پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,471
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,167
فایلی پەیوەندیدار 96,495
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
فەلسەفە لە تراکتاتۆسدا
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فەلسەفە لە تراکتاتۆسدا

فەلسەفە لە تراکتاتۆسدا
فەلسەفە لە تراکتاتۆسدا.
#دڵشاد حامید دەروێش#
فەیلەسوفی مەزنی نەمسایی لۆدڤیگ جۆزێف یوهان قتگنشتاین ( Ludwig Josef Johann Wittgenstein 1889 – 1951 ) بۆ یەکەمجار شاکاری لێکۆڵینەوەیەکی لۆژیکی فەلسەفی ( تراکتاتۆس ) ی لە ساڵی ( 1921 ) بە زمانی ئەڵمانی بڵاوکردەوە ، ئەم پەرتووکە قەبارە مامناوەندە بە بانگەشە پەڕگیر و تێگە و تیوریا بنەغەیی و ڕادیکاڵەکانی بووەتە خاوەن شوێنپەنجەی حاشاهەڵنەگر لەسەر تەواوی فەلسەفەی زانست و کاریگەریەکی بەرچاوی لەسەر ڕەوتی پۆزەتفیستی لۆژیکی ( Logical Positivism ) بەتایبەت ئەندامانی بازنەی ڤیەنا ( Vienna Circle) داناوە ، نەک هەر ئەوەندە بگرە تا نهاش ئەم دەقە ناوازەیە و بابەتی مشتومڕ و گفتووگۆ و گەنگەشەی گەرم و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی ناوەند و خانەکانی فکر و فەلسەفەیە لە تەواوی جیهاندا .
تراکتاتۆس نوێنەرایەتی قۆناغی یەکەمی بیروبۆچوون و تێڕامانە فەلسەفیەکانی ڤتگنشتاین دەکات ، بەشی دووەمی فەلسەفەکەی کە خۆی لە پەڕتووکی ( لێکۆڵینەوە فەلسەفیەکان ) دا گەڵاڵە دەکات بەهیچ جۆرێک تەواوکەر و درێژەپیدەری سەرەتای گەشتە فەلسەفیەکەی نییە.و هیچ ڕایەڵبەدنییە. لەنێوان ڤتگنشتاینی تراکتاتۆس و ڤتگنشتاینی لێکۆڵینەوە فەلسەفیەکاندا بەدیناکرێت تەنیا ئەوە نەبیت کە دواجار هەردووکیان کارکردنێکن لە یەک کێڵگەی فەلسەفیدا ، بەڵگەشمان بۆ ئەمە توڕهەڵدانی زۆرێک لەو تیۆریا و تێگە بنەڕەتیانەیە کە لە تراکتاتۆسدا بانگەشەی بۆ دەکردن و وێنەیەکی ستاتیکی و ڕەقهەڵهاتووی زمانیان دەنەخشاند ، هەرچی وێنە و چەمکاندنی زمانە لە لێکۆڵینەوە فەلسەفیەکاندا ڕەهەندیکی داینامیکی هەیە و زمان زیاتر پەیوەست کراوە بە بەکارهێنانەوە و لە ڕێگەی چەمکی (گەمەکانی زمان – Language Games ) چەمک و بیژە و وشەکان بە زیاد لە ڕێگە و شێوازیک بەگەڕدەخرێن. 1
تراکتاتۆس ڕووی شێوەییەوە بەڕەچاوکردنی پرەنسیپی گوێزانی ئۆکام (Occam’s Razor) 2 ولە ڕێگەی دەستەواژەی کوورت و پوخت و چرەوە دارێژراوە ، هەر دەستەواژەیەکیش یاخود بڕگە و ئایدیایەک ژمارەی تایبەت بەخۆی وەرگرتووە ، ڕەنگە هەر ئەم کوورتبێژی و چڕبێژیەش هۆکاری ئەو ناڕوونی و ڕاجیایی و دیدڵێڵیە بێت کە توێژەرانی ئەم پەڕتووکە لەمەڕ چەمکهایەکی وەک ( شت ، جیهانی دەرەکی ، فاکتی ئەتۆمی و … هتد) دەرگیری بوون و بەناچاری دەست و پەنجەیان لەتەکدا نەرم کردووە ، بەهەرحاڵ ئەمە بابەتیکی دیکەیە ناشێت لێرەدا لەسەری ڕاوەستین .
