پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,034
وێنە 106,627
پەرتووک PDF 19,284
فایلی پەیوەندیدار 97,264
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
زەویی پلاستیک لەبەردەم پرۆسەی ناونیشاندا
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زەویی پلاستیک لەبەردەم پرۆسەی ناونیشاندا

زەویی پلاستیک لەبەردەم پرۆسەی ناونیشاندا
ناونیشانی بابەت: #زەویی پلاستیک# لە بەردەم پڕۆسەی ناونیشاندا
ناوی نووسەر: #دیار لەتیف#
ڕانانی پەڕتووکی: #ڕێزان حەسەن#

ئەگەر بمانەوێت چواندنێک بکەین، ئەوا ناونیشان ڕۆڵی دەروازەیەک، یان پرسگەیەک دەبینێت بۆ ڕۆیشتنە ناو دەقێکی ئەدەبی، یاخود پەڕتووکێکەوە. واتا ناونیشان وەک ناساندنێکی کوورت و پوخت وایە بۆ ناوەرۆک، پاشان هاوکاری خوێنەر دەبێت بۆ ئاڕاستەکردنی بیرکردنەوەی لەو دەقەی دەیخوێنێتەوە. بەڵام ئەزموونی خوێندنەوە پێمان دەڵێت کە پشت بە ناونیشان نەبەستین بۆ هەڵسەنگاندن و پەسەندکردنی پەڕتووکەکان، بەهۆی بەرکەوتنی هەمیشەییمان لەگەڵ ناونیشانە فریودەرەکان، بێ متمانەیی و پەرتبوونێک لەنێوان خوێنەر و نووسەردا درووست بووە، کاری لە چەندێتی خوێندنەوە و چۆنییەتی کاریگەریی خوێندنەوە لەسەر تاکی خوێنەر بە ڕوونی دەرکەوتووە.
بە هۆکاری گرنگیی ناونیشان لە پەڕتووک و بابەتی ئەدەبدا، سەرنجێک دەخەمە سەر ناونیشان لە دەقە ئەدەبییەکانی (دیار لەتیف) و پەڕتووکە شیعری (زەویی پلاستیک) بە نموونە. ئەگەر سەرنج لە بەرگی پەڕتووکی زەویی پلاستیک بدەین، دەبینین نەخشێنراوە بە وێنەی باڵەخانە و پیاوێک بە ڕەنگێکی بزڕکاوی ماندوو، کە دەستی گرتووە بە پشتەوەی. ئەم دەست بە پشتەوەگرتنە مانای زۆر لەخۆ دەگرێت وەک ( برسێتی، نەخۆشی، خەمێکی قووڵ، هێز لەبەر بڕان بەهۆی ماندووێتی بەدەنییەوە و هتد…) . وێنەی باڵەخانەکە هێمای سەردەمی مۆدێڕنیتە و پێشکەوتنە. ناونیشانی پەڕتووکەکەش ( زەویی پلاستیک) ە، بە واتای سەرزەمینێکی دەستکرد بە کوالێتێکی خراپ دێت. بۆیە دەکرێت پشت بە دیزاین و ناونیشانی سەر بەرگی پەڕتووکەکان ببەسترێت بۆ تێگەشتن لە ناوەرۆکی پەڕتووک.
خوێنەری وردبین، بە سەرنجدان لە ناونیشان و دیزاینی دەرەوەی ئەم پەڕتووکە تێدەگات لە ناواخنی ئەم پەڕتووکەدا (زەویی پلاستیک) باس لە سەردەمی مۆدێرن و ژینگەیەکی پڕ لەتەکنەلۆژیا و دابڕاو لە ڕەوتی سرووشتی کراوە.
ئەوەتا لە ناوەوەی پەڕتووکەکەشدا بەر شیعری (ن ا ی ژ ڕەوڕەوەی شکاو) دەکەوین. دەبینین ژیان چوێنراوە بە ڕەوڕەوەیەک، کە ڕەوتی ڕۆیشتنی پێچەوانە بووەتەوە لە ئەنجامی بە دواداهاتنی، هەرجارەی پارچەیەکی لێ بووەتەوە و پارچەپارچە بووە. نووسەریش لە ڕێگەی نووسینەکانییەوە، لەژێر چەندین ناونیشانە دەقی وەکوو (زەقنەبووت، تاکگەرایی، سێرکی بوکەڵە، هەوای ئەلیکترۆنی، ڕۆژە زێرابیەکان، ڕۆبۆت، پارچە شکاوەکان و خۆری سارد و …هتد) بێمانایی ژیان نمایش دەکات، وەک چۆن هەر لە ناونیشانی پەڕتووکەکەوە زەوی لە سرووشتی بوون و ڕەوتی ئاسایی خۆی داماڵیوە لە ڕێگەی بە پلاستیکبوونییەوە. لە هەناوی دەقەکانیشدا چۆنییەتی ئەو بەتاڵبوونەوە سرووشتییەی باس کردووە. واتا دەتوانین بڵێین ناونیشانی (زەویی پلاستیک) بە ئاگاییەوە و لە ناوەرۆکی پەڕتووکەکەوە هەڵێنجێنراوە و لە دەقەکاندا بە وێنەی شیعری چرکەساتەکانی ژیانی نێو ئەم سەرزەمینە پێشاندراوە.
