پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,517
وێنە 106,136
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,527
ڤیدیۆ 1,308
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کاریگەریی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا لەسەر سووریا
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاریگەریی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا لەسەر سووریا

کاریگەریی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا لەسەر سووریا
$کاریگەریی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا لەسەر سووریا$
#حسێن عومەر#
#19-03-2022#
$بەرایی$
حکومەتی سووریا چاوەڕێی لێکدانەوەی شارەزایانی نەکرد بۆ باسکردنی کاریگەریی شەڕی ڕووسیا – ئۆکراینا لەسەر ناوخۆی سووریا و، لە ڕۆژی پاش دەستپێکی هێرشەکەی ڕووسیاوە کەمکردنەوەی خەرجیی ڕاگەیاند وەک هەنگاوێکی پێشوەختە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەنگدانەوەی شەڕەکە. هەروەها، سەرۆکی سووریا دوانەکەوت لە ڕاگەیاندنی پشتیوانیی تەواوی خۆی بەبێ دوودڵی بۆ ڕووسیا لە شەڕەکەی دژی ئۆکراینا، ئەویش لە ڕێی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کە لەگەڵ ڤلادیمێر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا لە ڕۆژی 26ی شوبات، واتە کەمتر لە 48 کاژێر لە سەرەتای شەڕەکەوە، ئەنجامیدا. ئەوەی لە هەڵوێستی سەرۆکی سووریادا سەیربوو ئەوەبوو کە لەکاتێکدا خەریکبوو تەواوی جیهان ئەو شەڕە ڕەتبکاتەوە، سەرۆکی سووریا پێیوابوو ڕووسیا (بەم شەڕەی تەنیا بەرگری لە خۆی ناکات، بەڵکوو بەرگریی لە جیهان و لە بنەماکانی دادوەری مرۆڤایەتییش دەکات) . لەلایەکی دیکەوە، ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، کە بارەگا داخراوەکەی لە تورکیایە، بەهەردوو باڵی سیاسی و سەربازییەوە، پشتیوانیی ڕەهای خۆی بۆ ئۆکراینا دەربڕی. ئەم جەمسەرگیرییە تووندە مایەی سەرسامی نییە، بەڵکوو دەربڕینێکی ڕاستەقینەیە لە قەبارەی ڕۆڵی ڕووسیا لە سووریا و قووڵیی تێوەگلانی لە شەڕی ئەو وڵاتەدا کە خەریکە دەبێتە شەڕی ڕووسیا خۆی.
$کاریگەریی شەڕەکە لەسەر هەندێک لایەنی بنەڕەتی لە سووریادا$
$کاریگەریی ئابووری:$
سووریا لە کاڵا و بابەتە بنەڕەتییەکاندا پشتی بەستووە بە ڕووسیا، لە پێشەوەی ئەو کاڵایانەیش گەنم و بەرهەمە نەوتییەکان دێن کە سووریا بە دەست کەمییانەوە دەناڵێنێت. بەهۆی ئەو وشکەساڵییەوە کە ساڵی ڕابردوو لە سووریای دابوو، کە ماوەی زیاتر لە 70 ساڵ بوو بەخۆیەوە نەیدیتبوو. هەروەها هەڵکەوتەی ناوچە بە پیتەکانی بەرهەمهێنی گەنم لە ناوچەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتەوەیە، بۆیە سووریا بە دەست کەمییەکی زۆری گەنمی ئەمبارکراوە وە دەناڵێنێت، هەربۆیەش ناچارە ساڵانە 1.5 ملیۆن تۆن هاوردە بکات، لە کریمیا و بێلاڕووس و ڕووسیاوە کە یەکەمین وڵاتی جیهانە لەڕووی هەناردەکردنەوە و ساڵانە زیاتر لە 37 ملیۆن تۆن هەناردە دەکات. ئەمە پاش ئەوەبوو کە سووریا پێش شەڕ، ساڵانە زیاتر لە 2.5 ملیۆن تۆنی بەرهەم دەهێنا، ئەو بڕەش وایدەکرد بتوانێ خۆی بەڕێوەببات و توانای هەناردەکردنی بڕێکیشی بۆ دەرەوە هەبێت. لە بواری بەرهەمە نەوتییەکان، سووریا بەنزین و گازوایل لە ڕووسیاوە هاوردە دەکات. لە