بەشێوەیەکی گشتی تراکتاتۆس لە 3 تێزی بناغەیی پێکهاتووە کە بریتین لە تێزەکانی ( 1-2-3-4-5-6-7 ) ، بەڵام بە بڕوای خاکیانەی بەندە ناتوانین ڕەهابێژی لەمەدا بکەین ، نەخاسمە ئەوەتا ڤتگنشتاین خۆی لە بڕگەی (0312 -4) دا دەنووسێت ( شیاوەکی پڕۆپۆزیشنەکان بەندە بە بنەمای نوێنەرایەتیکردنی بابەتەکانەوە ، بیرۆکەی بناغەیی من ئەوەیە کە: نەگۆڕە لۆژیکیەکان نوێنەرایەتی هیچ شتێک ناکەن) 3
1- میتۆدی شیکاری Analytic Method
میتۆدی کارپێکراو لە تراکتاتۆسدا میتۆدێکی شیکاریە (Analytic) ، ئەو دوو بابەتە سەرەکیەشی لە تراکتاتۆسدا شیکاری دەکرێن بریتین لە هەریەکە لە چەمکەکانی (جیهان) و (زمان) .
لە ڕووی زمانەوانییە.ە شیکردنەوە بە شیکردنەوەی شتی ئاوێتە دەگوترێت بۆ ڕەگەز و بنەما سەرەتاییەکانی . هەرچی لە ڕووی زاراوەییەوەیە بریتییە لە بەشکردنی شتێک ( فیزیکی یاخود مێنتاڵی ) بۆ بەشکانی لە بنچینە و تایبەتمەندییەکانی ، یان دابڕینی هێندێکە لە هیندێکی دیکە ، پاشان لێکۆڵینەوە و لیتوێژینەوەی یەک بە یەکی ئەم بەشانە بۆ گەیشتن بە زانین و درکپێکردنی پەیوەندی نێوانیان و پەیوەندیان بە هی دیکەوە . 4 کەواتە کەسی شیکار دواجار چاو لەوە دەبڕێت کە ڕەگەز و پێکهێنەرەکانی بابەتێک دەربخات و شۆڕبیتەوە بە ناواخنی ئەم یەکە و بنەما سادانەدا بەئامانجی دەستگەیشتن بە کۆمەڵێ زانیاری ورد لەمەڕ سرووشت و پەیوەندییەکانی ئەم ڕەگەزانە .
جێی خۆیەتی ئەوە بڵێین کە شیکاریخوازی تەنیا لە کایەی فەلسەفەدا وەگەڕناخرێت ، بەڵکوو میتۆدێکی دیاری نیو زۆرێک لە کایە گرنگەکانی دیکەی هونەر و زانستە و بەشێوەیەکی گشتیش دابەش دەبیت بۆ دوو جۆری سەرەکی:
$شیکردنەوەی ئەستوویی$
لێرەدا بابەتی شیکراوە ئەستووییە و وەک دیاردەیەکی فیزیکی – مادی لە دونیای دەرەکیدا خۆی دەردەخات، نموونەش بۆ ئەم جۆرە شیکردنەوەی ئاوە (H2O) بۆ هەریەک لە ڕەگەز و توخمە سەرەکیاکەنی (H) و (O) .
شیکردنەوەی ئەقڵی یاخوود لۆژیکی
شیکردنەوەی ئەقڵی دەکەوێتە سەر بەبەتێکی نائەستوویی یاخوود بابەتە ئەقڵی و لۆژیکیەکان، بۆ نموونە ئەوەی کە فەیلەسووفی گەورە ئیمانوئێل کانت (1724-1804) دەیکات لە دابەشکردنی بڕیارەکان بۆ پێش ئەزموون (A priori) و دوای ئەزموون (A posteriori) لێکۆڵینەوە و قاڵبوونەوە و ڕۆچوون بە ناواخنی هەریەکەیاندا پڕۆسەیەکی شیکاری ئەقڵی یاخوود لۆژیکی بوو، بە هەمان شێوە شیکاری زمان لەلای ڤتگنشتاین سەر بەم جۆرەی شیکاریە.
