پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,175
وێنە 105,497
پەرتووک PDF 19,117
فایلی پەیوەندیدار 96,142
ڤیدیۆ 1,292
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لە رۆژی جیهانیی ژینگەدا؛ بووژانەوەی مێزوپۆتۆمیا بۆ ژینگە و ژیانێکی باشتر
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە رۆژی جیهانیی ژینگەدا؛ بووژانەوەی مێزوپۆتۆمیا بۆ ژینگە و ژیانێکی باشتر

لە رۆژی جیهانیی ژینگەدا؛ بووژانەوەی مێزوپۆتۆمیا بۆ ژینگە و ژیانێکی باشتر
$لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا؛ بووژانەوەی مێزوپۆتۆمیا بۆ ژینگە و ژیانێکی باشتر$
#بەرهەم ئەحمەد ساڵح#
#05-06-2021#
لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا، ڕەشەبای بەردەوام ئێراقی هەژاند، جەنگ و چەوساندنەوە و سزای ئابووری و تیرۆر و ململانێ ناوخۆییەکان، هەڕەشە بوون لەسەر ئارامی وڵات و خۆشگوزەرانیی هاووڵاتییانی، بەڵام مەترسیدارترین هەڕەشەی دواڕۆژ کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کاریگەرییە ئابووری و زیانە ژینگەییە گەورەکانێتی لە سەرجەم ناوچەکانی ئێراقدا. بەگوێرەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆ ژینگە، ئێراق پێنجەم وڵاتی لاوازی دنیایە لە بەردەم گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا.
بەڵگەکانی زیادبوونی مەترسییەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا لەگەڵماندا دەژین، وەک بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما، وشکەساڵییەکی سەخت و دووبارەبوونەوەی زۆری خۆڵبارین. بیابانبوون کاریگەریی لەسەر 39%ی ڕووبەری ئێراق هەیە، لە 54٪ی خاک بەهۆی سوێرییەوە لە بەردەم مەترسیی ئەوەدایە چیدیکە بۆ کشتوکاڵکردن دەست نەدات. بوونیاتنانی بەنداو لەسەر چەم و سەرچاوەکانی هەردوو ڕووباری مێژوویی دیجلە و فورات کە سەرچاوەی ژیانی وڵاتن، هەڵقوڵانی ئاویان کەمکردووەتەوە و بووەتە هۆی هەڵکشانی ئاوی سوێر بەرەو شەتولعەرەب.
بوونیاتنانی ئەم بەنداوانە، بووەتە هۆی کەمبوونەوەیەکی بەرچاوی ئاو کە هەڕەشەیە لەسەر بەرهەمی کشتوکاڵیمان و تەنانەت لەسەر ئاوی خواردنەوەش لە شار و لادێکاندا. بەگوێرەی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی ئێراقیش تا ساڵی 2035، ساڵانە 10.8 ملیار مەتر سێجا ئاو لە دەست دەدات.
کاریگەرییە مرۆییە مەزەندەکراوەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا زۆر گەورەن. حەوت ملیۆن هاووڵاتیی ئێراق زیانمەند بوون و بەهۆی وشکەساڵییەوە جێلەق بوون. لەگەڵ بەرزتربوونەوەی ڕێژەی زیادبوونی دانیشتووانیشدا لە ئێراقدا، داتاکان پێمان دەڵێن ژمارەی دانیشتووانی وڵات، لە 38 ملیۆنەوە ئەمڕۆ، ساڵی 2050 دەگاتە 80 ملیۆن. ئەمەش بەبێ دۆزینەوەی چارەسەرێک، مەترسییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا زیاتر دەکات.
دەبێت بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، پرسی لەپێشینەی نیشتمانی بێت لە ئێراقدا و پێویستە هەرچی زووە دەست بەکار بکەین، کە ئاییندەی نەوەکانمان پشتی بە ئێمە بەستووە و لە بەردەم ئەم ئاڵنگارییەدا، بەرپرسیارێتییەکی گەورەمان لە ئەستۆدایە.