لە شیعری (زەقنەبووت) دا وەک چۆن ژیانی مرۆڤەکان هەموو جوانییەکی تێدا کاڵ بووەتەوە، خەریکە سۆز و ئەوینیشی لێ ون دەبێت، کە پێویستی هەبوون و بەردەوامی مرۆڤە. نووسەر لە ڕێگەی لێبووردنخوازی لە ئەوینەکەی دۆخی گەنجان لە نەبوونی و بێکاری و بێمافی و بێبەش بوون لە خۆشییەکانی ژیان پێشان دەدات و دەڵێت:
«ئاهھ لەوەدانیم بەم حاڵەوە یادتبکەم، ببووره ئەڤینەکەم
ناپەرژێمە سەر باسکردنت، ئێستا کێشەی نان و ئازادیم هەیە.
لە دێڕەکانی ناوەڕاستیشدا کاتێک دەڵێت:
ساڵانێکە نان دەخۆم، وەڕەسبووم لە جوینەوە.
ساڵانێکە درۆ دەکەم، بێزار بووم لە قسە کردن.
ساڵانێکە دەخەوم و ڕادەبم، ماندووم
شەو و ڕۆژ مارە ناکەم، ژینگەی ساختەم».
لێرەدا کەسی یەکەمی تاک بەکار دێنێت بۆ گەیاندنی پەیامەکەی، لە ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ ئەو دۆخە چەقبەستووەی کۆمەڵانی خەڵک تێیکەوتوون و چاوەڕوانی گۆڕانکاریشی لێ ناکرێت، چونکە کۆمەڵگە بوون بە چەند بەشێکەوە، بەشێکیان لەبەر چڵێسی و چاوبرسێتی متمانەی هیچیان پێ ناکرێت. ئەو بەشە کەمەی کە دەسەڵات لەژێر دەستیانە و دەتوانن گۆڕانکاری درووست بکەن، ئاگادارن لەوەی میللەت مێگەلە و بە ئاسانی فریو دەدرێن، له قازانجی خۆیان و دارو دەستەیان هەر خەریکی درۆ و دزی و فێڵکردنن. بەشێکی دیکە، چینی سێیەم و زۆرینەی میللەتن و دەتوانن دژی زۆرداری و جەور و ستەم بوەستنەوە، بەڵام مۆرکی دەستەپاچەییان لەنێوچاوی خۆیانداوە و بێئاگا لە دونیا هەر خەریکی تەمەن تەواوکردن و شەو و ڕۆژ تێدەپەڕێنن. وە بەشی کۆتایش کە چینی ڕۆشنبیرە ڕاستەقینە و دڵسۆزەکەن، بە ئاوەزەوە سەرنجی هەموو بەشەکانی کۆمەڵ و ژیان دەدەن، ئاگایان لە شەو و ڕۆژی خۆیان نەماوە و واهەست دەکەن لە ژینگەیەکی ساختە، یان خەونێکی پووچدا دەژین.