2- تێگە وتیوریا بناغەییەکان لە تراکتاتۆسدا
$جیهان$
ڤتگنشتاین سەرەتا بە شیکردنەوەی جیهان گەشتەکەی سەر ڕێگا دەخات ، ئەو پێیوایە جیهان هەموو ئەوەیە کە لەوێیە ( تراکتاتۆس: 1 ) و کۆی فاکتەکانە (Facts) نەک شتەکان (تراکتاتۆس: 1-1) ، جەغد دەکاتەوە و دەنووسێت جیهان شیدەبێتەوە بۆ فاکتەکان ( تراکتاتۆس: 2 – 1) ، فاکتەکانیش فاکتی سەرەتایی- ئەتۆمین (تراکتاتۆس: 2) ، ئێرەش دواسنوورە کە پڕۆسەی شیکاری دەیگاتێ ، بەمانایەکی دیکە فاکتە ئەتۆمیەکان بچوکترین یەکەی لۆژیکی جیهانن ، ئێمە دەتوانین فاکتە ئاوێتەکان ( لێکدراوەکان ) شیبکەینەوە بۆ فاکتی ئەتۆمی ، وەلێ فاکتی ئەتۆمی تەعبیرە لە سادەیی لە ئەوجی خۆیدا و قابیلی شیکاری نییە.، بەڵام فاکتە ئەتۆمیەکان چین ؟!
بەبڕوای ڤتگنشتاین فاکتە ئەتۆمیەکان بریتین لە پێکەوەبەستنی شتەکان (تراکتاتۆس: 01 – 2 ) ، بێژەی ( پێکەوەبەستن ) یش ئەوە دەگەیەنێ کە تەنیا ڕەگەزی فرەیی شت ( شمەکەکان ) ڕۆڵ نابینن لە درووستکردنی فاکتە ئەتۆمیەکاندا ، ئاشکرایە کۆمەڵێک شمەک بەبێ بوونی هاوبەندی و پەیوەندییەک فاکت درووست ناکەن ، هەروەک چۆن واژەکانی ( زایەڵە ، چرپا ، کازیوە ، پێنووس ) ناتوانن ببنە دەستەواژەیەکی واتا بەخش لە زماندا ، کەواتە فاکتە ئەتۆمیەکان بریتین لە کۆمەڵێک شت بە ڕێکخستن و پێکەوەبەستنێکی دیاریکراو . بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوەبین کە ( شت) لێرەدا ڕەگەرێکی شیکراوە نییە.، شت – شمەک زادە و دەرەنجام و لێکەوتەی شیکاری فاکتە ئەتۆمیەکان نییە.، ڕاستە شت واتای ناوە (تراکتاتۆس: 203 – 3 ) ، وەلێ (شت) بۆ ئەوەی (شت) بێت دەبێت لە فاکتێکدا بێت ، فاکتەکان ئەو چوارچێوەیەن کە تیایاندا (شت) دەچەمکێندرێت و وێنا دەکرێت ، وەک ڤتگنشتاین لە بڕگەی) 011 – 2 ) دا دەڵێت: بۆ شت گەوهەریە کە بتوانێت بەشێک بێت لە فاکتەکان ، بە کوورتی تەسەوری بوونی ( شت ) ناکرێت گەر توخمێک ، ڕەگەزێک ، بەشێک ، یاخود پێکهێنەرێک نەبیت لە هاوکیشەیەکی دیاریکراودا ، بێژەی ( ئاسمان ) شت نییە.تا خۆی نەخزێنێتە دووتوێی فاکتێکی وەک ( ئاسمان ساماڵە ) .
$زمان$
زمان کۆو سەرجەمی پڕۆپۆزیشن یاخوود دەستەواژەکانە ( تراکتاتۆس: 4) ، وەکچۆن پێشتر بینیمان کە فاکتی ئەتۆمی بچوکترین یەکەی شیکراوەبوو ، لێرەشدا پڕۆپۆزیشنە سەرەتاییەکان – ئەتۆمیەکان دوا سنووری پڕۆسەی شیکارین .
خالیک کە فتگنشتاین پیداگیری لەسەر دەکات و لە ڕیزی حەوت تێزە بناغەییەکاندا جێپیدەگرێت ئەوەیە کە پڕۆپۆزیشنە لێکدرەوەکان هاوبەندی ڕاستی پڕۆپۆزیشنە ئەتۆمیەکانە ، وەلێ پڕۆپۆزیشنی ئەتۆمی هاوبەندی ڕاستی خۆیەتی (تراکتاتۆس: 5) ، بەو مانایەی ڕاستی و درووستی پڕۆپۆزیشنی ئاوێتەی (D K) پەیوەست و هاوبەندی ڕاستی هەریەک لە پڕۆپۆزیشنە ئەتۆمیەکانی (K) و (D) یە .
