پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,119
پەرتووک PDF 19,168
فایلی پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
نەرەتیڤ و مووشەکەکان
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نەرەتیڤ و مووشەکەکان

نەرەتیڤ و مووشەکەکان
$نەرەتیڤ و مووشەکەکان$
#سەردار عەزیز#
#04-04-2022#
$پووختە$
ئامانجی ئەم کوورتە نووسینە ئەوەیە ڕەهەندێکی پشتگوێخراوی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ هەولێر زیاتر ڕاڤە بکات کە ئەویش ڕەهەندی نەرەتیڤیەتی. نەرەتیڤ یەکێکە لە ئامڕازە گرنگەکانی دەسەڵات و هەموو دەسەڵاتێک بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی، پێویستی بە بەرهەمهێنانی نەرەتیڤە. ئەم گرنگییەی نەرەتیڤ وایکردووە، لە چەند دەیەی دواییدا ببێتە یەکێک لە بوارە گرنگەکانی فیکر و ئەکادیمیا لە جیهان. نەرەتیڤ هەوڵی لە قاڵبدانی واتاکانی کردارێکە لە شێوەی چیرۆک یان گێڕانەوەیەکدا.
مەرج نییە داڕشتنی ئەم چیرۆکە ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی ڕاستی کردارەکە بێت، بەڵکوو هەوڵە بۆ درووستکردنی واتا بۆ کردارێک و، تەقەلای درووستکردنی کاریگەریی زیاترە. چەمکی نەرەتیڤ بۆ خوێنەری کورد نوێیە، بۆیە باشترین شێواز بۆ تێگەیشتن لێی، وێناکردنییەتی وەک گێڕانەوەی چیرۆکێکی مەبەستدار.
$سەرەتا$
لە #13-06-2022# کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خاکی خۆیەوە 9 یان 12 مووشەکی هاوێشتە شاری هەولێر. پاش کاتێکی کەم، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە بەرپرسیاریی هێرشەکەی لەئەستۆ گرت. بێگومان هێرشەکە فرەڕەهەندە و، دەتوانرێت لە چەندین ڕوانگەی جیاوازەوە بخوێندرێتەوە. بۆ نموونە لەڕووی کاتەوە یان لەڕوانگەی شوێنە بە ئامانجکراوەکەوە، یان ساتەوەختی تایبەتی سیاسەتی جیهانی یان دۆخی سیاسی ئێراق. لە کاتێکدا دەکرێت هەموو ئەم ڕوانگانە گرنگ بن، هیچ ڕوانگەیەک نییە کە سەرتاپای ڕەهەندە جیاوازەکانی ڕووداوەکە لە خۆی بگرێت. هەروەها دەتوانرێت بە هەڵسەنگاندنی ڕەفتاری مێژینەی ئێرانیش، لێکدانەوە بۆ مووشەکەکان و مەبەستەکانیان بکرێت. لەم پەیپەرەدا هەوڵدەدەین لە گۆشەنیگایەکی تایبەتەوە لەڕووداوی هێرشەکە بنواڕین، ئەویش درووستکردنی نەرەتیڤ یان چیرۆکە. دیارە نەرەتیڤ و چیرۆک جیاوازن و، پاشان بە کوورتی دێینە سەری.
یەکێک لەو بیرمەندانەی لە ماوەی ڕابوردودا ڕۆڵی چیرۆک و خەیاڵ و نەرەتیڤی بە گوڕێکی زیاترەوە هێنایەوە ناو پانتایی بیرکردنەوە وە، بیرمەندی ئیسرائیلی یوڤال نوح هەراری یە . هەڵبەت ڕۆڵی نەرەتیڤ لە پەیوەست بە نەتەوە، بەتایبەتی لای بیرمەندێکی وەک هۆمی بابا بۆ سەردەمی نەوەتەکان دەگەڕێتەوە. لەبەر بەرفراوانی ئەوانەی کە پەیوەستن بە کردارەکانی دەسەڵات و دیموکراسیبوونی کاری دەوڵەت، دەسەڵات و دەوڵەت بەردەوام لە هەوڵی داڕشتنی نەرەتیڤدان بۆ گەیشتن بە زۆرترین ژمارەی خەڵک و دانانی کاریگەریی لەسەریان و لە قاڵبدانی تێگەیشتنی ئەوان بۆ ڕووداوەکان. ئەمڕۆ نەرەتیڤ میتۆدێکی بەرفراوانی زانستە جیاوازەکانە.
