کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  587,093
وێنە
  124,585
پەرتووک PDF
  22,128
فایلی پەیوەندیدار
  126,859
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,224
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,070
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,030
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,193
شوێنەوار و کۆنینە 
786
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,266
شەهیدان 
12,078
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,744
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   تێکڕا 
275,377
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گۆڕینی میکانیزمەکانی شەراکەت
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئاسۆ عەبدوللەتیف
ئاسۆ عەبدوللەتیف
$گۆڕینی میکانیزمەکانی شەراکەت$
#ئاسۆ عەبدوللەتیف#
#09-01-2022#
هەموو دەزانین ئێراق پڕیەتی لە پێکهاتەی نەتەوەیی و ئەتنی و مەزهەبی و دینی، ئەوەی ئەم پێکهاتە موزائیکی و هەمەجۆرەی ڕاگرتووە، دەستوور و یاساکان و حکومڕانەکان نین بەتەنیا، بەڵکوو ئیرادەیەکی نێودەوڵەتیی سەدساڵەی وڵاتانی بڕیاربەدەست و تەونی پەیماننامەکانی وەک لۆزان و سایکس بیکۆ و چەندان گرێبەست و هۆکارگەلی دەرەکی ترە کە پایەکانی ئەم دەوڵەتەی بەستۆتەوە.
کورد لە هاوبەشیی بەڕێوەبردنی سەدساڵەی پێشووی ئێراقدا شکستیهێناوە یان شکستیان پێ هێناوە، بەهۆی لاوازیی خۆی و بیرکردنەوەی زاڵی خەیاڵدانەکانی نەتەوەی سەردەست و ناسیۆنالیزمی عەرەبی و ئەو فاکتەرە دەرەکیانەوە، ئەوەی دوای پڕۆسەی ئازادیی وەک مێژووی نوێ بەدیهات لە شێوەی فۆرمێک لە دیموکراسیەت و فیدراڵیەت، هیچ نەبوو جگە لە وەهم و زاراوەو مۆدێلێک بۆ داپۆشینی دیکتاتۆریەتی ڕابردووی بەعس و جوانکردنی ئەزموونی دەوڵەتی مەزهەبی شیعی، بە کوورتی دیسان سازانێکی دەرەکی بوو بۆ پێکەوە هەڵکردن نەک پێکەوە ژیان و پێکەوە حوکمکردن!
ئەو حوکمڕانییەی کە نزیکەی بیست ساڵە وەک مۆدێل کاری پێدەکرێت و کورد بەشدارە تیایدا، زیاتر مۆدێلی خێڵ و میلی گەرا و مەزهەبگەرایە و بۆ ئەوەیە تەواوی دەسەڵاتەکان لای یەک گرووپ نەبێت و ئێراق فرە دەسەڵاتییەکی گەندەڵی هەبێت، بۆیە نە کار بە دەستوور دەکرێت و نە بەیاسا کارپێکراوەکان و نە بە پرەنسیپەکانی دادگا و دەزگا تەشریعییەکان و هەرکەس بۆ خۆی بەشێکی ئەو بەڕێوەبردنە نزمەی ئێراقی گرتووەتە ئەستۆ.
هەرێمی کوردستان لە کوێی ئەو هاوبەشیی و میکانیزمانەدایە ؟
بەپێی یاساکانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ ماوەی گواستراوە، قانون أدارە الدولە العراقیە للمرحلە الانتقالیە. لە سەردەمی پۆل بریمەر حاکمی مەدەنی ئەمریکا لە ئێراق لە ساڵی 2003 کە پێکهاتووە، لە 9 دەروازە و 62 مادە، لەگەڵ بەش و مادەکانی دەستووریی ساڵی 2005 ی دوای ماوەی گواستراوە کە گشتپرسیی بۆ کرا، پێکهاتوو، لە 6 دەروازە و 144 مادە، کورد لە هەردووکیدا وەک نەتەوە و جڤات و پێکهاتە سەرەکییەکەی ئێراق دەستیشانکراوە، هەرێمە فیدراڵییەکەی و پەڕڵەمانەکەی و حکومەتەکەی، زمان و کولتوور و خاکەکەی، بە توخمی بنچینەیی و پێکهێنەری سەرەکیی دەوڵەتی ئێراق ناسێنراوە و هەژمارکراوە و ماف و خواستە نەتەوەیی و نیشتمانی و دارایی و کارگێڕییەکانی بە یاساکانی حکومەتی فیدراڵیی چەسپاوە و دانی پێدا نراوە، دەبێت پارێزراویش بێت لە هەر دەستێوەردانێک و تەنانەت بەپێی ئەو بنەمایانە نابێت دەستکاریی و هەمواری مادەکانی بکرێت و زیان بە قەوارەکەی بگات، تەنانەت لە مادەیەکی وەک 140 ی دەستووردا بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم کە پێشتر ئاماژە بۆکراوە لە مادەکانی 54 و 53 و 58 ی یاسای بەڕێوەبردنی کاتیی گواستراوەدا. دەڵێت پێویستە دەستوور پارێزگاریی لێبکات و هەمووی جێبەجێ بکرێت:
(تتولی السلگە التنفیژیە اتخاژ الخگوات اللازمە لاستکمال تنفیژ متگلبات المادە 58 من قانون ادارە
الدولە العراقیە للمرحلە الانتقالیە بکل فقراتها.)