$تیوریای وێنەگری زمان$
پەیوەندی زمان ( پڕۆپۆزیشن ) بە جیهانەوە ( فاکت ) پەیوەندی وێنەیە بە وێناکراوە وە ، ڤتگنشتاین لە بڕگەی ( 01 – 2 ) دا دەنووسێت: ئێمە بۆ خۆمان وێنەی فاکتەکان دەکێشین ، ئەم وێنە کێشانەی واقعیش دواجار لە زماندا گەڵاڵە دەبێت ، ئەمەش تیوری وێنەگری زمانە کە یەکێکە کە تیوریا هەرە بنەڕەتیەکانی تراکتاتۆس ( هەرچەندە دواتر لە پەڕتووکی لێکۆڵینەوە فەلسەفیەکاندا کە نمایندەی قۆناغی دووەمی هزری ڤتگنشتاینە لێێ پەشیمان دەبێتەوە و زمان زیاتر گرێدەدات بە بەکارهێنانەوە) .
سەبارەت بە چۆنییە.ی درووستبوونی ئەم وێنانەش لە بڕگەی (0311 ، 4 ) دا دەنووسێت ( ناوێک بەرانبەر بە شتێکە ، یەکێکی دیکە بەرانبەر شتێکی دیکەیە و لەنێوخۆیاندا بە یەکەوە بەستراونەتەوە ، تێکڕاییەکە وەک وێنەیەکی زیندوو فاکتەکان وێنا دەکات .
هەرچی پەیوەندی نێوان هزر و زمان و وێنەیە، ڤتگنشتاین لەو بڕوایەدایە کە زمان جەستەی وێنەیە و وێنەکانیش بیرۆکە و هزرن ، بۆ نموونە دەستەواژەکانی ( ئاسمان ساماڵە ) ، ( زەوی بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە ) هەر یەکەیان وێنەن بۆ فاکتێکی دیاریکراو ، یەکەمیان وینەی دۆخێکی تایبەتی کەشوهەوایە و دووەمیان وێنەی فاکتێکی کۆسمۆلۆجیمان نیشاندەدات ، ئەم وێنانە بیرۆکەن و لە زماندا خۆیان مانیفێست کردووە ، هەر لێرەشەوە دەگەینە ئەو دەرەنجامەی کە بیرۆکە و هزر هیچ نین جگە لە پڕۆپۆزیشنێکی پڕواتا . ( تراکتاتۆس: 3 و 4) .
$پڕۆپۆزیشنەکان$
سەرەکیترین پرسێک کە قتگنشتاین سەرگەرمانە لەتەکیدا دەرگیرە ( هەڵبەت لەنێو چەندین پرسی گرنگی دیکەدا ) بریتییە لەو جیاکاریەی کە لەنێوان ئەم سێ جۆرە لە پرۆپۆزیشندا دەیکات:
پڕۆپۆزیشنی پڕواتا: ئەمجۆرە لە پڕۆپۆزیشن وێنەی فاکتەکان دەگرن ، بەڵام مەرج نییە.ئەم وێنەیەی لەهەناوی پڕۆپۆزیشنەکەدا خۆی مەڵاسداوە وێنەی ڕاستەقینەی فاکتەکان بن ، پڕۆپۆزیشنەکان ( وینەکان ) وەک دەستەواژەگەلێکی پڕواتا شیمانەی ڕاست یاخود هەڵە هەڵدەگرن بەگوێرەی هاتنەوە و تەماهیکردن لەتەک ئەو فاکتانەی کە وێنایان دەکەن ، یاخود بەگوێرەی هاتنەوە لەتەک بوونی دەرەکیدا (تراکتاتۆس: 222 – 2 ) ، پڕۆپۆزیشنی ( ئاسمان ساماڵە ) واتابەخشە گەر ئاسمان ساماڵیش نەبێت ، لەبەر ئەوەی دواجار ئەم پڕۆپۆزیشنە قودرەت و پۆتاسیۆنی وێنەگرتنی فاکتێکی هەیە .
لێڕەشەوە دەگەینە بەرەنجامێکی بێئەنداز سەراسیمەکەر ئەویش ئەوەیە کە لەلای ڤتگنشتاین دەکرێت پڕۆپۆزیشن لەتەک فاکتە وێنەگیراوەکاندا نەیەنەوە یەک وەلێ واتابەخش بێت ، بەمانایەکی دیکە پرۆپۆزیشنی هەڵە دەکرێت واتابەخش بێت .