بۆ ئەم مەبەستە دەکرێت بپرسین، بۆچی ئێرانییەکان هێرشەکەیان بۆ سەر کوردستان بە ئیسرائیلەوە گرێدەدەن؟ دەیانەوێت لەم پێکەوەگرێدانەدا چ نەرەتیڤێک بخەنە بەرچاو؟ لێرەدا گرنگ نییە ئەم پرسە هیچ ڕاستییەکی تێدایە یان نا، بەڵکوو پێکەوەگرێدانەکە لە ئاستی نەرەتیڤدا بۆخۆی گرنگە. بۆ تێگەیشتنی باشتر، دەبێت لە سەرەتادا بپرسین نەرەتیڤ چییە؟ بۆچی گرنگە؟ ئێران بۆچی ئەم هەوڵە دەدات؟ کاریگەرییەکانی چین؟
پێش ئەوەی بچینە نێو وردەکاری پرسەکە، دەبێت ئەوە ڕونبکەمەوە، کاتێک کە باس لە نەرەتیڤ دەکەم، مەبەستم ئەوەیە نەرەتیڤ هەیە و، لە هەمانکاتیشدا وەک میتۆدێک بەکاری دەبەم.
$ئێران و ئیسرائیل: پاشخان$
ئێران و ئیسرائیل دوو وڵاتن کە لە زۆر خەسڵەتدا هاوبەشن. هەردووکیان لەنێو دەریایەکی زۆرینەدا کەمینەن. هەردوو هەوڵدەدەن هەژموونیان هەبێت و وەک هێزێکی هەرێمی ببیندرێن. بۆ ئەم مەبەستە هەردوولا پێویستان بە نەرەتیڤە. بەو واتایەی، چۆنییەتی گێڕانەوەی کردار وهەڵسوکەوتەکانیان بە جۆرێک بێت کە لای زۆرکەس مایەی قبووڵ بێت. دووریی سنوورەکانی هەردوو وڵات لە یەکترەوە زیاتر لە هەزار کیلۆمەترە، بەڵام لە ساتەوەختی بوونی بەکۆماری ئیسلامی، ئێران دەوڵەتی ئیسرائیل وەک دوژمن دەبینێت. پاڵنەری سەرەکی ئەم دوژمنایەتییەش، کە دژ بە هەموو بنەما لۆجیکییەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ڕەفتاری دەوڵەتە، ئەوەیە ئێران لە ڕێگەی ئەو دوژمنایەتییەوە، ڕەوایی لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا بەدەستبێنێت. سیاسەتمەداری دیکەش لە ناوچەکە لە جەمال عەبدولناسرەوە تاوەکووسەددام و قەزافی، ئەم میتۆدەیان بەکارهێناوە. کاتێک ئامانجی ململانێکە درووستکردنی وێنایەکە بۆ ئێران لە چاوی خەڵکانی کۆمەڵگە ئیسلامییەکان، ئەوا درووستکردنی نەرەتیڤ گرنگ دەبێت.
دیارە هۆکاری دیکەش لە دوژمنایەتییەکەدا هەیە. بەتایبەتی بینینی ئیسرائیل وەک هاوپەیمان و دۆستێکی ئەمریکا. هەبوونی دوژمنایەتی لەنێوان ئێران و ئەمریکا، وادەکات کە ئیسرائیلیش وەک نەیارێکی ئێران ببینرێت. هۆکارێکی دیکەی دوژمنایەتییەکە پەیوەستە بە دۆخ و پێگەی ئێران لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. ئێران لە هەڕەشەی بۆ سەر ئیسرائیل، دەبێتە مایەی سەرنجی جیهان و دەنگی بە بایەخێکی زیاترەوە دەبیسترێت لەوەی کە تەنیا نەیاری ئەمریکا بێت. دیارە نەرەتیڤی دیکەش هەن، بەتایبەت لە پەیوەست بە باڵایی هەرێمی و هەبوونی چەکی ئەتۆمی.
