەری ناهاوسەنگ لەنێوان بەرهەمی خۆماڵی و بەرهەمی هاوردەکراو، ئەوەش پێویستی بەدانانی یاسا و ڕێسای تایبەت هەیە بە ئابووری ئازاد و گۆڕاوەکانی تاکوو سوودەکانی زیاتربکەین لە زیانەکانی.
=KTML_Bold=“ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی ڕیفۆرمی ئابووری لە هەرێمی کوردستاندا”=KTML_End=
1- نەبوونی سیستەمێکی ئابووری سیما ڕوون لە هەرێمدا کوردستاندا.
2- نەبوونی دەزگایەکی کارگێڕی پێشکوتوو کەلەسەر هەرسێ‌ بنەمای زانستی و نەرمێتی (المرونە) و نوێبوونەوەدا دامەزرابێت.
3- لاوازی کەرتی تایبەت و مەیدانەکانی پێشبرکێ و نەبوونی شەفافییەت. نەبوونی بنەمایەکی بەرهەمهێنانی پێشکەوتوو.
4- نەبوونی توانای پێشبرکێی پێوەرە جیهانییەکانی بەرهەمهێنان و نەبوونی سەنتەر و دەزگاکانی باس و توێژینەوەی ئابووری و کارگێڕی.
5- کلاسیکی لە سیستەمی فێرکردن و گرفتی دەرهاویشتەکانی (مخرجات) و پەیوەستنەبوونی پڕۆسەی فێرکردن بە واقیعی ئابووری و بازاڕی کارەوە.
6- نەبوونی دەزگایەکی پلاندانان و ئاماری کارا. لە گرفتە گەورەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕابردوودا هەتا ئێستاش نەبوونی سیستەمێکی زانیاری و ئامار بووە لەسەر کۆی ژیانی کۆمەڵگە…
7- نەبوونی عەدالەتی کۆمەلاَیەتی و زۆری بێکاری و گرفتی هەژاری لە ئێراق هەرێمی کوردستاندا، ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی ئێراق لەسەر ڕێژەی هەژاری ئەوەیان ئاشکرا کرد کە ڕێژەی خێزانە داهات نزمەکان لە بەغدا زیاترە بەراورد بە کوردستان، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان دەڵێت؛ “ئەگەر هێڵی هەژاری لەسەر ئاستی وڵات دەستنیشان بکەین، ڕێژەکە لە ناوچەکانی باشوور زیاترە و دەگاتە 30٪ بۆ 35٪. لە پارێزگاکانی ناوەڕاست دەگاتە نزیک لە 20٪، لە بەغدای پایتەخت ڕێژەکە دەگاتە 13٪ و لە هەرێمی کوردستانیش و دەگاتە نزیکەی 12٪.
8- لاوازی و کەموکوورتی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی حکومەت.
9- نەبوونی دەزگایەکی بانکی ومەسرەفی پێشکەوتوو. کە لە ئەدەبیاتی نوێی ئابووریدا کەرتی مەسرەفی دڵی چالاکییە ئابوورییەکانە لە هەر کۆمەڵگەیەکدا.
10- گرفتی لاوازی کەرتەکانی پیشەسازی و گەشتوگوزارو کوشتوکاڵ وکانزاکان.
11- نەبوونی ڕوئیایەکی دیار وروون لەسەر زانست و تەکنەلۆجیا لە کوردستاندا، پەراوێزخستنی توێژینەوەی زانستی لە درووستکردنی سیاسەت و بریارەکانی حکومەت.
12- نەبوونی ڕاگەیاندنێکی ئابووری بەهێز، تاکوو هەلەکانی وەبەرهێنان پێشکەشی جیهانی دەرەوە بکات، هەروەها کار لەسەربەرزکردنەوەی ڕۆشنبیریی ئابووری خەڵک بکات لە کوردستاندا.
13- بوونی گرفتە یاسایی و دەستووری وسیاسییەکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا چونکە هەرێم دەوڵەت نییە تاکوو سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتان بکات .
=KTML_Bold=راسپاردەکان بۆ چاکسازی ئابووری لە هەرێمی کوردستاندا”=KTML_End=
1- کارکردن لەسەر بەهێزکردنی کەرتی تایبەت، چونکە هەتا ئەم کەرتە بەهێز وکارا نەبێ و ڕۆڵی سەرکردایەتی کردنی ئابووری نەگرێتە ئەستۆ، دڵنیا نییە هیچ پڕۆسەیەکی گەشەپێدانی ئابووری وچاکسازی ئابووری سەرکەوتووبێت، ئەمەش لەرێگای درووستکردنی زەمینەکانی پێشبرکێ و هاندانی ماددی ومەعنەوی حکومەت بۆ خاوەن پڕۆژە و خاوەنکارەکانی ناوخۆ بەبێ‌ جیاوازی. قەدەغەی قۆرخکاری بکرێت بۆ سەرجەم چالاکی و کەرتە ئابوورییەکان و درووستکردنی بازاڕی پێشبرکێ‌ کە ملکەچی هیچ ئیحتیکارێک نەبێت وەلەیەک کاتدا مافی بەکاربەر و بەرهەمهێنەرەکان بکات و حکومەت ئیدارەی چاودێری و یاسایی بازاڕ و کۆنترۆڵی جۆری بەرهەمەکان بگرێتە ئەستۆ.