پڕۆپۆزیشنی بێواتا ( بۆش ) : ئەم جۆرەیان وێنەی فاکتەکان ناگرن ، کەواتە نە ڕاستن وهەڵەن لەبەر نەبوونی فاکتێک تا بتوانین بەرمەبنای کاری بەراوردکاری بکەین و حوکم لە درووستی بدەین ، وتاری میتافیزیکیش وەک بەشێک لە جەستەی فەلسەفە بەمانا کڵاسیکیەکەی دەچیتە ئەم خانەوە .
پڕۆپۆزیشنی دەر- واتا: ئەم جۆرە لەنێوان دوانەکەی دیکەدا جێدەگرن، وێنەی فاکتەکان ناگرن وەک جۆری یەکەم، وەلی بێواتاشنین وەک ئەوەی لەجۆری دووەمدا بینیمان ، ئەمانە پڕۆپۆزیشنە لۆژیکیەکانن کە بەبڕوای ڤتگنشتاین سەرجەمیان هاوبێژین ( تۆتۆلۆجی – تحصيل حاصل ) ، ئەمانە هیچیان نییە.بۆ گووتن ، ئەوەی دەشیڵێن بە ناچاری درووستە . بۆ نموونە دەستەواژەی (ئاسمان ساماڵە یاخود ساماڵ نییە.) ، درووستە بەشێوەیەکی پێشینەیی (A priori) ، هەمان حوکميش درووستە سەبارەت بەوەی پێێدەگوترێت دژیەکی وەک دەستەواژەی ( ئاسمان ساماڵ و ساماڵ نییە.) .تراکتاتۆس (461 – 4 و 464 – 4 و 1 – 6 و 11 – 6)
جێگەی خۆیەتی لێرەدا ئاماژە بەوە بدەین کە خاڵی هاوبەش لەنێوان جۆری دووەم و سێیەم ئەوەیە کە هیچیان وێنەی فاکتەکان ناگرن ، ئەم دوو جۆرە تەنیا بوونێکی زمانەوانیان هەیە ، هیج پردێک بە واقیعەوە نایانبەستێتەوە ، بەپێی ڕێسا گشتییەکەی ڤتگنشتاینیش ئەوەی خۆیدەربخات و فاکت دەرنەخات ناتوانرێت بگوترێت ، ئەوەشی نەشتوانرێت بگوترێت پێویستە بێدەنگەی لێبکەین ، وەلێ جیاوازیشیان هەیە و لەبەشەکانی داهاتووداو لە شوێنی گونجاوتردا ئاماژەیان بۆ دەکەین .
3- فەلسەفە لە تراکتاتۆسدا
دوا ئامانجی تراکتاتۆس وەک لە پێشەکیەکەیدا ئاماژەیەکی سەرپێی بۆ کراوە بریتە لە دیاریکردنی ئەوەی کە دەتوانرێت بگوترێت ، سەرەنجام دەسنیشانکردنی ئەو سنوورەش کە پێویستە بێدەنگەی تێدا بکەین . بە بروای ڤتگنشتاین پڕۆپۆزیشنەکانە فەلسەفیەکان لە گوتن نەهاتون و لە بڕگەی ( 003 – 4 ) دا دەنووسێت: زۆربەی پرسیار و دەستەواژە فەلسەفیەکان ڕاست یاخود هەڵە نین ، بەڵکوو بێواتان .. بۆیە بە بروای ئەو پێویستە فەلسەفە چاوببڕێتە شرۆڤە و ڕونکردنەوەی بیرۆکە و ئایدیاکان ، فەلسەفە ناشێت و ناکرێت خۆبە خۆ شتێک بڵێت ، تاکە کاری ئەو بریتییە لە شرۆڤە و ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە گوتراوە ، بەواتایەکی دیکە فەلسەفە تەنیا ڕەخنەگرتنی زمانە ( تراکتاتۆس: 0031 – 4 ) ، لە کۆتا بڕگەی تراکتاتۆسیشدا ( بڕگەی 7 ) کە زیاتر لە ئامۆژگاری دەچێت ڤتگنشتاین دەنووسێت: ئەوەی مرۆڤ نەتوانێت لەبارەیەوە بدوێت، پێویستە بێدەنگەی لێبکات .