لە هەموو ئەمانەدا ئیسرائیل پێگەیەکی تایبەتی لە خەیاڵ و یادەوەری هەردوو کۆمەڵگە ئیسلامییەکان و کۆمەڵگە ڕۆژاواییەکاندا هەیە. لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا، ئیسرائیل ئەنجامدەری گوناحێکی گەورەیە، بە پێچەوانەوە، کۆمەڵگە ڕۆژاواییەکان هەست بەگوناحێکی گەورە بەرانبەر ئیسرائیل دەکەن. چۆنییەتی بەرجەستەبوونی ئەم وێنایە بڕبڕەی پشتی سیاسەتی نەرەتیڤە. کەواتە، بوونی هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل ئەو هەنگاوە ستراتیژییەیە کە ئەگەری ئەوەی هەیە، لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا ڕەوایی بۆ ئێران بەدەستبهێنێت، هەروەها ببێتە جێگەی بایەخی کۆمەڵگە ڕۆژاواییەکان. دیارە لێرەدا بوارمان نییە بۆ قسەکردن لە ستراتیژی شاردنەوە یان تەقییە، کە بەشێک لە سیاسەتی ئێرانی لە ناوەوە و دەرەوە پێکدەهێنێت.
لەم ڕوانگەیەوە ئاماژە بە پاڵنەری دیکەی وەک نەیاریی کۆنی ئایینی بۆ دوژمنایەتی ئێران و ئیسرائیل دەدرێت. لەراستیدا ئەمە هێندە ڕاست نییە و دەکرێت پێچەوانەکەی ڕاست بێت، تەنانەت شارستانیی کۆنی ئێرانی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ جووەکان هەبووە، ئەوەش هۆکاری ئەوەیە کە لە ئیسرائیل جادە بە ناوی کوروشەوە هەیە.
بە هەبوونی نەیارێتی، ئامڕازەکانی ململانێ دێنە ئاراوە. ئامڕاز و تەکتیکەکان بەپێی سات و شوێن دەگۆڕێن و بۆ ئەم ڕوانگەیەی ئێمە هێندە بایەخدار نین.
$نەرەتیڤ چییە؟$
لە پەڕتووکی هۆمۆ دیوس؛ کوورتە مێژوویەکی سبەینێ، یوڤال هەراری دەنووسێت: چیرۆکەکان بناخە و پایەکانی کۆمەڵگە مرۆییەکانن. لێرەدا بوار و کاتی ئەوەمان نییە بچینە وردەکاریی جیاوازی نێوان چیرۆک و نەرەتیڤ، بەڵام بە کوورتی دەڵێین: چیرۆک چییەتی گێڕانەوەیە، ئەو نێوەڕۆکەیە کاتێک کە دەیگێڕینەوە، بەڵام نەرەتیڤ چۆنییەتی گێڕانەوەکەیە . هەڵبەت ئەوەی گرنگە، ئەوەیە کە نەرەتیڤ لە مێژە ڕۆڵێکی یەکجار گرنگی لە بوونی مرۆییدا هەیە. نەرەتیڤ بۆ وانەپێدان، ڕێنیشاندان، ڕەوایی پێدان، پەروەردەی ئاگایی و ئەخلاقی، بەخشینی هۆشیاری سەبارەت هەبوونمان بەکاردێت. لەبەر ئەم ڕۆڵە گرنگانەیشی، نەرەتیڤ هەمیشە ڕاستەوخۆ بەشێک بووە لە دەسەڵات و چۆنییەتی پیادەکردنی دەسەڵات. هەر دەسەڵاتێک نەرەتیڤی نەبێت یان نەرەتیڤی خۆی بەرهەم نەهێنێت، ئەوا بە دەست قەیرانی ڕەوایی و پشتیوانی و هاوسۆزی و تێگەیشتن و نەبوونی توانای ورووژاندنەوە دەناڵێنێت. لەبەر ئەو هۆکارانەی سەرەوە، دەوڵەت وەک کاراکتەری هەرە سەرەکی بۆ پیادەکردنی دەسەڵات، هەمیشە بەدوای ئەوەدایە کە چۆن نەرەتیڤی خۆی بەرهەمبهێنت بۆ بەخشینی ڕەوایی و ئاگایی و بەدەستهێنانی پشتیوانی.
