پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,046
وێنە 106,415
پەرتوک PDF 19,245
فایلێن پەیوەندیدار 96,889
ڤیدیۆ 1,378
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سەرە لاسەنگەکان و مێگەلیزم
تەڤی کوردیپێدیێ دزانی هەر ڕۆژەکە ڕوژژمێرا مە چ تێدا ڕیدایە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەرە لاسەنگەکان و مێگەلیزم

سەرە لاسەنگەکان و مێگەلیزم
ناونیشانی بابەت: سەرە لاسەنگەکان و مێگەلیزم
خوێندنەوەیەک لەسەر چیرۆکی سەرە لاسەنگەکان ی #ژیار جەهانفەرد - ژیار جیهانفەرد#
نووسەر: #شێرزاد حەسەن#

هەر لە سەرەتاوە پاڵەوانی چیرۆکەکە ماجەرای تراژیدیایەک بۆ ئێمە دەگێڕێتەوە کە لە پەرەگرافی یەکەمەوە لە ڕێگەی چەندین دیمەن و مێتافۆر و لێکچواندن کوشندەیی دۆخی نالەباری ئەم کەسەمان بۆ دەردەکەوێت، ئەوەی کە لە هەر شتێک پتر ئازاری دەدات دەنگەدەنگ و هەرا و زایەڵەیەک کە قەڵسی دەکەن، کە دیارە ئەو فەزایەی تێیکەوتووە ڕۆحپڕوکێن و خنکێنەرە کە دواتر دەزانین و بۆمان دەردەکەوێت کە شوێنێکە پتر لەو قەڵایە سەختگیرە دەچێت کە دەرچوون تیایدا مەحاڵە، کۆی فەزاکە قەڵاکە و هەم دادگاکەی “کافکا”مان بیر دەخاتەوە، بگرە کارەکتەرەکانیش لەوەدا لە یەکتری دەچن کە هەردووکیان گیرۆدەن و دادگایی دەکرێن، تاوانەکەشیان ئەوەیە کە ئەوان گوناهبارن چونکە هیچ گوناهێکیان نەکردووە، یان گوناهیان ئەوەیە کە خاوەنی خۆیانن و ڕۆشنانە بیر دەکەنەوە!

تاوەکووکۆتایی چیرۆکەکە ئەو هەرا و زایەڵە و دەنگە ناحەزە مێشکی دەرزیئاژن دەکەن کە وەک قورقوشمی تواوە دەرژێنە گوێچکەکانییەوە، ناچارە بۆ هەمیشە ئەنگوستەکانی بئاخنێتە کوێچکەکانییەوە، بە جۆرێک ئەو دۆخە دووبارە دەبێتەوە کە ئێمەی خوێنەریش حەزمانە گوێ دابخەین، ئێمە ئەو هەستەمان لا درووست دەبێت کە چیرۆکبێژەکە بە زگماک سەقەت بێت و قامکەکانی بە گوێچکەکانییەوە پەرچ و نووسابێتن، کە دیارە وەک کارەکتەری سەرەکی خۆی دەنوێنێت.

ئەوەی کە سەرنجراکێشە جیڕەی دەرگاکەش لەتەک زایەڵەی حەشاماتێک ئەوەندەی دیکە هەراسانی دەکەن، بەڵام کوشندەتریش لەوە ئەو خەمەیە کە دەرگاکە بۆ هەمیشە بە دیوی ناوەوەدا دەکرێتەوە نەک دەرەوە، کرانەوەی دەرگا بە دیوی ناوەوە نەک دەرەوە واتا هەر میوانێک و کەسێک بێتە ناوی ئیدی ئەگەری ئەوە دوورە بەختی یار بێت و سەرفراز بێت و بگەڕێتەوە ناو ئاوەدانی، ئێمە مەزەندە دەکەین کە دەلوێت ئەو شوێنە زیندان بێت یان شێتخانە یان هەر جێگەیەک کە کۆمەڵێک کەس تیایدا گیرۆدە و بەندەوار بن. واتا لە دەستپێکەوە ئێمە گومان و دڵەڕاوکێی ئەوەمان هەیە کە درامایەک و مەینەتییەک چاوەڕێمان دەکات، سەرەتایەکی بەزەخم و غەمهێن کە هەر زوو هێدمەگرتیمان دەکات!

