图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,163
书籍 19,170
相关文件 96,567
Video 1,317
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دەنگدان چی دەگۆڕێت لە ئێراق؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەنگدان چی دەگۆڕێت لە ئێراق؟

دەنگدان چی دەگۆڕێت لە ئێراق؟
$دەنگدان چی دەگۆڕێت لە ئێراق؟$
#ئاسۆ عەبدوللەتیف#
#13-09-2021#
ئێراقی ئێستا نە سەروەرییەکی بەهێزی هەیە، نە ئابووری بەهێز و ئاساییش و ئارامی، ئەمە سێ فاکتەری زۆر گرنگن بۆ شکستی دەوڵەت. ئەوەشی کە دەوڵەت رادەگرێت هەر بریتییە لە سێ فاکتەر و بنەمای سەرەکیی، سەروەریی و ژێرخانی ئابووری و ستراتیژی دوورمەودا، ئێراق ئەوەشی نییە. ئەوەی هەیەتی ئابوورییەکی ڕەیعیی - مێگەل، دۆشین، بەرخۆری پارەی نەوت و موفتی ئامادە و پاڵاوگە نایاساییەکانە.
ئێراق خەیاڵدانێکی نەگۆڕ و کۆنکرێتیی هەیە و هەرگیز بە پڕۆسەکانی هەڵبژاردن ناگۆڕێت، بەکوورتی ئێراقی حاموڕابی و یاساکان و حەزارەتی ڕابردوو ئێستا ئیتر بۆ هەڵبژاردن ناشێت، چونکە هێز و میلیشیای چەکدار و ئەقتابگەلی گەورە هەن لەدەرەوەی یاساو دەسەڵاتیان لە یاساکان بەهێزترە. لە کۆنترۆڵکردنی ناوچەی سەوز و ماڵەکەی مستەفا کازمییدا دەرکەوت #حەشدی شەعبی# سوپای قوڵی دەوڵەتی مەزهەبییە و بەشێکە لە سیاسەتی مەرجەعیەتی قوم و نەجەف و خۆیان نەک بە ئەڵتەرناتیڤی دەوڵەت دەزانن بەڵکوو دەوڵەتەکە خۆیانن.
بینیمان ڕۆژی #26-05-2021# بەغدا و کازمی شەو و ڕۆژێکی ڕەش و درێژ و پڕلە شەرمەزارییان بەڕێکرد و یاساو ڕێسایان بەتەواوی خستە خزمەتی چەکدارانی حەشدی شەعبی و فەرماندە شەعبییە پۆپۆلیستەکان. ئەوکاتەی دژەتیرۆری ئێراق قاسم موسڵح فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبیان بە ماددەی 4ی تیرۆر لە ناوچەی دۆرەی باشووری بەغدا دەستگیرکرد. حەشدی شەعبی ئیتر مانۆڕو یارییەکەی دەستپێکرد و نمایشە گەورەکەی کرد و کازمی ناچارکرد بچێتە ژێرەوەی یاساکانی ئەوان، لەکاتێکدا حەشدی شەعبی یاسای بۆ دەرکراوە لە 2016 و بودجەی خەیاڵی حکومەت و بیرە نەوتەکانیشیان لەژێر دەستیدایە ئیتر هەر کابینە و سەرۆکوەزیرێک بێت لە داهاتوو بەهەڵبژاردنیش یان خۆیانن یان ڕادەست و بێ کاریگەرە لە بەردەم بڕیار و هەژموونەکانی حەشدی شەعبی و کاراکتەرە سەربازییەکانی ( فەتح و گرووپەکانی نوجەبا و حیزبوڵڵاو ڕەبعەڵا و عەسائیبی ئەهلی ماف و فەرماندەکانی دەرەوەی حکومەت) دەرکەوت هەر ئەو هێزە ڕاستەقینەی سێبەریش بوو نەیهێشت کازمی خۆی بەربژێر بکات.