کاتێک ئیسرائیل پێگەیەکی گرنگ وتایبەتی لە هەردوو کۆمەڵگە ئیسلامییەکان و کۆمەڵگە ڕۆژاواییەکاندا هەیە، جا یەکێک بە خراپ و ئەوی تریان بەباشی، ئەوا ململانێکردن لەگەڵیدا چیرۆکێکی گرنگ بەرهەم دەهێنێت. ئێران وەک کۆمارێکی ئیسلامی، کە پێکەوەگرێدانێکی دژ بەیەکە، بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت چۆن گەورەتربێت. کەواتە نەرەتیڤ بریتییە لە درووستکردنی چیرۆکێک لە کۆمەڵێک ڕووداوی مێژوویی بۆ بەدەستهێنانی سۆز وپشتیوانی خەڵکانێکی زۆر، کە نایانەوێت یان نازانن کرۆکی ڕاستەقینەی ململانێیەکان لەسەر چییە. بە زمانێکی دیکە، نەرەتیڤ یانی هۆنینەوەی چیرۆکێک، بەتایبەتی لە دۆخێکی سیاسیدا، وەک ئامڕازێکی سیاسی بۆ ورووژانی خەڵک، لە ڕێگەی پەنابردن بۆ ورووژانی تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ وەک شەڕی باش و خراپ، ڕەوا و ناڕەوا، بەهێز و لاواز، دەستدرێژکار و قوربانی.
گرنگیی نەرەتیڤ لای هەردوو لا، ئێرانییەکان و ئیسرائیلییەکان بەرچاوە. جارێکیان ڕۆژنامەی ناسراوی ئیسرائیلی، هائارێتس، ململانێی نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکانی وەک ململانێ لەسەر نەرەتیڤ ناوزەد کردبوو.
نەرەتیڤ کۆمەڵێک خەسڵەتی هەیە: یەکەمیان گێڕانەوەیەکی مەبەستدارە. بەو واتایە، هۆنینەوە و ڕێکخستنی ڕاستییەکانە لەپێناو درووستکردنی چوارچێوە و جیهانبینییەک کە لەگەڵ مەبەستی هۆنەرەکەدا بگونجێت. بەکوورتی نەرەتیڤ شێوازێکی پۆستمۆدێرنی ئایدیۆلۆژیایە وەک لە چەمکی گراند-نەرەتیڤی لیوتاردا دیارە. گرنگی نەرەتیڤ لەبەرانبەر ئایدیۆلۆژیا لەوەدایە کە زمانی گێڕانەوە و هەوڵی بۆ گەیشتن بە جەماوەرێکی فراوانە، چونکە مرۆڤ هەموو بوارەکانی ژیانی لە شێوازی چیرۆکدا بەرجەستە دەکات. بە مانایەکی دیکە، زمان و پانتایی ئایدیۆلۆژیا سنووردارە و تەنیا ئەوانە پێی کاریگەر دەبن کە هەڵگری ئایدیۆلۆژیاکەن، بەڵام نەرەتیڤ ئەم سنووردارییە تێدەپەڕێنێت و کاریگەریی لەسەر جەماوەرێکی فراوانتر دەبێت، کە مەرج نییە هاوسۆزی ئایدیۆلۆژییەکە بن. بۆ نموونە ئەگەر ئێرانییەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی ئێران یان شیعەوە، ڕووداوەکانیان بگێڕنەوە، ئەوا زۆرینەی زۆری جیهانی ئیسلامی هاوسۆز و وەرگری نابێت. بەڵام کاتێک پلان و بەرژەوەندی و هەوڵەکانیان لە ململانێ لەگەڵ وڵاتێکی وەک ئیسرائیلدا دەگێڕنەوە، ئەوا خەڵکانێکی زۆر کە ڕەنگە هاوسۆزی ئێرانیش نەبن بەڵام نەیاری ئیسرائیلن، بە ئاست و شێوازی جیاوازەوە هاوسۆزی دەبن. کەواتە جەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی ئیسرائیل جەنگێکی فرە ئاستە لەپێناو ڕەوایی و هاوسۆزی و بایەخپێدان و هەوڵە بۆ سەرکردایەتیکردنی جیهانی ئیسلامی.