سەرەتای شوباتی 2021دا، سووریا چەند گرێبەستێکی لەگەڵ ڕووسیا واژۆکرد بۆ هاوردەکردنی بەنزین و گازوایل، کە لە ڕێگەیانەوە ڕووسیا لە ماوەی شەش مانگدا 180 هەزار تۆن گازوایل بۆ سووریا دابین دەکات، بە تێکڕای 30 هەزار تۆن لە مانگێکدا، بەڵام ئەم بڕە تەنیا 35%ی پێویستیی سووریای دابینکرد و کوورتهێنانەکە 429 هەزار تۆن بوو، وەک وەزیری نەوتی سووریا بە پەڕڵەمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و ئەوەیشی ئاشکراکرد کە وڵاتەکەی لە ساڵی 2020دا تەنیا 9 هەزار بەرمیل نەوتی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بەرهەم هێناوە لەکاتێکدا ناوچەکانی ڕێڤەبەریی خۆسەر لە هەمان ساڵدا ڕۆژانە نزیکەی 80 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی بەرهەم هێناوە. جگە لەم کاڵا بنەڕەتییانەیش، سووریا بۆ زۆر لە ماددە خۆراکییەکان پشت بە ڕووسیا دەبەستێت کە بەشێکیان وەک یارمەتیی پێشکێش دەکات. لەبەر ئەمە کاریگەرییەکە ڕاستەوخۆ دەرکەوت بە نەمانی هەندێک ماددە لە بازاڕەکان و بەرزبوونەوەی نرخی ئەوانیدیکە و دابەزینی بەهای لیرە کە لە ماوەی 20 ڕۆژی شەڕەکە 10%ی بەهای خۆی لەدەستدا.
$کاریگەریی مەیدانی$
لەڕاستیدا، هەر لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا – ئۆکراینا، هەندێک دەنگ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەرزبوونەوە داوای قۆستنەوەی سەرقاڵیی ڕووسیا و هەڵگیرساندنی شەڕ لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سووریا و ڕووسیایان دەکرد، بەڵام بەدوور دەزانرێت ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هیچ هەنگاوێک بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی سەربازی بنێت، چونکە ئەم بابەتە بە بڕیاری تورکیاوە بەندە و، ئۆپۆزیسیۆن بە هەردوو باڵە سیاسی و سەربازییەکەیەوە ناتوانێت لە قسەی دەرچێت. لەم دۆخەیشدا نە تورکیا و نە ڕووسیا بەرژەوەندییان لە چالاککرددنی کاری سەربازی لە سووریادا نییە. تورکیا بە وریاییەکی زۆرەوە هەڵسوکەوت دەکات و، هەوڵدەدات تاوەکووپێیبکرێت ڕووسیا نەورووژێنێت، چونکە باش دەزانێت تاوەکووچەند ڕووسیا توانای زیانگەیاندنی هەیە بەوان چ لە ناوەوە و چ لە سووریا، بەتایبەتیش ئەگەر ڕووسیا دەستی هێزەکانی حکومەتی سووریا و ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئیدلیب واڵا بکات، کە تەنیا 12 کیلۆمەتر لەوانەوە دوورە و، ئەو جۆرە هێرشە دەبێتە هۆی کۆڕەو بەرەو خاکی تورکیا و، حکومەتی تورکیاش لەوە تۆقیوە و هەلی بردنەوەی حیزبی حوکمڕان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا لە هیچ نزیک دەکاتەوە. هەروەها، چاوەڕواندەکرێت ڕووسیایش خۆی لە گرژی لەگەڵ تورکیا بەدوور بگرێت و نەیەوێت ئێستا گرژییەکی دیکە لەگەڵ ڕۆژاوا لە سووریا و لەم قۆناخەدا درووست ببێت. یوری بیلیبسۆن، بەڕێوەبەری بازنەی چوارەمی ئەوروپا لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئاژانسی (نۆڤۆستی) ی ڕووسیا، کە چوارشەممە 16ی ئادار بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاند هاوکاری لەگەڵ تورکیا لەبارەی سووریاوە بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و، هەستمان بە هیچ گۆڕانکارییەک نەکردووە کە بەهۆی هۆکاری دەرەکی وەک ڕووداوەکانی ئۆکراینا درووست بووبێت.
