ناونیشانی بابەت:چۆن بە کوردی بیر بکەینەوە؟
نووسینی: هادی ئەزیزی بۆکانی
کە سادقخانی شکاک محەمەدی خانی قاجاری لە شووشای گورجستان کوشت، تۆڵەی شەڕەکەی لاچینیشی لێکردەوە! بەڵام، دواتر شەڕێکی گەورە لەنێوان ئەوان و فارسدا دەستی پێکرد، شەڕکەرانی فارس کە لە ئەرمەنستانەوە هەتا قەزوێن شەڕی کوردیان دەکرد، زۆرینە کوردی دونبەڵی بوون کە چەکداری فارس بوون!
دونبەڵییەکان لە زەمەنێکی دوورودرێژدا لە ناوچەی چیاکانی داسنییەوە هاتنە ناو ئێران و دوای گۆڕینی ئایینەکەیان لە #ئێزدی#یەوە بۆ ئیسلام و دواتریش بۆ شیعە، هێدی هێدی زمانەکەشیان لە دەست دا. لە پاشماوەکانیان نموونەی بەهێز، ملک الشعرای بەهارە کە وەکوو بلیمەت و نووسەری گەورەی فارس ناوی دەبردرێت.
گەر کورد شەڕی کوردی نەکردبایە و دونبەڵی نەبووبان بە داردەستی قاجار، کورد لە دوای زەندییە دیسان حوکمڕانی مەمالکی مەحرووسەی ئەو کات دەبوو![1]