تایبەتمەندییەکی دیکەی هەرە سەرەکیی نەرەتیڤ بەتایبەتی بۆ ئەم مەبەستەی ئێمە، ئەوەیە کە ئەوەی ڕوودەدات دەیخاتە ناو چوارچێوەیەکی فراوانەوە. لەوە ڕزگاری دەکات کە تەنیا ڕووداوکی تاقانەی ڕۆژ بێت. بەڵکوو بە زنجیرەیەک ڕووداوی دیکەوە گرێیدەدات، کە توانا و کاریگەریی لەسەر خەڵکی زیاتر دەبێت. پێکەوەگرێدانی کورد و ئیسرائیل وادەکات کە پێگەی ئێران بەهێزتر بکات و، ڕووداوەکەش دەنگێکی گەورەتر و بەرفراوانتری هەبێت.
ڕەهەندی سێیەمیش ڕەواییە. بەپێکەوەگرێدانی هێرشەکەی سەر هەولێر لەگەڵ ئیسرائیل، ئێران دەیەوێت بەستێنیک بۆ هاوەڵ و دۆست و لایەنگر و کرێگرتەکانی دابین بکات کە ڕەوایی بۆ ڕووداوەکە بدۆزنەوە.
$ئێران و ئیسرائیل و بەکاربردنی کورد$
ئێران و ئیسرائیل هەردوو هەمان میتۆد دژ بەیەکتر بەکار دەبەن. یەکێک لە هەرە ناسراوترین میتۆدەکان، بە ناوی گۆرانییەکی گۆرانیبێژی شەعبی ئەمریکی جۆنی کاشەوەیە بە ناوی ئەڵقەی ئاگرین . مەبەست لە ئەڵقەی ئاگرین ئەوەیە کە هەر یەک لە ئیسرائیل و ئێران لە هەوڵی ئەوەدان یەکتر بخەنە ناو ئەڵقەیەکی ئاگرینەوە. ئەمەش پاڵنەری ئەوەیە کە ئێران لەگەڵ حیزبوڵڵا و حەماس و سوورییەکاندا پەیوەندیی تۆکمە و پتەوی هەیە، تاوەکووبە دەوری ئیسرائیلدا ئەڵقەیەک لە نەیار و سەرچاوەی ئاگر درووست بکات. ڕەنگە دوایین شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس یەکێک بووبێت لە زەقترین دەرکەوتەکانی ئەم ستراتیژییە. ئوزی ڕوبن لە سەنتەری ستراتیژی بن گۆریون لەم ڕوانگەیەوە بابەتی نووسیوە . دیارە پاڵنەری ئەمەش، وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، ئەو ڕاستییەیە کە هەردوو وڵات زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر لە یەکترەوە دوورن.
