پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,615
وێنە 106,172
پەرتوک PDF 19,172
فایلێن پەیوەندیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئەو رێککەوتننامەیە کامەیە کە ئێراق بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان پشتی پێبەست؟
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەو رێککەوتننامەیە کامەیە کە ئێراق بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان پشتی پێبەست؟
کورتەباس

ئەو رێککەوتننامەیە کامەیە کە ئێراق بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان پشتی پێبەست؟
کورتەباس

$ئەو رێککەوتننامەیە کامەیە کە ئێراق بۆ ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان پشتی پێبەست؟$
$ئامادەکردنی: ماڵپەڕی ڕووداو$
#26-03-2023#
بڕیارەکەی دادگەی نێوبژیوانیی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، کە بەهۆیەوە نەوتی هەرێمی کوردستان بەبێ ئێراق لە تورکیاوە هەناردەناکرێت، پشتی بەستووە بە ڕێککەوتننامەیەک، کە لە ساڵی 1973 بەناوی ڕێککەوتننامەی هێڵی بۆرییەکانی نەوتی خاو لەنێوان تورکیا و ئێراق واژۆ کراوە، ڕووداو لەم ڕاپۆرتەدا وردەکارییەکانی ئەو ڕێککەوتنە و هەموارکردنەوەکانی ڕووندەکاتەوە.
ڕێککەوتنامەکە چەند جارێک هەموارکراوەتەوە، دوایینیان لە ساڵی 2010 و بە واژۆی حسێن شەهرستانی، وەزیری ئەوکاتی نەوتی ئێراق، بوو. لە دوایین هەمواردا ئەو ماددەیەی ڕێککەوتنەکە هەموارکراوەتەوە کە باس لە پەنابردن بۆ دادگەی نێوبژیوانیی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس دەکات، بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسانەی کە بە گفتوگۆ لەنێوان هەردوو وڵات چارەسەر ناکرێن.
$ڕێککەوتننامەیەک حەوت جار هەموار کراوەتەوە$
شەوی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو دەستەی نێوبژیوانی لە دادگەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، تورکیا و ئێراقی لە بڕیاری تایبەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردەوە، کاژێر 12:00ی ڕۆژی هەینی #24-03-2023# تورکیا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت، وەکوو پابەندبوونێک بە بڕیاری دادگەکە، کە پشتئەستوورە بە ڕێککەوتننامەی هێڵی بۆرییەکانی نەوتی خاوی نێوان ئێراق و تورکیا.
ڕێککەوتننامەکە لە #27-08-1973#، لەنێوان ئەو دوو وڵاتە واژۆکراوە، بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئێراق، هەناردەکە لە ڕێگەی بۆرییەکەوە دەبێت تاوەکوودەگاتە بەندەری جەیهان لە دیوی تورکیا، بۆریی نەوتی ئێراق - تورکیا بۆرییەکی هاوبەشە و ملکەچی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان دەبێت.
ئەو ڕێککەوتننامەیە تائێستا حەوت جار هەموارکراوەتەوە و پاشکۆی بۆ زیادکراوە، لەوانە پاشکۆکانی #16-05-1976#، پاشکۆی ساڵی 1980، #12-08-1981#، #30-07-1985#، #08-03-1996#، #02-08-2007#، #19-09-2010#، ئەمەی دوایی و کۆتایی، حسێن شەهرستانی، کە ئەوکات وەزیری نەوتی ئێراق بوو، هەروەها تانەر یڵدز، کە ئەویش ئەوکات وەزیری وزەی تورکیا بوو، واژۆیان کردووە.
لە دوایین هەموارکردنەوەیدا لە ڕۆژی #19-09-2010#دا هاتووە لەکاتی هەر ناکۆکی و دژیەکییەک لە بڕگە و ڕێککەوتننامە و پرۆتۆکۆل و کۆنووسەکانی پێشوو، بڕگەکانی دوایین هەمواری ساڵی 2010 پشتپێبەستراو دەبێت.