2- دانانی پلانێکی ستراتیجی بۆ درووستکردنی بنەمایەکی پیشەسازی و بەرهەمهێنانی بەهێز. تاکوو بتوانێت هەم پێداویستییەکانی ناوخۆ پربکاتەوە، هەم کەرتی هەناردە کارا بکرێت و سەرچاوەی نوێی داهات درووستبکرێت لە کوردستاندا . چونکە ئێستا باشترین تەوەرەێک بۆ ڕێکخستنی ژیان و بەرزکردنەوەی داهاتی تاک لە هەرێمی کوردستاندا لەسایەی ئەو ئاڵۆزیەی لە جیهانی نوێدا هەیە؛ بریتییە لە تەوەری تەکنەلۆجیا و پیشەسازی. بۆیە تەوزیفکردنی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانداو ڕاکێشانی سەرمایەی ڕاستەوخۆو ناراستەوخۆ بۆ کەرتەکانی بەرهەمهێنان باشترین سەرەتایە ڕووە و دانانی پیشەسازی خۆماڵی لە کوردستاندا. لەبەرئەوە تاکە یەک ڕێگا لە بەردەمماندایە؛ ئەویش باش مامەڵە کردنە لەگەڵ پیشەسازی و درووستکردنی کەرتێکی پیشەسازی بەهێزە لە کوردستاندا لە ڕێگای سیاسەتێکی پیشەسازی و کشتوکاڵی و بازرگانی وبانکی و پێشخستنی کەرتە ئابوورییەکانی ترەوە چونکە ئەگەر پێشکەوتنی پیشەسازی پێشکەوتنی کەرتە ئابوورییەکانی تریشی لەگەڵ نەبێت ئەوە جۆرێکە لە پێشکەوتنی سەرەتانی درووستدەبێت کە کەرتێک پێشکەوێت لە غیابی کەرتەکانی تردا. لەو سۆنگەوە یەکێک لە گرنگترین کارەکانی حکومەتی هەرێم درووستکردن وبەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووری و پەیکەری دامەزراوەیی و کۆمەلاَیەتییە لەپێناو پەرەپێدانی بەرهەمهێنان و پیشەسازی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستاندا. تاوەکوو بتوانرێت تێکرای داهاتی تاکی کوردستانی و ئاستی خۆشگوزەرانی بەرزبکرێتەوە.
3- گۆرینی بنەماکانی هاوردەکردن، بەومانایەی کە تەرکیز لەسەر شمەکی سەرمایە و شمەکی نیمچە درووستکراوبکرێت و هاوردەی شمەکی بەکاربەرەکی کەمبکرێتەوە، هاوکات یاسایەکی تۆکمە بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆ دەربچێت.
4- کارکردن لەسەر بەهێزکردنی سیاسەتی کارپێدان (التوڤیف) لەنێوان کەرتی تایبەت و حکومەتدا.
پێویستە بودجەیەکی تایبەت بە کارپێدان تەرخانبکرێت، بەلانی کەم کوردستان سالاَنە پێویستی بە درووستکردنی 50 هەزار هەلی کاری نوێ‌ هەیە.
5- کار لەسەر بە دیموکراتیزەکردنی پڕۆسەی سیاسی و ئابووری بکرێت و دەرگا لە بەردەم ئیمتیازاتە حیزبییەکانی ناو حکومەت و چالاکییە ئابوورییەکان دابخرێت و دەرگا بکرێتەوە بۆ سەرجەم خاوەن سەرمایەکان بۆ دانانی پڕۆژە و بە دەستهێنانی قازانج.
6- گرینگیدان بە وەزارەتی پلاندانان کەدڵی پڕۆسەی پلاندانانە و وەهەروەها دامەزراندنی دامەزراوەکانی توێژینەوەی زانستی کە بزوێنەری گۆران وگەشەپێدانن لە دنیای ئابووری مەعریفیدا.
7- بە سیستەمکردنی ئابووری و گرینگیدان بە بیری سیستەمی لە دامەزراوە کارگێڕیەکانی حکومەتدا.