ماندوێتی ئەو زاتە کە هێشتا ناوی نازانین، تووڕەیی و هەراسانبوونی بە دەست دەنگە ناحەزەکانەوە، چ سەرچاوەکەی مەردمگەل بێت یان شتگەلە بێگیانەکان، کە بوون بە مایەی گوێداخستن، لە پەرەگرافی دواتردا تێدەگەین کە چاوەکانیشی دادەخات و ناخوازێت پەرەستارەکە/سستەرەکە ببینێت کە کارەکتەری دووەمە لە ڕیزی دەرکەوتووەکانەوە، کە دیسانەوە بەو سستەرەش ناحەزە کە بە شەیتانۆکەیەک دەیشوبهێنێت کە ئیدی چەندین خەسڵەت و سیفەتی ناحەزی دەخاتە پاڵ کە ئێمەش ناچار دەبین بە دەرکەوتنی قەڵس بین، ئاخر ئەم بەندەوارەمان بە بۆن و دەنگ و ڕەنگ و ئاکار و لەش و لار و هەڵسوکەوتی ئەو خانمە نیگەرانە و تەواو دەهری بووە و دەبێت، لە کاتێکدا کە پەرەستار بە فریشتەی سۆز و میهر ناسراوە، پەیدابوونی پەرستارێکی ناحەز و هەڵگری چەندین خەسڵەت و ئاوەڵناوی دژوار بۆ خۆی زەمینەسازییە بۆ بوونی درامایەک.. یان کوشندەتر بێژین: تراژیدیا، پەرستار ناساغڵەمی و مەرگەمووشمان وەبیر دێنێتەوە. تا کۆتایی ئەو دەنگ و زایەڵە ناحەزە لە ناو کاسەسەری ئێمەش دەنگ دەداتەوە کە خودی ڕەوت و ساختکاری گێڕانەوەکە ئێمە داگیر دەکات، هاوشانی هەقایەتبێژ هەراسان دەبین.

ئاخر ئێمە و ئەو پێکەوە هەر پێنچ هەستەکانمان بریندار دەبن: بینین، بیستن، تامکردن، بۆنکردن و بەرککەوتن /لەمس، سەرباری برینداربوونی هەستی شەشەم گەر بڕوا بەوە بێنین سەرچاوەکەی ئەندێشەمەندی و خەیاڵدانێکی مرۆڤانەیە کە لەژێر ئەو زەخمە کوشندەی ژیانێکی دۆزەخ ئاسای پاڵەوانەکەمان کە تەنیا گوناهی ئەوە بووە کە گەرەکی بووە وەک بنیادەمێکی سەربەست و ئازا و تەندرووست هەر هەموو هەستەکانی بخاتە گەڕ بۆ جیاکردنەوەی جوانی لە ناشیرینی!

لە میانەی قۆناغێکی دیکە هەقایەتبێژی بەندەوار خۆی ڕادەستی “سەیالی زیهن/ تەوژمی ئاگاهی” دەکات کە لە بنەڕەتدا تێکەڵە بە نائاگاهییەک کە دەمانباتەوە سەردەمێکی زووتر کە ئاشنامان دەکات بە کارەکتەرێکی دیکەی هەراسانکەر و ڕۆحکێشی پاڵەوانەکەمانە کە بە هەردوو باری دەروونی و هەم جەستەیی ئازاری دەدات کە وا دەردەکەوێت لە پشتییەوە جەردەیەک لە دەستەڵاتداری ستەمکار گڕی بدەن کە نەخشە ڕەشەکەی دژی ئەو زاتە سەربخات کە نووسەر درەنگتر وەک برای خۆی ناسنامەکەیمان دەداتێ، ئەم خۆشەویستی ئەم تیمەیە کە پێگەی باڵایان هەس لە کایەی دەوڵەتداری، ئەم کە هەڵگری ناوی “غوڵام”ە، کە هەر واشە و هەڵگری مانای ناوەکەیە کە کۆیلەبوون و نۆکەرییە، نرخی خۆشەویستی و پشتگیری ئەم لەلایەن پیاوانی پێگەدار و دەستەڵاتپەرست لە هەرزانفرۆشی خۆی و خەڵک و خاکەکەیەوە هاتووە، کە لە ئاکامدا نازناوی “سەردارودەلە”ی پێدەبەخشن، ئەوەی کە هاوبەشە لەنێوان پەرستاری دژوار و براکەی ئەو سیخورمە وەشاندنەیە کە ئاماژە و نیشانەیەکە کە ئەم چ لە زیندان بێت یان بیمارستان، بەشی ئەم ستەمدیدەیی دەستەڵاتێکی نابینا و دڵڕەقە، ئەم تلاوەی دەستی دوو زاتە کە یەکێکیان سستەرێکە کە بە فریشتەی خۆشەویستی ناسراوە کە وا نییە، لاولاوە براکەی کە هاوخوێنییەتی کە بە خوێنی سەری بەندەوارەکەمان تینووە. ئەویش تاکە میکانیزمی بەرگری لە خۆی خامۆشی و نەبینین و نەبیستنە و بەس وەک تاکتیکێک بۆ مانەوە!