بەڵام کوا و بۆچی نەکراوە؟ تەنانەت لە مادەی 126 و خاڵی چوارەمی دەستوورە گشتییەکەدا بە ئاشکرا هاتووە نابێت دەستکاری دەسەڵاتەکانی قەوارەی فیدراڵی هەرێم بکرێت:
(من صلاحیات الاقالیم التی لاتکون داخلە لایجوز اجرا و ای تعدیل علی مواد الدستور من شأنه أن ینتق
چمن الاختصاصات الحصریە للسلگات الاتحادیە الا بموافقە السلگە التشریعیە فی الاقلیم المعنی وموافقە
اغلبیە سکانه باستفتا و عام.)
بەڵام ئایا دەستکاری نەکراوە و وەک خۆیەتی بێگومان نەخێر، کێ بەرپرسە؟، لەبنەڕەتدا سووچەکە خۆمانین، هیچ دەزگایەکی نیشتمانی هەرێم نەبووە ئەو پرسە، وەک دۆسیەیەکی یاسایی و جددیی بجوڵێنێت و بەدواداچوونی بۆ بکات لە دادگەی فیدراڵی و لە ئەنجوسمەنی نیشتمانی و بیکاتە خەمی خۆی و هەرا و زەنا و ڕای گشتی پێ درووست بکات، لەبەرانبەردا تەواوی قوورساییەکەمان خستووەتە سەر خواستە داراییەکان و بودجە و پۆست و ئیمتیازاتی حیزبیی و ئەو پرسە گەورەیەمان بەدەستی خۆمان شکست پێهێناوە و کوورت کردووەتەوە لە چەند پێگەیەکی سیادیی و وەزاریدا.
سەرباری ئەو یاسا و دەستوورانەی ڕابردوو کە کاریان پێناکرێت و ئەو هەژموونە گەورەی کورد هەیەتی لە ئێراق و بوونی پۆستە باڵاکانی، کەچی دەیانجار هەرێم لە ماوەی ئەو هەژدە ساڵەی دوای نووسینی ئەو یاسا و دەستوورانەدا کراوەتە ئامانجی سڕینەوەو پەلاماردان و نانبڕین و بودجە بڕین و سەپاندنی ئیرادەی زۆرینەی پەڕڵەمانی و نییەتی فاشیزمی مەزهەبی تووند بەسەریدا و شانزەی ئۆکتۆبەر بەشێکی پلانەکەبوو.
ئەمە بەشێکی پەیوەندیی بەلاوازی و ئەدای کورد خۆیەوە هەیە و هۆکارەکان زۆرن، شەڕی دەستووریی هەرگیز یەکێک نەبووە لەو ئەجێندا گەرمانەی شاندەکانی کورد و مەندوبانی کورد لە بەغدا. کورد هەمیشە شەڕی ئایدۆلۆژیی و قەومیی و میدیایی لابەلای کردووە بۆ جوڵاندنی سۆز نەک عەقڵ.