هەروەها، لەبەرەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایش، بە دوور دەزانرێت ئەمریکا ڕێگە بەهیچ هەوڵێک بۆ گۆڕینی هاوکێشەکەی ئێستا بدات کە لە بەرژەوەنی خۆی هاوپەیمانانی کە هەسەدە نەبێت.
بەڵام ئەمە لە ماوەی کوورتدا دەمێنێت و، ئەگەر شەڕەکە درێژە بکێشێت و لایەنە بەشدارەکانی شەڕی سووریا، بەتایبەتی تورکیا، ناچار ببن خۆیان یەکلا بکەنەوە، ڕەنگە سووریا گەرمییەکی سەربازی لە زیاتر لە یەک بەرەدا بەخۆیەوە ببینێت، بەتایبەتیش کاتێک هەلی بەردەم تورکیا، کە هاوسەنگی لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا پێشاندەدات بەهۆی ترس لە لێکەوتەکانی لایەنگریی هەر لایەک، بەرتەسکە. ئەگەر ڕۆڵی ڕووسیا لە سووریا بەشێوەیەکی دراماتیک پاشەکشەی کرد و لێکتێگەیشتنی ڕێژەیی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لە سووریا لەنگ بوو، ئەوە ڕۆڵی هێزەکانی ناوچەکە، وەک تورکیا و ئێران و ئیسرائیل، زیاد دەبێت و ڕەنگە پێکدادانی ئێران – ئیسرائیل لەسەر خاکی سووریا تووند ببێت، بگرە لەوانەیە ڕووبەڕووبوونەوەی تورکی – ئێرانیش بەرپا ببێت، بە تایبەتیش کە پەیوەندی نێوان ئەو دوو دەوڵەتە بەهۆی ململانێی نێو گۆڕەپانی ئێراق گرژیی تێکەوتووە.
لێرەدا، ئێران وەک کاراکتەرێک ئامادە دەبێت کە ڕۆڵەکەی شانبەشانی داکشانی هەژموونی ڕووسیا لە سووریا دەگۆڕدرێت. چونکە بەردەوام لە سووریا ململانێ لەسەر هەژموون لەنێوان ئەو دوو دەوڵەتەدا هەبووە و، ئەوە ڕووسیا بوو ئێرانی لە گەلێک گۆڕەپانی سووریادا لغاو کردبوو و، هەر کاتێک ئەم هێزە لغاوکەرە نەمێنێت، ڕەنگە ئێران دەست بە جموجۆڵ لە باکووری ڕۆژاوای سووریادا بکات، بە تایبەتیش لەژێر گرژییەکانی ئەم دواییەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا بە خۆیانەوە بینیوە. هەروەها، ڕەنگە هەوڵی جووڵە لە ڕۆژهەڵاتی سووریایش بدات. ئەگەریش ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە واژۆ بکرێت، ئێران سەرچاوەی زیاتری لە بەردەست دەبێت بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵ و هەژموونی خۆی لە سووریادا لەسەر حسابی ڕووسیا کە لەوانەیە کێشە دارایی و ئابوورییەکانی بەهۆی سزاکانی سەری زیاتر ببن.
وێنەی بەشێکی زۆری ئەم دۆخە بە دیداری ترۆیکای چاوەڕوانکراوی ئەستاناوە بەندە، کە سێرگیێ لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوی ڕووسیا وتی بڕیارە لەم نزیکانە ئەنجام بدرێت.
$کاریگەریی سیاسی:$
چاوەڕواندەکرێت ئەو پشتیوانییە تەواوەی سەرۆکی سووریا بۆ بڕیارەکەی هەڵگیرساندنی شەڕ لەلایەن ڕووسیاوە دژ بە ئۆکراینا ڕایگەیاند، ببێتە هۆی تووندبوونی هەڵوێستی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە دژی ڕژیمی سووریا، بەتایبەت کە ئەم ڕایگەیاند پاڵپشتیی ڕووسیا لەپێناو زاڵبوون بە سەر سزاکانی سەری دەکات، ئەمەیش لە لێدوانێکی لوونا ئەلشبل، ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتیی سووریا لە 28ی شوباتدا هات. بۆیە ڕەنگە ئەو نەرمییەی ئەمریکا بەرانبەر هەوڵی هەندێک وڵاتی عەرەب و تەنانەت ئەوروپایش، بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ حکومەتی سووریا و ئاساییکردنەوە لەگەڵی دەینواند پاشەکشە بکات. هەروەها چاوەڕواندەکرێت ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ کارگێڕییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی سووریا چڕ بکات. بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە 15 ئاداردا، سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی هەوڵەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژیمی ئەسەد و جەختکردن لە هێشتنەوەی سزاکانی سەر، ڕەنگە بچێتە ئەم چوارچێوەیە.
