پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,441
وێنە 105,710
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,452
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ھەنگاوە یاساییەکانی بەدەوڵەتبوون
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ھەنگاوە یاساییەکانی بەدەوڵەتبوون

ھەنگاوە یاساییەکانی بەدەوڵەتبوون
ناونیشانی بابەت:ھەنگاوە یاساییەکانی بەدەوڵەتبوون
ئامادەکردن: #لوقمان مستەفا ساڵح#

لە مێژووی کورددا، گەلێک ڕێککەوتن و پەیماننامەی ژێر بەژێر و ئاشکرا و بەرژەوەندیخوازانە، لەنێوان داگیرکەرانی کوردستان و ھێز و دەوڵەتە زلھێزەکانی ناوچە و جیھان، دژ بە نەتەوەی کورد بەگشتی ھاتۆتە ئاراوە. زۆربەی ئەو ھاوپەیمانییە، لەڕاستیدای داپڵۆسین وسەرکوتی بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورد، لەھێندێک بڕگەی زەمەنی، بۆ پاکتاو و جینۆسایدی ڕەگەزیش بووە. دابەشکردنی کوردستان بۆ چوار بەش، خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی خستە ناو گەمارۆی یاسا نێودەوڵەتییەکان، فرە دوژمنی بۆ ئامانجە نەتەوەییەکانی کورد درووستکرد. بە ناوی بەزاندنی سنووریشەوە، دەنگ و ھەڵوێستی نەتەوەیی لێکدابڕی، خەباتی ھەر پارچەیەکی لە بەستەڵەکی شۆڤێنیزمی داگیرکاراندا سڕکرد.
=KTML_Bold=بەشێک لە ڕێکەوتننامەکان=KTML_End=
ڕێکەوتننامەی لۆزان لە ساڵی 1923ز، لە مێژووی ھاوچەرخدا لەنێوانتورکیای تازە بەدەسەڵاتگەیشتوو و زلھێزەکانی ئەو سەردەمی بەریتانیاو فەرەنسا واژۆ کرا. ئەوەی کە لەم ڕێکەوتنەدا ڕوویدا، جارێکی تر فریوخواردنی ڕێبەرانی کورد بوو، بە بەڵێنەکانی سەرانی تورک وەک: مستەفا کەمال و عیسمەت ئینۆنۆ، کە زۆر بەسانایی توانیان بەدانی ھێندێک بەڵێنی لاوەکی، ڕێبەرانی کورد بخڵەتێنن. ئەم ڕێکەوتنە، پڕۆژەی زلھێزەکان و دەوڵەتانی داگیرکەر لەو سەردەمەدا، کە پاش شۆڕشی 1917ز ڕووسیاو کۆتایی جەنگی یەکەمی جیھانی لە ساڵی 1918ز، دواتر دابەشکردنی ناوچەکانی پێشووی ئیمپراتۆری عوسمانی، وڵاتانی شکستخواردووی جەنگی یەکەمی جیھانی، لەنێو خۆیاندا دابەشکرد. بە یەکێک لەڕووداوە گرنگەکانی دادەنرێت، ڕێکەوتننامەى لۆزان، جگە لەئێران و تورکیا، ئێراق و سووریاش بوون بەخاوەنی ناشەرعی دوو بەشی تر لە کوردستان.
تاھەنوکە بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد لە خەباتدایەو خوێنی لێدەچۆڕێ، بەردەوام لەھەوڵ و چاوەڕوانی ئەوەدا بووە کە نەتەوە یەکگرتووەکان، وەک نەتەوەیەکی زیندوو و ستەملێکراو بیناسێت و کەڵک لەو بڕیارو ھاوکاریانەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەربگرێت، کە لە ساڵی 1950 کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە داوای لەلیژنەی مافی مرۆڤ کرد، ڕاسپاردە سەربارەت بەرێگەو شێوازی جێبەجێکردنی مافی چارەنووس دەستنیشان بکات. لە 16/12/1952 بڕیاری 627سەبارەت بەمافی چارەنووس دەرچوو، داوا لەوڵاتانی ئەندام لەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا، کە ئەو مافە بۆ گەل و نەتەوەکانی دیکە بسەلمێنن و ڕێزی لێبگرن. لە 14/12/1960 بڕیاری 1514 سەبارەت بەسەربەخۆیی نەتەوە و وڵاتە داگیرکراوەکان دەرچوو.