بۆیە لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا، بە پێویستی دەزانم بانگهێشت بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی نیشتمانی بکەم لەپێناو بووژانەوەی دۆڵی ڕافیدەین کە جەوهەرەکەی پێداگری بێت لەسەر خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، هەروەها دەرفەتێکیش بۆ گۆڕینی ئابووریی ئێراق بەرەو هەمەڕەنگی و پشتیوانیکردن لە وزە نوێبووەکان و میکانیزمە خاوێنەکان، لەگەڵ چوونەنێو بازاڕەکانی کاربۆن و پشتیوانی ئەو ناوچانەی ئەگەری ئەوەیان هەیە، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کاریگەریی زیاتری لەسەریان هەبێت و ڕووبەڕووی هەڵئاوسانی ئابووریی سەخت ببنەوە. ئامانجیش لەم ڕێکارانە دابینکردنی ژیانێکی شایستە و دوورمەودایە بۆ هاووڵاتییان.
مانگی کانونی دووەمی 2021 واژۆی بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانم کرد بۆ ئەندامێتیی ئێراق لە ڕێککەوتنی پاریس بۆ کەشوهەوا، کە دەرفەتێکی گرنگی هەسارەکەمانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە ڕێگەی هاوهەڵوێستییەکی نێودەوڵەتی یەکانگیرەوە. هەروەها لە شووباتی 2021 ئەنجوومەنی وەزیران دەنگیداوە لەسەر وەبەرهێنان و درووستکردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی هەتاو، پێشووتریش وەزارەتی ژینگە دەستی بە نووسینی بەڵگەنامەی بەشداریی نیشتمانیی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە وڵاتدا کرد.
هێشتا زۆر شتمان لە بەردەمدایە، پێویستە نەخشەڕێگەیەکی گشتگیر لە دەسپێشخەرییەکی لەم شێوەیەدا دابنرێت، ژینگە بۆ دوورمەودا بەهێز بکات و سەرچاوە سرووشتییەکان بپارێزێت و ئابوورییەکی سەوز دابمەزرێنێت. ئەمەش بۆ ئەوەی ببێتە دەستپێکی بەرنامەیەکی دوورمەودا و خوازراو، پێویستی بە ژمارەیەک هەنگاوی خۆگونجاندنی بەرچاو هەیە، وەک گرنگیدان بە بەکارهێنانی زەوی، پاراستنی ئاو و توانای وزە. بەرنامەکانی دواتریش کە ئومێد بەخشتر و درێژخایەنتر دەبن.
بەهۆی زۆریی سەوزایی و خاکە بەپیتەکەی کە بەداخەوە ئێستا بەرەو بیابانێکی وشک دەڕوات، خاکی ڕەش و بەهەشتی عەدن، کۆنترین ئەو پێناسانەن کە مرۆڤایەتی پێیان ئاشنایە بۆ وەسفکردنی خاکی ڕافیدەین.
جیاوازی ئەوەیە کە چاومان لەسەر داهاتوو، گەڕانەوە دەخوازێت بۆ ڕابردووی سەوزی نزیکمان، ئەویش لە ڕێگەی هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ سەوزکردنەوەیەکی فراوانی باشوور و ڕۆژاوای وڵات، کە گرنگی بدات بە دارخورما وەک ناسنامەی کولتووری و شارستانیی میزۆپۆتامیا، هەروەها بووژاندندنەوەی دارستانەکان شاخ و شارەکانی کوردستان. ئەمەش بە تەنیا ڕێگە لە بڵابوونەوەی کاربۆن ناگرێت، بەڵکوو پاڵپشتیی بەروبوومی کشتوکاڵی دەکات و خاکەکەش دەپارێزێت. هەڵمەتێکی لەم جۆرەش گونجاو و تەواوکەری دەستپێشخەریی سعودییەیە بۆ ڕۆژهەڵاتێکی سەوز.
جگە لەم هەوڵانەش، پێویستمان بە دەستپێشخەریی نوێ هەیە لەپێناو تازەکردنەوەی ڕێگەچارەکانی ئاودێری و ئاو و ستانداردەکانی بیناسازی و چاککردنی ئامرازەکانی ڕزگاربوون لە پاشەڕۆکان و دووبارە بەکارهێنانەوەیان، لەگەڵ گرتنی گازی سووتاو.