لەبەرانبەردا ئیسرائیل بە هەمانشێوە لە هەوڵی ئەوەدایە کە پەیوەندی باشی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەری ئێراندا هەبێت، بۆ نموونە ئیسرائیل لەگەڵ ئازەربایجان و تورکیادا (چەند هەفتەی ڕابردوو بارەگای موساد بە ئاشکرا لە ئەنقەرە کرایەوە ) هەیە، هەروەها پاش واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەبراهام، لەگەڵ بەحرەین و ئیمارات پەیوەندی ڕاستەوخۆی باشی هەیە و، لە هەمانکاتیشدا لەگەڵ قەتەر و سعودیەدا بە ئاستێکی کەمتر لە پەیوەندیدایە. بەهۆی ئاگاداربوونی هەردوولا لە نیازوپلانی یەکتر، هەستیارییەکی گەورە بەرانبەر هەوڵەکانی یەکترهەیە. دەکرێت لەم ڕوانگە ستراتیژییەوە هێرشەکەی سەر هەولێر وەک نمایشی ئێرانییەکان بخوێندرێتەوە بۆ وڵاتانی دیکەی نێو ئەڵقەی ئاگرینی ئیسرائیلی. چونکە ئێران ناتوانێت بە ئاسانی هێرش بکاتە سەر وڵاتێکی خاوەن سەروەری، ئەوا لەرێگەی هێرشەکەی هەولێرەوە پەیام و نمایشێک بۆ ئەوانیتر دەنێرێت کە خاوەنی ڕۆکێت و توانایە بۆ ئەنجامدانی کارێکی لەو شێوەیە. هەڵبژاردنی کوردستان ئامانجی دیکەییش هەبوو، بەتایبەتی بەرانبەر ئەمریکا، بەڵام هەلێری هەڵبژارد چونکە کوردستان یان ئێراق توانای وەڵامدانەوەیان نییە. هەڵبەت ئەم ڕەهەندە نمایشییە ستراتیژییە، هێندەی ڕەهەندە نەرەتیڤییەکەی گرنگ نییە. بۆ هەموو چاودێڕێکی بە ئاگای دۆخەکە ئەوە ڕوونە کە ئەمە یەکەمجار نییە ئێرانییەکان کورد لەگەڵ ئیسرائیل دا تێکهەڵکێش دەکەن. دیارە هۆکارەکانی ئەمەش زۆرن و، لە خوارەوە هەندێکیان بەکوورتی بەرچاو دەخەین:
$یەکەم:$ بەدەستهێنانی ڕەوایی بۆ هێرش، وەک لە لێدوانی باڵیۆزی ئێرانەوە لە بەغدا دیاربوو.
$دووەم:$ بەدەستهێنانی هاوسۆزی لە دنیای ئیسلامیدا. لە پێکەوەگرێدانی کوردستان و ئیسرائیل، ئێرانییەکان توانیویانە جەماوەرێکی زۆری دنیای ئیسلام و چەپی ڕۆژاوایی بورووژێنن.
$سێیەم:$ گەیاندنی پەیام بۆ ئیسرائیل و پێشاندانی تواناکانی ئێران.
$چوارەم:$ پێکەوەگرێدانی هێرشەکە بەو نەرەتیڤە کۆنەی لەپێناو پێکەوەگرێدانی ململانێیەکان لە چوارچێوەیەکی فراوانتردا. بۆ ئەوەی تەنیا نەبێتە کردەیەکی بێبایەخی لەبیرکراو یان هەواڵێکی ڕۆژ.
$پێنجەم:$ هاوشێوەکردنی کورد و ئیسرائیل بەشێکە لە ململانێی ئێران لەگەڵ پرسی کورد و، بەوجۆرەش تیۆری هەبوونی دەستی دەرەکی لە پرسی کورددا پەرەپێدەدات.
$شەشەم:$ باسکردنی ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە، ئێراق و کوردستانی خستنە خانەی پاکانە و نکوڵێکردن. لەکاتێکدا هێرشیان کراوەتە سەر و دەبووایە بە زمانێکی جیاوازتر لێدوانیان بدایە.
$حەوتەم:$ سرووشتی نەرەتیڤ وەهایە کە بەرفراوان و گەورەترە لە خەسڵەتەکانی دیکەی گێڕانەوە. مووشەکەکانی ئێران، ئەگەرچی لە واقیعدا پەیام و ئامانجی دیکەیان هەبوو، بەڵام بە درووستکردنی ڕەهەندی نەرەتیڤی لەبەرانبەر ئیسرائیل، بووە بەشێک لە نەرەتیڤێکی گەورەتر، کە پەیوەستە بە بوونی ئیسرائیل و ڕۆڵی لە ناوچەکەدا.
$کۆتایی$
ئێران و ئیسرائیل جەنگێکی فرە ئاستی بەرفراوانی ئاڵۆز لەگەڵ یەکتردا دەکەن. لە جەنگەکەدا ئیسرائیل لە هەموو ئاستێکدا لە ئێران باڵاترە. بە جۆرێک دەتوانێت لەناو ئێراندا کار و کردەوەی سەربازی بکات. ئەم هاتنە ناوەوەی ئیسرائیل بۆ ناو ئێران مایەی نیگەرانییەکی گەورەیە بۆ ئێرانییەکان، بەتایبەتی نیشانەی ئەوەیە کە چیدی قۆناخی ئەڵقەی ئاگرین کۆتایی هاتووە و ئەگەری هاتنە ناوەوەی ئەڵقەکە هەیە. ئەویش لە ڕێگەی باڵادەستیی تەکنەلۆژیاوە. دوایین ڕووداوی ئەوەش لە چەند هەفتەی پێشوو لە نزیک کرماشان ڕوویداوە.