ئیدی لەوکاتەوە تا ئەمڕۆ دەیان بڕیارو ڕاسپاردەی دیکە سەبارەت بەمافی چارەنووس لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەیە کگرتووەکانەوە دەرچوون، ئەوەش پشتیوانی و ھاندەرێکی باش بووە، بۆ ئەو نەتەوە و وڵاتانەی کە داگیرکراون یان بەزۆرەکی بەوڵاتانی دیکەوە لکێندراون. بەڵام دەکرێ بڵێین، کە لەدوای 1990 دا کارکردنی ئەو مافە لەزۆر شوێنی جیھاندا بەرچاوتر بووە، لەو ڕێیەوە دەیان گەل و وڵات بەسەربەخۆیی گەیشتوون.
=KTML_Bold=ئەو وڵاتانەی کەلک مەند بوونە لە بڕیارەکان=KTML_End=
ھەڵبەتە پرسی درووستکردنی دەوڵەت تەنھا بەدەستێک یان تەنھا کەسێکی دیاریکراو ناکرێت، بەڵکوو دەبێ بەھەماھەنگی و ھاوسەنگی درووست بکرێت، لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە. باشترین ئەزموونیش لەو قۆناغەدا کە کورد دەتوانێت سوودی لێ ببینێت، ئەزموونی جوولەکەکانە بۆ درووستکردنی دەوڵەت، بۆ نموونە لەھەر کەسێک بپرسیت دەڵێت ھۆڵۆکۆست پڕۆسەی کۆمەڵکوژیی جوولەکەکان کە شەش ملیۆن جوولەکەی تێدا بوو بەقوربانی، ھۆکاری سەرەکی پشتگیریی نێودەوڵەتیی بووە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان، زۆرجار ئێمەی کوردیش دەڵێین ئێمەش ھەڵەبجەو ئەنفالمان ھەیە، دەتوانین بیکەینە ھۆکارێک بۆ ئەوەی جارێکی تر جینۆساید نەکرێینەوە، بەڵام جیاوازییەکە لێرەدایە کە بۆچی ئێمە ناتوانین بەو ھۆکارەوە ببینە دەوڵەت و سەربەخۆبین؟ ستراتیژ و ئەزموونی درووستکردنی دەوڵەتی جوولەکە لەم ڕووەوە جێگای تێروانین و خوێندنەوەیە.
تیۆدۆر ھێرتزل، لە ساڵی 1897دا لەوەدا سەرکەوت، کەزۆربەی گرووپ و ڕێکخراوەکانی جوولەکە لە شاری بازل لەسویسرادا کۆبکاتەوە. پڕۆژەی درووستکردنی دەوڵەتێکی جوولەکەیان لەگەڵدا گەڵاڵە بکات.
ھێرتزل لەیاداشتنامەی بیرەوەرییەکانیدا دەنووسێت “لەبازل دەوڵەتی جوولەکەم دامەزراند، بەڵام ئەگەر بەدەنگی بەرز ئەمە بڵێم ھەموو دونیا گاڵتەم پێدەکات، بەڵام بەدڵنیاییەوە پەنجا ساڵی تر ھەموو کەسێک ئەم دەوڵەتە دەبینێت”. ڕێک پەنجا ساڵ دواتر و لە ساڵی 1947دا پێشبینییەکەی ھێرتزل ھاتەدی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەوڵەتی ئیسرائیلی تازە دامەزراویان لەفەلەستیندا وەک ئەندام قبووڵکرد. بەڵام لە ماوەی ئەو پەنجا ساڵەدا جوولەکەکان ھەموو شتێکیان کرد بۆ درووستکردنی ئەو دەوڵەتە، لەناردنی ھەزاران ھەزار جوولەکەی ئەورووپییەوە بۆ فەلەستین، لەکڕینی چەک و حەشاردانی، لەکڕینی زەوییەوە لەعەرەبەکان، لەدرووستکردنی پەیوەندی پتەو لەگەڵ ھێزە گەورەکانی دونیادا‌، لەھەمووشی گرنگتر ڕێگرتن لەدرووستبوونی ھەموو دابەشبوونێکی نەتەوەیی و ناوەکی، یان ڕێگرتن لەتەقینەوەی ئەو دابەشبوونانەو گەیشتنیان بەپەلاماردانی یەکتری.