ئەم خەسڵەتانە بەسەریەکەوە، لە دەیەی داهاتوودا سوودی ئابووریی بەرچاویان دەبێت، ئەوەش لە ڕێگەی درووستکردنی هەلی کاری نوێ لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و بنیادنان و پیشەسازیی سووکدا. هەروەها پاڵپشتیی لە پێشخستنی پیشەسازیی نوێ لە بواری پلاستیک و پێداویستییەکانی بنیادنان و بەرهەمهێنانی خۆراک و یارمەتیدانی کەرتی تایبەت و هاندانی وەبەرهێنانی بیانیی؛ لەگەڵ پشتیوانیی ڕۆڵی گەنجان لە گەشەی ئابووریدا.
بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەیەوە لەناو دڵی ناوچەکەدا و هەمەجۆریی ژینگەیی لە دارخورما و زۆنگاو و چیاکانی کوردستان، ئێراق دەتوانێت ببێتە سەکۆی کۆکردنەوەی هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕەنگە جیاوازیی سیاسیمان هەبێت، بەڵام پێویستە لەبەرانبەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا یەکبگرین، چونکە هەڕەشەیە بۆ سەر هەمووان، ئەمەش وا دەخوازێت پلانە نیشتمانییەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە ژینگەیی و ئابوورییەکان ببەستینەوە بەدەستپێشخەرییە ناوچەییەکان. دووبارەبوونەوەی خۆڵبارین، کەمئاویی، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بیابانبوون و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی دارایی بەهۆی لاوازیی خواست لەسەر نەوت، پێویستی بە کۆششێکی فراوانە لەپێناو کەمکردنەوەی کاریگەریی گۆڕانکارییە بێسنوورەکانی کەشوهەوا و بەڕێوەبردنی ئاو بەشێوەیەکی هاوبەش و دادپەروەرانە.
دۆسیەی ئاو پێویستی بە گفتوگۆی ڕاشکاو و بنیاتنەرانە هەیە لەنێوان ئێراق و تورکیا و ئێران و سووریا، ئەویش لەسەر پرەنسیپی نەگەیاندنی زیان بەهیچ لایەنێک و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی هاوبەش و یەکخستنی کۆششی هاوبەش لەپێناو بەڕێوەبردنێکی دوورمەودای ئاو.
پڕۆژەی بووژاندنەوەی مێزۆپۆتۆمیا پێویستی بە هەڵمەتێکی نیشتمانیی هەیە لە هەموو ئاستەکاندا، بە حکومەت و هەموو دەزگا و فەرمانگەکانیەوە، تا ئەنجوومەنی نوێنەران و ڕۆڵی گرنگی لە یاسادانان و پشتیوانییدا. کۆکردنەوەی ئیرادەی سیاسی پێویست بۆ ئەم پڕۆژەیە حەتمییە و، وەزارەتەکان پێویستیان بە تواناسازییە، هەروەها دامەزراندنی دامەزراوەی تایبەت و شۆڕشێک بۆ یاسادانان و یاسا و لیستی نوێ. ئەمە جگە لە ڕۆڵی جڤاکی کۆمەڵایەتی و مەدەنیی گەنجانە.
بۆ پاڵپشتیی هونەری و پلاندانان و گواستنەوەی تەکنۆلۆژیا لەم بوارەدا، ئێراق پێویستی بە هاوکاریی دۆستەکانێتی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. یەکێک لە ئەرکە سەرەتاییەکان بۆ پێشخستنی کۆششەکانمان، ڕێکخستن دەبێت لەگەڵ ئاژانسەکانی تایبەت بە کەشوهەوا. لەپێناو یارمەتیی و تەمویلکردنی وەبەرهێنان لەم بوارەدا، کاری دەکەین بۆ گەیشتن بە سندووقی سەوز و بازاڕی سەرمایە و دەوڵەتانی بەخشێنەر.
ئێستا کاتی کارکردنە و ئەرکێکی قوورسمان لەپێشە، کاتی ساردبوونەوە نییە لە بەردەم ئاڵنگاریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا، کە لە هەمان کاتدا دەرفەتێکە بۆ ئێراق و ناوچەکە بۆ چارەسەر گەلێک لەسەر بنەمای پتەو بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەیەکانی داهاتوو. [1]
ئەم بابەتە 329 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 05-06-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-06-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژینگە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 30-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 30-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 329 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
پەیامی کافکا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,175
وێنە 105,497
پەرتووک PDF 19,117
فایلی پەیوەندیدار 96,142
ڤیدیۆ 1,292
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
پەیامی کافکا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!