$میتافیزیک$
بەشێوەیەکی گشتی فەیلەسوفەکان لە دیدگایەکی میتافیزیکیەوە گەشتە فەلسەفیەکانیان دەسپێدەکرد، وەلێ لە فەلسەفەی مۆدێرندا – بەتایبەت – شاهیدی ئاقار و ڕەتێکی تولانی فەلسەفین کە دژی بە میتافیزیک کاردەکات ، ئیمانوئێل کانت لە دیارترینی فەیلەسوفانی ئەم ڕەوتەیە و پەڕتووکەکەی ( ڕەخنە لە ئاوازی پەتی ) یش باشترین بەڵگەیە بۆ ئەمە ، وەلێ کانت پاش ئافەرۆز کردن و توڕهەڵدانی میتافیزیک لەدەرگاوە ، کەچی لە پەنجەرەوە و لەرێگەی چەمکگەلێکی وەک ( ئازادی ) و ( فەرمانی ڕەها ) و ( ویستی چاکە ) و چەندانی دیکەوە جارێکی دیکە میتافیزیک دەخزێنێتە نێو سیستمە فەلسەفیەکەیەوە . ئەم ڕەوتە درێژە دەکێشی و ڕادیکاڵتر دەبێت ، بەشێوەیەک لە بازنەی ڤیەنادا دەگاتە ئەوجی خۆی 5 ، کاتێک کە فەیلەسوفانی بازنەکە بانگەشەی ئەوەیانکرد کە فەلسەفە تا ئەو سەردەمە بەم سێ جۆرە لە کێشەوە دەرگیر بووە: 6
A – کۆمەڵێک کێشە و پرسیار دەربارەی بابەتە ئەزموونی ئیمپریکی ، ئەمانە کێڵگەی زانستە ئەزموونییە.انن .
B – هەندێک پرس و کێشەی پەیوەندیدار بە زمانەوە ، ئەمانە دەکرێت لە ڕێگەی ڕوونکردنەوەی چەمک و دەستەواژە و پڕۆپۆزیشنەکانەوە دەربازبین لێیان .
C – پرس و کێشەی میتافیزیکەکان ، کە بێوەڵامن .
بەمشێوەیە کۆڕ یاخود بازنەی ڤیەننا نەک هەر خۆیان لە میتافیزیک تەرێز دەکەن ، بەڵکوو بەیداخی مەرگی فەلسەفەشیان بەرزکردەوە . ڤیتگنشتاینیش سەر بەم ئاقارە فەلسەفیەیە ، وەک ئاماژەمان پێدا لەلای ئەم جیهان ئەوەیە کە لەوێیە و کۆو تێکڕای فاکتەکانیشیەتی ، واتە ئەوەی هەیە فاکتە و هەڵکەوتەی لە ئارادابووە ، ئەم دیدگا ئۆنتۆلۆژیە بۆ جیهان بە تەواوەتی میتافیزیک دووردەخاتەوە ، بەوپێیەی فەکتەکان پێکەوەبەستنی شتەکانن . لێرەشەوە دەگەینە ئەو ئەنجامگیریەی کە جیهانێکی وەک جیهانی فۆڕمەکانی پلاتۆ و نۆمینای کانت و جیهانی ویست لای شۆپنهاوەر بوونی نییە.، ئەوەی هەیە ئەم جیهانە و فاکتەکانییە.ی . بەکوورتی میتافیزیک یاخوود وردتر بڵێین ئەو فۆڕمەی میتافیزیک کە هەڵگری بانگەشەی جیهانێکی دیکەی نائەستووییە جێگای نییە.لە تراکتاتۆسدا .
$ئاکار و ئێستاتیکا$
بەبڕوای ڤتگنشتاین دەستەواژە و بنەما نۆرماتیڤەکان لەوانەن کە ناشێت بگوترێن ، ئەمەش دەرەنجام و لێکەوتەیەکی حەتمی چەسپاندنی تیوریای ( وێنەگری زمانە ) . لەبەر ئەوەی پڕۆپۆزیشنە ئاکاری و ئێستاتیکیەکان ناتوانن وێنەی فاکتەکان بگرن . (تراکتاتۆس: 42 – 6 و 421 – 6 ) .