$چالاکبوونی ئەمریکا و سستیی ڕووسیا لە سووریا$
$چالاکیی ئەمریکا:$
جووڵەی ئەمریکا پەیوەست بەسووریاوە بەم دواییە چالاک بوو، ئەوەش تاوەکووئەوەی زانیاری هەن جەخت دەکەنەوە لەوەی ئیدارەی ئەمریکا بەنیازە ناوچەکانی ڕێڤەبەریی خۆسەر و هەندێ ناوچەی ژێر دەستی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لەو سزایانە ببەخشێت کە بە پێی یاسای سیزار بەسەر سووریادا سەپێنراون، جگە لە ناوچەکانی دەسەڵاتی دەستەی تەحریرولشام (کە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریست لەقەڵەم دراوە) و ناوچەی عەفرینی ڕۆژاوای کوردستان کە تورکیا داگیریکردووە، شانبەشانی ژمارەیەکی زۆر گرووپی چەکداری ئیسلامی کە ڕاپۆرتەکانی لیژنە نێودەوڵەتییە سەربەخۆیەکانی لێکۆڵینەوە لە دۆخی سووریا جەختیان کردووە سێ لەو گرووپانەی تاوانی شەڕیان دژی کورد لە ناوچە داگیرکراوەکاندا ئەنجامداوە.
لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئادار ئەمساڵدا، شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی ڕۆژاوای کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای کرد و، پێداویستییەکانی ناوچەکە و کەمییەتییەکانی دابینکردنیانی هەڵسەنگاند، بەبێ ئەوەی چاوی بە دەسەڵاتە خۆجێیەکان بکەوێت. لە ڕۆژی دووشەممە، 14ی ئادار، شاندێکی باڵای ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوە و ئاساییشی نەتەوەیی، سەردانی ڕۆژاوای کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای کرد و چاوی بە هەردوو سەرکردایەتیی سەربازی و سیاسیی ئەوێ کەوت. شاندەکە پێکهاتبوو لە ئیسان گۆڵدریچ، جێگری یاردەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جێنیفەر چاڤیتۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێراق و. زەهرا بێڵ، بەڕێوەبەری دۆسێی سووریا و ئێراق لە ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوەیی و ماتیۆ پێرل، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و، کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەنجام دا و دواتر لەگەڵ شاندی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات بە سەرۆکایەتیی ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات و شاندەکە لەگەڵ خانەخوێیەکان دا تاوتوێی بابەتەکانی پەیوەست بە بەردەوامیی شەڕ لە دژی داعش و پووچەڵکردنی چالاکییەکانی لە ناوچەکان ڕێڤەبەرییەکە و باشکردنی ڕێکارە ئەمنییەکانی پەیوەست بەو گرتووخانانەی ئەندامانی داعشیان تێدایە و ئەو کەمپانەی خێزان و لایەنگرانیانیان تێدایە، هەروەها بابەتە خزمەتگوزاری و ئابوورییە پێویستەکانی ناوچەکە و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەری سیاسییانەی تەنگژەی سووریا و پێویستیی بەشداریپێکردنی هەموو لایەنەکانی سووریا تیایاندا کراوە. هەروەها، باسی هەبوونی بەخشینی ئەمریکاییش هەن بۆ چاککردنی کەرتەکانی کارەبا و ئاو و سووتەنی و نان لە ناوچەکانی ڕێڤەبەریی خۆسەریش هەیە.
هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە 17ی ئادار، ماتیۆ پیرل، ئەندامی شاندی ئەمریکا چاوی بە شاندێکی ئەنەکەسە کەوت کە بەشێکە لە هاوپەیمانییەکەی لایەنگری تورکیا و، لەگەڵیاندا باسی ئەگەری بەردەوامیدانی بە گفتوگۆی نێوان ئەنەکەسە و حیزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی لە سووریا کرد.