8- فەراهەمکردنی شەفافییەت ودەزگایەکی ئامار و مەعلوماتی بەهێز و نەشاردنەوەی هیچ جۆرە ئامار و مەعلوملتێک لە ناوەندەکانی زانکۆو ڕێکخراوو میدیاکان. لە بواری ئابووریشدا بوونی سیستەمێکی زانیاری تەواوکار لەسەر داهات و خەرجی و بەرهەمهێنان و باجەکان گرینگترین پێداویستییەکانی ئەم قۆناغەیە لەپێناو زیادکردنی وەبەرهێنان و دانانی پلانێکی ستراتیجی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستاندا.
9- پێویستە چەمکەکانی ئابووری هەمووەکی درووستبکرێن، بەومانایەی پڕۆسەی چاکسازی ئابووری لە کوردستاندا ژینگەیەکی گونجاو بۆ ئابووری هەمووەکی درووستبکات و ڕزگاری بکات لە گرفتە پەیکەرییەکانی، کە کۆسپن لە بەردەم پڕۆسەی پەرەپێدانی ئابووری لە کوردستاندا. ئەم گۆرانەش لە ڕێگای گەشەدان بە ئەدەواتەکانی ئابووری هەمووەکییەوە دەبێت هەر لەسیاسەتی داهات و خەرجی گشتییەوە تا سیاسەتی بازرگانی وکشتوکاڵی لە هەرێمدا.
10- ڕەواجدان بەکاری ڕێکخراوە ناحکومیەکان کە لە بواری پارێزگاری لە مافە ئابوورییەکانی کۆمەڵە جیاوازە کۆمەلاَیەتییەکاندا کاردەکەن. چاودێریکردنی پلانەکانی حکومەت (ئەگەر هەیبوو!) لەچوارچێوەی شەفافییەت و لێپرسینەوەی حکومەت لەلایەن کۆمەڵگەوە.
11-زیادکرنی وەبەرهێنان لە بواری پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و بەرزکردنەوەی توانا و وزە نیشتمانییەکان لەپێناو گەیشتن بە گەشەپێدانی ئابووری و زیادکردنی بەرهەم وبەرهەمداری. ئەمەش پێویست دەکات کە پەیوەندییەکی پتە و هەبێت لەنێوان سیاسەتی فێرکردن لەلایەک وخواستی بازاڕی کار لە لایەکی ترەوە.
12-دانانی سیاسەتێکی نیشتمانی بۆ ڕاهێنانی هێزی کاری نیشتمانی و گرینگیدان بەکردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ گەنجان لەوەدا چۆن بتوانن پڕۆژەی بچوک دابمەزرێنن.
13- کارکردن لەسەر چاکسازیکردن لەسەر سەرجەم لایەنەکانی پڕۆسەی فێرکردن (خوێندکار، مامۆستا، پرۆگرام، تاقیکردنەوەکان، ڕێگاکانی وانەوتنەوە، تەکنەلۆجیای یاریدەدەر، ئیدارەی فێرکردن، پەیکەری بینایەی قوتابخانە و خوێندنگاکان) . کە ئەم چاکسازییەی فێرکردن هەم پێداویستییە نوێیە ئابوورییەکان هەم بابەتی پەرەپێدانی ڕەفتاری لەبەرچاوبگرێت.
14-پەیرەوکردنی سیاسەتێکی دارایی دادگەر کە هەم یارمەتیدەری دووبارە دابەشکردنەوەی داهات و سامان بدات بۆ بەرژەوەندی داهات نزمەکان، هەم هانی گەشە و تێکرای پاشەکەوت بدات. کە دەرئەنجام هۆکارێکی تر بێت بۆ زیادکردنی دەرامەتەکانی حکومەت.
15- گرینگیدان بە دانانی سیستەمێکی بانکی فراوان لە کوردستاندا، وەهەروەها درووستکردن و گێرانەوەی متمانەی خەڵک بە بانکەکان و وەپەیوەستبوونی بانکە ناوخۆییەکان بە بانکە جیهانییەکان و چاوخشاندنەوە بە یاسای بانکی بە لەبەرچاوگرتنی باری کۆمەلاَیەتی و ئابووری کوردستان. کارکردن لەسەر دامەزراندنی بانکەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و، وەبەرهێنان و (بیوت الادخار) لەپێناو ئاڕاستەکردنی داهات و سەرمایەی خەڵک بۆ ناو پڕۆسەی وەبەرهێنان. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 217 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 07-04-2023
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ئابۇریی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە: 07-04-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( شادی ئاکۆیی ) چە: 07-04-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( شادی ئاکۆیی )یۆ جە:07-04-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 217 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
عەبوولە (2)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
تۊماری تازە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,854
ۋېنۍ 106,268
کتېبۍ PDF 19,333
فایلی پەیوەڼیدار 97,316
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
عەبوولە (2)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.485 چرکە(چرکۍ)!