دوا قسەیەک کە پەرەستارەکە دەیدا بە گوێیدا ئەوەیە کە میوانی هەیە و دێن بۆ سەردانی کە نازانین ئەمەیان دۆستە یان دوژمن؟ ئەمیش بە سەرسامییەوە زار دەکاتەوە: سەردان؟

تا هەنووکە کۆی چیرۆکەکەمان هێمابەخشە بەوەی کە هەقایەتبێژ کەوتۆتە ناو فەزایەک کە هەم لە بیمارستان دەچێت و هەم زیندان کە بەزۆردارەکی لەلایەن دوو سەربازەوە ڕاپێچکراوە، بە سواری لۆرییەکی خەڵووز، کە مامەڵەیەکی سووکی دەگەڵ دەکەن تا دەگاتە بەردەستی ‘دکتۆر ڕەزا قولی’، گەرچی تا ئێستاکێ تاوانەکەی بۆ ئێمە شاراوە و پەنهانە، یان نەخۆشییەکەی عەقڵێیە یان جەستەیی؟ کە وا دەردەکەوێت کە دکتۆرەکە هەست دەکات کە ئەم ساغڵەمە، نە وەک توانستی عەقڵی و نە بە جەستە دەردەدار نییە، جوامێرانە دەرمانەکانی لێدەبڕیت کە ئەمەیان پاڵەوانەکەمان شاد دەکات، هەنووکە کەوتووینەتە ناو تانوپۆ و گرێچن و نهێنی پشت ئەم چیرۆکە کە بە خۆیەوە هەڵماندەواسێت، بەڵام دکتۆر هەر ئەوەندەی دەستەڵات هەیە و ناتوانێت ببێت بە فریادرەس!

ئەوانەی کە وا دەوری هەقایەتبێژیان داوە لە پەرستار و سەربازەکان و کارمەندانی خزمەتگوزاری بێجگە لە ئامێرد و ڕۆبۆت و مەردمگەلی قورمیشکراو هیچی دیکە نین، ئەمی فامیدە و پەڕتووکخوێن خەونییەتی کە پەیامەکانی بە گوێی هەموواندا بدرکێنێت، بەڵام بێسوودە کە ئەم چارەنووسی هاوبەشییەک دەگەڵ کۆمەڵێک شێت کۆیان دەکاتەوە کە لە هەوای خۆیاندان و پتر بەم عەقڵەوە وەک گاڵتەجاڕێک چاوی لێدەکەن، گەرچی خەریکە ببەزێت، بەڵام ئومێدبڕاو نییە، دڵی بەوە خۆشە کە ئەگەر تەنیا دایکی مابێت کە گوێی بۆ دەگرێت، ئەوە دەهێنێت کە کۆڵ نەدات، ئاسان نەبوو ڕاهاتن و خۆگونجاندن لەتەک شێتەکاندا.