ڤتگنشتاین پێی وابوو کە دوالیزمەی ( چاکە – خراپە ) ، بوونێک نین لە جیهاندا و خاسیەت و تایبەتمەندی جیهان نین ، جیهان لە خودی خۆیدا- گەر بۆمان هەبێت ئەم بێژە کانتیە وەگەڕخەین – نە چاکە نە خراپ ، نە جوانە نە ناشرین ، ئەوەشی سەرچاوە و کانگای چاکە و خراپە سوبێکتە ( Subject ) و ئەمیش سەر بە جیهان نییە. بەو مانایەی کە جیهان خالیە لە حوکمی ئەخلاقی ، لەبەر ئەوەی دواجار ئەخلاق و ئێستاتیک وابەستەی خوودن و خودیش سەر بە جیهان نییە.، ئەو وەک چاو وەهایە، شتەکان دەبینێ وەلێ خۆی ناکەوێتە بواری بینینەوە ( تراکتاتۆس: 41 – 6 و 631 – 5 و 63331 – 5 ) .
$لۆژیک$
پڕۆپۆزیشنە لۆژیکیەکان هاوبێژین
پێشتر ئاماژەیەکی خێرامان بۆ ئەەوەکرد کە لۆژیک لە تراکتاتۆسدا بریتییە لە هاوبێژی ( تۆتۆلۆژی) و دژیەکی (پارادۆکس) ، ئاماژەشمان بۆ ئەوەکرد کە ڕاستی و درووستی هەریەک لەم دوانە وابەستەی فاکتەکان نییە.، پڕۆپۆزیشنە تۆتۆلۆژیەکان بە شێوەیەکی پێشینەیی درووستن و ناکۆکەکانیش نادرووست ، یاخوود وەک ماک دونوە (Mc Dounough) دەڵێت: لە هاوبێژیدا ئێمە لە بەردەم ئاماژەدان بەخوود داین 7 ( Self- Reference ) ئاماژەدانیش بە خوود بەو مانایەی کە دەستەواژە لۆژیکیەکان هەڵگری وەڵامی ( ڕاست یاخوود هەڵە ) بوونی خودی خۆیانن بەبێ کاری بەراوردکاری لەتەک فاکتێکی دەرەکیدا .
نەگۆڕە لۆژیکیەکان نمای هیچ نین
هەرچەندە نەگۆڕە لۆژیکیەکان پەیوەندی و وابەستەیی لەنێوان پرۆپۆزیشنەکاندا دادەمەزرێنن ، بەڵام خودی خۆیان نوێنەرایەتی هیچ ناکەن . (تراکتاتۆس: 42 – 5 )
پڕۆپۆزیشنە لۆژیکیەکان وێنەی جیهانن
لە بەشەکانی ڕابردوودا پرسیارێکمان وروژاند ، ئەویش ئەوەبوو کە بۆچی پڕۆپۆزیشنە دەرواتاکان ناچنە خانەی ( بێمانا ) وە؟ ! یاخوود جیاوازی چییە لەنێوان پرۆپۆزیشنە دەرواتا و بێواتاکاندا ؟
گەر بەوردی ڕۆبچینە ناواخنی تراکتاتۆسەوە دەبینین کە ئەم جۆرە لە دەستەواژە بەتەواوی خۆی لە جیهان دانەبڕیوە، لەڕاستیدا هەمانگۆی و ناکۆک بێواتانین، بەڵکوو ئەوان سەر بە جیهانی سومبولین وەکچۆن سەر بە ڕێبازی سیمبولی ژمارەیە ، یاخود ئەوان دەرخەری لۆژیک و پەیکەری جیهانن. وبیرکاریش وەک میتۆدێکی لۆژیکی سەربەم جۆرەیە و هیچ دەرنابڕێت . ( تراکتاتۆس: 124 – 6 و 2 – 6 و 21 – 6 )
4- زانست وەک تاکە کایەی گوتراو
بە بڕوای ڤتگنشتاین جگە پڕۆپۆزیشنەکانی زانستە سروستیەکان سەرجەم پڕۆپۆزیشنەکانی دیکە بەتایبەت فەلسەفیەکان لە گوتن نەهاتوون، ئەو لە بڕگەی ( 11 – 4 ) دا دەنووسێت ( تێکڕای دەستەواژە پڕماناکان سەرجەمی زانستی سرووشتە یان تێکڕای زانستە سرووشتییەکانن ) .