“گۆڵدا مایەر” یەکێک لە سەرکردە و دامەزرێنەرانی دەوڵەتی ئیسرائیل لە پەڕتووکی ” ژیانی من ” دا ، کە شەفیقی حاجی خدر لە ئینگلیزییەوە وەریگێڕاوە دەڵێت دوای ئەوەی لە گۆنگرەی ” بازل ” ی سویسرا لە ساڵی ( 1897 ) بڕیاری درووستکردنی دەوڵەت درا . لە ھەموو ماڵێکدا دەخیلەیەک دانرا، ھەموو کەس پارەی تێ دەکرد، لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا ئەو پارەیە بەکارھێنرا بۆ کڕینی زەوی و زار لە ئیسرائیلی ئێستادا. پارەیەکی زۆریش لە دەوڵەمەند و بازرگانە جوولەکەکان لە وڵاتە جیاجیاکاندا کۆکرایەوە، بۆ درووستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون، کە بڕیاری کۆچ درا، زۆرینەی جوولەکەکان لەوڵاتانی جیھاندا. دەستیان لە بەرژەوەندی و ماڵ و موڵکی تاکە کەسی خۆیان ھەڵگرت و ڕوویان کردە وڵاتی تازە بوونیات نراو .
=KTML_Bold=کارەساتەکانی گەلی کورد=KTML_End=
زۆرجار ئێمەی کوردیش دەڵێین، ئێمەش ھەڵەبجەو ئەنفال وکۆڕەومان ھەیەو دەتوانین بیکەینە ھۆکارێک بۆ ئەوەی جارێکی تر جینۆساید نەکرێینەوە، بەڵام جیاوازییەکە لێرەدایە کە بۆچی ئێمە ناتوانین بەو ھۆکارەوە ببینە دەوڵەت و سەربەخۆبین؟ ڕوونین و چاوخشاندنەوە بەنێو لاپەڕەکانی ئەلبومی وێنە جەرگبڕەکانی خەباتی ئەوشۆڕشە دوورودرێژەی گەلەکەماندا، نمایشی تراژیدیای پانۆڕامایەکە، تا ئەبەد بۆن سۆی لێدێ.
ڕۆژی 16/3 ی ھەموو ساڵێک ڕۆژی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی ھەڵەبجەیە. یەکێکە لەو تاوانانەی کە مرۆڤایەتی پێی شەرمەزارە. لەم ڕۆژەدا حکومەتی ئێراق “حکومەتی بەعسی ڕەگەزپەرست” لە ساڵی 1988 بە چەکی کیمیایی شاری ھەڵەبجەی بوردمانکرد. زیاتر لە 5 ھەزار لە ژن و منداڵ و پیرو پەککەوتەی کوشت، زیاتر لە 10 ھەرزاش برینداربوون. شوینەواری ئەو چەکی ژەھراوییە تاوەکووئێستا لە جەستەی نەوەکان ماوەتەوە، بەو منداڵانەش کە تازە لە دایکدەبن.
تاوانی کۆمەڵکوژی ھەڵەبجە، لە تاوانی کۆمەڵکوژی جوولەکەکان لە کاتی جەنگی جیھانی دووەم ڕوویدا، کەبەکۆمەڵکوژی (ھۆلۆکۆست) ناسراوە، کەمتر نییە. تەنھا ئەوەیە ژمارە ی قوربانییەکانیان جیاوازن…. بەڵام پەرچدانەوەو بەدواچوونی ئەو دووکۆمەڵکوژیە، لە ڕووی کردارەوە، زۆر جیاوازن. جوولەکە توانی لەسەر لاشەی قوربانییەکان دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیان دابمەزرێین . قەرەبووی زیان لێکەوتوان بکەنەوە، تاوانباران بدەن بەدادگا.