لەدوای پڕۆسەی ئازادیی هیچ جارێک لە ئێراقدا هەڵبژاردن بە ڕێکاری یاسایی و لەکاتی خۆیدا نەکراوە، هیچ ڕاپرسی و هەڵبژاردنێکیش بەبێ دەستێوەردان و ساختەکاریی ڕووینەداوە، لە مێژووی ئێراقدا بە یەکەمین هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی و یەکەمین ڕاپرسی دەستوورییشەوە کە بۆ نووسینەوەی میساقی دەستووریی وڵات ئەنجامدرا لە ساڵی 2005.
ئەو هەڵبژاردنەی دادێ، #10-10-2021#، کاردانەوەیە و پڕۆسەیەکی دیموکراسی ئاسایی نییە بۆ وڵاتێکی ئارام، لەژێر فشاری تووندی ئەمریکادایە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەکە تا شەرعییەت بدرێتە حوکمڕانییەکی یاسایی و دەستووریی لەبری ئەو دەسەڵاتە جەبریی و پاشاگەردانیی و زنجیرە کودەتایەی کە حەشدی شەعبیی دەمێکە دەستی داوەتێ و دەبێ کۆتایی بێت، بەڵام ئایا دەستەی حەشد ئەوەندە دەسەڵات و سێبەریی فراوان بێت هەڵبژاردن چۆن تەندرووستانە دەکرێت بەبێ دەستوەردان؟
ئەوەی مەترسییە لە ئێراق، لەسەر داهاتووی تاک و مەدەنییەت و دیموکراسی و فەزای ئازاد فاشیزمی خەوتووە. فۆڕمێک لە شێوەی سێبەری بەعسیزم کاری پێدەکرێت، بەڵام بە ڕەنگی مەزهەبگەراوە، ئەمریکا هەڵبژاردنی دەوێت بۆ مەبەستی خۆی، نیگەرانی هەڵبژاردن و ساختەکاریی و ئازادییش نییە، ئەمەریکا دەستی پۆڵاین و سێنتراڵیزمیی دەوێ، لەبری قاچی نەرمی دیموکراسیەت و مێشکی ئەکادیمیی و تەکنۆکرات لە کەوانەیەکدا ئەکادیمیستە زانکۆییەکان، وەک چۆن لە ئەفغانستان، میسر، تونس و سعودیە هەمان کاری کرد و تەنانەت لە تورکیاش سیکۆلاریزمی نەویست و بەکاریزماکردنی ئەردۆغان و کاڵکردنەوەی ئازادییەکان و دیموکراسی کردە مۆدێل.
ئەم ئێراقە با سەرۆککۆمار و سەرۆک ئەرکانەکەشی کورد بێت، ئەوە ڕۆتینه و 50 ساڵ پێش ئێستاش کورد لە بەغدا‌ پلە و پایه و شالیار و وەزارەتخانەی هەبووە، جێگری سەدام کورد و جێگری ئەتاتورکیش هەر کوردبوو، دەیان پۆستی باڵای دیکە، بیرکردنەوەی سەپاندنی دەسەڵات بۆ سەر ئەم هەرێمه بە تەنیشت پۆستی باڵای کوردەکانەوە دزەی کرد‌، هێشتا خەونی فاشیزم و دژە ئازادی و دیموکراسی لە خەیاڵدانی نوخبەیەکی دەسەڵاتداردایە‌، کەواتە دەبێت خەیاڵدانەکە بگۆڕێت ئینجا هەڵبژاردن تامی خۆی هەیە، ئەگەرنا دەبێت بگەڕێینەوە بۆ مەنتیقی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و نوێ و بەردەقارەمان، کورد توانای هەبێت دەبێ دەستکاری عەقڵیەتەکان بکات‌، دەنگ و کورسی پەڕڵەمان هیچ نییە تۆ هەر نەتەوەی دووەمیت، ماف و خواست و فیدراڵی بۆ نەتەوەی دووەم هەڵبژاردن و پەنجا کورسی پەرت و بڵاوی حیزبی و ڕاجیاواز زامنی ناکات، بە گۆڕینی ئەو میتۆد و مۆدیلە دەبێت، کە هێشتا ئێراقی پێوە پەیوەستە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览165
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 13-09-2021
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 13-09-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 28-03-2023
本文已被审查并发布( ئەمیر سیراجەدین )on29-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览165
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,163
书籍 19,170
相关文件 96,567
Video 1,317
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!