$سستیی ڕووسیا:$
ڕووسیا بانگهێشتنی ئاڕاستەی ژمارەیەکی زۆری بەرهەڵستانی سووریا بە ئاڕاستە جیاجیاکانیانەوە کردبوو، لەوانە سێ لە سەرکردەکانی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لەنێویاندا هەردوو سەرۆکە هاوبەشەکەی، ئیلهام ئەحمەد و نیداڵ دەردار و، ئەحمەد عەسراوی و سەفوان عەکاش لە دەستەی هاوئاهەنگیی نیشتمانی و، قەدری جەمیل لە سەکۆی مۆسکۆ و، هەروەها خالید مەحامید و عوبەیدە نەححاس و، بەسمە قەدمانیی کەسایەتیی سەربەخۆ لە لیژنەی دەستووری، بۆ ئەوەی سەردانی مۆسکۆ بکەن و چاویان بە نێردەی سەرۆکی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوە، میخائیل بوگدانۆڤ، بکەوێت وەک هەوڵێک بۆ پێکهێنانی دەستەیەکی نوێی ئۆپۆزیسیۆن کە ببێتە جێگرەوەی ئەو هاوپەیمانییەی پاڵپشتیی ڕاستەقینەی نێودەوڵەتیی لەدەست داوە. بڕیار بوو سەردانەکە لە 7ی شوبات ئەنجام بدرێت، بەڵام ڕووسیا دوای خست و، وادەیەکی دیکەی کۆتایی شوبات کە 27ی ئەو مانگەی بۆ دیاریکرا، بەڵام ئەمجارەش ڕووسیا هەڵیوەشاندەوە بە بیانیووی هۆکاری لۆجیستی، بەڵام ئەمانەش لەدوای دەستپێکردنی شەڕ لە ئۆکراینا و کاریگەرییەکانی تەنگژەی ئۆکراینا لەسەر ئەم هەوڵەی ڕووسیا کە ناتوانرێت بشاردرێتەوە.
هەروەها، تووندبوونی گرژیی نێوان ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە لایەک و ڕووسیا لە لایەکی دیکەوە، دەبێتە مایەی پاشەکشەی ڕۆڵی ڕووسیا لەپاڵنانی ڕێڤەبەریی خۆسەر بەرەو نزیکبوونەوە لە حکومەتی سووریا و درووستکردنی لێکتێگەیشتن لەگەڵی دا، چونکە دڵەڕاوکێی ڕێڤەبەرییەکە لە ڕۆیشتن بەو ئاڕاستەیە لە ترسی تووڕەکردنی ئەمریکا زیاتر دەبێت. هەروەها، ڕەنگە هەلی گەورەتر بە ئەمریکا بدات لە هەوڵەکانی بۆ نزیککردنەوەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و باکووری ڕۆژاوایەکەی، لە ڕێی کەناڵی تورکیاوە، کە هەوڵێکە لە مێژە ئەمریکا دەیدات، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە. ئەوەی لەم چوارچێوەیەدا مایەی سەرنج بوو، یادکردنەوەی دەستپێکی (شۆڕشی سووریا) بوو لەلایەن ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتەوە کە پێشتر ئەمەی نەکردووە!
$ئەنجام$
- تێکچوونی دۆخی ئابووریی لە ڕووسیا کاریگەریی قووڵی لەسەر دۆخی ئابووری و ژیان لە سووریا دەبێت و، ئەنجامەکانی کاریگەرییان لەسەر پشتیوانیی میللی بۆ ڕژیم، یان ئەوانەی ناچارن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیدا بژین، دەبێت.
- لەڕووی مەیدانییەوە، ڕەنگە ئەو بەستەڵەکە بەردەوام ببێت، بەڵام ئەگەر شەڕەکە درێژە بکێشێت لەوانەیە شەپۆلێکی دیکەی تووندوتیژی باڵ بە سەر سووریادا بکێشێت و تیایدا هەندێک لایەن شەڕی یەکدی بکەن کە پێشتر شەڕیان دژ بە یەکدی نەکردووە.
- لەڕووی سیاسییەوە، گرژبوونی پەیوەنیی نێوان یاریکەرە نێودەوڵەتییە سەرەکییەکان، ڕەنگە ئاسۆی چارەسەری سیاسیی نێودەوڵەتی بزر بکات و ڕۆڵ بە هێزە هەرێمایەتییەکان بدات کە خۆیان ناتوانن چارەسەری قەیرانی سووریا بکەن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 25 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 19-03-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 19-03-2022 (2 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 30-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 30-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 25 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
چیا
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,517
وێنە 106,136
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,527
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
چیا
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.563 چرکە!