#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە #بەغدا# چاوی کەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی ماف. ئەمڕۆ هەینی #31-03-20023#، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە بەغدا بە ئامادەبوونی هەریەکە لە #ڕەفعەت عەبدوڵڵا# بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان چاوی کەوت بە قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی ماف. لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان #هەولێر# و بەغدا تاوتوێکران و جەخت لە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی سیاسی کرایەوە بەشێوەیەک کە مافەکانی هەموو لایەک پارێزراوبێت و دەستوور بنەمای کارکردن بێت. لای خۆشییەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەرۆشیی یەکێتی بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لەپێشینەی ئێمەیە و هەموو هەوڵێکیشمان لەو پێناوەدایە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 499 جار هاتیە دیتن