شەوی هەینی، #24-03-2023#، میدیا جیهانییەکان ئاشکرایان کرد، حکومەتی تورکیا بڕیاری دادگەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتیی بە ئێراق ڕاگەیاندووە و تێیدا گوتوویەتی دادگەکە بە سوودی ئێراق بڕیاری داوە هەروەها گوتوویەتی، ئەنقەرە بڕیاری داوە چیدیکە بە بێ ڕەزامەندی و مۆڵەت وەرگرتن لە حکومەتی فیدراڵیی ئێراق، ڕێگە بە کەشتییە نەوتییەکان نەدات لە بەندەری جەیهانەوە بەرەو بازاڕەکانی جیهان بەڕێبکەون.
دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی بەمجۆرە پێناسەی خۆی دەکات: دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی، دامەزراوەیەکی پێشەنگی ناوبژیوانیی جیهانە. لە ساڵی 1923وەوە ئێمە یارمەتیی یەکلاییکردنەوەی کێشە ئابووری و داراییە نێودەوڵەتییەکانمان داوە بۆ پاڵپشتیکرنی بازرگانی و وەبەرهێنان.
پڕۆفیسۆر د. حسێن تۆفیق فەیزوڵڵا، مامۆستای کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەلاحەددین لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی نێوبژیوانی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، بڕیارەکانی بەپێی نەریتی نێودەوڵەتی پێوەبابەندبوونی تێدایە، هاوشێوەی دادگەکانی دیکەی نێوبژیوانی کە لەدونیادا زۆرن، لەوانە دادگەی نێوبژیوانی لەندەن، دادگەی نێوبژیوانی واشنتن و ئەوانی دیکە، ئێستا لە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بڕگەیەک هەیە تایبەت بەو کێشانە و دادگەی نێوبژیوانی لەندەن کراوەتە لایەنی یەکلاییکەرەوە. دەشڵێت: دەبێت هەردوو لایەنی ناکۆک بە بڕیارەکانی دادگەکە پابەندبن.
$چ کاتێک پەنا بۆ دادگە دەبەن؟$
لەدوایین دەقی هەموارکراوی ڕێککەوتننامەی هێڵی بۆرییەکانی نەوتی خاوی نێوان ئێراق و تورکیا، ماددەی 10ی ڕێککەوتنەکە باسی ئەو ناکۆکییانە دەکات، کە لەنێوان وەزارەتی نەوتی ئێراق و وزەی تورکیا درووست دەبن. دادگەی نێوبژیوانیی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتیی لە پاریس کراوەتە شوێنی یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان.
لە ماددەی 10ی ڕێککەوتننامەکەدا هاتووە هەردوولا هەنگاوی گونجاو بۆ یەکلاییکردنەوەی هەر ناکۆکییەک دەنێن کە ڕەنگە لە ماوەی جێبەجێکردندا درووستببێت، لەگەڵ شیکردنەوەی ئەم هەموارە بە تاوتوێکردنی هەردوولا و لەرێگەی نیشاندانی گیانی هاوکاری، پێویستە هەردوولا یەکسەر دەست بە گفتوگۆکردنی بابەتەکە بکەن بە یەکەوە لەپێناو گەیشتنە چارەسەر، ئەگەر هەر ناکۆکی یان جیاوازییەک لەنێوان هەردوولا لەبارەی جێبەجێکردن و شیکردنەوەی ئەم هەموارە و هەر بابەتێکی دیکە کە لە ڕێککەوتننامەکە دیارینەکراوە، لەکاتی کارپێکردنی یان دواتر، بێتە کایەوە.
ئەگەر ناکۆکییەکە لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەرنەکرا، لە ماوەی چوار مانگدا لە سەرەتای دەستپێکردنی گفتوگۆکان، ئەوا ناکۆکییەکە بەپێی یاسای نێوبژیوانیی تایبەت بە ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی، چارەسەر دەکرێت.