نەخشەی هەڵاتن دەبێت بە خولیا وکەڵکەڵەی، بەڵام دوای بڕینی چەندین دەرگا و دیواری تۆکمە و بڵند، تا دەگاتە دوا دیوار، لەنێوان شێتخانەکە و هەم دونیای دەرەوە ڕادەمینێت و ورد دەبێتەوە، ئیدی دەگاتە ئەو بڕوایەی کە هەردوو لایان بێجگە لە شیتخانە هیچی دیکە نین، ئیدی دەخوازێت تا کۆتایی ئەزموونی ناو شێتخانەکە هەڵبژێرێت. گەرچی کەس نییە گوێێ بۆ ڕادێرێت، بەڵام ورەی بەرزە بەوەی کە ئەو ڕۆژگارە دێت پەیامەکەی بگات.

خودی ئەم هۆشیاری و ژیری و شکۆمەندییە بووە بە مایەی ئەوەی کە “غولام”ی برای چیرۆکبێژەکەمان لەتەک دەستەڵاتدارانی شار کە نەخشە و پلان دابنێن بە سازکردنی سیناریۆیەک کە وەک شێتێکی هار و خوێناوی پیشانی دونیای بدەن، دیارە بۆ ئەوانی گەمژە کەسێکی هۆشیار و ڕۆشنفکر مایەی ترس و هەڕەشەیە، ئەوانێک کە کۆمەڵگەیەکی مێگەل ئاسایان گەرەکە تا لێیانبخوڕن، سیناریۆکە زێدە خوێناوییە کە لەسەر خوانی خۆشەویستی و پاکی پاڵەوانەکە و دایکی بێگوناهی گۆبەندێک و گیچەڵێک دەسازێنن و دڕندە ئاسا گوێی دایکە دەبڕن و دەیتەپێننە ناو دەمی بەندەوارەکەمان بۆ سەلماندنی بەڵگەی شێتبوونەکەی کە ئیدی بە درێژایی چیرۆکەکە و ژیانی چیرۆکبێژ ئەم دیمەنە لە خەیاڵیدا دووبارە دەبێتەوە، بە واتا دایکە و کوڕە دەبن بە قوربانی دەستەڵاتدارە خوێنخۆرەکان!

کۆی دەنگ و زایەڵە و گۆبەندی سازکراو و ئازار و ئەشکەنجەی بێکۆتایی دەبن بە مۆتەکە و ئیدی ژیانی ناو شێتخانەکە و دۆزەخ ئاسای دوچاری “تراوما”یەکی هەمیشەیی دەکەن، ئەم بەردەوام خەریکی ئەوەیە بە قامکەکانی گوێچکەکانی دابخات، لە ڕاستیدا خودی پیاوانی دەوڵەت و سیاسەت کە غولام خۆی پێفرۆشتوون خاوەنی ئەو سەرانەن کە لاسەنگن و هەرگیز هاوسەنگ نابنەوە. خودی گەمژەیی و هەم ڕۆحی شەڕانگێزانەیان لە باوک و باپیرانیان بە میرات بۆ ماوەتەوە. هەڵبەتە سەرباری پیاوانی دەوڵەت و ‘غولام’ی برای، ئەوانەی کە خیانەتیان لە چیرۆکبێژەکە کرد هاوڕێ هەرە نزیکەکانی خۆی بوون کە پەڕتووکی پیدەبەخشین، بەڵام ئەوانیش وان لە ناو خێڵی ناسراو بە “سەرە لاسەنگەکان”.

ئەوەی کە گرنگە چیرۆکبێژی بەندەوارمان هەموو وردەکاری ئەو دراما و تراژیدیایە تۆمار دەکات کە لەو حەوت ساڵەدا دۆزەخی بە چاوی خۆی بینی، دواتر دایکە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ سەرفرازی کوڕەکەی، بەڵام نائومێدانە دایکی پێشبینی دەکات کە ئیدی تۆڵەی کوشندەتری لێدەکەنەوە کە ئەویشیان شآربەدەرکردنە وەک سزا و تۆڵە! [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 499 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی هاوچەرخ - 26-03-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 26-03-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیێن ئەدەبی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: چیرۆک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ئەمیر سراجەدین ) ل: 26-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 27-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 27-03-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 499 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,046
وێنە 106,415
پەرتوک PDF 19,245
فایلێن پەیوەندیدار 96,889
ڤیدیۆ 1,378
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.516 چرکە!