ڕۆژی 3-14 ی نیسان لە ھەرێمی کوردستان، بە ڕۆژی یادکردنەوەیجینۆساید و ئەنفالی گەلی کورد ناونراوە، کە بە شێوەیەکی پلان بۆدارێژراو، ڕژێمی بەعس ویستی گەلی کورد بەتەواوی لەناو ببات و ڕیشەکێشی بکات. ئەوەی بەرانبەر بە گەلی کورد ئەنجامدرا، لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، لەیاساکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، دەچیتە خانەی جینۆسایدەوە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1948 بریارێکی دەرکرد سەبارەت بە ڕێگەنەدان و سزادانی ئەنجامدانی کۆمەڵ کوژی (جینۆساید) . لە یاساکانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە لە 9/12/1948 تۆمار کراوە، لەبریاری 260 پەسەند کراوە، لە 12/1/1951 بوە بەیاسا، جینۆساید لە گشت خاڵە کانیدا پێناسەکراوە، کەبەئامانجی وێرانکردنی سەرجەم یان بەشێکی نەتەوەیەک، کەمایەتییەک، ڕەگەزێک یان گرووپێکی کۆمەلایەتی وئایینی ئەنجام بدرێن. لەناوبردنی ئەنقەست و نەخشەکێشراو بەرانبەر بەگەلێک، وگرووپە کۆمەلایەتییەکان.
ڕاپەڕینی ساڵی 1991 دیمەنەکانی کۆرە، ھەست وسۆزی مرۆڤدۆستانی ھەژاند، بووە جێی بایەخی پارێزەران وداکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، شەقامی ڕۆژاوای بەلای نەھامەتییەکانی نەتەوەیەکی زوڵم لێکراوی دێریندا خرۆشاند، تا لەھەڵوێستێکی مێژوویدا بۆپشتیوانی وپاراستنی گەلێکی زۆرلێکراو وچەوساوەدا، ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی بڕیاری (688) ی پەسەندکردو ناوچەی ئارامیی دژەفڕینی ھێڵی (36) ی خستە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
=KTML_Bold=تا چەند کەڵک وەرگیراوە لەم کارەساتانە؟=KTML_End=
بە داخەوە ئێمەی کورد نەمان توانیوە وەک وڵاتانی ھاوشێوەی کوردستان، کەڵک لە ئەزموون و کارەساتە جەرگبڕەکان کە بەسەر میللەتەکەماندا ھاتووە، وەک پێویست پارێزگاری لێبکەین و بیگەیەنینە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان. ئەوەی تا ئێستا کراوە، تەنھا لە سنووری سۆز و بەزەیی دا بووە.! پێویستبوو بەر لە ھەموو شتێک سەرجەم لایەنەکانی باشووری کوردستان دەستبەرداری بەرژەوەندیە حزبی و تایبەتەکانیان بن و بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی ئامانجی سەرەکی بێت، پاشان بە بەشداری لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسانی دڵسوز و ڕۆشنبیر و ئاکادیمیست، توێژینەوەی وردیان لەسەر ئەوکارەسات ونەھامەتیانەبکردایە، کە بەسەر گەلێکی بەشمەینەتیان ھێناوە. وەک وڵاتانی تری جیهان، ھەنگاوی یاساییان بەدوایدا بهاویشتایە.