لە ڕێککەوتنەکەدا باس لە چۆنییەتی دەستنیشانکردنی نێوبژیوانەکان دەکات و دەڵێت: لیژنەی نێوبژیوانی لە سێ نێوبژیوان پێکدێت، دانانیان بەپێی یاساکانی نێوبژیوانیی تایبەت بە ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی دەبێت، هەر لایەنێک نێوبژیوانێک دیاریدەکات، نێوبژیوانی سێیەمیش هاووڵاتییەکە کە نابێت نە لە تورکیا و نە لە ئێراق بێت.
هەر لەبارەی چۆنێتی دانانی دەستەی نێوبژیوانییەکە، لە ماددە 10دا هاتووە: ئەگەر هەر لایەنێک لە ماوەی 30 ڕۆژدا لە دوای ڕۆژی داواکردنی نێوبژیوانییەکەوە نەیتوانی نێوبژیوانی دیاریبکات، ئەوا لایەنی بەرانبەر مافی ئەوەی هەیە داوا لە ژووری بازرگانی بکات نێوبژیوانێک دیاری بکات، ئەو کات نێوبژیوانی سێیەم کە سەرۆکە، لە ڕێگەی لیژنەی نێوبژیوانیی تایبەت بە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی نێوبژیوانێک دیاری دەکات، بە مەرجێک نێوبژیوانەکە هاووڵاتیی تورکیا یان ئێراق نەبێت.
بەگوێرەی ڕێککەوتنە هەموارکراوەکە، شوێنی نێوبژیوانییەکە لە فەرەنسا و لە پاریس دەبێت، یاسای فەرەنسیش یاسای جێبەجێکار دەبێت، زمانی ئینگلیزیش زمانی نێوبژیوانییەکە دەبێت، تێچووی کاری نێوبژیوانییەکەش لەلایەن لێژنەی نێوبژیوانییەوە دیاری دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە تێچووەکە کە دیاریدەکرێت، ئەو تێچووە تێنەپەڕێنێت کە لە پێناسی دەرچوو بەپێی یاساکانی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی دیاریکراوە، بڕیاری لیژنەکە کۆتایی و پێوەپابەندبوو دەبێت بۆ هەردوولا.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، دکتۆر کەمال ئەنوەر یابە، مامۆستای کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەڵاحەددەین، لەبارەی دادگەکەوە دەڵێت: هەردوو وڵات ڕێککەوتنیان هەیە کە هەر کێشەیەک هەبێت، بچنە ئەو دادگە نێودەوڵەتییە، بۆیە دەبێت بە بڕیارەکانیشی پابەند بن، چونکە بە ڕەزامەندیی خۆیان ئەو شوێنەیان هەڵبژاردووە، ئەو یاسایەشی لەوێ پشتی پێدەسترێت جگە لە ڕێککەوتننامەی نێوان هەردوو وڵات و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان یاسای فەرەنسییە، چونکە دادگەکە لە فەرەنسایە.
بڕیارەکەی دادگەی نێوبژیوانی پاریس دوای ئەوە دێت ڕۆژی #08-05-2014#، وەزارەتی نەوتی ئێراق ڕایگەیاند، سکاڵایەکی لەبارەی یاسائیبوونی بەکارهێنانی هێڵی گواستنەوەی نەوتی ئێراقی- تورکی بۆ گواستنەوە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان بەبێ ڕەزامەندیی حکومەتی ئێراق خستووەتە بەردەم ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتیی پاریس.
بڕیارەکەی حکومەتی ئێراق پاش 10 ڕۆژ لە بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوت بەشێوەی ڕاستەوخۆ و بێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی هات.
سکاڵاکە لەو کاتەی نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی ئێراق بوو، تۆمار کرابوو، هەرچەندە لە کۆتا هەفتەکانی دەستبەرداربوونی پۆستەکەی سکاڵاکە کرا، بەڵام دواتر حەیدەر عەبادیی سەرۆکوەزیران لە کۆتایی ساڵی 2014 سکاڵاکەی سڕ کرد، دواتر لە سەرەتای ساڵی 2017 چالاککرایەوە، دواتر حکومەتی عادل عەبدولمەهدی سڕی کرد.