ڕووداوەکان تەنیا بەشێکن لە ململانێیەکان. ئێران و ئیسرائیل لە ئاستێکی تایبەت دا لە هەوڵی ئەوەدان کە چۆن پاڵپشتی و ڕەوایی بۆ پرسەکەیان دەستەبەر بکەن. لەمەدا هەردوولا لە هەوڵی هۆنینەوەی جۆرێک لە چیرۆکن، کە لێرەدا بە نەرەتیڤ ناومان برد. لەمیانەی ئەم نەرەتیڤەدا، کورد ساڵانێکی زۆر بە ئیسرائیلەوە گرێدراوە. ئەم پێکەوەگرێدانەش زیانێکی زۆری بە پرسی کورد گەیاندووە.
وەک لە سەرەوە باسمانکرد درووستکردنی ئەم نەرەتیڤە لەلایەن ئێرانەوە، کۆمەڵێک ئامانجی ستراتیژی هەیە، بەڵام کورد قوربانییەکی گەورە دەدات. ئێران کێشەی لەگەڵ کورد و دەسەڵاتی کوردی دا هەیە، بەڵام هەوڵدان بۆ ئەوەی کورد بخرێتە چوارچێوەی ئیسرائیلی، ئیدی پرسی کورد لە کورد و تایبەتییەکانی دادەبڕێت، ئەویش لەکاتێکدا کە پرسی کورد و ئیسرائیل هیچ هاوبەشییەکیان نییە. دەکرێت پەیوەندی هەبێت بەڵام دەبێ جیاکاری بکرێت لەنێوان پرسی جووەکان و دەوڵەتی ئیسرائیل و ڕۆمانسییەتی تاکە کەسیی لەگەڵ پرسی کورد. دەوڵەتی ئیسرائیل، وەک هەر دەوڵەتێکی دیکە بە لۆژیکی دەوڵەت کار دەکات، لۆژیکی دەوڵەتیش لۆژیکێکی ستراتیژیی بەرژەوەندییە، نەک دۆستایەتی و هاوسۆزی و ڕۆمانسییەت.
ئێران لەم پرسەدا زیان لە ڕەوایی پرسی کورد دەدات. هێزی خۆی بە ئاسانی بەرانبەر ئیسرائیل نمایش دەکات. هەروەها لەجیاتی ئەوەی سەرکۆنە بکرێت، پاکانەی بۆ دەکرێت. لە ڕێگەی نەرەتیڤەوە، ئێرانییەکان پەیوەست بە دۆزی کورد، هەروەها لە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل و، لە درووستکردنی وێنا و پاساو لە جیهانی ئیسلامیدا بە بەردێک چەند چۆلەکەیەک دەکوژن.
وادیارە کورد لەم ڕەهەندی ململانێیەکە بێئاگایە. بەئاگابوونی کورد لە ڕەهەندی نەرەتیڤی ئیسرائیلی گرنگە. ئەم پرسە کۆمەڵێک وێنا و پاساو درووست دەکات کە بە ئاسانی ناڕەوێندرێنەوە و، دەبنە بەشێک لە خەیاڵی گشتی کە لە ململانێی سیاسی دا بەکار دەبرێن. دەبێت وتاری کوردی لەم بارەوە عەقلانی بێت. ڕاستییەکی تاڵ هەیە و دەبێت لەبەرچاو بگیرێت ئەویش ئەوەیە کە لەبەرئەوەی کورد خەڵکێکی بێ دەوڵەتن، ئەوەیان پێ ڕەوا نابینن وەک دەوڵەت مامەڵە بکەن. [1]
ئەم بابەتە 324 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 04-04-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-04-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 03-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 324 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,119
پەرتووک PDF 19,168
فایلی پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.516 چرکە!