$ھەنگاوە یاساییەکان$
لەگەڵ ئەزموونی ئەو وڵاتانەی کە ھاوشێوەی ھەرێمی کوردستانن، ئێستا سەربەخۆن و ئەندامن لەرێکخراوی نەتەوەیە کگرتووەکان، بۆ ئێمە گرنگە سوودیان لێوەرگرین، خوێندنەوەی وردیان بۆ بکەین. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی کوردستان، لەگەڵ ھەموو ھەوڵەسیاسی جۆرەکانی تری خەبات کردندا، پێویستە لەئێستادا ئەم ھەنگاوە دیپلۆماسی و یاسایییانە بنرێت:
یەکەم: لەڕووی کاری دیپلۆماسی و یاساییەوە، فشار بخرێتە سەر نەتەوە یەکگرتووەکان، بە مەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی پەیماننامە شومەکەی لۆزان.
دووەم: داواکردن بۆ جێبەجێ کردنی ئەو مادە یاسایییەی بڕیاری 1514 ساڵی 1960 سەبارەت بە سەربەخۆیی نەتەوە و وڵاتە داگیرکراوەکان کە دەرچووبوو.
سێیەم: دەرخستن و گەورەکردنی سەرجەم بڕگەو مادەکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤ وەک بەرگریکارێک لەنەتەوەیەکی ستەم دیدەی دەستی چەوسێنەرانوداگیرکەرانی.
چوارهەم: بەفەرمی ناساندنی باشووری کوردستان وەک دەسەڵاتێکی سەربەخۆمامەڵەی لەتەکدا بکرێت تابەفەرمی سەربەخۆیی ڕادەگەێنێت.
پێنجەم: لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا، ڕیفراندۆم بۆ مەبەستی سەربەخۆیی ئەنجام بدرێت.
شەشەم: ڕەزامەندی و پشتگیری بەریتانیا و فەرەنسا لە ھەموو دەوڵەتان زیاتر گرنگترە چونکە ئەوان پێشتردەستێکی باڵایان ھەبووە لەدابەشکردنی کوردستان.
حەوتەم: دڵنەوایی کردنی دراوسێکانی ھاوسنووری کوردستان کە سەربەخۆیی کوردستان نابێتە جێی مەترسی بۆ ئەوان و ئاییندەی ناوچەکەش لەمەترسی شەرو ئاشوب دوردەکەوێتەوە.
=KTML_Bold=دەرەنجام=KTML_End=
بەڵام ئایا لە کوردستان ئەم ھەنگاوانە ھەڵھێنراوە.!؟ چونکەئەم ھەنگاوە دیپلۆماسی و یاسایییانەی کە باسمان کرد و ھەروەھا ئەزموونی گەلان کە گەیشتون بەسەربەخۆیی، لەگەڵ سەرجەم ھەوڵەکانی تری سەرکردایەتی سیاسی کورد، ئەگەر نییەت ومەبەستی ڕاستەقینەیان بۆ سەربەخۆیی ودامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان بێت، ئەوەبێگومان نزیک دەبینەوە لەبەدەستھێنانی کورسی ژمارە 192ی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەربەخۆیی کوردستان دەبێتە ئەمری واقع وئاڵای کوردستان لەسەر باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەشەکێتەوە.
=KTML_Bold=بە کەڵک وەرگرتن لەم سەرچاوانە=KTML_End=
- جینۆساید لە ئێراقدا، پەلاماری ئەنفال بۆ سەر کورد، میدیڵ ئیست وۆچ، وەڕگێڕانی: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق
– مێژووی ئەنجامدانی شاڵاوەکانی ئەنفال”جینۆساید”، نووسەر تەھا سلێمان
– چەمکی دەوڵەت و بزوێنەری مێژوو لە کۆمەڵگەی کوردیدا، عەتا قەرەداغی
- پێکھێنانی دەوڵەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا چۆنییەتیی پێکھێنانی دەوڵەتی کوردستان، ‌ ئاوارە حسێن
- قراءة فی کتاب “الدولة الیھودیة” تیودور ھرتزل، ترجمة، مصطفى أبو السعود
– دەوڵەتی ئیسرائیل لە پەڕتووکی ” ژیانی من ” دا شەفیقی حاجی خدر لە ئینگلیزییەوە وەریگێڕاوە. [1]
ئەم بابەتە 142 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 06-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 06-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 142 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,441
وێنە 105,710
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,452
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.86 چرکە!