$هەمواری کۆتایی ڕێککەوتننامەکە دوو ساڵی ماوە$
دوایین هەمواری ڕێککەوتننامەی هێڵی بۆرییەکانی نەوتی خاوی نێوان ئێراق و تورکیا کە لە #19-09-2010# دا کراوە، بۆ ماوەی 15 ساڵە، ئەگەر هەردوولا کێشەیان لەسەر نەبوو و هەمواریان نەکردەوە تاوەکووپێنج ساڵی دواتریش کاری پێدەکرێت.
بەپێی ماددەی 12ی ڕێککەوتنەکە: نەوتی ئێراق پارێزراو دەبێت لەسەرجەم ئەو ڕێوشوێنە یاساییانەی لە دژی دەگیرێتەبەر و بەهیچ شێوەیەک نابێت دەستی بەسەردابگیرێت یان بفرۆشرێت تا ئەو کاتەی موڵکایەتییەکەی بۆ کڕیاری یەکەم دەڕوات.
هەروەها لە ڕێککەوتننامەکەدا باسی ئەوەش کراوە تورکیا گەرەنتی ڕۆیشتنی بەردەوامی نەوتی خاو لە ئێراقەوە بۆ نێو خاکەکەی لە ڕێگەی بۆریی نەوتی ئێراق-تورکیا دەکات و دۆخی تایبەت لە ئێراق ڕەچاو دەکرێت، دۆخەکانی هۆشداریدان بە دەستبەسەرداگرتن یان هۆشداریی دادیی کاتی، لەسەر نەوتی گواستراوە لەرێگەی هێڵی نەوتی ئێراق-تورکیاوە ناسەپێندرێت.
هەروەها بەپێی ڕێککەوتنەکە، ئێراق پابەند دەبێت بە پێدانی هەر قەرز یان قەرەبوویەک بۆ لایەنی سێیەم بەهۆی هەر سکاڵایەکی یاسایی یان نیمچەیاسایی یان هەر بڕیارێکی دادگەی بیانی یان نێودەوڵەتی، کە بەهۆی پارێزگاری و پارێزبەندیی تورکیا لەسەر ئەو نەوتەی ئێراق دەکەوێتە سەر تورکیا، دەبێت قەرەبووەکەش لە ماوەی 120 ڕۆژ لەدوای دانی پارەکە لەلایەن تورکیاوە بدرێت.
بڕگەی دووەمی ماددەی 17، کە هەموار کراوەتەوە بەوەی تورکیا سەرجەم ئەو نەوتە خاوەی لە ئێراقەوە پێیدەگات بەبێ دواکەوتن دەخاتە بارهەڵگرەوە بەپێی ڕێنماییەکانی لایەنی ئێراقی و ڕێوشوێنەکانی بەندەر و گومرک بۆ بەجێهێشتنی بەندەر بەخێرایی تەواو دەکرێت.
بەپێی ماددەی 11ی یاساکە، ئەو هەموارە تاوەکوو15 ساڵ کاری پێدەکرێت، ئەگەر هەموار و ڕێککەوتنی نوێ نەکرا تاوەکووپێنج ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت.
$ئێراق داوای 34 ملیار دۆلار لە تورکیا دەکات$
ڕۆژی #20-04-2021#، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی ئێراق لە هەڤپەینێکی تەلەڤیزیۆنیدا وتی، ئێراق داوای 34 ملیار دۆلاری لە تورکیا کردووە بەهۆی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی ئەو وڵاتەوە بێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ئێراق، سەرباری بوونی ڕێککەوتنێک بۆ ئەو مەبەستە لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
ئەمڕۆش، عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی ئێراق، بە (رووداو) ی گوت ئەو سزایەی لەلایەن دادگەی نێوبژیوانی پاریسەوە لە دژی تورکیا دیاریکراوە، کە ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلارە، ئەو بڕە نییە کە ئێراق داوایکردووە، بەڵکوو زیاترە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 553 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 26-03-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...)
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 26-03-2023 (1 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 26-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئەمیر سراجەدین ) ل : 26-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 03-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 553 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,615
وێنە 106,172
پەرتوک PDF 19,172
فایلێن پەیوەندیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.656 چرکە!