«ئەگەر تەرمەکەم نەدەنەوە،
ستیانی سەرتەنافی ژنەکانتان دەدزم»
دەکرێت ئەمە وەک ئاماژەیەکی ڕەخنەئامێز بۆ سیستەمی نێرسالاری لێکدانەوەی بۆ بکرێت. لەولایەنەی کە ژن کراوە بە ڕەمزی شەرەف و نامووس، چونکە لە بنەڕەتەوە مێینە ڕەمزی ئەو شەرەف و نامووسە نییە و ئەمە داهێنراوی کۆمەڵگەی پیاوسالارییە. هەم لە لایەکی ترەوە لە پای ئەم بە نیشانکردنەی شەرەف، نێرینە وەک کاڵایەک بۆ تۆڵەسەندنەوە بەکاری دێنێت، لە کاتێکدا ژن سەرچاوەی ئارامی و حەوانەوە و سۆزە. ئەگەر لە دەقە شیعری (خۆری سارد) ڕابمێنین. خۆر هەمیشە گەرمی و ڕووناکی بە مرۆڤ بەخشیوە، واتا بە گشتی وێنەی پەیوەندییەکی سۆزدارانە پێشان دەدات. کەچی نووسەر ناونیشانی دەقەکەی کردووە بە (خۆری سارد) ، ئاوەژووکردنەوەی ئەرکی ڕۆژانەی خۆر، ئەمە وادەکات خوێنەر بیری بۆ ئەوە دەچێت ئەم شیعرە گوزارشت لە بێهاودەمی و بێکەسی بکات و دێڕی سەرەتای شیعرەکەش پشت ڕاستی ئەو خوێندنەوەیەمان سەبارەت بە ناونیشانی دەقەکەوە بۆ دەکات:
«لە تەنیشت هەر یادەوەرییەکم، گۆڕێک هەیە»
بەڵام لەناو ئەو ئازار و بێکەسییەی نووسەر و لێ هاتنەگۆی، جۆرێک لە باوەڕبەخۆ بوون و بە خۆنازین هەست پێ دەکەین، نووسەر ناڕاستەوخۆ بە خوێنەری ڕادەگەیەنێت، کە بێئاگایانە بۆی نەدواوە و خەریکە هەقیقەتی ژیانێک دەرخستە دەکات لە شیعرەکەیدا: «کە دەنووسم، دەزانم حەربە لەکوێی ژیان دەچەقێنم»
کاتێکیش لە دێڕەکانی دواتردا دەڵێت: ( ئازارەکانی ناو سەرم، لەسەر ئاڵای وڵاتەکەم دەکوتم) ، تێدەگەین ئەو بێکەسی و خۆشنەویستنەی کە نووسەر لێی دواوە، خودی نووسەر، یان کەسێکی دیاریکراو نییە، بەڵکوو برینێکە، برینی گەل و وڵاتێکە، بە درێژایی ژیانی لە هەوڵی خۆ سەلماندندا بووە. بەڵام هەمیشە دانپێدانەنراو و تەماح تێکراو و ئازاردراو بووە. کۆتایی دەقەکەش دەگات بەخۆ بەدەستەوەدانێکی دڵشکێنەرانە و کۆتاییەکی بە مەبەست، کە نووسەر نایەوێت لەوە زیاتر لەو بابەتە بدوێت.
$کەواتە هەریەکە لەم دێڕە شیعرانەی لێیان دواین، بە هۆکارگەلی درووستبوونی ئەو سەرزەمینی پلاستیکە دادەنرێت$
لە شیعرەکانی لاپەڕە (9، 51، 56) دا ناونیشانی دوو بڕگەیی بەکارهاتوون و (خاڵ) یان لە دواوە دانراوە. باشە؛ دانانی نوختە لە کۆتایی هەر ڕستە و بڕگەیەک بە مانای کۆتایی هاتن، یان کۆتایی پێهێنراو بەو ڕستە، یان بڕگەیە دێت. بەڵام خۆ ناونیشانی دەق، بڕگەیەکی کۆتایی پێ هاتوو، یان کۆتایی پێهێنراو نییە، چونکە جەستەی دەقەکەی بەدوادا دێت. کەواتە دەکرێ بپرسین، ئایا هەر لەبنەڕەتەوە ئەکرێت لەدوای ناونیشانی دەق نوختە دابنرێت؟!
ئایا نووسەر بە ئاگاییەوە و بۆ تێڕامانی خوێنەر، یان یاری کردن لەگەڵ وشە و ناونیشانەکان ئەم کارەی کردووە؟ یان بێ ئاگایانە بە سەریدا تێپەڕیوە؟!
ئەگەر بێ ئاگایانە بەسەر نووسەردا تێپەڕی بێت، ئایا ئاڵۆزی و سەرئێشە لە بیرکردنەوەی خوێنەردا درووست ناکات؟! دەرەنجام پێدەچێت ئەم نوختانە بۆ ڕاگرتنی خوێنەر و بۆ تێڕامانی زیاتر دانرابن و بەئاگاییەوە کاریان لەسەر کرابێت، دەکرێت وابێت. [1]
٭دیار لەتیف زەویی پلاستیک شیعر 2019 چاپخانەی کارۆ.
ئەم بابەتە 430 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی هاوچەرخ - 26-03-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-03-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 26-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 430 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,034
وێنە 106,627
پەرتووک PDF 19,284
فایلی پەیوەندیدار 97,264
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8.109 چرکە!