بەشێکی هۆکارەکەی یەکنەبوون و پەرتەوازەیی نێوماڵی کورد و فرە وتاریی حیزبی کوردیی بووەو، بەشەکەی تری پەیوەندیی بەو فاشیزمەوە هەبووە کە لە خەیاڵدانی عەرەبی ئێراقییدا دژی تاکی کوردیی و هەرێمەکەی هەیە و کورد نەیتوانیوە بە دیپلۆماسییەت و هێزە نەرمەکەی خۆی لۆبی بۆ بکات، وەک چۆن جووەکان و ئەرمەنەکان و ئازەریەکان و چیچانیەکان و ئەفغانیەکان و ڤێتنامیەکان و هەرێمە فیدراڵیەکانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا کردیان، تاکە هەرێمێکی فیدراڵی لە سەرتاسەری جیهاندا نابینیتەوە وەک هەرێمی کوردستان بێ دەستوور و بێ سەروەریی و بێ گرەنتی و دەرگاو پەنجەرە بێت و هێشتا مەترسی ڕوخاندن و هەڵوەشاندنەوەی لەسەربێت؟
هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئێراق لە #10-10-2021# دەرفەتە، بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو باڵانسە، بۆ کارکردن لەو بنەما یاساییانەدا، بۆ لاوازبوونی ئەو نییەت و کەڵکەڵە فاشیزمانە، تا ڕادەیەک میکانیزمی نوێی خستووەتە بەردەست کورد بۆ پێکەوەیی و ئیدارەدان و بە یاساییکردنی پرسی فیدراڵیزم و دەستەبەری مافە بنچینەییەکان.
دەبێت دەسەڵاتی کوردی بە ئەجێندای نیشتمانییەوە لەم پرسە بڕوانێت و سەرمایەگوزاری بە گفتوگۆکانەوە بکات نەک بە ڕوانگە و ئەجێندایەکی حیزبیی و ئایدۆلۆژییەوە جارێکی تر بچینەوە بەغدا و هەموو شتێکمان بوێت، نەخێر هەموو شت کارەساتە و یەک ئامانج گرنگە ئەویش بە دەستووریکردنی هەرێم و مافە زمانی و کولتوورییەکەیەتی.
دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن و ئەو کورسیانەی بەدەستهات و ڕێژەی بایکۆتی دەنگدەرانی ئێراق، خۆبەخۆ دەوڵەتی ئێراقی لە کەڵکەڵەیەکی مەزهەبی تووندەوە گۆڕیوە بۆ دەوڵەتێکی نیشتمانی فرە چەشن کە هیچ هێزێک بۆی نەبێت بیر لە سەپاندنی زۆرینەی دیکتاتۆریی و مۆنۆپۆلی حوکمڕانی بکاتەوە، بە جۆرێک هەم بەرەی ڕادیکاڵی سوننەکانی هێنایەوە مەیدان بە پشتیوانی دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی و قەتەر و سعودیە و تورکیا و هەم کوردەکانی هێشتەوە لە گۆڕەپانی سیاسیدا و شیعەکانیشی بەتەواوی پەرت کرد بۆ ئەم قۆناخە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە کورد نازانێت چی دەوێت ؟
ئەگینا قۆناخەکە لەبارەی کورد لە گفتوگۆکانیدا دەستکەوتەکە لەبار نەبات بۆ شەڕی پۆست و ئیمتیازی حیزبی، تا ڕادەیەک ئاسانە دەستبردن بۆ گۆڕینی ئەو میتۆدە کۆنەی حوکمڕانی ڕابردووی ئێراق و دەستکاریی میکانیزمی شەراکەت و هاوبەشیکردن، کورد ئەگەر دەیەوێت هاوبەشی ڕاستەقینە بێت لە ئێراق وەک سوننە و شیعە، دەبێت ئارگۆمێنتی ڕاستەقینە و عەقڵانیانەشی هەبێت و ئەوەندە کار بۆ جوڵاندنی سۆز و عاتیفەی شۆڕشگێڕیی و سەرمایە ڕەمزییەکانی ڕابردووی نەکات.
کورد هەمیشە کارتێکراو بووە و کارێکی نەکردووە بە ئاڕاستەی درووستکردنی جووڵەی ستراتیژیی و پەیوەندوی سیاسی بەهێز لەگەڵ دەوڵەتان، لە ئێستاوە ئەگەر هەرێمێکی بەهێزی دەوێت پێویستی بە پەیوەندیی و لۆبی بەهێزیش هەیە لە ڕووی دیپلۆماسی و ڕاگرتنی باڵانسی سیاسەتی دەرەوە بۆ پاراستنی شوناس و قەوارە فیدراڵییەکەی، چونکە دۆخی شپرزی سیاسی و فەوزا لە ناوخۆی ئێراق و ناوخۆی هەرێم، هیچ لەبار نین بۆ ئەوەی کورد خۆی بپارێزێت و هاوبەشێکی ڕاستەقینەی حکومڕانیی بێت لە ئاییندەی ئێراق و بگرە ئەزموونەکەی لە بەردەم مەترسیشدایە. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 560 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 09-01-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-01-2022 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 28-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 29-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 560 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.36 چرکە!