ئەوپرسیارەی کە خۆیقوتدەکاتەوە لێرەدا ئەوەیە کە ئایە خودی تراکتاتۆس لە گوتن هاتووە ؟ مەگەر خودی تراکتاتۆسیش لەدەرەوەی پڕۆپۆزیشنەکانی زانستە سرووشتییەکان نییە.؟
کاڕل پۆپەر ( 1903 – 1994 ) بۆ خۆ دەربازکردن لەڕەخنەیەکی هاوشێوە پەنا بۆ ئەوەدەبات کە پڕەنسیپی 8 ( فۆلسەفایبڵیتی Falsifiability) , کە بەبڕوای ئەو داوپێنگی جوداکردنەوەی زانستە لە نازانست دەکەوێتە بۆتەقەی فەلسەفەی زانستەوە نەک خودی زانست ، واتە ناتوانین ئەم پڕەنسیپە بەسەر خۆیدا بچەسپێنین ، لەبەر ئەوەی ئەوە زانستە کە دەبیت ملکەچی ئەم پڕەنسیپە بێت نەک فەلسەفەی زانست . 9
هەرچی ڤتگنشتاینە بەمشێوەیە دەرگیری ئەم پرسە دەبێت و لە بڕگەی ( 54 – 6 ) دا دەنووسێت: دەستەواژەکانم بەو ڕێگایە ڕووندەکەمەوە ، کە کەسێک لەمن تێدەگات لە کۆتایدا بەبێ واتایان دەزانێ، ئەگەر بەهۆیانەوە سەرکەوێتە سەرەوە تێیان دەپەڕێنێ ( ئەو دوای ئەوەی کە سەردەکەوێ وەک پەیژە پڕێی دەدات ) .
1- بۆ زیاتر بڕوانە: لودفيک فتغنشتاين, تحقيقات فلسفية , ترجمة: د . عەبد الرزاق بنور , مرکز دراسات الوحدة العربية , بيروت 2007 , الفقرتان (1 و 2) .
2 – بە گوێرەی ئەم بنەمایە ناتوانین بوونەوەر و شتەکان بەبی هیچ بیانوویەک زیاد و فرە بکەین . بۆ زیاتر لەمەڕ ئەم پرەنسیپە بڕوانە: جميل صليبا , المعجم الفلسفي – الجزء الثاني . دار الکتاب اللوبناني . بيروت , 1982, ص 469.
3- لۆدڤیگ ڤتگنشتاین، توێژینەوەیەکی لۆجیکی فەلسەفی ( تراکتاتۆس ) وەرگێڕانی لە ئەڵمانییەوە: د . حەمید عەزیز ، ناوەندی مێژوویی جەمیل ڕۆژبەیانی ، 2015.
4- جعفر الحسيني , معجم مصطلحات المنطق ( عربي – انجليزي – فرنسي ) , دار الاعتصام للطباعة والنشر , ب.س.ن, ص65.
5- لە ساڵی 1929 نامیلکەیەک لەژێر ناونیشانی (تێگەیشتنی زانستیانەی جیهان-کۆڕی ڤیەننا) بڵاوکرایەوە ، لە پێشەکیەکەیدا ناوی هەر یەک لە (هانزمان، ئۆتۆنیوران، ڕۆدۆڵف کاڕناب) هاتووە، ئەم نامیلکەیە یەکەم مانیفێستی (بازنەی ڤیەننا) بوو بەسەرۆکایەتی (مۆریتس شلیک) ، وتێایدا نیگەرانی خۆیان لەمەڕ بڵاوبوونەوە و پەخشبوونەوەی هزری میتافیزیکی و لاهوتی دەربڕیوە. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە: د . حەمید عەزیز ، فەلسەفەی سەردەم لە ئەوروپا ، چاپخانەی ڕۆژهەڵات ، هەولێر ، 2012، ل 160 و دواتر.
6- – هەمان سەرچاوەی پێشوو ، ل 164.
7- Mc Dounough, The Argument of the Tractatus, state University of New York, 1986, P.7.
8- بە گوێرەی ئەم بنەمایە بانگەشەیەک زانستیە گەر هات شیمانە و ئەگەری بەهەڵەخستنەوەی لەخۆگرتبوو .
9 – دکتۆر فاروق ڕەفیق، کۆرسی فەلسەفەی زانست ، کڵاسی تایبەت بە کاڕل پۆپەر، سلێمانی ، 2016.
[1]
ئەم بابەتە 497 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | wtarikurd.info 27-07-2016
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-07-2016 (8 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: زمانەوانی و ڕێزمان
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 27-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 27-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 27-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 497 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,471
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,167
فایلی پەیوەندیدار 96,495
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!